به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی سیاسیی مسته‌فا هیجری و كوڕه‌كه‌ی‌ ره‌زا شا ‌

2011/06/25 at 12:30 AM Leave a comment

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران،خوازیاری  دامه‌زراندنه‌وه‌ی سیستمی پاشایه‌تی له ئێرانن

به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، له دیمانه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ ره‌زا په‌هله‌وی کوڕی ئاخرین پاشای پێشووی ئێران که لایه‌نگرانی ‌به ” وه‌لیعه ‌هد و پاشای دادێی ‌ئێران”  ناودێری ده‌که‌ن و خوازیاری  دامه‌زراندنه‌وه‌ی سیستمی پاشایه‌تی له ئێرانن، پێوه‌ندیی سیاسیی دامه‌زراندووه. بڕیارێکی ئه‌و تۆ له‌لایان حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه جێی‌ڕامان و، له هه‌مانکاتدا غه‌ریب و  فامنه‌کراو و پرسیارهه‌ڵگره.
کوڕی شای ئێران که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیی ئاسایی نییه‌، میراتگری سیاسیی باو و باپیرێکه که له مێژووی کورددا گه‌وره‌ترین که‌سه‌ر و خه‌ساریان به کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان، گه‌یاندووه. کوشتاری بێبه‌زه‌‌ییانه‌ی خه‌ڵکه‌که‌مان له لوڕستان،  داگیرکردنی زه‌وی و زاری خه‌ڵک و تاڵان و بڕۆیه‌کی که ره‌زاشا له کوردستان بۆ داگیرکردنی ماڵ و مڵکی  کورد وه‌ڕێیخست، که‌متر له جینایه‌تی موکری قڕانی سه‌فه‌وییه‌کان نه‌بووه. له‌برسان کوشتن و قات و قڕیی خستنه ناو گه‌لانی بێده‌ره‌تانی ئێران که تێیدا 11 ملوێن له حه‌شیمه‌تی ئێران به چاوقوڵکه و تاعوون و برسێتیی له ناوچوون و به‌شێکی زۆریان کورد بوون، وه‌ک گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵکوژیی له‌جیهانی سه‌رده‌می ره‌زاشادا، دێته ‌ئه‌ژمار. ئه‌وه‌ش له حاڵێکدا بووه که هه‌موو داهاتی نه‌وتی ئێران که ده‌کرا پێشی ئه‌و قات و قڕی و بێ داو و ده‌رمانییه‌ی پێبگیرێ، له ده‌ره‌وی وڵات خراوه‌ته نێو حیسابی بانکیی ره‌زاشا و له‌ئاخریش دا ڕیاڵێکی به خه‌ڵکی ئێران نه‌گه‌یشتووه‌.
ئه‌ی کوشتن و سه‌ربڕینی ناجوامێرانه‌ی سمکۆ،  بۆ کورد چۆن له‌بیرده‌کرێ؟ به‌شداریکردنی ره‌زاشا له تواندنه‌وه‌ی شۆڕشی ئارارات و هاوده‌ستی کردن له گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان، به‌شێکیتری بیره‌وه‌رییه‌ تاڵه‌کانی باوو کاڵمانن.
دوای ڕاکردنی ره‌زاشا و هاتنه سه‌رکاری کوڕه‌که‌ی که  له سه‌ره‌تادا به “دێموکرات و شای جه‌وانبه‌خت” ناودێر ده‌کرا، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د دامه‌زرێنه‌ری کۆماری کوردستان و هه‌ڤاڵانی  به فه‌رمانی ئه‌و ‌پاشا جه‌وانبه‌خته دێموکراته له سێداره‌دران. ئه‌وه‌ش  مێژوویه‌کی هێنده کۆن نییه. ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان به‌ڵگه‌ی هه‌بوونی کورد و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، سه‌نه‌دی به خوێن ‌نووسرای قازی و یاران و ڕێبوارانی رێگه‌یه‌تی. تۆ بڵێێ کورد هه‌ر وا به‌ئاسانی له‌و جینایه‌ته ببوورێ؟  باوکی” شازاده” روخێنه‌ری کۆمار و قاتڵی یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری کوردستانه. جینایه‌تێک که باوکی” شازاده‌” دژ به کوردی کردووه دژ به هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رزه‌وی نه‌کراوه. هه‌ڵته‌کاندنی بنه‌ما و پایه‌ی شۆڕشی کورد به په‌یمانی ئه‌لجه‌زایر، سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ کورد قڕانی ساڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریی سه‌دام حسه‌ین. تۆبڵێی رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکرات سه‌رکوتی بێبه‌‌زه‌ییانه‌ی بزووتنه‌وه‌چه‌کدارییه‌که‌ی ساڵه‌کانی 46-47 و شه‌هید کران و هه‌ڵواسینی سه‌رکرده‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌شیان له‌بیر چووبێته‌وه‌؟
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ئازاده و ده‌توانێ ئه‌و کاره‌بکا. ده‌توانێ وه‌کو چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ پان ئیرانیسته‌‌کان ببێته هاوپه‌یمان و کورد به‌قه‌وم ناو ببا، ده‌توانێ کۆماری کوردستان به‌” حکومه‌تی محه‌للی” پێناسه ‌بکا و تا ئاستی “ئۆتۆنۆمی” دایبه‌زێنێ، ده‌توانێ دێموکراسی بۆ ئێران بخاته‌پێش مافی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ کورد. به‌ڵام ئێمه ‌و هه‌موو رۆڵه‌یه‌کی کورد مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه ‌له‌ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بپرسین که له‌” فکر” و سیاسه‌تی شازاده‌دا چ گۆڕانێک رووی داوه‌ که ‌ده‌رگای پێوه‌ندی و دانیشتنی بۆ خراوه‌ته‌سه‌ر پشت؟ سه‌ربڕینی سمکۆی به‌تاوان ناسیوه‌؟ له‌سێداره‌دانی پێشه‌وای کوردی مه‌حکووم کردووه‌؟ سیستمه ‌سیاسییه‌که‌ی باو و باپیری به‌ر ره‌خنه‌داوه‌؟ ماڵ و دارایی دزراوی پێبڕاوی کورد و نه‌ته‌وه ‌بنده‌سه‌ته‌کانی ئێرانی بۆ خاوه‌نه‌کانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌‌؟
پارتی ئازادیی کوردستان، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی نیوه‌ڕۆکی رزگارییخوازانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کورد، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ که‌ کورد و هێزه‌ سیاسیه‌کانی زیاترین پێوه‌ندیی و پشتیوانیی  بۆ بزووتنه‌وه‌ و ئامانجه‌کانی دروست بکه‌ن. به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌شدا، پێویسته‌ کۆمه‌ڵێک پرێنسیپ و سنووری سیاسی و ئه‌خلاقی له‌به‌ر چاو بگیردرێن و به‌هیچ بیانوویه‌ک پشت گوێ نه‌خرێن. چوونکه‌ سیاسه‌تکردن به وه‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌خلاقی سیاسیی، سیاسه‌ته و سیاسه‌تی سه‌رکه‌وتوو پاراستنی پرێنسیپی گه‌ره‌که.
تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ره‌زا په‌هله‌وی و میراتگرانی سه‌ڵته‌نه‌تی په‌هله‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، پارتی ئازادیی کوردستان، ئه‌وه به‌یه‌کێک له‌سنووره‌ سیاسی و ئه‌خلاقییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد ده‌زانێ که ‌نه‌ده‌بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێشێل بکرێ. ئه‌وه ‌راسته‌که ‌کوڕ به‌هۆی پێوه‌ندیی خوێنییه‌وه ‌ناکرێ به‌رپرس بێ له‌ئاکار و کرده‌وه‌ی باو و باپیرانی، به‌ڵام، کاتێ مه‌سه‌له‌ی میراتگریی سیاسی دێته‌گۆڕێ، به‌رپرسیارێتی لێده‌که‌وێته‌وه‌.  بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی سیمبولی سته‌مێکی مێژوویی له کورد و گه‌لانی ئێرانن. ره‌زا په‌هله‌وی میراتگری تاج و ته‌ختی باوک و سیسته‌مێکی سیاسییه‌ که ‌بنا‌خه‌که‌ی له‌سه‌ر قڕکردنی کورد دانرا بوو. چاره‌ڕه‌شیی گه‌لی کورد و هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئاخوندیی ئاکامی حکومه‌تی پاشایه‌تیی په‌هله‌وییه‌کان بوو. له‌ روانگه‌ی ئێمه‌وه ‌تێپه‌ڕ بوونی زه‌مان به‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌دا به‌مانای له‌بیرکردنی ئه‌و هه‌موو جینایه‌ته‌نییه ‌و ناتوانێ میراتگرانی تاج و ته‌ختی په‌هله‌وی له‌ژێر باری به‌رپرسایه‌تی ده‌ربێنێ‌‌.
له‌م رووه‌وه ‌پێویسته ‌هه‌ر جۆره‌ پێوه‌ندیی و دانیشتنێکی سیاسی له‌گه‌ڵ ره‌زا په‌هله‌ویی میراتگریی سیاسیی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌ویی به‌مه‌حکووم کردنی ئه‌و تاوانانه ‌ببه‌سترێنه‌وه ‌که‌ باو و باپیری ده‌رهه‌ق به‌کورد کردوویانه‌. ده‌نا ئه‌وه‌ رێگا بۆ دوژمنانی کورد ئاسان ده‌کا که‌ هیچکات به‌رانبه‌ر به ‌تاوان و جینایه‌ته‌کانیان خۆ به‌به‌رپرس و وه‌ڵامده‌ر نه‌زانن.

پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
3 پووشپه‌ڕی 2711
24 ژوئه‌نی 2011

Entry filed under: هه ر دوو به شی حزب دمکرات کردستان, پارتی ئازادیی کوردستان PAK. Tags: .

له ساڵی‌ 2011 سه‌ربازگه‌ی‌ ئه‌شره‌ف”موجاهیدینی‌ خه‌ڵق”له‌ عێراق داده‌خرێت ‌ سنـــــــــــــوورەکـــــــــــــانـــــــــــــی وشـــــــــــــە

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: