ئاشكرا كردنی موچەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبەكانی كوردستان
2011/05/23 at 11:00 PM 1 comment
فەرەیدون بێوار:موچه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی، ئه‌وه‌نده‌ی تیكَرای موچه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كانی تری كوردستانه. ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی رایده‌گه‌یه‌نێت كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی موچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن.له كوردستاندا ساڵانه ژماره‌ی پارته سیاسییه‌كان زیاد ده‌كات، هه‌ر پارتێكیش ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌یه، كه موچه و نه‌سریه‌و ئیمتیازاتی زۆریان له‌به‌ر ده‌سته. سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی هه‌موو پارته‌كانی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، واته له میزانییه‌ی گشتی و داهات و سامانی میلله‌ت ده‌ڕوات، له ناو حزبه‌كانیشدا ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ كه‌مینه‌یه‌ك خه‌رج ده‌كرێت.
هه‌ر دوو پارتی سه‌ره‌كی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان) مانگانه بڕی (70) حه‌فتا ملیۆن دۆلار له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، ئه‌مه جگه له داهاتی كۆمپانیا حزبییه‌كانیان. به به‌راورد به حزبه‌كانی تری كوردستان، ئه‌و دوو پارته بودجه‌یه‌كی زۆر وه‌رده‌گرن و موچه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی‌یان ئه‌وه‌نده‌ی تێكرای موچه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كانی تری كوردستانه.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بڕی موچه‌كانی ئاشكرا كرد و وتی “موچه‌ی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بڕی (6، 000، 000) شه‌ش ملیۆن و موچه‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بڕی (12، 000، 000) دوانزه ملیۆن دیناره”. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت “ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی جگه له موچه‌كه‌یان، مانگانه نه‌سرییه‌كی زۆر وه‌رده‌گرن و ژماره‌یه‌كی زۆر پاسه‌وان و ئیمتیازاتیان هه‌یه”.
له كوردستانداجیاوازییه‌كی زۆر له نێوان به‌رزترین و نزمترین موچه‌دا هه‌یه. ئه‌ندام كۆمیته‌یه‌كی سنووری رێكخستنی یه‌كی سلێمانی، به راڤه‌ی راگه‌یاند “نزمترین موچه‌ی ناره‌سمی له ناو یه‌كێتی دا، بڕی 40، 000 چل هه‌زار دیناره، كه مانگانه به شێوه‌ی هاوكاری ده‌درێته ئه‌ندام كه‌رته‌كان، هه‌ر چه‌نده ئه‌ندام كه‌رته‌كان چالاك و ماندوون له كاری حزبیدا، كه‌چی له‌لایه‌ن حزبه‌وه موچه‌ی ره‌سمیان نییه”. ئه‌ندام كۆمیته‌كه ئه‌وه‌شی وت “نزمترین موچه‌ی ره‌سمی، موچه‌ی ئه‌ندام كۆمیته‌یه كه بڕی (398750)
سێسه‌دو نه‌وه‌دو هه‌شت هه‌زارو حه‌وت سه‌دو په‌نجا دیناره”.
پارتی دیموكراتی كردستان
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بۆ راڤه وتی “موچه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له هی پارتی زیاتره، به‌ڵام به‌رپرسه‌كانی پارتی ده‌سه‌ڵات و ئیمتیازاتییان زیاتره”. سه‌رچاوه‌یه‌كی ناره‌سمی نزیك له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پێی راگه‌یاندین كه موچه‌ی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بڕی (8، 000، 000) هه‌شت ملیۆن دینار و موچه‌ی ئه‌ندمی مه‌كته‌بی سیاسی بڕی (15، 000، 000) پانزه ملیۆن دیناره، به‌ڵام به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی ئه‌مه ره‌تده‌كاته‌وه‌و بێ
ئه‌وه‌ی به روونی ئاماژه به بڕی موچه‌كه بكات وتی “موچه‌ی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی نزیكه‌ی (5، 000، 000) پێنج ملیۆن دیناره‌و موچه‌ی ئه‌ندمی مه‌كته‌بی سیاسی نزیكه‌ی دوو هێنده‌یه”. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه “زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ویه‌كێتی، موچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن و خانه‌نشینی حكومه‌تن، چونكه پێشتر هه‌موویان پۆستیان له حكومه‌ت وه‌رگرتووه، به‌ڵام حزبیش هاوكاریان ده‌كات. له ناو مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا، ته‌نیا مه‌سعود
ساڵه‌یی پۆستی حكومه‌تی وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌گینا به‌سه‌رۆكی پارتیشه‌وه، هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی خانه‌نشینی حكومه‌تن یان له پۆستی حكومه‌تدان”.
كادیرێكی سنووری لقی 16ی پارتی، رایده‌گه‌یه‌نێت كه “كه‌مترین موچه‌ی ره‌سمی كه كادیری رێكخراوه بڕی (315، 000) سێسه‌د و پانزه هه‌زار دیناره”. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت”ئه‌ندام رێكخراوه‌كان، كه زۆر چالاك و ماندوون، كه‌چی له لایه‌ن حزبه‌وه موچه‌ی ره‌سمییان نییه، ئه‌گه‌ر به‌چه‌ند مانگ جارێك هاوكاری ئه‌ندام رێكخراوه چالاكه‌كان بكرێت، ئه‌ویش به بڕی (50، 000) په‌نجا هه‌زار دینارێك”.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی 23 كه‌س و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی 12 كه‌س.
سه‌لاحه‌دین بابه‌كر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئه‌وه‌ی بۆ راڤه ئاشكرا كرد كه “موچه‌ی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بڕی (1، 000، 000) یه‌ك ملیۆن و موچه‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بڕی (1، 500، 000) یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار دیناره”. ناوبراو ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه “هیچ ئه‌ندامێك نه‌سرییه‌ی تایبه‌تی نییه، مه‌گه‌ر به‌رپرسی ده‌زگایه‌ك بێت، ئه‌وكات نه‌سرییه‌ی ده‌زگا وه‌رده‌گرێت”.
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی 10 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی 6 كه‌س.
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئاشكرای كرد كه ” موچه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بڕی (1، 100، 000) یه‌ك ملیۆن و سه‌د هه‌زار دینار و موچه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بڕی (1، 600، 000) یه‌ك ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار دیناره”.
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
سه‌عد خالید، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، راشكاوانه به راڤه‌ی وت “موچه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی بڕی (1، 300، 000) یه‌ك ملیۆن وسێسه‌د هه‌زار دینار و موچه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بڕی (1، 600، 000) یه‌ك ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار دیناره”.
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان
قه‌هار تایه‌ر سه‌عید، به‌رپرسی دارایی، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند “موچه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی بڕی (500) پێنجسه‌د دۆلار و موچه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بڕی (700) حه‌وت سه‌د دۆلاره”. ئه‌وه‌شی وت “ئه‌م بڕه پاره‌یه ته‌نیا هاوكاری حزبه‌و زۆربه‌یان فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تن و موچه‌ی حكومه‌تیش وه‌رده‌گرن”.
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی 12 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی 11 كه‌س.
دكتۆر محه‌مه‌د بازیانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، بڕی موچه‌كه‌یانی ئاشكرا كرد و وتی “موچه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی بڕی (400) چوارسه‌د دۆلار و موچه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بڕی (500) پێنج سه‌د دۆلاره”. ناوبراو ئه‌وه‌شی وت “مه‌رج نییه هه‌موو مانگێك ئه‌و موچه‌یه‌یان بدرێت، چونكه باری دارایی بزوتنه‌وه زۆر خراپه‌و بودجه‌ی مانگانه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڕی (40، 000، 000) چل ملیۆن دیناره”.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی 20 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی 7 كه‌س.
عه‌بدولستار مه‌جید، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، بڕی موچه‌كانی ئاشكرا كرد و وتی “موچه‌ی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بڕی (1، 150، 000) یه‌ك ملیۆن سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار‌و موچه‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بڕی (1، 350، 000) یه‌ك ملیۆن و سێسه‌دو په‌نجا هه‌زار دیناره”. ناوبراو ئه‌وه‌شی وت “زۆربه‌ی كادیره‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆبه‌خشانه كار ده‌كه‌ن و موچه‌یان نییه”.
جگه له دوو به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی، به‌رپرسه‌كانی حزبه‌كانی تر ره‌خنه‌و گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه بڕی بودجه‌كه‌یان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه زۆر كه‌مه‌و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بودجه به‌سه‌ر حزبه‌كاندا دابه‌ش ناكرێت. هه‌مووشییان ئه‌وه‌یان ده‌وته‌وه كه زۆربه‌ی كادیره‌كانیان خۆبه‌خشانه كار ده‌كه‌ن و موچه‌ی حزبییان نییه.
به‌پێی ئه‌و ژمارانه‌ی خرانه‌روو، هه‌ر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، كه بڕی موچه‌كه‌ی دوانزه ملیۆنه، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، كه بڕی موچه‌كه‌ی ده ملیۆنه، جگه له نه‌سرییه‌و ئیمتیازات، ئه‌وه‌نده یان دوو هێنده‌ی تێكرای موچه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كانی تره.
فەرەیدون بێوار
ئتێبینی:
ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره (6) ی گۆڤاری (راڤه) لە مانگی 5ی 2010دا بڵاو بووه‌ته‌وه
Entry filed under: فەرەیدون بێوار.
1. agrin | 2011/05/24 له 2:28 AIM:
ka ka leyangaren axr awana zor demokratin awanya aw xalkyan pee azhalaaw xoshyan mrov damawe yak sht blem awa nacheta sar baxon dunya baw halay bo sddam nachwa sar ja noray aw gajalw gujalanaya !!!!!