ئـــۆپۆزیسیۆن بـــه‌شداری‌ كـــۆبـــونـــه‌وه‌كانی‌ ده‌ســـه‌ڵات نـــاكـــات

2011/07/11 at 1:57 PM Leave a comment

ده‌قی‌ به‌یاننامه‌ی‌ لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن

هاوڵاتیانی به‌ڕیزی كوردستان…
ئۆپۆزسیۆن:وه‌ك ئاگادارن له‌ماوه‌ی رابردوودا وه‌فدی ئۆپۆزسیۆن له‌پێناو كۆتایی هێنان به‌قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چوار جار كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا نوێنه‌ری حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات (پارتی‌و یه‌كێتی) ئه‌نجامداوه‌، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌م كۆبونه‌وانه‌وه‌ ئۆپۆزسیۆن نیاز پاكی خۆی به‌پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌یه‌كی كۆكراوه‌ كه‌تێیدا هۆكاره‌كانی قه‌یرانه‌كان‌و چاره‌سه‌ر‌و میكانیزمی جێبه‌جێكردنیانی تێدا دیاری كرد بوو كه‌به‌ شه‌ش پاكێج داواكارییه‌كان بۆ چاكسازی‌و داواكارییه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی خسته‌ به‌رده‌ستی ده‌سه‌ڵات‌و میدیا، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانی هه‌موو هاوڵاتیان‌و ئێمه‌ش بوو كه‌پاش سێ‌ كۆبونه‌وه‌ له‌بری وه‌ڵامی ئه‌و پرۆژه‌یه‌، ده‌سه‌ڵات پرۆژه‌ی به‌رامبه‌ری دره‌نگ وه‌ختی دایه‌ ئۆپۆزسیۆن‌و كۆبونه‌وه‌كانی به‌ره‌و درێژكردنه‌وه‌ برد.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كانه‌وه‌ داوامان له‌هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات كرد كه‌ بۆ پیشاندانی نیاز پاكی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌خۆپیشانداندا خه‌ڵكیان شه‌هید‌و برینداركردووه‌ ده‌ستگیر بكرێن‌و راده‌ستی دادگا بكرێن‌و ده‌ست له‌كاری راودونان‌و گرتن‌و ده‌ستدرێژی كردن بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن‌و رۆژنامه‌نوسان‌و چاله‌كه‌وانانی خۆپیشاندان‌و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی برسیكردن‌و سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری‌و سیاسی له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵبگرن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌گه‌ڵا هه‌موو ئه‌و په‌یمانانه‌ی كه‌ له‌و بارانه‌وه‌ به‌ئێمه‌ دران له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ به‌رده‌وام بوون.
بۆیه‌ هه‌ر  سێ‌ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بریارماندا كه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ش‌و هه‌وا‌و زه‌مینه‌ی له‌بار خۆش نه‌كرێت به‌شداریمان له‌ كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵا ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌به‌سێرین، به‌بڕوای ئێمه‌ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ده‌سه‌ڵات ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سه‌قامگیری سیاسی له‌كوردستاندا تێكده‌دا‌و بارودۆخه‌كه‌ش ئاڵۆز تر ده‌كات .
له‌كاتێكدایه‌ ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ پرۆژه‌كه‌مان‌و وه‌ڵامی پرۆژه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ڵامێكی هاوبه‌شی ئاماده‌كردووه‌، هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ژێر هیچ فشارێكدا له‌سه‌ر داخوازییه‌ بنچینیه‌سیاسیه‌كان‌و داخوازیه‌كانی خه‌ڵك سازش ناكات.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان         یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان        كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان

11-7-2011
ع. ف

Entry filed under: ئۆپۆزسیۆن. Tags: .

سێ چەكدار لەهەولێر لەبەرچاوی دەزگیرانەكەی دەستدرێژی دەكەنە سەر كچێك حكومه‌تی هه‌رێم زیــــاتر له‌ یــــه‌ك ملیۆن دۆنــــم زه‌وی بــــه‌ پــــژاك داوه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,028 hits

%d bloggers like this: