رێفۆرمخوازان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی پارلمانی ئێران دا

2011/06/25 at 12:13 PM Leave a comment

سمایل شه‌ره‌فی:هه‌رچی کێشه‌ی نێوان پاوانخوازانی ده‌وڵه‌تی و پارلمانی په‌ره‌ده‌ستێنی، کورسیه‌کانی  پارلمانی ئه‌م وڵاته‌له‌هه‌لومه‌رجی قه‌یراناویی ئێستا دا زیاتر له‌هه‌میشه‌سه‌رنجی چاودێرانی سیاسیی بۆ لای خۆیان راده‌کێشن.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌قۆڵی بناژۆخوازی ده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌دینژاد ــــ مه‌شایی بۆ بردنه‌پێشی پلانه‌سیاسییه‌کانیان زۆر گوێ ناده‌نه‌یاساو رێساکان و  خۆیان له‌به‌رانبه‌ر ده‌زگای یاسادانان (پارلمان)دا به‌به‌رپرسیار نازانن، به‌ڵام کێشه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌ت و پارلمان بۆ ده‌وڵه‌تییان زۆریش که‌م تێچوو نه‌بووه‌. ئاغای مه‌شایی وه‌ک تیئوریسێنی قۆڵی بناژۆخوازی ده‌وڵه‌تیش وێڕای داننان به‌م تێچووانه‌دا، راشکاوانه‌ــ چه‌ندین جار ــ رایگه‌یاندووه‌که‌: “به‌و هه‌مووه‌دژبه‌ره‌وه‌، ناتوانین به‌رگه‌ی ئه‌و تێچووانه‌بگرین و ده‌بێ هه‌وڵ بۆ که‌مکردنه‌وه‌یان بده‌ین”. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مه‌شایی وا ناگه‌یه‌نێ که‌ئه‌وان ده‌یانه‌وی له‌به‌رانبه‌ر به‌یتی رێبه‌ری و ئۆڕگانه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک پارلمان دا دۆش دابمێنن و به‌م جۆره‌”تێچووه‌کان” که‌م بکه‌نه‌وه‌. مه‌شایی و به‌گشتی “باندیی ده‌وڵه‌تی” پێوه‌ن له‌رێگای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ناوه‌نده‌کانی وه‌ک پارلمان و به‌سیجه‌وه، ئه‌م تێچووانه‌که‌م بکه‌نه‌وه‌. که‌وابوو مه‌یدانی نه‌زۆر دووری کێبڕکێی هه‌ردوو باڵێ بناژۆخوازی “ده‌وڵه‌تی” و “پارلمانی”، هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانییه‌که‌وا بڕیاره‌له‌کۆتایی ئه‌م ساڵدا به‌ڕێوه‌بچێ.
‌بۆ هه‌ردوو لای ئه‌م ره‌وته‌که‌هه‌ر وه‌ک دیتمان له‌خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆماری دا له‌لا‌یه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌نمره‌ی قبوڵیان وه‌رنه‌گرت، به‌شداریی خه‌ڵکی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی دا گرینگ و چاره‌نووسسازه‌. که‌بێ گومان به‌بێ ئیزن دان به‌خۆپاڵاوتنی نوینه‌رانی خه‌ڵک له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا، به‌شداریی خه‌ڵک و ده‌نگده‌ران زۆر له‌وه‌که‌متر ده‌بێ که‌ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن.
پێشگرتن له‌به‌شداریی رێفۆرمخوازان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی و ره‌دی سه‌لاحییه‌تی کاندیداکانی ئه‌م ره‌وته‌، بایکۆتێکی گشتگیرو هه‌مه‌لایه‌نه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌که‌نه‌ته‌نیا ناتوانێ کۆتایی به‌کێشه‌کانی هه‌ردوو ره‌وتی بناژۆخواز بێنی و پارلمان یه‌کده‌ست بکرێته‌وه‌به‌قازانجی باندی ده‌وڵه‌تی، به‌ڵکوو ئه‌م دوو ره‌وته‌ده‌خاته‌وه‌نێو کێشه‌یه‌کی دوورو درێژتر که،‌داهاتووی پرسه‌ئه‌سڵییه‌که‌ــ که‌هه‌مان کێشه‌ی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆرییه‌ـــ  لێڵ و ناڕوون دێته‌به‌رچاو.
له‌وانه‌یه‌ئه‌گه‌ری هاتنه‌پێشی وه‌ها بارودۆخێک به‌دڵی لایه‌نگرانی به‌یتی رێبه‌ری و ره‌وتی پارلمانیانی ئێستا بێ و، بۆ رزگار بوون له‌”ره‌وتی ئینحرافی” کاتیان ده‌ست بکه‌وێ و قه‌یرانه‌که‌تا خولی یازده‌هه‌میی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری ــ که‌کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌دینژاد دێ ــــ درێژ بکه‌نه‌وه‌.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی دا له‌کێشه‌کانی نێوان ئه‌م دوو ره‌وته‌بناژۆخوازه‌ بینراوه‌، وێناچێ مه‌سه‌له‌که‌هه‌روا به‌سانایی لێک بدرێته‌وه‌. باڵی مه‌شایی ـ ئه‌حمه‌دینژاد که‌له‌سه‌ر ئیستراتژیی وه‌ده‌سهێنانی پۆستی سه‌رکۆماریی داهاتووی ئێران کار ده‌کاو ده‌یه‌وێ نه‌ک له‌رێگای ته‌سلیم بوونه‌وه‌، به‌ڵکوو له‌رێی وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌هرۆمه‌کانی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، هه‌زینه‌کان له‌سه‌ر خۆی که‌م بکاته‌وه‌، وێناچێ هه‌روا به‌ئاسانی چاوه‌ڕوانی رووداوه‌کان بێ.
پارلمان بۆ هه‌ردوو ره‌وتی ناوبراو ـــ له‌قۆناغی ئێستای کێشه‌کان دا ــ کلیلی سه‌رکه‌وتنه‌. که‌وابوو هه‌ر وه‌ک وترا خولی نۆهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی که‌ له‌ مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ به‌رێوه‌ده‌چێ گرینگیی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌. هیچکام له‌م دوو ره‌وته‌، به‌سه‌رنجدان به‌راده‌ی نفوزو ئێعتباریان له‌نێو خه‌ڵک دا، له‌خۆیان رانابینن که‌به‌پشت به‌ستن به‌نفوز و ئێعتباری خۆیان به‌ته‌نیا واردی ئه‌م گۆره‌پانه‌بن. لێره‌دایه‌که‌باس که‌ئه‌گه‌ری به‌شداریدانی لایه‌نی رێفۆرمیسته‌کان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی له‌خولی نۆهه‌م دا دێته‌گۆڕێ.
تا ئێستاش جیا له‌هێندێک مۆره‌که‌قسه‌و لێدوانه‌کانیان ته‌نیا له‌م نوێژی هه‌ینیه‌وه‌تا ئه‌وی دی بڕ ده‌کا، به‌شێوه‌ی ره‌سمی باس له‌پێشگرتن له‌به‌شداری کردنی رێفۆرمیسته‌کان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی پارلمانی ئێران دا نه‌کراوه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که‌تا ئێستاش هیچ باسێک له‌لایه‌ن رێفۆرمیسته‌کان سه‌باره‌ت به‌به‌شداریکردن یان نه‌کردنیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان دا نه‌کراوه‌، به‌ڵام هه‌ست ده‌کرێ مه‌جال و ده‌رفه‌ت بۆ سازان و مامه‌ڵه‌ی دوولایه‌نه‌له‌ئارا دا بێ.
باڵێ مه‌شایی ــ ئه‌حمه‌دینژاد که‌هه‌ست به‌م سازانه‌ده‌کاو دڵنیایه‌له‌وه‌یکه ئه‌وان له‌م بازنه‌یه‌دا ناخوێندرێنه‌وه‌، هه‌ر له‌ئێستاوه‌ره‌وته‌که‌ی دیکه‌به‌تایبه‌ت لاریجانی، سه‌رۆکی پارلمان و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی به‌وه‌تاوانبار ده‌که‌ن که‌گوایا سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانیه‌وه‌به‌نهێنی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێفۆرمخواز که‌وتوونه‌ته‌وتوێژه‌وه‌.
هه‌رچه‌ند به‌شی پێوه‌ندییه‌گشتییه‌کانی پارلمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدیعای ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دینژادی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دانووستانی نوێنه‌ری لاریجانی و نوێنه‌رانی رێفۆرمیستی ره‌د کردۆته‌وه‌، به‌ڵام وێده‌چێ ئه‌مجاره‌یان ئیدیعای ده‌وڵه‌ته‌”درۆزنه‌که‌ی” ئه‌حمه‌دینژاد راست بێ و به‌فه‌رمانی به‌یتی رێبه‌ری چرا سه‌وزێک به‌رێفۆرمیسته‌کان نیشان درابێ یان له‌داهاتوودا بدرێ.

Entry filed under: سمایل شه‌ره‌فی. Tags: .

سنـــــــــــــوورەکـــــــــــــانـــــــــــــی وشـــــــــــــە فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان له‌شێوه‌ی چۆله‌كه‌دا بن لادن-ی دۆزیوه‌ته‌وه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: