Archive for حوزه‌یران, 2008
پیاوێكی حه‌فتاساڵان‌و سێ كوڕی 8 ساڵه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه بێ سه‌روشوێن كراون
تایبه‌ت به‌هاوڵاتی:
هه‌شت ساڵه پیاوێكی حه‌فتاساڵان له‌گه‌ڵ سێ كوڕیدا له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه بێ سه‌روشوێن كراون‌و تائێستاش هیچ سۆراغێكیان نییه‌و ئه‌و ماڵه‌ش هیچ زانیارییه‌كیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
له‌نیوه‌شه‌وه‌ێكی دره‌نگ وه‌ختی ڕۆژی 13/5/2000 پۆلیس ده‌دات به‌سه‌ر ماڵی كه‌ریم ئه‌حمه‌دی هه‌فتا ساڵانداو خۆی و دوو كوری به‌ناوی ئاسۆ و ماكوان، ده‌ستگیرده‌كه‌ن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیاریان ده‌به‌ن، دواتر ئه‌ندامانی خێزانه‌كه زانیویانه كه دوو ڕۆژ پێشتریش كوره‌گه‌وره‌كه‌یان كه‌ناوی ئه‌رسه‌لان ئه‌ویش له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه گیراوه به‌تۆمه‌تی كاركردن له‌گه‌ڵ ده‌زگای پارستندا. (زیاتر…)
ده‌قی نامه‌كه‌ی مایكڵ رۆبن بۆ هاوڵاتی سه‌باره‌ت به‌شكاته‌كه‌ی تاڵه‌بانی
به‌ڕێز رۆژنامه‌ی هاوڵاتی
داوای لێبوردن ده‌كه‌م له‌دواكه‌وتنی وه‌ڵامه‌كه‌م، به‌و هۆیه‌وه كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بووم و وتوانای ده‌ستراگه‌یشتنم به ئیم‌یل ناردن له ئاستێكی زۆر كه‌مدابووه.
سه‌باره‌ت به‌وتاره‌كه‌ی من‌و شكاتكردنه‌كه:
له 21/1/2008دا، (ناتالیا هاوسكنێخت)، نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیی كرد به(په‌یمانگه‌ی پرۆژه‌ی ئه‌مریكی)یه‌وه‌و داوای هه‌لێكی كرد كه وه‌ڵامی وتاره‌كه‌ی من بداته‌وه، له‌وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌یاندا له22/1/2008دا ئێمه ئیمه‌یلێكمان نارد بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و قوباد تاڵه‌بانی (نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتۆن دی. سی)و رازی بووین‌و وتمان به‌په‌رۆشه‌وه ئاماده‌ین گفتوگۆیه‌كی ئاشكرا‌و كراوه بۆخستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌كان بكه‌ین. (زیاتر…)
کورته یک له کو کراوه ی دارد ه ی ره شه کوژی ژنان له کوردوستان .ئامار کوشتنی ژنان زیا تر له 33000 تیده په ریت…
له‌ماوه‌ی 7
355 ژن له سوله‌یمانی و هه‌ولێر سووتاو و کوژراون
2007 08 18
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا له‌سنوری شاری سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری 89 ژن كوژراون، به‌به‌راورد به‌ساڵی رابردوو كه 41 ژن كوژرابوو رێژه‌كه له‌هه‌ڵكشاندایه. له‌شاری هه‌ولێریش له‌م حه‌وت مانگه‌دا 19 ژن كوژراوه.
ژماره‌ی ژنی سوتاویش به‌هه‌مان شێوه له‌هه‌ڵكشاندایه‌و، له‌ماوه‌ی ئه‌م 7 مانگه‌دا له‌پارێزگای سلێمانی 120 ژن، له‌هه‌ولێریش 125 ژن به سوتاوی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌و ورده‌كاری ئاماره‌كه‌یه
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا له‌سنووری شاری سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری 89 ژن كوژراون‌و له شاری هه‌ولێریشدا 19 ژن كوژراون، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌ر له‌م حه‌وت مانگه‌دا له‌پارێزگای سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری 120 ژن به سووتاوی گیانیان له‌ده‌ست داوه، له هه‌ولێریش به پێی ئاماری پزیشكی دادوه‌ری 125 ژن به‌سووتاوی گیانیان له‌ده‌ستداوه كه رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌م سووتاویانه خۆیان سوتاندووه. (زیاتر…)
هیوابڕاو نین له‌تاڵه‌بانی‌و بارزانی
قه‌ره‌یڵان:
په‌كه‌كه ئیسختباراتی هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌كات كه هاوكاری میتی توركی‌و ئیتیلاعاتی ئێرانی كردووه له‌پیلان
داڕشتندا بۆ كوشتنی فه‌رمانده‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، د. باهۆز ئاردال. هاوكات كه‌سی یه‌كه‌می پارتی كرێكارانی كوردستان موراد قه‌ره‌یڵان رایگه‌یاند كه «هێشتا هیوابڕاو نین له‌تاڵه‌بانی‌و بارزانی».
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌په‌كه‌كه كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات له‌لێدوانێكدا به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند «ده‌زگای ئیستخباراتی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئیتیلاعاتی ئێران‌و میتی توركیدا، پێشنیاری كوشتنی دكتۆر باهۆز ئاردال، فه‌رمانده‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه (هێزی پاراستنی گه‌ل HPG)ی خستووه‌ته به‌رده‌م ئیستیخباراتی ئه‌و دوو وڵاته‌وه». (زیاتر…)
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌چاندنی ماده‌ی هۆشبه‌ر 100 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه
25/6/2008
كوردستانیوز:
به‌هۆی چاندنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌ئه‌فغانستان، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ته‌نها له‌ساڵی 2007 بڕی 100 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داهاتی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌چاندنی ماده هۆشبه‌ره‌كانی وه‌ك ئه‌فیۆن ته‌نها له‌ساڵی 2007 ده‌گاته نزیكه‌ی 100 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی. (زیاتر…)
په‌شیمان نیم له‌كوشتنی ئه‌ندام مه‌كته‌به‌كه‌ی پارتی
شنۆ هیرانی :
تایبه‌ت به‌هاوڵاتی:
شنۆ هیرانی كارگێڕ مه‌ڵبه‌ندی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ئه‌ندام مه‌كته‌بی لقی شه‌قڵاوه‌ی پارتی كوشتووه‌و له‌به‌رامبه‌ر داواكردنی به‌دڕه‌وشتی و كاری سیخوڕی بۆ پارتی.
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتیدا شنۆ هیرانی كارگێڕ مه‌ڵبه‌ندی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات ئه‌و كادره‌ی پارتی له‌سه‌ر بانی لقی پارتییه‌وه به‌دوور بین سه‌یری ماڵه‌كه‌ی كردووه‌و به كورته‌نامه بێزاری كردووه‌و دواتر داوای به‌دره‌وشتی و سیخوڕی لێكردووه، ئه‌ویش وه‌ك به‌رگری كردن له‌خۆی و دوای تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان وه‌ك خۆی باسیده‌كات ئینجا ناچاربووه به‌كوشتنی.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا شنۆ هیرانی وتی ” ئه‌و كابرایه ته‌عدای نامووسی لێكردووم، تائا خر ده‌ره‌جه وتوویه‌تی حه‌ملی له‌من هه‌یه، ژنێك له‌سه‌ر موبایلێك ده‌كوژرێت، به‌ڵام ئه‌و كابرایه له‌به‌رچاوی دوو حیزب ته‌عدای له‌من كردووه، باوكی به‌به‌رچاوی 40 كه‌سه‌وه پێی وتم من ده‌زانم كوڕه‌كه‌م ته‌عدای ئه‌خلاقی لێكردووی ، ئایا باوكی بۆ كچه‌كه‌ی خۆی ئه‌وه‌ی پێقبوڵه؟ ئه‌وكاته كه‌س خۆی نه‌ده‌كرده خاوه‌ن كێشه، به‌ڵام ئێستا هه‌مووی بووه‌ته خاوه‌ن كێشه، من پار چوومه لای پارتی وه‌كو ژنه كوردێك‌و ژنێكی ئه‌و ناوچه‌یه وتم ئه‌و كوره ئه‌ندامه لای ئێوه پێی بڵێن كه ئه‌و كارانه نه‌كات، وتیان بڕۆ كێشه‌كه‌ت له‌خێزاندا چاره‌سه‌ر بكه، خێره ئه‌مڕۆ پارتی‌و لق موده‌عی یه‌كه‌من له‌سه‌ر من”. (زیاتر…)
هونه‌مه‌ندی نه‌رویجی شابانا ڕه‌حمان داوای سووتاندنی قورئان ده‌كات
ئانك: له وته‌یه‌كیدا به‌رامبه‌ر چه‌ند ڕۆشه‌نبیر و هه‌نه‌رمه‌ند و نووسه‌رێك، ئه‌كته‌ری كۆمیدی نه‌روێجی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك پاكستانی (شابان ڕه‌حمان) داوای ئه‌وه‌ی كرد قورئان بسووتێنرێت. شابانا ئاگری به‌ده‌ستێكه‌وه بوو و قورئانیش له ده‌ستی تردا بوو كاتێك ئه‌و داوایه‌ی كرد به‌لاَم شابانا به‌رامبه‌ر دانیشتوان قورئانی نه‌سووتاند. ئه‌و ئه‌كته‌ره به‌وه ناوبانگه كه ڕه‌خنه له قورئان و ئیسلام ده‌گرێت. (زیاتر…)
به‌بێ ئاماده بوونی موهته‌دی و پارێزه‌ره‌که‌ی، دووهه‌م دانیشتنی دادگا به‌ڕێوه‌چوو
ڕێنێسانس نیوز؛ تایبه‌ت: دووهه‌م دانیشتنی دۆزی عه‌بدوڵا موهته‌دی ـ که‌یوان سه‌نایی، ئه‌مڕۆ کاتژمێر ده‌ی سه‌رله‌به‌یانی، به بێ ئاماده بوونی سکاڵالێکراو و پارێزه‌ره‌که‌ی له داگای سلێمانی به‌ڕیوه چوو.
کادری پێشووی کۆمه‌ڵه که‌یوان سه‌نایی، که سکاڵایه‌کی له‌سه‌ر سکرتێری کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران عه‌بدوڵا موهته‌دی له دادگای سلێمانی تۆمار کردبوو، له لیدوانێکدا بۆ ڕێنێسانس وێرای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه ڕوونیشی کرده‌وه که له‌و دانیشتنه‌دا عه‌بدوڵای موهته‌دی و پارێزه‌ره‌که‌ی ئاماده‌ی دانیشتنه‌که نه‌بوون. (زیاتر…)
پۆلیسێكی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك سێ منداڵی خۆی كوشت
له ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی خێزانی له نێوان ژن و مێردێك، پیاوه‌كه كه پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوكه له گوندی (بشیریان)ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك، سێ منداڵی خۆی كوشت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوكیش تۆمه‌تباره‌كه و خێزانه‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه. (زیاتر…)
عوسمان جه‌عفه‌ری: ئه‌وه‌ی په‌ژاك ده‌یكات له‌به‌ژه‌وه‌ندی ئێرانه و زه‌ره‌ر له‌گه‌لی كورد ده‌دات
كوردستان راپۆرت: بۆچی كێشه‌ی په‌كه‌كه و هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه و هه‌ندێكجار ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تیشی وه‌رگرتووه؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: خوێندنه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا هه‌یه له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، یان كێشه‌ی كورد‌و مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌كێشه‌ی كورد، سیستمی نوێی جیهانی كه‌ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كات و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره كه زۆر شت و ئاڵوگۆڕی گه‌وره له‌نێو خۆیدا ده‌گرێته‌به‌ر، قورسایی كورده، هه‌رچه‌ند زۆر كه‌س پێیوایه كه ئاسته‌نگی زۆر گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌یه، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش پێموانییه ئاسته‌نگی زۆر گه‌روه و جدی هاتبێته پێش ئه‌م سیستمی نوێی جیهانییه، له‌نێو ئه‌م سیستمی نوێیه كه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌ڕێژرێت، كورد بریتییه له‌گرنگترین لایه‌نه‌كان و به‌بێ كورد پێموانییه ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بێت و سه‌قه‌ته، پێشموانییه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌به‌ن به‌ڕێوه ده‌یانه‌وێ كۆتایی پێ‌بێنن، (زیاتر…)
بیانیه‌ی دفتر سیاسی حزب دمکرات کردستان ایران در مورد گفته‌های اخیر آقای عبدالله اوجلان
براساس خبری که سایت “رنسانس نیوز” از آژانس خبری “فرات” نقل کرده‌است، آقای عبدالله اوجلان، رهبر حزب کارگران کردستان (PKK) در مورد حملات اخیر ترکیه به کردستان عراق و مسئله کرد، بالاعم مطالب مهمی را بیان کرده‌است که تجزیه و تحلیل زیادی می‌طلبد.
آقای اوجلان در بیانات خود ـ که از سوی هیأت رهبری این حزب نیز تایید شده‌است ـ یک‌بار دیگر نگرانی خود را از ایجاد دولت ملی در کردستان عراق ابراز کرده و موفقیت این طرح راموفقیت خط آ‌مریکا ـ انگلیس دانسته و تهدید کرده‌است که در مقابل این طرح، به تشکیل همپیمانی کرد ـ شیعه با ایران و سوریه مبادرت می‌ورزد. ایشان در توجیه این همپیمانی نیز می‌گوید: (زیاتر…)
به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یوه‌ندی سه‌لاحی موهته‌دی و ساواک / به‌شی 3
مه‌ی هاوبه‌شی مه‌حه‌مه‌د ئه‌یلخانی‌زاده و سه‌لاحی موهته‌دی بۆ تیمسار سه‌یادیان
سه‌رۆکایه‌تی مه‌زنی سازمانی ئاسایشت و پاراستنی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا
تیمساری خۆشه‌ویست “سه‌یادیان”
به دڵێکی پڕ له هه‌ستی پاک و خۆشه‌ویستی، له یه‌که‌م ڕۆژ له مانگی سه‌رماوه‌زی پیرۆز، هه‌ڵاتنی جه‌ژنی گه‌وره و ژیانه‌وه‌ی مه‌زن، 21ی سه‌رماوه‌ز، به خزمه‌تی پیرۆزتان، پیرۆزبایی و پێشکه‌ش ده‌که‌م و پایه‌داری و ته‌ندروستی و به‌ختیاری و سه‌رکه‌وتنی ڕۆژ له دوای ڕۆژتان له خزمه‌تی شاهه‌نشا و وڵات ئاواته‌خوازین. (زیاتر…)
به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یوه‌ندی سه‌لاحی موهته‌دی و ساواک / به‌شی دووهه‌م
بۆ هاوڕێ و سه‌روه‌ری هێژا و ڕێزداری خاوه‌ن‌شکۆ،
سه‌ره‌هه‌نگ سه‌یاحه‌تگه‌ر
پێشه‌کی ئیجازه ده‌خوازم که نووسینه‌که‌م به پاکترین و به‌حورمه‌ت‌ترین و خۆشه‌ویست‌ترین کرنۆش له کانگای دڵمه‌وه پێشکه‌شی ئێوه‌ی پایه‌به‌رز بکه‌م. له یه‌زدان ئاوه‌ته‌خوازم که هه‌مووی ئێمه بپارێزێت تا له ژێر سه‌رپه‌رشتی و ئامۆژگارییه‌کانی دڵسۆزانه‌ی ئێوه‌ی حه‌زره‌تی مه‌زن، بۆ ڕێگه‌ی گه‌یشتن و خزمه‌ت‌کردنی ئاماجه‌کانی پیرۆزی ڕێبه‌ری مه‌زن و باوکی تاجدارامان به سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری پترتر بگه‌ین.
له دوای ڕۆیشتنم بۆ تاران، له سه‌ر داوا و فه‌رمانی تیمساری مه‌زنی سازمانی ئازه‌ربایجان و به گوێره‌ی فه‌رمووده‌ی خۆتان، له‌گه‌ڵ ساواک په‌یوه‌ندیم گرت، به‌ڵام ئیداره‌کانی به‌ربڵاوی ئه‌وان که پێشتر ده‌مناسین، هه‌موویان بۆ شوێنێکی نوێ گۆزرابوونه‌وه و بۆیه نه‌متوانی که‌سێک بناسم و بیبینم. (زیاتر…)
به‌رپرسێکی حدکا: پێ کاکا و پژاک هێزێکی تیرۆریستین
به‌رپرسێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی فینلاند ده‌لێ که پێ کاکا هێزێکی تیرۆریستی باکۆری کوردستانه و پژاکیش شاخه‌یه‌کی تیرۆریستی ئه‌و حیزبه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان .
سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ر پێکراو له رێگای ته‌له‌فوونه‌وه که نه‌ویست ناوی ئاشکرا بکرێ به(بۆرۆژهه‌لات) راگه‌یاند: (زیاتر…)
ئیسماعیل وه‌یسی: کۆمه‌ڵه ناوی راسته‌قینه‌ی شاخه‌ی کوردستانی ح. ک. ئێرانه
سازدانی: ئاری تاشاد
ئیسماعیل وه‌یسی خه‌ڵکی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا له ناو کۆمه‌ڵه و حیزبی کومونیستی ئێران خه‌باتی سیاسیی ده‌ستپێکردووه. ئه‌و ئێستا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و کومیته ی کوردستانی حیزبی کومونیستی کرێکاریی ئێران – حکمتیست ه. به‌هۆی خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی له ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه و وه‌ک که‌سێکی ئاگادار به‌سه‌ر کاروباری سیاسیی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ پێداچوونه‌وه به کێشه و ئاڵۆزیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵه و له‌ت له‌تبوون و پارچه پارچه بوونی ئه‌و رێکخراوه‌ی که سه‌رده‌مێک به یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان ده‌ژمێردرا، به پێویستمان زانی کۆمه‌ڵێک پرسیاری رووبه‌رو بکه‌ینه‌وه: (زیاتر…)
له‌دووبز باوكێك دووكچی خۆی كوشت
به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، له‌قه‌زای دووبز، باوكێك دوو كچی خۆی كوشت‌و كچێكی تری به‌سه‌ختی برینداركرد.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌قید حسێن محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی قه‌زای دووبز به‌سبه‌ی وت: “به‌هۆی كێشه‌ی ناو خێزانه‌كه‌یه‌وه باوكێك به‌ناوی سه‌ركه‌وت نوره‌دین ده‌ستڕێژی گوله‌ی له‌سێ كچی خۆی كردووه‌و به‌هۆیه‌وه دووان له‌كچه‌كانی به‌ناوه‌كانی بێریڤان ته‌مه‌ن 18 ساڵ، ئاڵا ته‌مه‌ن 14 ساڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كچێكی تریشی به‌ناوی سكاڵا كه 17 ساڵه به‌سه‌ختی برینداره‌و ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌یه”. (زیاتر…)
زه‌كه‌ریا به‌نیازی دروست كردنی شارێكی پزیشكیه
24/6/2008
وه‌زیرو 100 ئه‌ندام په‌رله‌مان‌و 50 ئه‌كادیمی له‌شوقه‌كانی ناز سیتیدا نیشته‌جێن
زه‌كه‌ریا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌له بیتلز ده‌چێت، خاوه‌نی ئه‌لبومی تیلیناز كه 3 ملیۆن نوسخه‌ی لێ فرۆشرا له‌كوردستان‌و ئه‌وروپا، ئێسته سیمای كاره‌كانی زه‌كه‌ریا جگه‌له‌كاری مۆسیقا، بواری بازرگانی‌و سیاسیه، ئه‌ویش كردنه‌وه‌ی شوقه‌كانی ناز سیتیه له‌شاری هه‌ولێر كه‌پێكهاتووه له 700 نهۆمی نیشته‌جێبوون له چه‌ند شوقه‌یه‌كی نوێی ئه‌وروپیداو ئه‌و كه‌سانه ده‌یكڕن كه‌ده‌گه‌ڕَنه‌وه كوردستان‌و ساڵانێكه عێراقیان جێهێشتووه، زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا كه‌ماوه‌یه‌ك له‌سوید ژیاوه ده‌رباره‌ی شوقه‌كانی له‌كوردستان ده‌ڵێ ده‌ڵێ ” 7 وه‌زیرو 100 ئه‌ندام په‌رله‌مان‌و 50 ئه‌كادیمی له‌شوقه‌كانی ناز سیتیدا نیشته‌جێن.” (زیاتر…)
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده ده‌ڵێت ح د ک سه‌ر به پارتی و یه‌کێتی نییه
عبدالله حسن زاده سکرتێری پێشووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له وتوووێژێک دا ده‌گه‌ڵ فه‌ره‌یدون بێوار که حه‌وتووی پێشوو له بڵاوکراوه‌ی “ده‌نگه‌کان”دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که حیزبی دێمۆکرات نه سه ربه پارتی یه و نه سه‌ر به یه‌كێتی یه و نه سه‌ر به‌وانیش ده‌بێت،. (زیاتر…)
به‌بێ ئاماده بوونی موهته‌دی و پارێزه‌ره‌که‌ی، دووهه‌م دانیشتنی دادگا به‌ڕێوه‌چوو
دووهه‌م دانیشتنی دۆزی عه‌بدوڵا موهته‌دی ـ که‌یوان سه‌نایی، ئه‌مڕۆ کاتژمێر ده‌ی سه‌رله‌به‌یانی، به بێ ئاماده بوونی سکاڵالێکراو و پارێزه‌ره‌که‌ی له داگای سلێمانی به‌ڕیوه چوو.
کادری پێشووی کۆمه‌ڵه که‌یوان سه‌نایی، که سکاڵایه‌کی له‌سه‌ر سکرتێری کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران عه‌بدوڵا موهته‌دی له دادگای سلێمانی تۆمار کردبوو، له لیدوانێکدا بۆ ڕێنێسانس وێرای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه ڕوونیشی کرده‌وه که له‌و دانیشتنه‌دا عه‌بدوڵای موهته‌دی و پارێزه‌ره‌که‌ی ئاماده‌ی دانیشتنه‌که نه‌بوون. (زیاتر…)
هه‌یئه‌تێكی ئه‌مریكایی له گه‌ل چوار حیزبی رۆژهه‌لاتی كوردستان كۆده‌بنه‌وه
هه‌والنێری سلێمانی: به پێی كۆمه‌لێك زانیاری باوه‌رپێكراو هه‌یئه‌تێكی نیزامی سوپای ئه‌مریكا له گه‌ل چوار حیزبی كوردی رۆژهه‌لاتی كوردستان له شاری سلێمانی له كوردستانی باشوور كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس كه ئه‌و هه‌واله‌ی بۆ (بۆرۆژهه‌لات) ئاشكرا كرد ده‌لێ:”سبه‌ی له شاری سلێمانی هه‌یئه‌تێكی نیزامی ئه‌مریكا چاوی به نوێنه‌رانی چوار حیزبی كوردی ئێرانی ده‌كه‌وێ”. ئه‌و سه‌باره‌ت به ئامانجی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌لێ:” ره‌نگه‌پێوه‌ندیی هه‌بێ به كۆكردنه‌وه‌ی هێزه ناكۆكه‌كانی كورد له رۆژهه‌لاتی كوردستان كه ئه‌وه‌ش پێوه‌ندیداره به فشاره‌كانی ئه‌مدوایانه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران”. (زیاتر…)
هانا عه‌بدی ئه‌ندامی که‌مپێینی یه‌ک میلیۆن ئیمزا حوکمی پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا
دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی له شاری سنه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30ی جۆزه‌ردان، حوکمی پێنج ساڵ زیندان له زیندانی “گرمی” له سه‌ر سنووری کۆماری ئازه‌ربایجان له پارێزگای ئه‌رده‌بیلی به‌سه‌ر چالاکوانی بواری مافه‌کانی ژنان و ئه‌ندامی که‌مپێینی یه‌ک میلیۆن ئیمزا هانا عه‌بدی دا داسه‌پاند.
به پێی هه‌واڵ محه‌ممه‌د شه‌ریف پارێزه‌ری هانا داسه‌پانی ئه‌م حوکمه قورسه‌ی به هاوشانی دۆسیه‌ی ناوبراو نه‌زانیوه و پێشتریش ناره‌زایه‌تی خۆی له شێوه‌ی وه‌رگرتنی ئیعتراف له ناوبراو ، ده‌ربڕیوه. (زیاتر…)
ه‌ره‌شه‌ی كوشتن له كه‌یوان سه‌نایی ده‌كرێـت
ه‌ره‌شه‌ی كوشتن له كه‌یوان سه‌نایی ده‌كرێـت
2008 06 19 – 19:14
بۆرۆژهه‌لات ـ تایبه‌ت: كه‌یوان سه‌نایی له لێدوانێكی ته‌له‌فوونی بۆ(بۆرۆژهه‌لات) ئاشكرای كرد كه له ولاتی هوله‌ند كه شوێنی نیشته‌جێبوونی ناوبراوه، هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی لی َكراوه‌و ئه‌ویش په‌نای بردوته به‌ر دادگا له‌و ولاته”.
ئه‌و ئاشكرای كرد كه ئه‌وكه‌سه‌ی هه‌ره‌شه‌ی لێ كردوه ئه‌ندامی كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكیشان به رێبه‌ری عه‌بدوللا موهته‌دییه‌و داوای لی َكردوه ده‌ست له‌و شكایه‌ته هه‌لبگرێـت كه ناوبراو مانگی رابردوو له دادگای سلیمانی دژ به عه‌بدولڵا موهته‌دی توماری كردوه.
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه كه مانگی رابردوو كه‌یوان سه‌نایی كه دانیشتووی ولاتی هوله‌نده شكاتێكی له سه‌ر عه‌بدولڵا موهته‌دی له دادگای سلیمانی به تومه‌تی قۆلبرین تومار كردوه كه ده‌لێ سكرتیری كۆمه‌له‌ی پاره‌ی منی خواردوه. (زیاتر…)
شه‌ر له نیوان دوو بالی کۆمه‌ڵه‌دا روویدا، ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر ماشێنێکدا گرت
شه‌ر له نیوان دوو بالی کۆمه‌ڵه‌دا روویدا، ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر ماشێنێکدا گرت
2008 06 20 – 07:0
شەوی چوارشەممە كاتژمێر 9ی شەو، پێشمه‌رگه‌كانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان باڵی عەبدۆڵای موهتەدی هێرشیان كردە سەر كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان_ڕەوتی یەكگرتنەوە كە ماوەی 2 مانگە جیاوونەتەوەو تەقەیان لێ‌كردن. سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ر پێکراوه له ئوردووگای ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه به تایبه‌ت بو (بۆرۆژهه‌لات)ی راگه‌یاند که ئه‌و هێرشه زیانی گیانی لێنه‌که‌وته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که ماشێنی ئه‌و که‌سانه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانی ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له ئوردووگای ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه کردوه 8 که‌س بوون و هه‌موویان پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بالی عه‌بدوڵای موهته‌دین که ناوه‌کانیان لای بۆرۆژهه‌ڵات هه‌یه . (زیاتر…)
پاساوى سوكایه‌تى به ئیسلام
پاساوى سوكایه‌تى به ئیسلام
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى كتێبێك قه‌ده‌غه ده‌كات
سایتى چاو‌دێر له یه‌كه‌م هه‌نگاوى له‌و جۆره‌دا وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى هه‌رێمى كوردستان بریارى دا به ده‌ست به‌سه‌را گرتن و كۆكردنه‌وه‌ى گشت كۆپیه‌كانى كتێبێكى كوردى كه به پێی فه‌رمانه‌كه سوكایه‌تى به ئیسلام كردوه..
له‌و باره‌یه‌وه شاكر رۆژبه‌یانى به‌رێوبه‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى رایگه‌یاند وه‌زاره‌ته‌كه بریارى داوه به رێگرتن له مامه‌له كردن به كتێبی ( جه‌هاله‌تى ئیسلام و دنیاى هاوچه‌رخ ) كه نوسه‌ره‌كه‌ى نادیاره و به شێوه‌یه‌كى رون و ئاشكرا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئایینى ئیسلام .
وتیشى ئێمه له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى پابه‌ندین به جێبه‌جێ كردنى فه‌رمانى دادگا بۆیه بریارمان داوه به كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و كتێبه له گشت كتێبخانه‌ى هه‌رێم .
په‌ژاك تا رۆژی ئه‌مرۆش هیچ مه‌شرووعێك و هیچ پرۆژه‌یه‌كی بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیه
عوسمان جه‌عفه‌ری: په‌ژاك تا رۆژی ئه‌مرۆش هیچ مه‌شرووعێك و هیچ پرۆژه‌یه‌كی بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیه
سای 1970 له شاری جوانڕۆی پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه. “به‌كالۆریۆسی ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی” له زانكۆی سنه و “ماجسته‌ری ئیلاهییات”ی له زانكۆی تاران وه‌رگرتووه.
ناوبراو له ساڵی 1985 كاری سیاسیی وه‌ك چالاكێكی خوێندكاری ده‌ست پێكردووه و له ساڵی 1996 چۆته ناو ریزه‌كانی په‌كه‌كه و ماوه‌ی سێ ساڵ نوێنه‌ری په‌كه‌كه له دوو وڵاتی سوریا و لوبنان بووه. (زیاتر…)
كۆمه‌له‌ی شۆرشگێر له شاری سلێمانی له گه‌ل وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران كۆده‌بێته‌وه
بۆرۆژهه‌لات ـ تایبه‌ت: كۆمه‌له‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدوللا موهته‌دی له شاری سلێمانی‌و به نهێنی دانیشتنێك له گه‌ل نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران ئه‌نجام ده‌دات‌و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار ئیبراهیم عه‌لیزاده له لێدوانێك دا ئاشكرای ده‌كات.
ئیبراهیم عه‌لیزاده سكرتێری كۆمه‌له‌ی رێكخراوی كوردستانی حیزبی كمونیستی ئێران له تازه‌ترین چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی خۆی له گه‌ل حه‌وتوونامه‌ی”هه‌وال” چاپی كه‌ركووك ئاشكرای ده‌كات كه كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكێشان دانیشتنی نهێنی له گه‌ل وه‌زارتی ئیتلاعاتی ئێران هه‌بووه‌و ده‌لێ:” كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكیشان كه سكرتێره‌كه‌ی عه‌بدولڵا موهته‌دییه له گه‌ل وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له سلێمانی دانیشتنی كردوه”. (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)