(کـــه‌ژاڵ ئـــاده‌مـــی)مــــــه‌لاكـــانـــی كـــوردســـتانـــی تــــــووڕه‌كــــــرد
2010/02/14 at 12:52 AIM: 3 comments
مه‌لاكان كوردستان زۆر تووڕه بوون له وتاری ئه‌م هه‌ینییه‌دا زۆر به‌توندی هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ژاڵ ،و هاوکات مه‌لایه کی شاری هه‌ولێر رۆژنامه‌ی پرسی له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وت فڕێ‌دا و هاواری كرد: (ئه‌مه كه‌ژاڵ نائاده‌میيه، ئاده‌می نییه).
که‌ژاڵ ئاده‌می:دوای ئه‌وه‌ی له‌میانی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كورد (كه‌ژاڵ ئاده‌می) گوتبووی: (ئافره‌ت ئه‌گه‌ر خۆی که‌سایه‌تیێکی به‌هێزی ببێت خودایش ناتوانێت ئیستیغلالی بکات) ئه‌مه مه‌لاكانی كوردستانی زۆر تووڕه‌كرد، له شاره‌كانی كوردستان به‌گشتی مه‌لاكان به‌م قسه‌یه نیگه‌ران و تووڕه بوون و له شاری هه‌ولێریش هه‌ندێك مه‌لا له وتاری ئه‌م هه‌ینییه‌دا زۆر به‌توندی هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ژاڵ ئاده‌می، هه‌روه‌ها یه‌كێك له مه‌لاكانی شاری هه‌ولێر رۆژنامه‌ی پرسی له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وت فڕێ‌دا و هاواری كرد: (ئه‌مه كه‌ژاڵ نائاده‌میيه، ئاده‌می نییه). فه‌رموون ده‌قی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی كه‌ژاڵ ئاده‌می بخوێنه‌وه.
كه‌ژال ئاده‌می
ئافره‌ت ئه‌گه‌ر خۆی که‌سایه‌تیێکی به‌هێزی ببێت خودایش ناتوانێت ئیستیغلالی بکات
* كورته‌یه‌ك له ژیانی خۆت باس بكه‌ی؟
جوانترین سڵاوه‌کانم ئاوێته‌ی خۆشه‌ویستی، پێشکه‌ش به جه‌نابت و سه‌رجه‌م خوێنه‌رانی هێژا رۆژنامه‌ی پرس. من که‌ژاڵ ئاده‌می له دایکبوی شاری سه‌قزی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردیستانم. له ئامێزی دایک و باوکێکی شۆڕشگێڕ‌دا چاوم به ڕوی دنیا هه‌ڵهێنا و دایک و باوکم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانده‌توانی زۆڵم و زۆر و ژێرده‌ست بونی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران‌دا قه‌بوڵ بکه‌ن تێکه‌ڵی شۆڕش بون و چونه ناو ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی له چیاکان‌دا. ئیشی سیاسی دایک و باوکم بوه هۆی هه‌ڵبژاردنی ژیانی تاراڤگه. ساڵی 1998 ڕه‌وانه‌ی هه‌نده‌ران بوم و له وڵاتی سوید نیشته جێ بوم. له بواری خوێندندا له زانکۆی ستۆکهۆڵم کۆمه‌ڵناسیم خوێندوه و هه‌روه‌ها له بواری مێژوی مۆسیقا، په‌یوه‌ندی مۆسیقا له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و کاریگه‌ری ئه‌م دوانه له سه‌ر یه‌کتردا له زانکۆ خوێندومه.
* چۆن بوو هاتییه نێو كاری هونه‌ری؟
یه‌که‌م هه‌نگاوم بۆ نێو دنیای هونه‌ر له ته‌مه‌نی 9 ساڵاندا به نوسینی شیعر بو.
له ته‌مه‌نی 16 ساڵاندا له مه‌کته‌بی مۆسیقای سه‌با له خزمه‌ت مامۆستا عه‌لی شه‌کوری ده‌ستم به ژه‌ندنی ئامێری که‌مان کرد و هاوکات تێشکم خسته سه‌ر فێر بونی تێئۆری مۆسیقا. کاتێ مامۆستا بۆ یه‌که‌م جار گوێی له گۆرانی وتنم بو پێشنیاری پێدام شیعره‌کانی خۆم به شیوازی گۆرانی به گوێی جه‌ماوه‌ر بگه‌یێنم. ئاوا بو که له ژێر چاودێری ئه‌و مامۆستادا تیشکم خسته سه‌ر په‌روه‌رده کردنی ده‌نگم. ساڵی 2006 یه‌که‌م به‌رهه‌می من به ناوی *جوانترین وشه* پیشکه‌شی جه‌ماوه‌ر کرا. پاش ئه‌وه‌یش تا به ئه‌مڕۆ ماندونه‌ناسانه درێژه‌م به چالاکیه هونه‌ریه‌کانم داوه و مانگی پێش‌و توانیم دوهه‌م به‌رهه‌می خۆم به ناوی *وڵاتی عه‌شق* پێشکه‌ش به هاووڵاتیان و هونه‌ردۆستان بکه‌م.
* ئێوه ده‌ستی شیعر نوسینیشتان هه‌یه، ئه‌وه‌یان له‌كه‌یه‌وه‌یه‌و چۆن چۆنییه؟
هه‌ر وا که پێشتر ئاماژه‌م پێدا نوسینی شیعر یه‌که‌م هه‌نگاوم بو بۆ نێو دنیای هونه‌ر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خوێندن و نوسینی کوردیان له مه‌کته‌ب لێ قه‌ده‌غه کردبوین من به مه‌به‌ستی فێر بونی خوێندن و نوسینی زبانی دایکی خۆم ده‌ستم کرد به خوێندنه‌وه‌ی دیوانی شیعری مامۆستا قانع. شیعره‌کانی قانع په‌نجێره‌یێکی ڕو به دنیای شیعر بۆم کرده‌وه و هه‌ر له‌و ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه قه‌ڵه‌می شیعر نوسینم گرته ده‌ست.
زۆربه‌ی زۆری گۆرانیه‌کانی من هۆنراوه‌ی خۆمن. مه‌به‌ستم له گۆرانی وتن ئه‌وه‌یه که به‌م شێوه خۆشه‌ویستیم به گوێی بیسه‌ردا بچرپێنم و شیعره‌کانم به شیوازێکی نه‌رم و نیان له باوشی گۆرانیێکدا بخوێنمه‌وه. مۆسیقا هاژه‌ی دڵی پڕ هه‌سته و شیعر زایه‌ڵه‌ی هه‌ستێکی به‌سۆز. کاتێ که پشکۆی شیعر و مۆسیقا پێکه‌وه ئه‌که‌ونه گڕ گرتن ئه‌و کاته‌یه که جوانترین وشه‌کان له باوشی گۆرانیێکدا خۆیان ئه‌نوێنن.
* ده‌كرێ بزانین كه هاتیه ناو ئه‌م جیهانه‌وه كۆمه‌ڵگا چۆن سه‌یری ده‌كردی؟
تا به ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگا به شێوازێکی ناشایست چاوی له که‌ژاڵ نه‌کردوه به‌ڵام حاشا له‌وه‌یش ناکه‌م هه‌ندێک جار ڕویداوه که‌سانێک به حوکمی ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژم به هه‌ڵه لێم تێگه‌یشتون به‌ڵام من به کردار و شێوازی ژیانم هه‌موم تێگه‌یاندوه که‌ژاڵ ئامانجی چیه و چ که‌سایه‌تیێکی هه‌یه. من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوام ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند تا ڕاده‌یێکی زۆر خۆیه‌تی که به شیوازی هه‌ڵس و که‌وت و کرداری بڕیار ئه‌دات کۆمه‌ڵگا چ هه‌ڵوێستێکی به‌رانبه‌ر بگرێت.
* ده‌كرێ پێمان بڵێن گۆرانی بێژی ئافره‌ت، و شاعیری ئافره‌ت یان كچ له‌چی ده‌ترسێ؟
یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی گۆرانیبێژ و شاعیر بون ئه‌وه‌یه که بوێر و ڕچه‌شکێن و نه‌ترس بێت. هه‌رکه‌سێک ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی نه‌بێت ناتوانێت له‌م بواره‌دا به‌رده‌وام بێت. به‌داخه‌وه که‌سایه‌تی ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند زۆرجار له‌ژێر مه‌ترسیدایه و زۆرجار له‌وانه‌یه به‌رد بخرێته سه‌ر ڕێگای به‌ره‌وپێشچون و گه‌شه‌ی به‌ڵام هه‌رگیز نابێ ئه‌وه له‌بیر بکه‌ین که که‌سانێکی زۆر باشیش هه‌ن که دڵسۆزی هونه‌رن و به پشتیوانی خۆیان و به دڵێکی پاکه‌وه کارئاسانیمان بۆ ئه‌که‌ن.
* ده‌ڵێن ئافره‌ت له‌ناو ڕاگه‌یاندن ئیستیغلال ده‌كرێ تۆ له‌م باره‌وه چی ده‌ڵێت؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان ئیستیغلال کردنی ئافره‌ت له ناو دنیای هونه‌ردایه من زۆر به ڕاشکاوی پێتان ئه‌ڵێم ئافره‌ت ئه‌گه‌ر خۆی که‌سایه‌تیێکی به‌هێزی ببێت خودایش ناتوانێت ئیستیغلالی بکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ده‌رکه‌وتن و پێش بردنی کاره‌کانی سه‌ر بۆ داخواسته هه‌ڵه‌کان دابنه‌وێنێت به ئاسانی ئیستیغلال ئه‌کرێت و دڵنیام ئه‌و جۆره به‌ره‌وپێشچونانه نه‌ته‌نیا به‌رده‌وام نابێ به‌ڵکو روخێنه‌ره بۆ که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ند خۆی و سوکایه‌تی کردنه به مانای ژن و بێ حورمه‌تی کردن و چه‌په‌ڵ کردنی هونه‌ره و هه‌روه‌ها خه‌یانه‌ت کردنه به‌و ئافره‌تانه‌ی که ئه‌یانه‌وێ له داهاتودا هه‌نگاو بنێنه ناو دنیای هونه‌ره‌وه.
* ڕووخسار تاچه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه بۆ گۆرانیبێژ به‌تایبه‌تی ئافره‌ت؟
بێگومان کاریگه‌ری هه‌یه به‌ڵام زۆر هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر ڕوخساری هونه‌رمه‌ند پێوه‌ر بێت بۆ نرخاندنی ئاستی هونه‌ره‌که‌ی.
* ئه‌گه‌ر بپرسین ده‌كرێ بزانین ئایا كه‌ژاڵا خان عاشقه؟
من مرۆڤێکم هه‌میشه عاشق و هه‌مو به‌رهه‌مه‌کانی من مه‌خلوقی ئه‌م عه‌شقه‌ن که له‌ناخمدایه. من عاشقی عه‌شقم به هه‌مو پانتایی و به‌رینیه‌وه و ئازاره‌کانیشی لام خۆشه‌ویسته.
* خۆشه‌ویستیت كردووه؟
منیش وه‌کو هه‌مو مرۆڤه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م دنیا ئه‌و چرکه‌ساتانه‌م بوه له ژیانمدا که دڵم له په‌نادیواره‌کانی خۆشه‌ویستیدا له‌رزیوه.
* له چی په‌شیمانی؟
من هه‌رگیز له هه‌ڵه‌کانم په‌شیمان نیم چونکو ئه‌و کاته‌ی که هه‌ڵه‌یێکم کردوه پێم وانه‌بوه هه‌ڵه‌یه بۆیه کردومه. که‌واته هه‌رگیز خۆم لۆمه ناکه‌م بۆ هه‌ڵه‌کانی ژیانم به‌ڵکو تێده‌کۆشم ئازمونی لێو‌ه‌ربگرم و له هه‌ڵه‌کانم شت فێر بم و بیکه‌م به هه‌وێنی کرداری داهاتوم و هه‌وڵ بده‌م هه‌رگیز دوپاتیان نه‌که‌مه‌وه. ته‌نیا شتێک که وام لێده‌کات هه‌ست به په‌شیمانی بکه‌م ئه‌و کاته‌یه که بێ ئه‌وه‌ی خۆم ویستبێتم دڵی مرۆڤێکم له خۆم ڕه‌نجاندبێت.
* چۆنه تائێستا ژیانی هاوسه‌ریت پێك نه‌هێناوه؟
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو ساته‌کانم ته‌رخانی هونه‌ره‌که‌م کردوه و تیشکم خستوه‌ته سه‌ر گه‌یشتن به ئامانجه‌کانم له‌م بواره‌دا. له‌م قۆناخه‌ی ئێستای ژیانمدا کاتم بۆ پێک هێنانی ژیانی هاوسه‌ری نیه.
* بۆچی ئافره‌تان به‌گشتی په‌نا بۆ گریان ده‌به‌ن، له‌كاتی هه‌ر شتێك كه‌به‌سه‌ریان بێت؟
گریان شتێکی سروشتیه و هه‌مو مرۆڤێک پێویستی پێیه‌تی. من پێم وایه ئافره‌تان زۆرتر په‌نا بۆ گریان ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له پیشان دانی خه‌فه‌ته‌کانیان ناترسن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه له یاد نه‌که‌ین که هه‌ندێک جار گریان له کاتی خۆشیشدا خۆی پیشان ئه‌دات.
* ئه‌گه‌ر كوڕێك داوای خۆشه‌ویستیت لێبكات تۆ چۆن وه‌ڵامی ده‌ده‌یته‌وه؟
من ڕێزم هه‌یه بۆ هه‌ستی مرۆڤه‌کان و خۆشه‌ویستی ئه‌بێ دولایه‌نه بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی داوای خۆشه‌ویستیم لێ ئه‌کات من ئه‌و هه‌سته‌م به‌رانبه‌ری نه‌بێت زۆر به ڕێزه‌وه داواکه‌ی ڕه‌ت ئه‌که‌مه‌وه.
* كه‌ژاڵا خان بڕوای به فره‌ژنی هه‌یه؟
هه‌ر ئه‌ونده ئه‌توانم بڵێم که ئه‌م دیارده‌یه قوڵترین سوکایه‌تی و بێ حورمه‌تیه به ژن.
* گوێ له ده‌نگی كام هونه‌رمه‌ند ڕاده‌گری، گه‌نجه‌كان؟
گوێ له هه‌مویان ئه‌گرم و بۆ هه‌وڵدان و ماندوبونیان ڕێزم هه‌یه به‌ڵام گۆرانیبێژێک که به‌رده‌وام گوێی لێ ئه‌گرم مامۆستای هه‌میشه زیندو سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانیه.
* ئێستا له ته‌مه‌نی گه‌نجیدای، ئایا له پیری ناترسی؟
ئه‌زانم رۆژێک وه‌رزی خه‌زانی عومرم دێت. ئه‌و کاتانه له پیری ئه‌ترسم که هه‌ست بکه‌م عومری لاویم به فیڕۆ ئه‌ده‌م و هیچ قازانجێکم بۆ خۆم، ده‌وروبه‌رم و کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی نه‌بێت. هیوادارم هه‌رگیز ئه‌و هه‌سته له ناخمدا نه‌خولقێت.
* كه‌ژاڵا خان به‌چی تووڕه‌ده‌بێ؟
شتێک که زۆر زیز و بێزارم ده‌کا کاتێکه مرۆڤه‌کان ڕاست نین، دوڕه‌نگن و له‌گه‌ڵ یه‌کتر درۆ ئه‌که‌ن.
* ده‌كرێ بزانین تائێستا خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی، یان ئایا چه‌ند سێدیت هه‌یه؟
تا به ئه‌مڕۆ خاوه‌نی 2 ئاڵبۆمی بلاوکراوه و 4 کلیپم و به‌رهه‌می نوێیشم به ده‌سته‌وه‌یه.
* بۆچی به‌رده‌وام جلوبه‌رگه‌كانت كوردین؟
من کوردم، گۆرانیبێژێکم به زبانی کوردی گۆرانی ده‌چڕم و پێم خۆشه ڕوخساریشم نوێنه‌ری کیژێکی کورد بێت. جگه له هه‌مو ئه‌مانه من جلی کوردیم زۆر لا جوانه به ڵام ئه‌مه به‌و مانا نیه که ته‌عه‌سوبم هه‌یه یا خود دژی جلی دیکه‌م.
* ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕایته‌وه بۆ كوردستان، به‌ڵام ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ت كه‌مبوو بۆچی؟
ئه‌و سه‌فه‌ره‌م به مه‌به‌ستی دیداری کوردیستان بۆ یه‌که‌م جار و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می *وڵاتی عه‌شق* و کلیپ کردنی دو له گۆرانیه نوێکانم له لایه‌ن کۆمپانی چوارچراوه بو. به‌داخه‌وه به‌هۆی ئیش و کارم له ئه‌وروپا ئه‌م سه‌فه‌ره‌م زۆر کو‌رت بو و ته‌نیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک له هه‌وڵێر مامه‌وه. هیوادارم له سه‌فه‌ره‌کانی داهاتومدا شانازی ئه‌وه‌م بێت سه‌ردانی هه‌مو شاره‌کان بکه‌م و گوڵی ماچ بده‌م له به‌رۆکی هه‌مو شاره‌کانی کوردستانه شیرینه‌که‌م.
* كاتێك گه‌ڕایته‌وه كوردستان هه‌ستت به چیكرد؟
به خۆشحاڵیه‌وه له‌گه‌ڵ پێشوازیێکی زۆر گه‌رم، دنیایێک ڕێز و حورمه‌ت و زه‌ریایێک له موحه‌به‌ت و خۆشه‌ویستی ڕوبه‌ڕو بومه‌وه. هه‌ر ئه‌ونده ئه‌توانم بڵێم پێش له هاتنه‌وه‌م بۆ کوردستان زۆر هه‌ستم به غه‌ریبی له تاراڤگه نه‌ئه‌کرد به‌ڵام پاش سه‌فه‌ری کوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئه‌وروپا به ڕاستی هه‌ست به غه‌ریبیێکی قوڵ ئه‌که‌م.
* كام شاری كوردستانت پێ خۆشه؟
هه‌مو شار و شارۆچکه و گونده‌کانی کوردستانی گه‌وره بۆ من ئازیزن.
* چ جیاوازییه‌كت بینی له‌نێوان هه‌ولێرو ئه‌و شاره‌ی خۆت لێی ده‌ژی ئێستا؟
به بڕوای من هه‌ڵه‌یه گه‌ر بمه‌وێ پێکه‌وه قیاسیان بکه‌م. ڕه‌وشتی ژیان لێره و له‌وێ زۆر جیاوازه و هیچ شتێکیان له یه‌ک ناچێت. هه‌ردولا خاڵی لاواز و خاڵی به‌هێزی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
* بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه له كوردستان كۆنسێرت بگێڕیت؟
ئاواتی منه که ڕۆژێک بتوانم له ئامێزی خه‌ڵک و وڵاته‌که‌ی خۆمدا به‌رهه‌مه‌کانم پێشکه‌ش بکه‌م و هه‌ر کات ئه‌م هه‌له‌م بۆ بڕه‌خسێت به باوشێکی کراوه‌وه پێشوازی لێ ئه‌که‌م.
* چ جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوان كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌شنێ و كه‌ژاڵا ئاده‌می؟
هۆنراوه و شێواز و ستایلی مۆسیقایێک که من له به‌رهه‌مه‌کانمدا به کاری ئه‌هێنم جیاوازه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی خاتو ده‌شنێ. گرینگه که ئێمه ڕێز له هه‌مو بۆچونێک بگرین.
* ئه‌و كاره هونه‌ری و جلوبه‌رگانه‌ی كه ده‌شنێ و لۆكه ده‌یكه‌ن تاچه‌ند له‌گه‌ڵا داب و نه‌ریت و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ده‌گونجێ؟
له‌وانه‌ی هه‌ندێک پێیان وابێ گونجاو نه‌بێ به‌ڵام ئێمه هه‌رگیز نابێ ئه‌وه له‌بیر بکه‌ین که هه‌ڵبژاردنی شێوازی جل و به‌رگ سه‌ره‌تایی‌ترین مافی هه‌ر مرۆڤێکه و ئێمه هه‌رگیز بۆمان نیه ئه‌م مافه له هیچ مرۆڤێک بستێنین.
* زۆر له هونه‌رمه‌ندان ڕه‌خنه له كاره‌كانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌گرن، تۆ له‌م باره‌وه چیت هه‌یه؟
من پێم خۆش نیه خۆم تێکه‌ڵی ئه‌م ململانێ بکه‌م که له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی مۆسیقادا هه‌یه. ئیشی من ته‌فسیری دنیای مۆسیقای ئه‌مڕۆ نیه. له جیاتی ئه‌وه‌ی هێزی خۆم ته‌رخانی ڕه‌خنه گرتن له‌م و له‌و بکه‌م هه‌وڵ ئه‌ده‌م به‌رهه‌می جوان بخولقێنم و به‌رهه‌مه‌کانم نوێنه‌ری بیر و بۆچونه‌کانی خۆم بن.
* بۆ كاره هونه‌رییه‌كانت سه‌فه‌رت نه‌كردووه بۆ هیچ وڵاتێكی تر، به مه‌به‌ستی كلیپ كردن بێت یان خود به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ده‌نگ؟
هه‌مو به‌رهه‌مه‌کانی من تا به ئه‌مڕۆ له ستۆدیۆکانی وڵاتی سوید تۆمار کراون به‌ڵام له داهاتودا پێم وابێ سه‌فه‌رێکم له پێش بێت که له کاتی خۆیدا زانیاری زۆرتر ئه‌درێته خزمه‌تتان.
* زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان زیاد ئه‌سعه‌د به مامۆستای خۆیان ده‌زانن، ده‌كرێ بزانین كه‌ژاڵا خان كێ به مامۆستای خۆی ده‌زانێ؟
من مامۆستا عه‌لی شه‌کوری که 10 ساڵه مامۆستای مۆسیقامه و له مه‌کته‌بی ئه‌ودا به ئێره گه‌یشتوم، به مامۆستای خۆم ئه‌زانم.
* بۆ هۆنراوه‌و ئاوازی گۆرانییه‌كانت پشت به كێ ده‌به‌ستی، ئایا ته‌نیا یه‌ك كه‌س دیاری ده‌كه‌ین كه ئاواز‌و هۆنراوه‌ی لێوه‌ربگری یان جیاوازی هه‌یه له نێوان شاعیر‌و ئاوازدانه‌ره‌كانن هه‌ر یه‌كه هی كه‌سێكه؟
من هه‌ر ئاوازدانه‌رێک که ئیشیم پێ جوان بێت و له‌گه‌ڵ شێوازی مۆسیقای من بێته‌وه به‌دڵ و به گیان ئیشه‌کانی ئه‌خه‌مه سه‌ر چاوم. سه‌باره‌ت به هۆنراوه زۆر لام گرینگه هۆنراوه‌کان نوسراوه‌ی ئافره‌تان بن و نوێنه‌ری هه‌ستی ئافره‌تانه بن. هه‌ر له سه‌ره‌تای ئیشی هونه‌ریمه‌وه ئامانج و مه‌به‌ستم ئه‌وه بوه ده‌نگێک بم بۆ ئه‌ده‌بیاتی ژنان.
* دوا وته‌ت چییه؟
له‌م سه‌رما و سه‌غڵه‌تی غوربه‌ته‌وه گه‌رمترین و جوانترین سۆز و خۆشه‌ویستیتان پێشکه‌ش ئه‌که‌م. سپاسی هه‌موتان ئه‌که‌م بۆ پشتیوانی‌تان. بونی که‌ژاڵ به بونی ئێوه‌وه مانا په‌یدا ئه‌کات. سپاسی رۆژنامه‌ی پرس ئه‌که‌م که ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان بۆ ڕه‌خساندم تا له په‌نجێره‌ی ڕۆژنامه‌که‌تانه‌وه له‌گه‌ڵ خوێنه‌رانی هێژا بدوێم.
سه‌رچاوه:گۆڤاری پرس
کاتێک مرۆڤ وەفای بۆ (خوا) نابێت، سپڵەیی لە چ ئاستێک‌دا دەبێت..؟
وەڵامێک بۆ کەژاڵ ئادەمی
لەم رۆژانە لە رێگەی ماڵپەری (کوردستان نێت) بابەتێکم بەرچاو کەوت، لە ژێر ناونیشانێکی سەیر، کە من نامەوێ دووبارەی بکەمەوە چونکە قسەیەکی زۆر مناڵانە و هەرزەکارانە بوو.
بەهەر حاڵ من نازانم حیکەمەتی نووسین لەم وڵاتەدا بەدەستی هەندێک نووسەرەوە بۆچی بەو شێوە سەر لێ شێواوییە رۆیشتووە..؟؟!!َ
لەگەڵ رێزم بۆ ئەو نووسەرانەی بەویژدانەوەی قەڵەمەکانیان دەوەشێنن بەو ویژدانەوە بابەت و بۆچوونەکانیان دەنووسن، بەڵام ئەفسوس بۆ هەندێک لەو هەرزە نووسەرانەی دێن بەناوی موسەقەف بوون و گەیشتن بە لووتکەی تێگەیشتن دێن یەکسەر دەست باسی ئاین و ئاینزاکان و بەوەش ناوەست باسی یەزدانی باڵادەست دەکەن، ئەو یەزدان و خواوەندەی دروست کەری و خاوەنی بوونی هەموو مرۆڤێکە، ئیتر نازانم بەچ هەست و نەفەسێکی مرۆڤانە حەق بەخۆیان دەدەن بێوەفایی بەرامبەر بە یەزدانیان دەکەن، ئاخر من بە ئێوە دەڵێم دەتوانن خۆتان لە رحمەتەکانی خوا بێ بەری بکەن و خواردن و خواردنەوە نەخۆن و هەناسە هەڵنمژن…؟؟!!
یاخوود پێم ناڵێن هەر مرۆڤێک ئەگەر وەفای بۆ خوای گەورە نەبێت پێتان وایە وەفای بۆ خودی خۆی و خەڵک و دەور و بەرو نیشتمانەکەی دەبێت..؟؟!! لەکاتێک (خودا)ـی کار بەجێ ئەو هەموو چاکەی ئەو لەگەڵ بەندەکانی خۆی کردووە، چ کەسێک دەتوانێ لە بەرامبەر تۆدا بیکات..؟؟ یاخوود بۆت بکات؟؟
سەیرەم پێدێت کچێک یاخوود خانمێک کاتێک دەیەوێ رایەک یاخوود بۆچونێک لەسەر ژن بوونی خۆی یاخوود کچ بوونی خۆی بنوسێت، یەکسەر ئاماژەیەکی راستەوخۆ بۆ (خودا) دەکات، کە گوایە ئافەرەتێک ئەگەر شەخسیەتێکی باشی هەبێت، ئەوا یەزدانیش ناتوانێ ئیستغلالی بکات سەیرە!!!
سەیرتر ئەوەیە ئەو بۆچوونە مناڵیە، ئاخر کەسێک کە تۆی دروست کردووە، کە ئەویش (خوای گەورەیە) بۆچی پێویستی بە ئیسغلال کردنی تۆ هەبێت..؟ ئاخر ئەزانی ئەو جۆرە نووسینانە لە بەری ئەوەی شەخسیەت و کەامەت بۆ تۆ پەیدا بکات، بەڵکو ناشرینت ئەکات خانمی بەڕێز، دوای تۆ لە ئێستادا واتازە بەتازە خەریکی ئەوەیت ببیتە کچە گۆرانیبێژێک و گۆرانی بڵێت بۆ میللەتەکەت، ئەو میلەتەی سێ بەش و نیوێکی موسڵمانە و کەمن موژدەی ئەوەت پێ ئەدەم لەدوای ئەو نووسینەتەوە، ئەگەر داوای لێبوردن لە خوای گەورەو خەڵکی موسڵمان نەکەیت، ئەوا هونەرەکەت لە سەر مەرزی حاجی ئۆمەران ناگاتە ئەو دیو سنوور و بۆت دەنێرنەوە..!!
ئاخر بەڕێز تۆ تائێستا مناڵێکی لە ئەلف و بێ ی ژیانیش هونەریش تێ ناگەیت، بەچ حەقێک ئافرەت بوونی خۆت گوایە زۆر بەشەهامەتەوە بۆ چوون دەربڕینی لەو شێوەیە دەر دەبڕی، بەڵام تۆش وەک ئەو کابرایەی لەلادێیەکەی خۆیان کەس لە مەجلیسی ئاغاکەی ناوی نەدەهێنا، دەچوو لە رێگای کانی (……) دەکرد، بۆ ئەوەی بڵێن ئەوە فڵانەکەس بوو ئەو رێگایەی پیس کرد و لەوێدا دانیشتووە، بەرێز ئەگەر تۆ بەراستی باسی مافی ژن ئەکەیت و مناڵانە هاتووی لە خۆتەوە بۆچوون دەردەبڕی، ئاخر ئەوەتا ئەو خوایە گەورەی لەو کتێبە پیرۆزەی کە دڵنیام ئەگەر کەسێکی رۆشنبیر و رۆشنفکر بوویتایە، ئەتزانی لە (قورئانی پیرۆزدا) یەک سورەتی گەورەی بەناوی ئافرەتەوە ناردووە، کە ئەویش سوورەتی (النساْ ) کە ئەگەر جارێک بیخوێنیتەوە تەریق دەبیتەوە و شەرم داتدەگرێ و چیتر ئەو مافە بەخۆت نادەی قسەی لەو جۆرە بکەیت.
بەهەر حاڵ من نامەوێ لەو زیاتر سەری خوێنەران بیشێنم، ئەو بابەتەم لەوە بەرچاو کەوت کاتێک لە یەکێک لەمەلای مزگەوتەکانی شاری هەولێر لەسەر مینبەر بە دەنگێکی بەرزەوە باسی لەو بابەتە کرد و گوتی لە ماڵەپەرەکان ئافرەتێک بەو شێوەیە باس لە خوای گەورە دەکات، بۆیە کاتێک منیش خوێندمەوە ویستم وەڵامێکی کورتت بۆ دابینێم، ئەگەر ئەم جارەش هاتیەوە بۆ هەولێر پۆستەر وێنەو کلیپەکانت لە چوار چرا لەگەڵ خۆت ببەوە بۆ ئەو وڵاتە بە خۆرایی بیدە بەخەڵک چونکە دڵنیات دەکەمەوە سیدەکەت بای بای.
کامەران ئەحمەد – هەولێر
Entry filed under: Categori, که‌ژاڵ ئاده‌می.
1. serwan amin | 2010/02/15 له 12:35 PM
به‌لای منه‌وه ئه‌گه‌ر خوا هه‌بێت ئه‌و له هونه‌ر و مۆسیقادا خۆی ده‌بینێته‌وه، خوا ته‌ژها مرۆڤه‌کان دروستیان کردوه هیچ بونیکی واقیعی نیه، به‌ڵام بۆ نمونه هێنانه‌وه وه‌ک که‌ژاڵ ده‌ڵێ باشه، واته هیچ که‌س ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌عبایه که پێی ده‌ڵێن خوا.
ده‌ست خۆش کچی چاو نه‌ترس له دڕنده‌و جانه‌وه‌ری ئیسلامی
2. azad | 2010/04/25 له 10:08 AIM:
mnish alem afrat na balko mrov gar xawny xwdy xwy bo awa xwda(wata, din-piaw- komalga-siasat) natwann controly bkan.
barez kazhal adamy, am jora mrovanan hawladan banawy Xwda o Alla wa controlman bkan .
taman drezh o sarkawto bit
3. ali | 2011/06/24 له 4:39 PM
تا که‌ی گوێ له‌م ئیسلامه بێ مێشکانه بگرین وکات ومێشک وئینته‌رنێت وچه‌نده‌ها شتی تریشی پێوه مه‌شغووڵ بکه‌ین، ئنجا هه‌ر سه‌گێ بووه‌رێ من به‌ردی تێ گرم به‌ردی مه‌ریخیش به‌شیان ناکات،وازیان لێ بێنن با به‌ده‌ردی خۆیانه‌وه بتلێنه‌وه.