نامەێەکی کراوە بۆ دایکم.

2011/05/11 at 4:43 PM 1 comment

لێت پیرۆز بێت ڕۆژی دایک داێە گیان!

عوسمان مەلا:داێە گیان ئەم کاتەت باش! دەتوانم تکات لێ بکەم تەنیا جارێکی دیکە و بۆ چەند چرکەێەک رێگام بدەی سەری کاس و وڕم بکەمە باوشە گەرمەکەت؟ مۆڕەم لێ مەکە داێە گیان، دەزانم دڵت لێم پڕە و دەناڵێنی بە دەستمەوە! دەزانم لێم تورەیت و زۆر جار سنگم لێ دەکوتی و دەڵێی: دەک رۆڵە ئەو شیرەم حەڵاڵت نەبێت! بۆ یەکتر دەکۆژن، بۆ ناتوانن بە ئاشتی بژین؟ بۆ دەبێ لەم پەڕی گۆی زەوی تا ئەو پەری وەک گەڵارێزان گیان و تەمەنی خۆتان و هەموان هەڵوەرێنن؟ دەزانم لە شکەنجەی رۆڵەکانی دیکەت لە زیندانی خودا و سەرۆک، لە ئێعدام و رفاندن و کوشتنی رۆڵەکانی دیکەت بە فەرمانی خودا و سەروک و سەروکەکان ئازار دەکێشی. دەزانم داێە گیان هەمو رۆژێک دەریایەک فرمێسکی خوێنین بۆ فاتمە و فەرزاد و سەردەشت و سۆران و شلێر و شەوبوەکانت دەڕێژیت! سوێندم بە هەستی بەرز و مێهەربانیت منیش وەکو تۆ توڕە و بێزارم لە خۆم، لە کارنامەی دزێوی پیاوانەمان.
تاوێک گوێم لێ بگرە با بۆت باس بکەم و دڵنیات بکەم کە منیش وک تۆ تورەم لە خۆم و ئەوەی وا مەردە. ئەوجا تێدەگەی کە خۆشت وەک من بێتاوان نیت داێە گیان! تاوانی تۆ بێدەنگیتە! تاوانی من گوێراێەڵیی کوێرانەێە! ئاخر تۆش بێدەنگی داێە گیان! تکات لێ دەکەم دەنگ هەڵبڕە و یارمەتیم بدە! یارمەتیم بکە و بمگێرەوە بۆ خۆت! بۆ ڕۆحی مێهرەبانت! بۆ سۆز و هەستە پیرۆزە ئینسانیەکانت و لەم تەلەسم و جادوە پیرۆزە نا پیرۆزانەی خودا، سەرۆک، نیشتمان، ئاڵا و نەتەوە، دین و… رزگارم بکە با رزگارمان بێت! لە خۆم، ناخۆم و نامۆمیان کردوە و وەک چەک و قەڵەمەکی دەستم کراوم بە ئامراز و بەس کوشتن و توندوتیژی و درۆ و ریا دەزانم. چونکە دەسەڵاتی پیاوانی ئاسمان و زەوەی بەم شتانەوە بەندە!
ئاخر لەو کاتەوە کە گوێم لە دڵی میهرەبانی تۆ نەگرت، لەبەر ئەوەیکە تۆ ژن بویت و بە پێی وتە پیرۆزەکانی ئاسمان ژن بە عەیبەێە و کەم عەقڵ و بە شەیتان دانراوە، بە قسەی باوکمم کرد. ئیتر لەو کاتەوە لە مەکتەب تەنیا وانەکانی مێشکی پیاوانەی باوکمیان پێ دەوتمەوە. هەر فێری وشەی مەردانە و پیاوانەێان دەکردم، وە ناوی تۆێان وەک ژن، بە سوک و زەعێفە لە مزگەوت و لەسەر تەختە رەشی مەکتەب دەنوسی. ئیتر من لە خۆم و تۆ و بەشەر بون دور خرامەوە. ئیتر بوم بەم پیاو و مەردی ملهۆڕەی مەیدانی خۆ کوژی و یەکتر کۆشتن تا حاکمیەتی خوداکانی ئاسمان و زەوی بەرقەرار بێت. لە بیر و پەنجە مەردانە و پیاوانەکانم خوێن دەرژێ، خوێنی براکەم و خۆشکەکەم، خوێنی دەراوسێ و دەروبەرم، خوێنی کچۆڵە عاشقەکان، خوێنی سەرتاسەری جیهان داێە گیان. ئیتر من خۆمم پێ مەرد و پیاوە و ئەوەتا قژی خۆشکم بە هێزی پیاوانەم هەڵکەندوە، بە دەستمەوەێە و خۆم و نەتەوەکم و وڵاتەکەم و خوداکەم شانازی پێوە دەکین. ئێستا من ئەو مەردە بە هێز و ئازاێەم کە لەگەڵ برادەرەکانم پیاوانە هەمو رۆژیک بە بلوک دوعاکان دەکوژین بۆ پاراستنی شەرەف و ناموسی دینمان و خۆمان و تۆ و نەتەوەکانیشان داێە گیان.
هەر ئێستا لە تەلەویزیونەکە دەتوانی حەماسە و داستانی قارەمانتی و مەردانەمان ببینی. سەیری ئەفغانستان بکە داێە گیان چۆن دلێرانە بە چرکەێەک پەنجا کەست بۆ دەتەقێنینەوە، بە تەێارەکانمان دەفڕین و بە فشاردانی دوگمەێەک ١٠ زەماوند و ٢٠ قوتابخانەی منداڵانت بۆ تەخت دەکەین بە بوک و زاوا و منداڵەکانەوە، پاشان وەک قارەمانی سەربەرزی میلەت و وڵات مەراسممان بۆ دەگرن و مەدالیا و خەڵاتی پیاوی گەورەمان پێ دەبەخشن. هەرکاتێک بە فەرماندەیی من دێهاتێک یان شارێک بە جارێک نابود دەبێ، ئەوەند مەدالیا و خەڵاتی قارەمانی وەر دەگرم کە لەسەر سنگم جێگاێان نابێتەوە. دواێە دێمەوە بۆ لای تۆ و هاسەرەکەم و دەڵێم: چۆن مەردێکە کوڕەکەت داێە گیان؟ ئێوەش دەنگ ناکەن؟! بە ماوەی ١مانگ عێراقمان کرد بە دێموکراسی و قارەمانانە زیاتر لە یەک ملیون خەڵکمان کوشت، ئاخر هەمویان، تەنانەت منداڵانی ناو لانکەش تیروریست بون. ئەمە کوڕەکەی خودا وتی کە لە ئامریکا شەوێک جوبرەئیل چوەتە خەوی و پێی وتوە عێراقیەکان تیرۆریستن برۆ لەناویان بەرە.
وەرە سەیر بکە بزانە چەندە مەردین داێە گیان، ئەوەتا لە میسر، سوریە، لیبی، ئەمریکا، ئێران، کوردستان، بەحرەین و لە شەرقەوە بگرە تا غەرب، تا ئامریکای لاتین و ئەفریقا چۆن هێزی بازوی مەردانە و بیری پیرۆزی پیاوانەمان خستوەتە گەڕ و مەردانە بە جارێک سەدان و هەزاران گێرە شیوێن و تیروریست و کافرت بۆ دەکۆژین. داێە گیان وەرە بزانە چۆن بە خۆ تەقاندنەوە و خەتەنە و بەردەبارانی کچەکانت، بە کوشتنی کافرەکان و شەراب خورەکان بەهەشتمان خستوەتە ژێر پێی دایک. وەرە بزانە چۆن بە زمانی دایکیت پەلاماری ناوگەڵی خۆت و خۆشک و ژن و براژن و دایک و کچی یەکتر دەدەین داێە گیان. خودا و سەرۆک شانازیمان پێوە دەکەن. ئاڵاکان لە ئاست قارەمانی و دلێری و بوێریمان سەر نەوی دەکەن کاتێک بە سەربەرزی لە کوشتاری دۆژمنانی دیموکراسی و گێرە شیوێنەکانی شەقام دەگەرێینەوە.
ئاخر ئەگەر ئازا نەبیت و شەڕکەری باش نەبیت پێت دەڵێن ترسنۆک و خوێری. سەیری سەرکۆمارەکانت کردوە؟ پیاوانی بە هەیبەت و ورگ زل؟ تەنانەت لە کاتی شەڕی وڵاتەکانیشماندا ئەوان سەردانی یەکتر دەکەن و ئەو قوماشە ڕادەخەنە ژێر پێی یەکتر کە بە خوێنی ئێمە سوریان کردوە. دەتوانی تێمبگەێەنیت کە بۆچی شەڕ پێویستە؟ بۆچی مەردەکانی بەرێوەبەری جیهان حەتمەن دەبێ لە پێشدا شەڕ بکەن؟ لە پێشدا ئێمەی پیاوانی بە خیرەت و ئازا بدەن بە گژ یەکتریدا و بە هەزاران کەس لە یەکتر بکۆژین؟ وڵاتەکان خاپور و نابود بکەین و دواتر سەرانمان دابنیشن بۆ ماوەێەک ئاشتی بکەن و پاشان دەست پێ بکەنەوە؟ بۆ؟
کاتی ئەوە نەهاتوە کە ئێوە بریار بدەن داێە گیان ئێوە! ئێوە دەتوانن کۆتایی بەم خوێن و تاڵان و بەدبەختیەی ئاکامی عەقڵیەتی پیاوسالاری و باوکسالاری بێنن کە جیهانی ئینسانیمانی کردوەتە گۆرستان و مەرگستان و ئاخستان؟ پیاوانی مەرد و مەردانە بە ئێوە دەڵێن زەعیفە و بێ عەقڵ. هەر ئەمەشە کە لە ناوەندەکانی سیاسەت و بڕیارداندا رێگاتان نادەن بەشدار بن. ئەگەریش دانە دانەێەکتان بکەن بە سەرۆک و وەزیر و گزیر، تەنیا وەک داهۆڵێک و پەیکەرێک بەکارتان دێنن بۆ فریودان. بەڵام هەزار ماشاالله خۆێان پێ عاقڵ و زانا و داناێە، کە چی جیهانیان کردوەتە شێتخانە. هەمو رۆژێک بە هەزاران کەس دەکوژرێت، بە هەزاران لە ژێر تیشکی تیژی عەقڵ و مەعریفەی مەردانەێاندا سەقەت دەبی و بە هەزاران منداڵ هەتیم و بێ سەرپەرەست و بێ سەرپەنا دەبن. هەمو رۆژێک بە سەدان کەس لە برسان و بێ دەرمانی و هەڵهاتن بە دەست پیاوانی قارەمان و سەربازانی مەردەوە دەمرن داێە گیان. لە ژێر تیشکی ورد بینی و عەقڵی پیاوانەێاندا رۆژانە دەێان وڵات خەڵتانی خوێن دەکەن، ژیان و سەرچاوەکانی ژیان کوێر دەکەنەوە و ناوی گەردەلولی دێموکراسیەتە. راستی داێە گیان ئەی بۆچی اللەی مێهرەبان فریای ئەم خەڵکە داماوانە ناکەوێ؟ مەگەر کاری الله چیە لەو ئاسمانە دانیشتوە؟ وابزانم ئەوەیش هەر مەردە و بە هۆی لوت بەرزیی پیاوانەیەوە پێی عەیبە خۆی لەم شتانە هەڵقۆڵێنێت. بڕێک دەڵێن کە لە دنیاکەی دیکە سزای زاڵمان و پیاوە ملهۆڕەکان دەدات؟
نە، داێە گیان، جیهانی پیاوانە فەشەلی هێناوە! مەنتقی پیاوانە لەم دیمەنە خوێناویەی ئێستای جیهان هیچیتر نیە و ناتوانێ چارەسەری بکا. مەنتقی مەردانە تەنیا باوەری بە هێز و توندوتیژیە، بە بێ کوشتار و شەڕ ناتوانێ بژی و بەردەوام بێ. بۆ رزگار بونی ئینسان و جیهانی ئینسانیمان دەبێ دەنگ هەڵبڕن داێە گیان! دەبێ مێهرەبانیی ئێوە ببێتە یاسا و قانون بۆ ژیان و بەرێوە بردن. دەبێ راپەڕن داێە گیان ڕاپەڕن! منداڵانی کار و برسی، هەژارانی جیهان، کچۆڵەکانی ژیر چەقۆی خەتەنە، بوکەکانی گەمارۆ دراو بە بەرد و بلوک بۆ بەردەبارانی پیاوانی سمێل زل و ریشدار، دیلەکانی زیندان، ژنانی حوجرەکانی سیغە، هەتیمە بێ باوک و دایکەانی شەر و شەرمەزاریەکانی مەردانی بە هەیبەت، ئاوارەکانی کەمپەکان و هەڵهاتوەکانی بومبارانی فرۆکەوانە بەرزە فرەکانی مەرگ، پەنابەران و کەنیزەکانی جیهانی مودێرنی پیاوان چاوەرێتانە داێە گیان، دەنگ هەڵبڕن و ڕاپەڕن.
ڕاپەڕن دایکانی جیهان، هەر ئەمڕۆ! دایکانی جیهان، ژنانی خاوەن هەست و دڵ و ویژدان، بە بێ جیاوازی رەنگ و ڕەگەز و ئایین و هەویە پێویستە ڕاپەڕن! منداڵانی شەڕ و برسیەتی پێویستی پێتانە! دەنگی ئێوە قەڵای درندەی پیاوەتی دەڕوخێنیت و ئینسان رزگاری دەبێت!
دەبێ! ڕاپەڕن و چیتر بێدەنگ نەبن. چیتر رێگا مەدەن کوڕەکانتان خەێانەت بە خۆتان و خۆێان بکەن! بە لێبڕاویەوە ڕاگەێەنن: ئێمەی دایکان، ئیتر رێگاتان پێ نادەین لەوە زیاتر بە ناوی پاراستنی وڵات و نیشتمان و دێموکراسی و شەڕی تیروریسم و دیکاتوریەوە لە ناومان بەرن. هەموی خۆتانن، هەموی ئاکامی بیری پیاوانەتانە، هەمو کاردانەوەی عەقڵی مەردانەتانە کە جیهانتان خەڵتانی خوێن و مەرگ و برسیەتی کردوە.
داێە گیان، دەبێ بێدەنگی بشکینن لەبەر حورمەتی ئینسان! وە ڕاگەێەنن کە دایکان چیتر رێگاتان پێ نادا پیاوانی نەخۆش کە دەربارەی مەسەڵە گرنگە ئینسانیەکان بە پێی عەقڵیەتی دۆڕاوتان بریاریان لەسەر بدەن. رێگاتان پێ نادەین دەرباری ئەو کار و مەسەلانەی کە پێوەندی بە ئێوەوە نیە بریاردەر بن. ئێوەی پیاوان، ئێوەی مێردەکانمان و کورەکانمان هەر هەموتان بۆنی گەنیوی لاشەی کوشتارتان لێ دێ. ئیتر بۆتان نیە نە بۆ بەرێوەبردن، نە بۆ سیاسەت کردن، نە بۆ بریاردان و ڕەتکردنەوەکان سەرەڕۆیی بکەن. ئێوە فەشەلتان هێناوە، شکستتان خواردوە و دەبێ واز بێنن.
بەڵێ بۆنی لاشەی کوشتارتان لێ دێت پیاوانی جیهان، پیاوانی خۆتان پێ گەورە، بەڵام بچوک. ئاسمان لە دوکەڵی سوتاندنی ژیان و ئینسان بە دەستی مەردانەتان تەماویە و، زەوی بە بومبەکانی ساختەی عەقڵی مودێرنی پیاوانەتان دەکوڵی و جەهەنمی راستەقینەتان بۆ ئینسان داخستوە. ئیتر ئێمەی دایکان ئیجازەتان پێ نادەین لەوەزیاتر کوڕەکانمان لە بستێنن ئەی پیاو ماقوڵانی خوێنخۆری کۆشک نشینی جیهان. ئیتر رێگاتان پێ نادەین ئێحساسە پیرۆز ئینسانیەکانمان وەک رەحم، مێهربانی، خوشەویستی، خۆ بەخشی، هاوپشتی، تەحەمول کردنی یەکتر کە فێری کورەکان و کچەکانمان کردون لە مێشکیان دەر بێنن، وە پڕی بکەنەوە لە ڕق و قێن، تۆڵە و کۆنەپەرەستی و توندوتیژی!
ئێمەی دایکانی جیهان ئیتر سنورەکانتان ناناسین و لە هەر شوێنێکی دنیا کە هەین، دەبین بە یەک جەستە و یەک بیر و باوری ئینسانی، وە چیتر ئیجازەتان پێ نادەین منداڵەکانمان و کور و کچەکانمان بە بیانوی پاراستنی پیرۆزیە درۆینەکان، سنورەکانتان، ئالاکانتان، خوداکانتان و پێغەمبەرەکانتان بۆ کۆشتن و بریندار کردن و شکەنجە کردنی خەڵکی وڵاتی خۆێان، وە کوڕان و ژنانی وڵاتانی دیکە فێر بکەن. لە دڵی ئەم زەویە کێڵدراوەدا بە بومباکانتان، ئەم زەویە سوتاوە بە ئاگری شەڕەکانتان، دەنگێک بەرز بوەتەوە، دەنگی ئاشتی و ئازادی، دەنگی نەفرەت لە شەر و سەرۆک و خوداکان، دەنگی ئارامی و ئاوەدانی و خۆشەویستی. ئەمە دەنگی دایکانی جیهانە و هاوار دەکا:
چەکەکانتان دانێن پیاوانی قاتڵ، چەک بن ئەی درندەکانی سەرتاسەری مێژو، چەک و شمشێر هاوسەنگی ئینسان و شعوری ئینسانی و عەدالەت نیە! خوین ڕشتنی زیاتر رسوایی و شەرمەزاری و بێ ئابڕوییتان ناشواتەوە بەسیەتی ئیتر! توندوتیژی و کوشتار نیشانەی بە هێز بونتان نیە، بەڵکو لاوازی و ماێە پوچیتانە.
داێە گیان کاتی برێاردانی مێژوییتانە! جیهانی ئینسانی پێویستی پێتانە رزگاری بکەن! بە هەمان شیوە کە پیاوان بە بانگەوازی خوداکانی دەسەڵات و شەیپوری شەڕ، ئامادە دەبن بۆ کوشتار، کارگە و کارخانە و مەزرا بە جێ دێڵن و  دەچن بۆ بەرەکانی کوشتار، دەبێ دایکانی جیهان و ژنانی جیهانیش راپەڕن و پێشیان پێ بگرن، دەبێ بۆ رۆژێکی مێژویی و گەورە، رۆژێک بۆ ڕاوێژ کردن بۆ رزگار بونی ئینسان لە دەستی عەقڵیەتی پیاوسالاران، بۆ رۆژیک بۆ کۆتایی هێنان بە بەردەباران و خەتەنە، قەمچی لێدان و قژ بڕێن، بۆ شکاندنی زیندانەکان و ناوەندەکانی خورافەی مەردانە هەمو کارەکانی ماڵ، چێشتخانە و جل شوتنەکان و حەرەمسەراکان بە جێ بێڵن، عەبا و پەچە و حیجابی ئیهانە و سوک فڕێ بدەن. وەک دایکان و ژنان کۆ ببنەوە و بریاری رزگار بونی ئینسان بدەن.
دایکان دەتوانن بڕیار بدەن با بە هێمنی و دڵفراوانیەوە کە هەر شایستەی خۆێانە، ببنە بنەما و بنەماڵەێەکی گەورەی جیهان شمول بۆ ئەوەیکە ئەم بنەماڵە ئینسانیە بتوانێ لە ئارامی و ئاشتیدا بژیت. با ئیتر هەر کەسە و لە کاتی خۆی و پشت بە باوڕە پیرۆزە ئینسانیەکانی، نەک دەربارەی خودا و سەرۆک و بەرۆک، بەڵکو بۆ کۆتایی هێنان بە جیهانی پیاوسالاریی خوێناوی بریار بدەن.
بە ناوی دایکان و ژنان و بەشەریەتەوە، دەبێ بە بێ لەبەرچاو گرتنی هەویەی دینی و نەتەوەیی و رەگەزی بریار و بانگەوازی یەکگرتن و هاوپشتیی جیهانی بدەن با رزگارمان بێت! ئامانجی ئەم هێزە ئینسانیەی دایکان، یەکگرتویی و هاوپشتی هەمو میلەتان و نەتەوەکانە بۆ چارەسەر کردنی ئاشتیانەی گیروگرفتە جیهانیەکان، لاچونی دیکتاورەکان و دیکتاۆری، بێ دەسەڵات کردنی دین و ئایین لە ژیانی ئینسانیدا و پێک هێنانی دنیاێەکی بە دور لە خۆپەرەستی و خۆ بەزلزانیی پیاوانە و عەقڵیەتی بۆگەنیوی پیاوسالاری دەستەبەر دەکا!.
بە بێ بەشداری و بەکار هێنانی تواناییەکان و ئیرادەی دایکان و ژنانی جیهان، ئینسان و کۆمەڵگای ئینسانیمان رزگار و ئازاد نابێت!

عوسمان مەلا

٩/٥/٢٠١١

٩/٥/٢٠١١

Entry filed under: عو‌سمان- م.

چالاكوانانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌رقاڵی‌ دروستكردنی كه‌مپه‌ینێكن به‌فه‌رمی جه‌لال تاڵه‌بانی پشتگیری خۆی بۆ گه‌نده‌ڵی ڕاگه‌یاند

1 لێدوان Add your own

  • 1. hawbir  |  2011/05/12 له‌ 11:16 PM

    ئه‌وه‌ تو شه‌ره‌فت که‌ نیته‌ تۆ ناتوانی بابه‌تێک بنوسی باسی خواو دینی تیا نه‌بێ

    وەڵام

لێدوانێک بنووسە

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS کمپین بین المللی حقوق بشر

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 813,725 hits