Archive for ئاب, 2008
عێراقی – ساڵح موتڵه‌گ: برِیاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌ف سه‌ركه‌وتنی ئێران و شكستی عێراقه
سه‌رۆكی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی بۆ دیالۆگی نیشتمانی ساڵح موتڵه‌گ ره‌خنه‌ی له برِیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌فی موجاهیدینی خه‌لق گرت و ئه‌و برِیاره‌ی به سه‌ركه‌وتنی ئێران و شكستی عێراق وه‌سفكرد. (زیاتر…)
وه‌زارتی ئیتلاعات: پرۆسه‌ی بایكۆت كردنی رۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆ و ره‌خنه‌گرده‌بێ تا هه‌ڵبژاردنی سه‌ر كۆماری كۆتای پێبێت
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیلاعاتی ئێران له هه‌ڵمه‌تێكی بێ وێنه‌دا په‌وه‌ندییان به رۆژنامه‌نووسان و كاربه‌ده‌ستانی چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك كردووه دوایان لێ كردووه ئه‌و رۆژنامه‌نووسانی ره‌خنه‌گر كه كۆنترۆڵ ئاسان نییه له كار لایان ده‌ن. (زیاتر…)
ئاسۆگۆران ئه‌ندامی سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی/عێراق بۆ ڕه‌واپۆست:سه‌رۆکی په‌رله‌مان و وه‌زیری مافی مرۆڤ به‌رژه‌وندی خۆیان بۆ گرنگه‌وقه‌تیش ئاوڕ له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک ناده‌نه‌وه
پ/كاردانه‌وه‌ی كه‌س و كاری په‌نابه‌ران وخیزانه‌كانیان به‌رامبه‌ر به هه‌ول و ماندوبوونی ئیوه چۆنه كه شه‌و رۆژتان خستۆته سه‌ریه‌ك بۆ به‌رگرتن به ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران؟ (زیاتر…)
مسته‌فای هیجری سه‌رۆكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران:پژاك هیچ جیاوازییه‌كی نیه له‌گه‌ڵ PKK، به‌شێكه له PKK ئێمه له‌گه‌ڵ پژاكدا هیچ پێوه‌ندییه‌كمان نیه
ڕه‌واپۆست:حیزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران
ڕه‌واپۆست:ئه‌م چاوپێكه‌وتنه, له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ى ئێلێفسێرۆتیپیا ى یۆنانى سازكراوه, له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فاى هیجرى سكرتێرى حیزبى دیمو‌كراتى كوردستان, له‌لایه‌ن ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى حیزبى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه بۆ ره‌واپۆست نێردراوه, ئێمه‌ش له‌به‌ر گرنگى بابه‌ته‌كه وه‌كو خۆى بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه. (زیاتر…)
جلال تاڵه‌بانی:دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونێکه‌و قه‌ت نایه‌ته دیی
ڕۆژنامه‌ی (ئه‌لخه‌لیجی عه‌ره‌بی) له زار سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه ڕایگه‌یاند که ناوبراو وتوویه‌تی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونیکه و (موسه‌حیله) و قه‌ت نایه‌ته دی. (زیاتر…)
“بارودۆخی ناوچه‌كه رۆژ له دوای رۆژ ئاڵۆز تر ده‌بێت”
له خانه‌قین هێزی پێشمه‌رگه خراوه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای عێراقی (زیاتر…)
سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عسی ده‌ستیگیركردووه.
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی باڵای ریشه‌كێشكردنی به‌عسیان ده‌ستگیركرد (زیاتر…)
ئێران: له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا هه‌یه
ئا: سامان مه‌جید
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێرانی ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی چاودێری جموجوڵی سه‌ربازی‌و هه‌واڵگری ئه‌مریكا له‌خۆرهه‌ڵاتی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كات. (زیاتر…)
بزوتنەوەى شورایی لە کوردستانى عیراق
ئامادەکردنى ڕێنوار جبار
لە کوردستان هەموو ساڵێک جارێک بیرەوەرى ڕاپەڕینو شوراکان ڕێزیان لێدەگیرێت. ناسیۆنالیستەکان ڕێز لەڕاپەڕین دەگرن بەبێ ئەوەى باسى شورا بکەن. (زیاتر…)
گیان فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر له مه‌ترسی دایه
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر ره‌وانه‌ی به‌دی تاكه‌كه‌سی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كراوه. (زیاتر…)
دیسان ده‌رباره‌ی مێژووی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان
فه‌رید زامدار
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا له‌هه‌ندێك له‌ژماره‌كانی رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) كه به‌داخه‌وه رۆژو ژماره‌كانیم له‌لا نه‌ماوه چه‌ند وتار‌و دیدارێك له‌لایه‌ن به‌ڕێزان كاك عارف كه‌ریم‌و كاك فوئاد قه‌ره‌داغی ده‌رباره‌ی سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی (م.ل) بڵاوكرایه‌وه. (زیاتر…)
مالكی سه‌ركردایه‌تی كورد ئاگادار ده‌كاته‌وه، “سوپای عێراق سه‌ڵاحیه‌تی هه‌یه بچێته هه‌ولێرو سلێمانیشه‌وه”
سامی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی لیستی ئیئتلاف له‌په‌رله‌مانی عێراقی رایگه‌یاند هه‌روه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران وتویه‌تی سوپای مه‌ركه‌زی سه‌ڵاحیه‌تی ده‌ستوری هه‌یه نه‌ك ته‌نیا بچێته خانه‌قین به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بۆشی هه‌یه بچێته هه‌ولێرو سلێمانیشه‌وه. (زیاتر…)
خواردنی بامێ بۆ ژنی دوو گیان به‌سووده
شاره‌زایانی ڕووه‌كی دوای لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌یشتنه ئه‌نجام كه خواردنی بامێ به‌سوده بۆ ژنی سك پڕ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤیتامینه‌كانی (A,B6) و كالیسیومی تێدایه كه یارمه‌تی راگرتنی رێژه‌ی شه‌كر ده‌دات له‌ناو خوێندا. (زیاتر…)
ئێران خۆی بۆ هێرش كردنه سه‌ر پژاك ئاماده ده‌كات
ئێران –به‌رده‌وام هێزی زیاتر ره‌وانه‌ى سنوره‌كان ده‌كرێت
سایتى چاو‌دێر: تایبه‌ت پێشبینى ده‌كرێت به‌م نزیكانه سوپاى پاسدارانى ئێران هێرشێكى فراوان بۆ سه‌ر چه‌كدارانى پارتى ژیانى كوردستان ده‌ست پێ بكات و به‌رده‌وامیش هێزی زیاتر له سه‌رسنوره‌كان كۆده‌كرێته‌وه . (زیاتر…)
خاتوو سومه‌یه: بكوژانى ژنان ده‌توانن له ده‌ستى دادگا خۆیان رزگار بكه‌ن
حكومه‌ت ناتوانێت له گشت خێزانێك دا پاسه‌وانێك دابنێت
سایتى چاو‌دێر خاتوو سومه‌یه سه‌عید به‌رپرسی سه‌نته‌رى ئاماده‌كردن و راهێنانى ژنان له پارێزگاى دهۆك نیگه‌رانى خۆى ده‌ربرى به‌رامبه‌ر به بڵاو بونه‌وه‌ى كوشتنى ژنان به پاساوى شه‌ره‌ف پارێزى له هه‌رێمى كوردستان.. (زیاتر…)
ساڵح: ناهێڵین جارێكى تر هه‌له‌بجه شه‌ر وێرانى بكاته‌وه
رێگه ناده‌ین فرۆكه‌خانه دروست بكرێت
فوئاد ساڵح قایمقامى هه‌له‌بجه ته‌ئكیدى كرده‌وه رێگه نادات فرۆكه‌خانه له شارى هه‌له‌بجه دروست بكرێت له ئاماژه‌یه‌ك دا بۆ ئه‌و فرۆكه‌خانه‌یه‌ی بریاره ئه‌مریكا له ناوچه‌كه بیكاته‌وه.. (زیاتر…)
هه‌واڵ: موقته‌دا سه‌در داوای هه‌ڵكردنی ئاڵای عیراق له خانه‌قین و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات
موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌دری شیعه مه‌زهه‌ب له عیراق داوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵكردنی ئاڵای عیراق له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه ده‌كات كه ده‌كه‌ونه سنوری پارێزگای دیاله‌وه. (زیاتر…)
منداڵه دووسه‌ره‌كه گیانی له‌ده‌ستدا
ئه‌و منداڵه دووسه‌ره‌ی كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له به‌نگلادیش له دایك بوو كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی بۆ سه‌یركردنی هاتبوونه دیده‌نی گیانی له‌ده‌ستدا. (زیاتر…)
ئێران چه‌ك بۆ 50 وڵات ره‌وانه ده‌كات
وه‌زیری به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی چه‌ك بۆ 50 وڵات ره‌وانه ده‌كات. (زیاتر…)
“مالیكی هۆشداریی داوه‌ته كورد كه هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك “هێڵی شین” ببه‌زێنێت راوه‌دوو ده‌نرێت”
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی هه‌ینی، ئاشكرایكرد نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران هۆشداریی داوه‌ته كورد كه هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك “هێڵی شین” ببه‌زێنێت، له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه راوه‌دوو ده‌نرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و رێژه‌یه‌ی له بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێم ته‌رخانكراوه له به‌شی راسته‌قینه‌ی خۆی زیاتره. (زیاتر…)
ئیسرائیل به ته‌واوی ساغ بۆته‌وه که بۆردومانی بنکه ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران بکات
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ساغ بۆته‌وه که به ته‌نیا هێرشبکاته سه رئێران و هیچیتر له چاوه‌روانیدا نه‌مێتنێته‌وه
ڕۆژنامه‌ی جوریسلم پۆست ئه‌مڕۆ به پشت به‌ستن به ڕۆژنامه‌ی “مه‌ئریڤ” ی ئیسرائیلی بڵاویکرده‌وه که ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ساغبۆته‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌یکه نه‌هێڵن کۆماری ئیسلامی ئیران ده‌ستی به بۆمبی ئه‌تۆمی ڕابگات . ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له کۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا به م ڕێککه‌وتنه گه‌یشووه. (زیاتر…)
چه ن وینه و دیمه نی جوان : وینه گر ئه رسلان ئه مجدیان
فوتو گراف:ئه رسلان ئه مجدیان
ئه‌مریكیه‌كان ده‌یانه‌وێت رۆڵى كورد كه‌م بكه‌نه‌وه
عوسمان: ناردنى هێز بۆ خانه‌قین گوشارێكى سیاسی یه به‌رامبه‌ر به كورد
چاو‌دێر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان ره‌خنه‌ى توندى گرت له ره‌وانه كردنى هێزى سه‌ربازى بۆ قه‌زاى خانه‌قین به‌بێ هه‌ماهه‌نگى پێشوه‌خت له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم دا و وتى ئه‌و هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ى ئه‌و گوشاره سیاسیانه‌دایه كه به‌رامبه‌ر به كورد پیاده ده‌كرێت.. (زیاتر…)
له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی خاوه‌نکار، کچێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له کوره‌خانه خۆی کوشت
بۆرۆژهه‌ڵات تاﻳﺒﻪت: ﺑﻪپێی هه‌واڵ، کاتژمێر 7ی سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی چوارﺷﻪممه 6ی خه‌رمانان، له کوره خاﻧﻪی تاکستانی نزیک شاری ﻗﻪزوین کچێکی ﺗﻪﻣﻪن 17 ساڵه به ناوی ئاره‌زوو س. ﺧﻪڵکی شاری بانه ئاگری له ﺟﻪﺳﺘﻪی خۆی ﺑﻪردا و له ئاکامدا گیانی له ده‌ست دا. (زیاتر…)
دێموکراته‌کان پێشوازیی له باباعه‌لی مێهرپه‌روه‌ر ناکه‌ن
بۆرۆژهه‌ڵات – تایبه‌ت: دوای ئه‌وه‌ی که بابا عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی پێشووی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له وتوێژێکدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌وان “ئاواره جه‌لالی” رایگه‌یاند که “ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو لا (حدک و حدکا) رازی بن، ئاماده‌م نێوبژیوانی بکه‌م”، سه‌ره‌نجام چه‌ند رۆژ له‌وه پێش بۆ مه‌به‌ستێکی نادیار که شیمانه ده‌کرێ به‌شداریی له کۆنگره‌ی داهاتووی حدکا یه‌کێک له مه‌به‌سته‌کان بێ، گه‌ڕایه‌وه باشووری کوردستان و له شاری کۆیه نیشته‌جێ بوو، به‌ڵام له لایه‌ن حدکا و حدک ه‌وه پێشوازیی لێنه‌کرا. (زیاتر…)
په‌رله‌مانتارێك ژنی دووه‌می له‌باره‌گای حیزب ته‌لاَقده‌دات و ژنی سێیه‌میش له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ماره‌ده‌كات
پ. هاوڵاتی:
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عێراق سه‌ر به‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان 10 مانگ ژنی دووه‌می جێده‌هێڵێت، پاشان له‌باره‌گای حیزبه‌كه‌ی ژنه‌كه‌ی به‌شاهیدی دوو پاسه‌وانی باره‌گا ته‌ڵاقده‌دات‌و پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی دادگا ده‌ربچێت له‌ماڵیش ده‌ریده‌كات‌و له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ژنی سێیه‌می هێناوه. (زیاتر…)
“حكومه‌تی عێراق‌و لایه‌نی ئه‌مریكی فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كورد”
دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ خانه‌قین به‌بێ هه‌مانگیكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، به‌شێكه له‌و فشاره سیاسییه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غدا و ئه‌مریكاوه ده‌خرێته سه‌ر كورد. (زیاتر…)
ئه‌مریكا بنكه‌ى هه‌واڵگرى له هه‌ڵه‌بجه دروست ده‌كات
ئێران هه‌ستى به جموجوڵه‌كانیش كردوه
به‌رپرسانى كوردیش هه‌واڵه‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه
رۆژنامه‌ى وه‌ته‌ن ى عه‌ره‌بستانى سعودى رایگه‌یاند سوپاى ئێران چه‌ند جموجوڵێكى هه‌والگرى ئه‌مریكاى له ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان به‌دی كردوه. (زیاتر…)
له كۆنسێرتی مه‌دۆنا وێنه‌ی خامه‌نه‌ی وهیتله‌ر و مه‌ك كین پێكه‌وه نیشان درا
سترانبێژی به‌ناوبانگی موزیكی پاپ “مه‌دۆنا” كه ماوه‌یه‌كی كورته پێی ناوه‌ته ته‌مه‌نی 50 ساڵی له كۆنسێرتێكی ئه‌م دواییه‌ی خۆیدا جان مه‌ك كین و عه‌لی خامه‌نه‌ی و رابێرت موگابه‌ی لۆمه كرد. (زیاتر…)
ئیبراهیم عه‌لیزاده: “حیزبه كوردییه‌كان له قه‌یران ده‌ژین”
گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئیبراهیمی عه‌لیزاده
سازدانی: سه‌ردار محه‌مه‌د
هه‌رچه‌نده “ئیبراهیمی عه‌لیزاده” حیزبه‌كه‌یان ناخاته چوارچێوه‌ی حیزبێكی كوردییه‌وه، به‌ڵام زۆرێك له‌خه‌ڵكی كوردستان هێشتا پێیانوایه كه ئه‌وان به‌پله‌ی یه‌كه‌م ره‌گوریشه‌یان له‌نێو خه‌ڵكی كوردستاندایه نه‌ك سه‌راسه‌ری ئێران، ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره هێمن‌و له‌سه‌رخۆیه كه سكرتێری “كۆمه‌ڵه”و “حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”ه، پێیوایه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حیزبه‌كانی كوردستان له‌قه‌یراندا رۆژگارییان به‌سه‌رده‌به‌ن، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌شیان له‌كرۆكدا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ “شكستی ستراتیج‌و سیاسه‌ته‌كانیان”و ده‌ڵێت “سه‌ركردایه‌تییه‌ك كه ئه‌م ستراتیجییه شكستخواردووه داده‌ڕێژێت له‌ناو ریزه‌كانی حیزبه‌كه‌یدا ئیعتیبار‌و نفوزی خۆی له‌ده‌ستده‌دات. (زیاتر…)
دوای پێنه‌دانی مافی په‌نابه‌رێتی، كورد و عه‌ره‌به عیراقییه‌كانی سوید خۆیان ده‌شارنه‌وه
دوای بێهیوابوون له وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی، كورد و عه‌ره‌به هیراقییه‌كان له وڵاتی سوید خۆیان ده‌شارنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ترسی ده‌ستگیركردنیان و به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان بۆ عیراق. (زیاتر…)
ده‌ستگیركردنی 70 كۆچبه‌ری نایاسایی له توركیا
له‌كاتی هه‌وڵدانیان بۆ گه‌یشتن به وڵاتانی ئه‌وروپا، 70 كۆچبه‌ری نایاسایی له توركیا ده‌ستگیركران.
دەباغ: حكومەت مافى بڵاوەپێكردنى هێزەكانى هەیە لە هەموو شوێنێكى عێراقدا
سایتى چاو‌دێر: عەلى دەباغ- ى وتەبێژى حكومەتى عێڕاقى فیدراڵ لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵەكانى راگەیاندن ئاماژەى بەوەدا كە حكومەتى عێراقى فیدراڵ بۆى هەیە لەهەموو شوێنێكى عێڕاقدا تەنانەت بە كوردستانیشەوە هێزە ئەمنییەكانى بڵاوە پێبكات.. (زیاتر…)
ڕاوێژکاری پێشووی سه‌رکۆمار: له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانیدا ناتوانی دژی ئێران بدوێی
ئه‌سۆشییه‌تێد پرێس: ڕاوێژکارێکی پێشووی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رکۆماری ئێراق دوای ئه‌وه‌یکه ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆی به فه‌رمی بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد، له لێدوانێکدا گوتی: ئه‌و جار ده‌توانم به دڵی خۆم له سه‌ر ئێران قسه‌بکه‌م و مه‌ترسییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ر ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ئاشکرا بکه‌م. (زیاتر…)
له سێهه‌مین رۆژی مانگرتنی گیراوه سیاسییه‌كانی كوردستاند
مانگرتنی گشتیی گیراوه كورده‌كانی ناو گرتوخانه‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له رۆژی سێهه‌مدا به‌رده‌وامبوو. (زیاتر…)
كچه خۆكوژه‌ى ده‌ستگیر كرا
سایتى چاو‌دێر-تایبه‌ت ئه‌مانه وێنه‌ى ئه‌و كچه 15 ساڵه‌ن كه پێش كرده‌وه‌یه‌كى خۆ كوژى له به‌عقوبه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا.. (زیاتر…)
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ له ئوروپا پشتیوانی خۆی بۆ مانگرتوانی سیاسی و مه‌ده‌نی ڕاگه‌یاند
پشتیوانی له داخوازیه‌کانی زیندانیانبی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان !
کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له ده‌ستپیکی به ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سته‌ڵات دا، ڕومه‌تی ڕه‌شی دژه ئازادیی خۆی بۆ جه‌ماوه‌ر خستۆته ڕوو. ڕژێمی ناوبراو ده‌ستی داوه‌ته کوشتار، ئه‌شکه‌نجه، زیندانی کردن و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌زاران هاووڵاتی. (زیاتر…)
بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و فیلمی سێكسی!
ئا/ عوسمان عه‌لی
دادگای شه‌رعی شاری مه‌دینه‌ی خۆرئاوای عه‌ره‌بستانی سعودی رۆژی 25/8/2008 بڕیاریدا تاوانبار تۆنی نه‌سار- ى به‌ڕه‌گه‌ز لوبنانی به 4 ساڵ زیندانیكردن سزابدرێت. (زیاتر…)
62% ی ژنانی كوردستان خه‌ته‌نه‌كراون
كوردستانی عێراقیش یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه به رێژه‌یه‌كی زۆر ترسناك خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ی تێدابلاَوه
فه‌لاح مورادخان شاكه‌ره‌م*
به‌پێی دوا ئاماری رێكخراوه‌كه‌مان له 2005 تاكو 2007 له 201 گوند‌و شارۆچكه له ناوچه‌كانی( دهۆك ، سلێمانی، هه‌ولێر ، گه‌رمیان ، رانیه ، سۆران ، به‌شێك له كه‌ركوك له‌كۆی 5628 مێینه كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه 3502 روبه‌ڕی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه بونه‌ته‌وه واته به‌ڕێژه‌ی 62%.
هێرشی میلیشیاكانی به‌درو به‌عس بۆ سه‌ر قه‌ره‌ته‌په‌و خانه‌قین،
هێرشی میلیشیاكانی به‌درو به‌عس بۆ سه‌ر قه‌ره‌ته‌په‌و خانه‌قین،
ته‌نها به‌جیابونه‌وه‌ی كوردستان وه‌ڵام ده‌درێته‌وه نه‌ك به پاڕانه‌وه له‌سیستانی‌و مالكی!
سامان كه‌ریم
ماوه‌یه‌كه گرژی كه‌وتۆته ناوچه‌كانی پارێزگاری به‌عقوبه‌وه، له قه‌ره‌ته‌په‌وه تا خانه‌قین‌و جه‌له‌ولا‌و سه‌عدیه‌و…. له‌م نێوه‌دا سوكایه‌تی زۆر كراوه به به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی‌و پارتی له‌وناوچانه‌دا ته‌واوی ئاڵای باره‌گاكانیان هێنراوه‌ته خواره‌وه‌و چه‌ند به‌رپرسێكیشان له قه‌ره‌ته‌په بۆماوه‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر كردوه. (زیاتر…)
عه‌بدوڵڵاى موهته‌دى سكرتێرى حیزبى زه‌حمه‌تێكێشانى ئێران قۆڵى كادیرێكى كۆنى حیزبه‌كه‌یان ده‌برێت
كه‌یوان سه‌نای كادیرى دێرینى حیزبه‌كه‌ى عه‌بدوڵڵا موهته‌دى, له‌دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵێكه له وڵاتى هۆڵه‌ندا ده‌ژى و خه‌ریكى كارى خۆى بووه و دابڕاوه له‌كارى حیزبایه‌تى و خۆێندنى ڕشته‌ى كۆمپیوته‌رى له‌و وڵاته دا ته‌واو كردووه ,و ساڵى 2007 بڕیارى گه‌رانه‌وه بۆ كوردستان ئه‌دات, كاتێ ئه‌گه‌ڕێته‌وه سوله‌یمانى عه‌بدوڵڵاى موهته‌دى له‌ڕێگه‌ى خزمێكى كه‌یوانه‌وه ئاگادار ده‌بێت كه كه‌یوان گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و ئه‌یه‌وێت كارى سه‌رمایه‌دارى بكات ز بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاره‌یه‌كى زۆریشى هێناوه‌ته‌وه, عه‌بدوڵڵا داواى پاره‌كه به‌سوو له كه‌یوان ده‌كات و ئه‌ویش به‌شاهیدى یه‌كێك له‌ئه‌ندامانى ئه‌و حیزبه پاره‌كه‌ى پێئه‌دات كه مه‌به‌له‌غێكى زۆره,دواى ساڵێك كه بڕیاره پاره‌كه به كه‌یوان بدرێته‌وه, فه‌رموون بابزانین چۆن پاره‌كه‌ى پێئه‌دریته‌وه: (زیاتر…)
رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ی.ن.ك و بزووتنه‌وه به‌ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی وه‌سفده‌كات
به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك و مامۆستا مه‌لامحه‌مه‌د عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كوردستانی عیراق، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 25/8 وه‌فدی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی ده‌زگاو مه‌ڵبه‌نده‌كانی رێكخستنی ی.ن.ك دا، له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی كۆبوونه‌وه. (زیاتر…)
نووسراوێكى نهێنیى نورى مالیكى ئاشكراده‌كات
مالكى هه‌ندێ كه‌سى له ئه‌مریكیه‌کان پاراستوه
چاو‌دێر- تایبه‌ت: نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرى عیراق، له‌نووسراوێكى نهێنى‌و شه‌خسى‌و به‌په‌له‌دا، كه وێنه‌ى بۆ باڵیۆزخانه‌ى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌به‌غدا‌و سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى باڵاى شۆڕ‌شى ئیسلامیى له‌عیراق‌و نووسینگه‌ى شه‌هید سه‌در ناردووه، تیایدا ئاماژه به‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى خۆى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در‌و د.مۆفه‌ق روبه‌یعى كردووه‌و له‌ده‌سپێكى نووسراوه‌كه‌دا هاتووه “به‌پێى پێویستییه‌كانى بارودۆخى ئێستا، تكاده‌كه‌ین به‌شاردنه‌وه‌ى فه‌رمانده‌ى سوپاى مه‌هدى له‌هێڵى یه‌كه‌م، له‌وانه‌ى له‌رووى رێكخستنه‌وه، به‌پاسه‌وانى شۆڕ‌شى ئێرانییه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه”. (زیاتر…)
جه‌ژنی له‌دایكبوون حه‌رامه
دكتۆر سه‌لمان ئه‌لعوده كه یه‌كێكه له زانایانی ئایینی وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه هه‌فته‌ی رابردوو له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: ئیسلام رێگه‌ی داوه به موسوڵمان كه ئاهه‌نگ بگێڕێت به‌بۆنه‌ی یاده تایبه‌تییه‌كانی خۆی وه‌كو جه‌ژنه‌كانی له‌دایكبوون و ژنهێنان و جه‌ژنی دایك. (زیاتر…)
ئه‌وانه‌ی ژن‌و كچ‌و خوشكی خۆیان به‌پاره بۆ خه‌ڵك ده‌به‌ن
وینه ی زندان ژنان
ئاوێنه له‌نێو زیندانه‌وه، به‌سه‌رهاتی ده‌لاَڵی كردن‌و له‌شفرۆشی هه‌ندێك گیراو بلاَو ده‌كاته‌وه « یه‌که‌م جار ژنه‌که‌ی خۆم به‌کرێ له‌باوکیم وه‌رگرت، دوایی بڕیارم دا بیهێنم به شه‌ش هه‌زار دۆلار له‌باوکیم کڕی. (زیاتر…)
له‌خانه‌قین ته‌قینه‌وه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌ئانوساتدایه
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، ئاشكرای كرد”نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی له‌خانه‌قین له‌ته‌قینه‌وه‌دایه”. (زیاتر…)
له‌مڕۆوه سه‌رجه‌م گیراوه سیاسییه‌كانی ئێران مانده‌گرن
بڕیارە له‌مڕۆوه سه‌رجه‌م كورده سیاسییه گیراوه‌كانی ئێران دەست بەمانگرتن بكه‌ن، وه‌ك زیادكردنی گوشار‌و به‌ئامانجی كۆتایی هێنان به‌ئه‌شكه‌نجه‌و پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر سزای له‌سێداره‌دان‌و چه‌ند خاڵێكی تر. (زیاتر…)
پیام تسلیت به بونه ی کوچ دوای ماموستا جلال سه لیمی
هه‌والی گیان به‌خت کردنی پیشمر گه ی دێرینی کۆمه‌له له وڵاتی سوئید (زیاتر…)
کوردستان له‌گه‌ڵ بایکۆتی هه‌ڵبژاردندا ،تاجی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌خاته سه‌ر سه‌ری
حه‌مه‌غه‌فور
ئه‌ڵێن؛”کاسه له ئاش گه‌رمتره”. هیچ که‌س‌و لایه‌نێکی دیکه له هیچ شوێن‌و ناوچه‌یه‌کی عێراقدا هێنده‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن‌و گرنگیدان به نه‌خشه‌و پرۆگرامی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له پێناو ڕاکێشانی خه‌ڵکی بۆ سه‌ردانی ئۆفیسه‌کانی ناونووسین جێی بایه‌خپێدان‌و تێڕامانیان نییه. (زیاتر…)
بانگه‌وازی حدكا بۆ به‌ره‌ی كوردستانی تا به‌ره‌ی دژه كوردستانی
هــاوار بـازیـان
نووسینی بابه‌تیكی به‌رێز مسته‌فا هیجری وه‌ك سكرتیری حدكا، كه له ماڵپه‌رِی خۆیدا له‌ژیَرناوی (كه‌مكردنه‌وه‌ى راده‌ى توندی یان ئه‌گه‌ر بكری ریشه‌كیشكردنی نه‌خۆشییه‌كی كوردانه) بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌سه‌رتادا كه باسی سازكردنی “كۆنگره‌یه‌كی “به‌ربڵاوی كردبوو گومانی به‌ره‌و پرۆژه‌یه‌كی نویَی ئه‌و حیزبه بۆ خزمه‌تكردن به بارودۆخی ئاڵۆزی ئیَستای مه‌یدانی سیاسی بردم. به‌ڵام هه‌ر له په‌ره‌گرافی دووهه‌مه‌وه زانیم دیسان به هه‌ڵه چوومه. (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)