Archive for كانونی دووه‌م, 2011
به‌رهه‌م صاڵح:پــێویستــه گــۆران گــرده‌كــه چــۆڵ بــكــات
به‌رهه‌م ساڵح:تاڵه‌بانی هه‌ڵه‌ی كرد گردو بیناكه‌ی دا به‌گۆڕان
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری خۆی بۆداواكارییه‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوپات كرده‌وه سه‌باه‌رت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵ و مولكی حكومه‌ت له لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه. (زیاتر…)
کــۆمەڵگــاى کــوردستــان چ جــۆرە گــۆڕانێــکی پێــویستە؟!
گەردەلولى هەڵپێچانى دەسەڵاتە ستەمکارو دکتاتۆرە بۆرژوازیەکانى دنیاى عەرەب، ترس و خۆفى خستوەتە دڵى هەموو هاوشێوەکانیانەوە. لە میعمەر قەزافیەوە تا عەلى عەبدوڵا و ئەسەد و ئەوانى تر. کوردستانیش لەم چوارچێوەیە بەدەر نیە. چونکە لێکچونێکى زۆر لە نێوان ئەو وڵاتانەو کوردستان هەیە. ئەو ستەمکاریەى لەوێ پەتى تەحەمولى جەماوەرى کرێکار‌و زەحمەتکێشى پچڕاندوە، لە کوردستانیش ئەو پەتەى بە ئەندازەى تاڵە مویەک باریک کردوەتەوە. (زیاتر…)
ئه‌مڕۆ ته‌قه له ماڵی گه‌وره هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان(عوسمان بانیمارانی)كرا
دوای ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و گه‌نده‌ڵیه‌كان، یه‌كێتی و پارتی به‌توندی جوابی به‌یانه‌كه‌ی گۆڕانیان دایه‌وه و ئێستا ڕه‌وشێكی ململانێ دروست بووه.هه‌ر ئه‌مڕۆ له شوێنێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له ماڵی گه‌وره هه‌ڵسوڕای گۆڕان عوسمان بانیمارانی كرا كه بوویه هۆی دروستكردنی نیگه‌رانی و په‌شۆكی له‌گه‌ڕه‌كه‌كه. (زیاتر…)
به‌شار ئه‌سه‌د كۆمه‌ڵێك چاكسازی سنورداری رِاگه‌یاند
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه تونس و میسرِ و یه‌مه‌نی گرتۆته‌وه سه‌رهه‌ڵدانی دۆخێكی نوێیه له خۆرهه‌لاَتی ناوه‌رِاست
به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا كۆمه‌ڵێك چاكسازی سیاسی سست و لاوه‌كی رِاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌و شۆرِشه جه‌ماوه‌ریه‌ی كه هه‌ر یه‌ك له ولاَتی تونس و میسرِی گرته‌وه و داوای گۆرِڕنكاری رِیشه‌یی له سیسته‌مه‌ی سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی و ئابوری ولاَته‌كانیاندا ده‌كه‌ن. (زیاتر…)
مــه‌لا كـــرێكـــار فه‌تـــوای حـــه‌ڵاڵی تــــاڵانــی‌و بـــڕۆیـــی ده‌دات
كاوان عه‌بدوڵڵا: مه‌لا كرێكار ئه‌میری پێشووی ئه‌نسارولئیسلام فه‌توای حه‌ڵاڵی تاڵانی‌و بڕۆیی دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.له‌میانی كۆڕێكیدا كه له‌ژووری دیدی نوێ بۆی ئه‌نجامدرا، مه‌لا كرێكار ئه‌میری پێشووی ئه‌نسارولئیسلام رایگه‌یاند (زیاتر…)
به‌رهه‌م ساڵح:گۆڕان داوای هه‌ڵته‌كاندی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و قانونی هه‌رێم ده‌كات
ئۆپۆزسیۆن كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگی ژیانی دیموكراسی خه‌ڵكی كوردستانه، به بایه‌خه‌وه رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ده‌نرخێنین
PNA – هاورِێ باوه‌یس / سلێمانی ـ ئه‌مڕۆ له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی،د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ڵویستی حكومه‌تی له باره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان، بۆ رۆژنامه‌نوسان رونكرده‌وه. (زیاتر…)
نه‌وشیروان مسته‌فا:ئه‌م زمانه سیاسییه‌ی كه ئه‌م جه‌ماعه‌ته ئه‌مجاره به‌كاریانهێناوه له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی نیشانه‌ی دواكه‌وتنه له بیری سیاسی‌دا
سازدانی: هۆشیار عه‌بدوڵا/له به‌رنامه‌ی روبه‌ڕوی كه‌ناڵی ئاسمانی KNN نه‌وشیروان مسته‌فا باس له هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی 29-1-2011ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات، هاوكات رایده‌گه‌یه‌نێت: “ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه جوڵانه‌وه‌كه‌مان، نیه‌تی ئه‌وه‌ی هێناوه كه جوڵانه‌وه‌یه‌كی هێمنانه بێت، جوڵانه‌وه‌یه‌كی ئاشتییانه بێت، جوڵانه‌وه‌یه‌كی دیموكراتیانه بێت، (زیاتر…)
میسر:سبه‌ینێ خۆپیشاندانێکی ملیۆن که‌سی دژی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامده‌درێت
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌ک به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه) له حه‌وته‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌کاندا مانگرتنی گشتی راده‌گه‌یه‌نرێت.به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی هه‌واڵی (AFP) وا بڕیاره سبه‌ینێ (سێشه‌ممه) خۆپیشاندانێکی ملیۆن که‌سی له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ڕێوه‌بچێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، له‌مڕۆوه به به‌شداری لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌کاری بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌که ده‌کرێت و تێیدا داوا له حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر ده‌کرێت ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت. (زیاتر…)
میسر و تونس جیاوازیه‌کان و ئاڵوگۆڕه‌کان به‌ره‌و کوێ !
نوری به‌شیر:به‌دوای ناڕه‌زایه‌تی و دوایی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی تونس بۆ نان و ئازادی، وه ڕاونانی سه‌رۆکی ئه‌و ووڵاته وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداری یه‌که‌می سیسته‌مێکی سه‌رمایه‌دای سه‌رکوت و گه‌نده‌ڵ، وه‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبی حاکم، ئومێد به‌م ڕاپه‌ڕینه‌و هه‌لومه‌رجێکی شۆڕشگێڕانه له‌تونسدا، به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی حزبه بۆرژوازیه‌کانه‌وه که‌هاته پێشه‌وه، زۆرێک له‌ووڵاتانی باکوری ئه‌فریقاو ووڵاتانێکی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه، (زیاتر…)
کەمپینی راپرسی بۆ دیارکردنی چارەنووسی خەڵکی کوردستان.
بۆ تێکڕای هاوڵاتیانی کوردستان.
راپرسی ئامرازی دیموکراسی راستەوخۆیە و ئەوپەڕی رێز نواندنە بۆ بیروبۆچوونی یەک بە یەکی تاکی کۆمەڵگە. نەتەوە یەکگرتووەکان لەپێناو سەقامگیرکردنی پێگەی ئاشتی و تەبایی لەنێو گەلان لە (زیاتر…)
مه‌رجی به‌دیهێنانی خواسته‌کانی خه‌ڵک،ڕاوه‌ستانه له‌ژێر ئاڵای چینی کرێکار‌و کۆمۆنیزمدا!
به‌یاننامه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان
به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به یاننامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، هه‌ریه‌ک له‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وحکومه‌ت و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی و پارتی وه‌ڵامی شه‌ڕئامێزیان به‌گۆڕان دایه‌وه‌وده‌سبه‌جێ هێزه میلیشیاییه‌کانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و ڕێکخستنه‌کانیان خسته ئاماده‌باشییه‌وه‌و فه‌زای کۆمه‌ڵگایان میلیتاریزه کردوو شاری سلێمانیان بۆمه‌یدانی هه‌ڵایسانی بارگرژی و شه‌ڕێکی ناوخۆ ئاماده‌کرد (زیاتر…)
به شێک له سه‌ركرده دیاره‌كانی یه‌كێتی ده‌ستخۆشیان له نه‌وشیروان ده‌كه‌ن
پارتی داوای له یه‌كێتی كردووه به‌ڕوونی و به‌توندی دژی ئه‌و به‌یاننامه بوه‌ستنه‌وه
به‌شێك له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی یه‌كێتی دژی پارتی ده‌ستخۆشیان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و خودی نه‌وشیروان موسته‌فای سه‌رۆكی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كردووه سه‌باره‌ت به‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ده‌ریان كردووه، (زیاتر…)
كـــوردستان،میـــسر و تونس نیه به‌ڵام سویسراش نیـــه
قوباد تاڵه‌بانی كوڕی مام جه‌لال سه‌رۆكی عێراق له واشنتۆنه‌وه رایگه‌یاند: هیچ كات ناكرێت كوردستان به تونس و میسر به‌راوردبكرێت و ناشكرێت بڵێین كوردستان سویسرایه.قوباد تاڵه‌بانی كوڕی مام جه‌لال سه‌رۆكی عێراق و سكرتێری یه‌كێتی له وێبلۆگه شه‌خسیه‌كه‌یدا ده‌نووسێت:
ئه‌م زمانه سیاسییه‌ی كه یه‌كێتی و پارتی ئه‌مجاره به‌كاریانهێنا،نیشانه‌ی دواكه‌وتنه له بیری سیاسی‌دا
سیناریۆی سیاسی خۆمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له ئارادایه
نه‌وشیروان مسته‌فا:له به‌رنامه‌ی (روبه‌ڕو) كه ئه‌مشه‌و سه‌عات 9 به كاتی كوردستان له كه‌ناڵی ئاسمانی KNN په‌خش ده‌كرێت، نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له هۆكاره‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی دوێنێ (یه‌كشه‌ممه)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌لومه‌رجی سیاسی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. (زیاتر…)
حیزبی كۆمۆنیست داوا ده‌كات چینی كرێكار له‌نێوان باڵه‌كانی(گۆڕان‌و یه‌كێتی)خۆی جیابكاته‌وه .
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ئه‌و بارودۆخه‌ی له كوردستان دروستبووه درێژكراوه‌ی شه‌ڕی نێوان یه‌كێتی‌و گۆڕانه‌و رایشده‌گه‌یه‌نێت كه‌ده‌بێت شورای خه‌ڵك خۆیان یاسادانه‌ر‌و رێسادانه‌ری كوردستانبن نه‌ك بۆیان دابنرێت. خه‌سره‌و سایه ـ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستانی عێراق، له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ده‌ستوور، (زیاتر…)
گۆڕان بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌كراوه
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان بانگهێشت نه‌كراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ست كوردستانیوز كه‌وتووه” به‌شێكی گرنگی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ، هه‌ڵوه‌سته‌كردنه له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه‌وی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. (زیاتر…)
زەهرا بەهرامی ئێعدام کرا
زەهرا بەهرامی شارۆمەندی ئێرانی–هولەندی کە لە جەرایانی نارازایەتیەکانی 6ی بەفرانباری ساڵی 1388ی هەتاویی دەستبەسەرکرابوو، بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و پارێزەرەکەی سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە ئێعدام کرا.ئەمرۆ شەممە 9ی بەفرانبار لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئێعدام کردنی زەهرا بەهرامی؛ (زیاتر…)
لە سوید شەڵتەرەكانی داڵدان چۆن بەڕێوەدەچن؟
هەڵاڵە رافیع، بەڕێوەبەری ماڵی داڵدەدانی ژنان (نی‌نا) لەسوید لەوتووێژێك لەگەڵ وارڤین، باس لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی سیستەمی شەڵتەرەكان دەكات و دەڵێ لە وڵاتَێكی پێشكەوتووی وەك سویدیش رێژەی توندوتیژی دژی ژن لەهەڵكشاندایە. ئەو گوتی”بەگوێرەی راپۆرتێكی شەڵتەرەكانی سوید لەم 10 دەساڵەی دواییدا توندوتیژی بەرانبەر بەژنان لەسوید لە 33% زیادیكردووە. بەمەرجێ ئەو حاڵەتانەی كەپۆلیس لێی ئاگادارە، تەنیا٢٥%ـە”. (زیاتر…)
به‌یاننامه‌ى هاوبه‌شى مه‌كته‌بى سیاسى(پ.د.ك) و (ی.ن.ك)سه‌باره‌ت به سیاسه‌تى ئاژاوه‌گێڕى سه‌رانى گۆڕان
گه‌لى ئازادى خوازى كوردستان!
له‌كاتێكدا، سه‌رۆكى هه‌رێم، په‌رله‌مان‌و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هێزه‌كانى ئیئتیلافى كوردستانى، له‌گه‌ڵیاندا، ڕاى گشتى گه‌له‌كه‌مان‌و ڕێكخراو و سه‌ندیكاو خه‌مخۆرانى به‌دیهێنانى ئامانجه به‌دینه‌هاتووه‌كانى كوردستان، (زیاتر…)
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاند
چه‌ندین ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی له ئێستادا،بونه‌ته هۆی بێزای خه‌ڵكی كوردستان و پێشیانوایه یه‌كه‌مین هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دیاردانه
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی:
بسم الله الرحمن الرحیم (زیاتر…)
“گـــۆڕان خه‌ڵک ده‌وروژێنێت”…”هـــه‌رێم لـــه تـــونـــس ده‌چـــێت”
پارتی: گۆڕان خه‌ڵک ده‌وروژێنێت و چه‌واشه‌یان ده‌کات… گۆڕان: له رووى گه‌نده‌ڵى و حوکمى بنه‌ماڵه‌وه، هه‌رێم له تونس ده‌چێت
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له راگه‌یاندنه‌کانیدا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هه‌واڵه‌کانی تونس ده‌گوێزێته‌وه و لایه‌نه هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و وڵاتی تونس بڵاوده‌کاته‌وه، به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتیش بۆچونیان وایه، ئه‌و کاره‌ی گۆڕان ده‌یکات هاندانه بۆ توندتیژی و «هه‌رێم زۆر له تونس جیاوازه». (زیاتر…)
هه‌ولێر:خۆپێشاندانه ئەمڕۆ كونسوڵخانەی ئێران بە دروشمی”ئەی كۆماری سێدارە دەربچۆ لەم شارە”بەردباران كرا
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ٢٩ی ژانویەی ٢٠١١، به ئاماده‌بوونی سه‌دان چالاكوانانی سیاسیی و مه‌ده‌نی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان له به‌رده‌م كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران خۆپێشاندانێك رێكخرا.ئێواه‌ری دوێنێ هاوكات له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له‌شاری هه‌ولێریش خۆپێشاندانێك له دژی بڕیاری زیندانیكردنی چالاكانی سیاسیی له به‌رده‌م كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رێوه‌چوو، (زیاتر…)
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم:له هیچ لایه‌نێك قبووڵ ناكرێت ره‌وشی هه‌رێم و ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی تێك بدات .
گۆڕان له رێگه‌ی كه‌ی ئێن ئێنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی داوای گۆڕانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو وه‌زعه‌كه ده‌كات
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی به‌یانامه‌كه‌ی گۆڕانی دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند ئه‌م وه‌زعه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد بووه، له هیچ لایه‌نێك قبووڵ ناكرێت ره‌وشی هه‌رێم و ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی تێك بدات. (زیاتر…)
شۆڕشی دیموکراتی یان شۆڕشی سۆسیالیستی
تۆنی کیلف:لە گشت ئەو وڵاتانەدا کە دیموکراسی سیاسی تێدا نیە- واتە لەڕێی سیستمێکی شاهانەی ڕەها، سوپا، فاشیزم یان دەسەڵاتێکی ئیمپریالیزمی بێگانەوە حوکمڕانی دەکرێت- مەسەلەی بوونی دیمکراسی پێویستییەکی ئاشکرایە. وە ئێمەش، سۆسیالیستە شۆڕشگێڕەکان، بێووچان تێدەکۆشن بۆ هێنانەدی: (زیاتر…)
وه‌زیرێكی عێراقی:دوای میسر،نۆبه‌ی سوریایه
وه‌زیرێكی پێشووی عێراق به ئاماژه‌دان به به‌گڵگه‌نامه‌كانی ویكیلكس ، ئاشكرایكرد” دوای میسر ، سوریا گرژی و ئاڵۆزی به‌خۆوه ده‌بینێت.
ئه‌و وه‌زیره عێراقیه كه ناوه‌كه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه ، له‌ڕێی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردون به یه‌كێك له كه‌ناڵه عێراقیه‌كانی ڕاگه‌یاندوه”
واشنتن پۆست:تورِه‌یی گه‌لی میسرِ ئه‌مریكای توشی سه‌رسامی كردوه
رِۆژنامه‌ی واشنتن پۆستى ئه‌مریكی بلاَویكرده‌وه پێویسته ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ حوسنی موبارِه‌كی سه‌رۆكی میسرِ بپچرِێنێت، ئاماژه‌شی كرد خۆپیشاندانه‌كانی گه‌لی میسرِ له ته‌واوی ناوچه‌كانی ئه‌و ولاَته به شێوه‌یه‌كه كه هه‌رگیز ئیداره‌ی ئه‌مریكا و جگه له ئه‌مریكاش چاورِێیان نه‌كردوه. (زیاتر…)
به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستان
هاونیشتیمانانی سه‌ربه‌رزی کوردستان
وه‌ک هه‌موو به‌چاوی خۆتان ئه‌بینن رۆژی که‌وتنی رژێمه دیکتاتۆره‌کان له زۆربه‌ی وڵاته سته‌مکار و داخراوه‌کانی دنیا و ناوچه‌که ده‌ستی پێ کردووه‌و شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایی له‌پێناو ئازادی و دادپه‌روه‌ریدا جه‌ماوه‌ری وڵاته جیاوازه‌کانی ته‌نیوه.
جیهانی عەرەب لەبەردەم ئاڵوگۆڕی سیاسی‌دا
عەبدوڵا مەحمود:خرۆشان و هاتنەمەیدانی خەڵکی تونس کە بە شۆڕشی یاسەمین ناودەبرێ، بووە هۆی ڕاوەدونانی سەرۆکی ئەم وڵاتەو هەڵوەشاندنەوەی حکومەت، ئەمەش دەسپێکی دەورەیەکی سیاسی نوێیە لە دنیای عەرەبدا.خرۆشان و ڕاپەرێنی خەڵكی تونس و نەفرەت و ناڕەزایەتی قوڵی زوربەی وڵاتە عەرەبیەکان لەدەسەڵات سیاسی ئەو وڵاتانە، ڕیشەی لە زەمینەو ژینگەیەکی هاوبەشدایە. (زیاتر…)
خۆپیشاندان و خۆسوتاندن
زمناکۆ عزیز:یه‌کێک له خاڵه هاوبه‌شه‌کانی هه‌موو گۆڕانکاریه‌ک له سیته‌می ده‌سه‌ڵات و خه‌بات بۆ فه‌رزرکردنی چاکسازی به‌سه‌ریدا، خۆپیشاندانه، که پێبه‌پێی ئاڵوگۆڕه‌کان ئه‌و خۆپیشاندانه به‌ره‌وپێشه‌وه چووه‌و سه‌ره‌نجام ئاڵ‌وگۆڕێک پێشهاتووه. یان باشتر بووه، یاخود زۆر خراپتر بووه. (زیاتر…)
خـــۆپیشاندان میـــسر تـــه واوی شـــاره کانی گـــرتـــه وه
ویراش نیوز:ئاژانه کانی هه واڵ بڵاویان کرده وه که خۆپیشاندان بریاریان داوه شه ۆ له شه قامه کان بمێنه وه، هاوکات داوا ده که ن حوسنی موباره‌ك ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه یان وڵات به‌جێبهێڵێت. (زیاتر…)
ڕق و تـــــووره ێ كـــــرێـــــكارانـــــی ئێـــــران خـــــۆدڕۆ
اعتراضات و درگیری کارگران ایران خودرو
خــــۆپیشاندان لــــە میــــسر قــــەدەغــــەكــــرا
هاوکات میسر پێگه ی ئه‌نته‌رنێت و فه یسبوک داده‌خات
خۆپیشانده‌ران داواى كۆتایی هێنان به حوكمى 30 ساڵه‌ى حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى میسر ده‌كه‌ن، و داواده‌كه‌ن كه چاكسازى له میسر بكرێت و ئازادى بۆ هاولاَتیان فه‌راهه‌م بكرێت تا بژێوى ژیانى هاولاَتیان باشتربكرێت. (زیاتر…)
كونسوڵخانه‌ى ئێران ئاماده‌كارى ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی له‌هه‌ولێر ده‌كات
به‌رپرسى رۆشنبیرى كونسوڵگه‌رى ئیران له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند ئاماده‌كاریه‌كان به‌مه‌به‌ستى ئاهه‌نگ گێڕان به‌بونه‌ى 22ى به‌همه‌ن كه‌ده‌كاته 11ی شوبات ساڵیادی شۆرشى ئیسلامى ئیران ده‌ستى پێكردوه.راویژكارى رۆشنبیرى كونسوڵخانه‌ى ئیران له‌هه‌ولێر شیخ “موزه‌فه‌ر ره‌مه‌زانى” به‌ئاژانسى هه‌واڵى په‌یامنێرى راگه‌یاند: (زیاتر…)
فـــاولـــی سیـــاسی پـــژاک بـــە ئـــەنـــقەســـتە
له میسر سبه‌ینێ گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان به‌رێوه‌ده‌چێت
محه‌مه‌د به‌رادعی، وتی:”حوسنی موباره‌ك ماوه‌ی 30 ساڵه خزمه‌تی وڵات ده‌كات و له ئێستاشدا كاتی ئه‌و ه هاتوه خانه‌نشین ببێت”.
هاوكات پێشبینیكردوه، سبه‌ینێ هه‌ینی، گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان ئه‌نجامبدرێت.پێكدادانی توند له‌نێوان خۆپیشانده‌ران‌و هێزه ئه‌منییه‌كاندا روویداوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامن، (زیاتر…)
یه‌مه‌ن هاوڵاتیان داوا له‌سه‌رۆکی وڵات ده‌که‌ن ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان کرده وه که ئه‌مشه‌و هاوڵاتیانی خۆپێشانده‌ر ته‌قه‌یان له‌بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌شاری سوێس كردووه و پەلاماری باره‌گایه‌كی پارتی ده‌سه‌ڵاتداریان داوە و پۆلیسیش بۆ بڵاوە پێكردنی هاوڵاتیان غازی فرمێسكڕێژیان بەكارهێناوە . خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی یه‌مه‌ن له‌کاتێکدایه که له‌ئێستادا په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته سه‌رقاڵی تاوتوێکردنی پڕۆژه‌یاسایاک بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی وڵات تاهه‌تایه له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه، له‌هه‌مانکاتدا ئۆپۆزسیۆن سه‌رۆکی وڵات به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، که له‌هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتودا کوڕه گه‌وره‌که‌ی به‌ناوی (ئه‌حمه‌د) جێی بگرێته‌وه، که له‌ئێستادا فه‌رمانده‌ی هێزی پاسه‌وانی کۆمارییه. (زیاتر…)
سەبارەت بە شەری حزبی دیموکرات لە دژی کۆمەلە
هیئتی ئیجرایی کۆمیتەی کۆردستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری -حکمەتیست
بۆ بێنینی وڤیــدیــــۆکه کلێک سه ر وێنه که بکه
نیگه‌رانیه‌کانی خه‌یاڵدانی مه‌لا به‌ختیار له‌په‌یوه‌ند به‌به‌راوردی تونس‌و کوردستانه‌وه
حه‌مه‌غه‌فور:ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ ژماره5385ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه23-01-11 ووتارێکی مه‌لا به‌ختیاری له‌ژێر ناونیشانی”تونس‌و کوردستان، به‌راورد یان کاردانه‌وه؟”ی وه‌کو سه‌رووتاری خۆی دابه‌زاندووه. نووسه‌ر له‌و ووتاره‌یدا نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ئه‌گه‌ری په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌یاڵدانی ڕاپه‌ڕینی برسیه‌کانی تونس‌و ڕۆژئاوای عه‌ره‌بی بۆ کوردستان نیشانداوه. مه‌لا به‌ختیار مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌حزبه‌که‌ی‌و ئه‌زموونی کوردستانیش بکات به‌هه‌ر شێوازێک خۆی پێیباشه. (زیاتر…)
پێکدادان له‌نێوان خوێندکاران و هێزه ئه‌منییه‌کاندا رویدا
ناڕه‌زاییه‌کانی خوێندکارانی ئاماده‌یی دژی بڕیارێکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رده‌وامی هه‌یه‌و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) خوێندکارانی ئاماده‌یی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر خۆپیشاندانێکیان به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا.خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی خوێندکارانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر که ده‌یان خوێندکار به‌شدارییان تێدا کرد، له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاری قه‌ڵادزێ ئه‌نجامدراو خوێندکاران داوا ده‌که‌ن، (زیاتر…)
ڕیگه به‌دانانی په‌یكه‌ری ئازادی بۆ شه‌هید سه‌رده‌شت نادرێت
هه‌ولێر شوێنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌رده‌شتی تیا نابێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر له‌به‌رده‌م چاوی پۆلیسه‌وه ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ڕفێندراو پاشان شه‌هید كرا هاوڵاتیانی كوردستان به‌گه‌نج و پیرو لاوه‌وه به‌مه‌به‌ستی پرۆتستۆكردنی ئه‌و كاره تیرۆرستیه كه‌وتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌و كه‌یه‌سه‌ش بوو به‌كه‌یسێكی جیهانی و له‌سه‌رانسه‌ری جیهان دةنگی دایه‌وه. (زیاتر…)
یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان،رێک وه‌ک ئه‌وه‌یه که (به‌ز به کتک بسپێری)!
دارا ئه‌حمه‌د:یاسای خۆپیشاندانه‌کان له کوردستان له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا شه‌پۆلێکی فراوانی له ناڕه‌زایه‌تی له نێو جه‌ماوه‌ری کوردستاندا خوڵقاند و زۆر شار‌و شارۆچکه‌ی کوردستان خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌تی له دژی ئه‌م یاسایه به خۆیه‌وه بینی و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له شه‌قامه‌کانی ژماره‌یه‌ک له پایته‌خت و شاره‌کانی ئه‌وروپا له به‌رانبه‌ریدا به‌رزبۆوه. (زیاتر…)
كێن ئه‌وانه‌ی به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ خه‌ڵك ده‌كوژن
رۆژانه چه‌ندین هاولاَتی و پله‌داری سه‌ربازی و خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی ، دوور له چاوی خه‌ڵك ده‌كوژرێن.
به‌ڵگه‌نامه:كوردستانیوزله‌ڕێگه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وتووه‌و تیایدا ئه‌و لایه‌نه ئاشكرا ده‌كات رۆژانه خه‌ڵكی به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ تیرۆر ده‌كه‌ن. (زیاتر…)
ناره‌زایه‌تی جیهانی رۆژی 29ی جانیوه‌ری دژ به سزای له سێداره‌دان له ئیران
با ناره‌زایه‌تی جیهانی رۆژی 29ی جانیوه‌ری دژ به سزای له سێداره‌دان له ئیران، بکه‌ینه سه‌نگه‌رێکی پته‌و له پێناو قه‌ده‌غه‌کردنی سزای له سێداره‌دان له هه‌موو ناوچه‌که!رژێمی ئیسلامی ئیران یه‌کێک له ره‌شترین ئه‌و رژێمانه‌یه له جیهاندا که که ته‌نها به سه‌رکوت و ئه‌نجامدانی ده‌یان هه‌زار سزای له‌سێداره‌دان توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵاتکه‌ی رابگرێت به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی ئازدیخوازی ئیرانه‌وه. (زیاتر…)
کاک ئاسۆساڵح داوەرێکی شارەزا نەبووی
تاریق یوسفی:هەرکەسێک کەباوەری بە ئیدۆلۆژیەک یا ئاینێک وە هەرزهنیەتێکی دیکە کە باوەر مەندانە قەبوڵی دەکات وە بۆسەرخستنیشی فیداکارانە هەوڵ دەدات ئەوەدەتوانین بڵێین مرۆڤ گەلێکن کەتوانیویانە بەدەرەجەی تێگەیشتن بەباوەریان بگەن وەشەیداوعاشقانەش بێ هیچ سڵ کردنێک هەنگاودەنێن بۆپێش کەوتنی رەوتی خەباتیان وەلەوڕێگایەش قارەمانانە تا ترۆپکی سەرخستن تێ دەکۆشن. (زیاتر…)
کۆنترۆڵی ئازادی به فادیمه کۆتایی نایه‌ت
به‌هۆی خیتابی دینی مه‌لاکانه‌وه هه‌ندێ شوێنی کوردستان نزیکه ببێته وه‌زیریستانی ئه‌فغانستان!
نالیا ئیبراهیم:له ساڵڕۆژی فادیمه‌دا که سیمبۆڵی خۆشه‌ویستییه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی ناو کۆمه‌ڵگای پیاوسالاریه، گرنگه ئه‌مڕۆژه به‌رزبنرخێنرێت و گشت مرۆڤ دۆسته‌کان چالاکه‌نه کار بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی تراژیدیای له‌مجۆره دووباره نه‌بێته‌وه.چیتر کوشتنی به‌ناو شه‌ره‌ف نه‌بێته خۆراکی ئه‌وانه‌ی له ژێرناوی که‌لتوورو شه‌ره‌فدا ڕێزی مرۆڤایه‌تی ناگرن، (زیاتر…)
خـــــۆنیشاندانی میـــــسری هـــــه‌ژانـــــد
خۆنیشاندانی تونێس ته شینه ی کرده ناۆ میسره وه
پۆلیسی میسر گازی فرمێسک ڕێژ و شیلانکی ئاوی به‌دژی خۆنیشانده‌ران له قاهیره به‌کارهێنا، که له‌وێ به هه‌زاران که‌س کۆبوونه‌وه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌دژی سه‌رۆک موباره‌ک و حکومه‌ته‌که‌ی. (زیاتر…)
بارزانی:نابێت نووسه‌ران هێڵی سوور ببه‌زێنن،مامۆستای ئایینیش فه‌توای ته‌كفیرو كوشتنی خه‌ڵك بدات
ناكرێ ئه‌زموونی خۆمان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی تونس به‌راورد بكه‌ین
ئێمه باوه‌رِمان به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و ناكرێ ئه‌زموونی خۆمان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی تونس به‌راورد بكه‌ین ، ئێمه به هۆی تانك و زریپۆشه‌وه نه‌هاتوینه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات ، (زیاتر…)
نـــابێت مـامۆستایان پـــانتۆڵـــی كـــاوبـــۆ لـــه‌پـــێ بـــكه‌ن
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێكردنی كاوبۆ شتێكی شارستانی نییه
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌مامۆستایان ده‌كات له له‌پێكردنی كاوبۆو به‌كارهێنانی خشڵ‌و زێڕ دووربكه‌ونه‌وه. (زیاتر…)
نـــامه یه ك بـــۆ خـــوا …… شيـــركـــۆ بيـــكه س
بعد از کشتار حلبجه درد نامه ای طولانی برای خدا نوشتم
بعد از کشتار حلبجه
درد نامه ای طولانی برای خدا نوشتم (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)