Archive for نیسان, 2009
پێ كاكا له داوا له پژاك ده کات به بونه ی نزیكبوونه‌وه واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری له ئێران هه‌موو چالاكیه‌كی چه‌كداری خۆی راده‌گرێت
به‌یان: پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) له سه‌ر داوای پێ كاكا‌و له به‌ر نزیكبوونه‌وه له واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری له ئێران هه‌موو چالاكیه‌كی چه‌كداری خۆی راده‌گرێت‌و شه‌رو پێكادانی چه‌ند رۆژی رابردووی ئه‌و حیزبه‌ش به‌رامبه‌ر به ئێران له ناوچه‌كانی سنه‌و كرماشان به (پاراستنی ره‌وا) ده‌شوبهێنێت. (زیاتر…)
نیزامی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ خواســت و پێداویستــیه‌كانی ژیانی به‌شه‌ر ناكۆكه‌و ده‌بـێ بــــڕوخێت.
پیرۆز بێت 1ی ئایار ڕۆژی هاوخه‌باتی جیهانی چینی كرێكار
نیزامی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ خواســت و پێداویستــیه‌كانی ژیانی به‌شه‌ر ناكۆكه‌و ده‌بـێ بــــڕوخێت.
تـــاهیـر حــه‌ســه‌ن:هیچ سه‌رده‌مێك به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌مڕۆ دنیا لێواولێوی سه‌روه‌ت وسامان و نیعمه‌ت نه‌بووه. توانای داهێنه‌رانه‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ی ئینسان ئاستێكی ئه‌مه‌نده سه‌رسوڕهێنه‌ری بڕیوه, كه ئینسان به بیستنی هه‌واڵه‌كانیان ڕاناگات. به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه كه ته‌واوی هۆیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێكی كه‌م له‌سه‌رمایه‌دارانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. ته‌واوی سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی كه‌وتۆته ده‌ستی (زیاتر…)
“به‌هۆی جوتبوونی پۆلیسه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵمدا سكم پڕبوو”
عێراق: دۆزه‌خی جه‌سته‌ی ژنان
راپۆرتێكی لۆس ئه‌جلس تایمز، ئاشكرایده‌كات، له‌چه‌ند مانگی رابردوودا، ژنێكی به‌ندكراو له‌شاری تكریت، به‌ناوی ده‌لال، نامه‌یه‌كی بۆ براكه‌ی ناردووه‌و تێیدا وتویه‌تی “به‌هۆی جوتبونی پۆلیسه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵمدا سكم پڕبووه”.
براكه‌ی ده‌لالیش داوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌ی كردووه له‌زیندان‌و پاسه‌وانه‌كانی گرتوخانه‌كه‌ش رێگه‌یان پێداوه، (زیاتر…)
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یارمه‌تی مانگانه‌ی حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات ده‌برێ
ماوه‌یه‌که قه‌یرانی ئابوری بارودۆخی زۆربه‌ی حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات، جێگیر له باشوری کوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌و سه‌رچاوه‌کانیش هۆکاری ئه‌م قه‌یرانه بۆ برانی ئه‌و یارمه‌تیانه ده‌گێرنه‌وه که له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه مانگانه بۆ هه‌ریه‌ک له حیزبه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان ته‌رخان کرابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له بارودۆخی حیزبه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان بۆ بۆرۆژهه‌لاتی ئاشکرا کرد که به‌دوای چر بوونه‌وه‌ی هاتوچۆی نێوان به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن، (زیاتر…)
مه‌لا كرێكار: ته‌نها نه‌وشیروان مسته‌فا لـه کوردستاندا گـۆڕانكاریی پێـده‌كـرێت
ئه‌میری پێشووی ئه‌نسار ئیسلام مه‌لا كرێكار ده‌ڵێت «به‌لای منه‌وه پارتی‌و یه‌كێتی‌و نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌كو یه‌ك وان، داوا ده‌كه‌م ئیسلامییه‌كان به‌شداری له‌ده‌نگداندا نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عــه‌لمانییه‌كان هه‌ر ده‌نگیاندا ئه‌وا ده‌نگ به‌نه‌وشیروان مسته‌فا بده‌ن باشتره، چونكه ته‌نها ئه‌و توانای گۆڕانكاریی هه‌یه».
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: مه‌لا كرێكار به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵك به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردندا نه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی ریسوا بن. (زیاتر…)
فرۆكه‌وانی بۆردومانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه: من رامنه‌كرد له‌زیندان به‌ئه‌مری به‌ڕێز مام جه‌لال ئازاد كرام
ئه‌و فرۆكه‌وانه‌ی كه شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆردومانی شیمیایی كردووه، له دیمانه‌یه‌كدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسی به ناوبانگی كورد، “گابار چیان” دا رایده‌گه‌یه‌نێت كه به له زیندانی ئاسایشی سلێمانی رای نه‌كردوه، به‌ڵكوو “به ئه‌مری به‌رێز مام جه‌لال ئازاد كراوم”. به‌پێی ماڵپه‌ڕی eurokurd، رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی كوردی نیشته‌جێی سوید «گابار چی‌یان»و وێنه‌گری ناسراو‌و رۆژنامه‌نووسی ئینگلیزی «گرای ترۆته‌ر» سه‌ردانی تاریق ره‌مه‌زانیان كردووه‌و گفتوگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه، كه تیایدا سه‌باره‌ت به‌ناسنامه‌و ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌دوێ‌و باس (زیاتر…)
ره‌وتی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان بوو
ئه‌ندامانی ره‌وتی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه ناسراو به جه‌ماعه‌تی عه‌به دڵێر
ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 27/4/2009 ره‌وتی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بوون و ئێستا هێزه‌كانیان له ناو ئوردوگای كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناو كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانه‌وه به خۆرهه‌ڵات نیوزی راگه‌یاند: ئه‌ندامانی ره‌وتی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه ناسراو به جه‌ماعه‌تی عه‌به دڵێر كه چه‌ند مانگێك پاش جودا بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، (زیاتر…)
وه‌ڵامێک بۆ چه‌واشه‌یه‌کی تاڵه‌بانی ، به‌ڵێ 18 کچی کورد به وڵاتی میسر فرۆشراون ….
قادر نادر:بڕیار وایه له چه‌ند مانگی داهاتوو هه‌لبژاردنێکی نوێ له کوردستان ئه‌نجام ب‌درێت ، که‌ئه‌گه‌ری زۆره کۆمه‌ڵیک گۆرانکاری نوێ له‌گه‌ڵه خۆی بێنێته ئاراوه ، چونکه ، لیستی جیای دژه ده‌سه‌لات به‌هێزه ، ناره‌زایه‌تی دژ به گه‌نده‌ڵی ونادادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ،گه‌یشتۆته ناو بنه‌ماله و مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانییان .
له 18 سالی رابردو پارتی ویه‌کێتی ، به هۆی ده‌ست گرتنیان به‌سه‌ر داهاتی خه‌لک ، چه‌ندین دام وده‌زگا سیاسی، که‌له‌نێویان ، (زیاتر…)
ڕاگه‌یاندنی دووه‌می که‌مینی مالی بۆ په‌یکه‌ری کرێکاری قوربانی له کوردستان لیستی یه‌که‌می کۆمه‌ککاران به پرۆژه‌که
شه‌ماڵ علی:له پاش ڕاگه‌یاندنی یه‌که‌ممان تا کاتی نووسینه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه، ئه‌م هاوڕییانه‌ی خواره‌وه کۆمه‌کیان به‌م پرۆژه‌یه کردووه، تاکو ئێستا سه‌رجه‌م 1050 دۆلار کۆبۆته‌وه. ئێمه دووباره بانگه‌وازی هه‌موو هه‌ڵسوڕاوان‌و دڵسۆزانی جووڵانه‌وه‌ی کریکاری ده‌که‌ین که له کۆمه‌ک کردن به‌م پرۆژه‌یه‌دا به‌شداری بکه‌ن. که‌مینی مالی تاکو 15/5 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ناوی ئه‌وانه‌ی کۆمه‌کیان کردووه: (زیاتر…)
پلانێكی تر دژ به كورد پێشمه‌رگه ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه سه‌رووی هێڵی ٣٦
له چوارچێوه‌ی ته‌قه‌ڵا گڵاوه‌كانی لیستی حه‌دبا له موسڵ داوا ده‌كه‌ن پێشمه‌رگه له موسڵ و مه‌خمور و سنجار و شێخان و مه‌خمور بكشێته‌وه بۆ پشت هێڵی (٣٦)، ئه‌و لیسته هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی برده‌وه‌و شكستێكی مه‌زنی به لیستی كوردی له‌و ناوچه‌یه هێنا، هه‌رچه‌نده لیستی كوردی (برایه‌تی) پشتیوانێكی زۆری هه‌بوو به ده‌یان هه‌زار ملیۆن دیناریشی سه‌رفكرد و هه‌ر سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك بڕی دوو ده‌فته‌ری پێكرابوو، كه‌چی ده‌نگی نه‌هێناو و ئوسامه نوجێفیش بێ پشتیوانی و بێ ئه‌وه‌ی پاره سه‌رف بكاتن ئاوا سه‌ركه‌وتوو بوو. (زیاتر…)
کرێکاران و هه‌ڵبژاردن له کوردستان
ئازاد به‌کر :حیزب و باڵه‌کانی بۆرژوا‌زی له کوردستان مانه‌وه‌ی خۆیان و شه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه‌کانیشیان به کرێکاران و خه‌ڵکی سته‌مدیده ده‌به‌نه پێشه‌وه. کرێکارانی کوردستان له‌زۆربه‌ی مافه مرۆیی و ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان بێبه‌شکراون، ڕۆڵی سه‌ربه‌خۆیی و یه‌کڕیزیی و ڕێکخراوه‌یی و سه‌ندیکایی ئازادانه‌یان لێزه‌وتکراوه. دیاره درێژه‌کێشانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه و به‌تاڵان بردنی داهات و سامان و موڵکی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاکامی سیاسه‌تی په‌رش و بڵاوکردن و به‌ش به‌شکردنی هێز و تواناکانی چینی کرێکاره. (زیاتر…)
بۆ رێگرتن له‌ناردنه‌وه‌ی كوردێك وه‌زاره‌تی په‌ناهه‌نده‌ی دانیمارك كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت
ئاری ئه‌بوبه‌کر/ دانیمارک:بڕیار بوو دووشه‌ممه 27.4.2009 په‌نابه‌رێکی کورد به ناوی” سیوه‌یل که‌مال” به فڕۆکه ڕه‌وانه‌ی کوردستان بکرێته‌وه، به‌ڵام له پێشهاتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا ڕێگه گیرا له ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره کورد بۆ کوردستان به‌هۆی هه‌وڵ و ماندوبونی ڕێکخراوی ستۆپ ڕاسیزمی دانیمارکی به هاوکاری ڕێکخراوی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی، که هه‌ستان به ڕێپێوانێک له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌ناهه‌نده و بێگانه‌ی دانیمارکی(Integrationsministeriet)، (زیاتر…)
فائیزه‌ی هاشمی ره‌فسنجانی به سه‌ردانیك گه‌یشته هه‌ولێر
به‌یان: فائیزه‌ی هاشمی ره‌فسنجانی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی وه‌رزشی ئافره‌تانی ئیسلامی جیهان به سه‌رپه‌ڕشتی هه‌یئه‌تێكی وه‌رزشی ئێرانی گه‌یشته هه‌ولیر‌و له لایه‌ن (زیاتر…)
نێوده‌وڵه‌تی – ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد: هیچ وڵاتێك جورئه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردنی له ئێران نییه
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران (مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) پێیوایه هیچ وڵاتێك له جیهاندا ئه‌و جورئه‌ته‌ی نییه، هه‌ڕشه له ئێران بكات.
له‌م باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی (میهر) ئێرانی بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران (مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمێكی به‌رز راگرتنی (كرێكاره نمونه‌ییه‌كان)ی وڵاته‌كه‌یدا، وتارێكی پێشكه‌شكردووه و له سه‌ره‌تا ئاماژه‌یداوه، بنیاتنانه‌وه‌ی ئێران له ئه‌ستۆی هه‌موو تاكێكی وڵاته‌كه‌یدایه، به پێویستی زانیوه ئێران به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی نمونه‌یی هه‌نگاو بنێت. (زیاتر…)
رِێكخراوه نێوده‌وڵتیه‌كان داوا له حكومه‌تى ئێران ده‌كه‌ن رِۆكسانا ئازاد بكات
35 رِێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى له په‌یامێكدا كه ئارِاسته‌ى وه‌زیرى دادى ئێران یان كردبوو داواى ئازاد كردنى رِۆژنامه‌نوسى ئه‌مه‌ریكى به‌رِه‌گه‌ز ئێرانى “رۆكسانا سابرى” كرد كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتدارانى ئێرانه‌وه ماوه‌یه‌كه ده‌ست به‌سه‌ره.
شایانى باسه حكومه‌تى ئێران رِۆژنامه‌نوس رۆكسانى به‌ندكردوه به 8 ساڵ زیندانى كردن به‌تۆمه‌تى سیخورِى له‌سه‌ر ولاَتى ئێران بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مه‌ریكا. (زیاتر…)
ناره‌زاییه‌تی له ناو حدك و كۆمه‌ڵه زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له په‌ره‌سه‌ندن دایه
رێژه‌ی دانیشتن له ناو هه‌ر دوو حیزبی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌رز بۆته‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا كۆمه‌لێكی به‌رچاو له كادر و پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و حیزبی دیموكراتی كوردستان وازیان له كاروچالاكی له بازنه‌ی ئه‌و حیزبانه هێناوه و ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه.
ریفۆرم كه به هۆكاری سه‌ره‌كی جیابوونه‌وه و لێكترازانی به‌رپرسانی ئه‌و حیزبانه راده‌گه‌یاندرا، ئێستاكه‌ش گرنگترین هۆكاری ئه‌و دانیشتنانه‌یه به‌ڵام به‌و جیاوازییه كه كادر و پێشمه‌رگه‌كان پێیان وایه هیچ چه‌شنه ریفۆرمێك نه‌هاتۆته ئاراوه و ئه‌وان ته‌نیا دروشمی ریفۆرمیان به‌رز كردۆته‌وه. (زیاتر…)
ئاهه‌نگی شوكردنی هه‌یفا وه‌هبی 8 ملیۆن دۆلاری تێچوو
8 ملیۆن دۆلاری
هه‌مه‌ڕه‌نگ : میدیاكانی عه‌ره‌ب تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر چوونه نێو كه‌ژاوه‌ی زێرینی هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ هه‌یفا وه‌هبی‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌شه‌وی هه‌ینی هاوسه‌ره تازه‌كه‌ی گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی له‌به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان بۆ سازكردووه كه هه‌شت ملێۆن دۆلاری تێچووه.
رۆژنامه‌ی حه‌یات (زیاتر…)
هه‌واڵێكی راگه‌یاندنی یه‌كێتی به‌درۆده‌خاته‌وه كامیلی حاجی عه‌لی: هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و كۆمپانیای وشه نه‌كراوه به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی لیستی هاوبه‌ش
لێپرسراوێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌درۆخسته‌وه كه‌باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كۆمپانیای وشه‌و بزوتنه‌وه به‌نیازن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌ماندا به‌یه‌ك لیست دابه‌زن.
كامیلی حاجی عه‌لی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كوردستانی عێراق به‌سبه‌ی رایگه‌یاند: هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان بزوتنه‌وه‌و كۆمپانیای وشه نه‌كراوه به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی لیستی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. (زیاتر…)
بانگه‌وازێک بۆ ده ست تێوه‌ردانی گشتی و ڕاست کردنه‌وه‌ی سیاسی توێژی کۆمۆنیستی چینی کرێکا ر
ئێمه کۆمه‌ڵێک له لاێنگران و ئه‌ندامانی پێشوی پارت وکۆمه‌ڵه چه‌په‌کان و هه‌ر وه‌ها کۆمه‌ڵێک له به‌ره‌ی نوێی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالتستی به دووای وت‌و وێژێکی درێژخایێندا به‌م ئامانجانه‌ی خوواره‌وه گه‌یشتین.
کۆمۆنیسمی شۆڕشگێر تاکه جێگری راستینی قه‌یرانی قه‌واره‌ی جیهانی سه‌رمایه دارییه .به‌ڵام هه‌ر ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمۆنیستییه خۆی له دونیادا له گه‌ڵ پڕ قه‌یرانترین ده‌ورانی بونی خۆیدا به‌ره‌و رووه. (زیاتر…)
الله دیکتاتورێکی سه‌ر زه‌وییه! نه‌ک ره‌حمان و ره‌حیم‌ی ئاسمان!
عوسمان- م: ئیدیعای موسوڵمانان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یکه الله به‌ره‌حم و به‌خشنده‌ێه، پوچ و بێ ئه‌ساسه. موسوڵمانان ته‌نانه‌ت له کاتی سه‌ربرینی حه‌یوانه‌کانیشدا هه‌ر ئه‌ڵێن به ناوی خودای مێهره‌بان. له کاتی خه‌ته‌نه‌ی کچۆڵه‌کانیشدا هه‌ر ده‌ڵێن به ناوی خودای ره‌حمان و ره‌حیم. خودی خودا‌ش له قورئاندا به خۆی ده‌ڵێ ره‌حمان و ره‌حیم. به‌ڵام له کرده‌وه‌دا ئه‌م الله‌ێه دیکتاتورێکی خوێن ریژ و سته‌مگه‌ره. ره‌حمان و ره‌حیم، (زیاتر…)
پێوه‌ره‌کانی نه‌وشیروان بۆ کاندیدبوون بۆ هه‌ڵبژاردنی”په‌رله‌مان”!
محسن کریم:به‌پێی هه‌واڵێك که له سایتی (سبه‌ی)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، نه‌وشیروان مسته‌فا پێوه‌ره‌کانی خۆی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر لیسته‌که‌ی ئه‌و خۆیان بۆ په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ڵده‌بژێرن به‌وه دیاری ده‌کات که ده‌بێت” پسپۆڕ‌و ئازا‌و رابردوو پاك” بن.
هه‌رچه‌نده ناوی کاندیده‌کانی لیستی نه‌وشیروان هێشتا دیارنیه، تا ئینسان بتوانێ بزانێت که ئایا ئه‌وانه رابردویان پاکه یان نا، به‌ڵام بێگومان نه‌وشیروان خۆی یه‌که‌م که‌سی لیسته‌که ده‌بێ. (زیاتر…)
میرحسین موسه‌وی سه‌ردانی كرماشان ده‌كات
به‌یان: رۆژی سێ شه‌ممه میرحسین موسه‌وی كاندیدی ریفۆرمخوازانی ئێران بۆ پۆستی سه‌ركۆماری سه‌ردانی شاری كرماشان ده‌كات.
ئیبراهیم فه‌تاحی لێپرسراوی ستادی هه‌لبژادنی موسه‌وی له پارێزگای كرماشان وێرای راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واله داوای له هه‌موو خه‌لكی شاره‌كه كرد له مزگه‌وتی جامعی شار كۆببنه‌وه بۆ گوێ‌گرتن له لێدوانه‌كانی میرحسین موسه‌وی. (زیاتر…)
نه‌وشیروان ده‌یه‌وێت كوردستان بباته‌وه سه‌رده‌می ساڵی 1994
سه‌رۆ قادر: كاری كۆمپانیای وشه تێكدانی ئه‌زمونی كوردستان‌و ئاژاوه‌گێڕیه
سه‌رۆ قادر: به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌ئكیدی كرده‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێت كوردستان بباته‌وه سه‌رده‌می ساڵی 1994 كه ده‌یوت شوێن نییه له‌م كوردستانه موقه‌ده‌سه شه‌ڕی تیا نه‌بێت..سه‌رۆ قادر له میانی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی زاگرۆس له‌سه‌ر ره‌وشی میدیا له كوردستان رایگه‌یاند: ته‌نها كاری كۆمپانیای وشه كه نه‌وشیروان و به‌رپرسه‌كانی ده‌یكه‌ن تێكدانی ئه‌زمونی كوردستان و ئاژاوه‌گێڕیه. (زیاتر…)
بانگه‌وازێک له بڵاوکراوه‌ی هاوپشتیی کریکارییه‌وه کۆمه‌ک به پرۆژه‌ی په‌یکه‌ری کرێکاری قوربانی کار له کوردستان بکه‌ن!
هاوپشتى:سه‌رباری هه‌ژاری‌و مه‌ینه‌تی‌و سته‌م، له سه‌رتاسه‌ری دنیادا تاوان‌و جه‌نگێکی هه‌موو ڕۆژه له دژی کرێکاران به‌رپایه. ڕۆژانه هه‌زاران کرێکار ده‌بنه قوربانی ئه‌و تاوانه‌ی ناوی لێنراوه ڕووداوه‌کانی کار. هه‌ر ڕۆژه نزیکه‌ی هه‌زار کرێکار له ئه‌نجامی ئه‌م کوشتاره گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن‌و ده‌یان هه‌زاریشیان بریندار ده‌بن. مه‌یدانی ئه‌م جه‌نگه سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌و هه‌موو وڵاتان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام له‌و جێگایانه‌ی یاسایه‌کی کار هاوچه‌رخ نییه، یاخود سه‌رمایه‌داران به یاساوه پابه‌ند ناکرێن، (زیاتر…)
لیستی تۆڵه یان لیستی گۆڕان؟
ئازاد جندیانی :لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانكاك نه‌وشیروان و لیسته‌كه‌ی و ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌و ماوه‌یه‌كی باشه دنیایان پڕكردووه له‌و قسانه‌ی كه‌گوایا لیستی ئه‌وان لیستی ئومێدی خه‌ڵكه‌و ئه‌و لیسته‌یه كه‌كوردستان به‌هه‌موو مه‌سه‌له‌كانییه‌وه ده‌كاته به‌هه‌شت و هه‌موو كێشه سیاسییه‌كانیشی چاره‌سه‌ر ده‌كات و نووسه‌ره‌كانیشیان به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت ئه‌و رایه لای ده‌نگده‌رانی كوردستان دروستبكه‌ن كه‌لیستی كاك نه‌وشیروان، (زیاتر…)
لیستی سه‌ربه‌خۆی گه‌نجان دروست ده‌کرێت
له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاینده ژماره‌یه‌ک گه‌نجی ئه‌ندازیار و مامۆستا و پزیشک و نوسه‌ر و شاعیر له‌شاره‌کانی کوردستان، ڕایانگه‌یاند له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ک لیستی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆ داده‌به‌زن.
له‌لێدوانێکی تایبه‌ت دا ئه‌ندامێکی کارای لیستی سه‌ربه‌خۆی گه‌نجان له‌شاری سلێمانیه‌وه به ئاینده‌ی ڕاگه‌یاند ئه‌وان وه‌ک کۆمه‌ڵێک گه‌نج له‌شاره‌کانی کوردستان بڕیاریانداوه لیستێک به‌ناوی لیستی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆ دروست بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی کوردستان که‌وا بڕیاره له 30 -6 ئه‌نجام ب‌درێت. (زیاتر…)
دەزگای زانیاری خەڵكێك دەخاتە نێو كۆمپانیای وشە
تایبەت: سەرچاوەیەكی ئاگادار بە هەڵبوونی راگەیاند كە دەزگای زانیاری یەكێتی خەڵكێكی زۆری خستۆتە نێو كۆمپانیای وشەوە.
كۆمپانیای وشە، كە كۆمپانیایەكی ئیعلامی نەوشیروان مستەفایە، بریتیە لە كەناڵێكی ئاسمانی بە ناوی كەی ئێن ئێن و رۆژنامەی رۆژنامە و سایتی سبەی و بە شێوەیەكی رەخنەگرانە كارەكانی خۆی دەكات و زۆرتر ئاراستەی رەخنەكانی لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە. هەر بۆیە یەكێتی تا رادەیەكی زۆر بەو دەزگایانە قەڵسە. (زیاتر…)
ئەو خۆراكەی نابێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش
ته‌ندروستی:پێدەچێ مرۆڤ بەر لە مێژوو هەستی بە تایبەتمەندی كوارگ كردبێ، وەك خۆراك سوودی لێوەرگرتبێ، هەرچەندە دۆزینەوەی ئەو خۆراكە بێ مەترسی نەبووە، چونكە كوارگە ژاراوییەكان بوونەتە هۆی مردنی هەزاران كەس، هێشتاش كوارگە ژاراوییەكان مەترسیدارن بۆ سەر كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی. (زیاتر…)
كچێكی به‌حره‌ینی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه تائێستا زیندووه
ئه‌وه‌ی له‌سێداره‌درا سه‌دام نه‌بووه، هاوشێوه‌یه‌كی بووه
شبية صدام اقدم لكم الحديث عن شبية صدام
كچێكی به‌حره‌ینی له نوسینێكی دا له مونته‌دای ( كه‌لامی) ته‌ئكیدی كرده‌وه سه‌دام حسێن تا ئێستا زیندوه‌و ئه كه‌سه‌ی له ساڵی(2007) له‌سێداره دراوه هاوشێوه‌ی سه‌دام بوه نه‌ك خودی سه‌دام حسێن.. ئه‌و كچه رایگه‌یاندوه ئه‌و كه‌سه‌ی كه سوپای ئه‌مریكا ده‌ستگیری كردوه و دواتر له‌سێداره درا، سه‌دام حسێن نه‌بوه به‌ڵكو هاوشێوه‌كه‌ی بوه. (زیاتر…)
په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا پڕۆژه بڕیارێکیان ده‌رباره‌ی موجاهیدینی خه‌ڵق خسته به‌رده‌م عێراق
په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵقی نیشته‌جێی سه‌ربازگه‌ی “ئه‌شره‌ف” پڕۆژه بڕیارێکیان خسته به‌رده‌م حکومه‌تی عێراق.
سایتی “رادیۆ سه‌وا” بڵاوی‌کرده‌وه، دوێنێ هه‌ینی په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا پڕۆژه بڕیارێکیان ده‌رکرد، تێدا داوایان له حکومه‌تی عێراق کردووه، گه‌مارۆی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی “ئه‌شره‌ف” له پارێزگای دیاله هه‌ڵبگرێت، (زیاتر…)
نەوشێروان دەیەوێ ئەزموونی ئەوروپای رۆژهەڵات دووبارە بكاتەوە
كۆمۆنیستێك:ئەزموونی ئەوروپای رۆژهەڵات ئەزموونێكی دڵخۆش نەبوو، ئەزموونێكی تاڵ بوو، بینیمان بۆ رووخانی دیواری بەرلین خەڵك چۆن رژان و دیوار‌یان رووخاند و سەركردەكانی ئەوروپای رۆژهەڵاتیش رووبەڕووی دادگای میللەت بوونەوە، شاوشیسكۆ لە سەدام حوسێن خراپتری بەسەرهات، خۆی و ژنەكەی لەژێر رەحمەتی رێژنەی باران و هەڵچوونی خەڵكەوە، لەژێر تاوێرێكی گەورەوە بە سزای شۆڕشگێڕانەی گەل گەیشت . (زیاتر…)
مەلا كرێكار بۆ كوردستان راپۆرت….عەلمانییەكان هەقە دەنگ بە نەوشیروان مستەفا بدەن
ئیبراهیم عەباس. هەولێر:مەلا كرێكار ئەمیری پێشووی جوندولئیسلام، رەتیدەكاتەوە بانگەشەی بۆ لیستی نەوشیروان مستەفا كردبێت و ئەو هەواڵە بەبێ بنەما دەزانێ و لە سەر رۆڵی حزبە ئیسلامییەكانیش لە هەڵبژاردندا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە یەكگرتوو ناتوانێت ئەمنی قەمی كوردی بە دەستەوە بگرێ و كۆمەڵی ئیسلامیش بە “ئیمتیدادی قەرارگاكانی ئێران” ناودەبات. (زیاتر…)
یەكێتی بەرەو كوێ؟ جێگرەكان لە جێی چارەسەر دەست بە هێرش دەكەن
یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كە خۆی بە خاوەنی یەكەم گوتار و رێكخستنی سیاسی دوای شۆڕشی ئەیلول و نسكۆی ساڵی 1975 دادەنێت، لە مێژووی كاری حیزبی‌دا بەردەوام ململانێی فكری و دەسەڵاتی تێدابووە، بەڵام هیچ كات و قۆناخێك دەركەوتن و زەقبوونەوەی ململانێكان بە ئاستی ئەوەی كە ئێستا تێیدا هەیە بەرجەستە نەبووە. (زیاتر…)
جارێكی دیكه بۆ :
كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان –لقی سه‌ره‌كی و لقی ئه‌وروپاو لقی هۆڵه‌ندا
– حكوومه‌ت و پارله‌مانی هۆڵه‌ندی
– مه‌كته‌بی سیاسی ینك
– مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو حیزبی شیوعی عێراق و كوردستان
– ناوه‌ندی چاودێری كوردۆساید-چاك
– كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان
بابه‌ت : هێمنه ڕه‌شی تاوانكار (زیاتر…)
خه‌ڵه‌ف عه‌لیان سه‌ركردایه‌تی كورد ئاگادار ده‌كاته‌وه
به‌ختیار- NNA/ئه‌ندامێكی به‌ره‌ی ته‌وافوق پێیوایه، هه‌رچه‌نده هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌مافی خۆی به‌ركه‌وتووه, به‌لاَم حزبه كوردیه‌كان له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشكی زیاترن.
(خه‌ڵه‌ف عه‌لیان) بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (ناوخۆ)ی دووپاتكرده‌وه، پێویسته له‌سه‌ر پارته كوردیه‌كان به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی بۆیان فه‌راهه‌م كراوه قایل بن و به‌شێوه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه كار له‌گه‌ڵ قه‌واره سیاسیه‌كانی دیكه‌دا بكه‌ن, به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكانی عێراق . (زیاتر…)
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی : هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان دیموكراسی تێدا نابینرێ
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ردوو سه‌ركرده سیاسی كوردستان ئاماده‌نیین له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی كراوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر پێشبركێ بكه‌ن بۆ گرتنه‌وه ده‌ستی ده‌سه‌لاَت له كوردستان ، بۆ به‌دیلی ئه‌مه دووباره هه‌ستاون به دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَت له نێو خۆیاندا و ئه‌م دوو حیزبه هۆشداریان داوه له سه‌رپه‌رشتی كردن و چاودێری كردنی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگای سه‌ربه‌خۆ ، (زیاتر…)
ئه‌میری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق ده‌ستگیركرا
به‌لوتكه‌ی تیرۆر داده‌نرێت له‌عێراقدا
ئاژانسه‌كان: سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌به‌غدای پایته‌ختی عێراقه‌وه رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هێزه‌كانیان توانیویانه ئه‌میری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق (ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادی) ده‌ستگیر بكه‌ن..
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لیوا قاسم عه‌تا وته‌بێژی فه‌رمیی به‌ناوی پرۆسه‌ی سه‌پاندنی یاسا رایگه‌یاند كه سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق (ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادی) (زیاتر…)
زانست و ژینگە – خواردنی گوێز رێگره له تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك
زانست:توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، خواردنی گوێز تاوه‌كو ئاستێك یارمه‌تیده‌ره بۆ پاراستنی ئافره‌تان له تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
سایتی (ساینس ده‌یلی)ی زانستی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكردۆته‌وه، له میانه‌ی (100)مین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه له ویلایه‌تی (كۆلۆرادۆ)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانایانی زانكۆی (مارشاڵ)ی ئه‌مه‌ریكایی له راپۆرتێكدا خوێندراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، رۆژانه خواردنی نزیكه‌ی 60 گرام گوێز، هۆكاره بۆ رێگه‌گرتن له تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و گه‌شه‌كردنی برینه‌كه‌ی. (زیاتر…)
دارا ئه‌حمه‌د: یه‌که‌م به‌ردی بناغه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد و ناحیزبیی، ئێمه داماننا !
سازدانی: رزگار کۆچه‌ر:دارا ئه‌حمه‌د – شاعیر و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس – جگه له‌وه‌ی هه‌فت ساڵ (١٩٨٥- ١٩٩١)پێشمه‌رگه بووه، چه‌ند په‌رتووکێکی ئه‌ده‌بیی و رامیاریی و هزریی به‌رهه‌مهێناوه و چه‌ند ساڵێکیش پێش راپه‌ڕینی ١٩٩١ له شاخ ده‌ستی به‌کاری رۆژنامه‌نووسیی کردووه و له ساڵی ١٩٩۴ وه‌ک سه‌رنووسه‌ری یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی ناحیزبیی به‌ناوی (رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ) یه‌که‌مین به‌ردی بناغه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد و سه‌ربه‌خۆی کوردی داناوه، ناوه‌ناوه‌ه‌ش ووتار و بابه‌تی رۆژنامه‌نووسی له گۆڤار و رۆژنامه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بڵاوکردۆته‌وه، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ (٢٠٠٣ – ٢٠٠٦) سه‌رۆکی (کۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی کوردی- کێرکلیس) بووه له به‌ریتانیا، ئێستاش بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه به‌ڕێوه‌به‌ری (ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ)یه. (زیاتر…)
بۆ پاریزگاری ئه‌منیی له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سوپای ئه‌مه‌ریكا هێزێك ده‌نێرێته هه‌رێمی كوردستان
ئاژانسه کان:هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، 3 فه‌وجی سه‌ربازییان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد له پێناو پارێزگاریكردن
له بارودۆخی ئه‌منی له كاتی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رونه‌دانی هه‌ر ئاڵۆزییه‌ك له نێوان لایه‌نه به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رايگه‌یاند: هه‌فته‌ی رابردو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 3 فه‌وجی سه‌ربازییان له ژێر ناوی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ره‌وانه‌ی باره‌گای سه‌ركردایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كردوه له شاری سلێمانی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ته‌ئكیدیشیكرده‌وه: ئامانج له ناردنی ئه‌و فه‌وجه سه‌ربازییانه بریتییه له پارێزگاریكردنی بارودۆخی ئه‌منی و دڵنیابونی هاوڵاتیانی كوردستان له به‌شداریكردنیان له ده‌نگدان له كه‌شێكی ئازادانه‌دا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه له ئێستادا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه گرژی و ئاڵۆزی له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمدا روبدات، هه‌ر بۆیه ئه‌و 3 فه‌وجه سه‌ربازییه‌یان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردوه.
وتیشی: ئه‌و فه‌وجانه به‌سه‌ر پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكدا دابه‌ش ده‌كرێن
مه‌ڵێك هه‌ڵوێست و چالاكی چاودێری كوردۆساید له یادی تاوانی 21 ساله ى تاوانى ئه‌نفال و قه لادزى
چاودێری كوردۆساید :له حه‌وت ساڵ ڕابردوودا هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ر بووه له كار و چالاكی و هه‌ڵوێسته‌كانی , له‌و شوێنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كوردی تێدا بووه به‌رامبه‌ر به كوردۆسایدی داگیركه‌ران وه‌ستاوه , بۆیه تاوانباریان كردووه به سیاسه‌تكردن , وه‌لێ كه هه‌ڵپه‌ی ده‌سكه‌وتی سیاسی هاتۆته پێشه‌وه چاك دور وه‌ستاوه , سیاسه‌تكردنی ته‌نها بۆ پاراستنی نه‌ته‌وه‌و داكۆكی له قوربانیان بووه , به پێَچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی له به‌رامبه‌ر ئازادی و قوربانیان بێده‌نگ و هه‌ڵپه‌ی ده‌سكه‌وتی سیاسی بوونه . (زیاتر…)
Ji bo kesên ku bawername (dîploma) xwe ya xwendina bilind digrin li welat û derveyê welat
Bangewazî
Di rêbaz û bernama Akademîsyenên Kurdistanê (KAS) de erk û armanca rêkxirawa me ewe ku kar û xebatê bike ji bo komkirin, piştevanî, hevkarî û peywendî kirinê di astek zêde de, di gel wan rêzdaran yên ku bawernama xwe ya xwendina bilind bi dest dixin û ji bo ku hev baş nas bikin û rola rêxistinê û komkirina zanyariyan di warê wergirtina bawernameya xwendinê ya kar de ku me biryar da ku em Navendeka Zanînê (datbas) ek ava bikin ji bo mebesta komkirina zanyariyê li ser wan Kurdistaniyên ku di warê mirovayetiyê de pispor, zanist û şehreza nin. (زیاتر…)
له جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستاندا، له كاتژمێرێكدا 17 ملیۆن دۆلار خه‌رج كراوه
ئاژانسه کان:چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی ئاشكرایانكرد: ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای له كۆنگرێس كردوه بودجه‌ی هه‌ردو جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان زیاد بكات و ئاماژه‌شیان به‌وه كردوه كه خه‌رجی ئه‌و دو جه‌نگه تاوه‌كو ساڵی 2009دا گه‌یشتۆته 150 ملیار دۆلار واته 17.1 ملیۆن دۆلار له سه‌عاتێكدا.
رۆژنامه‌ی لۆكنار ئه‌نشینه‌ی فه‌ره‌نسی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له واشنتۆن به‌ده‌ستی گه‌یشتوه (زیاتر…)
كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تۆماركردنی پێكهاته‌كان به‌ر له دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، فێڵێكی شه‌رعییه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه كراوه
جه‌وهه‌ر نامیق:شاره‌زایانی بواری كاروباری په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه، كه كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تۆماركردنی پێكهاته‌كان به‌ر له دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن “فێڵێكی شه‌رعییه” له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه كراوه، په‌رله‌مانیش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه كۆمسیۆن له ژێر گوشاری حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و كاره‌ی كردوه. (زیاتر…)
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل: ئێران بۆتە ئەڵمانیای نازی و نەژادیش ئەدۆڵف هیتلەر
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سیلڤان شالۆم دووپاتیكردەوە ئەوەی ئێران ئەمرۆ بەرامبەر ئیسرائیل ئەنجامی دەدات بەتایبەت لێدوانەكانی ئەم دواییەی سەرۆكی ئێران ئەحمەدی نەژاد كە لە كۆنگرەی دژی رەگەز پەرستی لە جنێفی پایتەختی سویسرا ئاراستەی ئیسرائیلی كرد شێوازێكە لەلێدوانەكانی ئەدۆلف هیتلەرو ئەڵمانیای سەردەمی نازی، شالۆم ئاماژەی بەوەشدا ئەمرۆكە لەسەدەی بیست و یەكدا ئێران بۆتە ئەڵمانیای نازی و نەژادیش بۆتەهیتلەر ئەوكەسەی 65 ساڵ لەمەوبەر قەسابخانەی هۆڵۆكۆستی بۆ یەهودیەكان ئەنجامدا.
تاڵه‌بانی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردندا، تاڵه‌بانی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، یه‌كێتیش له‌ئاماده‌كاریدایه بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی سێهه‌می. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه گرنگترین كاری كۆنگره‌كه “هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ‌و شه‌رعیه‌تدان ده‌بێت به‌ده‌ركردنی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌هۆی دابه‌زینییه‌وه به‌لیستی جیاواز له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا”. (زیاتر…)
فۆرمی ئینتما دابه‌ش ده‌كرێت كێشه‌ی “تۆ خه‌تی گشتی یان ریفۆرمی یان باڵی كۆسره‌تی” یه‌كێتی تێك شێواندوه
ئاژانسه کان:له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردن و فشاره‌كانی پارتی به‌سه‌ر یه‌كێتی بۆ ساغكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی نێو یه‌كێتی له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر جه‌ده‌ل و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاكانی نێو یه‌كێتی ده‌كرێت و به پرسیاری “تۆ ریفۆرمی یاخود خه‌تی گشتی یان باڵی كۆسره‌تی
” چه‌ندین پشێوی و شه‌ڕ و كێشه‌ی گه‌وره‌ی دروست كرووه، چونكه له‌و (11) سه‌ركردایه‌تیه‌و (4) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هێشتا چه‌ندین سه‌ركرده‌و كادیری باڵای ریفۆرم له‌نێو یه‌كیتی پۆستی باڵایان به‌ده‌سته‌ن (زیاتر…)
گرتن و به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی کورد له دانیمارک ده‌ستی پێ‌کرد
ئاری ئه‌بوبه‌کر/دانیمارک:له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پۆلیسی دانیمارک ده‌ستی کردووه به گرتن و زیندانی کردنی ئه‌و په‌نابه‌ره کوردانه‌ی که مافی په‌ناهه‌ندییان نییه و وه‌ڵامی نێگه‌تیڤیان هه‌یه. بۆیه ئێستا هه‌ندێک له‌و په‌نابه‌رانه هه‌وڵی خۆ شاردنه‌وه ده‌ده‌ن، چونکه له چه‌ند ڕۆژی پێشوودا پۆلیس هه‌ڵیکوتاوه‌ته سه‌ر یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه به ناوی “سیوه‌یل که‌مال” و به شێوه‌یه‌کی زۆر ناشرین له‌ماڵی باوکی هێناویانه‌ته ده‌ره‌وه و سجنیان کردووه، (زیاتر…)
مه‌لا كرێكار بانگه‌شه بۆ لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات
PUKmedia تایبه‌ت: له‌پێشهاتێكی نوێ‌دا مه‌لا كرێكار سه‌ركرده‌ی گروپی تیرۆریستی له‌ناوچووی جوند ئه‌لئیسلام پشتگیری خۆی ده‌ربڕی بۆ لیستی گۆڕان كه له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه پێكهێنراوه.
چه‌ند شه‌وێك له‌مه‌وبه‌ر مه‌لا كرێكار له‌ژوری (ئیسلام و دیدی نوێ) كه‌ژورێكی ئیسلامییه‌كانه له‌ماڵپه‌ڕی جیهانی پاڵتاك، له‌میانه‌ی كۆڕێكدا به‌حه‌ماسه‌ته‌وه داوای له‌هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ده‌نگ به‌لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا خاوه‌نی كۆمپانیای وشه بده‌ن. (زیاتر…)
ناكۆكیه‌كانی نێو یه‌كێتی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی جه‌لال جه‌وهه‌ر و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ته‌واو بوو، دووانه‌كه تریش مانه‌وه
سلێمانی:دوای پێشكه‌شكردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسی له‌لایه‌ن چوار ئه‌ندامه‌كه، تا ئه‌م ساته‌ش كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی نه‌یتوانیوه دابنیشێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كان كه سه‌رجه‌م (11) ئه‌ندامن هێشتا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌وه،
به‌ڵام وه‌فدی تایبه‌تی باڵی مام جه‌لال به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا به‌ختیار و ئه‌رسه‌لان بایز له كۆبونه‌وه تایبه‌تیه‌كانیاندا دانیان ناوه كه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)