“سلێــــمانی زیــــاتر لــــه 400 شــــوێــــنی لــــه‌شفرۆشی تــــیایــــه”
2011/07/14 at 8:46 PM 1 comment
ئاوێنه:ساڵی رابردو له‌شاری سلێمانی زیاتر له400 شوێنی له‌شفرۆشی هه‌بووه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی،عه‌مید حه‌سه‌ن نوری ده‌ڵێت”ژماره‌ی ماڵه له‌شفرۆشه‌كان له2011دا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌و ئه‌و ماڵانه‌ش بوونه‌ته شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر”رۆژنامه‌ی ئاوێنه:له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئاوێنه،به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی،عه‌مید حه‌سه‌ن نوری ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه، 370 ماڵه قه‌ره‌ج‌و 132 ماڵ له‌ناوشاردا له‌شفرۆشییان تێداكراوه، ئه‌مه جگه له‌ژماره‌یه‌ك له‌ئوتێل، شوێنی مه‌ساجه‌كانیش بوونه‌ته جێگای له‌شفرۆشی.
سه‌باره‌ت به‌ڕێگاچاره‌ی ئه‌م كێشه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت “پێویسته به‌پێی یاسا ئه‌مانه رێكبخرێن‌و شوێنی تایبه‌تیان بۆ دابنرێت‌و هه‌ر شه‌ش مانگێ جارێک پشكنینی تایبه‌تییان بۆ بكرێت‌و كۆدیان بۆ دابنرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌مه نه‌كراوه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سه‌روو خۆمان تا ئێستا وه‌ڵامی نوسراوه‌كه‌مانیان نه‌داته‌وه”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوخۆی ئاسایشی شاری سلێمانی دراوه به ئاوێنه، ته‌نها له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردودا ژماره‌ی ماڵه له‌شفرۆشه‌كان گه‌یشتۆته 250 ماڵی كورد‌و عه‌ره‌ب‌و قه‌ره‌ج، جگه له‌و له‌شفرۆشانه‌ی كه له‌ئوتێله‌كاندا ده‌مێننه‌وه‌و ئه‌و ماڵانه‌ی كه بۆ مه‌ساج دانراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ناوشار، خالید محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه، 70 ماڵی كورد له‌ناوشاری سلێمانیدان كه بۆ كاری له‌شفرۆشی به‌كارده‌هێنرێن‌و هه‌روه‌ها 68 ماڵی عه‌ره‌ب هه‌مان كاری تێدا ده‌كرێت، جگه له 112 ماڵه قه‌ره‌ج‌و 17 سه‌نته‌ری مه‌ساج كه زۆربه‌یان بۆ ئه‌و كارانه به‌كارده‌هێنرێن، جگه له14 مه‌رقه‌سیش كه ئه‌و سه‌ماكه‌رانه له دوو ئوتێلدا ده‌مێننه‌وه كه جار هه‌یه 40 سه‌ماكه‌رن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ناوشار له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه زۆرێك له‌و ماڵه له‌شفرۆشانه له ناوچه راقیه‌كانن‌و به‌تایبه‌تی له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه شوێنی گه‌شتوگوزارییان لێ نزیكه‌و ده‌ڵێت “به‌گشتی ئه‌و ماڵانه كچی تیایه له 14 ساڵه‌وه تا سه‌رو 50 ساڵ‌و به‌گشتی هه‌ر ماڵێك 5 یان 6 كچیان تێدایه”.
Entry filed under: ئاوێنه.
1. Rafiq Surchi | 2011/07/25 له 8:26 AIM:
به راستى جيكةى شه رمه زاريه وله هه مان كاتدا جيكه ى داخه كه له هه ريميكى وه‌كو كورستان كه به باكى وغيره وته عه سوب ناوى ده ركردووه وديارده يه كى ئه وها قيزوون روو بدات