مه‌لا به‌ختیار:ئۆپۆزسیۆن وازی‌ له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان هێناوه‌

2011/06/30 at 8:40 PM Leave a comment

له مێدیاکانه وه>هاوڵاتی‌ بڵاوی کرده وه که مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند له‌گفتوگۆكانیاندا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان نه‌ماوه‌ چونكه‌ ئۆپۆزسیۆن وازی‌ له‌و داواكارییه‌ هێناوه‌.مه‌لا به‌ختیار له‌ میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی‌ گه‌لی‌ كوردستانی‌ یه‌كێتی‌ وتی‌ “ئێمه‌ چه‌ندین بڕگه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنمان قبوڵ كردووه‌و ئاماژه‌مان پێ كردووه‌، هه‌م له‌ نامه‌كه‌ی كه‌ ئاراسته‌مان كردوون، هه‌م له‌ مه‌تنی پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه‌، له‌ چه‌ندین بڕگه‌، پێم وابێت 14 یان 15 بڕگه‌ هه‌یه‌ یاسایین، ئاماژه‌مان پێ كردووه‌، پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه‌ زۆر وێك چووه‌، لێك ده‌چێت له‌ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردندا له‌ به‌جێ هێنانی هه‌ده‌فه‌كاندا زۆر له‌ یه‌ك ده‌چین”.

ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بۆچی‌ ته‌نها وه‌ڵامی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆنیان نه‌دایه‌وه‌، مه‌لا به‌ختیار وتی‌ “نیگه‌رانیه‌ك دروست بوو له‌لایه‌ن به‌ڕێزان نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆن له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ كه‌ ده‌یان وت بۆ وه‌ڵامی ئێمه‌تان نه‌داوه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی خوێندنه‌وه‌مان بۆ كێشه‌كان وانیه‌، كه‌ كێشه‌ی ئێمه‌ ته‌نها كێشه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه‌و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كه‌ كه‌ پێشكه‌شمان كراوه‌، ئه‌وه‌ ئاخر پڕۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌، پڕۆژه‌ی پێش ئه‌وه‌ هه‌بووه‌، 17 خاڵه‌كه‌ هه‌بووه‌، پڕۆژه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال بۆ جیاكردنه‌وه‌ی حزب له‌ حكومه‌ت هه‌بووه‌، په‌یامی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وه‌ بۆ چاكسازی هه‌بووه‌، جگه‌ له‌وه‌ 22 خاڵه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن هه‌بووه‌، 7 خاڵه‌كه‌ی گۆڕان هه‌بووه‌، ئێمه‌ هاتوین ڕه‌گ‌و ڕیشه‌ی هه‌موو ئه‌م كێشانه‌مان دۆزیوه‌ته‌وه‌، هاتوین له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زه‌كانی كێشه‌كان ئیشمان كردووه‌، لیژنه‌مان بۆ پێكهێناوه‌، پسپۆرمان بۆ هێناوه‌، له‌سه‌ر هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كان ئیشمان كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بهاتینایه‌ ته‌نها وه‌ڵامی پڕۆژه‌كه‌ بده‌ینه‌وه‌، ئه‌بوایه‌ هه‌ندێك له‌و شتانه‌ فه‌رامۆش بكه‌ین كه‌ هه‌یه‌، هاتوین له‌ ڕوانگه‌ی خۆمانه‌وه‌ شتێكمان پێشكه‌ش كردووه‌، كه‌ به‌ حسابی خۆمان شامل تره‌”.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌وان هیوادارن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ڕێك بكه‌ون “ڕێككه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌شمان لا مه‌به‌سته‌، نه‌ك ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر شتی لاوه‌كی‌و، سه‌رپێی‌و، ڕاگوزه‌ر، ڕێككه‌وتنێكی تۆكمه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ قۆناغه‌كه‌وه‌ هه‌بێت له‌ كوردستاندا، له‌ سیسته‌می كوردستاندا، له‌ په‌رله‌مانی كوردستاندا، له‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتی كوردستاندا، له‌ ئابوری كوردستاندا، له‌ نه‌وت‌و گازی كوردستاندا، له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌كی كوردستاندا، له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ئێمه‌ هیوادارین ڕێك بكه‌وین هه‌وڵێكی باشیشیمان بۆ ئه‌مه‌ داوه‌، ئه‌و گرێ كوێرانه‌ی كه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو هه‌بووه‌، ئێمه‌ به‌ش به‌حاڵی خۆمان هه‌مویمان كردۆته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها وتی‌ “ئه‌گه‌ر ڕێك بكه‌وین، دانیشتنی‌ سه‌ركرده‌كان یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌گه‌ره‌ به‌هێزه‌كان، “پێنج سه‌ركرده‌كه‌ نابێت دانیشن به‌بێ ئه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی گفتوگۆ گه‌شتبێته‌ كۆتایی، دانیشتنی ئه‌وان ڕه‌نگه‌ نا ئومێدی دروستبكات، ئه‌گه‌ر دانیشن‌و ڕێك نه‌كه‌ون، ئسوڵی گفتوگۆ وایه‌ ئه‌وان له‌ كۆتاییدا بێن دانیشن، دوا گفتوگۆ، دوا بڕیاری ئیمزا كردن بده‌ینه‌ ده‌ستی ئه‌وان”.

Entry filed under: مه‌لا به‌ختیار. Tags: .

داوا ده‌كرێت سبه‌ینێ‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ كوردیه‌كاندا خۆپیشاندان رێكبخرێت ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب..په‌ند له‌ چاره‌نووسی ناپلیۆن وه‌ربگرن

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: