یــه‌کــه‌م کــتێبی ڕه‌خنــه‌ی زانســتی بــه زمــانــی کــوردی لــه قــــورئــــان
2009/12/13 at 12:39 AIM: 4 comments
تاهیر ڕه‌حیم:کتێبی (به‌راوردێک له نێوان قورئان و زانست‌دا) له نووسینی ته‌ها وه‌هاب(1)، یه‌کێکه له‌و کتێبه باشانه‌ی که بۆ ئه‌مڕۆ پێویسته له به‌رده‌ستی خوێنده‌وارانی کورد هه‌بێت. کتێبخانه‌ی کوردی که‌مترین کتێبی ڕه‌خنه له ئایینی تێدایه. له‌کاتێکدا له هه‌موو کتێبه‌کانی تر زۆرتر پێوستمان پێیه‌تی. له لایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانست پشت به خورافیات نه‌به‌ستێ، له لایه‌کی تره‌وه ئه‌و ئایینه که بیری شۆڤێنیزمی عه‌ره‌به، بووه‌ته به‌ربه‌ستێک له به‌رده‌م هزر و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان. دواکه‌وتوویی و نه‌زانی و سه‌ربه‌خۆنه‌بوونمان له قه‌واره‌یه‌کی سیاسی، به‌شێکی زۆری له ئه‌ستۆی ئایینی ئیسلامه.
له هه‌موو ئایینه‌کان پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به دوای زانایی و داناییه‌وه وێڵبوونه، له پێشدا خۆیان قوتابی بوونه، دوایی بوونه‌ته مامۆستا وه‌کوو عیسا و بودا و کۆنفۆشیوس و ئایینی هیندۆسی.(2)
ته‌نها ئیسلامه شانازی به نه‌خۆێنده‌واریی مه‌حه‌مه‌ده‌وه ده‌کات. ئیسلام له نه‌زانی مرۆڤه‌کانه‌وه ئیلهام وه‌رده‌گرێ، وه‌کوو ئه‌وه‌ی که‌س نازانێ که‌ی ده‌مرێ، له‌ناوسکی دایک کوڕه یان کچ، ڕۆح له کوێیه!! کاره‌سات ئه‌وه‌یه که شانازی به سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌خوێنده‌واره‌وه بکرێ و دڵخۆشبیت به دواکه‌وتوویی و نه‌زانی کۆمه‌ڵگاوه.
ئه‌م کتێبه به شێوه‌یه‌کی زانستی به‌راوردی قورئان له‌گه‌ڵ زانستی ئه‌مڕۆدا ده‌کات. نووسه‌ر هه‌ر ئایه‌تێکی هێنابێته‌وه له دوولاوه ڕه‌خنه و باسی لێکردووه، لایه‌نێکیان لۆژیک، ئه‌وی تریان زانسته، هه‌ر وه‌کوو نووسه‌ر باسی دروستبوونی گه‌ردوون ده‌کات، له ره‌وانگه‌ی قورئان و زانسته‌وه.
به پێی سووره‌ته‌کانی (به‌قه‌ره 190، 164، 28 /ئه‌نعام73/ ئه‌عراف54 فوصیله‌ت 9، 10، 11، 12…) خوا گه‌ردوونی به شه‌ش ڕۆژ درووست کردووه، له پێشدا زه‌ویی به چوار ڕۆژ درووست کردووه، پاشان ئاسمان به دوو ڕۆژ). نووسه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی 33 به‌دواوه باسی ئه‌وه ده‌کات، ته‌نها خۆر قه‌باره‌که‌ی 1، 3 ملیۆن جار له زه‌وی گه‌وره‌تره. زوحه‌ل 7، 743 هه‌زار جار له زه‌وی گه‌ره‌تره، وه 17 مانگیشی هه‌یه. ئه‌م زانستانه به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی زانیارییه‌کانی ناو قورئانه. هیچ لۆژیک نییه خودا! ئاسمانی به‌و ملیۆن هه‌ساره و و ملیارد ئه‌ستێره‌وه به دوو ڕۆژ درووست کردبێت و زه‌ویش به چوار ڕۆژ. ئه‌و زانسته ساده‌یه بۆ ئه‌و کاته و به‌بێ دووربین ئاسایی بووه که به چاو ته‌ماشای خۆر و مانگ ده‌کرێ، وه‌کوو تۆپێکی بچووک وایه له چاو زه‌وی!
نووسه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی 39 به‌دواوه باسی سووره‌تی ڕه‌عد، ئایه‌تی 12، 13 ده‌کات، که هه‌وره‌تریشقه، بۆ ترساندندنی بێباوه‌ڕانه. نووسه‌ر زۆر به وردی باس له دیارده سرووشتییه‌کان ده‌کات، که کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب پێش په‌یدابوونی ئیسلام باوه‌ڕیان پێ بووه. نووسه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی 41 به‌م شێویه باسی ده‌کات: (له‌ڕاستیدا ڕوودانی ئه‌و دیارده‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به مرۆڤه‌وه نییه، له‌سه‌ر هه‌ر ئایین و باوه‌ڕێک بن، به‌ڵکوو له ڕووی زانستییه‌وه هه‌وره‌گرمه و برووسکه دیارده‌ی سروو‌شتین، له کاتێکدا ڕوو ده‌ده‌ن، که دوو په‌ڵه هه‌وری بارگاوی به‌ریه‌کتر ده‌که‌ون، یاخود له نێوان هه‌ور و زه‌ویدا ڕوو ده‌دات.
له به‌شی دووه‌مدا باس له درووستبوونی مرۆڤ، گیانله‌به‌ر، ڕووه‌ک، هه‌روه‌ها باس له فریشته، جنۆکه، شه‌یتان، له ڕوانگه‌ی قورئانه‌وه ده‌کات. ئینجا له ڕووی زانستییه‌وه ده‌یخاته به‌ر باس و له زۆر جێگادا له بابه‌ته‌که یان له وشه‌که ده‌کۆڵێته‌وه و ده‌یگه‌رێنێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌که‌ی. چوونکه زۆر له ئایه‌ت و چیرۆکه‌کانی قورئان له ته‌وراته‌وه وه‌رگیراوه. بۆ نموونه نووسه‌ر باس له وشه‌ی شه‌یتان ده‌کات له (سیتین) زمانی عیبریه‌وه هاتووه. هه‌رچه‌ند وشه‌ی شه‌یتان و ئامیین له سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌کانه‌وه به‌کار هاتووه. شیت خوای شه‌ڕ و ئاموون خوای چاکه بووه.
له لاپه‌ڕه‌ی 74 نووسه‌ر باسی ئه‌وه ده‌کات ته‌مه‌نی مێژووی مرۆڤایه‌تی، پێنج یان شه‌ش یان ده‌هه‌زار ساڵ نییه، وه‌ک قورئان و ته‌ورات ده‌ڵێن! به‌ڵکوو زانستی نوێ به به‌ڵگه‌زانستییه به‌رجه‌سته‌کان سه‌لماندوویه‌تی، که نزیکه‌ی حه‌فتاملیۆن ساڵه مرۆڤ په‌یدا بووه.
هه‌ر وه‌ک له‌م ماوه‌یه‌دا مرۆڤێکیان له فرانکفۆرت دۆزییه‌وه که ته‌مه‌نی 47 ملیۆن ساڵ بوو.
وه ته‌مه‌نی مرۆڤ وه‌کوو نووسه‌ر باسی ده‌کات، له هیچ سه‌رده‌مێکدا نه‌گیشتووه‌ته 950 ساڵ، که ته‌مه‌نی نووح بووه! ئاده‌م 930 ساڵ ئیبراهیم 175 ساڵ ژیاوه! نووسه‌ر خشته‌ی ته‌مه‌نی هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌ره‌کانی له گه‌ڵ باسێکی زانستی داناوه، که ته‌مه‌نی مرۆڤه‌کان له کۆندا که‌متر بووه وه‌ک له ئێستا.
کتێبی (به‌راوردێک له نێوان قورئان و زانست‌دا) له نووسینی ته‌ها وه‌هاب، کتێبێکی بچووکی 146 لاپه‌ڕه‌یه، به‌ڵام زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به زانیاری زۆر گرنگ له‌سه‌ر قورئان و زانست. وه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م کتێبه ئه‌وه‌یه، زۆر به‌چڕی و ورد باسه‌کان ده‌کات له هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌کدا چه‌نده‌ها زانییاریمان ده‌سده‌که‌وێت، له‌هه‌مان کاتدا تێگه‌یشتنیان ئاسانه. زۆر پێویسته ئه‌م کتێبه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌رێمی کوردستان چاپی بکات و به‌سه‌ر قوتابخانه‌کاندا دابه‌شی بکات.
ئه‌م کتێبه وێنه‌ی زۆر گرنگی تێدایه، وه‌کوو قه‌دی دارێک ته‌مه‌نی 280 ملیۆن ساڵه. له‌م وێنه‌یه‌وه نووسه‌ر زۆر له ئایه‌ته‌کان ده‌هێنێته‌وه، که ناکۆکن له گه‌ڵ زانست‌دا.
به‌پێی سووره‌تی ئیبراهیم ئاییه‌تی 32، سووره‌تی یاسین ئایه‌تی 71، 72 باس له‌وه ده‌کات خوا ڕووه‌ک و ئاژه‌ڵی له پێناوی مرۆڤدا درووست کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌کاری بهێنێ و گۆشته‌که‌ی بخوات. به‌ڵام له پێش مرۆڤدا چه‌نده‌ها ئاژه‌ڵ هه‌بوونه، وه له‌پێش درووستبوونی مرۆڤیش کۆتایی‌یان پێهاتووه، وه‌کوو دایناسۆره‌کان. وه له هه‌ندێك له ئایینه‌کاندا نابێت گۆشت بخورێت، وه‌کوو له ئایینی بوداییدا …
ئه‌وه‌ی نووسه‌ری هانداوه بۆ نووسینی ئه‌م کتێبه وه‌کوو له پێشه‌کیدا هاتووه، ڕه‌خنه‌گرتنه له‌و سیسته‌مه نادرووسته‌ی ئێستای په‌روه‌رده‌یه له کوردستان. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌گرتنه له‌ودیده که پێیوایه هه‌موو زانسته‌کان له قورئانه‌وه وه‌رگیراوه! هه‌روه‌ها نووسه‌ر ده‌ڵێ، هیچ که‌سێک به‌هۆی زانسته‌کانی قورئانه‌وه نه‌یتوانیوه داهێنانێکی زانستی بکات.
نووسه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی 12 نووسیوێتی، هیچ (زانایه‌کی ئیسلام) به پشتبه‌ستن به (زانسته‌کانی قورئان) ناتوانێ بزانێت، ئاخۆ که‌ی و له‌چ ڕۆژ و کاتژمێرێکدا مانگ یاخود خۆر ده‌گیرێن؟ ئاووهه‌وای هه‌فته‌ی داهاتوو چۆن ده‌بێت؟ ته‌مه‌نی زه‌وی چه‌نده؟ خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌کان چه‌ند له زه‌وییه‌وه دوورن؟ ژنێکی سکپڕ کوڕی ده‌بێت یان کچ؟… هتد. وه‌ڵامی دروستی هیچ پرسیارێکی زانستی له قورئاندا بوونی نییه.
بێگومان ئه‌م باسه زیاتر هه‌ڵده‌گرێ. به‌داخه‌وه له‌به‌ر تیرۆریزمی ئیسلام، نووسه‌ران و ڕۆشنبیران نه‌یان توانیوه به ئازادی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه قسه‌ی خۆیان بکه‌ن .
سووره‌تی ئالعیمران ئایه‌تی 85، (هه‌ر که‌سێک بێجگه له ئیسلام دینێ تر هه‌ڵبژێرێ، هه‌رگیز لێی قه‌بووڵ ناکرێ). له سایه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌وه، له هه‌ر شوێنێک ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووبێت، ئازادییان بۆ خه‌ڵک نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
له کۆتاییدا جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه له نووسه‌ری کتێب، کاک ته‌ها وه‌هاب، وێنه‌ی زۆر بێت له پێناوی ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ڕێگای زانست و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بیری کۆنه‌په‌رستیی ئایینی.
ئه‌م کتێبه له چاپخانه‌ی ئاوێنه چاپ کراوه. نرخه‌که‌یشی زۆر هه‌رزانه ته‌نها سێ هه‌زار دیناره. که‌مده‌رامه‌تی قوتابیان و خوێنده‌وارانی هه‌ژار له کوردستان له‌به‌رچاو گیراوه. هیوادارم له داهاتوویه‌کی نزیکدا، چاپ بکرێته‌وه. هه‌ڵه‌کانی چاپ، که چه‌ند وشه‌یه‌ک ده‌رنه‌که‌وتوون، چاک بکرێنه‌وه.
(1) نووسه‌ر له ساڵی 2006 کتێبی ئایا قورئان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رده‌می خۆیه‌تی، به‌چاپ گه‌یاندووه.
(2) بۆ زیاتر شاره‌زابوونی ئایینه‌کان، بڕواننه کتێبی (چیرۆکی ئایینه‌کان)، له نووسینی (سلێمان مه‌زهه‌ر)، وه‌رگێڕانی بۆ کوردی، (لوقمان حاجی قادر).
Entry filed under: Categori.
1. شه‌نیه‌ر | 2009/12/14 له 8:11 PM
کاکه تۆ تڕی خێوت بیستووه؟ … ئه‌وه تۆ که‌ری کوێیت؟ … ته‌نها دینێك که هانی تێدا بێت بۆ زانست له‌سه‌ر ئه‌م کوره‌ی زه‌ویه‌دا دینی ئیسلامه، مه‌سیحیه‌تی ته‌ڕه‌ماش (له‌گه‌ڵ ڕێزمدا) تا دوێنێش هه‌موو عالمه‌کانی ئیعدام ده‌کرد که‌چی ئه‌مڕۆ مه‌غۆلێكی وه‌کوو تۆ هاتوویت به چاکه وه‌سفی ده‌کرد … تۆ ده‌ڵێیت ئیسلام زه‌ره‌ری له کورد داوه … کورد له 700 ساڵ پێش زایینه‌وه ده‌وڵه‌تی هه‌یه و وه‌ك که‌ر و گا ژیاوه چونکه دوو نه‌گبه‌تی وه‌ك تۆی تیا بووه و هه‌موو کاتێك له ناو خۆیاندا شه‌ڕیان کردووه تا ئیسلام هاتووه وه‌زعه‌که‌ی باش کردووه … هه‌رچی نه‌گبه‌تی ئه‌مڕۆی کورده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئیسلام ڕا ده‌کات … هه‌رچی شاعیری زه‌خم و شاره‌زای کورده هه‌مووی مه‌لابوون و ئه‌گه‌ر ئیسلام نه‌بووایه کورد هه‌ر خوێنه‌واری نه‌بوو … له تورکیاش ئه‌گه‌ر مزگه‌وته‌کان نه‌بوونایه ئێستا زمانی کوردی نه‌ده‌مایه‌وه … ئه‌مه حه‌قیقه‌ته … ده‌توانیت به دوایدا بگه‌ڕێیت و تۆزێ بخوێنیته‌وه پێش ئه‌وه‌ی کتێبی تڕ‌ۆ ده‌ربکه‌یت و حه‌یای خۆشت به‌ریت … هه‌رچه‌نده ده‌ریا به ده‌می سه‌گ پیس نابێت … ئه‌گه‌ر قورئان که‌مترین عه‌یبی له هه‌ر ڕوویه‌که‌وه تێدا بووایه که‌سێکی ڕۆشنبیری ئه‌وروپی یان ئه‌مریکی له‌سه‌ری ده‌نووسی نه‌ك نه‌خوێنه‌وارێکی وه‌ك تۆ … ئینجا مه‌سه‌له‌ی نه‌خوێنده‌واری حه‌زره‌تی رحمه للعالمین حیکمه‌تی ئیلاهیه که که‌سێکی نه‌خوێنده‌وار بتوانێت شتێکی ئاوا گه‌وره بنووسێت که هه‌موو به‌شه‌ریه‌ت نه‌توانن شتی وا بنووسێت … ئیسلام خۆی داوا ده‌کات که هه‌موو عاله‌م کۆ ببنه‌وه و ته‌نها یه‌ك سووره‌ت وه‌ك ئه‌وانه‌ی قورئان بنووسن ئه‌وکاته ئێمه ده‌ڵێین که ئێمه غه‌ڵه‌ت بووین و ئه‌م کتێبه حه‌زره‌ت خۆی نووسیویه‌تی … ئه‌گه‌ر نه‌شت توانی … که به هیچ جۆرێكیش نا‌توانیت نموونه‌یه‌ك وه‌ك یه‌كێك له سووره‌ته‌کانی بنووسیت ئه‌و کاته ده‌می خۆت بگره و به ناوی زانسته‌وه شتی بێ مانا و سه‌خیف بڵاو مه‌که‌ره‌وه … ته‌نها هۆی نه‌گبه‌تی و نه‌زانین و دواکه‌وتوویی ئه‌م کورده نه‌گبه‌ته که‌ر و گای وه‌ك تۆن
2. سۆران | 2010/04/02 له 8:24 PM
به ڕاستی په‌ڕتوکێکی نایابه ده‌ست خۆشی لا نوسه‌ر ئه‌که‌م.. به‌ڕاستی بۆچوونه‌کانی به‌ڵگه‌یی و زانستین دووره له خورافیات.. منیش پرسیارێک لام دروست بوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خوایه‌ک ئه‌م هه‌موو گه‌ردوون و جیهانه گه‌وره‌یه‌ی دروست کردوه بۆچی ئێمه‌ی مرۆڤ ئه‌بێت شه‌ڕی بۆ بکه‌ین و خه‌ڵکی بۆ بکوژین و نه‌هێڵین که‌س قسه‌ی پێبڵێت !!!!! که‌واته ئه‌و خودایه‌ی ئیسلام باسی ئه‌کات وه‌ک بته‌کانی که‌عبه وایه ناتوانێت خۆی بپارێزێت… من یه‌ک شت ئه‌ڵێم هیچ که‌س وه‌ک مه‌حه‌مه‌د درۆی نه‌کردوه به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ که‌سێکیش وه‌ک ئه‌و ڕێزی لێنه‌گیراوه.. درۆزن ترین مرۆڤ و به‌ڕێز ترین مرۆڤ..
3. azad | 2010/04/25 له 10:19 AIM:
tanha saery aw wallama nashirinay sarawa bkan.
barez baw shewa wallm nadretawa.to jwen adait ean raxna agrit?
سوباس. جا وه ريى به رهه مى تازه ين
4. jasim | 2011/05/29 له 11:19 PM
ده ستخوشی له برای نووسه ر و وه رگیر ده که م، سوپاسی توش کاکه تاهیر بو ناساندنی ئه و کتیبه. به داخه وه که من له ئه وروپام و هیشتا ئه و به رهه مه م به ده ست نه گه یشتوه، به لام هه ر هه ولیکی بچوکیش به ئامانجی ره خنه گرتن له بیری کون و لاهوتیانه ی دینی به تایبه ت دینیکی کونه پاریزی وه ک ئیسلام که ده وریکی زور نیگه تیفی له به ره و پاشبردنی کومه لگاکانی روژهه لات ی ناوه راست هه بووه، کاریکی به رزه و پیویسته هاوکاری بکریت. وه ک به ریزت ئاماژه ت پیداوه ترسی کوشتن و هه ره شه و تکفیری موسلمانه کان، زور که س و نووسه ر نه یانویراوه ده م له م بابه تانه بوکتن. فه رهه نگی به پیروزکردن، فه رهه نگی کومه لگاکانی سه رده می جاهیلیه ته و داموده‌زگایه کی ته بلیغی و سه رکوتی گه وره یله پشت بووه بو هیشتنه وه و په ره پیدانی ، هیوادارم ئه م هه وله، هه ولی تری به دوادا بیت و خزمه ت به رووخاندنی ئه و دیواری محرماته و پیروزکراوانه بکات.