رەوتی سەدر لەگەڵ لێدوانەكەی تاڵەبانی دا نین و رەخنەش لە عەلی خامەنائی دەگرن

2011/07/05 at 5:54 PM Leave a comment

رەوتی ناوبراو گوتی:داخستنی كەمپی ئەشرەف عێراق ملكەچی فەرمانەكانی ئێران نابێت

 سڤیل:تاڵەبانی لەو كۆنگرەیەدا بەشداری كرد كە لەتاران لەژێر دروشمی “جیهانێكی بێ تیرۆر” بۆ بەرەنگاربوونەی تیرۆر بەسترابوو، زۆرینەی لایەنەكانی عێراق بە شیعە و سووننەوە، بەستنی كۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەتاران بەشتێكی رووكەش وەسف دەكەن و رەوتی سەدریش رەخنە لەخامەنائی دەگرن، كە داوای كردبوو هێزەكانی ئەمەریكا لەكاتی خۆیدا بكێشنەوە.
سەركردەیەكی كوتلەی ئەحرار كە سەر بە رەوتی سەدرە رەخنەی لەداواكەی عەلی خامنەیی رێبەری شۆرشی ئیسلامی ئێران گرت، كە داوای كردبوو ماوەی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق درێژ نەكرێتەوە، ئەو سەركردەیەی رەوتی سەدر جەختی لەسەر ئەوەش كردبووە، كە عێراقییەكان خۆیان لەوەدا بڕیار دەدەن، ئاماژەشی بەوەكردووە، كە لەداخستنی كەمپی ئەشرەف عێراق ملكەچی فەرمانەكانی ئێران نابێت. حاكم زاملی كە سەركردەیەكی كوتلەی ئەحرارە لەلێدوانێكیدا بۆ سومەریە نیوز گوتویەتی “عێراقییەكان گوێڕایەلی هیچ لایەنێكی دەرەوە نابن، لەدیاركردنی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، جا ئەو لایەنە سوریا بێت یان سعودیە و ئێران”. جەختیشی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، “كە عێراقییەكان خۆیان بڕیار لەبارەی مانەوە و نەمانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەدەن”. جیا لەمەش زاملی گوتویەتی “كاتێك داوایەكی ئەوها لەلایەن سعودیە یان ئێران دێت، بەتایبەتی ئەگەر لەلایەن ئێرانەوە بێت، ئەوا وەك ئەوە دەبێت كە حكومەتی عێراق پاشكۆی ئێران بێت، ئەمەش كێشەیەكی گەورەیە بۆ ئەو كوتلانەی كە پەیوەندییان لەگەڵ ئێرانەوە هەیە”، ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد كە “رەوتی سەدر گوێڕایەڵی هیچ داوایەكی ئێران و دەوڵەتێكی تر نابن”. لە لێدوانەكەشیدا زاملی باسی داخستنی كامپی ئەشرەفی كردووەو گوتویەتی “عێراقییەكانیش لەداخستنی كامپی ئەشرەف ملكەچی فەرمانەكانی ئێران نابن”. زاملی سەرنجی ئەوەشی دا “كە پێش دوو مانگ لیژنەیەك دروست بووە بۆ لێكۆڵینەوەی راستیەكان و دیاریكردنی بەرژەوەندی عێراق كە لەگەڵ مانەوەی رێكخراوی موجاهیدینی خەلقە یان دژی مانەوەیانە”. بۆ ئەمەش زاملی گوتویەتی “ئەگەر بزانین لەبەرژەوەندی عێراقە دەنگ بۆ مانەوەیان دەدەین، ئەگەریش بزانین لەبەرژەوەندی عێراق نییە و كاریگەری لەسەر ئێرانی دراوسێ هەیە، ئەوا كەمپەكەیان دادەخەین”. جیا لەزاملی هاوڵاتیانی عێراقیش داوای ئەوەیان كردووە كە دەستنەخرێتە كاروباری عێراق و رێز لەسەروەری عێراق بگیرێت و پێداگریان لەسەر ئەوە كردووە، كە حوكمی عێراق بەسەر خەڵكەكەی خۆیەتی نەوەك دەستێوەردانی دەرەوە، هاوڵاتیانی عێراق پێیانوایە كە “خۆشەویستیان و رقیان بۆ ئەمرییكیەكان شتێكی تایبەت بەعێراقییەكانە”. جەختیشیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە، كە عێراقییەكان هەقیان بەسەر ئێرانەوە نییە ئەگەر كەسێكی خۆش بوێت یان رقی لێبێتەوە”. لەسەرەتای هەفتەی رابردوو جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق لەكۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆر كە لەتاران بەسترا گوتویەتی عێراق بڕیاری داوە لەكۆتایی ئەمساڵدا كامپی ئەشرەف دابخات، بۆ ئەمەش تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكردووە، كە لیژنەیەكی سێ قۆڵی كە لەئێران و عێراق و خاچی سور پێكهاتووە خەریكی دانانی میكانیزم و چاودێركردنی جێبەجێكردنی بڕیارەكەن. لەبارەی ئەو لێدوانەی تاڵەبانی رێكخراوی موجاهیدینی خەلق گوتویەتی ئەو لێدوانانەی تاڵەبانی لەژێر پێداگری عەلی خامنائی و ئەحمەدی نەژاد بووە، ئەو رێكخراوە داوای لەڕێكخراوی خاچی سوور كردووە، كە بەشداری ئەو لیژنەیە نەكات، كە تاڵەبانی ئاماژەی بۆ كردووە، رێكخراوەكە داواشی لەوڵاتانی عەرەبی كردووە كە ناڕەزایی لەدژی ئەو بریارەی حكومەتی عێراقی دەرببڕن كە حكومەت و هێزەكانی عێراق لەدژی دانیشتوانی كەمپی ئەشرەف داویەتی و هەروەها داواشی كردووە كە ئەو وڵاتانە پارێزگاری لەكامپی ئەشرەف بكەن، بەگوێرەی رێكەوتنی چوارەمی جنێف پەناهەندەن. وەك باس دەكرێت حكومەتی عێراق دوای ئەوە ئەركی ئەمنی وەردەگرێتەوە، بەنیازە ناوی كەمپی ئەشرەف بۆ خێوەتگای عێراقی نوێ بگۆڕێت و چاودێرییەكی ئەمنی توندی بكات. كۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كە دوو رۆژی خایاند لەوەزارەتی دەرەوەی ئێرانی لەتاران بەناونیشانی جیهانێكی بێ تیرۆر بەسترابوو، كۆنگرەكە بەلای زۆرینەی كوتلەكانی عێراق مایەی سەرسورمان بوو، رێبەرێكی كوردی ئێران داوای لەئێران كردبوو، كە ئێران كێشەی كورد چارەسەر بكات باشترە نەوەك كۆنگرەیەكی رووكەش لەوشێوەیە ببەستێت، لیستی عێراقییەش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەو كۆنگرەیەی لەئێران بەستراوە هیچ میسداقیەتێكی نییە، چونكە بەبڕوای عێراقییە رژێمی ئێران خۆی كۆمەككاری تیرۆرە لەدونیادا، سەركردەیەكی دەوڵەتی قانونیش ئەو كۆنگرەیەی بە سەداسەد ئیعلامی وەسفكردووەو شارەزایەكیش لەرێكخراوی ئەلقاعیدە وتویەتی ئێران بۆ ئەوە كۆنگرە دەكات، چونكە بەڵگە بۆتۆمەتباركرنی ئێران لەبواری تیرۆر هەیە و بەوكۆنگرەیە دەیەوێت وێنەیەكی تری خۆی بە دونیا نیشان بدات.
لەمەدا وەرگیراوە

Entry filed under: سڤیل. Tags: .

لەئەفغانستان بـــەزۆر سێکس لەگەڵ کچێکى تـــەمەن شـــەش ساڵان کراوە سوریا:له‌ شاری‌”حه‌ما”نـزیـكه‌ی‌ 50 كـه‌س كـــوژران و بـــریندار بـوون

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: