Archive for ئه‌یلول, 2008
جگه له یه‌كێتی و پارتی سه‌رجه‌م حیزبه‌كان بینا حكومییه‌كانیان چۆڵكردووه، ئه‌وانیش تا كۆتایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان مۆڵه‌تیان پێدراوه
دوای ئه‌وه‌ی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو سوپای عێراقی ماوه‌ی 24 سه‌عاتی بۆ حیزبه كوردییه‌كان دانا بۆ چۆڵكردنی باره‌گاكانیان له بینا حكومییه‌كاندا، لایه‌نه كوردییه‌كان داوایان له سوپای عێراقی كردووه كه تا دوا جه‌ژن مۆڵه‌تیان پێ بدرێت له‌و بینایانه‌دا بمێننه‌وه. (زیاتر…)
نه‌وشیروان مسته‌فا:سه‌ركردایه‌تی كورد به‌هۆی ململانێی حیزبیی هه‌لی دیاریكردنی سنوری كوردستانی له‌ده‌س دا
نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت: له‌دوای رووخانی به‌عس، كورد له‌عێراقدا، له‌پاش چه‌ندین ساڵ خه‌بات‌و چاوه‌ڕوانی هه‌لێكی مێژوویی بۆ هه‌ڵكه‌وت، بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌خواسته سه‌ره‌كییه‌كانی، به‌تایبه‌تی دیاریكردنی سنوری كوردستان بچه‌سپێنێ. (زیاتر…)
9 په‌نابه‌ری كورد له‌زیندانی سوید هه‌ڵهاتن
به‌پێی راگه‌یاندێكی فدراسیونی شورای په‌نابه‌ران، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ 9 په‌نابه‌ر كه هه‌مویان په‌نابه‌ری كورد و ئه‌فغانین له زیندانی كۆله‌رێت كه ئاماده‌كرابوون بۆ دیپۆرتكردنه‌وه زیندانیان شكاند‌و هه‌ڵهاتن. (زیاتر…)
به‌رێوبه‌ری پۆلیسی جه‌له‌ولا ده‌ستگیركراو ماڵه‌كه‌شی ته‌قێنرایه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له پۆلیسی ناحیه‌ی جه‌له‌ولای باشوری خانه‌قین ئاشكرای كرد ئامر سریه‌ی فه‌وجی پۆلیسی فریاكه‌وتنی جه‌له‌ولا و دوو ئه‌فسه‌ری یاریده‌ده‌ری، پاشنیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه، له‌لایه‌ن هێزێكی هاوبه‌شی عێراقی – ئه‌مریكییه‌وه ده‌ستگیر كران به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆرستی له‌و ناحیه‌یه. (زیاتر…)
هه‌لێكی مێژویی به‌ڵام له ده‌س چو !
نه‌وشیروان مسته‌فا:
گه‌لان هه‌موو جار هه‌لیان بۆ هه‌ڵ ناكه‌وێ.
له ده‌یان ساڵ خه‌بات و چاوه‌ِروانی دا له زه‌مان و زه‌مینێكی دیاریكراودا ئینجا ره‌نگه یه‌كجار هه‌لێكی له‌بار بۆ گه‌لێ بڕه‌خسێ ئامانجێكی گه‌وره‌ی خۆی به ده‌س بهێنێ. قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له له‌و زه‌مان و زه‌مینه‌دا كارامه‌یی و ناكارامه‌یی یان لێ وه‌شاوه‌یی و لێ نه‌وه‌شاوه‌یی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و گه‌له ده‌رئه‌خا. (زیاتر…)
قادر عه‌زیز: له‌كوردستان، حیزب له‌سه‌روو یاسا‌و په‌رله‌مانه‌وه‌یه‌و بڕیار له‌مه‌سه‌له‌كاندا ته‌نیا به‌ده‌ست یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه
قادر عه‌زیز سكرتێری حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رایگه‌یاند: “له‌كوردستان ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له‌سه‌روو یاسا‌و په‌رله‌مانه‌وه‌یه‌و په‌رله‌مان ناتوانێت له‌حیزب‌و حكومه‌ت بپێچێته‌وه‌و كارا نییه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كێشه‌كان كه‌ڵه‌كه ببن‌و لێپێچینه‌وه نه‌بێت”. (زیاتر…)
ڕه‌خنه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کی تۆراو له وه‌ختی زائیعدا! (له به‌رامبه‌ر ئیدیعاکانی نه‌وشیروان مسته‌فادا)
له‌و ساوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی تۆراوه‌و ده‌زگایه‌کی ژورنالیستی بچووکی به‌ناوی کۆمپانیای ووشه‌وه پێکه‌وه‌ناوه، زیاتر له جارێک له ناواخنی ژماره‌یه‌ک زنجیره ووتاری سیاسی ڕه‌خنه‌ئامێزه‌وه له سه‌رکردایه‌تی کورد، به تایبه‌تیش له ڕابه‌رایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی، گه‌ره‌کیه‌تی خه‌یاڵی “ڕه‌وتی چاکسازی‌و پاکسازی” خۆی بره‌وبداو گوایا وه‌کو قسه‌که‌ری ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، واته یه‌کێتی‌و پارتی ئه‌ژمار بکرێ. (زیاتر…)
سه‌دان چالاکی کورد و ئێرانی داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدامی چالاکانی کورد ده‌که‌ن
له نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆکی ده‌سته‌ڵاتی قه‌زایی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئایه‌توڵا هاشمی شاهروودی، سه‌دان چالاکی سیاسی و فه‌رهه‌نگیی کورد و ئێرانی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌ه‌ی ده‌ستبه‌جێی سزای له‌سێداره‌دانی چالاکانی کورد ده‌که‌ن. (زیاتر…)
ئه‌گه‌ر مارکس نه‌بووایه خه‌ڵک هه‌ژار تر ده‌بوون.
یادی 190 ساڵه‌ی له دایک بوونی کارل مارکس.
ده‌بێت خۆراک و پۆشاک و شوێنی حه‌وانه بۆ مرۆڤ دابین بکرێت، پێش ئه‌وه‌ی ئاووڕبداته‌وه بۆ سیاسه‌ت و زانست‌و ئه‌ده‌ب و ئاین.
به‌شی یه‌که‌م (زیاتر…)
راگه‌یاندراوی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، سه‌باره‌ت به گیراوانی مانگرتووی کورد، له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران!
گه‌لی خۆڕاگر و بنده‌ستی کورد! رۆشنبیران، ئازادیخوازان، لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ! ئۆرگان و، ده‌وڵه‌ته‌کانی ئازاد و دێمۆکراتی جیهان! (زیاتر…)
بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و تاڵه‌بانى سایتى ڕه‌واپۆست یشیان داخست!
وه‌ك ئاشكرایه لاى هه‌مووان ڕێكه‌وتنه ستراتیژیه‌كه‌ى نێوان پدك و ینك كاركردن بوو بۆ ده‌مكوتكردنى ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌نوسانى سه‌ربه‌خۆ ، ئه‌وانه‌ى ڕه‌خنه‌ى جیدى له‌سه‌ر وه‌زعى داڕوخاوى ئه‌مڕۆى كورد به‌ده‌ست مافیاكانیه‌وه ده‌گرن، ئه‌وانه چاره‌نوسیان ده‌بێته كوشتن یان دورخستنه‌وه له كارى ڕۆژنامه‌وانى. (زیاتر…)
ئه‌ڵمانیا باڵوێزی خۆی له تاران بانگ کردۆته‌وه
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی ئه‌لمانیا ڕایگه‌یاند که باڵوێزی وڵاته‌که‌ی له تاران، بۆ دانی ڕوونکردنه‌وه سه‌باره‌ت به به‌شداریی دیپلۆماتێک له ڕێوڕه‌سمێکی سه‌ربازیی کۆماری ئیسلامی‌دا، بانگ کراوه‌ته‌وه. (زیاتر…)
حیزبی حکمه‌تیست پێوه‌ندی خۆی به تیرۆری مه‌لا ئه‌بوبه‌کر تینا ره‌د ده‌کاته‌وه
حیزبی حکمه‌تیست پێوه‌ندی خۆی به تیرۆری مه‌لا ئه‌بوبه‌کر تینا ره‌د ده‌کاته‌وه
بۆرۆژهه‌ڵات – ناوه‌ندی هه‌واڵ: له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که وێنه‌یه‌کی بۆ بۆرۆژهه‌ڵات ناردراوه، کومیته‌ی کوردستانی حیزبی حکمه‌تیست هه‌ر جۆره پێوه‌ندیه‌کی خۆی به تیرۆری مه‌لا ئه‌بوبه‌کر تینا, پێشنوێژی مزگه‌وتی خوله‌فای راشدینی شاری مه‌هاباد، ره‌د ده‌کاته‌وه و (زیاتر…)
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گروپێكی ره‌خنه‌گره‌وه بۆ ئۆپۆزسیۆن
دوای ئه‌وه‌ی به سێ به‌ش، نه‌وشیروان مسته‌فا وتارێكی به‌ناونیشانی «ئێمه‌و ئه‌وان» بڵاوكرده‌وه، چاودێران پێیانوایه ئه‌مه په‌ره‌سه‌ندنێكه له‌هه‌ڵوێستی نه‌وشیران‌و گروپه‌كه‌یدا له «گروپێكی ره‌خنه‌گره‌وه» بۆ گروپێكی ئۆپۆزسێۆن، ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ش هه‌رایه‌كی نوێی له‌نێو كوتله‌كانی یه‌كێتیدا ناوه‌ته‌وه، (زیاتر…)
به‌ریتانیا 500 په‌نابه‌ری ناردووه‌ته‌وه
حكومه‌تی به‌ریتانیا له‌ساڵی رابوردووه زیاتر له 500 په‌نابه‌ری كوردی عێراقی به‌زه‌ره‌ملێ ره‌وانه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره بۆ دژ وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌شاری شه‌فیلد خۆپیشاندانێك سازبكرێت. (زیاتر…)
هه راج حیثیت بو خرج دانشگاه
ئه م کچه 22 ساله ئه مریکائی که ناوی نا تا لیایه وه وینه که ی دیبینن بریاری داوه بو ده رهینان خه رج خویندنی که رشته ی فوق لیسانس و تحقیقا ت مسله ی ژنانه په ردی کچینی خوی به هه رزان به فروشیت. ناتالیا ئه لیت من پیم وانیه به به هه راچی په ر ده ی کچینی خوم موشکله کانم ته واو بوون.هیشتا تاریخ هه راچی دیاری نه کردوه. هه راچی ئه م کا ره ی له سایت ئیبای دا ناوه. (زیاتر…)
کۆمه‌ڵایه‌تی – خۆشه‌ویستی كچه‌كه‌ی داوه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله
خۆشه‌ویستی كچه‌كه‌ی داوه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله
له گه‌رِه‌كی “كوردستان”ی شاری “هه‌ولێر”، باوكێك پاش ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بینی، كوڕه‌كه‌ی داوه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله. (زیاتر…)
110 په‌رله‌مانتار دژایه‌تی 17%ی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نن
گروپی 22ی ته‌مموز‌و هه‌ندێك په‌رله‌مانتاریتری شیعه، ته‌رخانكردنی 17%ی بودجه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و وه‌زاره‌تی پلاندانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه هه‌رێم شایسته‌ی 13% ی بودجه‌یه. (زیاتر…)
ڕاوێژکارێکی مالکی: به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان ئاماژه‌یه‌کی مه‌ترسیداره‌و مالکی سووره له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی داویه‌تی چونکه کورد سنووری خۆی تێپه‌ڕاند
سامی عه‌سکه‌ری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و ڕاوێژکاری نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: حکومه‌تی عێراق نایه‌وێت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه تووشی شه‌ڕ ببێت چونکه ئه‌وه ده‌مانگێڕیته‌وه بۆ ڕۆژه سه‌خته‌کانی پێشوو، هۆکاری کێشه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که هه‌ڵوێستی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری تێگه‌یشتنه و حکومه‌تیش داوای کردووه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنه‌کانی پێشووی،… (زیاتر…)
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌كوردستاندا بریاری شه‌ر به‌ده‌ستی كێیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رۆكی كۆمپانیای ووشه، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر نوسینی وتاره ره‌خنه‌ییه‌كانی، دواهه‌مین وتاری ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به‌ناوی له کوردستان بڕیاری شه‌ڕ به ده‌س کێیه؟
گرنگترین پرسی ئێستامان، سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه
گرنگترین پرسی ئێستامان، سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه
24ی ئه‌م مانگه سایتی ۆركه‌رز لیبه‌رتی چاوپێكه‌وتنێكی دوور‌و درێژی له‌گه‌ڵ ئاسۆ كه‌مال له حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه و ئێمه‌ش لێره‌دا كورته‌یه‌كی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ده‌خه‌ینه پێشچاوتان. (زیاتر…)
پیاوی دوو ژنه ره‌گه‌زنامه‌ی هۆڵه‌ندی پێ‌نادرێت
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی چوار له گه‌وره‌تری شاره‌وانییه‌كانی ،هۆَله‌ند بریار دارا ره‌گه‌زنامه‌ی هۆَڵه‌ندی نه‌به‌خشرێت به‌و پیاوانه‌ی كه زیاتر له هاوسه‌رێكیان هه‌یه . (زیاتر…)
كورسیی دكتۆرا له‌خوێندكارێك وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و ده‌درێته كادرێكی حیزبی
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له زانكۆی سلێمانییه‌وه ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه‌و ناوی پاڵێوراوانی خوێندنی بالاَی تێدایه بۆ ساڵی نوێی خوێندن، له‌به‌شی مێژووی هاوچه‌رخی كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌كانی كۆیه به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمارگه‌ی گشتیی زانكۆ، كه‌هاوكات جێگری لێپرسراوی كۆمیته‌ی زانكۆی كۆیه‌ی یه‌كێتیشه، خراوه‌ته جێگه‌ی خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كه‌و وه‌كو خوێندكاری خوێندنی بالاَ له‌زانكۆی سلێمانی وه‌رگیراوه. (زیاتر…)
کچه‌که‌ی شێخ عمر به‌ڕووتی سه‌ما ده‌کا
فـه‌هـد گـرده‌وانـی، ستۆکهۆڵم
رۆژنامه‌کانی ئینگلیستان و پاشان ئاژانسی ئه‌له‌کتڕۆنی عاره‌بی یه‌کان هه‌واڵی سه‌ماکردنی {یسرا عمر بکری}یان بڵاوکرده‌وه . له ئه‌وڕوپا سه‌ماکردن پیشه‌یه‌کی تازه نی یه، بۆ ئه‌وه‌ی بکرێته هه‌واڵ . (زیاتر…)
CIA: ئوسامه بن لادن قاعیده به‌ڕێوه نابات به‌ڵكو ته‌نها له هه‌وڵی رزگاركردنی گیانی خۆیدایه
مایكل هایدن به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا CIA له لێدوانێكدا ئاشكرایكرد ئوسامه بن لادن له‌ئێستادا سه‌ركردایه‌تی كرده‌وه تیرۆریستی وسه‌ربازیه‌كانی رێكخراوی قاعیده ناكات، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ پاراستن و ده‌ربازكردنی گیانی خۆی. (زیاتر…)
“ئێران مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای قه‌ره‌بووی جه‌نگ له عێراق بكات”
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی له ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی مافی ئه‌وه به‌خۆی ده‌دات كه داوای قه‌ره‌بوو له عێراق بكات به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه لێی كه‌وتووه، رونیشیكرده‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران‌دا نییه ئێستا داوای ئه‌و قه‌ره‌بووه بكات. (زیاتر…)
یه‌كێتی وه‌ڵامی نه‌وشیروان مسته‌فای دایه‌وه
ئیَستا به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی كوردستان له‌و مشتومڕه لاوه‌كیانه گرنگترن كه‌لیَره‌و له‌ویَ و له‌ژیَر ناونیشانی بریقه‌داردا بڵاوده‌كریَنه‌وه (زیاتر…)
جه‌میل باییک : کاراکته‌ری ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤایه‌تی،کۆیلایه‌تی قبوڵ ناکات(به‌شی دووه‌م)
وتووێژی ئاژانسی ده‌نگوباسی فورات ده‌گه‌ڵ جه‌میل باییک سه‌باره‌ت به ده‌ره‌نجامه‌کانی کۆنگره‌ی 10 ی پ ک ک
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕانی له تورکییه‌وه : دیاکۆ هاوار – فه‌رهاد یادگاری
پرسیار : ” پ ک ک ” وه‌ک پارتێکی کادێران و ڕێکخه‌ران بۆ سازدانی سیسته‌می کۆنفێدڕالیزم چلۆن ئه‌رکێک ده‌گرێته سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی؟
جه‌میل باییک : پیلانگێ ی و به‌رده‌وامییه‌کانیی واتا ته‌سفیه‌گه‌ران، پارتی و پێشه‌نگه‌کانی کردبوو به ئامانجی خۆی و ده‌یویست تیایدا سه‌رکه‌وتوو بێت. به‌مه‌ش ده‌یانویست کۆمه‌ڵگا به بێ پێشه‌نگ و بێ ڕێکخراو بهێڵنه‌وه. ویستیان سه‌رۆکایه‌تی له گه‌ل و ” پ ک ک ” ، هه‌روه‌ها ” پ ک ک ” له گه‌ل و ڕێبه‌ره‌که‌ی و گه‌لیش له سه‌رۆک و پارته‌که‌ی داببڕن. به زانابوون هێرشیان کرده سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی و ویستیان گه‌ل و پاڕتی بێ سه‌رۆک بهێڵنه‌وه. که‌ماسییه‌کانی کادێره‌کانی پێشه‌نگی پارتی نه‌یتوانی پێش به سه‌ر‌که‌وتنی ئه‌و پیلانگێڕییه بگرێ و زیانی زوری لێ‌که‌وته‌وه. به بێ بوونی پاڕتێکی پێشڕه‌و له هیچ شوێنێک سه‌ر ناکه‌وی و به تایبه‌تی له‌م دواییانه دا ئه‌وه باش خۆی نیشان دا. (زیاتر…)
عه‌بدوڵا گول سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی دیبلۆماسی ڕایانگه‌یاند: له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق و عه‌بدوڵا گولی سه‌رۆک کۆماری تورکیا چاویان به‌یه‌ک که‌وتووه‌و باسیان له وورده‌کاری سه‌ردانی گول بۆ به‌غداو ڕه‌نگه بۆ هه‌ولێریش کردووه. (زیاتر…)
تیرۆره سپه‌رییه‌كان
جه‌واد حه‌یده‌ری
تیرۆركردنی شه‌هید ئه‌شه‌ره‌ف حسێن په‌ناهی به شێوه‌یه‌كی گوماناوی ( به رووداوی ئۆتۆمبێل) ده‌رده‌خات كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران شێوه‌ی سه‌ركوتكردن و سرینه‌وه‌ی چالاكان و هه‌ڵسوراوانی ئه‌مرۆكه‌ی گۆره‌پانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئێران به گشتی و كوردستان به تایبه‌ت گۆریوه
من هه‌میشه له مردنه كتوپه‌ره‌كان له ئێران به گشتی و له كوردستان به تایبه‌ت گومانم هه‌یه و پێم وایه هه‌میشه ده‌ستێك له پشت ئه‌و مردنانه دا هه‌یه و هیچیان سروشتی و ئاسایی نین. (زیاتر…)
وه‌زیری رۆژشنبیری عێراق به نیازه كارمه‌ندانی راگه‌یاندنی رژێمی به‌عس دابمه‌زرێنێته‌وه
وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ماهر دلی ئیبراهیم رایگه‌یاند، وه‌زراه‌ته‌كه‌ی له به‌رنامه‌یدایه كارمه‌ندانی پێشووی دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندن و رۆشنبیری رژێمی به‌عس دابمه‌زرێنێته‌وه و كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی نوێ دابمه‌زرێنێ. (زیاتر…)
قه‌یرانی خانه‌قین بێ باکی‌و بێ سه‌روبه‌ری‌و بێ ئاگایی‌و بێ به‌رنامه‌یی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردی ده‌رخست
نه‌وشیروان مسته‌فا:له‌وتارێكدا نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت: بڕیاردانی جه‌نگ یه‌كێكه له بڕیاره گرنگ و چاره‌نوسسازه‌کان. جه‌نگ هه‌میشه دوژمنایه‌تی و وێرانی و کوشتن و ئاواره‌یی و کاره‌ساتی جۆراوجۆر به دوای خۆی دا ئه‌هێنێ، له وڵاتانی دنیادا که دامه‌زراوگه‌لی ده‌وڵه‌تیی تێدایه بڕیاردانی جه‌نگ پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆز و پێویستی به لێکۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه لایه‌نه و…. (زیاتر…)
سی و چواره‌مین رۆژی مانگرتن هیدایه‌ت غه‌زاڵی ره‌وانه‌ی خه‌سته‌خانه كرا
ئه‌مرۆ به‌یانی دوای ئه‌وه‌ی كه به‌شی راستی جه‌سته‌ی هیدایه‌ت غه‌زالی له كار كه‌وت و به زۆری كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ی ئێڤینی تاران ره‌انه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه كرا. (زیاتر…)
برایه‌کی ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی تیرۆر کرا
پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ (هه‌ینی) له مه‌یدانی “نه‌بووه‌ت”، ترومبێلێکی نه‌ناسراو برایه‌كی ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی وه‌به‌ردا و له شوێنی ڕووداوه‌که دوورکه‌وته‌وه. سه‌رچاوه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ش ڕایانگه‌یاند که ناوبراو نیوه‌شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌کانیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه. (زیاتر…)
سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات
بریار وایه به‌م نزیكانه عه‌بدوڵا گول سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌سه‌ر بانگێشتی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكۆمار سه‌ردانی عێراق بكات. (زیاتر…)
“هیچ پارێزگا‌و هه‌رێمێك ناتوانێت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكات”
حسێن شه‌هرستانی: حكومه‌تی ناوه‌ند رێگه‌نادات به‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن
حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند: به‌غدا به‌گرێبه‌سته‌كانی به‌شداریی به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان نه‌چووه‌ته‌وه‌و نایاسایین‌و نه‌دراون به‌حكومه‌تی ناوه‌ندیش. (زیاتر…)
کۆبوونه‌وه‌ی چه‌پڵه
هه‌یاس کاردۆ
کۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران که ناوی کۆنگره‌ی 14ی له‌سه‌ر داندرابوو،کۆتایی هات.دوای چه‌ند حه‌وتوو چاوه‌روانی بۆ ئاکامه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه،ته‌نیا شتێکی ده‌ستمان که‌وتوه دیاری کردنی هه‌یئه‌تی رێبه‌ریی نوێ و له سه‌رووی هه‌یئه‌تیشه‌وه،سه‌رۆکی نه‌گۆری هه‌یئه‌ته که ناوی سکرتێری بۆ دیاری کراوه. (زیاتر…)
باڵی سێهه‌می حیزبی دیموکراتی کوردستان
هه واڵی ده ست به كار بوونی باڵی سێهه می حیزبی دیموكراتیان بڵاو كرده وه بڵاو بوه ته وه … (زیاتر…)
“جۆرێك له بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی له سه‌ركردایه‌تی كوردا هه‌یه”
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد واز له مادده‌ی 140 بهێنێت ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی گه‌وره ده‌كات……..
له لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا (voa) نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند: (زیاتر…)
مه‌حمود عوسمان: ناره‌زایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رامبه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن رای سه‌ركردایه‌تی كورد نییه
مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ دووپاتیكرده‌وه ده‌نگدانی لیسته‌كه له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ئه‌نجامی راوێژكردن بووه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ناڕِه‌زایی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌وباره‌یه‌وه به “رای شه‌خسی” وه‌سفكرد. (زیاتر…)
عوسمان ئۆجه‌لان: کۆمه‌ڵه و دێموکراته‌کان که وه‌ک لاشه‌ی مردوویان لێ هاتبوو، زه‌مینه‌ی پێشکه‌وتنیان بۆ پژاک دروستکرد
بلاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی عوسمان ئۆجه‌لان بۆ تورکیا له ڕاگه‌یاندنه‌کانی تورکیا و کوردستان، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری دروست کرد، ئه‌وکات ئاگادارم کرده‌وه که پێش گه‌رانه‌وه‌ی بۆ تورکیا ده‌بێ له‌سه‌ر هێندێک بابه‌ت که پێشتر باسمان لێکردبوو، قسه بکه‌ین. (زیاتر…)
1400 كورد له‌ئیماراتدا كارده‌كه‌ن
به‌پێی ئامارێك كه‌سایتی غفرین نێت بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب «ئیمارات« ئێستا 1400 كوردی سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان له‌بواره جۆراوجۆره‌كاندا كارده‌كه‌ن‌و نیمچه ره‌وه‌ندێكی كوردی‌یان پێكهێناوه. (زیاتر…)
کنارگیری له فراکسیۆنی فه‌عالیه‌ت له ژێر ناوی کۆمه‌ڵه.
من وه‌ک باقی هاورێیانی تر له نێو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه یه‌کێک بووم له‌و که‌سانه‌ی پشتیوانی خۆم له فراکسیۆنی فه‌عالیه‌ت له ژێر ناوی کۆمه‌ڵه ده‌ربڕی. (زیاتر…)
بانكى ناوه‌ندى عێراقى جه‌خت له‌سه‌ر لابردنى سفره‌كانى پاره‌ى عێراقى ده‌کاته‌وه
دكتۆر مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى بانكى ناوه‌ندى عێراقى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه بانكى ناوه‌ندى سفره‌كانى سه‌ر دينارى عێراقى لاده‌بات به‌شێوه‌يه‌ك 1000 دينار ده‌گۆرِێت بۆ 1 دينار، ووتيشى: (زیاتر…)
نازدار… پیاوێكم به‌دڵه ئه‌ده‌ب‌و حورمه‌تی هه‌بێت
كچه گۆرانیبێژ، نازدار حه‌سه‌ن هه‌رچه‌نده له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه خولیای موزیك‌و گۆرانی بووه، به‌ڵام پێشبینی نه‌كردووه ڕۆژێك بێته پێشه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌ربكه‌وێت‌و بناسرێت. (زیاتر…)
رێپێوانی زیندانه سیاسییه‌كان ده‌ستی پێكرد
زیندانیه سیاسییه‌كانی كوردستان چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانییه‌وه رێپێوانێكیان ده‌ستپێكردو بڕیاره یاداشتێك له‌رێگه‌ی نوێنه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان له‌پارێزگای سلێمانی، ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن.
زیندانییه سیاسییه‌كان ژماره‌یان زیاتر له 100 كه‌س ده‌بێت‌و چه‌ند داواكارییه‌كیان هه‌یه، كه‌داواده‌كه‌ن ئه‌و داواكاریانه‌یان بۆ جێبه‌جێبكرێت، له‌سه‌رووی هه‌مویانه‌وه داوای سه‌رفكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌كه‌ن، كه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه بۆ زیندانیه سیاسییه‌كانی عێراق سه‌رفبكرێت.
زیدانیه سیاسییه‌كان به‌هه‌ڵواسینی هێمای له‌سێداره‌دان به‌ملیان‌و ته‌پڵ لێدان رێپێوانه‌كه‌یان ده‌ستپێكردو له‌یاداشته‌كه كه له‌به‌ر ده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی خوێنرایه‌وه پشتگیری خۆیان بۆ زیندانییه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێرانیش ده‌ربڕی‌و به‌ره‌و به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی به‌ڕێكه‌وتن.
پ.هاوڵاتی
گرژی ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌رسه‌لان بایزو قایمقامی دوكانه‌وه
ئا: گۆران دوكانی:
ئه‌رسه‌لان بایز به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی داوا له ره‌زا محه‌مه‌د قایمقامی دوكان ده‌كات كه‌سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی دوكان بكات، ئه‌ویش داواكه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه‌و پێیراده‌گه‌یه‌نێت كه‌ئاماده نییه بچێته مه‌ڵبه‌ند، به‌وه‌ش گرژی له‌نێوان باڵی ریفۆرم‌و خه‌تی گشتیدا دروستده‌بێت له‌دوكان. (زیاتر…)
زانایانی ئاینی داوای داخستنی ڕۆژنامه‌ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كه‌ن
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌كۆپییه‌كی ده‌ست سایتی هاوڵاتی كه‌وتووه، داوای داخستنی رۆژنامه‌ی ئۆكتۆبه‌ر له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن‌و به دوژمنی ئازادی ناویده‌به‌ن. (زیاتر…)
له‌قه‌ره‌ته‌په كورد پشتگیری له‌كۆنه به‌عسییه‌ك ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به هاوڵاتی رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌یه‌كێتی‌و پارتی كاندیدیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی فه‌رمانده‌ی ئه‌و فه‌وجه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی جه‌له‌ولا پێبدرێت، كۆنه به‌عسییه‌و له‌سه‌رده‌می رژێمدا ئامر فه‌وج بووه‌و زه‌وی‌و ئاوی كوردی له‌گوندی ته‌په قه‌وی داگیركردووه. (زیاتر…)
سه‌رۆكی هه‌رێم نازانێت زاراوه‌كان به‌كاربهێنێت
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه (ژماره 300 له 8-9-2008) مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی‌و لیستی یه‌كگرتوو له په‌رلمانی عیراق سازدابوو و… (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)