Archive for تشرینی دووه‌م, 2008
نه‌وشیروان‌و یه‌كێتی بۆ ئه‌و یارییه به میلله‌ت ده‌كه‌ن؟
حزبه‌كانی كوردستان به ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆنیانه‌وه، كه له راستیدا حزبی ئۆپۆزسیۆن له كوردستاندا نییه، هه‌میشه هه‌وڵیانداوه كۆمه‌ڵگای كوردی بكه‌نه كۆمه‌ڵگایه‌كی حزبی. ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌و پێكهاته‌كانی تری كۆمه‌ڵگاش ته‌واوكه‌ری ئه‌م هه‌وڵه‌بوون، چونكه هه‌موو ئه‌وانیش له‌سێبه‌ری حزبدان یان به‌واتایه‌كی تر نه‌یانتوانیوه خۆیان له بازنه‌ی ته‌سكی حزب ده‌ربازبكه‌ن، هه‌ر له حكومه‌ته‌وه بگره تاكو په‌رله‌مان‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و راگه‌یاندن‌و په‌روه‌رده‌و زانكۆ‌و هه‌موو ئه‌وانی تریش، بۆیه هه‌ر كاتێك حزب گلۆره‌ی كه‌وته لێژییه‌وه ئیتر كه‌واته كۆمه‌ڵگا له له‌ناوچوونه، (زیاتر…)
سریه‌كانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در هه‌ره‌شه‌یان له به‌رپرسانی كورد كردوه
سایتی ئیلاف له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردی یه‌وه ئاشكرای كرد چه‌ند سریه‌یه‌كی نهێنی سه‌ر به ره‌وتی سه‌دری شیعه هه‌ره‌شه‌یان له به‌رپرسانی كورد كردوه كه له حكومه‌تی عراق دا كارده‌كه‌ن..
> لەهەولێر زانکۆیەکی تایبەتی تورکی دەکرێتەوە
ڕۆژی پێنچشەممە لەمیانەی ئاهەنگێکدا بە ئامادەبونی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و دبلۆماتکارانی تورکیا کۆمپانیای فەزلەری تورکی یەکەم زانکۆی تورکی بەناوی زانکۆی ئیشق کردەوە.
سەرۆکی حوکەمەتی هەرێم “نێچیرڤان بارزانی” لەکردنەوەی زانکۆکەدا سوپاسی حکومەتی تورکیای کرد بۆ ئەو دەستپێشخەرییەو ڕایگەیاند کە کردنەوەی ئەو زانۆکیە بەتەنها ڕووداوێکی پەروەردەیی نیە لە پێشکەوتنی پەروەردە بەڵکو هەنگاوێکی یارمەتیدەر دەبێت بۆ پڕۆسەی سیاسی. (زیاتر…)
> ره‌فسه‌نجانی: داگیركردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشه‌نده بوو
به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی دیاركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ئێران، بۆ یه‌كه‌مین جار له ماوه‌ی سی ساڵی رابردو و دوای هاته سه‌ركارهاتنی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئاشكرای كرد: داگیركردنی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له تاران له ساڵی 1979 له لایه‌ن خوێنكارانی لایه‌نگری رێبه‌ری شۆرش ئێران” ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی” هه‌ڵه‌یه‌كی كوشه‌نده بوو. (زیاتر…)
> عه‌لی ئه‌شته‌ری به تاوانی سیخوری بۆ ئیسراییل له سێداره درا
به‌ڕێوه‌به‌ری دژه سیخوری وه‌زاره‌تی ئتلاعاتی ئێرانی هه‌واڵی له سێداره‌دانی”عه‌لی ئه‌شته‌ری” به تاوانی سیخوری بۆ ئیسراییل كه ساڵی پار به‌و سزایه مه‌حكووم كرا بوو، بڵاو كرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێرانی له‌و باره‌وه‌یه به ئاژانسی ده‌نگۆباسی” ئیسنا”ی، وت:” سزای له سێداره دانی عه‌لی ئه‌شته‌ری بۆ كاربه‌ده‌ستانی دادوه‌ری ئه‌و وڵاته روون و ئاشكرا بووه و هیچ گومانێكیان له تاوانی ناوبراو نه‌بووه. (زیاتر…)
> ژنانی ئه‌ڵمانی له 1918وه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه!
نه‌وه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژی دوانزه‌ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1918ی زاینی، خاڵێک بۆ ده‌ستوری ئه‌ڵمانیا زیاد کرا (یه‌ک خاڵ، دو دێڕ، چه‌ند رسته) که نوسینیان له ده‌ستوری ئه‌م وڵاته‌دا، به‌رهه‌می ده‌یان ساڵ هه‌وڵ و خه‌بات و تێکۆشانی ژنانی ئه‌ڵمانی بو، خه‌بات و تێکۆشان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌کسانی ژن و پیاو، په‌سه‌ند کردنی ئه‌م خاڵه و نوسینی له ده‌ستوری ئه‌ڵمانیادا، “مافی ده‌نگدان” بو بۆ ژنانی ئه‌ڵمانی. (زیاتر…)
جێگری لیژنه‌ی به‌رگری له‌په‌رله‌مانی بولگاریا: بولگاریا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نه‌داوه‌ته كورد
یانكۆ یانكۆڤ جێگری لیژنه‌ی به‌رگری له‌په‌رله‌مانی بولگاریا راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست-ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند كه حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌پێی مه‌رجه‌كانی ناتۆ، ناتوانێت چه‌كه‌وته‌قه‌مه‌نی بداته هیچ گروپێكی نایاسایی.
له‌مباره‌یه‌وه ناوبراو سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته گوتی” كارێكی زه‌حمه‌ته كه بولگاریا چه‌كه‌وته‌قه‌مه‌نی بۆ كورده‌كانی باكووری عێراق ناردربێت. (زیاتر…)
> سعودیە رەتیكردەوە كە رێگەی دابێ بە مەلا عومەر مافی پەنابەری پێبدات
ریاز رەتیكردەوە كە لە هەندێ راپۆرتی راگەیاندنەكاندا باسی ئەوە كراوە كە سعودیە رێگەی دابێ بە مەلا عومەر سەركردەی سیاسی بزوتنەوەی تاڵیبان وەكو پەنابەری سیاسی قبوڵ بكات، لەسەرچاوەیەكی بەرپرسی وەزارەتی دەرەوە بیستراوە ئەو هەواڵە دوورە لە راستی و بە هیچ شێوەیەك باس نەكراوە. (زیاتر…)
> كورد له‌پاڵپشتیكردنی مالكی به‌رده‌وام ده‌بێت
فریاد ره‌واندزی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستان، له‌رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه پاڵپشتیكردنی لیسته‌كه‌ی بۆ نوری مالكی سه‌رۆكی حومه‌تی عێراق دووپات ده‌كاته‌وه.
ئاوێنه، به‌غدا: ئه‌م راگه‌یاندنه له‌كاتێكدایه كه له‌دووهه‌فته‌ی رابردوو نوری مالكی له سێ بۆنه‌ی جیاوازدا هێرشی كرده سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و به پێشێلكاری ده‌ستوری له‌قه‌ڵه‌میدان. (زیاتر…)
> هه‌زارجار پیرۆزت بێت خه‌ڵاتی زێڕینت؛ مامۆستا که‌ریم کابان.
یاشیخ
هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی خه‌ڵاتکردنی مامۆستا که‌ریم کابان له سایتی ئاڵای ئازادی‌دا رۆژی 14/11/2008 دا له ئاهه‌نگێکی سازدراوو تایبه‌تدا مایه‌ی خۆشحاڵیم بوو. هه‌رچه‌نده ده‌کرا زووتربێت. به‌ڵام ئه‌نجامدانی کارێکی به‌جێه‌و جێگای پێزانینه به‌تایبه‌ت به‌ڕێزی که‌له‌ژیاندایه‌و تا به‌چاووهه‌ستی خۆی بزانێت که له‌دڵووده‌روونی میلله‌ته‌که‌یدایه‌و ئازیزوخۆشه‌ویسته. (زیاتر…)
> “له یه‌كێتیدا بنه‌ماڵه سه‌روه‌ره و سه‌ركردایه‌تی به كۆمۆڵ بونی نییه”
ئه‌مه‌ریكا – كه‌نه‌دا: 53 كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگری تری (ی.ن.ك) پشتیوانی خۆیان بۆ ره‌گ ده‌ربڕی
دوای ئه‌وه‌ی ره‌وتی گۆڕینی دیموكراسی وه‌ك ره‌وتێكی ریفۆرمخواز له‌ناو رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خۆی راگه‌یاند، تائێستا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كادر و ئه‌ندام و دۆستانی یه‌كێتی و خه‌ڵكی بێلایه‌ن و رۆشنبیر پشتیوانی خۆیان بۆ راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌و ره‌وته راگه‌یاندوه، هاوكات ئه‌مڕۆ 53 كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگری یه‌كێتی و كه‌سانی رۆشنبیر له ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا پشیوانی خۆیان بۆ ره‌گ راگه‌یاند. (زیاتر…)
> له ئیسلامدا مافی مرۆڤ بونی نییه!
عوسمان- م: کاتێک که مرۆڤه‌کان مافی خۆێان نه‌ناسن، بێگومان به ئاسانی فریو ده‌خۆن و ده‌کرێن به ئامرازی سه‌رکوت و چه‌وساندنه‌وه‌ی خۆێان. کاتێک مرۆڤه‌کان خۆێان نه‌ناسن، به‌کار ده‌برێن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ند و ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ران و حاکمان. ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان له هێز و تواناییه داهینه‌ره‌کانی خۆێان ئاگا نه‌بن، ده‌کرێنه کویله‌ی خودا و سنور و هه‌ویه ده‌ستکرده‌کان. (زیاتر…)
دوای 49 رۆژ له بندین خانه، نگین شێخولئیسلامی به شێوه‌ی کاتی ئازاد بوو
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نگین شێخ ئه‌لئیسلامی چالاكی مافه‌كانی ژن و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئازه‌رمێهر به‌كه‌فاله‌تی 50 میلیۆن تمه‌ن ئازاد كرا.
نگین شێخ ئه‌لئیسلامی 49 رۆژ له‌به‌ندی 209ی زیندانی ئێوینی تاران‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر بوو و سێ هه‌فته به‌رله‌وه‌ی زیندانی بكرێت، به‌هۆی هه‌ناسه‌سوارییه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ماره‌كانی دڵی بۆ كرابوو. ئه‌مه‌ش بوه هۆی ناره‌زایی به‌ر‌بڵاو له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی مافی مرۆف له‌نێوخۆو ده‌ره‌وه. (زیاتر…)
ئێران پێنج هه‌زار سایتی ئینته‌رنێت فلته‌ر ده‌كات
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته پێنج هه‌زار سایتیان فلته‌ركردوه به‌مه‌به‌ستی قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌ماشاكردنی ناوه‌رۆكیان.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، هه‌ندێك له‌و سایتانه سیاسیین‌و ئه‌وانی تریشیان دژ به‌دابونه‌ریت‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلامین. (زیاتر…)
> شه‌قامی تاران له‌شاری هه‌ولێر كرایه‌وه
به‌ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو ئه‌ندازیار دانافه‌ر راوێژكاری ئابوری وبازرگانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران و كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر و ژماریه‌ك له‌به‌رپرسانی حیزبی و حكومی، شه‌قامی تاران له‌شاری هه‌ولێر كرایه‌وه، ئه‌م شه‌قامه ده‌كه‌وێته نێوان مزگه‌وتی سه‌واف و به‌ندینخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر. (زیاتر…)
> هەڵمەتی رۆژنامەكانی بەغدا لە دژی ئێران
سایتی شەهاب نیوزی حكومەتی ئێرانی بابەتێكی بڵاوكردۆتەوە كە تیایدا ئاماژەی بەوەدەكات لە ماوەی هەفتەی رابردوو رۆژنامەكانی بەغدا چەندین بابەتی زەق و بریقەداریان بڵاوكردۆتەوە كە تیایدا هانی هاوڵاتیانی عێراقی دەدەن بۆ بەكارنەهێنانی كەلوپەل و خواردن و خواردنەوەی ئێرانی، (زیاتر…)
PKK په‌ربرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وتێكی جیهانی له‌ئه‌ستۆ گرت
چه‌كدارانیPKK به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌مه‌ڕ ته‌قینه‌وه‌ی بۆریه نه‌وتێكی نێوان كه‌ركووك و باكووری كوردستان، له‌ئه‌ستۆ گرتووه.
له‌بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمیدا، ئه‌و گروپه رایانگه‌یاندووه كه ته‌قینه‌وه‌ی بۆریه نه‌وته‌كه‌ی جیهان، كارێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره. (زیاتر…)
> بۆ دروستکردنی ئه‌نجومه‌نی ئیسناد مالکی وه‌فدێکی ناردووه‌ته سوریا‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک جاشه کورده‌کان کۆبوونه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند: له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانیدا بۆ دروستکردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئیسناد له‌عێراق به‌گشتی و چه‌کدارکردنی عه‌شایه‌ره کورده‌کان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌دا، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وه‌فدێکی دوو که‌سی سه‌ر به حزبی ده‌عوه‌و نزیکی خۆی ڕه‌وانه‌ی سوریا کردووه بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌شایه‌ره عه‌ره‌ب و سه‌رۆک جاش و عه‌شایه‌ره کوردانه‌ی له‌سوریان (زیاتر…)
>به‌شی دووهه‌می پرۆژه‌ی لارش ڤیلکس، سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان، پێشکه‌شکرا
ئه‌و هونه‌رمه‌نده سوێدییه‌ی پێشتر له کارێکی هونه‌ریی خۆیدا حه‌زره‌تی محه‌مه‌دی به سه‌گ شوبهاندبوو، ڕۆژی شه‌ممه (22ی نۆڤه‌مبه‌ر) به‌شی دووهه‌می پرۆژه‌که‌ی له پێشانگایه‌کدا پێشکه‌شکرد.
له پیشانگاکه‌دا، که ئاماده‌کاره‌که‌ی “لارش ڤیلکس”، به موزیکاڵی (Dogs) “سه‌گه‌کان” به‌ناوی کردبوو، وێرای پیشاندرانی فیلمێک به ناوی (Life of Prophet M)، سه‌مینارێکیش سه‌باره‌ت به ئازادیی ڕاده‌ربڕین و سته‌می مه‌زهه‌بی پێشکه‌شکرا. (زیاتر…)
> هه‌وڵێکی ره‌زیلانه بۆ رزگاربوون له گیژاوی سیاسی
(سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تی زانایانی ئایینی کوردستانی ئیران له لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانه‌وه).
عرفان عثمان : له‌م رۆژانه دا خه‌به‌ری دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تی زانایانی ئایینی کوردستانی ئیران له لایه‌ن حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیرانه‌وه(حدکا) له لایه‌ن ماڵپه‌ره‌ی بۆرۆژهه‌لاته‌وه بڵاو کرایه‌وه له ژێر دروشمی ” حه‌زره‌تی محمد دروودی خوای له سه‌ر بێت”. ئه‌م راگه‌یاندنه دوای چه‌ند رۆژ تێپه‌ربوون به سه‌ر دیمانه‌یه‌کی رۆژنامه‌ی مێدیا له گه‌ڵ مستفا هیجری بڵاو کرایه‌وه که هه‌ر له‌و دیمانه‌یه دا هیجری له جوابی رۆژنامه‌وان ئه‌حمه‌د سه‌فا دا که به نیسبه‌ت کاری جه‌ماوه‌ریه‌وه حیزبی دێموکرات چ پلانێکی هه‌یه، ده‌لێت که ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت گه‌شه به‌و ئاینه بده‌ن که خه‌ڵک و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت. (زیاتر…)
>چه‌ند گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه ته‌سلیم به‌سوپای توركیا بونه‌وه
سوپای توركیا له‌به‌یانێكیدا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ژماره‌یه‌ك گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستانی ڕاگه‌یاند. (زیاتر…)
>حکومەتی نیزامی رانەگێندراو لە شاری سنە
بۆ رۆژهەڵات – سەرچاوەی هەواڵ
بە گوێرەی سەرچاوەی هەواڵمان لە شاری سنە لە رۆژی چوارشەممەوە( 29ی خەزەڵوەر) شەوانە لە کاتژمێر 8ی شەو تا رۆژی دواتر ، لە کۆڵان و شەقامەکانی ناو شاردا بەسیجەکان بنکەی پشکنین و کۆنترۆڵیان داناوە کە لە هەر بنکەیەک تا 50 کەس لە بەسیجیان ئامادە باش وەستاون و تەنانە‌ت منداڵانیش دەپشکنن.تا ئێستا چەند کەسێک لە هاوڵاتیانی کورد لە کاتی پشکنین دا رخنەیان لەم کارەی بەسیجان گرتوە کە هەڵیانکۆتاوە سەریان و دوای کوتان و لێدان یەکسەر دەستبەندیان لێداون و رەوانەی پادگانی نیزامی تۆحیدیان کردون. (زیاتر…)
>سه‌رنجێك له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا
■ ره‌حمان غه‌ریب
سكرتێری پێشوی كۆمه‌ڵه كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كه‌م شه‌ڕی پشتئاشانی كرد، له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی گۆڤاری (گوڵان)دا ده‌ڵێت «میدیای حیزبی شیوعی عێراق رۆڵی زۆر گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌وه‌ی كه ناوی من به شه‌ڕی ناوخۆوه بنوسێنن، به تایبه‌تی دوای شه‌ڕی پشتئاشان». وه‌ك كادیرێكی حیزبی شیوعی ئه‌م قسانه‌ی كاك نه‌وشیروان هه‌ستی برینداركردم‌و حه‌زم نه‌ده‌كرد ئه‌و لاپه‌ڕانه له‌مڕۆدا هه‌ڵبدرێته‌وه، به‌ڵام كه هه‌ڵدرایه‌وه پێویسته خه‌ڵك روداوه‌كان به‌جۆرێكی تریش ببیستن. (زیاتر…)
>به‌تۆمه‌تی سێكس كردن به‌رپرسانی ئێران دوو دره‌خت سه‌رده‌بڕن
به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه دیمه‌نه‌كه‌یان پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلامه، بڕیاری بڕینه‌وه‌ی دوو دار زه‌یتون له ئێران ده‌درێت.
رۆژنامه‌ی (ئیعتیماد)ی چاپی تاران بڵاوی كرده‌وه، به‌رپرسانی هه‌رێمی (ره‌زوان شه‌هر)ی ئێران، بڕیاریان دا دوو دار زیتوون ببڕنه‌وه، كه به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی كاته‌وه، قه‌ده‌كانیان له‌یه‌ك ئاڵابوون‌و، له دیمه‌نی دوو مرۆڤـ ده‌چوون، كه باوه‌شیان كردبێت به‌یه‌كدا. (زیاتر…)
-بێ سەرو شوێن بوونی بەكرێگیراوێكی دەزگای FBI ی ئەمەریكی لە ئێران
وتەبێژی وەزارەتی درەوەوەی ئەمەریكا شین ماكۆرماك رایگەیاند وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا داوا لە حكومەتی ئێران دەكات (زیاتر…)
-رۆژنامەیەكی بەریتانی: لەوانەیە گورزێكی سەربازی ئیسرائیل بدرێ لە دزگا ئەتۆمییەكانی ئێران
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی رۆژی هەینی لەسەرچاوە هەواڵگریەكانەوە بڵاویكردەوە كە لەوانەیە ئیسرائیل گورزێكی سەربازی بووەشێنێ لەدزگا ئەتۆمییەكانی ئێران لەماوەی چەند هەفتەیەكی داهاتوودا، رۆژنامەكە بڵاویكردۆتەوە كە لەوشێوە گورز وەشاندنە پێوستی بەهاوكاری ئەمەریكا دەبێت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەریك شوفالییە گوتی: (زیاتر…)
-له ئێران رۆژنامه‌نووسێكی كورد ده‌ستگیر ده‌كرێ
رۆژنامه‌نووسێكی كورد له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌ستگیر كرا و هه‌تا ئێستاش هۆكاری ده‌ستگیر كردنه دیار نییه.
كه‌سوكاری به‌همه‌ن توتنچیی رۆژنامه‌نووس رایانگه‌یاند كه ناوبراو له به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه ده‌ستگیر كراوه و هه‌تا ئێستاش ئازاد نه‌كراوه. (زیاتر…)
-هه‌ڤال مام جه‌لال چه‌ند بریارێك سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه دێرینه دانه‌براوه‌كان ده‌رده‌كات
هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كیێتی نشتیمانی كوردستان بڕیاری پێدانی سلفه‌ی ده‌ستگیرۆیی بۆ پێشمه‌رگه دێرینه دانه‌بڕاوه‌كانی یه‌كیێتی ده‌ركرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له بودجه‌ی یه‌كیێتی دا بڕی شه‌ش ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان كرا.. (زیاتر…)
-نا بۆ یاسای كۆیله‌یه‌تی وفره‌ژنی
به‌شداری حزبی كۆمۆنیستی كریكاری كوردستان له ریپیوانی جه‌ماوه‌ری دژ به‌یاسای فره‌ژنی
ئه‌مرۆ 21/11/2008 رپیپیوانیك له‌شاری سلیمانی له‌به‌رده‌م باخی گشتییه‌وه بۆ به‌رده‌ركی سه‌رابه‌دروشمی “نابۆیاسای كۆیله‌یه‌تی وفره‌ژنی”، “ئازادیمان شه‌ره‌فمانه” به‌ریخرا. سه‌ره‌تای ریپیوانه‌كه به‌كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م باخی گشتیدا ده‌ستی پیكرد وپاشان به‌ووتنه‌وه‌ی دروشم و داخوازیه‌كانی ژنان (زیاتر…)
عوسمان ئۆجه‌لان: زۆر له‌مێژه كۆتاییم به‌چیرۆكی خۆشه‌ویستی ژیان هێناوه
عوسمان ئۆجه‌لان ره‌تی ده‌كاته‌وه كه دوباره ژنی دوهه‌می گه‌ڕابێته‌وه لای و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بزانم ئه‌و له‌سه‌ر من و خێزانی تازه‌م به‌م شێوه‌یه قسه ده‌كات، هه‌ندێك شت ئاشكرا ده‌كه‌م كه ره‌نگه ژیان به‌ته‌واوی كۆتایی به‌ژیانی بێت. (زیاتر…)
-سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان – ئێران داوا له “یزاکا” ده‌کا ناوی خۆی بگۆڕێ
به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوی دامه‌زرانی یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران له لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ئیسماعیلی سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان – ئێران له روونکردنه‌وه‌یه‌ک دا که وێنه‌یه‌کی بۆ بۆرۆژهه‌ڵات ناردووه، ئاگادار نه‌بوونی خۆی و هاوبیرانی له دامه‌زرانی (یزاکا) راده‌گه‌یه‌نێ و هاوکات داوا له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و رێکخراوه‌یه ده‌کا که به هۆی نیزیکی ناوه‌که‌یان له ناوی ئه‌م یه‌کێتی‌یه و “نه‌بوونی ئیلتباسی ناو”، ناوی خۆیان به شتێکی تر بگۆڕن. له خواره‌وه ده‌قی نامه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د ئیسماعیلی بخوێنه‌وه: (زیاتر…)
له‌پێنجوێن كچێك به‌ته‌ور كوژرا
به‌گومانی هه‌بونی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێك، كچێك له‌پێنجوێن له‌لایه‌ن كه‌س و كاریه‌وه به‌ته‌ور كوژرا.
به‌یانی دوێنێ له‌گوندی “باده‌ڵان”ی ناحیه‌ی گه‌رمك سه‌ربه شارۆچكه‌ی پێنجوێن، كچێكی ته‌مه‌ن “20” ساڵ به‌ناوی “شادان عه‌لی” له‌ڕوداوێكی ته‌م و مژاویداو له‌لایه‌ن كه‌س و كاریه‌وه به‌ته‌ور كوژرا. (زیاتر…)
*حدکا “یه‌کیتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران (یزاکا)” داده‌مه‌زرێنێ
میدیاکانی سه‌ر به حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێکدا و له ژێر دروشمی “و اعتصموا بحبل الله جمیعاً ولا تفرقوا” و سڵاو بۆ گیانی پاكی رێبه‌ری ئیسلام (حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د، ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێ)، دامه‌زرانی یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێرانیان راگه‌یاند. (زیاتر…)
له پێداچوونه‌وه‌ی یاسایشدا دادگای لاهای فرانس ڤان ئانراتی به‌تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م دا‌و سزاکه‌ی به 17 ساڵ و بێده‌ستکاری هێشته‌وه
ئه‌مرؤ هه‌یئه‌ی باڵای پێداچوونه‌وه‌ی یاسایی به سه‌رۆکایه‌تی پرۆکورور جه‌نه‌راڵ (ن.ئا.سخیپه‌ر) بڕیاری خۆیدا و که‌تیایدا هه‌ر 54 به‌ڵگه‌کانی پاریزه‌ره‌کانی فرانس ڤان ئانراتی به‌بێ بناغه‌و ناڕاست له‌قه‌ڵه‌م دا‌و
اڵی 2003 کۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوه‌ندی چاک له‌هۆڵه‌ندا به هاوکاری ژماره‌یه‌ک قوربانی شکاتیان له‌تاوانبارکردوو دۆزیان له‌سه‌رکرده‌وه له مانگی 12ی ساڵی 2004دا کاتێک ده‌یویست خۆیبشاریته‌وه له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌ستگیرکراو ڕووبه‌ڕووی دادگا کرایه‌وه ،فرانس ڤان ئانرات بازرگانی چه‌که کیمیاویه‌کانی ڕژێمی به‌عس که له 9-مه‌ی-2005دا سزای 17ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پا له‌پای هاوکاری کردنی ڕژێمی به‌عس و هاوکار له جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستانداو تاوانبار به‌تاوانی شه‌ڕو بازرگانی به‌چه‌که کیمیاوی و قاچاغه‌کانه‌وه، (زیاتر…)
شه‌ڕی راگه‌یاندنی باڵی تاڵه‌بانی‌و باڵی نه‌وشیروان راگیرا
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌ردێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان باڵی تاڵه‌بانی‌و باڵی نه‌وشیروان مسته‌فا، هه‌ردوولا بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه شه‌ڕی راگه‌یاندن راگرن‌و چیتر له‌وتاره‌كانیاندا هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتری. (زیاتر…)
-جێگرى سه‌رۆكى كوردستان: موسل شارێكى عێراقى عه‌ره‌بییه
كۆسره‌ت ره‌سول، جێگرى سه‌رۆكى كوردستان ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه گوتبێتی”موسل به‌شێكه له‌كوردستان”.
جێگرى سه‌رۆكى كوردستان، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ماڵپه‌ڕى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ئه‌و لێدوانانه ره‌تده‌كاته‌وه كه به‌نێوى ئه‌و بڵاوكردوونه‌ته‌وه‌و تیایاندا گوتوویه‌تى شارى موسل به‌شێكى له كوردستان و گوتى”ئه‌م لێدوانانه دوورن له‌راستى”. (زیاتر…)
-عوسمان ئۆجه‌لان ژنی دووهه‌می هێنا
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان یاسای پیاوی چه‌ند ژنه‌ی په‌سند كرد‌و مه‌رجدار ئیزنی به پیاوانی كورد له كوردستانی عیراقدا كه ده‌توانن زیاتر له ژنێك بهێنن، عوسمان ئۆجه‌لان برای عه‌بدولڵا ئوجه‌ڵان ژنی دووهه‌می هێنا‌و ئیستاش له شاری هه‌ولێر له گه‌ل هه‌ر دوو ژنه‌كه‌ی ده‌ژی. (زیاتر…)
هه‌لۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د باس له‌دواهه‌مین كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی ده‌كات
رۆژی پێنجشه‌ممه رابردوو هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی یه‌كه‌می حیزبی پێشكه‌وتن، كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له‌لایه‌ن ناوبراو‌و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك دامه‌زراوه، له‌سه‌ر داوای تاڵه‌بانی سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد‌و له‌گه‌ڵ ناوبراودا كۆبۆوه. (زیاتر…)
-خۆپیشاندان له دژی به زۆر گه‌ڕاندنه‌وه و زیندانیکردن….
الاتحاد العام للاجئين العراقيين/سويسرا
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی /سویسرا
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-SWITZERLAND
په‌نابه‌ران ….لایه‌نه سیاسیه‌کان…..
ده‌وله‌تی سویسرا به‌ربینی پێگرتووین و له زیندانه‌کانمان ده‌ئاخنێ و هه‌وڵده‌دات به‌زۆر بمانگه‌ڕێنیته‌وه.په‌نابه‌رانی کوردی عێراق له به‌رده‌م هێرشێکی ترسناکی ده‌وڵه‌تی سویسرادا قه‌راریان گرتوه، ده‌یان که‌س نامه‌یان بۆ چووه له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا سویسرا جێبهلن.له ماڵه‌کانیان وه‌ده‌رده‌نرێن و ده‌خرێنه سه‌ر جاده‌کان، هه‌موو مافێکیان لیده‌سێنرێته‌وه‌و..ئه‌گه‌ر نا، حوکم ده‌درێن و تا دوو ساڵ زیندانی ده‌کرین…وه به‌زۆردیپۆرتده‌کرێنه‌وه. زۆرێک له‌و په‌نابه‌رانه له‌حاڵه‌تی ته‌ندروستی وده‌روونی خراپدان،ئه‌مانه نه‌ک نابێت زیندانی بکرێن،به‌ڵکو پێویسته له ژێر چاودێری پزیشکدابن و چاره‌سه‌ر بکرێن. (زیاتر…)
مالكی هه‌لمه‌تی به ئیسلامی كردنی حكومه‌تی ده‌ست پێ كردوه
عزه‌ت شابه‌نده‌ر ئه‌ندامی لیستی عراقیه ته‌ئكیدی كرده‌وه رازی بونی حكومه‌تی عراق له‌سه‌ر رێكه‌وتنی ئه‌منی پاش قایل بونی ئێران بوه..
گڵۆپی سه‌وزی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ هه‌ڵكراوه
عزه‌ت شابه‌نده‌ر به رادیۆ سه‌وا ی راگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی مالكی گلۆپی سه‌وزی له ئێرانه‌وه بۆ هه‌لكرا ئینجا رێكه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌سه‌ند كرد چونكه ئه‌و هه‌لوێسته‌ی ئێران وای كرد كه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌لوێستیان له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه بگۆرن . (زیاتر…)
-هه‌ق نیه هیچ كه‌س‌و گروپێك فه‌شه‌لی خۆی به هه‌ڵبه‌ستنی قسه‌ی ناڕاستی پاساو بدا
مام جه‌لال سكرتێری یه‌كێتی یه نه‌ك سه‌ركرده‌ی باڵێك
جوندیانی: قسه‌كانی “ره‌گ” راست نین
سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵێك كه له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و تیایدا باس له‌ڕاگیرانی شه‌ڕی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه ناوی ده‌نێت (باڵی تاڵه‌بانی) و باڵی نه‌وشیروان و هه‌روا له باره‌ی هه‌واڵێكی تریش كه له‌ڕۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئازاد جندیانی به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی (ی.ن.ک) وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه..
-كوردێك كچێكی پۆڵه‌ندی ده‌كوژێت
لیدز-به‌ریتانیا
ئه‌بوبه‌كر جه‌باری، 39ساڵ، كه كوردێكی باشووری كوردستانه و له شاری لیدزی به‌ریتانیا، كچێكی پۆڵه‌ندی ته‌مه‌ن 19 ساڵی به نێوی لیدیا مۆتیلسكا، كوشت . دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر دانی به تاوانی كوشتنی ئه‌و كچه دانا، دادگای شیڤیڵد به زیندانی هه‌تاهه‌تایی حوكمیدا. (زیاتر…)
-گه‌وره به‌رپرسێكی هێزی قودسی ئێران له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌ستگیر ده‌كرێت
ئێرانییه‌ك، كه به گه‌وره به‌رپرسێكی هێزی قودسی سه‌ر به‌گاردی نیشتمانی ئێرانی ناسراوه له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌ستگیر ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سه به‌گومانی ئه‌وه‌ی چه‌كوته‌قه‌مه‌نی له‌رێگه‌ی قاچاخه‌وه دێنێته عێراقه‌وه، ده‌ستگیر كراوه. (زیاتر…)
– سێ كچی گه‌نج له‌پاكستان زینده به‌چاڵ كران
سێ كچ له‌پاكستان كه‌ده‌یانویست له‌سه‌ر ویستی خۆیان شوو بكه‌ن له‌لایه‌ن عه‌شیره‌ته‌كه‌یانه‌وه زینده به‌چاڵ كران.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسه‌كانی پاكستان، پیاوانی عه‌شیره‌یه‌ك له‌گوندی ”بابه كوت” له‌ناوچه‌ی بلوچستانی پاكستان، ئه‌و سێ كچه‌یان زینده به‌چاڵ كردوه به‌تاوانی ئه‌وه‌ی ویستویانه له‌دابونه‌ریتی عه‌شیره‌كه‌یان لابده‌ن و به‌ویستی خۆیان شوو بكه‌ن. (زیاتر…)
-پاسداران ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی “پژاك”ی كوشت و چوار ئه‌ندامی رێكخراوه‌که‌یشی ده‌ستگیر كرد
به گویری هه وال سایت سبه ی:دوێنێ شه‌ممه ده‌زگاكانی هه‌واڵی ئێران بڵاویانكرده‌وه: سوپای پاسداری ئێران ژماره‌یه‌ك له گه‌ریلاكانی “پژاك”یان له ناوچه‌یه‌كی خۆرئاوای ئێران كوشتوه و 4 كه‌سیشیان لێ ده‌ستگیر كردون.
له‌وباره‌یه‌وه حیجه‌توڵا ده‌میات جێگری حاكمی هه‌رێمی كرماشان رایگه‌یاند: هێزێكی سه‌ربه سوپای پاسداری ئێران ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی “پژاك”یان كوشتوه كه سه‌رجه‌میان ره‌گه‌زنامه‌ی توركییان پێ بوه. (زیاتر…)
لیژنه‌یه‌ک بۆ چاودێری چالاکی په‌که‌که پێکده‌هێنرێت، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ئه‌ندامه له‌و لیژنه‌یه‌دا
عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی ڕه‌سمی حكومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند: حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا‌و ئه‌مریكا بۆ چاودێریكردنی چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه سنورییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ توركیادا. (زیاتر…)
مانگرتنی شۆفیرانی تاکسی له کرماشان
له کرماشانه‌وه ئاگادار کراین کاتژمێر 9ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ 4شه‌مه رێکه‌وتی 29ی گه‌ڵارێزان کۆمه‌ڵێکی یه‌ک جار زۆر له شۆفیر تاکسیه‌کانی کرماشان ده‌ستیان داوه‌ته مان گرتن، ئه‌م شۆفیرانه له ده‌ور مه‌یدانی ئازادی ئه‌و شاره تاکسیه‌کانیان راگرتوه‌و رێگای هاتو چونی خه‌ڵکیشیان به‌ستوه، هه‌والنێرمان باس له‌وه ده‌کات که هۆکاری ئه‌م مانگرتنه ده‌ر بڕینی ناره‌زایه‌تی شۆفیر تاکسیه‌کان به چه‌ند خاڵه که بریتین (زیاتر…)
ئێمه‌و گریگۆری ستانتۆن كاممان مافی ئه‌وه‌مان نیه باس له‌جینۆساید بكه‌ین ؟
كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال‌و كیمیابارانكراو.
رێكخراوه‌مه‌دنی‌و مرۆڤایه‌تیه‌كان.
وه‌ك ئاگاداربوون له‌مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا گریگۆری ستانتۆن، سه‌رۆكی رێكخراوی جینۆساید ۆچ سه‌ردانی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌وه پێشوازی گه‌رمی لێكرا، ئه‌گه‌رچی هاتنی گریگۆری بۆ کوردستان وه‌ک هه‌لێکی زێڕینه بوو بۆ خه‌ڵکانێک که به‌ناوی چاک بی ه‌وه خۆیان ده‌ناسێنن ، بۆ ته‌سفیه حساباتی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا…، هه‌روه‌ک هه‌موو ئاگادارن که ناوه‌ندی چاک خه‌ریکی هه‌ڵمه‌تی واژۆ کۆکردنه‌وه‌یه بۆ ناساندنی تاوانه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک تاوانی جینۆساید دژ به گه‌لی کورد، که به‌نیازین له یادی 60 هه‌مین ساڵه‌ی واژۆکردنی په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی جینۆسایدا پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی بکه‌ین، له‌و میانه‌شدا و وه‌ک که‌سێکی مه‌عنه‌وه‌ی نامه‌یه‌کمان ئاڕاسته‌ی گریگۆری ستانتۆن کرد به مه‌به‌ستی واژۆکردنی ئه‌و داواکاریه، که ئاماده‌نه‌بوو واژۆی بکات. (زیاتر…)
ێدوانه‌که‌ی عه‌مید حسن نوری (وه‌ستا حه‌سه‌ن) رووی مه‌جلیسی زانست‌و زانینی نیه!
هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئاوه‌رۆیه‌کی شاری سلێمانی به درێژی نزیکه‌ی کم ێک له‌رۆژی17/11 له‌سه‌ئات 1:10ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌نزیک به په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانو مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی یه‌کیتی بوه‌ویردی سه‌رزاری خه‌ڵک زۆرزوو پێش رۆژنامه‌و میدیاکان. (زیاتر…)
ئێران پێشنیارەكەی ئەردۆگانی لا پەسەندە بۆ ناوبژیوانی كردن لە نێوان واشنتۆن و تاران‌دا
ئێران رەزامەندی پێشاندا سەبارەت بە پێشنیارەكەی سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ ناوبژیوانی كە ئەردۆگان ئەو پێشنیارەی خستەروو. ئەردۆگان بۆ رۆژنامەی نیویۆرك تایمز گوتی: هەڵبژاردنی ئۆباما هەلێكی نوێ دەرەخسێ بۆ ئاسای كردنەوەی گرژی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا. (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)