رۆژانــــی‌ بێده‌نگــــی‌ نه‌وشـــــیروان مســـته‌فا

2011/06/29 at 8:45 PM Leave a comment

“چاوه‌ڕوانی‌ رونبوونه‌وه‌ی‌ گۆمه‌ شڵه‌قاوه‌كه‌یه‌” 

 ئا:ئاوێنه‌:دوا ده‌ركه‌وتنی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌، رۆژی‌ ئاگركردنه‌وه‌ی‌ نه‌ورۆز 20/3 بوو، له‌و رۆژه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ كوردستان به‌زنجیره‌یه‌ك روداوی‌ هه‌ژێنه‌رو گه‌وره‌دا تێپه‌ڕیوه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی‌ گۆڕان هیچ سه‌رنج‌و لێدوانێكیان له‌باره‌وه‌ بدات، كه‌سێكی‌ نزیك له‌نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت “گۆمه‌كه‌ شڵه‌قاوه‌كه‌، چاوه‌ڕوانه‌ رونببێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ قسه‌ی‌ خۆی‌ بكات”.
له‌و رۆژه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ریزه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانی‌ به‌جێهێشت‌و له‌گرده‌كه‌ی‌ زه‌رگه‌ته‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ی‌ دامه‌زراند، له‌ڕێگه‌ی‌ زنجیره‌یه‌ك وتارو به‌رنامه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌وه‌ رۆڵێكی‌ گرنگی‌ له‌دروستكردنی‌ رای‌ گشتی‌ كوردستاندا هه‌بووه‌.
نزیكه‌ی‌ سێ‌ مانگه‌، نه‌وشیروان مسته‌فا بێده‌نگی‌ به‌رامبه‌ر به‌زنجیره‌یه‌ك روداو هه‌ڵبژاردووه‌، كه‌ به‌گرنگترین روداوه‌كانی‌ ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ دوایی‌ كوردستان داده‌نرێن، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م سێ‌ مانگه‌دا ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ هێزه‌وه‌ كۆتایی‌ به‌خۆپیشاندانه‌كانی‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ سلێمانی‌ هێناو به‌دوای‌ ئه‌وه‌شدا گرژی‌ نێوان ده‌سه‌ڵات‌و هێزه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن هه‌رچی‌ زیاتر روی‌ له‌هه‌ڵكشان كرد‌و سه‌ره‌نجامیش به‌مه‌به‌ستی‌ هێوركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و دۆخه‌، گفتوگۆی‌ پێنج قۆڵییان ده‌ستپێكردووه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌نه‌وشیروان مسته‌فا هۆكاری‌ ئه‌م بێده‌نگییه‌ درێژ خایه‌نه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فای‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌لومه‌رجه‌كه‌ نادیاره‌‌و كۆی‌ وێنه‌كه‌ هێشتا رون نییه‌، ئه‌و وتی‌ “هه‌لومه‌رجی‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ی‌ كوردستان له‌گۆمێكی‌ شڵه‌قاو ده‌چوو، بۆ ئه‌وه‌ی‌ قسه‌یه‌كی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر بكه‌یت، پێویسته‌ چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌ بیت رونببێته‌وه‌”.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ “ده‌سه‌ڵات خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ركوت كرد، ده‌بوو چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌ بكرێ‌ كه‌ ئایا ئاڕاسته‌ی‌ ئه‌م سه‌ركوتكردنه‌ به‌ره‌و كوێ‌ ده‌ڕوا؟ ئایا به‌رده‌وام ده‌بێت یان راده‌وه‌ستێت؟ له‌به‌رئه‌وه‌ بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا وا باشبوو كه‌ ده‌رباره‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌م حاڵه‌تانه‌ قسه‌ نه‌كات، چونكه‌ دۆخه‌كه‌ به‌رده‌وام گۆڕانی‌ به‌سه‌ردا دێت”.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد كه‌ ناوبراو “له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌رنه‌كه‌وت تا له‌ڕێگه‌ی‌ قسه‌و لێدوانه‌كانی‌ ئه‌مه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر نه‌بێت، به‌تایبه‌تی‌ له‌م ماوه‌یه‌ی‌ رابردودا كه‌ گفتوگۆ پێنچ قۆڵییه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌‌و هه‌موو لایه‌ك باسی‌ دیالۆگ‌و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان ده‌كه‌ن”، وتیشی‌ “له‌ڕوی‌ دیكه‌شه‌وه‌، وا گونجاوتربوو بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ بێده‌نگ بێت له‌م كاته‌دا‌و به‌جۆرێكیش ده‌رنه‌كه‌وێ‌ به‌نه‌رمی قسه‌ بكات، نه‌وه‌ك ده‌سه‌ڵات به‌م قسانه‌یان كه‌ باسی‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن نیازی‌ فێڵیان هه‌بوو بێت”.
نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ له‌ڕوی‌ سیاسییه‌وه‌ خاوه‌نی‌ پێگه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌هێزه‌، هه‌میشه‌ به‌زمانێكی‌ كاریگه‌رو پاراو، دیدگاو په‌یامه‌كانی‌ خۆی‌ به‌خوێنه‌رو بینه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و زۆر شاره‌زایه‌ له‌پیشه‌سازی‌ رای‌ گشتی‌و ئاڕاسته‌كردنیدا روه‌و ئه‌و ئاقاره‌ی‌ كه‌ خۆی‌ خوازیاریه‌تی‌. جگه‌ له‌و په‌یامه‌ كورته‌ی‌ كه‌ له‌نه‌ورۆزی‌ رابردودا ئاڕاسته‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ كرد، دوا ده‌ركه‌وتنی‌ ئه‌و له‌كه‌ناڵی‌ KNNه‌وه‌ له‌13/3دا بوو كه‌ له‌به‌رنامه‌ی‌ روبه‌ڕودا به‌شدار بوو، ئه‌و كاته‌ سلێمانی‌ له‌گه‌رمه‌ی‌ خۆپیشانداندا بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌لومه‌رجه‌كه‌ ته‌واو گۆڕاوه‌، زۆرێك ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌پرسن كه‌ به‌رامبه‌ر به‌م هه‌لومه‌رجه‌ گۆڕاوه‌، سه‌ركرده‌ی‌ گۆڕان چ دید‌و تێڕوانینێكی‌ هه‌یه‌؟
سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌ “خه‌ریكه‌ وێنه‌كه‌ رونده‌بێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ كاتی‌ هاتووه‌ له‌ڕۆژانی‌ ئاینده‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رباره‌ی‌ ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ نوێیه‌ی‌ كوردستانی‌ پیا تێده‌په‌ڕێت قسه‌ی‌ خۆی‌ بكات”.

Entry filed under: ئاوێنه. Tags: .

٣٣ چــالاکــی ژن ده ڵێــن،نــاهید بەهمەنی نـــــوێنەری ئێـــــمە نـــــیە سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به شێوازی ئیسلامی و یه‌هوودی له هۆڵه‌ند قه‌ده‌غه کرا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: