Archive for حوزه‌یران, 2010
كونسوڵی ئێران له‌سلێمانی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی سێیه‌مین كۆنگره‌ی له‌یه‌كێتی كرد
كۆمارى ئیسلامى له‌گشت ئاسته بالاكانى ده‌وڵه‌تدا به‌بایه‌خه‌وه چاودێریی كۆنگره‌یان كردووه
دوێنێ 29/6/2010، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازیی له‌وه‌فدێكى كونسوڵگه‌ریى كۆمارى ئیسلامیی ئێران له‌سلێمانى كرد.له‌دیداره‌كه‌دا، كه‌هه‌ڤالان عومه‌ر فه‌تاح و حاكم قادر ئاماده‌بوون، (زیاتر…)
سوریا 1200 مـــامـــۆستای پـــه‌چـــه‌پـــۆش لـــه‌ســـه‌ر كـــار لاده‌بـــات
رۆژ سێشه‌ممه 29/6 وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی سوریا بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی (1200) مامۆستای په‌چه‌پۆش له بواری په‌روه‌رده‌دا، ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕێوشوێنێك به ئامانجی پارێزگاری كردن له‌كاری عه‌لمانی به‌رنامه بۆ داڕێژراو.عه‌لی سه‌عد وه‌زیری په‌روه‌رده له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نوسینگه‌ی به‌شه‌كانی سه‌ندیكای مامۆستایان‌دا وتی: (زیاتر…)
زانكــــۆیه‌كــــی تــــوركــــی لــــه هــــه‌ولێــــر ده‌كــــرێتــــه‌وه
بریاره زانكۆیه‌كی توركی به ناوی “بیلكنت” له هه‌ولێر بكرێته‌وه، كه ئه‌و زانكۆیه له پێشتر له ئه‌نكه‌ره له لایه‌ن توركمانێكی عێراقی به ناوی ئیحسان دۆغله‌مچی پاشا كراوه‌ته‌وه.له‌چوارچێوه‌ی شانده بازرگانییه‌كه‌ی ولاتی توركیا بڕیاره كۆمه‌ڵێك پڕۆه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و ناوندی زانست له كوردستان بكرێته‌وه‌و قه‌رباره‌ی ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردولاش زیاد بكات. (زیاتر…)
ئه‌فسه‌رێكی ئێرانی پرسه‌كانی عێراق یه‌كلا ده‌كاته‌وه
راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌فسه‌رێكی پله‌داری ئێرانی خاوه‌ن دوا قسه‌و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پرسه سیاسییه‌كانی عێراقه.موه‌فه‌ق روبه‌یعی ئاشكرای كرد وڵاتانی دراوسێی عێراق، به‌تایبه‌تی ئێران‌و سووریا، كاریان له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی عێراق كردووه به‌ناسه‌قامگیری‌و له‌ناو خاكی عێراقیشدا شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكایان كردووه. (زیاتر…)
مه ترسیێه کانی ئابووریی هه رێم کوردستان له لایه ن ئێران وتوركیاوه
ۆیـــراش نــیـوز:له‌دوای رووخانی رژێمی پێشووه‌وه، عێراق به‌گشتی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی بووه به‌جێگه‌ی تموحی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان‌و له‌و نێوه‌نده‌شدا كۆمپانیا توركییه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا رۆژبه‌ڕۆژ ژماره‌یان له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌و له‌هه‌رێمیش پشكی شێریان له‌وه‌به‌رهێنان له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌كه‌وێت. (زیاتر…)
عه‌لی باپیر ئه‌ی ڕه‌قیب به‌سرودی پارتی و یه‌كێتی و به نا شه‌رعی ده‌زانێت
هیواداره سرودێكی نیشتیمانی دابنرێت
پێشتر عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌دیمانه‌و دیداره‌كانی خۆیدا به‌ئاشكرا رایگه‌یاندبوو كه له‌ئاست سرودی ئه‌ی ره‌قیب هه‌ڵناسێته‌وه، چونكه “سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب هی پارتی و یه‌كێـتی یه‌وه و شتی ناشه‌ریعیشی تێدایه. (زیاتر…)
ئەمارات 41 حیسابی بانكی كۆماری ئیسلامی دادەخا
ئەماراتی یەكگرتووی عەرەبی لە چوارچێوەی گەمارۆ پەسند كراوەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەەیەكگرتووەكان بڕیاری داوە كە 41 حیسابی بانكیی رێژیمی ئێران لە بانكەكانی ئەماراتدا دابخا.ئێران ساڵانە نزیكەی دوو میلیارد دولار لەگەڵ ئەمارات¬دا مامەلەی هەیە.
گه‌ڵای داری توو، بۆ هاوسه‌نگ کردنی رێژه‌ی شه‌کر له خوێندا،له هه‌مانکاتدا یاریده‌ره بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کێشی مرۆڤ…
پێشه‌کی و وه‌رگێرانی له سویدیه‌وه… زاگرۆس زه‌رده‌شتی….!
پێش ئه‌وه‌ی که بچمه سه‌ر ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که، ده‌خوازم که ئاماژه به‌وه بده‌م، که کوردستان جگه له‌وه‌ی ولآتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و چه‌ندان کانزا و به‌روبوومی ژێرزه‌وییه.. ئه‌و ولآته ره‌نگینه ئه‌وه‌نده‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده به به‌ربوومی سه‌ر زه‌وی و له ئاو و رووباره‌کان و سه‌رچاوه‌ی کانیکانه‌وه تا ده‌گاته ئه‌و سروشته جوانه ده‌گمه‌نه‌ی که به هه‌موو جۆره سه‌وزایی و رووه‌کێکی خۆرسک کوردستان ده‌که‌نه به‌هه‌شتێکی سروشتکرد، (زیاتر…)
سه‌رده‌شت و بارزانی و هه‌ڵویَست
كاردۆ ئه‌مین:په‌نجا رۆژ ده‌بیَت كاكه سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ به‌شیَوه‌یه‌كی زۆر درِندانه تیرۆر كراوه‌و، له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌كو تاكیَكی كوردستانی به‌رده‌وام چاودیَری ورد‌و درشتی رووداوه‌كانم و ره‌وشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانه بیَنازه‌كه‌مم كردووه‌و، له‌و رۆژه‌وه تاوه‌كو ئیَستا چاوه‌ریَ هه‌لویَست و په‌رچه‌كرداریَكی ته‌ندروست و ساغ له داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی كوردستان‌م، له شه‌خسی جه‌نابی كاك مه‌سعودی بارزانی كه سه‌رۆكی هه‌ڵبژردراوی كوردستانی باشووره‌و به‌پیَی قسه‌كانی خۆیان 70% خه‌ڵكه ره‌ش و رووته‌كه‌ى ئه‌م خاكه زوڵم لیَكراوه متمانه‌ى پیَی به‌خشیووه‌و شانازی ده‌كه‌ن كه ئه‌و سه‌رۆكیان بیَت. (زیاتر…)
له كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكێشان پێشمه‌رگه‌یه‌ك زیندانی‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێت
دوای ئه‌شكه‌نجه‌كردنی پێشمه‌رگه که به‌رپرسی حیزبی ئاو به سه‌ر برینه‌كانیدا ده‌كات
هاوكات له گه‌ڵ رۆژی جیهانی قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌شكه‌نجه كه تیادا حیزبه كوردیه‌كانی ئێران به ده‌ركردنی كۆمه‌لێك به‌یاننامه‌ی جیاواز ره‌خنه‌یان له ئه‌شكه‌نجه كردنی ئه‌ندامه‌كانیان له ئێران ده‌گرت له ژوورێكی نهێنی كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران پێشمه‌رگه‌یه‌ك تا سه‌رحه‌دی مردن ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێت‌و دواتر به نوسراو “به‌لێننانه‌ی پێ پر ده‌كرێته‌وه كه ئه‌م رازه به نهێنی بمێنێته‌وه”. (زیاتر…)
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌ڕێز”مه‌سعود بارزانی”سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
ئێمه سه‌عات و ده‌ققه و سانیه ده‌ژمێرین تا بکوژه‌کان ئاشکرا بن. به‌ڵام لێژنه‌که ئه‌وه زیاتر له 50 ڕۆژه هیچ زانیاریه‌کی پێویستی نه‌درکاندووه و هیچ کارێکی نه‌کردووه و هیچی دیار نییه.تیرۆری سه‌رده‌شت سوێیه‌کی گه‌وره و ئازارێکی جه‌رگ بڕ بوو بۆ خێزانه‌که‌مان‌و بۆ هاوڕێکانی، ئێستاش به ڕاگرتن و چاوه‌ڕوانیکردن له لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه هه‌موو ڕۆژیک ئه‌و برینه‌مان ده‌کولێته‌وه. بۆیه باشتر وایه ئه‌و لیژنه‌یه بگۆردرێت و له‌وه زیاتر ئازاری دایک و باوکه پیره‌که‌مان و مناڵه بچوکه‌کانمان نه‌درێت. (زیاتر…)
سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریکا(CIA)لێئۆن پێنێتا ده‌ڵێت:ئێران توانای دروست کردنی دوو بۆمبی ئه‌تۆمیی هه‌یه
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، لێئۆن پێنێتا له گفتوگۆیه‌ک‌دا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ABCی ئه‌مه‌ریکایی رایگه‌یاند: له‌وانه‌یه سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کاریگه‌ریی هه‌بێت و کێشه‌ی ئابووریی گه‌وره بۆ ئێران دروست بکات و حکومه‌ته‌که‌ی لاواز بکات.سه‌رۆکی سی‌ئای‌ئه‌ی گوتی: به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که ئه‌م سزایانه پێش له ئێران بۆ گه‌یشتن به توانای ئه‌تۆمی بگرێت، شتی وا روو نادات.پێنێتا ئاشکرای کرد: (زیاتر…)
ده‌زگای سه‌رده‌م‌و هه‌ڵوێستی دووفاقی منه‌وه‌رانێک!
حه‌مه غه‌فور:سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه، کاک شوان ئه‌حمه‌د دوو هه‌فته ده‌بێ په‌رده‌ی له ڕووی سکانداڵێکی گه‌وره‌ی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م لاداوه. وێڕای ده‌سخۆشانه‌و به‌هه‌ند گرتنی ئه‌م هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌یه‌ی، به پێویستم دانا له گۆشه‌نیگای خۆمه‌وه هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌و باره‌وه بگرم. هه‌ر چه‌ندی کاک شوان که ده‌ستی پڕه به به‌ڵگه‌نامه‌و دۆکومێنتی ته‌واوی ئه‌م فه‌زیحه‌یه، که له دوو به‌شدا له هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌دا بلاوی کردۆته‌وه له‌ژێر سه‌ردێڕی؛”سه‌رده‌م، نموونه‌ی ده‌زگایه‌کی گه‌نده‌ڵ‌و بێ سه‌روبه‌ر”، (زیاتر…)
باڵوێزی ئێران:تۆپبارانه‌كان بــه‌ڕه‌زامــه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێــم كــراون
تۆپباران کردن ڕێكه‌وتنێک بووه له نیوان ئێران و هه‌ولێر و به‌غدا دا
له‌ماوه‌ی چه‌ندڕۆژی ڕابردوو كۆماری ئیسلامی ئێران به‌خه‌ستی ناوچه‌سنوریییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تۆپبارنكردوو ، حوكمه‌تی هه‌رێمیش ،ئیدانه‌ی ئه‌وتۆبارانه‌ی‌كرد كه‌له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌كراوه وبێده‌سه‌لاتی خۆشی ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وتۆپبارانكردنه‌دا، وه داوای له‌حوكمه‌تی عێراق كردبۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌وتۆپبارانه كه‌ده‌كرێته‌سه‌رخاكی عێراق. (زیاتر…)
له‌وه‌ڵامی بارزانیدا ئه‌حمه‌د ده‌نیز: سه‌رۆك‌و كه‌سایه‌تی تریش هه‌بوون، كه به‌كوردی قسه‌یان كردووه،به‌ڵام كێشه‌ی كوردیان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)له وه‌ڵامی ئه‌و وتانه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا ، كه له‌كاتی هاتنه‌وه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر بارگرژییه‌كانی سنوری هه‌رێمی كوردستان‌و پێكدادانه‌كانی سوپای توركیا‌و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ئه‌حمه‌د ده‌نیز، رایگه‌یاند” كاتێك كه سه‌رۆكێكی كورد ده‌چێته هه‌ر وڵاتێك پێویسته له‌بیری بێت ئه‌و هێزی 40 ملیۆن كه‌سی له‌پشته‌و وه‌كو نوێنه‌رێكی كورد بچێت‌و وه‌كو سه‌رۆك حیزبی خۆی نه‌بینێت، (زیاتر…)
له بیست و پێنج ده‌قه‌دا كه‌سێك به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه گیان له‌ده‌ستده‌دات
ره‌نـــگاوره‌نـــگ:ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند كه له‌ئاكامی رووداوه‌كانی هاتوچۆدا وله ماوه‌ی ساڵێكدا بیست وپێنج هه‌زار و چوار سه‌د و سی و دوو كه‌س برینداربوون.هه‌روه‌ها وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا دوو هه‌زار هاوولاَتی به‌هۆی ڕووداوی ئۆتۆمۆبێله‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. (زیاتر…)
په‌ندی پێشینان-پێشه‌کی و هێنانه سه‌ر زمانی کوردی له سویدییه‌وه…
هه‌موو گه‌لێک خاوه‌نی مێژوو، خاکی خۆیه‌تی, هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌بێ خاک نابن…که خاک و نیشتیمان هه‌بوو، گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ش هه‌ن… که‌واتا ، خاک یان نیشتیمان و نه‌ته‌وه و گه‌ل و مێژو به‌بێ یه‌کدی نابن. هه‌رچه‌نده کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کورد له لایه‌ن داگیرکارانی کۆن و نوێوه داگیرکراوه, وڵاته‌که‌ی به خواستی داگیرکاران دابه‌شکراوه، به چوار پارچه‌وه، هه‌ر پارچه‌یه‌ک به ناوی ده‌وڵه‌تێکی هارو ئاگروئاسنی وه‌ک تورکیا، ئێران، ئێراک، سوریا وه ناونراوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی به زیندوی ژێرده‌سته ماوه‌ته‌وه. (زیاتر…)
كـــــورد پـــــۆستـــــی ســـــه‌رۆك كـــــۆمـــــاری نــــــــــادرێـــــتـــــێ
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌و ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی چاپی له‌نده‌ن بلاَویانكرده‌وه” مالیكی و عه‌لاوی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌و پۆستی سه‌ركۆمار به كورد ناده‌ن. ئاژانسه هه‌واڵیه‌كان ئاماژه‌یان به گرنگی هه‌واڵه‌كه داوه‌و نوسیویانه” كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان نوری مالیكی و ئه‌یاد عه‌لاوی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته گرنگه‌كانه‌وه‌و ڕه‌نگه وه‌ك دواهه‌مین چاره‌سه‌ر مالیكی ماڵئاوایی له عه‌مار حه‌كیم بكات و باوه‌ش بۆ عه‌لاوی بكاته‌وه. (زیاتر…)
گۆڤاری ئه‌مریكی Nation و چۆنیه تی ده ستگێرکردنی سێ ئه مریکیه که سێ ئه‌مریكییه‌كه
گۆڤاره که ده لێت به ده‌ستووری “هیوا تاب” گه‌وره چه‌كداری مه‌ریوانی ده‌ستگیر كراون
گۆڤاری ئه‌مریكی Nation له داویین ژماره‌ی خۆیدا رایگه‌یاند سێ ئه‌مریكیه زیندانییه‌كه‌ی ئێران به ده‌ستووری هیوا تاب گه‌وره چه‌كداری مه‌ریوانی‌و له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ستگیركراون.به پێی راپۆرتێكی گۆڤاری ئه‌مریكی Nation ئه‌و سێ هاوڵاتییه ئه‌مركییه‌ی له ساڵی رابردووه له زیندانه‌كانی ئێراندان، (زیاتر…)
گورجستان دووه‌مین په‌یكه‌ری ستالینی لابرد
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا حكومه‌تی گورجستان دوو په‌یكه‌ری ستالینی له دوو شاری جیاوازی وڵاته‌كه‌ی لابرد.سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا حكومه‌تی گورجستان له دوو شاری جیاوازی وڵاته‌كه‌ی دوو په‌یكه‌ری ستالینی سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی هێناوه‌ته‌وه خواره‌وه و رایگه‌یاندوه ئه‌و په‌یكه‌رانه به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كان هێنراونه‌ته خواره‌وه. (زیاتر…)
كاسترۆ له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر ئێران هۆشداری ده‌داته ئه‌مریكا
له مـێدیـاکـان وه:فیدڵ كاسترۆ سه‌رۆكی پێشووی كوبا هۆشدارییدایه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر ئێران و ئه‌و وڵاته‌شی به خراپترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی وه‌سفكرد.كاسترۆ له وتارێكدا له‌ژێر ناونیشانی (چه‌ند هیوا ده‌خوازم هه‌ڵه بم) ده‌نووسێت، پێشبینی ئه‌وه‌مده‌كرد: جه‌نگێكی گه‌وره له نیوه‌دوورگه‌ی كۆریا رووبدات و دواتر به‌ره‌و ئێران بچێت، (زیاتر…)
دوو ڕووداوی دڵته‌زێنی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر ناوی ناموس له شاری مه‌هاباد
کــۆمه‌ڵایـه‌تــی:ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا بڵاوی که له ڕۆژانی ڕابڕدوو دا ته‌رمی کچێکی ته‌مه‌ن 28 ساڵه به ناوی گوڵچین ڕه‌سوڵ زاده، به خنکاوی له ناو به‌نداوی شاری مه‌هاباد دۆزراوه‌ته‌وه. باس له‌وه ده‌کرێ که گوڵچین به هۆی گوشاره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی خۆی کوشتووه، به‌ڵام تا ئێستا هۆکاری ته‌واوی ئه‌و ڕووداوه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.له لایه‌کی دیکه دوو ڕۆژ له‌مه‌و پێش چوار که‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک به هۆی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له لایه‌ن چه‌ند که‌سه‌وه کوژراون.
ئه‌و که‌سانه بریتین له: (زیاتر…)
به‌ندیخانه‌یه‌كى به‌ریتانیا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه مارێكه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
كۆمه‌ڵه‌مارێكى زۆر په‌لامارى به‌ندیخانه‌یه‌كى باشوورى به‌ریتانیا ده‌ده‌ن و به‌هۆى دیواره‌كانى ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌وه‌ده‌توانن بچنه‌دیوى ناوه‌وه‌ى و یه‌كێك له‌گیراوه‌كانیش له‌نێو به‌ندیخانه‌كه‌بریندار ده‌بێت.رِۆژنامه‌ى (سه‌ن) ى به‌ریتانى بڵاویكردۆته‌وه‌كه‌دوێنێ كۆمه‌ڵه‌مارێكى زۆر هێرشیان كردۆته‌سه‌ر به‌ندیخانه‌یه‌كى ناوچه‌ى (دۆرسیت) ى باشوورى ووڵات و كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له‌ناو به‌ندیخانه‌كه‌ناوه‌ته‌وه. (زیاتر…)
گه‌وره سه‌رمایه‌دارێكى ئیسرائیلى سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
رِۆژنامه‌ى (مه‌عاریف) ى ئیسرائیلى له‌ژماره‌ى ئه‌مرِۆیدا له‌هه‌واڵێكیدا هاتووه‌كه‌له‌مانگى رابردوو گه‌وره‌سه‌رمایه‌دارى ئیسرائیلى (عیدان عۆفه‌ر) به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌و له‌شارى سلێمانى له‌گه‌ڵ (د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح) ى سه‌رۆكى حكومه‌ت و (كۆسره‌ت ره‌سول) ى جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى و (ده‌رباز كۆسره‌ت) ى كورِى ناوبراو كۆبوونه‌وه‌ى كردووه‌و باسیان له‌چه‌ندین مه‌سه‌له‌ى بازرگانى و ئابوورى كردووه. (زیاتر…)
بۆچوونی بارزانی له باره‌ی هه‌ڵنه‌كردنی ئاڵای عێراق و كوردستان له توركیا
من له ڕاستیدا هه‌ستم به‌وه نه‌كرد كه ئاخۆ ئاڵای عێراق دانانراوه یاخود نا
ۆیــــراش نــیــوز:ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نیین، هه‌رێمێكی فیدراڵین له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی:له باره‌ی ئاڵای عێراقش من له ڕاستیدا هه‌ستم به‌وه نه‌كرد و من تێبینی ئه‌وه‌م نه‌كربوو، كه ئاخۆ ئاڵای عێراق دانانراوه یاخود نا، به‌ڕاستی نازانین بۆ چی ئاڵای عێراقیان دانه‌نا. (زیاتر…)
له‌سه‌ر زیندانیکردنی مناڵانی کورد داوای هه‌ڵوێستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ده‌کرێت
ئامینه کاکه باوه:رۆژی 21ی ئه‌م مانگه ئامینه کاکه باوه ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی چه‌پ نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد کرد له‌سه‌ر زیندانی کردنی هه‌زاران مناڵی کورد له ته‌مه‌نی 12 بۆ 18 سال که له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی تورکیا به تۆمه‌تی به‌شداری کردنیان له خۆپیشاندان‌و ناره‌زایه‌تی سیاسیه جه‌ماوه‌ریه‌کان چه‌ندین ساله زیندانی کراون.له‌به‌شیكی نامه‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات‌و ده‌ڵێت (زیاتر…)
بانگه‌واز کۆمیته‌ی نه‌رویج حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
کۆمیته‌ی نه‌رویجی حزب هه‌ڵده‌ستێ به سازدانی کۆڕێک بۆ محسن که‌ریم، به‌رپرسی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه، به ناونیشانی “ئازادی سیاسی و تیرۆر له کوردستان”.له‌و کۆڕه‌دا زه‌مینه سیاسی و کۆمه‌ڵاتیه‌کانی تیرۆری سیاسی و سه‌رکوتی ئازادی سیاسی لێکده‌درێته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌کان و زه‌مانه‌ته‌کانی دابینبوونی ئازادی سیاسی وه‌کو مافێکی یاسایی خه‌ڵکی کوردستان وه‌کو کرده‌یه‌کی سیاسی جه‌ماوه‌ری هوشیارانه ده‌خرێته به‌ر باس و سه‌رنجدان (زیاتر…)
“خه‌ڵكی كورد نابنه پێاوی موسه‌وی و سه‌ماش بۆ حیزبی نامه‌سئوول ناكه‌ن”
حوسێن شه‌به‌ق/ ده‌ڵێت: خۆ به ئێرانی هه‌ڵکێشان پڕه له‌زێڕ و جه‌واهیرات، شونیزمیش پیاوی خۆی ده‌ناسێ و له که‌ڵینی ته‌ماح خوازی و بێ عیزه‌تی ئێمه‌وه دێته ناو ده‌روونمانه‌وه. وده‌شڵێت: هه‌ر که‌س حاشا له میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌ی خۆی بکا و له هه‌مان کات دا فه‌خر و شانازی به نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌وه بکات، بێگومان درۆزنه.ئه‌و هه‌روه‌ها پێی وایه:خه‌ڵکی کورد نیشانیان داوه که به‌خه‌به‌ر و وشیار و ئاماده‌ن. دوژمنی خۆیان ناسیوه. ئامانجی خویان تا راده‌یه‌کی به‌رچاو گه‌لاله کردووه. نابنه پیاوی موسه‌وی و سه‌ما بۆ حیزبی نامه‌سئولیش ناکه‌ن. (زیاتر…)
فـــەرزاد کـــەمـــانـــگەر ئـــیتلاعاتی ئـــێران بـــە رێـــگە خـــۆشـــکردن بـــۆ پـــه کـــه کـــه و پـــژاک تـــاوانـــبار دەکـــا
فەرزاد دەڵێ:”لە ئەحمەدی نەژاد ئێرانی ترم و لەوانەش کە ئەم ئاو و خاکە دەکوتنەوە بەڵام دەلێلێک نیە بە حیزبێک پێوەندی بدرێم کە هیچ پێوەندیەکم پێوەی نەبووە”.
ئەگەرچی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی ١٩ی بانەمەڕ فەرزاد کەمانگەر و سێ کەسی تر لە چالاکانی کوردی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ناو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان دا ئیعدام کرد و دواتریش پژاک ئەو ئیدیعایەی کۆماری ئیسلامی پشت‌راست کردەوە، بەڵام وتوێژێکی تەلەفۆنی فەرزاد کەمانگەر کە بەر لە جێبەجێ کرانی حوکمی ئیعدامەکەی ئەنجام دراوە، ئەوە رەد دەکاتەوە و هاوکات ئیتلاعاتی ئێران بەوە تاوانبار دەکا کە یارمەتی بە بەهێزکردنی پــه کــه کــه داوە و رێگای خۆخزاندن بۆ ناو ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی بۆ کردۆتەوە. (زیاتر…)
مــــه‌ســــعود بــــارزانــــی:بــــــــه‌داخــــــــه‌وه بــــــــۆ PKK
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند؛ به‌داخه‌وه بۆ PKK و ڕاشیگه‌یاند؛ قه‌ت ته‌وه‌قوعم نه ده‌كرد كاتێك من له توركیابم PKK ئه‌و هه‌نگاوه بنێت.بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له گه‌شته‌كه‌یدا كه بۆ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی ئه‌نجامی دا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سازكرد و له به‌شێكی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند؛ به داخه‌وه من له توركیابووم پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) ڕایگه‌یاند، (زیاتر…)
مانای دیموکراسی،ڕای تاک و ده‌خاڵه‌تی هاووڵاتیان له چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگادا
مه‌نسور حکمه‌ت/وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه: جه‌مال موحسین
ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵامی پرسیارێکه له مه‌نسور حکمه‌ت له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پاڵتۆکیدا (کۆبوونه‌وه‌ی پرسیار و وه‌ڵام) که له لایه‌ن ئیره‌جی فه‌رزاده‌وه نووسراوه‌ته‌وه. ئه‌م ده‌قه کوردیه وه‌رگێردراوی ده‌قه فارسیه‌که‌یه که هه‌مان تایتڵی هه‌یه و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی مه‌نسور حکمه‌ت ده‌ست ئه‌که‌وێ. (زیاتر…)
ناوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌ستنیشان كران
ته‌نها یه‌ك ژن له‌مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك دایه ئه وێش هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایگه‌یاند” سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی سكرتێری گشتیی حیزب له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تیدا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌ستنیشان كران.له‌و باره‌یه‌وه فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی راگه‌یاند ” له‌كۆی 11 ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی مام جه‌لال سكرتێری گشتی، هه‌شت ئه‌ندامی ده‌ستنیشان كرد‌و سێ ئه‌ندامی دیكه‌ش به هه‌ڵبژاردن بوونه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی”.ناوبراو وتی (زیاتر…)
ئازربایجان:مــــزگــــه‌وتــــێك ده‌كــــرێته گــــه‌وڕی مــــانــــگاو بــــه‌راز
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24/6 ئه‌ندریه گلافیف ڕۆژنامه‌نوسی ڕوسی به چاوی كامێره‌كه‌ی مزگه‌وتێكی مێژوویی ئاشكراكرد كه ئه‌رمه‌نه‌كان له هه‌رێمی گا‌راباغ كردبوویانه گه‌وڕی مانگا‌و به‌راز.جێی ئاماژه‌یه مزگه‌وته‌كه ده‌كه‌وێته شاری ئه‌قده‌می ئازربایجانه‌وه كه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌رمه‌نه‌كاندایه و مێژوویی دروستكردنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (1870ز) كه ئه‌ندازیاری بیناسازی كه‌ربه‌لائی سافی خان ئه‌لقه‌راباغی دروستیكردووه. (زیاتر…)
هـه‌ڵـوێستی حــكومــه‌تی هــه‌رێــم كــوردســتان مــایه‌ی شـه‌رمـــه‌زاریـــه
په‌كه‌كه:ئه‌حمه‌د ده‌نیز به‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان به سۆمه‌ریه نیوزی ڕاگه‌یاند” ئێمه له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆسه‌ر هاولاَتیان بێده‌نگ نابین و توركیا هه‌موو ئاگربه‌سته‌كانی ئێمه‌ی تێكداوه‌و ده‌ستپێشخه‌ری كردوه له هێرشكرن.ده‌نیز له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ڕایگه‌یاند” ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌رێم مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه. (زیاتر…)
تێکۆشان بۆئازادی وه‌ک گه‌یشتن به ئازادی هه‌م پیرۆزتروهه‌میش به‌نرختره
وڵامێک بۆمه‌لاعه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده به‌شی سێیه‌م وکۆتای
تاریق یوسفی:مامۆستا دوای ئه‌وهه‌مووه‌که‌ینوبه‌ینه وئه‌وهه‌مووه‌هاوردن وچونه به‌هانه‌ی وادێنێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی قوتابی حوجره‌ی قه‌ڵاسه‌یده بخه‌ڵه‌تێنێت ،ده‌ڵێت پێشمه‌رگه‌کانی ئێمه ژن ومنداڵیان هه‌یه بۆیه ناتوانن برۆنه‌وه قه‌ندیل. واته پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌وان به‌دوای ژیانی خۆیان که‌وتون نه‌ک بۆئامانجی گه‌له‌که‌یان، ئیدی پێی وابێت هه‌مووکه‌س له‌گوێی سۆبه‌ی گه‌رم و نه‌وتی خه‌وتوه نازانێت که هۆی نه‌رۆشتنی ئێوه بۆقه‌ندیل نه‌بونی لیاقه‌تی خه‌بات وشۆرشگێریه ئه‌گیناله‌زیندانێک به‌نێوی که‌مپ چ ده‌که‌ن ئه‌گه‌رشۆرش گێڕێکی راسته‌قینه‌بونایه، (زیاتر…)
هۆمۆ كورده‌كانی هۆڵه‌ندا داوای لێبوورده‌یی ده‌كه‌ن
رۆژی 19/6/2010 له شاری ده‌نهاخی هۆڵه‌ندا كۆڕێكی تایبه‌ت به‌كورده هۆمۆسێكسواڵه‌كانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته ساز كرا.
دوو رێكخراوی هۆڵه‌ندی‌و كوردی كۆڕه‌كه‌یان بۆ ره‌وه‌ندی كوردی ده‌رباره‌ی ژیانی هاونیشتمانییه هۆمۆسێكسواڵه‌كان ساز كرد.هه ر وه ها رووداونێت بڵاوی کرده وه،به‌گوته‌ی یه‌كێك له رێكخه‌رانی كۆڕه‌كه “ئامانج ئه‌وه‌بوو كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له هۆڵه‌ندا لێبوورده‌تر هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و كوردانه‌دا بكه‌ن كه لێره ده‌ژین‌و هۆمۆسێكسواڵن”. (زیاتر…)
له دوو به‌یاننامه‌ى جیاوازدا هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى هه‌رێم به توندى ئیدانه‌ى هێرشه‌كانى په‌كه‌كه ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر سه‌ربازه کان توركیا
له دوو به‌یاننامه‌ى جیاوازدا هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به توندى ئیدانه‌ى هێرشه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان (پ.ك.ك) ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانى توركیا و ، رِایده‌گه‌یه‌نێت ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی روون و ئاشكرای خۆمان سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ناوچه سنوورییه‌كانی شه‌مزینان راده‌گه‌یه‌نین و به‌توندیش ئیدانه‌یان ده‌كه‌ین. (زیاتر…)
مایكل جه‌كسۆن دوای مه‌رگی نزیكه‌ی یه‌ك ملیارد دۆلار ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێت
هـــونــه ری:سه‌ره‌وت و سامانی جێ ماوه له “مایكل جه‌كسۆن” ئه‌ستێره‌ی كۆچكردووی موزیكی “پۆپ”، دوای مه‌رگی نزیكه‌ی یه‌ك ملیارد دۆلار رووی له زیادبوون كردووه.به گوێره‌ی هه‌واڵی گۆڤاری ئابووری “بیلبۆرد”، سه‌روه‌ت و سامانی “مایكل جه‌كسۆن” له كاتی مه‌رگی تاكو ئێستا نزیكه‌ی (1) ملیارد دۆلار رووی له زیادبوون كردووه. ئه‌لبومه‌كانی “جه‌كسۆن” تاكو ئێستا نزیكه‌ی (383) هه‌زار دۆلار داهاتیان هه‌بووه، (زیاتر…)
حزبی شیوعی داوا له هاولاَتیان ده‌كات به‌شداری پێشانگای كاڵاكانی كۆمپانیا ئێرانیه‌كان نه‌كه‌ن
بانگه‌وازێك له كۆمیته‌ی پارێزگای سلێمانی
حزبی شیوعی كوردستان بۆ جه‌ماوه‌ری به هه‌ڵوێست‌ونیشتمان په‌روه‌ری پارێزگای سلێمانی
جه‌ماوه‌ر ی خۆشه‌ویستی پارێزگای سلێمانی (زیاتر…)
كوری ســــه‌رۆكی پــــارتی ئــــازادی به تــــاوانی دزی ده‌ســتگیر كـراوه
كوری عه‌لی قازی،سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان، له لایه‌ن پۆلیسی ئینتێرپۆل له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر كراوه وه دواتر و ره‌وانه‌ی ئاڵمان كراوه‌ته‌وه
به پێی ئه‌و هه‌واڵه كوری سه‌رۆكی پارتی ئازادی، به هاوكاری باندێك ئه‌و كاره‌ی كردووه كه بانده‌كه پێكهاتووه له سێ كه‌س و هه‌ر سێ كه‌سیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر كراون. (زیاتر…)
كه‌روبی : ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پاسه‌وانی به خامینئی داوه خواش به پێغه‌مبه‌ره‌كانی نه‌داوه
مه‌هدی كه‌روبی وه‌ك یادكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رۆژی خۆپیشاندانه خوێناوییه‌كانی ئێران دژ به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌ی نه‌ژاد به سه‌رۆك كۆمار، نامه‌یه‌كی له‌سه‌ر پێگه تایبه‌تییه‌كه‌ی بڵاوكردته‌وه.سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن و چاكسازیخوازانی كۆماری ئیسلامی ئێران (مه‌هدی كه‌روبی) له‌نامه‌یه‌كیدا وه‌ك یادكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه دژ به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كرا، له‌سه‌ر پێگه تایبه‌تییه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه كه دزرانی ده‌نگ و سه‌ندنی مافه‌كانی گه‌لی ئێران، ئابروچوونێكه به‌هیچ جۆرێك له بیر ناكرێت. (زیاتر…)
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به حاله‌تی تووش بوون به په‌تای خوێن به‌ربوون رێنمایی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه باره ت به په‌تای خوێنپژان (تای خوێناوی)
نه‌خۆشی یه‌كی درمی ڤایرۆسی هاوبه‌شه له‌نێوان مرۆژڤ و ئاژه‌ڵدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ئاژه‌ڵدا په‌تا ده‌نێته‌وه به‌ڵام گوازتنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤیش ڕووده‌دات.حاله‌تی تاك تاكی نه‌خۆشی یه‌كه یان په‌تا له مرۆڤ دروست ده‌كات به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خوێن و شانه‌كانی ئاژه‌ڵی تووشبوو یان به‌ركه‌وتنی ڕاته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی مێشوله‌ی گه‌نه ، (زیاتر…)
که م کردنه وه ی حوکمی چوار بـــه‌نـــدکراوی سیاسیی مه ریوانی
کاهش حکم چهار شهروند مریوانی در دادگاه تجدید نظر
مه ریوان:چوار زیندانی سیاسیی شاری مه‌ریوان له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگا دا که‌م کرایه‌وه.پارێزگای کوردستان حوکمی 6 ساڵ زیندانی چوار که‌سی خه‌ڵکی ئاوایی نگڵی شاری مه‌ریوان به ناوه‌کانی سه‌یوان ره‌حیمی، به‌همه‌ن سه‌عیدی، سیروان محه‌ممه‌دی و وشیار ئه‌حمه‌دیی بۆ 2 ساڵ زیندان بۆ هه‌ر کام له‌وان دا شکاندوه. (زیاتر…)
ئه‌مریكا هاوكاری توركیا ده کات بۆ لێدانى په‌كه‌كه
وێـــراش نـــیوز:ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پشتیوانى له هێرشه‌كانى توركیا ده‌كات دژ به په‌كه‌كه وجیمس جیفری باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له توركیا جه‌ختی كرده‌وه كه له كاتێكدا توركیا داوای هاوكاری له ئه‌مه‌ریكا بكات، ئه‌وا وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه وه‌ڵامی داواكه‌ی بداته‌وه‌و هاوكاری پێشكێش بكات.جێفرى رایگه‌یاند “په‌كه‌كه دوژمنى هاوبه‌شى توركیا و ئه‌مریكایه. (زیاتر…)
موچه‌ی مانگانه‌ی حامید كارزای سه‌رۆكی ئه‌فغانستان 525 دۆلاره
موچه‌ی مانگانه‌ی بارزانی 400 هه‌زار دۆلاره واته 762 ئه وه نده ی حامید كارزایه
داهاتی وپاره ی دانراوی کارزایله بانگ دا كه‌متره له 20 هه‌زار دۆلاره و هیچ زه‌وی و ته‌لار و باڵه‌خانه‌یه‌كیشی به‌ناوه‌وه نییه.موچه‌ی كارزای پێنج ئه‌وه‌نده‌ی هاوڵاتیه‌كی ئاسایی ئه‌فغانییه، به‌ڵام زۆر له‌دوای موچه‌ی سه‌رۆكی وڵاتانی ڕۆژئاواوه‌یه (زیاتر…)
به‌هۆی روداوێكی كۆنه‌وه، له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی پۆلیسه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر هاوڵاتییه‌ك و بریندار ده‌كرێت
عه‌قید جه‌مال جێگری پۆلیس به سێ ئوتومبێلی جۆری لاندكرۆز (مۆنیكا)هێرشیێان کرده سه ر پشتیوان فیشه‌كێان به‌لاشه‌ی ناۆ براوه نا
كه‌ركوك:ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری كه‌ركوك عه‌قید جه‌مال جێگری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی شاری كه‌ركوك، به خۆی و پاسه‌وانه‌كانیه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی پشتیوان و پاش لێدانێكی زۆر، 5 فیشه‌ك به‌لاشه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه‌وه ده‌نێن و برینداری ده‌كه‌ن. (زیاتر…)
یه ک ملیۆن ئیمزای ناڕه‌زایی درایه كونسوڵخانی ئێران له هه‌ولێر
له هه‌وڵێكدا بۆ راگرتنی تۆپبارانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم، وه‌فدێكی فیدراسیۆنی رێكخراوه قوتابی و خوێندكارییه‌كان 1 ملیۆن ئیمزای ناڕه‌زاییان را‌ده‌ستی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر كرد.دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو فیدراسیۆنی رێكخراوه قوتابی و خوێندكارییه‌كانی كوردستان له زانكۆ و په‌یمانگه و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی خوێندندا له سه‌رتاسه‌ری كوردستان (زیاتر…)
هاشمی: فیدراڵی به‌ره‌و دابه‌شبوونمان ده‌بات‌و عێراقیش ته‌نها عه‌ره‌بی‌و ئیسلامیه
تاریق هاشمی سه‌ركرده‌یه‌كی ئیئتیلافی عێراقییه دووپاتی كرده‌وه ناسنامه‌ی عێراق ته‌نها عه‌ره‌بی‌و ئیسلامییه، ئه‌و بابه‌ته جێی مشتومڕی تێدا نابێته‌وه. گوتیشی سیسته‌می فیدراڵی عێراق به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌بات.هاشمی له دیدارێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌لیكترۆنی كراوه‌دا، له‌باره‌ی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی رایگه‌یاند كه وڵاتانی دراوسێی عێراق پروپاگه‌نده له‌دژی ئیئتیلافی عێراقییه بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)