ئه‌نجومه‌نی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ ڕانیه‌

2011/06/29 at 8:25 AM Leave a comment

ئه‌نجومه‌ن داوا له ئه پۆزسیۆن ده‌كات دانیشتنه‌ کان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بایكۆت بكه‌ن‌و ده‌ست به‌ خۆپیشاندان بكرێته‌وه‌

به‌یاننامه‌:سه‌ركوتكردن و ترس و تۆقاندنی‌ ئازادیخوازان له‌ باشوری‌ كوردستان له‌لایه‌ن حیزبه‌ فه‌رمانڕه‌واكانه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ قۆناغێكی‌ مه‌ترسیدارتر و ئه‌و زنجیره‌ پێشێلكاری‌ و تاوانانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان و چالاكوانانی‌ مه‌ده‌نی‌ و ڕۆژنامه‌نووسان به‌ڕێوه‌ده‌برێن شیاوی‌ په‌سه‌ند كردن نین و هه‌موو هاوڵاتیانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رپرسیارێتیان له‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ده‌نگ بێن و به‌ره‌نگاری‌ ئه‌و پیلانگێڕییه‌ ناوخۆییانه‌ ببنه‌وه‌.

ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ ڕانیه‌ به‌ توندی‌ و توڕه‌یی‌ زۆره‌وه‌ ئیدانه‌ی‌ برینداركردن و هه‌وڵی‌ تیرۆركردنی‌ پارێزه‌ری‌ داكۆكیكار له‌ كه‌یسی‌ قوربانیانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ 17ی‌ شوبات و ڕۆژانی‌ دوایی‌ و ئه‌ندامی‌ پێشووی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ سلێمانی‌ (كاروان كه‌مال) و هاوڕێكانی‌ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها خاوه‌نداری‌ له‌و چالاكوانه‌ و سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و هاوڵاتیانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌كه‌ین.

كۆی‌ ئه‌و ده‌ستدرێژی‌ و تاوانكاریانه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌برێن له‌لایه‌ن ده‌یان گروپی‌ مافیایی‌ له‌ ئامێزی‌ ده‌سه‌لاَتدا ته‌واوكه‌ری‌ هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ن كه‌ له‌دوای‌ ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان ده‌ستیان پێكردووه‌ و ڕۆژ دوای‌ ڕۆژیش به‌ سودوه‌رگرتن له‌ هێز و سامانی‌ هاوڵاتیان ده‌ستدرێژییه‌كان مه‌ترسیدارتر ده‌بن و ڕوی‌ ناشیرینی‌ ده‌سه‌لاَتیش زیاتر ئاشكرا ده‌بێت، له‌و ناوه‌نده‌شدا هۆكارێك نامێنێته‌وه‌ بۆ بێ‌ ده‌نگی‌. دوای‌ هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتماندا بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌، له‌ئێستادا هیچ ئومێدێك نه‌ماوه‌ كه‌ ئه‌و 2 پارته‌(ی.ن.ك، پ.د.ك) چاكسازی‌ بكه‌ن. چونكه‌ تێوه‌گلاون له‌ هه‌موو جۆره‌كانی‌ تاوان و سه‌ركوتكردنی‌ هاولاَتیان و ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كان.

پێمان وایه‌ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌م كه‌ش و هه‌وایه‌دا بێ‌ هوده‌یه‌ و ته‌نها كات به‌فیڕۆدانه‌ و بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی‌ توڕه‌یی‌ شه‌قامه‌، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان داوا له‌ لایه‌نه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌كات هه‌ڵوێستیان ڕون بێت و بایكۆتی‌ دانیشتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ بكه‌ن تاكو ئه‌و تاوان و پیلانگێڕیانه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات كۆتایی‌ دێت. هه‌روه‌ها كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌و بێ‌ ده‌نگییه‌ی‌ شه‌قام بشكێندرێت و هاوڵاتیان به‌هه‌موو توێژه‌كانه‌وه‌ به‌ده‌نگ بێن و له‌ ڕێگه‌ی‌ چالاكی‌ مه‌ده‌نیه‌وه‌ ڕاپه‌ڕینی‌ یه‌كلایی‌ كه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن، چونكه‌ ناڕه‌زاییه‌كان كۆتایی‌ نه‌هاتوون و هه‌وڵه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَتیش بۆ نه‌هێشتنی‌ ده‌نگی‌ ناڕه‌زایی‌ شكستخواردوون و ئیراده‌ی‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ هیچ ڕژێمێك نامرێندرێت.

جارێكی‌ دیكه‌ له‌ ده‌روازه‌ی‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ هۆشداری‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ بێ‌ ده‌نگكردنی‌ چالاكوانان و دزینی‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ هاولاَتیان و خیانه‌ت و تیرۆری‌ ئازادیخوازان ناتوانن بمێننه‌وه‌، ئه‌و پیلانگێڕیانه‌ی‌ ئێستا به‌ڕێوه‌ی‌ ده‌به‌ن هه‌وڵی‌ نه‌زۆكن. تاكه‌ ڕێگه‌ بۆ ڕزگاربوون له‌و مه‌ترسییه‌ ناوخۆییانه‌ی‌ له‌سه‌رتانن گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ڕای‌ شه‌قام و پێویسته‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ته‌واوی‌ كۆتاییان نه‌یه‌ت، داواكاری‌ هاولاَتیانی‌ سه‌رشه‌قام به‌بنه‌ما و چاره‌سه‌ری‌ ته‌واوی‌ كێشه‌كان وه‌ربگرن و پڕۆژه‌كانی‌ شه‌قام بكه‌نه‌ ئه‌جێندای‌ حكومڕانی‌ له‌ هه‌رێمدا.

یان ئازادی‌…..یان ئازادی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ ڕانیه‌28/6/

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

شـــــۆڕش‌ و ئـــــەبـــــەدیـــــەت ٣٣ چــالاکــی ژن ده ڵێــن،نــاهید بەهمەنی نـــــوێنەری ئێـــــمە نـــــیە

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: