Archive for تشرینی یه‌كه‌م, 2009
هێزه چه کداره کان جه وانێکی تریان دایه به ر ده سرێژی گوله
شارۆچکه‌ی نۆدش:جه‌وانێکی کورد به ناوی ئه‌رده‌شیر ڕه‌حیمی، خه‌ڵکی نۆدشه‌ی سه‌ر به پاوه ، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له سه‌ر شه‌قامێکی شارۆچکه‌ی نۆدشه، له لایه‌ن هێزه چه کداره کانه وه درایه به‌ر گوله و له ئاکامدا به گرانی بریندار بوو. ناوبراو له لایه ن خه لکه وه ده‌ستبه‌جێ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کرا و تا ئێستا له ڕه‌وشی جه‌سته‌یی جه‌وانی کورد هیچ زانیاریه‌ک به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
سه ر چاوه:اتحادیه خانواده فعالین در بند
هــێرش وپەلامــاردانى چەقۆکــێشان بۆســەر نــەبــەز گــۆرانى ڕۆژنامەنوس ئیدانەو سەرکۆنە دەکەین!
حــزبى کۆمۆنیستــى کریــکاریی کوردســتان:ئیوارەى رۆژى پێنج شەممە سآ کەسى نەناسراو لەگەڕەکى ئیسکان لەشارى هەولێر پەلامارى نەبەز گۆران، سەرنوسەرى گۆڤارى جیهان دەدەن و دواى لێدان وئازاردانى سەورچاوى برینداردەکەن. ڕووداوێکى ئاوا جگەلە دەستدرێژى و کردەوەیەکى ئەشکنجەدان شتێکى زیاتر نییە و لەپشتیەوە بڕیارى دەسەلاتداران و بەرپرسیارانى پارتى ویەکیتى ڕاوەستاوە. (زیاتر…)
راگه‌یاندنێك له فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه
سه‌باره‌ت به ئه‌شكه‌نجه‌دان و لێدانی نه‌به‌ز گۆران
كاری رۆژنامه‌نوسی‌و بورای ئازادی راده‌ربڕین له كوردستاندا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌دایه، رۆژنامه‌نوسان روبه‌ڕوی هه‌وڵی كوشتن‌و لێدان‌و رفاندن ده‌بنه‌وه، له دوا ئه‌ڵقه‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌دا رۆژنامه‌نوس (نه‌به‌ز گۆران) زۆر به سه‌ختی روبه‌ڕوی لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان بوه‌وه. (زیاتر…)
بــه‌رِیَزان رِای گشتــی كــوردستــانــی
سهــ‌رپه‌ره‌شـتــیاری گــروپی رۆژنامــه‌نووسانی بیَسنووری كــوردستان
حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان ته‌گه‌ره ده‌خاته‌به‌ر كاری رۆژنامه‌نووسی له‌رووی رووماڵكردنی رووداوه‌و هه‌واڵه‌كانی ناوخۆی هه‌ریَم و ئه‌مه له‌كاتیَكدایه یه‌كیَك له‌بنه‌ماكانی دیموكراسی ئاگاداربوونه‌وه‌یه له‌هه‌واڵ و زانیارییه، به‌رچاو ترین ته‌گه‌رش له‌رِۆژی چوار شه‌ممه 28/10/2009 له‌دانیشتنی تایبه‌ت به‌ده‌ست به‌كار بوونی حكومه‌تی نویَی هه‌ریَم، له‌ژیَر هه‌رناو پاساویَك بیَت ئه‌وه به‌شیَوه‌یه‌ك له‌شیَوه‌كان ریَگریی كردنه له‌گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاریه بۆ هاوڵاتیان و ته‌گه‌ره‌خسته‌به‌ری كاری رۆژنامه‌گه‌ریه‌و كه‌هیچ پاوساویَكی نییه جگه له‌شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگوباسانه‌یه كه‌مافی هاوڵاتیه ئاگاداریان بیَت. (زیاتر…)
شه‌ش کوردی رۆژهه‌ڵات له ناو خاکی پاکستان گیران (نوێ کرایه‌وه)
بــه شێوــه‌یــه‌کــی نــایــاسایی سنــووریان بــه‌زاندووه
رێنێسانس نیوز:شه‌ش کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که به‌ته‌مابوون له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ساڵانه‌ی گرووپه توندئاژۆ سوننه‌کانی ناوچه‌که‌دا به‌شداری بکه‌ن، له ناو خاکی پاکستان‌دا گیراون. ئه‌و کوردانه که به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته‌یان بڕیوه، ئێستا له لایه‌ن پۆلیسی دژه تیرۆره‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ. (زیاتر…)
ئه‌مرِۆ ئۆغڵۆ له شارى به‌سراوكونسوڵخانه‌ى ووڵاته‌كه‌ى ده‌كاته‌وه
ئۆغڵۆ دوای ىشارى مــوسڵ ده گاتــه هه‌ولــێر و قرا وایه كونســوڵخــانه‌ى ووڵاتــه‌كه‌ى له‌و دوو شــاره بكــاتــه‌وه
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئه‌مرِۆ حكومه‌تى توركیا له‌شارى به‌سره‌كونسوڵخانه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى به‌هێزكردن و پێشخستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌و دوووڵاته‌یه.له‌مباره‌یه‌وه‌سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باسیان له‌وه‌كردووه، (زیاتر…)
1,250 ملیۆن هـه زار ده‌نگده‌ر لـه ده‌ره‌وه‌ى(هــه‌نــده‌ران )عێــراق هــه‌ن
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رِایگه‌یاند: ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی عیراقی له هه‌نده‌ران ملیۆنێك‌و 250 هه‌زار كه‌سه‌و له 23 وڵاتی عه‌ره‌بی‌و بیانی نیشته‌جێن.كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق له‌میانه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى رِاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌كه به هاوكاری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و كۆچ‌و كۆچبه‌ران‌و رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی توانرا ژماره‌ی ئه‌و عیراقییانه بزانرێت كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌نگ بده‌ن. (زیاتر…)
ده‌ستــبه‌ســه‌ر کــردنی کــوڕه شــه‌هیدێک له گونــدی ” تــه‌نــگیــوه‌ر”ناوچه ی کــامــێران
به پێی راپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ ئێران ، هیزه‌کانی ئاسایشی دوو حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر هه‌لیان کوتاوه سه‌ر گوندی “ ته‌نگیوه‌ر” سه‌ر به شاری کامیاران‌و دوای پشکنینی ماڵی شه‌هیدێک کوری ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه با ناوی فارس گوڵمۆحه‌ممه‌دی له‌گه‌ڵ سۆکایه‌تی پێ کردن‌و لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه‌و بو شوێنیکی نادیار گواستویاونته‌وه . سه‌رڕای به دواداچوون دایکی پیری نابراو بو ده‌زگاکانی ئاسایشی به‌ڵام ته ئێستا وه‌ڵامێک سه‌باره‌ت به هۆی و شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی کوره‌که‌یان پێ نه‌داوه‌ته‌وه . (زیاتر…)
له هــه‌ولــێر نه‌به‌ز گۆران و له بــه‌ریتانــیا عومــه‌ر عه‌لــی هــێرشــیان ده‌کرێــته‌ســه‌ر
كــۆمــه‌ڵــێك ڕۆژنــامــه‌نــووس
به‌ئاشکراو بێ په‌رده پارتی دیموکراتی کوردستان قبوڵی ئه‌و ئازادیه ناکات که خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات به ئاشکراو کاری ژێر به‌ژێریان له کاره ئاشکراکانیان زیاتره، هه‌ر ئه‌م ڕۆژانه‌بوو بابه‌تێك له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووس نه‌به‌ز گۆران سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری جیهان بڵاوکرایه‌وه له سایتی ئێستا نێت وه به‌ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لێ کردووه‌و داوای وه‌ستانی نوسینیان لێ کردووه به‌رانبه‌ر ده‌سته‌ڵات، ڕوونتر بڵێم پارتی دیموکراتی کوردستان، (زیاتر…)
دامــه‌زراوه‌كــانی ده‌وڵــه‌ت بــه‌ره‌و دیــكــتاتــۆریــیه‌ت ده‌چــن
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و مه‌ركه‌زییه‌ت و دكتاتۆرییه‌ت ده‌چن، وتیشی: زۆر به‌ند هه‌ن كه تا ئێستا كارا نه‌كراون بۆ دیاریكردنی كاری رۆژنامه‌گه‌ری. له‌مباره‌یه‌وه، عالیه نه‌سیف له لیستی ئه‌لعێراقیه به ئاژانسی ئیپای راگه‌یاند، به گوێره‌ی ماده‌ی 101 له ده‌ستور، ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌كو ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كارده‌كات. (زیاتر…)
سێ كه‌ناڵی راگه‌یاندنی ئاوێنه‌و لڤین‌و هاوڵاتی: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌دووباره هێرشكردنه سه‌ر نه‌به‌ز گۆران به‌رپرسیارن
ده‌ستـدرێــژیــكردنــه ســه‌ر رۆژنــامــه‌نـــووســان ئـیدانـــه ده‌كـــه‌یـــن
راگـــه‌یـــانـــدن:پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 29/10، بۆ جاری دووه‌م چه‌ند كه‌سێكی گومان‌لێكراو هێرشده‌كه‌نه سه‌ر رۆژنامه‌نووس نه‌به‌ز گۆران‌و به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه لێی ده‌ده‌ن‌و برینداری ده‌كه‌ن.هێرشكردنه سه‌ر نه‌به‌ز گۆران هێرشكردنه سه‌ر بیروڕای ئازاد‌و ئیهانه‌كردنه به‌ئازادی راده‌ربڕین، (زیاتر…)
خـــوێـــندکـــارانی زانـــکۆی رازی کرمـــاشـــان ســـزا ده‌درێـــن
وێـــراش نـــیوز:چالاکێکی خوێندکاری له زانکۆی ڕازی له کرماشان به ناوی سیامه‌ند غه‌یاسی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی سه‌ر به ئیداره‌ی ئیتلاعاتی کرماشان ده‌ست گیر وبۆ شوێنێکی نادیار گوازراوه‌ته‌وه، ناوبراو یه‌کێک له چالاکانی خوێندکاری له هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌رۆک کۆماری و لایه‌نگری کاندیدا چاکسازی خوازه‌کان بووه. ئه‌و خوێندکارانه که به تێکدانی باری هێمانیه‌تیی زانکۆ تاوانبار کراون ، له لایه‌ن خۆشیانه‌وه ئه‌و وتانه‌ی به‌رپرسانی زانکۆ به درۆ ده‌خه‌نه‌وه
و ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌رپرسان به هه‌ڵوێستێکی سیاسی ده‌زانن.
sarchawa:کرماشان پۆست
چـــه‌ند كـــه‌سێــكی نه‌ناسـراو هێــرشـیانكرده سه‌ر نـــه‌بـــه‌ز گـــۆران
هــێـــرش کـــرایـــه ســـه ر رۆژنـــامـــه‌نـــوس نـــه بـــه ز گـــۆران
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو هێرشیانكرده سه‌ر رۆژنامه‌نوس نه‌به‌ز گۆران و لێیانداوه.نه‌به‌ز گۆران به سبه‌ی راگه‌یاند: “له ئۆفیسی گۆڤاری جیهان هاتمه‌ده‌ره‌وه سێ كه‌س هاتنه به‌رده‌م و پێیان وتم تۆ نه‌به‌زیت وتم به‌ڵێ، ته‌نها ئه‌وه‌بو كه‌وتنه لێدانم، یه‌كێكیان پارچه ئاسنێكی له‌ده‌ستدابو ئه‌وانی تریش به شه‌ق و بۆكس لێیاندام”.
نه‌به‌ز ئه‌وه‌شی وت: ” (زیاتر…)
کـلـیپ نـــۆی:وێـــنه ی تـــێکوشـه ران کـمۆنـیست لـــه کـــوردســـتان
وێـــراش نـــیوز:عکس ســـالهای شـــصت وفـــعالیت کـــمونیست ها در کردستـــان
ڤیتامین E دژی ئازار و یارمەتی بەساڵاچووەكان دەدات دژی نەخۆشی دڵ، شێرپەنجە
وێـــراش نـــیوز:ناوی زانستی ڤیتامین E بریتیە لە )تۆكۆفیرۆل Tocopherol (كە وشەیەكی گریكیەوە . بەم دواییە زۆر باس لەم ڤیتامینەوە دەكرێ چونكە مادەیەكی دژەئۆكسانی Antioxidant بەهێزە، ئەم مادەیەی كە خانەكان لە تێكچوون (بەتایبەتی DNA) دەپارێزێت . هەندێك لێكۆڵینەوە دەڵێن كە وەرگرتنی ڤیتامین ئی یارمەتی بەساڵاچووەكان دەدات دژی نەخۆشی دڵ، شێرپەنجە، نەخۆشی ئەلزهایمەر، هەروەها گەلێك حاڵەتی تر. ڤیتامین E رۆڵێكی گەورەی هەیە لە پاراستنی دەمار و ماسوڵكەكانی دەزگای زاوزێ و دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن بە شێوەیەكی دروست، هەروەها خوێن شل دەكاتەوە (وەكو ئەسپرین) بەمەشەوە ئەگەری مەیینی خوێن كەم دەكاتەوە كە لە پیرەكاندا دەبێتە هۆی نۆرەی دڵ. (زیاتر…)
کێــــشه‌ی ئــــه‌تــــۆمــــی ئــــێران
شۆرش سورمێ :دوای هه‌لبژاردنی محمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆ ک هه‌لبژاردنی محمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ یه‌که‌م جار له سالی 2005 ،میدیاکانی جیهان به به‌رده‌وامی باس له کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ده‌که‌ن.وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێران هیچ کێشه‌یه‌کی تری نه‌بێت له‌و کێشه‌یه زیاتر.هه‌موومان ده‌زانین له ئێران کێشه‌ی زۆر له‌وه گه‌وره‌تر هه‌یه وه‌ک پێشێڵکردنی مافی مرۆڤ، نه‌بوونی راگه‌یاندنی ئازاد، نه‌بوونی مافی که‌مینه‌کان وه‌ک گه‌لی کورد له کوردستان و عه‌ره‌ب له خوزستان و بلوج و هتد. (زیاتر…)
پــــۆلیسی ئیتالــــیا حه‌فــــتا پــــه‌نــــابــــه‌ری نایاسایی کــــوردی ده‌ستگــــیر کــــرد.
پانۆراما کوردۆ: دوای ماوه‌یه‌یکی زۆر ه‌یه‌یکی زۆر ،دوێنێ 28.10.2009 حه‌فتا په‌نابه‌ری نایاسایی به که‌شتیه‌کی ماسیگرتن که له تورکیاوه به‌ره‌و ئیتالیا به‌رێکه‌وتبوون، له‌لایه‌ن پۆلیسی ده‌ریایی ئیتالیه‌وه ده‌ستگیر کران.شایه‌نی باسه له‌و حه‌فتا په‌نابه‌رانه‌دا زۆربه‌یان کوردی کوردستانی ئێراقن و چه‌ندین ئافره‌ت و مندالیشیان له‌گه‌ڵ دایه. له‌مباره‌یه‌وه ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان رایانگه‌یاند که ئه‌م په‌نابه‌ره نایاسایانه دوای ده‌ستگیرکردنیان گوێزرانه‌وه بۆ مه‌لبه‌ندی کۆچبه‌رانی نایاسایی(سانت ئانا)له شاری (کاپۆریتسوتۆ)له هه‌رێمی که‌لابریا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه له گه‌لیان. (زیاتر…)
بـــه‌رهه‌م ســـاڵح : كـــاندیده‌كـــانی ســـۆســـیالیســـتی ڕه‌د كـــرده‌وه
حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان , بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری كاره‌با دوو كه‌سیان كاندیدكردو له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌بوڵنه‌كرد.دكتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی به ئاژانسی ده‌نگوباسی كوردستانیوزی ڕاگه‌یاند”ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن حیزبی سۆسیالیسته‌وه كاندیدكرابوون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیر, له‌به‌ر نه‌بوونی مه‌رجی پێویستیان تیانه‌بوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه ڕه‌د كرانه‌وه. (زیاتر…)
مه‌سعود بارزانی:رێـــگه نـــادرێت هیچ پـــارتێـــكی ســـیاسی كـــوردی پـــه‌یـــوه‌ندی به وڵاتـــانی دراوســـێوه هه‌بێت
له‌مه‌راسیمی سوێند خواردنی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی كوردستان، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكرد و تیێدا چه‌ند خاڵێكی گرنگی وه‌ك ئه‌ركی نوێی كابینه‌كه دیاریكرد و گوتی “پێویسته له‌م كابینه‌یه‌دا هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی داواكاری گشتی بدرێت”.مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له سه‌ره‌تای وته‌كه‌یدا (زیاتر…)
لـــه بـــه رده وامـــی گوشـــاری ســـه ر چـــالاکانـــی به نـــدکـــراوی ســـنه
ســـه رۆکـــی گـــرتـــووخـــانـــه هـــه ڕه شـــه ی دوورخستـــنه وه یـــان لــــــێ ده کات
به پێ دوایین زانیاریه کان سه رۆکی به ندیخانه ی ناوه ندی سنه, مۆحه مه د خۆ سره وی له تێکهه ڵچوونێکی له فزی له گه ڵ یه کێک له به ندیانی سیاسی‌دا, هه ڕه شه ی ئه وه له زیندانیان ده کات که له به ر هه ندێ کێشه گه ل نه بوایه, هه موویانی بۆ گۆشه و که ناره کانی ئێران دوور ده خسته وه.
بـــه‌رهه‌م ســـاڵح وتـــی با ئـــۆپـــۆزســـیۆن بـــه کـــاری لابـــه‌لاوه ســـه‌رقـــاڵمان نـــه‌کـــات
له مه‌راسیمی سوێندخواردنی ئه‌ندامانی کابینه‌ی شه‌شه‌م‌دا، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، رایگه‌یاند؛”با ئۆپۆزسیۆن حکومه‌ت به کاری لابه‌لاوه، سه‌رقاڵ نه‌کات”. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌باره‌ت به رۆڵی سه‌رۆکی کابینه‌ی پێنجه‌م، نێچیرڤان بارزانیش، وتی؛”نێچیرڤان بارزانی سه‌ربه‌رزانه حکومه‌ت به جێ دێڵێت، (زیاتر…)
لیستى گـــۆرِان و یه‌كـــگرتوو ،هۆڵـــى كـــۆبـــونـــه‌وه‌كانـــی پـــه‌رله‌مـــانیان بـــه‌جـــێ هـــێشـــت
بـــێ ئـــامـــاده بـــوونـــى یـــه‌ك لـــه‌ســـه‌ر ســـیێ ئـــه‌ندامـــانـــى پـــه‌رلـــه‌مـــان ،كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم سوێندى
(30 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان بۆ كابینه‌ى نوێ نه‌دا هاتنه ده‌ره‌وه‌و)
ئـــه‌ندامـــانى لـــیستى گـــۆرِان وه یه‌كگرتوو هۆڵى كۆبو‌نه‌وه‌كانى په‌رله‌مانیان به‌جێ هێشت به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه سه‌رۆكى په‌رله‌مان رِێگه‌ى پێنه‌داون به‌شدارى و گفتوگۆى وه‌زیرو سیفیه‌كانیان بكه‌ن (زیاتر…)
ڤێــدیـۆی نـۆی:ژمــــاره‌یــــه‌كـ قــورئــان ســۆتــێــنــراون
ۆیــــراش نــــیــــوز :له‌سه‌ر رێگاى (هه‌ولێر – گوێر ) ژماره‌یه‌ك قورئان سوتێنراون تائێستا هۆكارى سوتانه‌كه‌ى نه‌زانراوه.یه‌كگرتووه داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندى داره‌كان ده‌كه‌ین لێپێچینه‌وه‌له‌م مه‌سه‌له‌یه‌بكه‌ن و به‌داواداچوونى بۆ بكه‌ن.
به‌وێنه‌ى ڤیدیۆیى دیمه‌نى سوتاندنى قورئانه‌كه ببینن.کلیک ئێره بکه
پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین نامه‌یه‌ك بۆ تاڵه‌بانی ده‌نێرێت
بەڕێز/ جەنابى سەرۆك مام جەلال
بەڕێز/جەنابى سەرۆك بارزانى
بەڕێز/وەزیرى شەهیدان
من كەناوم (ئەنوه‌ر ڕۆستم عبدللە)یە ئێستا دانیشتووى ناحیەى ڕزگاریم لە گەرمیان ،یەكێكم لە پێشمەرگە دێرینەكانى یەكێتى. (5)برام بە خۆیان و (5)خێزانیان و (18)منداڵیانەوە لەگەڵ خوشكێكم بەخۆى و (3)كچە ئەعزەبیەوە بەر شاڵاوى بەدناوى ئەنفال كەوتوون . (زیاتر…)
ئایا ڕاسته که کێشه‌ی “کورد” له “ئێران” “ته‌نیا حیکمه‌تیسته‌کان” “ئه‌توانن” چاره‌سه‌ری که‌ن؟!
ئه‌یوب ره‌حمانی:له ماڵپه‌ڕی به‌یان چاوم به سه‌ر تیتلی دیمانه‌یه‌کی کاک خالید محه‌مه‌دزاده له‌گه‌ڵ یه‌کێک له ئه‌ندامانی کۆمیته ناوه‌ندی حیزبی حیکمه‌تیسته‌کان، ئاغای فاتحی، که‌وت که وتبوی کێشه‌ی کورد له “ئێران” ته‌نیا کومونیسته‌کان ده‌توانن چاره‌سه‌ری بکه‌ن و ته‌ئکیدی کردبووه‌وه که له هه‌مو کوردستان ته‌نیا ئه‌وان کومونیستن و که‌سیتر ئه‌و شانازیه‌ی نیه و هاوکات هه‌مو ئه‌و ڕێکخراوه سیاسیانه‌ی دیکه که هه‌ر ئێستاکه له کوردستان چالاکن و خه‌بات ده‌که‌ن له به‌رانبه‌ر حیزبی خۆیاندا پێناسه ده‌کات و وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی یه‌ک ته‌نه له دژی هه‌مویان وه‌ستاوه‌ته‌وه! ئه‌م سه‌ر تایتله ڕایکێشام به‌ره‌و خوێندنه‌وه‌ی هه‌مو دیمانه‌که هه‌تا کۆتایی و پاشانیش پاڵ پێوه‌نه‌رم بوو بۆ نوسینی ئه‌م وتاره‌ی به‌ر ده‌ستتان. (زیاتر…)
ده‌ســـتدریـــژی بـــۆســـه‌ر زیـــنـــدانـــیه‌کـــ بـــه فـــه‌رمـــانـــی به‌پـــرســـێکی زیـــنـــدان
رۆژی شه‌ممه 2ی گه‌ڵارێزان زیندانیه‌ک له زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج به فه‌رمانی به‌رپرسانی زیندان له لایه‌ن برێک له زیندانیه‌کان ده‌ستدرێژی سیکسی لێ کراوه .به پێی راپۆرتی واحدی زیندانیانی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران ، رۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 2ی گه‌ڵارێزان زیندانیه‌ک به ناوی” عه‌بدوڵڵای هیمه‌تی” به فه‌رمانی ” عه‌لی مۆحه‌ممه‌دی” جێگیری ئیجرایی زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج له لایه‌ن برێک له زیندانیه‌کان به سه‌رکرده‌یی که‌سێک به ناوی ” عه‌زیزی ” وه‌کێڵ به‌ندی 4 – سالون 11 ئه‌م زیندانیه ده‌ستدرێژی لێ کراوه . (زیاتر…)
کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری حکومه‌ت ناکات
سبه‌ینێ عه‌لی باپیر هۆکاره‌که راده‌گه‌یه‌نێت
بۆ به‌شداری کردن له کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی کوردستان کۆمه‌ڵی ئیسلامی چه‌ند مه‌رجێکی خستبووه به‌رده‌م به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی راسپێردراوی حکومه‌تی کوردستان سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند به‌هۆی ره‌تکردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌کانیان کۆمه‌ڵ به‌شداری ناکات و سبه‌ینێ ئه‌و مه‌رجانه‌ش ئاشکرا ده‌کرێت له‌لایه‌ن ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه. (زیاتر…)
ڤـــیـــدیـــۆیی نـــۆی: خوپێشاندان ئه مرۆ هه زاران که سی خویندکاران زانکوی ئازاد له جنوب تاران دژی کوماڕ ئیسلامی ئیران
وێراش نیوز:تجمع اعتراضی دانشجویان دانشگاه آزاد
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر گوندی “وله‌ژێر”له مه ریوان
مه ریوان:هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان به ده‌یان ئۆتۆمبێله‌وه هێرشیان كرده سه‌ر گوندی “وله‌ژێر” و دوكه‌سیان له‌و گونده ده‌ستگیر كرد.
به پێی هه‌واڵێک که روانیوزبڵاوی کردووه‌ته‌وه، سه‌عات شه‌شی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری مه‌ریوان به ده‌یان ئوتومبیله‌وه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندی “وله‌ژێر”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان و دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی (زیاتر…)
مان گرتنی هنگامه شهیدی:یا ئازاد ده بم یان ده مرم
اعتصاب غذا و داروی هنگامه شهیدی: یا آزاد می‌شوم یا می‌میرم
وێراش نیوز:رۆژنامه وان به ن کراوی له به ندیخانه ی ئه فین دوای 120 روژ له و گرتوو خانه یه ده سی دایه خواردن مان گرتن. هنگامه روژانه ده بێت 28 دانه حب (قرص) به خوات به لام له شه وی رابوردو وازی له خواردن قورسه کانی هێناوه.هه روا شهیدی ده لیت ئه و حبانه هێ عصاب و دڵه. بۆ زانیاڕی زیاتر درێژه ی هه واڵه که به زمانی فارسێه (زیاتر…)
دیارده‌ی ژن به ژن له ناوچه‌ی سه‌قز هێشتا به‌رده‌وامه
دیارده‌ی ژن به ژن كردن له ناوچه‌ی سه‌قز بنه‌بڕ نه‌كراوه و هێشتا به‌شێكی به‌رچاو له گوندنشینان و ته‌نانه‌ت دانیشتوانی نێو شاری سه‌قز به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، ئه‌م دیارده په‌یڕه‌و ئه‌كه‌ن.كارناسێكی باڵای بواری كۆمه‌ڵایه‌تی له شاری سه‌قز، سه‌باره‌ت به‌م دیارده بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز دوا و گوتی: هۆكاری بنه‌بڕ نه‌بوون و ته‌نانه‌ت په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی نگریسی ژن به ژنه، (زیاتر…)
له‌دانشتنی په‌رله‌مانی كوردستان لیستی گۆڕان و چاكسازی له‌گه‌ڵ بوونی وه‌زاره‌تی ژناندا بوون لیستی كوردستانیش به سۆزانی خاڵه شه‌هابیشه‌وه له دژی بوونی وه‌زاره‌تی ژنان وه‌ستانه‌وه
له دانشتنی دوێنێی په‌رله‌ماندا باس له چه‌ندین مه‌سه‌له‌و دانانی وه‌زاره‌ته‌كان كرا لیستی گۆڕان و چاكسازی پێشنیاریان كرد كه وه‌زاره‌تێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ژنانه‌وه دابنرێت به‌ڵام لیستی كوردستانی زۆر به‌توندی دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستانه‌وه ئافره‌ته‌كانی نێو ئه‌و لیسته‌ش له‌دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستانه‌وه.ئه‌مه‌و ئازاد به‌رواری ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیستی كوردستانی ده‌ستی به‌رزكرده‌وه‌و وتی” وه‌ڵایی جێگه‌ی شه‌رمه (زیاتر…)
كـــــرانــــــه‌وه‌ی تـــــوركــیــــا به‌ڕووی كـــــــورد بـــه‌پێشنیـــــاری كـــــــوردێك بــووه
به‌پێشنیاری “دكتۆر ئازاد گه‌رمیانی” دانیشتووی كه‌نه‌دا که دۆستایه تیکی زۆر نزیکی له‌گه‌ڵ داود ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌یبووه ئه و پێشنیاری کرابووپرۆژه‌ی كرانه‌وه به‌ڕووی كورد كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به‌پێشنیاری كوردێكی دانیشتووی كه‌نه‌دا بووه. (زیاتر…)
كـام خۆراك بـۆ پاراستنی قـژ
بە گشتی ئەو خۆراكانەی كە سوودبەخشن بۆ پێست و باشتركردنی سووڕی خوێن، بۆ قژیش زۆر سوودبەخش دەبن.
ئەو پرۆتینانەی كە لە بەرووبوومی ئاژەڵییەوە سەرچاوە دەگرن بە تایبەتی ماسی، جگەر، گرنگی زۆریان هەیە بۆ رەگەكانی قژ. هەروەها ڤیتامین A، كۆمەڵەی ڤیتامین B، ڤیتامین C، ڤیتامین E یەكجار گرنگن بۆ تەندروستی رەگی مووەكان.
زەیتە ناتێرە رووەكییەكان سوودی زۆریان بۆ تەندروستیی قژ هەیە، ئەم چەورییە باشانە لە فستق و باوی و گولەبەڕۆژەدا هەن و رێژەیەكی باش لە ڤیتامین E لەخۆدەگرن. (زیاتر…)
ئێران داوا له پارتى ده‌كات به مه‌رجه‌كانى كۆمه‌ڵ رِازى بێت
شاندێكى قه‌رارگاى رِه‌مه‌زان دێنه كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى پارتى كۆده‌بنه‌وه
تا ئێستا به‌رِه‌سمى وه‌لاَمى داواكارییه‌كانى كۆمه‌ڵ نه‌دراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌م پرسه شاندێكى قه‌رارگاى رِه‌مه‌زان دێنه كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى پارتى كۆده‌بنه‌وه. (زیاتر…)
كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی 3 هه‌لیكۆپته‌ر
بیست و شه‌ش سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی کوژڕان
سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌كه‌دا بڵاویكرده‌وه به هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی 3 هه‌لیكۆپته‌ر له دوو روداوی جیادا، 11 سه‌ربازو 3 هاوڵاتی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكی كوژران، هه‌روه‌ها 12 ئه‌مه‌ریكی تر و 14 هاوڵاتی ئه‌فغانیش برینداربوونه. (زیاتر…)
پلنیۆم باڵی ریفۆرم لە ریزەكانی یەكێتی دەردەكات…”بە بەشداریكردنی باڵی ریفۆرم ئەگەری تێكچوونی پلنیۆم هەیە”
“لە كۆنگرەدا یەكێتی (11) ئەندامی سەركردایەتی باڵی ریفۆرم، بە فەرمی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەردەكات”
سەرچاوەیەكی ئاگادار رایدەگەیەنێت لە پلنیۆمدا كێشەی باڵەكانی یەكێتی یەكلانابێتەوە، كارگێڕێكی فەرماندەی گشتی یەكێتیش ئاماژە بەوە دەدات پلنیۆم دەتوانێت چارەسەری زۆرێك لە قەیرانە ناوخۆییەكان بكات. (زیاتر…)
ئێران:ده‌ستگیركردنى 12 شه‌یتان په‌رست
پۆلیسى ئێرانى له‌ناوچه‌یه‌كى باكوورى خۆرئاواى ئه‌و ووڵاته‌ژماره‌یه‌ك كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه‌بانگه‌شه‌ى په‌رستنى شه‌یتانیان كردووه.له‌مباره‌یه‌وه‌رِۆژنامه‌ى (ریساله‌ت) ى ئێرانى له‌میانه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵێكیدا باسى له‌وه‌كردووه، كه‌دوێنێ له‌ناوچه‌یه‌كى شارى ئۆرمییه‌پۆلیس له‌هه‌ڵمه‌تێكیدا 12 كه‌سى ده‌ستگیركردووه، (زیاتر…)
کرێکارانی نانواییه‌کانی سنه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کرێت , له کار ده‌ست ده‌کێشن
کارگران خباز سنندج در صورت عدم رسیدگی به وضعیتشان , دست به اعتصاب خواهند زد
شاری سنه ۴۵۰ نانه‌وا خانه‌ی تێدایه که لانیکه‌می کرێکاره‌کانیان ۴۵۰۰ کرێکار ڕاگه‌یاندراوه، ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش کرێکارانی زیاتر له ۴۰۰ نانه‌وا خانه‌ی ئه‌و شاره له نامه‌یه‌ک دا بۆ به‌ر پرسانی ئیداری ئه‌و شاره سه‌باره‌ت به که‌م بوونه‌وه‌ی موچه‌و هه‌ق ده‌سته‌کانیان ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌ر بڕی و داوای لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌ر پرسانیان له‌و سکاڵا و داواکارییه‌ی خۆیان کردبوو، (زیاتر…)
یەکەمین رۆژنامە لە سەر گەندەڵی وئاشکرا کردنی گەندەڵیەکان لە عێراقدا دەرچوو
بەغدا د:بۆ یەکەم جار لە عێراق و یەکەمین رۆژنامەی ئاشکراکردنی گەندەڵیەکان لە عێراقدا لە لایەن رێکخراوی ئەمریکی Irex و دەستەی نەزاهەی عێراقەوە دەرچوو.
ئەو رۆژنامەیە لە 8 لاپەرەی قەبارە گەورەپێکهاتووە و مانگی دوو جار دەردەچێ، لە دوو توێی لاپەڕەکانیدا گرنگی دەدات بە ئاشکرا کردنی گەندەڵی و بەرتیل و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و تا ئێستا 4 ژمارەی لێ دەرچووە . (زیاتر…)
سنوره‌كانی كوردستان له رێگای دوربینه‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن
فرمانده کرمی : کنترل تصویری مرزهای کردستان آغاز می‌شود
حه‌سه‌ن كه‌ره‌می فه‌رمانده‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژ ئاوا رایگه‌یاند له رێگای دوربینه‌وه سه‌رجه‌م سنوره‌كانی ئوستان كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن.حه‌سه‌ن كه‌ڕه‌می له وتوێژیكیدا به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی وت: كۆنتڕۆڵی سنوره‌ی شاره‌كانی ورمێ، پیرانشار‌و سه‌ڵماس له رێگای دوربینه‌وه ده‌ست پێده‌كات.هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه دوربینه‌كان تایبه‌ت به شه‌و ده‌بن و له هه‌موو جوڵه‌ی گیانله‌به‌رێك وێنه هه‌ڵده‌گرن. (زیاتر…)
رەحمان حوسێن زادە ئەندامی رابەریی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران/ حیكمەتیست:هەر كۆمۆنیستێك بە توندی دژی مەزهەب و دین نەبێت فڕی بە كۆمۆنیسمەوە نییە
سازدانی: جەمال حەمید
ئه م دیمانەیەدا رەحمان حوسێن زادە ئەندامی رابەری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران – حیكمەتیست لەبارەی جەولەی گاردی ئازادی و كاردانەوەی لەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان و لاوازبوونی رەوتی كۆمۆنیست لە ئاستی جیهان و ناوچەكە و كوردستاندا وەڵامی چەند پرسیارێكی كوردستان راپۆرتی داوەتەوە.
كوردستان راپۆرت:دەگوترێ گاردی ئازادی جەولەكانی بۆ روژهەڵاتی كوردستان بەردەوامە، ئایا ئەمە زیانی بۆ بارودوخی هەرێمی كوردستان نییە؟ (زیاتر…)
كــچه‌كــه‌ی گـــیڤـــــارا بـــــه‌رگـــــــری لـــــــه‌مـــــــــــافــــی كــــــــورد ده‌كـــــات
كچه‌كه‌ی چێ گیڤارای شۆڕشگێڕی ناوداری كوبی، به‌رگری له‌مافی كورد ده‌كات‌و داوا له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات مافی كورد دابین بكات.له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا “ئالیدا چێ گیڤارا”ی كچی شۆڕشگێڕی ناوداری كوبی، له‌مه‌ڕپرسی كورد به‌توندی ڕه‌خنه‌ی له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گرت‌و داوای كرد هه‌رچی زووه مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد دابین بكرێت.ناوبراو له‌میانی ئه‌ولێدوانه رۆژنامه‌وانیه‌دا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندكه‌كورد مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆو هه‌موو مافه مرۆییه‌كانی پێبدرێت. (زیاتر…)
توركیا:له‌هه‌ڵمه‌تێكدا 14 ئه‌ندامی PKK ده‌ستگیرده‌كرێن
pukmedia:سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی بڵاویكردۆته‌وه، رایگه‌یاند: سوپای توركیا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی له هه‌ردوو شاری ئه‌سته‌نبوڵ و دیاربه‌كر ئه‌نجامداوه، له ئاكامدا 14 ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی كوردستانیان ده‌ستگیركردووه.ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی سوپای توركیا له كاتێكدایه كه (زیاتر…)
میتینگێک بۆ ڕێگاگرتن له سزای له‌سێدا‌ره‌دانی لاوانی کورد
رژێمی داگیرکه‌ری ئیڕان بۆ سه‌رکوتی هه‌قخوازانه‌ی جولانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان ،به‌رده‌وام زمانی سه‌رکوت و له‌ناوبردنی گرتۆته به‌ر ، یه‌کێک له کاره سه‌رکوتکه‌ره‌کانیشی له‌سێده‌ره‌دانی لاوه‌کانمان بووه ، وه له‌دواین هه‌نگاویدا به‌نیازه 13 لاوی کورد له زیندانه‌کانی ئێران و شاری سنه له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له‌سێداره بدات .
بۆ ڕیگاگرتن له‌م تاوانه و ڕسوا کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران و پشتگیریکردنی خه‌باتی بنه‌ماله‌ی زیندانیان و به‌رخودانی زیندانیانی سیاسی ، (زیاتر…)
رۆژنامه‌نوسان و پارته سیاسیه‌كان ،به‌خێرهاتنه‌كه‌ى (ئازاد به‌روارى) به بێ منه‌تى له خه‌لك و له‌خۆبایی بوون داده‌نێن
سه‌باره‌ت به 13 ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هه‌ڕه‌شه له دایك و باوكی خوێندكارانی كورد كرا
ئاموزش وپه‌روه‌رشی ئوستانی كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رانی خوێندنگاكانی ئاگادار كردۆته‌وه كه ده‌بێت ته‌عه‌هود وبه‌ڵێنی ئه‌وه له دایك و باوكی خوێندكاران وه‌ربگرن كه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كانی غه‌یره ده‌وڵه‌تی له 13 خه‌زه‌ڵوه‌ردا نه‌كه‌ن.
به‌پێی ئاژانسی ئێران خه‌به‌ر، دایكان وباوكانی خوێندكاران به بیانوی كۆبوونه‌وه‌ی “ئه‌ولیاو موره‌بیان” (زیاتر…)
“ئێمه ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو یه‌كێتی” عوسمان بانی مارانی: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌ورترین بزوتنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ساحه‌ی كوردستان
عوسمان بانی مارانی هه‌مو ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، وتی: ئه‌و ده‌نگۆیانه پڕوپاگه‌نده‌ی پێش هه‌ڵبژاردنه و به مه‌رامی سیاسی بڵاوده‌كرێته‌وه.
عوسمان بانی مارانی سه‌باره‌ت به پڕوپاگه‌نده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆناو یه‌كێتی به سبه‌ی راگه‌یاند: نه‌خێر من نه‌گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ ناو یه‌كێتی، پێموابێ ئه‌مه هه‌موی پڕوپاگه‌نده‌نه‌ی هه‌ڵبژادنن، ئێمه‌ش باش یه‌كێتی ده‌ناسین وخۆمان یه‌كێتی بوین و له‌ناو یه‌كێتییه‌وه هاتوینه‌ته ناو گۆڕان، چۆن ببینه‌وه به یه‌كێتی، (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)