لەیادی هەژدەساڵەی حزبی شیوعی کوردستاندا.شیوعیەتی لیبراڵ و کۆنسێرڤەتیڤ

2011/06/30 at 8:05 PM Leave a comment

بۆچی ئەم حزبە هەم لیبراڵە و هەم کۆنسێرڤەتیف، ئایە شیوعی و لیبڕاڵیان وتوە؟ لەوەش خراپتر ئایە شیوعی و کۆنسێرڤەتیڤیان وتوە؟. بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە فەرمون لەگەڵ بڕگەیەك لە “مانیفێستی ڕەوەند” لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا.
ڕەوەند
*****
[بەدوای هەرەسهێنانی “بلۆکی ڕۆژهەڵات” و سەگەردانی حزبە شیوعیەکان، ڕێکخراوی هەرێمی کوردستانی حیزبی شیوعی عێراق لە ساڵی 1993دا  وەك حیزبێکی سەربەخۆ بەناوی حزبی شیوعی کوردستان شکڵی گرت. ئەوەی کە مەبەستی ئێمەیە لێرەدا (باسکردن نیە لەو جۆرە لە شیوعیەت و لە مێژووی 17-18 ساڵی ڕابردووی ئەم حیزبە، بەڵكو) جێگەوڕێگەیەکی سیاسیە کە ئەم حزبە هەیەتی لە ئێستای کوردستاندا بەتایبەت لە 2006ەوە تا ئێستا.
لەگەرمەی خۆپێشاندانە جەماوەریەکانی ئۆگۆستی 2006دا ئەم حزبە لەگەڵ شەش حزبی ناسیونالیستی کوردی لەوانە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار (“پارتی” و”یەکێتی”)، ڕاگەیاندنێکی هاوبەشیان خستەڕوو کە وێڕای سەرکۆنەکردنی کاری هەڵمەتبەرانە و “گێڕەشێوێنانە”ی خۆپێشاندەران کە بەردەبارانی بارەگای دامودەزگاکانی “ئاسایش” و “حکومەتی هەرێم”یان کردبوو، بە زمانلوسیەکەوە کۆمەڵێك وادە و بەڵێنیاندابوو بۆ چارەسەرکردنی گەندەڵی و جێبەجێکردنی خزمەتگوزاریەکان بۆ جەماوەر، ئەمەش بەمەبەستی ساردکردنەوەی خۆپێشاندەران و خامۆشکردنی ئەو شەپۆلە لە ناڕەزایەتیەکانی کوردستان. لە ئێستاشدا ئەندامێکی مەکتەب سیاسی ئەو حزبە “قسەکەری ڕەسمی حکومەتی هەرێم” و “وەزیری ڕۆشبیری”ە. حیزبێك کە ئەندامێکی مەکتەب سیاسیەکەی قسەکەری ڕەسمی حکومەت بێت، ئەو حزبە ناتوانێت لە هەمان کاتیشدا لافی ئەوە لێبدات کە قسەکەری جەماوەرێکی ناڕازی و بێزار لەم دەسەڵاتە بێت لە دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەت گوزاریەکان.
ئەم حزبە زۆر زیاتر لە “پارتی” و “یەکێتی”ی هەڵدەخوێنێت بە “ئەزمونی دیموکراسی کوردستان” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەژێر سایەی ئەو دوو حزبەدا. لە هەمان کاتیشدا ئەم حزبە خوازیاری ڕیفۆڕمێکی کۆمەڵایەتی، ئابوری و سیاسیە، بەڵام بۆ هێنانەدی ئەو ڕیفۆڕمانە، ئەرکی خۆی بەوە دانەناوە ڕێکخەر و ڕابەری جەماوەری بێبەش، ناڕازی و توڕە بێت کە دێتە سەر شەقامەکان بۆ خۆپێشاندان و هێنانەدی ئاڵوگۆڕ، بەڵکو ئەرکی خۆی بە ڕاوێژکاری دەسەڵات پێناسەکردوە تا بتوانێت ڕیفۆرمەکان بهێنێتەدی، هەروەك چۆن حزبی دایك “حشع” ڕاوێژکاری عبدالکریم قاسم و سەدام حسێنی ڕژێمی بەعس بوو.
ئەم حزبە لە ناوەڕۆکدا ناسونالیست و لە شێوازی کار و چالاکیە سیاسیەکانیدا لیبراڵێکی کۆنسێرڤەتیڤە، بەڵام بە تایبەتمەندیەکی فکری و سیاسی شیوعیەتی پڕۆ-مۆسکۆیی. جیاوازی ئەم باڵە “شیوعی”ە لیبراڵە، لە باڵەکانی تری ناسیوناڵ-لیبراڵ لەوەدایە کە نایەوێت وەك باڵەکانی تر (گۆڕان) دەنگی ناڕازی جەماوەر بێت و سواری شەپۆلی ناڕەزایەتیەکان بێت، وە ناڕەزایەتیەکان بکاتە کارتێکی فشار بەسەر دەسەڵاتەوە، بەڵکو دەیەوێت لە پەیوەندیەکی دۆستانە، هاوپەیمانەتی حزبی و ڕاوێژکارانەدا بە “پارتی” و “یەکێتی”یەوە، پڕۆژە بخاتە بەردەست حکومەتی هەرێم، بەو مەبەستەی ڕیفۆڕم ئەنجام بدرێ و ئەم “ئەزمونە دیموکراتی”ەی “یەکێتی” و “پارتی”ی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەشە بکات و پەرەبستێنێت!. ڕاستڕەوی و کۆنسێرڤەتیڤ بوونی ئەم جۆرە لە شیوعیەت لێڕەدایە کە ڕابەرایەتیەکەی ئاگاهانە بە دوای هێنانەدی ڕیفۆڕمەوەیە لە هاوپەیمانەتیدا بە دەسەڵاتەوە، نەك لە پەیوەند بە ڕێکخستن و ڕابەرایەتی جەماوەری بێبەبەش و ناڕازی بەدژی ئەو دەسەڵاتە. پارەوپولێك کە ئەم حزبە بەناوی بودجەی حزبەکانەوە لە حکومەتی هەرێم و ئیمتیازێكیش کە لە “پارتی” و “یەکێتی”ی وەری دەگرێت، لە ڕاستیدا هەقدەستێکی “حەڵاڵی” ئەو جێگەوڕێگە کۆنسێرڤەتیڤە و ئەو خزمەتکاری (سێرڤس)ەیە لە ڕاوێژکاری و پڕۆژە پێشکەش کردن بۆ دەسەڵات.
لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی کوردستان (تەموزی 2009) و عێراق (ئازاری 2010) هەندێك لە نوسەران و کادران و ئەندامانی ئەو حزبە “لیستی ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی”ی حیزبەکەیان بە “لیستی چەپ” ناوزەد دەکرد، بەڵام لە فەرهەنگی سیاسی و ڕەسمی ئەو حیزبە هەتا وەك “دروشم” و نوسینێکی سەر کاغەزیش شتێك بونی نیە کە ئەو حزبە خۆی بە چەپ بزانێت. ئەوە تەنها دەرخەری، ئاوات و ئومێدی ئەو نوسەر، کادر و ئەندامانە بوو بۆ حیزبەکەیان، نەك واقعی حزبەکەیان وابێت.]
بۆ خوێنەوەی تەواوی “مانیفێستی ڕەوەند لەبارودۆخی ئێستای کوردستاندا بڕوانە :
http://www.rewend.info/ku/component/content/article/39-top-articles/341-manifesti-rewend.html

Entry filed under: ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری. Tags: .

سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به شێوازی ئیسلامی و یه‌هوودی له هۆڵه‌ند قه‌ده‌غه کرا داوا ده‌كرێت سبه‌ینێ‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ كوردیه‌كاندا خۆپیشاندان رێكبخرێت

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: