ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب..په‌ند له‌ چاره‌نووسی ناپلیۆن وه‌ربگرن

2011/06/30 at 9:00 PM Leave a comment

ره‌زا شـوان:چل و سێ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ، كتێبێكی نووسه‌ری ناسراوی میسری« توفیق الحكیم »م خوێنده‌وه‌ له‌ ژێر ناوی « ادب الحیاه‌ ــ ئه‌ده‌بی ژیان » دا .. له‌و كتێبه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی هه‌مه‌جۆره‌ی به‌سوودی تێدایه‌ .. له‌ نێو بابه‌ته‌كاندا بابه‌تێك زیاتر سه‌رنجی ڕاكێشام و تا ئه‌مڕۆش له‌بیرمه‌ .. ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌ش « عجله‌ الحیاه تدور دائما الی الامام ـ پێچكه‌ی ژیان هه‌رده‌م بۆ پێشه‌وه‌ ده‌خولێته‌وه‌ ».. ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ كورتی باس له‌ چیرۆكی كۆتایی ڕه‌شی ژیانی ناپلیۆن ده‌كات .. بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ش « توفیق الحكیم » وه‌كو خۆی  ده‌ڵێ سوودی له‌ نووسینێكی نووسه‌رێكی فه‌ره‌نسی وه‌رگرتووه‌ ــ ناوه‌كه‌یم له‌ یاد نه‌ماوه‌.
ناپلیۆن پۆناپارد ( ١٧٦٩ ــ ١٨٢١) هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ حه‌زی به‌ پێشڕه‌وی و سه‌ركێشی و سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد .. ناپلیۆن ته‌مه‌نی شانزه‌ ساڵ بوو كۆلێجی سه‌ربازیی ته‌واكرد و بوو به‌ ئه‌فسه‌رێك له‌ سوپای فه‌ره‌نسادا .. پله‌ به‌ پله‌ پایه‌ی به‌رزبۆه‌ .. له‌ته‌مه‌نی سی ساڵیدا بوو به  ئیمبراتۆری فه‌ره‌نسا، بۆ ماوه‌ی « ١٤» ساڵ له‌م پۆسته‌ باڵایه‌دا مایه‌وه‌.
شایانی باسیشه‌ به‌شێكی گه‌و‌ره‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پاڵپشتی و هاندانی ژنه‌ بلیمه‌ته‌كه‌ی .. بۆیه‌ ناپلیۆن ده‌ڵێ : « له‌ دوای هه‌موو گه‌وره‌ پیاوێكه‌وه‌ ژنێك هه‌یه‌ »
ناپلیۆن كه‌ بوو به‌ ئیمبراتۆری فه‌ره‌نسا ، ده‌سه‌ڵاتی قورغ كرد و له‌ خۆی بایی بوو.. هه‌ر خه‌ریكی ڕابواردن بوو..به‌ پێڵاوه‌ سه‌ربازییه‌كانییه‌وه‌ پێی ده‌كێشا به‌سه‌ر خاكی فه‌ره‌نسا و ده‌یوت : « فه‌ره‌نسا من .. به‌ڵكو من هه‌موو ئه‌وروپا و جیهانیشم ».. هه‌ر ئه‌م با چوونه‌ كه‌وڵه و‌ خۆپه‌رستییه‌ی بوو كه‌ سه‌ری خوارد .. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناپلیۆن ، كه‌سێكی جه‌ربه‌زه‌ و ئازا و قسه‌زان بوو .. ڕه‌نگه‌ « سه‌دام حوسین » ی گۆڕبه‌گۆڕیش ،  زۆر سه‌رسامی قسه‌كه‌ی ناپلیۆن بووبێت ، كه‌ ڕژێمه‌ شۆڤێنییه‌كه‌ی ده‌یوت : « اذا قال صدام ، قال العراق ـ ئه‌گه‌ر سه‌دام وتووبێتی ، عێراق وتوویه‌تی ».. ئه‌مه‌ش به‌زۆر خۆسه‌پاندنه‌.
ناپلیۆن ، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارێكی خۆپه‌رست بوو .. به‌ڵام ڕیفۆرمخوازیش بوو.. ناپلیۆن له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا گه‌وره‌ترین گۆڕان و چاكسازیی له‌ سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و ده‌زگاكانی یاسایی فه‌ره‌نسادا ئه‌نجام دا.
ناپلیۆن له‌ لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ ده‌سگیركرا و..له‌« سنت هێلانه‌» كه‌ دوورگه‌یه‌كی بچووكه‌ و
ده‌كه‌وێته‌ ناو ئۆقیانووسی هێمن ه‌وه‌.. له‌ به‌ندیخانه‌یه‌ك دا به‌ندیان كرد.. به‌ ته‌نها خستیانه ژوورێكی په‌رپووته‌وه‌‌ .. مه‌گه‌ر ته‌نها گوێی له‌ جریوه‌ی چۆله‌كه‌ و له‌ قیڕه‌ی بۆق بوایه‌.. دیمه‌نی ناپلیۆن ، دیمه‌نێكی به‌زه‌یی پیاهاتنه‌وه‌ بوو .. له‌ دیمه‌نی ورچێكی ئه‌ڵقه‌ له‌ لووتی زنجیر كراو ده‌چوو .. نه‌ یاوه‌ر و نه‌ پاسه‌وان و نه‌ خزمه‌تكار به‌ ده‌ورییه‌وه‌ ‌بوون .. زۆر جاریش « پایپی تووتن كێشانه‌كه‌ی »له‌ دست به‌رده‌بووه‌ و.. ده‌كه‌وتۆته‌  ئه‌م دیوی ده‌رگا شیشبه‌نده‌كه‌ی ژووره‌كه‌ی.ناپلیۆن زۆر به‌ كزی و به‌ داماوییه‌وه‌ له‌ پاسه‌وانه‌ ده‌رگاوانه‌كه‌ ده‌پاڕایه‌وه‌ .. كه‌ پایپه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێ و بیداته‌وه‌ به‌ ده‌ستی .. به‌ڵام پاسه‌وانه‌كه‌ هه‌ر لاشی لێ نه‌ده‌كرده‌وه‌ .. ناپلیۆن ئازارێكی ده‌روونی زۆری چه‌شت و نه‌خۆش كه‌وت .

ئه‌و ناپلیۆن ـه‌ی ده‌یخوڕی و ده‌یبڕی  و ده‌ینه‌ڕان و ده‌یشیڕاند و.. كۆشكه‌كه‌ی ده‌هێنایه‌ له‌رزین و .. به‌ ده‌یان پاسه‌وان و ده‌ستوپێوه‌ند ، به‌ ده‌نگییه‌وه‌ ده‌هاتن و له‌ به‌رده‌می دا ده‌له‌رزین و.. كڕنۆشیان بۆ ده‌برد و.. چاوه‌ڕێی قسه‌ و فه‌رمانی خاوه‌ن شكۆی گه‌وره‌یان بوون .. كه‌چی ئسێتا به‌بێ كه‌سی و به‌ ملكه‌چی و ڕه‌زیلی له‌ به‌ندیخانه‌دا ده‌ژی..!
ئه‌مه‌یه‌ ڕۆژگار و چاره‌نووس .. كورد وته‌نیش : « دنیا تاسه‌ر بۆ كه‌س نی یه‌ »

ناپلیۆن له‌ ساڵی « ١٨٢١» دا.. به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كۆچی دوایی كرد.. نه‌ ئاوریشمی نایاب كرا به‌ كفنی و.. نه‌ كێله‌كانی گۆڕه‌كه‌شی له‌ مه‌ڕمه‌ڕی نایاب و گران به‌ها بۆ كران..
ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدار و ئیمبراتۆره‌..ده‌بوایه‌ به‌ ڕێوڕه‌سمێكی سه‌ربازیی شكۆداری زۆر مه‌زن و شایسته‌ .. به‌ جۆق و موزیك و ته‌پڵ و مارشی سه‌ربازی و به‌ تۆپ ته‌قاندنی ڕێزلێنان و  ماته‌مینی .. ته‌رمه‌كه‌ی بۆ  گۆڕستان ببرایه‌ و به‌ خاكیان بسپاردایه‌ .. به‌ هه‌زران كه‌سی ناودار و سه‌ركرده‌ی جیهانی ئاماده‌ی ناشتنی بوونایه‌..فه‌ره‌نسی یه‌كان ڕه‌شپۆش بوونایه‌.
كه‌چی وا نه‌بوو..زۆر به‌ بێده‌نی و سارد و سڕی و بێ نازی‌ ، چه‌ند كه‌سانێك ته‌رمه‌كه‌یان هه‌ڵگرت و بردیان و به‌ خاكیان سپارد.

ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارای جیهان ، دیكتاتۆره له‌ خۆباییه‌كانی عه‌ره‌ب .. ده‌بۆایه وانه‌ و په‌ندتان له‌ به‌سه‌رهات و چاره‌نووسی ناپلیۆن وه‌ربگرتایه‌.. ده‌بوایه په‌ندتان له‌ چۆنییه‌تی كۆتایی هاتنی ژیانی ستالین ، هیتله‌ر ، نیكۆڵای چاوچیسكی ، شای ئێران ، میلۆۆڤیچ ، سه‌دام حوسێن وه‌ربگرتایه‌.. ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌ له‌ زین العابدین بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ك كۆتایی ژیانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ زۆردارانه‌یان له‌ به‌رچاو بوایه‌.. تووشی ئه‌م ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌ی تێی كه‌وتوون نابوون ..بێگومان چاره‌نووسی دیكتاتۆره‌كانی تری هاوشیوه‌یان ، هه‌ریه‌كه‌ له‌ ( عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و موعه‌مه‌ر قه‌زافی و به‌شار ئه‌سه‌د ) و…هتد.. له‌ چاره‌نووسی زین العابدین و موباره‌ك ، ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بێت باشتر نابێت.. هێشتا حه‌ق و حیساب و سزای ڕه‌وایان ماوه‌.. ئه‌مه‌ش كۆتایی چاوه‌ڕوان كراوی هه‌موو زۆردار و سته‌مكارێكه.

خۆزگه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی عه‌ره‌ب ، سه‌ركرده‌ی تێكۆشه‌ر و قاره‌مان و به‌ ڕاستی گه‌ل و نیشتمانپه‌وه‌ر‌ی كۆماری باشووری ئه‌فریقا ، نیلسن ماندێله‌ یان له‌ به‌رچاو بگرتایه ، كه‌ هه‌موو ئاواتێكی ئه‌وه‌بوو، كه‌ ئازادی و دیموكراتی و ئاشتی و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بۆ نیشتمانه‌كه‌ی دابین بكات .. چاوی له‌ ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی گیرفان پڕكردن نه‌بڕیبوو.‌

ره‌زا شـوان / نه‌رویج

Entry filed under: ره‌زا شـوان. Tags: .

مه‌لا به‌ختیار:ئۆپۆزسیۆن وازی‌ له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان هێناوه‌ پشتــــــگیری لــــــه‌ بـــایـــكۆتـــكردنی كــــــاری سیــــــاسی نـــاكـــه‌م

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,907 hits

%d bloggers like this: