دۆسیـــــه‌ی ســـــوریـــــا لـــــه‌ده‌ستـــــی ئـــــه‌ردۆگـــــانـــــدا

2011/07/02 at 10:03 PM Leave a comment

له مێدیاکانه وه>زۆریه‌ک بڕوایان وایه‌ قه‌یرانی ئێستای سوریا پرسێکی ناوخۆییه‌ که‌ به‌ مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵک و حکومه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام به‌ دلنیاییه‌وه‌ ئه‌ردۆگان له‌م ده‌سته‌یه‌ نیه‌.کرانه‌وه‌ی سنوره‌کانی تورکیا به‌سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی که‌ به‌گشتی له‌ شاری (جسرالشغور)ی سوریاوه‌ هه‌ڵاتون، هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنی سه‌رله‌نوێی حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆگان له‌ هه‌ڵبژادنه‌ پارله‌مانیه‌که‌ی تورکیا، حیزبێک که‌ به‌ ئاراسته‌کردنی ئه‌ردۆگان، له‌پاڵ سه‌رکه‌وتنه‌کانی ناوخۆدا، سیاسه‌تێکی ده‌ره‌کی نوێی به‌ جیهان نیشاندا که‌ بازنه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و (روانین بۆ خۆرهه‌ڵات) و رۆڵی پڕشنگدار له‌ گۆڕه‌پانی پڕ ته‌نگه‌ژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که‌ له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا تورکیای کرده‌ هۆکارێکی گرنگ بۆ راگرتنی هاوکێشه‌ و باڵانسی ناوچه‌که‌. له‌م قۆناغه‌دا ده‌توانرێت بوترێت که‌ قه‌یرانی سوریا جددیترین ته‌نگه‌ژه‌ و ئه‌زمونه‌ بۆ رۆڵگێڕان که‌ ئه‌ردۆگان و حیزبه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆیان گرتوه‌.
بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی قوڵتری بابه‌ته‌که‌ ده‌بێت له‌ سیناریۆکانی ئیَستای مامه‌ڵه‌ی نێوان تورکیا و سوریا بڕوانین و ئه‌م روانینه‌ش راست نابێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ بتوانین بێ په‌رده‌ ئه‌و روداوانه‌ باس بکه‌ین که‌ ناوچه‌که‌ی خستۆته‌ به‌رده‌م قه‌یرانێکی مه‌ترسیداره‌وه‌. نه‌بونی راگه‌یاندنه‌کان له‌ سوریایه‌کی خرۆشاو، رای گشتی به‌ره‌و خاڵێک هانده‌دات که‌ ته‌نیا له‌ رێگه‌ی بینینی ئاماژه‌کان و نه ‌(به‌پشتبه‌ستن به‌ هه‌واڵه‌ سه‌ره‌کیه‌کان) لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆیی سوریا و پێگه‌ی رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د بکرێت. بۆ ئێرانیه‌کان که‌ ساڵانێکه‌ شاره‌زای دیارده‌ی ئاواره‌ین و خۆیان میوانداری ملیۆنان ئاواره‌ی شه‌ڕن، زۆر دژوار نیه‌ که‌ هه‌ست به‌وه‌بکه‌ن وڵاتێک له‌ چ قۆناغێکدایه‌ که‌ خه‌ڵکه‌که‌ی ناچار ده‌بن به‌ به‌جێهێشتنی به‌کۆمه‌ڵی وڵاته‌که‌یان. نمونه‌گه‌لێک وه‌ک لێشاوی په‌نابه‌رانی تونسی بۆ ئیتالیا یا هه‌ڵاتنی ئاواره‌کانی لیبیا بۆ وڵاتانی دراوسێ به‌ راده‌یه‌ک نزیکه‌ که‌ بۆ چاودێری ئه‌مانه‌ پێویست ناکات زه‌حمه‌تێک زۆر به‌ خۆمان بده‌ین. که‌وابێت ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی‌ سوریاش له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ی خۆیدا دۆخێکی باشتری نیه. به‌بێ ره‌چاوکردنی ده‌ره‌نجامه‌ مرۆییه‌کانی ئاواره‌یی، چونی زیاتر له‌ 10 هه‌زار په‌ناخوازی سوری بۆ خاکی تورکیا، خاڵی ده‌ستپێکی ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی دژواره‌ له‌ نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و ده‌میشق که‌ ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌ له‌هه‌ر حاڵه‌تێکدا کاریگه‌ریه‌کی قوڵی له‌سه‌ر پێگه‌ی ناوچه‌که‌ ده‌بێت.

لێکۆڵێنه‌وه‌ له‌سه‌ر سیناریۆکه‌ی ئێستای دۆخه‌که‌ ده‌بێت به‌ وێناکردنی ته‌نگه‌ژه‌که‌ بکرێت.پێش له‌هه‌رشتێک ده‌بێت بڵێین که‌ ئه‌درۆگان به‌کردنه‌وه‌ی سنوره‌کانی به‌ڕوی سوریه‌کاندا به‌جۆرێک ئه‌و دیواره‌ی که‌ حیزبی به‌عسی سوریا له‌ نزیک ئه‌م وڵاته‌ دروستی کردبو تا که‌س له‌ ناوخۆی  وڵاته‌که‌ی ئاگادار نه‌بێت، شکاند و ئێستا لانی که‌م تورکیای به‌ گۆڕانکاریه‌کانی سوریاوه‌ گرێداوه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌ردۆگانی خستۆته‌ سه‌ر مێزی قومارێکی مه‌ترسیدار. ئه‌ردۆگان به‌ پێچه‌وانه‌ی زۆریَک له‌ سه‌رکرده‌کانی ناوچه‌که‌، سه‌رۆکی وڵاتێکه‌ که‌ له‌وێدا خه‌ڵک و حیزبه‌کان کاریگه‌ری به‌رچاویان له‌ بڕیاره‌کانی حکومه‌تدا هه‌یه‌ و هه‌رئه‌مه‌ش گه‌مه‌که‌  بۆ ئه‌و مه‌ترسیدارتر ده‌کات.

له‌م په‌یوه‌نده‌شدا چه‌ند پرسیارێکی سه‌ره‌کی دێته‌ ئاراوه:
1)خه‌ڵکی تورکیا تا چ کات و تا چه‌ند میوانداری ئه‌و ئاوارانه‌ ده‌بن که‌ به‌ تێپه‌ڕینی هه‌ر رۆژێک کێشه‌ی بونی ئه‌وان له‌ خاکی وڵاته‌که‌یان ئاڵۆزتر ده‌بێت؟
2)ئایا ئه‌ردۆگان بڕیاری داوه‌ به‌ ده‌ستخستنه‌ ناو قه‌یرانی سوریا سه‌رکه‌وتنه‌ ناوخۆییه‌کانی خۆی قوربانی رۆڵی رێبه‌رایه‌تی ناوچه‌که‌ و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتنی دیکه‌ له‌ گۆڕه‌پانی جیهانیدا بکات؟
3)ئامرازه‌کانی ئه‌ردۆگان بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌ت و سه‌رکه‌وتو له‌ گۆڕه‌پانی قه‌یرانی سوریا کامانه‌ن؟

وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌م پرسیارانه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ناکرێت، به‌ڵام ده‌توانین به ‌لێکۆڵینه‌وه‌ له‌دۆخی ئێستادا بگه‌ینه‌ هه‌ندێک ده‌ره‌نجام. ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند که‌ سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ی‌ هه‌ندێک بژارده‌ی چونه‌ناوه‌وه‌یه‌ بۆ خاکی سوریا و دروستکردنی ناوچه‌ی (پارێزراو) بۆ جێگیرکردنی ئاواره‌کان. بڕیاری ئه‌و سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ هه‌رچی بێت خاڵێک رون و ئاشکرایه‌، یاساگه‌لێک که‌ رێگه‌ به‌ تورکیا ده‌دات تا بۆ دروستکردنی ناوچه‌ی پارێزراو بچنه‌ ناو خاکی سوریاوه‌، ناتوانن رێگه‌ له‌ سوریا بگرن به‌ که‌ڵکوه‌رگرتن له‌ مافی پارێزگاری یه‌کپارچه‌یی و ئه‌مه‌ش به‌ که‌مێک ره‌شبینیه‌وه‌ به‌ واتای (شه‌ڕ) دێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قبوڵیش بکه‌ین ئه‌ردۆگان مل به‌م بژارده‌یه‌ ده‌دات، ده‌بێت مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ بکه‌ین که‌ له‌ ئه‌گه‌ری رودانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوریا، ئه‌و ده‌گاته‌ ئامانجه‌کانی؟ وه‌ڵام نه‌رێنیه‌. ته‌نانه‌ت شه‌ڕێکی کورت ماوه‌ له‌گه‌ڵ سنورداربونی قۆناغی ئێستا، ده‌توانێت ببێته‌ دیاریه‌ک بۆ ئه‌سه‌د. هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌سه‌د به‌ شه‌ڕی سه‌رسنور له‌ ئێستادا به‌وه‌ ده‌چێت نه‌خۆشێکی توشبو به‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌کی سوک بترسێنیت. ئه‌سه‌د ده‌توانێت ئه‌و سوپایه‌ی که‌ به‌ تازه‌یی سڵ له‌سه‌رکوتی خه‌ڵک ده‌کات له‌ شاره‌ ئاڵۆزه‌کانه‌وه‌ بنێرێته‌ سنوره‌کان و دۆسیه‌ی به‌ربه‌ره‌کانێی له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بخاته‌ ژێر باڵی (ماهیر ئه‌سه‌د) و تۆڕه‌ ئاسایشیه‌که‌ی حیزبی به‌عس و هاوکاتیش ناڕازیان به‌ ده‌ستی دوژمنێک به‌ناو بکات که‌ له‌گه‌ڵ وڵاتدا به‌شه‌ڕ هاتوه‌. خاڵی هیوابه‌خش لێره‌دایه‌ که‌ ئه‌ردۆگان وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێکی زیره‌ک ده‌زانێت که‌ توانا و مه‌یلی ئه‌و له‌ بواری دیپلۆماسی ناوچه‌یی، شاره‌زایی له‌ به‌کارهێنانی ئامرازه‌ دیموکراتیه‌کانه‌ نه‌ هێزی قڕکردن و له‌هه‌مان کاتیشدا ده‌زانێت که‌ له‌ (هه‌ڕه‌شه‌) وه‌ک هۆکارێکی راگرتن که‌ڵک وه‌رگرێت. بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ره‌نجامێکی باشتر ده‌بێت دۆخه‌که‌ له‌ روانگه‌ی سوریاشه‌وه‌ ببینین، سوریا له‌گه‌ڵ پێنچ پارێزگای تورکیا (شێرناخ، ماردین، عورفا، غازی عه‌نتاب و هاتای) هاوسنوره‌ و له‌ ئه‌گه‌ری په‌رچه‌کرداری به‌رامبه‌ر جوڵه سنوریه‌کانی تورکیا، ئه‌سه‌د ده‌بێت له‌ سنورێک به‌ درێژایی 822 کیلۆمه‌تر روبه‌ڕوی ناتۆ ببێته‌وه‌ و نه‌ ته‌نیا سوپای تورکیا، سوریاش سیاسه‌تمه‌داری کارامه‌ی که‌م نیه‌، که‌سانێک که‌ ئه‌گه‌ر نه‌توانن کێشه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگاندا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن، که‌س له‌ هاوپه‌یمانه‌ خۆرئاواییه‌کانی ئه‌و ئاماده‌ی بیستنی  قسه‌کانی نین. تا راده‌یه‌ک ده‌توانین بڵێین هۆکاری سه‌ره‌کی سپاردنی دۆسیه‌ی سوریا به‌ ئه‌ردۆگان له‌ لایه‌ن خۆرئاواوه‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ ئه‌و ده‌توانێت وه‌ک ناتۆ قسه‌ بکات و هه‌ڵبه‌ته‌ کاتی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م دۆخه‌ش بۆ سوریا سنورداره‌. به‌داخه‌وه‌ وادیاره‌ حکومه‌تی سوریا سه‌رکه‌وتنی وه‌های به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ له‌چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌ژێر سه‌قفی ماڵی خۆیاندا و قه‌یرانه‌که‌ ته‌شه‌نه‌ی کردۆته‌ ده‌ره‌وه‌. ئێستا ده‌بێت له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا بپرسین که‌ ئایا باشتر نیه‌ کێشه‌کان له‌ سنور و بازنه‌ی دراوسێکاندا چاره‌سه‌ر بکه‌ن و رێگه‌نه‌ده‌ن ته‌نگه‌ژه‌کان تا راده‌یه‌ک په‌ره‌بستێنێت که‌ نه‌توانرێت کۆبکرێته‌وه‌؟ ره‌نگه‌ وه‌ڵامی ئه‌رێنی به‌ بانگهێشته‌که‌ی ئه‌ردۆگان بۆ به‌شداری له‌ دانیشنی ئه‌سته‌نبوڵ، کرانه‌وه‌ی‌‌ یه‌که‌مین گرێ بێت بۆ سوریا.

له فارسیه‌وه‌: سایت سبه‌ی

سه‌رچاوه‌: ئیتڵاعات

Entry filed under: سبه‌ی. Tags: .

سعودیه‌ له‌دژی‌ ئیسڕائیل چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ به‌ده‌ست ناهێنێت،به‌ڵام له‌ دژی‌ ئێران به‌رده‌ستی‌ ده‌هێنێت ســــــزای لــــــه‌ سێــــــداره‌دان لــــــه‌ ئێــــــرانــــــدا!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: