پشتــــــگیری لــــــه‌ بـــایـــكۆتـــكردنی كــــــاری سیــــــاسی نـــاكـــه‌م

2011/06/30 at 9:27 PM Leave a comment

رووداو- الشرق الاوسط>نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ (الشرق الاوسط) رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا به‌ ئه‌نجامێك نه‌گات،  ئه‌وا داوای‌ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن.نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا كه‌ له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌)ی رۆژنامه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ بۆچی ئه‌و چاكسازییه‌ی داوای ده‌كات كاتێك نه‌یكرد كه‌ له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیدا بوو، گوتی كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه‌ به‌چه‌ند قۆناغێكی جیاوازدا تێپه‌ڕیوه‌و هه‌ر قۆناغه‌ش ئه‌وله‌ویه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بووه‌، گوتیشی “من ئه‌و قۆناغانه‌ بۆ چوار قۆناغی سه‌ره‌كی دابه‌شده‌كه‌م كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌وله‌ویه‌تی جیاوازی هه‌بووه‌: له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا پێویست بوو داووده‌زگاكانی هه‌رێم بنیات بنرێن و ئه‌و بۆشاییه‌ سیاسی و ئیداری و ئه‌منییانه‌ پڕبكرێنه‌وه‌ كه‌ رژێم به‌ كێشانه‌وه‌ی ده‌زگاكانی له‌هه‌رێمدا دروستی كرد.. له‌قۆناغی دووه‌مدا به‌ره‌وڕووی ئاسته‌نگی ئه‌منیی مه‌ترسیدار بووینه‌وه‌ كه‌ خۆی له‌شه‌ڕی نێوخۆو ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی هه‌ندێ لایه‌نی ده‌ره‌كی و رژێمی پێشووی عێراقدا ده‌بینییه‌وه‌ به‌ئاراسته‌ی گه‌رمكردنی شه‌ڕی ناوخۆ، سروشتی ئه‌و قۆناغه‌ وای پێویست ده‌كرد كه‌ كاری جددی بكرێ بۆ كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕی ناوخۆ… قۆناغی سێیه‌میش به‌ رووخاندنی رژێمی عێراق ده‌ستیپێكرد له‌ساڵی 2003 كه‌ هه‌وڵه‌كانمان له‌سه‌ر دانانی ده‌ستوورێكی هه‌میشه‌یی بۆ عێراقێكی دیموكراسی فیدراڵی چڕكرده‌وه‌… به‌ڵام قۆناغی ئێستا قۆناغی رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی كوردی و به‌دیهێنانی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ڕی دژی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی سیستمی حیزبی شمولیی سه‌ركرده‌یه‌ كه‌ هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی ژیاندا سه‌پاندووه‌”.
سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتی كه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی ئامانج و ئاراسته‌ی هاوبه‌شی هه‌بووه‌ پێكه‌وه‌ خه‌باتیان كردووه‌ “به‌ڵام گه‌یشتینه‌ قۆناغێك كه‌ نه‌مانده‌توانی له‌یه‌ك چوارچێوه‌ی سیاسی هاوبه‌شدا درێژه‌ به‌كار بده‌ین”.
له‌باره‌ی پێشنیازی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش كه‌ داوایكرد ئۆپۆزیسیۆن به‌شداری له‌ حكومه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی یانیش په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، نه‌وشیروان مسته‌فا گوتی “چاكسازی سیاسیمان پێباشه‌ به‌پێی‌ ئه‌و پرۆژانه‌ی ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی كردوون، به‌ده‌ر له‌وه‌، داوای‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت ده‌كه‌ین، به‌ مه‌رجێك زه‌مینه‌سازی پێویست بۆ پاك و بێگه‌ردی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بكرێت”.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌دا و له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان به‌كشانه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان‌ ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان شكستیانهێنا‌، نه‌وشیروان مسته‌فا گوتی كه‌ ئه‌و پشتگیری‌ له‌ بایكۆتكردنی كاری‌ سیاسی ناكات “به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی ئێستاش ده‌بێ رۆڵی خۆی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاودێریكار كاراتر بكات”.

ئاژانسه کان

Entry filed under: نه‌وشیروان مسته‌فا. Tags: .

ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب..په‌ند له‌ چاره‌نووسی ناپلیۆن وه‌ربگرن بیـــست ساڵ تێـــپەڕی:٣٠خورداد ١٣٦٠ (٢٠ حوزەیران ١٩٨١)

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: