ته‌قه‌کردن له‌ هه‌ڵسووڕاوانی خۆپیشاندانه‌کان نیشانه‌ی زه‌بونی ده‌سه‌ڵاته‌!

2011/06/27 at 7:38 PM Leave a comment

دوێ شه‌و‌ کاروان که‌مال، که‌ هه‌ڵسوڕاوێکی خۆپیشاندانه‌کانی 17 ی شوبات بوو دواتر بوو به‌ پارێزه‌ری که‌یسی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌کان، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کیدا که‌وتنه‌ به‌ر ڕێژنه‌ی گولله‌ و کاروان و دوان له‌ هاوڕێکانی بریندار بوون. ئه‌م کرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ کاری مونه‌زه‌می ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ له‌ درێژه‌ی زنجیره‌یه‌ک هێرشی نه‌خشه‌بۆ داڕێژراودا دێت‌ که‌ له‌ دوای سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌کان له‌ 19 ی نیساندا پیاده‌ی کردووه‌. له‌و کاته‌وه‌ بۆ پارێزگاریکردن له‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی و قه‌یرانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی په‌نا بردن بۆ فڕاندن
و زیندانی کردن و ته‌قه‌کردن له‌ هه‌ڵسووڕاوانی خۆپیشاندانه‌کان بۆته‌ ئامانجی ده‌سه‌ڵاتداران
و تا ئێستا چه‌ندین کرده‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌یان ئه‌نجامداوه‌.

ئێمه‌ له‌ کاتێکدا ته‌قه‌کردن و بریندار
کردنی کاروان که‌مال و هاوڕێکانی به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ ئه‌که‌ین و هیوای چاکبوونه‌وه‌
و له‌شساغیان بۆ ئه‌خوازین، ڕایئه‌گه‌یه‌نین که‌ تیرۆر و ته‌قه‌کردن و زیندانی و
ترساندنی خه‌ڵک دادی ده‌سه‌ڵات نادات و ناتوانێ له‌ نه‌فره‌تی خه‌ڵک دژ به‌ ده‌سه‌ڵات
که‌م بکاته‌وه‌. له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌م کرده‌وانه‌ هێنده‌ی تر ڕقی خه‌ڵک ئه‌ستورتر
ئه‌کات و واقعیه‌تی سه‌رکوتگه‌ریی و دژی ئازادی بوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نیشان ئه‌دات.
ده‌سه‌ڵاتێک که‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ واده‌که‌ی ته‌واو بووه‌ به‌م کرده‌وانه‌ش
ناتوانێ خۆی له‌ بڕیاری وه‌لانانی له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌رباز بکات.

هه‌روه‌ها ئێمه‌ ڕایئه‌گه‌یه‌نین که‌ ده‌سه‌ڵات
به‌رپرسه‌ له‌ کرده‌وه‌یه‌ و ئه‌بێ ده‌ستبه‌جێ تاوانباران و ئه‌نجامده‌رانی ئاشکرا
بکرێن و بدرێن به‌ دادگا.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

کۆمیته‌ی سلێمانی

27.06.2011

Entry filed under: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان. Tags: .

تاڵه‌بانى له تاران وه ک سه‌رۆک کۆمارى پێـــشوازى لـــێ نـــه کـــرا تــــــیرۆر و تــــــۆقــــــانــــــدن راگــــــرن

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: