یادکردنەوەی مەرگی خومەینی لە هۆڵی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د رووناکبیران تووره ده کات
2011/06/04 at 12:47 AIM: 1 comment
ده‌قی بانگه‌وازی به‌شێک له رۆشنبیرانی باشووری کوردستان
رای گشتی کوردستان حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان
وا ئه‌مساڵیش له سالرۆژی کۆجی دوای خومه‌ینی قونسلیه‌ی کۆماری ئێران مه‌راسیمێک له هۆڵی پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د له ناو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له هه‌ولێر ساز ده‌کات ، ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره یادانه له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی دبلۆماسی له نێو باره‌گای سه‌فاره‌ت و قوونسلیه‌کان ئاسایی بێت به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی شوێنێکی وه‌ک هۆڵی قازی موحه‌مه‌د به بی هۆ نه بووه له‌لایه‌ن قوونسلخانه‌ی ئێرانی چونکه ئه‌مه سێیه‌م ساڵه ئێرانیه‌کان له‌و هۆڵه پیرۆزه وێنه‌ی خوومه‌ینی هه‌ڵده‌واسن به‌داخه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وێرایی ناره‌زایی خه‌ڵک ولایه‌نه سیاسیه‌کان له ساڵی رابردوو بۆ ده‌ستنیشانکردی یادکردنه‌وه‌ی خومێنی له‌و هۆڵه وا جارێکی تر رێگایاندا به‌و یاده هه‌ر بۆیه‌شه قوونسڵیه‌ی ئێرانی له هه‌ولێر بانگێشتی لایه‌نه سیاسیه‌کا ن و حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستانی کردووه تا له‌و رۆژه که ده‌کاته 4/6/2001 له هۆڵی پێشه‌وا ئاماده بن .
هه‌ر بۆیه ئێمه وه‌ک ژماره‌یه‌ک رۆشنبیری کوردستان داوا له حزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان و نوێنه‌رانی حکومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌که‌ین بایکۆتی ئه‌و یاده بکه‌نه‌وه له هۆڵی پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د و له‌و یاده ئاماده نه‌بن هه‌ر وه‌ها داوا له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کارێکی هه‌ڵه‌یان کردووه که رێگایان به‌و چالاکیه‌ی ئێرانیه‌کان داوه رێگری بکه‌ن له هه‌ڵواسینی وێنه‌ی خومه‌ینی له هۆڵی ره‌مزی نه‌ته‌ویمان و سه‌رۆکی یه‌که‌م کۆماری کوردستان پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د.
ژماره‌یه‌ک له رۆشنبیرانی کوردستان
2 /6/2011
Entry filed under: رۆژنامەنووس و رۆشنبیران و چالاكوانان.
1. یادی 22 ساڵه‌ی مەرگی خومەینی له‌هه‌ولێر و سلێمانی كرایه‌وه « | 2011/06/04 له 6:41 PM
[…] […]