ڕاکردن لە دۆزەخ

2011/06/25 at 11:08 PM Leave a comment

بەپێی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەخۆشخانەی سلێمانی کە لەماڵپەڕی (خەندان) دا بڵاوکراوەتەوە، لەماوەی تەنها ٢٠ ڕۆژدا و تەنها لەناو شاری سلێمانیدا ١٦ کچ کەتەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ٢٥ ساڵیدایە، لەڕێگای دەرمان خواردنەوە، هەوڵیانداوە کۆتایی بە ژیانیان بهێنن. ئەم ئامارە، ئاماژەیە بە دۆخێکی ترسناکیوەزعی ژنان لە کوردستان، ئەگەر لە شاری سلێمانیدا ١٦ کچ تەنها لە ڕێگای حەب خواردنەوە لەماوەی ٢٠ ڕۆژدا هەوڵی خۆکوژیان دابێت، دەبێ لەشارەکانی وەکو هەولێر،کەرکوک، دهۆک…وە لە قەزاو ناحیەو دێهاتەکانی کوردستاندا… چەند ژنی تر لەماوەی ئەم ٢٠ ڕۆژەدا هەوڵی کۆتاییهێنان بە ژیانیان دابێت؟.

 وە ئەگەر خۆسوتاندنەکان، کوشتنەکان بەو ئامارە
زیاد بکەین، دەبێ ئاماری جەستەی سوتاو و قەسابی کراو و دەرمانخوردنەکان، بەتێکڕا
لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا بگاتە چەند؟ وە لە مانگێک و ساڵیکدا، بە چ ڕەقەمێک بگات؟

سەیر ئەوەیە بیستنی هەواڵی ئەوەی لە ناو
بازاڕ بە شەڕە چەقۆ چەند کەس کوژران و بریندار بوون، کەسێك لەسەر پارە هاوڕێکەی
خۆی کوشت، سەیارەیەک لەسەر یەکێک لەجسرەکان کەوتە خوارەوەو چەندکەس تیای بوونە
قوربانی، لەخۆپیشاندانێکدا دوو کەس کوژران …تاد کۆمەڵگا سەراسیمە دەکات و ڕادەچڵەکێنێ.
لە کەسانی ئاساییەوە تا نووسەرو چالاکوانانی سیاسی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای
مەدەنی… دەوروژێن کۆرو سمینار دەگرن، ورک شۆپ دەکەنەوە، لەوانەیە بڕژێنە سەر
شەقام، کەچی  هەواڵی هەموو ڕۆژە و ئاماری
ئەم خۆکۆژیانەی ژنان…وەکو ڕوداوی سادە و ڕاگوزەر، وەکو حاڵەتی رۆتینی کۆمەڵگا،
تەماشادەکرێن و لە باشترین حاڵەتدا، بە وتارو بە بەیاننامەیەک، یاداشتێک وە بە دروشم
و نیشاندانی ئامارەکان و هەڵویستەیەکی کاتی، …تاد، تێدەپەڕێنرێت.

تۆمەتبارانی کوشتنی شەڕە چەقۆکان،
بەکارهێنەرانی چەک، پابەندنەبوون بە یاساکانی هاتوچۆ… کەم تا زۆر بەدواداچونی بۆ
دەکرێت دەگیرێن و زیندانی دەکرین و سزایەک هەیە” ڕەوا یان ناڕەوا”، کەچی
تۆمەتبارانێک کە لەپشت ناچارکردنی ژنانەوەن بۆ خۆدەرمانخورادنکردن، خۆسوتاندن،
تیرۆری ژنان… شاراوەن و کەمترینیان دەگیرێن و سزا دەدرێن. وە ئەگەر تۆمەتبارانی
دژە ژن، دادگایی و زیندانی کرابان، ئێستا زیندانەکان سیخناخ دەبوون و سنوریکیش بۆ
ئەم تاوانکارییە دادەنرا.

تارمایی مەرگ، ئاسمانی ژێر دەسەڵاتی
بۆژوازی کوردی تژی کردووە، جەنگی ئاشکرای دژە ژن بۆ ساتێك چییە خامۆش نابێت، ژنان
وەکو قوربانیانی دەستی کۆمەڵگای پیاوسالارو دەسەڵات سالار، ڕاچڵەکێنترین دیاردەی
کۆمەڵگایە، کەچی کۆمەڵگا بێدەنگە بەرامبەر بە هاواری قەسابیکردنی ژنان و ناچار بەسەندنەوەی
ژیان لە خۆیان.

ئاماری دەرمانخواردنەکان، خۆسوتاندنەکان،
تیرۆرەکان، هەر لەهەڵکشاندایە، ئاماری قوربانیانی ئەم دۆزەخە، زۆر لە ئاماری جەنگە
زنجیرەیەکانی ناوخۆ، لە ئاماری کیمیابارانەکەی هەڵەبجە و شوێنەکانی تری
کوردستان،… زیاترە. ئەگەر بۆ قوربانیانی هەڵەبجە مۆنیمینتێکی گەورە پێویست بوو،
دەبێ چ مۆنیمێنتیك بۆ ئەو دەیان هەزار ژنە بکرێت و کە خوێن بەربوونەکەی بەردەوامە
ونیشانەیەک و هەوڵێکی جدی بۆ ڕاگرتنی، دیار نییە.

ئەم هەموو ژنە خۆیان نەسوتاندووە، خۆیان
دەرمان خوارد نەکردووە، سوتێنراون، دەرمانخوارد کراون، براو باوک و مێرد و عەشیرەت
خیزان و یاساو کەڵچەری بۆگەنی ئیسلامی و دەسەڵات… سوتاندویانن و دەرمانخواردیان
کردون. ئەمانە هەموو مەحکوم بە دادگای هاواری ژنان و ئازادیخوازی و یەکسانیخوازین.

هەموو ئەو ژنانەی خۆیان دەرمان
خواردکردوە!، یان خۆیان سوتاندووە!… ناچارکراون بۆ رزگاربوون لە دۆزەخی ژیانیان
دەست بۆ خواردنی حەبی بەکۆمەڵ، دەست بۆ دەبەی نەوت و بەنزین و ئاگر ببەن، تا
ماڵئاوایی لە دۆزەخێک بکەن و بەرەو دۆزەخی ئەو دنیا بفڕن.

کۆمەڵگایەک ژنان ئاوا تیایدا قەسابی
بکرێن خاڵییە لە هەموو ئازادی و یاسایەکی ئینسانی، و دەبێ سەرەنگرێ بکرێ و
سەرلەنوێ لەسەر بنەمای ئازادی و ڕیز و ماف بۆ ژن بینابکرێتەوە، ئەو کۆمەڵگایەی ژن
تیادا ئازادە، ئەو کۆمەڵگایە ئازادو پیرۆزە. کۆمەڵگایەک ژنان تیادا بەم ئاستە ترسناکە
خوێن لەجەستەیان بڕوات و هەڵبقرچێن، کۆمەڵگایەکی بۆگەنەو دەبێ ژێرەوژوور بکرێت.

کۆتایی جونی ٢٠١١

Entry filed under: عبداللە مەحمود. Tags: .

فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان له‌شێوه‌ی چۆله‌كه‌دا بن لادن-ی دۆزیوه‌ته‌وه‌ پەیامێک بۆ وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێز هوشیار زێباری

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: