فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانی:چه‌ند ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه کوژراو و ده‌ستگیركراون
2011/06/07 at 7:10 PM 1 comment
كۆمه‌له ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كات‌و دواتر ناویان ده زرێنیت
ۆیراش نیوز: له مێدیاکانه وه>مه ڵپه ره کوردی و فارسێه کان باس له تێاچوون تێمیک له پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ده که ن که به كوژرا‌و برینداری كه‌وتنه ده‌ست هێزه‌كانی سپای پاسداران له ناوچه ی کامیران سه ر به پادوێنێ راگەیانە گشتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایانگەیاند دەستەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵە کە ژمارەیان ٤ کەس بووە کەوتوونەتە کەمینی سپای پاسدارانەوە و لە ئاکامدا یەکێیان گیانی لەدەست داوە.سەرهەنگ شەرەف بەيانی فەرمانده‌ی سپای پاسداران ئینقلابی ئیسلامی لە کامياران بە هەواڵدەریی رەسمیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی راگەیاند: “بەکرێگیراوانی پەیوەندیدار بە ئەمریکا هەینی رابردوو، یەکێک لە بەسیجیەکانی جوتیار لە ئاوایی”هەنیمەن”یان بەناوی شێرزاد مەیدانی کوشتووە، لەدوای بەدواداچوونی ئیتلاعاتیەکانمان رۆژی هەینی ١٣ی جۆزەردان لە باغەکانی هەنیمەن، ئەم گروهە ٤ کەسیە لە کەمینی هێزەکانی سپا کەوتن و یەکێکیان لێ کوژرا و سێ کەسەکەی تر بە برینداری هەڵاتن”.
بە پێی سەرچاوەکانی رۆژهەڵات تایمز ئەو کەسەی کە کوژراوە ناوی “کەیوان زه‌فه‌ری”ە و تەرمەکەشی کەوتۆتە دەست سپای پاسدارانەوە. بەرپرسەکەی سپای پاسداران ئەوەشی راگەیاند کە سێ کەسەکەی دیکە وێڕای کەسێکی تر بە برینداری شوێنی کەمینەکەیان بەجێ هێشتووە بەڵام دواتر دوانیان بە دیل گیراون.
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەوە بۆ چەندەمین جار کە تیمە پێشمەرگەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵات بە تایبەت پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەونە کەمینی هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران و زەربەی تووندیان بەر دەکەوێ.
راگەیەنەرە فارسی زمانەکانی دەرەوەی وڵات لەو رووداوە بۆ بیرخستنەوەی قسەکانی عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کەڵک وەردەگرن کە وتبووی رووداوە چەکداریەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان جێگای گومانن و بە دوور نییە دەستی خودی کۆماری ئیسلامی‌یان تێدابێ.
شیاوی وەبیرهێنانەوەیە کە پێشتر سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیەندراوێک دا وێڕای ئاشکرا کردنی ناوی ئەو چوار کەسە، رایگەیاندبوو کە ئەوانە پێوەندیان بەو رێکخراوە نییە. شیمانەش دەکرێ ئەو پێشمەرگانە بە بێ ئاگاداریی بەرپرسانی حیزبەکە روویان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردبێ.
لە لایەکی تریشەوە ماڵپەڕی بازتابی سەر بە کۆماری ئیسلامی و سایتێکی کوردی رایانگەیاندووە کە تیمەکە لە لایەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشانەوە ناردراوەتەوە بەڵام بە هۆی گوشاری بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ناچار بوون حاشایان لێ بکەن.
بۆ زانیاریی زیاتر:
ریزگای سنه.
هه ر وه ها روزنامه ش بڵاوی کرده وه که یه‌كیك له كوژراوه‌كان كه‌یوان زه‌فه‌ری یه كه به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی رۆژنامه كه‌یوان زه‌فه‌ری ماوه‌ی 3 ساڵ پیَشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له و خه‌لكی یه‌كێك له ئاواییه‌كانی كامیاران بووه. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له ناو خۆی كۆمه‌له که به رۆژنامه گه‌یشتووه هه‌ر یه‌كه له شۆرش ره‌زایی، چه‌نگیز قه‌ده‌م خیر، كه‌یوان زه‌فه‌ری‌و فه‌ردین فه‌ره‌جی به ره‌سمی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه ره‌وانه‌ی كوردستانی ئێران ده‌كرێنه‌وه بۆ كاری ماڵی‌و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ كۆمه‌ڵه‌و دواتریش كۆمه‌له له به‌رامبه‌ر كاردانه‌وه‌ی توندی یه‌كیتی نیشتمانی له به‌یانیكی ره‌سمی حاشایان لی ده‌كات‌و وه‌ك كۆمه‌له چه‌كدارێك پێناسه‌یان ده‌كات‌و گۆیا په‌یوه‌ندیان به كۆمه‌له‌وه نیه.
به گوێره‌ی زانیاریه پشتراستكرواه‌كان ئه‌و ژماره پێشمه‌رگه‌یه به ئاگاداری به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زی كۆمه‌له نێردراونه‌ته‌وه به‌لام دوای ناردنه‌وه‌یان كێشه ده‌كه‌وێـته ناو ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حیزبه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمه‌له هۆكاری كێشه‌كه‌ی گه‌راندنه‌وه بۆ ئاگاداربوونی یه‌كیتی نیشتمانی له ناردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه‌یه‌و یه‌كێتی ره‌خنه‌ی زۆر توندی له كۆمه‌ڵه گرتووه‌و‌و ئه‌مه‌ش وای له كۆمه‌ڵه كردوه به ره‌سمی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆله چه‌كداره له خۆی دوور بخاته‌وه.
به پێی زانیاریه‌كی دیكه كه ده‌ست رۆژنامه كه‌وتووه بلاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی كۆمه‌له كه حاشا له ناردنه‌وه‌ی ئه‌و تیمه ده‌كات كێشه‌كان قولتر ده‌كاته‌وه‌و ئه‌ندامێكی ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و پارته‌له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا ئوردوگای كۆمه‌له به‌ره‌و هه‌ولێر جێ ده‌هێلیت‌و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه به‌ره‌و ئوروپا سه‌فه‌ری كردبێت.
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانه‌وه
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ئێمه گه‌یشتووه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌و ناوانه‌ی خواره‌وه له ناوچه‌كانی مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ر، خۆیان به پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ناساندووه و خه‌ریكی جه‌وله كردنن. ناوه‌كان بریتین له : شۆڕش ره‌زایی، چه‌نگیز قه‌ده‌م خێر، كه‌یوان زه‌فه‌ری و فه‌ردین فه‌ره‌جی.
به‌مجۆره به هه‌موو هاورێیان و دۆستانی كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و كه‌سانه پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه نین و نه‌كا به‌و بۆنه‌وه یارمه‌تی بدرێن و له نه‌زه‌ر ئێمه‌وه شیاوی هیچ هاوكارییه‌ك نین. كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان نه‌ك هیچ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی سه‌باره‌ت به كرده‌وه و ئاكاری ئه‌وانه نییه، به پێچه‌وانه ئه‌و جۆره كه‌سانه ته‌نیا مه‌به‌ستیان خراپكردنی سیمای پێشمه‌رگه و كۆمه‌ڵه‌یه.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
10 مانگی جۆزه‌ردانی 1390 یان 30 مانگی مای 2011
هه والوینه کان له روژهه لات و روژنامه و سایته کای که وه رگێراوه
Entry filed under: باله كان كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان.
1. دوای دوو رۆژ بەربەرەکانێ لە گەڵ مەرگ،یەکێکی تر لە بریندارەکان پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی کوردستان لە جادەی نێوان سنە-مە | 2011/06/10 له 11:53 PM
[…] فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانی:چه‌ند ئه‌ندامێكی ك… […]