Archive for ئاب, 2010
قه‌زافى له ئیتاڵیا بانگوازی بۆ ئیسلام کرد
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئیتاڵیا پێى وابو دیداره‌كه‌ى قه‌زافى له‌گه‌ڵ ئافره‌تانى ئیتاڵیا ته‌نها سوكایه‌تى كردن بوو به ئافره‌تانى ئه‌وروپى
سه‌ردانه‌كه‌ى موعه‌مه‌ر قه‌زافى سه‌رۆكى لیبیا بۆ ولاَتى ئیتاڵیا فۆرمێكى ئاینى وه‌رده‌كرێت و پاش دیدارێكى ناوبراو له‌گه‌ڵ ژماریه‌ك له ئافره‌تانى ئیتاڵى قورئانى پێ به خشین.قه‌زافى كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا تیمى پاسه‌وانه‌كانى سه‌رجه‌میان ئافره‌ت بوون و خۆى به یه‌كێك له پشتیوانانى ئافره‌ت پیشان ده‌دات ، (زیاتر…)
نــــــــا بــــــــۆ بــــــــه‌ردبــــــــارانــــــــی ژنــــــــان لــــــــه‌ئــــــــێران
نا بۆ به‌ردبارانی ژنان له‌ئێران
به‌ڵی بۆ ئازادی سه‌کینه‌و مه‌ریه‌م
ڕێپێوانی سه‌نته‌ری به‌رگری له‌مافه‌کانی منداڵان له‌سوید – یاڤله‌له‌دژی بڕیاری به‌ردبارانکردنی سه‌کینه(43) ساڵ له‌له‌لایه‌ن ڕژێمی جمهوری ئیسلامی ئێرانه‌وه. (زیاتر…)
ماڵپه‌رِی ئێنته‌رنێتی “یاحه‌ق” له ئێران برِیار وایه جێگای ماڵپه‌رِه ئێنته‌رنێتییه‌كانی”گوگل” و “یاهو” بگرێته‌وه.
به‌رِێوه‌به‌ری گشتی لێكۆڵینه‌وه و گه‌شپێدانی ته‌كنۆلۆجیای زانیاری ئێران رایگه‌یاندووه، ماڵپه‌رِێكی ئێنته‌رنێتی به‌دواداگه‌رانی ئێرانی به ناونیشانی “یاحه‌ق” داده‌مه‌زرێت.به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی “مێهر نیوز”، “هادی مه‌لێك په‌رست” له‌وباره‌وه رایگه‌یاند: “ماڵپه‌رِه‌كانی به‌دواگه‌رانی گۆگل و یاهوو بۆ به‌كاربه‌رانی ئێرانی و ده‌ره‌كی به‌كار ده‌هێرێن، به‌ڵام ئه‌و ماڵپه‌رِه نوێیه ته‌نیا بۆ به‌كاربه‌رانی ئێرانییه و ته‌نیا خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌زگاكانی حكومی له ناوخۆی ئێران ئاراسته ده‌كات”، (زیاتر…)
پارتی له یه‌كنزیكبوونه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی زۆر نیگه‌رانه
به‌پێی ڕاپۆرتێكی پارتی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌یه‌كنزیكبوونه‌وه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی زۆر نیگه‌رانه چونكه به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئه‌و پارته كه‌وتووه یه‌كێتی به‌نیازه به‌نهێنی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕێكبكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌ده‌ستی پارتی بسه‌ننه‌وه. (زیاتر…)
خه‌باتی جه‌ماوه‌ر له دژی كۆماری ئیسلامی،له ژێر كونتڕۆڵی ریفورمخوازه‌كان هاتۆته ده‌رێ
ئیبراهیم عه‌لیزاده سكرتێری كۆمه‌ڵه له‌باره‌ی دوایین كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یانه‌وه بۆ هاوڵاتی
ئیبراهیم عه‌لیزاده سكرتێری كۆمه‌ڵه ده‌ڵێت، كه له‌دوایین كۆنگره‌دا گۆڕانكارییان له ستراتیژ‌و به‌رنامه‌ی حیزبه‌كه‌یان نه‌كردووه، جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه ئه‌وان له‌داواكردنی مافی چاره‌نووس بۆ كورد پێداده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، مانه‌وه‌ی كورد له‌چوارچێوه‌ی ئێران‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورددایه. (زیاتر…)
به‌ره‌و 31 ئاب!
31 ئاب له زهنی زۆربه‌ماندا زیندوه‌و کاره‌ساتێکه ئاسته‌مه له بیرچونه‌وه‌ی، مێژوه‌که‌شی ئاوڕبده‌ینه‌وه ده‌یبینین.
به‌داخه‌وه تا ئێستا له ڕووی مه‌یدانیه‌وه که‌مترین کاری له‌سه‌ر کراوه که نابوایه ئاوا به ئاسانی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا تێپه‌ڕێت! من ده‌زانم زه‌مه‌نی ئه‌و ڕوداوه‌و زروفی خه‌لک و کوردستان له چ ئاستێک‌دا بوو سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی هه‌ژاری به‌رۆکی خه‌ڵکی به سه‌ختی گرتبوو، هه‌ڕه‌شه‌و هاتنه ناوه‌وه‌ی دیکتاتۆرترین و سته‌مکارترین ڕژێمی دنیا مه‌ترسیه‌کی به‌رده‌وام بو له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵک . (زیاتر…)
ئێـــــران لـــــه هـــــه‌رێمی کـــــوردستانی عێراق خـــــۆی ئـــــاغـــــایـــــه
ئارێزره‌حیمى:رِه‌نگه كه‌م هێزى سیاسى ده‌ره‌كى هه‌بێت هێنده‌ى (كۆمارى ئیسلامى ئێران) كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تى هه‌رێم، ئه‌و جگه له‌وه‌ى له‌رووى ئابوورییه‌وه قازانجێكى زۆر ده‌كات له‌عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى، له‌رووى سیاسیشه‌وه توانیوییه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكاته كارتى زه‌خت بۆ سه‌ر حیزبه كوردییه‌كانى خۆرهه‌لاَت به‌سیاسه‌تى (نان به‌مه‌رج)، ئه‌مه جگه له‌بلاَوكردنه‌وه‌ى مه‌زهه‌بى شیعه‌گه‌رێتى. (زیاتر…)
ئه‌مجار رێگای تاران له بیت المقدسه‌وه تێده‌په‌ڕێت
ئاژانسه کان:وه‌ك چۆن پێشتر كۆماری ئیسلامی گرتنی”كه‌ربه‌لای”به‌رێگای رزگاری “بیت‌المقدس” دانابوو، سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، باراك ئۆباما رێگای گه‌یشتن به‌تارانی به‌سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی، فه‌له‌ستینی ئیسرائیلییه‌كانه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه.به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی “فاكس نیوز”، هاوكاتی ده‌رفه‌تی یه‌كساڵه‌ی پرۆژه‌ی ناووكی ئێران و پرۆسه‌ی ئاشتی فه‌له‌ستین ئیسرائیل به‌رێكه‌وت نیه، (زیاتر…)
له‌گه‌ڵ زیادبوونی فشاری پارتی بۆ سه‌ر یه‌كێتی ئه‌و حیزبه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نزیك ده‌بێته‌وه
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌نێوان مام. جه‌لال و كاك. مسعود بارزانی له‌وانه كێشه‌ی نووسینه‌كانی قانعی فه‌رد و كێشه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و مه‌سه‌له‌ی لیستی العراقیه‌و چه‌ند كیشه‌یه‌كی تر وایكرد سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وه‌فدێكی به‌په‌له بنێرنه لای لیستی گۆڕان و دوای ڕیككه‌وتن بكه‌ن ئه‌گینا هه‌ردوو لایان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.له لێدوانێكیشدا ئازاد جوندیانی ڕایگه‌یان (زیاتر…)
ئه‌شكه‌نجه‌دانی خزمه‌تكاره‌كان به ده‌رزی و بزمار
سزا دان خزمه‌تكارێک ژنێكی سریلانكی به 24 بزمار و ده‌رزی
ژنێكی سریلانكی كه ئیشی ناوماڵی بۆ خێزانێكی سعودی ده‌كرد، به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌ده‌ست سه‌ختیی ئیشه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن خێزانه سعودییه‌كه‌وه سزاده‌درێت‌و 24 بزمار له‌جه‌سته‌ی ده‌چه‌قێنرێت. (زیاتر…)
عومەر ئاغای سورچی:بە كاك مەسعودم گۆت ئەگەر تەعویزم نەكەیتەوە دەچمە ناو گۆڕان چونكە ئەوان دژی ئێوەنە
عومەر ئاغای سورچی لەو دیمانەیەدا هەم وەك سەرۆكی پارتی پارێزگاران، هەم وەك بنەماڵەی سورچی قسە دەكات، لەبەر ئەوەی زۆر تەئكیدی لەوە دەكردەوە كە قسەكانی وەك خۆی و بێ دەسكاری بڵاو بكرێتەوە، بۆیە هەوڵمانداوە كەمترین دەسكاری لایەنی زمانەوانییەكەشی بكەین. (زیاتر…)
ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات
ئه‌گه‌ر هێرشیبكرێته سه‌ر ئێران هه‌رجۆره چه‌كێك به‌كاری ده‌هێنێت
وه‌زیری به‌ر گری ئێران عه‌مید”ئه‌حمه‌د وه‌حیدی”ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكه‌وه هێرشمان بكرێته سه‌ر ئه‌وا به شێوه‌یه‌كی زۆر توند وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه و هه‌ر جۆره چه‌كێك كه هه‌مانه له دژی به‌كاری ده‌هێنین. (زیاتر…)
ئایا ده‌زانن فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی سنووری هه‌رێمی کوردستان
بــــــــــــــمرێ گــــــــــــــه‌نــــــــــــــده‌ڵــــــــــــــی
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب:له نێوترین هه‌واڵدا عوده‌ی وقوسه‌ی زیندوون و تا ئێستا به هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه له ریزی پێشه‌وه‌ن به‌ڵام له پێستی گورگ ده‌رچوون و پێستی مه‌ریان له به‌ر كردووه. (زیاتر…)
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه
سه‌ره‌تا یان کۆتایی گۆڕان، گۆڕان به‌ره‌و کوێ؟!!
ئارام ئه‌حمه‌د:به خوێندنه‌وه‌ی من، پانتایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه،پانتاییه‌کی گریمانه‌ی بوو،که له‌قه‌هری خه‌ڵک به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات وبۆشایی ئۆپۆزسیۆنێکی ڕادیکاڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو. (زیاتر…)
تاڵه‌بانی:هیچی کـــــــورد پـــــــیرۆز نـــــــیه قـــــــابیلی مـــــــوناقـــــــشه‌یه
جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق رایگه‌یاند كه‌داواكانى كورد جێگه‌ى گفتوگۆن و هه‌رگیز پیرۆز نین و پیرۆزیش ناكرێن.له‌میانه‌ى دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى (المدى) تاڵه‌بانى ووتى “به‌پێى ده‌ستور هه‌موو لیستێك بۆى هه‌یه كه داواكانى پێش كه‌ش بكات، هه‌روه‌ها ووتى “گرنگترین داوامان بریتیه له‌رێزگرتنى ده‌ستور پاشان جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140، هاوبه‌شى له‌ده‌سه‌لاَتدا، ووتیشى “هه‌ر داوایه‌كمان بزانین پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره ئه‌وا لاى ده‌به‌ین “. (زیاتر…)
تاوانه‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی به كۆمه‌ڵ بۆ سه‌ر ژنان‌و مندڵانی كۆنگۆ
میلیشیای (ئه‌لمای ئه‌لمای)ده‌ستدرێژیان كردووه‌ته سه‌ر نزیكه‌ی (150) ئافره‌ت‌و ژماره‌یه‌ك منداڵی شیره‌خۆره‌ی كوڕ له ماوه‌ی 4 ڕۆژدا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26/8 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی كردنی سێكسی بۆ سه‌ر (150) ژن‌و منداڵ له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی هێزه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندایه له كۆنگۆی دیموكراتی ده‌به‌ستێت. (زیاتر…)
شه‌جه‌ریان گوڕانی بێژ ناودار ئێرانی ده لێت:له سی و یه‌ک ساڵی ژیان کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بۆ ڕۆژێکیش بووه دڵم خۆش نه‌بووم
کاتێک که ده‌بینم له وڵاته که مدا ژنێک له به ر نه بونی له سه ر جاده جگه ره ده فرۆشێت ! من ناتوانم ئه و شتانه ته ماشاکه .م
داهــــــاتــــــی نــــــه‌وت له مانگی ته‌مموزدا زیاتر له 4 ملــــــیار بــــــووه
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند مانگی ته‌مموز به‌به‌راورد به مانگی حوزه‌یران،به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاتر بووه.وته‌بیژی وه‌زاره‌تی نه‌وت، عاسم جیهاد رایگه‌یاند : هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له مانگی ته‌مموزدا 56 ملیۆن به‌رمیلی تێپه‌ڕاندوه ، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی به‌رزه به‌به‌راورد به مانگی حوزه‌یران. (زیاتر…)
ئێران‌و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كارده‌كه‌ن بۆ بێبه‌شكردنی ئیئتیلافی عێراقیه له مافی ده‌ستووری
وته‌بێژ به‌ناوی لیستی نوێبوونه‌وه كه له‌لایه‌ن تاریق هاشمییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، رایگه‌یاند “ئێران‌و هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ی ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كارده‌كه‌ن بۆ بێبه‌شكردنی ئیئیتلافی عێراقییه له مافی ده‌ستوری خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.شاكر كه‌تاب به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “ئێَران فشار ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه‌كان بۆ رێگرتن له عێراقییه له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو”. (زیاتر…)
“ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌یی”به چ مه‌به‌ستێک
سمایل شه‌ره‌فی:دوای ئه‌وه‌ی کێشه‌ی نێوان بناژۆخوازه‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران په‌ره‌ی سه‌ندو مه‌ودای نێوان کابینه‌ی سه‌رۆک کۆماری به‌زۆرداسه‌پاو، ئه‌حمه‌دینژادو، مه‌جلیسی شورای ئیسلامی رووی له زیادبوون کرد، رێبه‌ری نیزام، خامنه‌یی ـ که ئه‌مرۆژانه زۆری به قسه ناکرێ ـ به‌توورێیه‌وه رایگه‌یاند که داوی له “مخالفانی ده‌روونی نیزام” کردوه که ده‌ست له دوبه‌ره‌کی هه‌ڵگرن و کار له‌سه‌ر “ئاشتی میللی” بکه‌ن. (زیاتر…)
خــــــائـیــــــنه‌كــــــانــــــی ولاَتــــــی مــــــن!
به‌شدار عوسمان:گه‌وره‌ترین به‌دبه‌ختی كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌یه، شه‌رمه‌زاری به شانازی پێیان ده‌فرۆشرێت، ره‌شیان لێده‌كرێته سپی‌و تاڵیان به‌شیرن ده‌رخوارده‌درێ‌و خائینیش به نیشتمان په‌روه‌ر‌و دز‌و ئینسانكوژ‌و وڵات فرۆشیش به شۆرشگێڕ تۆمارده‌كرێن!، كاره‌ساته‌كه لێره‌دا قوڵترده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته جێگای مه‌ترسی بۆسه‌ر تاكه‌كان، كه ئه‌م لۆژیكه نامه‌نتقییه له‌كۆمه‌ڵگادا جێبگرێت‌و به‌رنامه‌و هێزێك هه‌بێت بۆ جێگیركردنی،وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كوردستان ده‌یبینین. (زیاتر…)
حكومه‌ت به‌ڵگه‌و دۆكێۆمێنته‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌وت ده‌خاته به‌رده‌ست په‌رله‌مان
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ده‌رهێنان و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌شاری هه‌ولێر سازدرا.سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، عه‌دنان عوسمان به سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند: “له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆدا حكومه‌تی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا هه‌موو دیكۆمێنته‌كان، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ده‌رهێنان‌و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت هه‌موو بخاته به‌رده‌ست لیژنه تایبه‌ته‌كانی په‌رله‌مان، كه به بڕٍوای من ئه‌مه هه‌نگاوێكی باشه كه په‌رله‌مان ئاگاداری ئه‌و جۆره مه‌سه‌لانه بێت”. (زیاتر…)
لــــــــــــه‌بــــــــــــاره‌ی لـێــــــــــــنين ولیــــــــــــنینیزمــــــــــــه‌وه!
پرسیار له مه‌نسوور حیكمه‌ت
ئینته‌رناسیۆنال:سه‌باره‌ت به لینین و لینینزم چۆنه؟ ئایا لینینیزم پێویستی به پێداچوونه‌وه نییه؟ ئایا تۆ هه‌تا ئێستا خۆت به لینینیست داده‌نێیت؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت:زه‌مانه به جۆرێکه که پێش وه‌ڵامدانه‌وه به‌م جۆره پرسیارانه ده‌بێت سه‌ره‌تا مه‌قولاته‌کانمان پێناسه بکه‌ین. ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی واقعیانه‌ی لینین، ڕاست و دروستی نه‌زه‌رات و پراتیکی ئه‌و له بۆچونی مارکسیزمه‌وه و به‌شدارییه‌تی له بیرکردنه‌وه و کاری شۆڕشگێڕانه‌ی چینی کرێکار و له‌م جۆره شتانه، ده‌بێت بڵێم که بێگومان من لینینیستم. (زیاتر…)
ئـــــێران ئـــــامـــــاده‌ی بـــــۆردمـــــانـــــی ئـــــیسرائـــــیل بـــــوو
PNA- هه‌رِه‌شه‌كانی ئیسرائیل بۆ بۆردمانی وێستگه‌ی ناووكی بووشه‌هر بابه‌تی گه‌رمی رۆژانی رابردوو بوو، له‌به‌رامبه‌ریش دا ئێران له گه‌شتێكی دا بۆ سوریه و ناوچه‌كه پێداویستییه‌كانی مووشه‌كبارانی ئیسرائیلی ئاماده كردبوو.به‌گوێره‌ی ماڵپه‌رِی ئیسرائیلی “دێبكا”، پێش كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی بووشه‌هر، فه‌رمانده‌یه‌كی پایه‌به‌رزی سوپای پاسداران له‌گه‌شتێك دا بۆ سوریه، (زیاتر…)
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زه‌نده‌قیان له مام.جه‌لال و پارتی چووه
ماوه‌یه‌كه مام. جه‌لال زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه نابێت هیچ كه‌سێك له‌نێو یه‌كێتیدا چ ڕاسته‌وخۆ یان نا ڕاسته‌وخۆ یان به‌هه‌ر لایه‌كدا باس له‌پارتی دیموكراتی بكات ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دروستكردنی ترسێكی زۆر له‌نێو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه له هیچ باسێكدا به‌لای پارتیدا ناچن.هه‌روه‌ها له‌نێو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه‌س ناوێرێت لێدوانێك بدات كه‌به‌لای پارتیدا بچێت و باسی ئه‌و حیزبه‌ی تێدا بێت خۆ گه‌ر هاتوو سه‌ركرده‌یه‌ك لێدوانێكی دا تێیدا تۆزێك به‌لای پارتیدا چوو و زه‌ره‌ری هه‌بوو بۆ ئه‌و حیزبه (زیاتر…)
تۆڕی گروپە تیرۆرستییەكانی ئێران،وڵاتانی عە‌رە‌بی دە‌گرێتەوە
ئازاد ره‌حمانی:به‌رپرسانی ئێرانی په‌یتاپه‌یتا بۆ لوبنان‌و سوریا سه‌فه‌رده‌كه‌ن، عه‌لی ئه‌كبه‌ری ویلایه‌تی راوێژكاری تایبه‌تی خامنه‌یی له‌كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌دوای چه‌ندین رۆژ دانیشتن‌و گفتوگۆ بۆ تاران گه‌ڕایه‌وه.ویلایه‌تی له‌رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بوو كه‌مه‌نوچه‌ری موته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ره‌و سوریا به‌ڕێكه‌وت. بڕیاره ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش له‌كۆتاییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رابه‌ران‌و به‌رپرسانی لوبنانی بۆ ئه‌و وڵاته سه‌فه‌ر بكات. (زیاتر…)
بانگه وازی ریخکراوی سه ر تا سه ری په نا به رانی ـ بیسنوؤر له یوتوبووری
که مپه ین و خه باتی ئیمه له دیفاع له مافی په نابه ری بی راوه ستانه . به لام مه له مه لانه نی کیشه ی هه لبژاردنی ولاتی سوئد و ئاکامی دیاری کردنی داهاتووی تاقمه و بلووکه جیاوازه کانی پارلمانی له م ولا ته دا ده خاته لاوه. هه ربؤیه جئیگای خؤیه تی که دا خوازی مافی په نا به ری وه کوو به شیک له مافی سه رتایی ئینسان له گه ل هه موو بیر‌و بؤچونی ئینسان دوستانه و ئازادیخوازانه بانگه واز بکه ین. (زیاتر…)
نـــه‌ده‌بـــوو مـــام جه‌لال ئــیمزای لـه‌سـه‌ر كـتێبه‌كه‌ی قانعی فه‌رد بكردایـه
نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی ڕه‌خنه له سكرتێری گشتی یه‌كێتی ده‌گرێت به‌هۆی ئه‌و ئیمزایه‌ی كه له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی قانعیفه‌رد كردویه‌تی.رۆژنامه‌ی ئاوێنه ، به‌بلاَو كردنه‌وه‌ی دیمانه‌یه‌كی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و دروستبوونی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی له‌سه‌ر مێژووی مه‌لا موسته‌فاو وته‌كانی قانعیفه‌رد هاته ئاراوه ، به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه” وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان نیگه‌رانین له‌وه‌ی مام جه‌لال ئیمزای له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی قانعیفه‌رد كردوه. (زیاتر…)
بـــــۆچـــــی شـــــوو نـــــاكـــــه‌یـــــته‌وه؟!
ژمـــــارە مـــــۆبایلێك شـــــەهێـــــنی ســـــووتانـــــد
کــۆمــه‌ڵایـــه‌تـــی:دوای مشت‌ومڕێك لەنێوان شەهێن و براكەی، شەهێن دەچێتە ئاودەستی ماڵەكەیان، بەڵام بەئاگرەوە دێتە دەرەوەو نزیكەی 81%ی جەستەی دەسووتێ. بەرپرسی نووسینگەی بەدواداچوونی تووندوتیژی دژی ژنان لە سۆران دەڵێت “ژمارە مۆبایلێك بووەتە هۆی خۆ سووتاندنی شەهێن”.كاژێر 12ی شەوی 6/8/2010 كچێك بە ناوی شەهێن لەتیف، 21 ساڵ، لەگەڵ براكەی دەبێتە دەمەقاڵیان و دواتر خۆی دەسووتێنێ. شەهێن ئێستا لە نەخۆشخانەی ئێمرجسنی هەولێر لەژێر چارەسەری پزیشكیدایەو زۆربەی جەستەی بە لەفاف داپۆشراوە، باری تەندروستی ناجێگیرە، چونكە سووتانەكەی لە جۆری پلە سێیە و 81%ی جەستەی سووتاوە. (زیاتر…)
عـــــــێراق ووڵاتــــــــێکی بــــــــێ ئــــــــایــــــــینده!
حه‌مه غه‌فور:دوای حه‌وت ساڵ ته‌حه‌دای له‌شکری ڕۆژئاوای مژده به‌خشی فه‌راهه‌مکردنی دیموکراسی له جێگای ڕژێمی دیکتاتۆری‌و داپڵۆسێنه‌ری به‌عسی، ئێستا هێشتا عێراق ووڵاتێکه که هیچ کام له بزووتنه‌وه ئه‌سڵیه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی باڵاده‌ست نین تیایدا. یانی نه ناسیونالیزم نه لیبراڵیزم نه سۆشیالیزم هیچیان موقه‌ده‌راتی کۆمه‌ڵگایان له‌ژێر چنگدا نیه‌و جه‌نگ‌و ده‌عوا بۆ به‌لاداخستنی ئه‌م ڕۆڵه به‌رده‌وامه، (زیاتر…)
ئـــامـــاره‌كـــانـــی حه‌وت ســـاڵ هێـــرشـــی ئه‌مریكا بـــۆســـه‌ر عێراق
7 ملێۆن کۆچبه‌ر و 8 ملێۆن ژنی بێ پیاو و هه‌تیو و سه‌دان هه‌زار کوژراو بریندار
دوایین یه‌که شه‌ڕكه‌ره‌كانی سوپای ئه‌مریکا له‌حاڵێکدا خاکی عێراقیان جێهێشت که ده‌سکه‌وتی داگیرکردنی 7 ساڵه‌ی ئه‌م وڵاته، جگه له وێرانی و هه‌ژاری و نه‌داری و ئاواره و هه‌ڵوه‌دا بوون و کۆچی له ڕاده‌به‌ده‌ر و هه‌زاران منداڵی هه‌تیو و بێوه‌ژن بووه. (زیاتر…)
فــــــــروغ فــــــــه‌رخــــــــزاد
باوکی دوین:هه‌ر به‌گه‌نجی سه‌ری نایه‌وه له ته‌مه‌نی32 سالیدا به‌رووداوێکی ناخۆش ساڵی 1967. وه‌ک و خۆی ده‌ڵێت من هه‌ر له‌منداڵییه‌وه ژیانم دۆڕاند کاتێک که درام به شوو له ته‌مه‌نی 16سالیدا، هه‌ر له‌و کاته‌وه چرای ژیانم کوژایه‌وه. (زیاتر…)
ئه‌گه‌ر ئێران فشاره‌كانى بۆسه‌ر سه‌در زیاتر بكات بۆ رازى بوون به‌مالیكى،ئه‌وا ناوبراو رِووده‌كاته لوبنان
سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در هۆشداریدا له‌جێهێشتنى كۆمارى ئیسلامى ئێران و چوونى بۆ وو‌ڵاتى لوبنان به‌هۆى فشاره‌كانى ئه‌و ووڵاته له‌سه‌رى بۆ رازى بوونى به‌كاندید كردنى جارێكى تر‌ى مالیكى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران.رِۆژنامه‌ى (شه‌رق ئه‌وسه‌ت) له‌ژماره‌ى ئه‌مرِۆیدا له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى نێو لیستى ئیئتیلافى نیشتمانى كه (عه‌مار حه‌كیم) سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات گواستۆته‌وه، (زیاتر…)
هه‌ڵمه‌تێكی دژی نێرگه‌له(قیلێان) له کوردستان
وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تی هه‌رێم تاهیر هه‌ورامى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ڵمه‌تێكى دژی كێشانى نێرگه‌له‌ی له‌نێو گه‌نجانی كوردستاندا راگه‌یاند، كه بریتییه له هۆشیاركردنه‌وه و دواتر سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر نێرگه‌له‌كێشاندا.هه‌ورامی گوتى:یه‌ك نێرگه‌له به‌راورد به‌كێشانى 15 جگه‌ره‌یه، واته زۆر مه‌ترسیدارتره له كێشانی جگه‌ره، نێرگه‌له ده‌بێته هۆى شێرپه‌نجه‌ى ده‌م و سینگ و میزڵدان، نه‌خۆشییه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌رس، (زیاتر…)
فڕۆكه نوێیه‌كه‌مان هاوارێكه بۆ رزگاركردنی مرۆڤایه‌تی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش ده لێت:كۆماری ئیسلامی ئێران فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی بێفڕۆكه‌وانی تاقیكرده‌وه كه توانای ئاگرباراندن و هێرشكردنی هه‌یه.
نه‌ژاد راگه‌یاند: په‌رچه‌كرداری ئێران له‌مه‌ڕ هه‌ر هێرشێك هه‌موو ناوچه‌كانی جیهان ده‌گرێته‌وه و ته‌نها له سنوری ئێران‌دا قه‌تیس نامێنێت.
پــــــــارتــــــــی‌و مــــــــــــــــێژووی کــــــــــــــــورد
مه‌ریوان وریا قانیع :ھیچ کاتێک نە نووسینەوەی مێژووی میللەتێک، نە سەرلەنوێ خوێندنەوە‌و پێداچوونەوە‌و نرخاندنەوەی ئەو مێژووە کارێکی ئاسان بووە، چونکە ئەم کارانە پەیوەندییان بە سەرلەنوێ تەماشاکردنەوەی ئەو میللەتەوە هەیە بۆ خۆی‌و بۆ ئەوانیدی‌و بۆ ئەو دونیایەی دروستیکردوە‌و تیایدادەژی. ھیچ مێژوویەکیش نییە خاڵی لەئەفسانە‌و لەڕووداو‌و لەقارەمانی ناڕاست‌و دروستکراو، بەتایبەتی مێژوویەک لەدید‌و عەقڵ‌و ڕۆحیەتێکی ناسیۆنالیستییەوە نووسرابێتەوە. شارەزایانی بواری لێکۆڵینەوە لەنەتەوە‌و ناسیۆنالیزم لەمێژە ئەو ڕاستییەیان بۆ ئاشکرابووە کە هەموو بزوتنەوەیەکی نەتەوەیی، (زیاتر…)
ئێران فرِۆكه‌یه‌كى تاقیكرده‌وه كه‌بێ فرۆكه‌وانه‌و موشه‌ك له‌ماوه‌ى دووره‌وه هه‌ڵده‌دات
كۆمارى ئیسلامى ئێران بڵاویكرده‌وه‌ئه‌مرِۆ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوانه‌فرِۆكه‌یه‌كى بێ فرِۆكه‌وانى تاقیكردۆته‌وه، كه‌تواناى هه‌ڵدانى موشه‌كى هه‌یه‌له‌ماوه‌یه‌كى دووره‌وه.ئاژانسى فارسى ئێرانى بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌مرِۆ به‌بۆنه‌ى رِۆژى پیشه‌سازى و به‌رگرى نیشتمانى، كۆمارى ئیسلامى ئێران جۆره‌فرِۆكه‌یه‌كى بێ فرِۆكه‌وانى تاقیكردۆته‌وه‌كه‌تواناى هه‌ڵدانى موشه‌كى هه‌یه‌له‌ماوه‌یه‌كى دووره‌وه. (زیاتر…)
دژکرده‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی به ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر ئێران
سمایل شه‌ره‌فی:له تازه‌ترین دژکرده‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر خاکی ئێران، ئه‌حمه‌دی نژاد، سه‌رۆکۆماری به زۆر داسه‌پاو ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر هێرش بکرێته سه‌ر ئێران، وڵامدانه‌وه‌ی ئێمه ” ته‌واوی گۆی زه‌وی له خۆی ده‌گری”.له لێدوانێکی دا بۆ رۆژنامه‌ی “قگره الشرق” ئه‌حمه‌دینژاد رۆژی شه‌ممه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر ئێران وتی: جوابدانه‌وه‌ی ئێمه هیچ حه‌دو حدودێکی نیه و ته‌واوی گۆی زه‌وی له خۆ ده‌گرێ. (زیاتر…)
عه‌لی باپیر پێش روخاندنی سه‌دام 25هه‌زار دۆلاری له به‌عس وه‌رگرتووه
عه‌لی باپیر:به‌پێی زنجیره‌ی سێیه‌می فایله‌كانی نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی حیزبی به‌عس ، و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕی 25هه‌زار دۆلاری وه‌رگرتووه.له‌و نووسراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی عێراق كه كوردستانیوز كۆپیه‌كی بلاَو كردۆته‌وه” مامۆستا عه‌لی باپیر به‌رپرسی باڵێكی ناو بزووتنه‌وه بووه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی به‌عس له باكووری عێراق كاری كردوه. (زیاتر…)
رۆژنامه‌نووسێكی نزیك له‌پارتی: ئۆباڵی چه‌واشه‌كردنی مێژووی بارزانی له ئه‌ستۆی تاڵه‌بانییه
رێبوار كه‌ریم ده‌ڵێت”هه‌ڵوێستی پارتی به‌رامبه‌ر به لڤبن به‌هه‌ڵه ده‌زانم
كــــــۆنــــــفرانــــــسی بــــــوژانــــــه‌وه‌ی هــــــه‌ڵــــــه‌بــــــجه
عومه‌ری حاجی عینایه‌تی:له ژماره 653ی له رۆژی 11/8/2010 به‌رێز یادگار ره‌ئوف ناوێك، له‌ژێر ناونیشانی (كۆنفرانسی بوژانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بشێوی تێ ده‌كه‌وێ) له لاپه‌ڕه 3دا راپۆرتێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه، گوایا من (عومه‌ر عنایت) كۆنفرانسه‌كه‌م به‌جێ هێشتووه، پێم خۆش بوو له‌م دوو دێڕه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بابه‌تی بۆ ئه‌م كۆنفرانسه بكه‌م :1-كۆنفرانس‌وشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌تایبه‌ت گه‌ر بۆ ئاوه‌دانی شارێكی وا بگیرێت، ئه‌ندامانی كۆنفرانس پێویستبوو له لایه‌ن دانیشتوانه‌وه دیاری بكرێن، نه‌ك له‌لایه‌ن رێكخراوێكه‌وه كه زۆر به‌كه‌می له‌لایه‌ن هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانه‌وه ناسرابێت، (زیاتر…)
ئـاگادارییه‌ك له”گــــــــــــــــوگڵ”ـه‌وه
زانست:سه‌رۆكی كۆمپانیای گوگڵ له ئاگادارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌ره‌كانی و به‌تایبه‌ت گه‌نجان، رایگه‌یاند:” له دانانی زانیاری و داتا‌و دیكیۆمێنته‌كانتان له‌گوگڵ و ئینته‌رنێت دا به‌پارێزه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگرن.به‌گوێره‌ی راپۆرتی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، “ئه‌ریك شمیت”، به‌رپرسی كۆمپانیای گوگڵ، له‌مه‌رِ گواستنه‌وه‌و دانانی زانیاری و داتا له ئینته‌رنێت ئاگاداری دا، (زیاتر…)
ئــــــێران مــــــوشــــــه‌كــــــێكی تــــــازه ی تــــــاقــــــیــــــكرده‌وه
ايران موشک جديدی را آزمايش کرد
ئاژانسه کان بڵاویان کرده وه که وه‌زیری به‌رگری ئێران عه‌مید”ئه‌حمه‌د وه‌حیدی” ڕایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتوبون له تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی”قیام1″ كه جۆرێكی تازه‌ی موشه‌كه و به شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست ئامانجه‌كه‌ی خۆی ده‌پێكێت. (زیاتر…)
دروست بــــــوونی كــــــێشه لــــــه‌نــــــێوان دادگا‌و حكومه‌تى نه‌رویجی دا
له مــێدیــاکــانه وه:دادگاى نه‌رویجى ئاشكراى كردووه‌كاركردنى ئافره‌تى باڵاپۆش له‌نێو ده‌زگاى پۆلیس ئاساییه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى ئه‌و ووڵاته‌ره‌تى ده‌كاته‌وه‌رِێگه‌بدات ئافره‌ت به‌جلى باڵاپۆشیه‌وه‌له‌ناو ده‌زگاى پۆلیسه‌وه‌كاربكات.به‌پێى بڵاوكراوه‌یه‌كى دادگاى نه‌رویجى كه‌تێیدا هاتووه‌كاركردنى ئافره‌تان به‌جلى باڵاپۆشییه‌وه‌له‌ناو ده‌زگاى پۆلیسی كارێكى ئاساییه‌و هه‌ر رِێگرى كردنێكیشى نایاساییه. (زیاتر…)
ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌ریی به ئاسانیی وه‌دستبهاتبا هه‌نووکه به‌هه‌شته‌که‌ی پ‌د‌ک و ینک چۆل ده‌بوو.
ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌ریی به ئاسانیی وه‌دستبهاتبا هه‌نووکه به‌هه‌شته‌که‌ی پ‌د‌ک و ینک چۆل ده‌بوو. له‌په‌راوێزی دستگیرکردنی (١٢٠) په‌نابه‌ری کورد له‌ئیتالیا
دارا ئه‌حمه‌د: سه‌ره‌ڕای پێویستبوونی توانایه‌کی مادیی زۆر و هه‌موو ئه‌و سه‌ختییانه‌ی که له رێی قاچاغ هه‌ن تا له کوردستان ده‌رباز ده‌بی، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سنووره سه‌خت و پڕ مه‌ترسیی و سووکایه‌تییپێکردنانه‌ی که هاوڵاتییان له رێی قاچاغ دووچاری ده‌بن، (زیاتر…)
ئه‌مه‌ریکا مافی په‌نابه‌رێتی به‌و كه‌سانه ده‌دات که له‌عێراق كاریان بۆ كردوه
ئه‌مه‌ریكا له‌رێگه‌ی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی و گواستنه‌وه‌یان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ئاسایشی ئه‌و كه‌سانه ده‌پارێزێت كه له ماوه‌ی رابردودا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانیان له‌عێراق كاریانكردوه.ئاژانسه‌كان، ئاوێنه: جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق، مایكڵ كۆربن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد، وڵاته‌که‌ی هه‌وڵی ته‌واوی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماوه‌ی رابرودا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق كاریان كردوه. (زیاتر…)
وێستگه‌ی بوشه‌هر ده‌خرێته‌كار و ده‌بێت گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
PNA_ له بوشه‌هر، ئێران و روسیا پڕۆتۆكۆلی هاوكارییان واژۆ كرد بۆ خستنه‌كاری وێستگه‌ی ئه‌تۆمی.به گوێره‌ی پڕۆتۆكۆله‌كه، روسیا یارمه‌تی ئێران ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هر بخاته كار.له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی كۆمپانیای روس كۆمی روسی رایگه‌یاند، خستنه‌كاری ئه‌و پڕۆژه رووداوێكی مێژووییه و چونكه ئه‌وه گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی ئه‌تۆمیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.جێی ئاماژه‌یه سه‌ره‌تا كۆمپانیای سیمنسی ئه‌ڵمانی بناغه‌ی ئه‌و وێستگه ئه‌تۆمیه‌ی دروستكرد به‌ڵام له‌به‌ر گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كۆمپانیایه كشایه‌وه.
گوگوش و چه ن هونه رمندی که له‌هه‌ولێر کۆنسێرت ده گێرن
هونه ری:گوڕانی بێ‌ژان ئێرانی دوبه ی جێه دێلن، روو له کوردستان ده که ن.دوابه‌دوای شه‌هرام، شۆهره، جه‌مشید، له‌یلا فروهه‌ر و ئێبی، ئه‌مجاره‌یان گووگووش له‌کوردستان کۆنسێرت ساز ده‌کا.کۆمپانیای بابیلۆن بەهاوکاریی کۆمپانیای “جەی کەی” ئەمریکی کە خاوەنەکەی هونەرمەند جەمشیدە، لە رۆژی 12/9 کە شیمانە هەیە رێکەوتی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بکات، (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)