Archive for نیسان, 2011
ووتاری بەکرد عەلی ناسراو بە بەکری حامییە لە ئایاری ١٩٩٤ لە سلێمانی
چەند مانگێک دوای ئەم ووتارە تیرۆر کرا
خۆپیشادانی به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌ركوت كرا
ئه‌م چالاکییه له کاتێکدایه که کۆمارى ئیسلامى رایگه‌یاندووه که شێرکۆ معارفى له یه‌کى ئایاردا له‌سێداره ده‌دات
هه‌ولێر:وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌دژی له‌سێداره‌دانی چالاكوانان و لاوانی كورد له وڵاتی ئێران، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) له‌شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانێك بۆ به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌هه‌ولێر رێكخرا، به‌ڵام هه‌ر زو خۆپیشاندانه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌ركوتكرا (زیاتر…)
پژاك:حكومه‌تی هه‌رێم‌و ئێران،و عه‌بدوللاَی موهته‌دی پیلان دژمان ده‌گێڕن
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات خۆی بۆ توندوتیژی ئاماده كردوه،بڕیارماندا له رۆژی 1ی ئایاردا خۆپیشاندان ئه‌نجام نه‌ده‌ین
كۆمیته‌ی به‌رپاكردنی یه‌كی ئایار:كۆمیتەی بەرپاكردنی یەكی ئایار لەكوردستان بەهۆی هەڕەشەو چاوسوركردنەوەی دەسەڵات و لەترسی كوشتن و گرتنی ئەندامانییان، بڕیاریاندا سبەی ڕێپێوان لەشاری سلێمانی ئەنجام نادەن.لەو بارەیەوەو پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كەلەئۆتێل سات لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا، ئەو كۆمیتەیە ڕای گەیاند، ئێمە داوای ئەنجامدانی ڕێپێوانێكی ئاشتییانەمان لەلیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی كرد بەڵام ئەوان داواكەیان ڕەت كردینەوە، (زیاتر…)
كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس 4 رۆژ مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه بارزانی
له یاداشتێكیاندا 30 ڕۆژنامه‌نوسی هه‌رێمی كوردستان داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی سه سه ڵات یه‌كێتی و پارتی به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان ئه‌نجامیان داوه . د ه قی یاداشته که:
به‌ناوی‌خوای‌به‌خشنده‌و میهره‌بان
بۆ/ به‌ڕێز سه‌رۆكی‌هه‌ریمی‌كوردستان
بابه‌ت/ داواكاری پاراستنی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و سه‌روماڵی ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیران (زیاتر…)
سلێمانی:سه‌رای ئازادی ده‌گوازرێته‌وه كوچه‌و كۆلاَنه‌كان….ده‌نگی ناره‌زایی له به‌رزبونه‌وه‌دایه
چه ن رۆژ پێشده‌سه‌ڵات له ڕێگای هێزه‌وه سه‌رای ئازادییه‌كانی به خۆپیشانده‌ران چۆڵ كرد
سه‌رای ئازادی ئه‌و شوێنه بوو كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 2 مانگ سه‌رجه‌م ده‌نگه جیاواز‌و ناڕازیه‌كان له ژێر چه‌تری خۆیدا كۆبكاته‌وه له پێناو گه‌یشتن به داوا ڕه‌واكانیان, دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ڕێگای هێزه‌وه سه‌رای ئازادییه‌كانی به خۆپیشانده‌ران چۆڵ كرد, (زیاتر…)
یه‌كێتی:ئه‌گه‌ر گۆڕان هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنمان له‌دژ رابگرێت،ئێمه‌ش رایده‌گرین
گۆڕان:ئه‌گه‌ر گرده‌كه‌ش داگیربكه‌ن، هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن ناوه‌ستێنین
داواکاری چوار ڕێکخراوی مه‌ده‌نی به دژی حوکمی ئیعدامی شێرکۆ مه‌عارفی
خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان
ئـیـعدام و بـه‌ندیخانـه>ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی و کۆمه‌ڵگه جیهانیه‌کان
ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
زیندانی سیاسی کورد، شێرکۆ مه‌عارفی، مه‌ترسی ئیعدام کردنی له ئارادای، شێرکۆ مه‌عارفی، خه‌ڵکی شاری بانه‌یه، به‌و جۆره‌ی که ده‌زانن مه‌ترسی جێبه‌جێ کردنه‌که‌ی حوکمه ئیعدامی شێرکۆ مه‌عارفی له ئارادایه. (زیاتر…)
ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵبژارده‌كانی بارزانی ره‌تده‌كاته‌وه
ئه‌و كاره‌ساته،كاره‌ساتی ئه‌قڵیه‌ته!،كه راگه‌یاندنه‌كانی ده‌سته‌ڵاتی گرتۆته‌وه
یاد علی _ رانیه:فه‌وتانی زۆرێك خه‌ڵك، ته‌نها له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه خاوه‌نی خۆیان نین، به‌و جۆره بیره‌كه‌نه‌وه كه سه‌رۆكیان ئه‌یه‌وێ، حیزب ئه‌یه‌وێ، لێره‌شه‌وه ژیان مانایه‌كی دیكه ئه‌دات، یاخود بڵێین ئاراسته‌یه‌كی دیكه وه‌رئه‌گرێت، جاری واش هه‌یه نه‌ك به‌س چه‌ند كۆمه‌ڵه كه‌سێك یان گرووپێك، به‌ڵكو حیزب وبه‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگا ده‌سته‌مۆی ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته ئه‌كرێت، ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ی له كه‌سێكه‌وه‌یه، كه زۆربه‌ی جار كه‌سی یه‌كه‌می حیزبه. (زیاتر…)
تاوانی له‌خوێن هه‌ڵکێشانی خه‌ڵکی ناڕازی ،هه‌رگیز په‌رده‌پۆش ناکرێ!
سه‌ره‌نجام لیژنەی لێکۆڵینەوە لەڕوادوەکەی ١٧/٢ی شاری سلێمانی کە لەلایەن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه گوایە بۆ به‌دواداچوونی ڕاستیه‌کان پێکهێنرابوو و ئه‌نجامه‌کانی خۆی له‌ڕاپۆرتێکدا ئاشکرا کرد. ئەگەرچی لیژنەکە هه‌وڵیداوه، وا ئه‌نجام بگرێ که‌وه‌ک لیژنه‌یه‌کی پرۆفیشناڵ و بێلایه‌نانه له‌ڕوداوه‌کانی کۆڵیوه‌ته‌وه، به‌ڵام خودی ئه‌وه‌ی که‌ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ری پێکه‌وه له‌ژیر چه‌تری”لیکۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌کانی توندوتیژ”دا هاوتاکردووه، (زیاتر…)
له‌ڕۆژی یه‌کی ئایاردا،کرێکاران نه‌فره‌ت له چینی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌که‌ن
بێشوب: له‌ناخمدا شتێک هه‌یه، هه‌رگیز.. ئێوه ناتوانن بیکوژن…
ئازاد به‌کر: ئه‌مه قسه‌ی یه‌کێک له‌و کرێکاره ئازا و شۆڕشگێڕانه‌بوو، له‌به‌رده‌می په‌تی سێداره‌دا. کاتێک پۆلیسی نهێنی ئه‌مریکا له ساڵی 1886 دا له شاری شیکاگۆ هێرشی کرده سه‌ر کرێکارانی خۆپیشانده‌ر، له‌پێناوی باشکردنی لانی که‌می کرێ و باشکردنی ژیانی خێزانه‌کانیان ئه‌نجامیاندابوو. ڕژێمی هاری سه‌رمایه په‌لاماری کرێکارانی ناڕازیدا، له جیاتی وه‌ڵام به‌داخوازیه‌کانی کرێکارانی بێ چه‌ک، (زیاتر…)
میــــــــــــدیــــــــــــا وەک میــــــــــــلیــــــــــــشــــــــــــیا
مەریوان وریا قانیع:یەکێک لە ئەرکە ھەرە گرنگەکان لە یادکردنەوەی سەد و سیانزە ساڵەی لەدایکبوونی ڕۆژنامەگەری کوردی‌دا وازھێنانە لەو درۆ گەورە و زەبەلاحە کە ناوی “میدیای کوردیی“ لێنراوە. ”میدیای کوردیی“ ئەو میدیایە نییە کە بە کوردی دەنووسێت، بە کوردی نووسین ئەو ئامرازە نییە کە شوناسی ئەم میدیایە دەستنیشاندەکات، (زیاتر…)
مەسعود بارزانی:سێ هەڵبژاردەمان خستووەتە بەردەم ئۆپۆزسیۆن
بارزانی لەبارەی رەوشی هەرێمی كوردستان و رووداوەكانی ئەم دواییە وتی:دووساڵی دیكە هەڵبژاردن دەكرێتەوە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: قەت نەمانگوتووە ئێمە لە هەموو رووێكەوە تەواوین و سێ هەڵبژاردە مان خستۆتە بەردەم ئۆپۆزسیۆن.مەسعود بارزانی وتیشی: یان ئەوتا بەشداری لە چاكسازی بكەن یانیش بەشداری لە حكومەتێكی بنكە فراوان بكەن ئەگەر نا باپێكەوە هەڵبژاردنێكی پێش وەختە ئەنجامبدەین بۆ ئەوەی میللەت دوا بڕیاری خۆی بدات. (زیاتر…)
3 کـلـیپ ڤـیدیـۆیی:میلیتارێزه کردن شاری سلێمانی یان سه‌ربازگه‌كردنی سلێمانی
سه‌ربازومیلیشیاێکی رۆر شاری سلێمانی په ر رژێن کردوه
نه جمه دین غولامی:ئەوە دیسان هەراى جەنگە…کوردستانم روو لە خوێنە..
سرود>ڕێگە نادەین.. ڕیگە نادەین…..
قاسپەو دەنگى ڕۆژنامەکان بە تاڵانى سوتاو بەرن
بؤ رۆحى (سۆران و سةردةشت)ى هاورِي
كرێكاران سورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی 1 ئایار
لیژنه‌ی ئه‌منیش ره‌تیكردوه‌ته‌وه مۆڵه‌تیان بداتێ
دوای ئه‌وه‌ی سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رێكخه‌رانی كۆمیته‌ی به‌رپاركردنی 1ی ئایار داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی (یه‌كشه‌ممه)، خۆپیشاندانێك رێكبخه‌ن، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانیه‌وه به بیانوی ناله‌باری بارودۆخی ئه‌منی، (زیاتر…)
ئه‌و وه‌ستایه‌ى سه‌كۆى ئازادى دروست كرد ده‌ستگیركرا
فشاره‌كانی هێزه‌كانى ئاسایش له سلێمانى بۆ ده‌ستگیركردن به‌رده‌وامه،هاوكات ئه مرۆ ئاسایش ئه‌و ئاسنگه‌ره‌ی ده‌ستگیركرد كه سه‌كۆی مه‌یدانی ئازادی دروستكرد.که گوایا ناوی وه‌ستا رِزگار ه.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كه‌م فڕۆكه له‌شاری سنه‌وه ده‌گاته سلێمانی
له‌مباره‌یه‌وه سكرتێری رۆژنامه‌وانی پارێزگاری سلێمانی ” توانا عه‌لی كه‌مال” ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (28ی نیسان / ئه‌پرێل 2011) بۆ ئاژانسی په‌یامنێر وتی:”كاتژمێر هه‌شتی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی (29/4/2011)، یه‌كه‌م فڕۆكه له‌شاری سنه‌وه ده‌گاته سلێمانی و پاشان له‌كاتژمێر (9.15) خوله‌ك گه‌شتێك له سلێمانییه‌وه به‌ره‌و شاری سنه و دواتر به‌ره‌و تارانی پایته‌خت به‌ڕێده‌كه‌وێته‌وه.
خـــــــودا بـــــــۆ لـــــــە ئـــــــاســـــــمانـــــــە؟
عوسمان مەلا:وڵام دانەوە بەم پرسیارە کە (خودا بۆ لە ئاسمانە؟) دەتوانێ هەم یارمەتیمان بدا بۆ ناسینی خودا و هەم دەتوانێ دەێان پرسیاری دیکەی لەم چەشنە بە دوای خۆیدا بهێنێ وەک، بۆچی خودای دروست کەری ئینسانەکان خۆی ناناسێنێت بە مەخلوقاتی خۆی؟ بۆ دەبێ ئینسانەکان هەوڵ بدەن خودا بناسن؟ دەڵێن خودا نابینری و هێچ ناخوات و لە هیچ شوێنێک نیە و لە هەمو شوێنێک هەێە، بەڵام کاتێک کە نابینرێ، باشە چۆن بناسرێ؟ (زیاتر…)
یەکی ئایار ڕۆژی خەبات و تێکۆشانی کرێکارانە بۆ لەدەستگرتنی کۆمەڵگا!
یه‌کی ئایار، ڕۆژی یه‌کێتی وهاوپشتی جیهانی چینی کرێکاره به‌دژی نیزامی سه‌رمایه‌داری وڕاگه‌یاندنی خواسته‌کانیانە، ڕۆژی هێنانه مه‌یدانی ڕیزی یه‌کگرتوو و ڕێکخراوی چینایه‌تی کرێکارانه بۆ هه‌ڵپێچانی سیسته‌می کاری به‌کرێ و سه‌ره‌و ژێرکردنی سه‌رتاپای ده‌سه‌ڵات و نیزامی چه‌وسێنه‌رانەی سه‌رمایه. نیزامێک که‌له‌سه‌ر بنه‌مای سته‌م وچه‌وساندنه‌وه وسه‌رکوت وجه‌نگ وبێکاری وهه‌ژاری وهه‌ڵاواردنی ئینسانه‌کان دامه‌زراوه. (زیاتر…)
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له ناسك قادره‌وه بۆ رای گشتی
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی دوا راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی له رێكه‌وتی 27/04 له په‌ره‌گرافی دوهه‌مدا رسته‌یه‌ك هه‌یه كه دیاره به هه‌ڵه شیكردنه‌وه‌ی بۆ كراوه و هه‌ر ئه‌مڕۆ به ده‌یه‌ها ته‌له‌فۆنم بۆ كراوه بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و رسته‌یه، لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه بۆ رای گشتی رابگه‌یه‌نم. له‌و رسته‌یه‌دا هاتوه كه “ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه چالاكیه‌كانمان له “مه‌یدانی ئازادییه‌وه” په‌خشده‌كه‌ینه‌وه بۆ نێو سه‌رجه‌م نێوه‌ند و مه‌یدانه‌كانی ئازادی و كوچه و كۆڵانه‌كان بۆ درێژه دان به خه‌باتی مه‌ده‌نی و ناتوندو تیژانه‌ی ئاشكرا”. (زیاتر…)
دوژمنایه‌تی گه‌لی کورد یا دوژمنایه‌تی پژاک:به‌رێز کاک عبداڵڵه‌ی مهته‌دی؟
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رێزانه به یارمه‌تی وه هاوکاری به‌رێز مام جه‌لال توانی یان “کۆمه‌ڵه” له چنگی خه‌ڵکی مافخوازی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بهێنه ده‌ره‌وه
سۆران خدری:پێشه‌کی-پێویسته بۆ هه‌ر رووداوێک لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌رچاو بکرێت له کات و شوێنی پێویستدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و رووداوه بخرێته به‌رده‌ست کۆمه‌ڵگا، که کۆمه‌ڵگا بتوانێت سوودی لێوه‌ر بگرێت. مه‌خابن له کۆمه‌ڵگای کوردی به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی وڵات به درێژایی میژووی سیاسی ئه‌و به‌شه‌ی وڵات له‌سه‌ر رووداوه‌کان لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی ناوه‌رۆکی نه‌کراوه، (زیاتر…)
وەزارەتی دەرەوەی سوید گفتوگۆ لەسەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەکرێت
گروپی 17ی شوبات له سوید نوسیویانه: “سه‌عات ١١ی 27-04-2011 وەفدێکی گروپی ١٧ شوبات کەپێک هاتبو لە ( قادر نادر ، ئازاد غەریب) لەلایەن بەرپرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست (گوفران ئەلنەدەف )وە بەرپرسی عێراق (ئۆسکار شیلتەر) لەوەزارەتی دەرەوەی سوید پێشوازیان لێ کر.سەرەتا وەفدەکە کورتەیەک لەسەر بارودۆخی دوای ١٧ شوباتی شارەکانی کوردستانی بە بەڵگە و ئارکۆمێنتەوە بۆ وەفدە باڵاکەی وەزارەتی دەرەوەی سوید باس کرد، (زیاتر…)
له‌شارى ده‌رعا 200 ئه‌ندامى به‌عس ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان له‌سوریاوه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌دوێنێ به‌ده‌یان ئه‌ندامى حزبى به‌عسى ئه‌و ووڵاته له‌شارى ده‌رعا ده‌ستیان له‌پۆسته‌كانیان كێشاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و سه‌ركوتییه به‌رده‌وامه‌ى كه‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ئه‌سه‌د ده‌یكاته سه‌ر هاوڵاتیانى.ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه، دوێنێ 200 ئه‌ندامى حزبى به‌عسى سورى له‌شارى ده‌رعا ده‌ستیان له‌پۆسته‌كانیان كێشاوه‌ته‌وه (زیاتر…)
حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی له په‌رله‌مانتار پێشه‌وا تۆفیق ده‌سێنرێته‌وه
له دانیشتنی دۆینی په‌رله‌مانی كوردستاندا به 65 ده‌نگ حه‌سانه له‌په‌رله‌مانتاری گۆڕان، پێشه‌وا تۆفێق سه‌ندرایه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌ماندا بتڵی ئاوی گرته سه‌رۆكی په‌رله‌مان.بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی په‌رله‌مانی كوردستان حه‌سانه له‌په‌رله‌مانتاری گۆڕان، پێشه‌وا تۆفێق سه‌ندرایه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌ماندا بتڵی ئاوی گرته سه‌رۆكی په‌رله‌مان
ڕاگه‌یه‌نراوێك له ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادییه‌وه
بۆ:ڕای گشتی
هاونیشتمانیانی ناڕازای و خۆپیشانده‌ر له كوردستان
خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و قوربانیانی توندوتیژیه‌كان
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رجه‌م مه‌یدانه‌كانی ئازادی
سه‌رجه‌م میدیاكارانی بوێر و ئازادیخواز,سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی كورد له كوردستان و له هه‌نده‌ران
سڵاوی نیشتمانپه‌روه‌ریتان لێبێت… (زیاتر…)
سندان له هه‌ر هه‌موویان بدا؛نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان،کوردایه‌تیی،ئیسلامییه‌کان،به‌ناو چه‌په‌کانیش!
دارا ئه‌حمه‌د:ساڵانێکی دوور و درێژه خه‌ڵکی کوردستانی باشوور له ژێر سته‌می داگیرکاریی ده‌سه‌ڵاته ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانی وڵاتی به‌زۆر دروستکراوی عێراق به‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی – که له مێژوودا نموونه‌ی که‌مه – ده‌چه‌وسێندرێته‌وه، یه‌کێک له هۆیه هه‌ر سه‌ره‌کییه‌کانی دروستکردنی عێراقیش که کوردستانه‌که‌ی خۆمانی پێوه لکێندرا به‌رژه‌وه‌ندیی ئیمپریالیستانه‌ی وڵاته زله‌ێزه‌کانی ئه‌وکات به تایبه‌تییش به‌ریتانیا بوو بۆ په‌یداکردنی بازاڕ بۆ کاڵاکانیان و به تاڵانبردنی سامانی زۆروزه‌وه‌ندی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی عێراق و کوردستان، (زیاتر…)
ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی عه‌شیره‌تی زراری 12 كه‌سه
قائید میرۆ/هه‌ولێر- به‌پێی دوایین ئاماری رووداوه‌كه‌ی دوێنێی شاری هه‌ولێر له ناو خۆی عه‌شیره‌تی زراری 12 كه‌س بوونه‌ته قوربانی كه كه حه‌وتیان كارمه‌ندی هێزه‌كانی زێره‌ڤانین. له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵگری له فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی عه‌مید “به‌هجه‌ت هه‌یاس” به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: (زیاتر…)
ئـــــێران هـــــه‌ڕه‌شه‌ی تـــــۆڵـــــه لـــــه بـــــه‌حـــــره‌ین ده‌کـــــات
له مێدیاکانه وه:ئێران ده‌ڵێت بڕیاری به‌حره‌ین بۆ ده‌رکردنی دیپـلۆماتێـکی ئێرانی له وڵاته‌که به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیـیه‌وه به شـانه‌یه‌کی سیخوڕێتی له کوه‌یت بێ بنه‌مایه و ڕه‌نگه تاران تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته بکاته‌وه.گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕامین میهمانپه‌ره‌ست له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی دا، ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی به‌حره‌ین مۆڵه‌تی 72 کاتژمێری دا به دیپـلۆماتێـکی ئێرانی حوجه‌توڵڵا ڕه‌حمانی بۆ به‌جێهێشـتنی به‌حره‌ین. (زیاتر…)
كۆسره‌ت ره‌سوڵ پێمباشه پێشمه‌رگه بچێته حه‌مرین نه‌ك سلێمانی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ رایگه‌یاند پێویسته هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان گفتوگۆی له‌یه‌ك تێگه‌یشتن بگرینه‌به‌ر، هیچ كێشه‌یه‌ك به‌رێگه‌ی توندوتێژی چاره‌سه‌ر ناكرێت.سه‌باره‌ت به‌و بارگرژییانه‌ی ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ستی پێده‌كرێت‌و به‌تایبه‌تیش هاتنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوشار‌و شارۆچكه‌كان‌و ئه‌گه‌ری توندوتیژی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ رایگه‌یاند (زیاتر…)
له وڵامی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی دا
ئۆپۆزسیۆنیش ده ڵێت:تا هێزه‌كان له‌شاره‌كان نه‌كشێنه‌وه،ئاماده‌ی گفتوگۆنین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی
هه‌ر سێ لیستی ئۆپۆزسیۆن(كۆمه‌ڵ،یه‌كگرتوو،گۆڕان)ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن تاوه‌كو بارودۆخ ئاسای نه‌بێته‌وه‌و هێزه‌كان له‌شاره‌كان نه‌كشێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان ئاماده‌ی گفتوگۆنین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی و راشیده‌گه‌ێنن ئه‌وان وه‌كو ئۆپۆزسیۆن هه‌موو كاتێك ئاماده‌ی گفتوگۆكردن بوون،به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی نایانه‌وێت كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی بكرێت. (زیاتر…)
رووداوه‌كانی كوردستان‌و رۆڵی سیاسی ژنان تیایدا ئێمه ده‌توانین پێكه‌وه گۆرِانكاریی مێژوویی بكه‌ین
هه‌ڵاڵه رافع:له سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستانه‌وه، رۆژانه وه‌ك زۆرێك له كه‌سانی تر بیرم كردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی كه له‌ملا و له‌ولا و كه‌م تا زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م و بیری لێده‌كه‌مه‌وه بیخه‌مه سه‌ر كاغه‌ز، به‌ڵام نه‌مكردووه، نه‌مده‌توانی هه‌موو هه‌ست و نه‌ستێكم، له نووسینێكی بچو‌وكدا كه هه‌موو چه‌مكێك بگرێته خۆی و وه‌ك خۆی كه هه‌یه دابڕێژم. به‌ڵام ئێستا هێزم دایه به‌ر خۆم و ده‌مه‌وێت ته‌نیا ئاماژه بۆ ئه‌و خاڵانه بكه‌م كه پێموایه نه‌ك ته‌نیا بۆ من به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش گرنگن كه به واقیعی به خه‌می خه‌ڵكه‌وه‌ن به دیاریكراوی ژنان (زیاتر…)
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك و پ.د.ك
بۆچی لاوان لەهەموومان توڕەترن ؟؟
هیدایەت مەلا عەلی:هەرکەسێک سەیری خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان بکات لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگی ڕابوردوودا، زۆر بەخێرای بەو ڕاستیە دەگات کە لاوانی کوردستان ڕۆڵێکی کاریگەر و بەرچاویان هەیە، ئامادەیی لاوانی کوردستان لەناو ئاپورای خەڵک‌و لەڕیزی پێشەوەی هەموو مەیدانەکانی ئازادی‌دا سیمایەکی بەرجەستەو سەلمێنراوە، ئەوەی بۆچی لاوان لە ئێستا ئەم ڕۆڵە دەگێڕن؟ (زیاتر…)
كـــۆمه‌ڵی ئیـــسلامی بـــه‌نـــیازه بـــاره‌گاكانی بـــباتـــه‌وه ســـه‌رســـنور
باپیر یه‌كێكه له سێ حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان که ده ێه ویت بڕواته سه‌ر سنوری هه‌رێمی كوردستان و ئێران
سایت په یامنێر که راگه یاندراوی پارتی دیموکراتی کوردستانه بڵاوی کرده وه که سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری رایگه‌یاندوه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌نیازه باره‌گاكانی به‌رێته‌وه ناوچه سه‌رسنورییه‌كان. (زیاتر…)
دۆینی ده‌یان که‌س له خۆپیشانده‌ران سوریا بوون به قوربانی
سوریا :دوێنێ (دوشه‌ممه) خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا له چه‌ند شارێک ئه‌نجامدراو هێزه ئه‌منییه‌کانیش به ته‌قه‌کردن روبه‌ڕوی خۆپیشانده‌ران بونه‌وه‌و چه‌ندین جۆره چه‌کی قورس به‌کارهێنران.له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی ئاشکرایکرد، (زیاتر…)
قادری حاجی عه‌لی:ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
لڤین: بۆچی له‌دانیشتنه‌كانتاندا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌و پارتی سوربون له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت؟
قادری حاجی عه‌لی: ئێمه وتومانه سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌بێت به‌توافوق دیاریبكرێت، ده‌مانه‌وێت دیاریكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌میكانیزمێك بێت له‌ده‌ستی حیزبێك، یان دوان نه‌مێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌نێك فرسه‌تێكی یه‌كسانی له‌به‌رده‌مدابێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مه‌ش به حكومه‌تێكی به‌هێز ده‌كرێت و به‌م حكومه‌ته ناكرێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت حكومه‌تێكی ته‌وافوقی دروستبكرێت ئه‌گه‌ر به‌شداریشی تێدا نه‌كه‌ین ئه‌وا پشتگیری لێبكه‌ین، ب (زیاتر…)
پـــــــزیشكانی ســـــــلێمانـــــــی مـــــــانیـــــــانـــــــگرت
له شار و شارۆچكەكانی سلێمانی مامۆستایان‌و قوتابیانی بایكۆتی خوێندنیان كرد
سەرچاوە کان باس له ڕاگرتن دووسەد و بیست خوێندنگەو قوتابخانە ده که ن
ۆیراش نیوز:سه وجاوه کانی راپۆرت بڵاویان کرده وه که ژماره‌یه‌كی زۆر قوتابخانه‌كان له شار‌و شارۆچكه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌وامی خوێندنیان راگرت.لە شاری سلێمانی و شار و شارۆچكەكانی بایكۆتكردنی چونە پۆلی مامۆستایان و خوێندكاران بەردەوام بوو.. (زیاتر…)
سه‌رۆكی كۆمار عێراق داوای دانیشتنی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆندا كردووه و ئه‌وانیش ڕه‌تیان كردۆته‌وه
كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو دانیشتن له ژێر هه‌ڕه‌شه‌و تۆپ و ناقیله‌دا ناكرێت
پێگه ی ستانده‌ری بڵاوی کرده وه که سه‌رۆكی كۆمار مام جه‌لال عێراق له ڕێگه‌ی سعدی ئحمه‌د پیره‌وه داوای له ئیسلامیه‌كان یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ كردووه كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ڕێكبخه‌ن به‌ڵام هه‌ردوو حیزبی ئیسلامی دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه. (زیاتر…)
ئێران و عێراق رێككەوتنامەیەك بۆ گۆرینەوەی زیندانیەكان ئیمزا دەكەن
وا پێ ده چێت ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهدینی خه‌لقێش بگرێته وه
ۆیراس نیوزله ئاژانسه کانه وه:رۆژی یه‌کشه‌ممه 24ی ئاوریل عێراق و ئێران رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان مۆر کرد بۆگۆڕینه‌وه‌ی داواكراوان له‌نێوانیاندا،راگه‌یاندنه‌كانی ئێران پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌م رێككه‌وتنه بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی بێت. (زیاتر…)
کاتێک پۆستاڵ حوکمدەکات و کاتێک تفەنگ قسەدەکات
مەریوان وریا قانیع، ئاراس فەتاح، بەختیار عەلی.
ئەوەی ئەمڕۆ سەیری کوردستان بکات دەزانێت ئەم وڵاتە بووە بە سەربازگەیەکی گەورە، بە پانتاییەکی ئەمنی زەبەلاح، بە جوگرافییایەکی تەنراو بە چەکدارەکانی حیزب و بە فەزایەک پڕ لە تیرۆر و ترساندن. پێدەچێت دەسەڵاتدارانی کوردستان جگە لە پرۆژەیەکی چەکدارانەی ڕووت، جگە لە تەنینی شارەکانی کوردستان بە سەربازە گوێڕایەڵەکانی خۆیان و جگە لە زمانی تیڕۆرکردنی کۆمەڵگا ھیچ پرۆژەیەکی تریان بۆ وەڵامدانەوەی داخوازی و ناڕەزاییەتییەکانی کۆمەڵگای (زیاتر…)
هێزه‌کانی سوریا به تۆپ و تانک هێرشیان کرده سه‌ر شاری ده‌رعا و کوشتاره‌کان به‌رده‌وامه
په یامنیر- سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ نزیک 3هه‌زار هێزی سوپای سوریا به پشتیوانیی تانک و زرێپۆش چوونه ناو شاری “ده‌رعا” که سه‌رهه‌ڵدانه‌کان له‌م شاره‌وه ده‌ستی پێ‌کردبوو و شایه‌تحاڵان ده‌ڵێن لانی که‌م 20که‌س له‌م هێرشه‌دا کوژراوه. حکومه‌ت رێگه‌ی له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانی بیانی و عه‌ره‌بی گرتووه که رووماڵی هه‌واڵه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا بکه‌ن. (زیاتر…)
حیزب و سیاسەتی گوێڕایەڵی
مەریوان وریا قانیع:چی پیاوکوژەکانی ئەنفال و پیاوکوژەکانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان بەیەکەوە کۆدەکاتەوە؟ ئەو خاڵە هاوبەشە چییە کە سەربازێکی سوپاکەی سەدام و جاشی یەکێک له‌موستاشەرە کوردەکان و ئەندامی یەکێک له‌میلیشیاکانی حیزب بەیەکەوە کۆدەکاتەوە؟ ئەو هاوبەشە چییە له‌نێوان ئەوانەی گوندەکانی کوردستانیان له‌ئەنفالدا سووتاند و ئەوانەی بارەگاکانی گۆڕان و یەکگرتویان له‌هەولێر‌و دهۆک سوتان و ئەوانەش کە تەله‌فیزیۆنی نالیا و خێمەکانی سەرای ئازادیان له‌سلێمانی سووتاند؟ (زیاتر…)
وەزیرى پێشمەرگە هۆشدارى دەداتە لایەنە ئیسلامییەكان
گۆڕانیش هاوپەیمانى ئەو دوولایەنەیە و هیچ جیاوازییەكییان نییە
وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتى هەرێمى كوردستان رايگەیاند” تانكیان نەبردووەتە هەڵەبجە، بەڵام ئەگەر پێویست بكات دەیبەن و هۆشدارى دایە لایەنە ئیسلامییەكان كە “ئەمجارە جارى یەكلاكەرەوە دەبىَ بۆ ئیسلامییەكان”.جەعفەر مستەفا بە (ئاكانیوز)ی راگەیاند”ئێمە تائێستا تانكمان نەبردووەتە شارى هەڵەبجە، زۆرجار لولە زۆپایان لىَ دەبێتە تۆپ و ئۆتۆمۆبێلیان لىَ دەبێتە تانك، (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)