Posts filed under ‘یه کی ئایاری’
یادی یه‌کی ئایار له تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا
کۆمیته‌ی به‌رپاکردنی یه‌کی
ئایار له شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا رۆژی شه‌شی ئایاری 2011 مه‌راسیمێکی
شکۆداری به‌و بۆنه‌یه‌وه سازدا. که له دوو به‌ش پێک هاتبوو ، به‌شی یه‌که‌می
مه‌راسیمه‌که ووتار وپه‌یامی حزب و رێکخراوه‌کان بوو . (زیاتر…)
لە قەزای سیدسادق بەبۆنەی 1ی ئایار ڕۆژی کرێکار مەراسیم سازکرا
پشتیوان کەریم گەڵاڵى / سیدسادق ئەمرۆ 1/5 لە قەزای سیدسادق بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی قەزاکە مەراسیمی یەکی ئایارلە لایەن کۆمیتەی پێشوازی لە یەکی ئایار ساز کرا . لەو مەراسیمەدا وتاری کۆمیتەی پێشوازی لە 1ی ئایارخوێنرایەوە وتاری هەریەک لە حزبی شیوعی کوردستان و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان پێشکەشی ئامادەبوان کرا . پاشان مەراسیمەکە بە چەندین سرودو گۆرانی کۆتایی هات ….
حیزبی شیوعی پرۆژه‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی 1 ئایار پێشكه‌ش به‌حكومه‌ت ده‌كات
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكاران كه رێكه‌وتی 1 ئایار” مایۆ”یه،حیزبی شیوعی كوردستان بۆ چاككردن و باشتركردنی باری ئابووری و گوزه‌رانی كرێكاران له‌هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی 18 خاڵی پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه و تێدا گرینگ‌ترین خاڵی بریتیه له ” داوای رێكخستنی به‌كارهێنانی كرێكارانی بیانی له‌پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كاندا,به‌گشتی وله كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دابه‌تایبه‌ت,ده‌كه‌ین وكرێكارانی ناوخۆ له‌جێگایاندا دابنرێت”. (زیاتر…)
له یه‌كی ئایاردا كرێكاران له زۆربه‌ی وڵاتان رێپێوانیان ئه‌نجامدا…
له هه‌رێمی كوردستان رێگه له رێپێوانی كرێكاران گیرا
جگه له ئه‌مریكا و كه‌نداو كه یه‌كه‌م دووشه‌ممه‌ی مانگی ئه‌یلولیان كرۆدته رۆژی كرێكار، پارته چه‌پ و سۆسیالیسته‌كان و یه‌كێتیه كرێكاریه‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهان به رێكخستنی رێپێوان و به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسیمی جۆراوجۆر یادی یه‌كی ئایار ده‌كه‌نه‌وه و تێدا كرێكاران ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و سته‌م و چه‌وسانه‌وه ده‌رده‌بڕن. (زیاتر…)
ووتاری بەکرد عەلی ناسراو بە بەکری حامییە لە ئایاری ١٩٩٤ لە سلێمانی
چەند مانگێک دوای ئەم ووتارە تیرۆر کرا
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات خۆی بۆ توندوتیژی ئاماده كردوه،بڕیارماندا له رۆژی 1ی ئایاردا خۆپیشاندان ئه‌نجام نه‌ده‌ین
كۆمیته‌ی به‌رپاكردنی یه‌كی ئایار:كۆمیتەی بەرپاكردنی یەكی ئایار لەكوردستان بەهۆی هەڕەشەو چاوسوركردنەوەی دەسەڵات و لەترسی كوشتن و گرتنی ئەندامانییان، بڕیاریاندا سبەی ڕێپێوان لەشاری سلێمانی ئەنجام نادەن.لەو بارەیەوەو پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كەلەئۆتێل سات لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا، ئەو كۆمیتەیە ڕای گەیاند، ئێمە داوای ئەنجامدانی ڕێپێوانێكی ئاشتییانەمان لەلیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی كرد بەڵام ئەوان داواكەیان ڕەت كردینەوە، (زیاتر…)
كرێكاران سورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی 1 ئایار
لیژنه‌ی ئه‌منیش ره‌تیكردوه‌ته‌وه مۆڵه‌تیان بداتێ
دوای ئه‌وه‌ی سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رێكخه‌رانی كۆمیته‌ی به‌رپاركردنی 1ی ئایار داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی (یه‌كشه‌ممه)، خۆپیشاندانێك رێكبخه‌ن، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانیه‌وه به بیانوی ناله‌باری بارودۆخی ئه‌منی، (زیاتر…)
یەکی ئایار ڕۆژی خەبات و تێکۆشانی کرێکارانە بۆ لەدەستگرتنی کۆمەڵگا!
یه‌کی ئایار، ڕۆژی یه‌کێتی وهاوپشتی جیهانی چینی کرێکاره به‌دژی نیزامی سه‌رمایه‌داری وڕاگه‌یاندنی خواسته‌کانیانە، ڕۆژی هێنانه مه‌یدانی ڕیزی یه‌کگرتوو و ڕێکخراوی چینایه‌تی کرێکارانه بۆ هه‌ڵپێچانی سیسته‌می کاری به‌کرێ و سه‌ره‌و ژێرکردنی سه‌رتاپای ده‌سه‌ڵات و نیزامی چه‌وسێنه‌رانەی سه‌رمایه. نیزامێک که‌له‌سه‌ر بنه‌مای سته‌م وچه‌وساندنه‌وه وسه‌رکوت وجه‌نگ وبێکاری وهه‌ژاری وهه‌ڵاواردنی ئینسانه‌کان دامه‌زراوه. (زیاتر…)
چی تر ئەم ژیانە قەبوڵ ناکەین بەیاننامەی کۆمیتەی بەرپاکردنی یەکی ئایار لە کوردستان
هەموو سامانی کۆمەڵگا بەرهەمی دەست ڕەنجی ئێمە کرێکارانە، بەڵام بەشی ئێمە ژیانی کولەمەرگی‌و نائینسانیترین گوزەرانە. لەم دنیا پێچەوانەیەدا کە کرێکاران‌و بەرهەمهێنەران کۆیلەی دەستی سەرمایەن، گەشەی زانست‌و تەکنۆلۆژیا لە جێگای ئەوەی ببێتە مایەی خۆشبژێوی ئینسانەکان بەگشتی، بۆتە هۆکاری کەڵەکەکردنی سەروەت‌و سامان لای کەمایەتیەک‌و بەشی زۆربەش هەژاری، برسێتی، بێکاریی، نەخۆشی‌و بێ خانەولانەییە. بۆ ڕاگرتنی ئەو بارودۆخەش دەوڵەتەکان‌و دەسەڵاتە سیاسیەکان هەر یەک بە جۆرێک سەرکوتی ناڕەزاییەکانی جەماوەری کرێکاران‌و بێبەشان دەکەن. (زیاتر…)
لە قەزای سیدسادق کۆمیتەیەک بۆ بۆ پێشوازی و یادکردنەوەی 1ی ئایار ڕاگەیەنرا
وەک نارەزایەتیەک بەرامبەر نیزامى سەرمایەداری لەو ڕۆژەدا شوێنەکانى کار و کارخانە گەورەو بچوکەکان دادەخرێن …
پشتیوان کەریم گەلاڵی/سیدسادقبە ئامادەبوونی چەند کەسایەتیەکى چەپ و مارکسی و پێشکەوتووخواز لەبارەگای حزبی شیوعی کوردستان لە قەزای سیدسادق کۆمیتەیەک پێکهێنرا بۆ پێشوازی لە 1ی ئایار ڕۆژی جیهانى چینی کرێکار . (زیاتر…)
بانگه‌وازێک بۆ هه‌موو ناوه‌نده کرێکاریه‌کان،هه‌موو ڕێکخراو‌و لایه‌نه داکۆکیکاره‌کان له چینی کرێکار!
کۆمیته‌ی بەرپاکردنی یه‌کی ئایار له شاری سلێمانی له نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵێک ناوه‌ندو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی کرێکاری و لایەن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که له ١٣-٤ ئەنجام درا، پێکهات و ده‌روازه‌ی بۆ به‌شدار بوونی هەموو چالاکوان‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه کرێکاریه‌کان کراوه‌یه. ئه‌م کۆمیته‌یه به مه‌به‌ستی یادکردنه‌وه‌ی یه‌کی ئایار خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاکیانه‌ی خواره‌وه ئاماده کردووه: (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)