پەیامێک بۆ وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێز هوشیار زێباری

2011/06/25 at 11:38 PM لێدوانێک بنووسە

ئه‌نجومه‌نی رووناكبیرانی كوردستان:ئێمه‌ له‌ كاتێكدا كار و چالاكیی ئێوه‌ له‌ ئاستی دیپلۆماسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌رز ده‌نرخێنین، لاشمان وایه‌ وه‌ك وه‌زیرێكی عیراقی توانیوته‌ به‌شێكی زۆر له‌و ته‌مه‌ تاریكه‌ی سه‌ر روخساری ده‌ره‌وه‌ی عیراق بڕه‌وێنێته‌وه‌، كه‌ له‌ ئاكامی سیاسه‌تی سه‌رده‌می به‌عسدا ناو و ناوبانگی عیراق زڕاند بوو. وه‌ك په‌رۆشیمان بۆ وڵات و نیشتیمان، هه‌روه‌ها له‌ گۆشه‌ی تێ ڕادیتنمان بۆ به‌ڕێزتان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی پارتێكی دێرین، حه‌ز ده‌كه‌ین سه‌رنجی به‌ڕێزتان بۆ پرسی كه‌مپی ئه‌شره‌ف رابكێشین. وه‌ك ئاشكرایه‌ حكوومه‌تی عیراق به‌ گوشاری حكوومه‌تی ئێران تا ئێستا چه‌ندین جار مافی دانیشتووانی كه‌مپه‌كه‌ی پێشێل كردووه‌، به‌ جۆرێك كار گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی هێرشی سه‌ربازی. هه‌ڵبه‌ت دانیشتووانی ئه‌و كه‌مپه‌ له‌ لایه‌ك په‌نابه‌ری سیاسین و له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ بێ چه‌كن، هێرش كردنه‌ سه‌ریان هیچ به‌ڕژه‌وه‌ندییه‌كی عیراق و عیراقییه‌كانی تێدا نییه‌، به‌ڵكوو خواستێكی حكوومه‌تی ئێرانه‌ و به‌ ده‌ستی حكوومه‌تی عیراق جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ئێمه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌روه‌ها وه‌ك رووناكبیرانی كوردستان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین، هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی كورد له‌ ده‌ست درێژی كردنه‌ سه‌ر ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لق به‌شدار بێت، ئه‌وان هێزێكی شۆڕشگێڕ و قوربانیده‌رن، ئه‌گه‌ر نه‌كرێ و له‌ ده‌ستمان نه‌یه‌ت یارمه‌تییان بده‌ین، ده‌با له‌ تاوانی ئازاردان و زیان گه‌یاندن پێیان به‌شدار نه‌بین. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هیچ سه‌روه‌رییه‌ك له‌ پیلان گێڕان دژ به‌ هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی وه‌ك (موجاهیدینی خه‌لق)دا نییه‌، ئه‌وه‌تا به‌ هه‌زاران په‌له‌مانتار له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا پشتیوانیی خۆیان بۆ ئه‌وان ده‌ربڕیوه‌. پێمان وا نییه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌ی كورددا بێت كه‌ سیاسه‌تمه‌دارانمان له‌ زیان گه‌یاندن به‌ موجاهیدین به‌شدار بن.

به‌ هیوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان رێ نه‌ده‌ن له‌ چاره‌سه‌ر كردنی پرسی كه‌مپی ئه‌شره‌فدا حكوومه‌تی ئێران به‌شدار بێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و حكوومه‌ته‌ په‌رۆشی چاره‌نووسی هاووڵاتیانی خۆی بووایه‌، هه‌رگیز ئه‌ندامانی موجاهیدین ناچار نه‌ده‌بوون بۆ ده‌یان ساڵ وڵاتی خۆیان جێ بهێڵن و بێنه‌ نێو كه‌مپ و سه‌رله‌به‌ری ژیانی خۆیان له‌ پێناو ئازادیی گه‌له‌كه‌یان به‌خت بكه‌ن.

ئه‌نجومه‌نی رووناكبیرانی كوردستان

كۆماری عیراق- هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر – 23/6/2011

Entry filed under: هۆشیار زێباری‌.

ڕاکردن لە دۆزەخ مه‌سعود بارزانی‌ ده‌كرێته‌ سه‌رۆكـــی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئـــاسایشی‌ هه‌رێم

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 741,857 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: