Archive for ته‌مموز, 2008
جوابێک بۆ حه‌میدی بارامی، به‌رپرسی سایتی بروسکه!
عرفان عثمان
رۆژانه سه‌ردانی زۆریه‌ک له ماڵپه‌ره کوردیه‌کان ده‌که‌م بۆ خوێندنه‌وه‌ی خه‌به‌ری تایبه‌ت به کوردستان و سایتی بروسکه‌ش یه‌کێکه له‌و سایتانه. به‌دوای ئاشکرابوونی فراکسیۆن له ژێر ناوی کۆمه‌ڵه له نێو حیزبی کمونیستی ئیران دا، ئه‌م سایته وه‌ک باقی سایته‌کانی تر گۆشه‌یه‌ک له‌م ماڵپه‌ره‌یه‌ی ته‌رخان کردوه بۆ بلاو کردنه‌وه‌ی بابه‌ت و خه‌به‌ری تایبه‌ت به‌م فراکسیۆنه. (زیاتر…)
به‌نه‌شته‌رگه‌ریی باڵات درێژبكه
هه‌ندێ كه‌س گیرۆده‌ی كورتی باڵاكانیانن و دڵگران ده‌بن كاتێك تووشی تانه و ته‌شه‌ر ده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان تاكو ئێستا بیریان له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه بۆ درێژكردنی باڵایان نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بده‌ن. (زیاتر…)
سوپای عێراق داوا ده‌كات پێشمه‌رگه دیاله چۆڵبكه‌ن
سوپای عێراق له‌بروسكه‌یه‌كدا بۆ لیوای 34ی گه‌رمیانی هێزی پێشمه‌رگه داوا ده‌كات له‌ماوه‌ی چل و هه‌شت كاتژمێردا و به‌دوو قۆناغ هێزه‌كانیان له‌ناوچه كوردنیشینه‌كانی دیاله بكێشنه‌وه، فه‌رمانده‌ی لیوای 34 یش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ناوچانه چۆڵ ناكه‌ن. (زیاتر…)
له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گۆشتی به‌سه‌رچوو، ده‌كرێته چێشت بۆ نه‌خۆشه‌كان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی به‌نووسراوێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ئاگادارده‌كاته‌وه له‌بوونی گۆشتی به‌سه‌رچوو له‌هۆبه‌ی چێشتخانه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ پیسبوو به‌به‌كتریا، به‌ڵام تائێستا لێپێچنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه نه‌كراوه. دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسی لیژنه‌ی پشكنین‌و چاودێری خوارده‌مه‌نی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی سه‌ردانی هۆبه‌ی چێشت لێنانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كات، (زیاتر…)
“پێویسته كورد واز له خرۆشاندنی رای گشتی بهێنێت
ئایه‌توڵا محه‌مه‌د ته‌قی موده‌ریسی مه‌رجه‌عی شیعه له كه‌ربه‌لا، رۆژی چوارشه‌ممه، داوای له كورد كرد كه واز له ” خرۆشاندنی رای گشتی” بهێنێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستور له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كه‌ركوكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كه‌ركوك شاری ململانێ نییه به‌ڵكو شاری پێكه‌وه ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراقه. (زیاتر…)
کورته ی چه ن هه وال سوتاندن وه خو کوشتن ژنان له کوردوستان
خۆكوژی كچێكی جه‌وانی 17 ساڵه له بانه
به پێی هه‌والێك كه له شاری بانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، كچێكی جه‌وان به كه‌لك وه‌رگرتن له چه‌ك، خوی كوش.
233 كۆچبه‌ری نایاسایی له توركیا و یۆنان ده‌ستگیركران
له توركیا 71 كۆچبه‌ر و له یۆنان 162 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركراون كه نزیكه‌ی نیوه‌یان عێراقین. (زیاتر…)
پارتی”تۆمه‌تباره” به‌هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌رۆژنامه‌نووسان
دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووس سۆران مامه‌حه‌مه كوژرا‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌دوو رۆژنامه‌نووسی تری كه‌ركوك كرا، یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه ئه‌وان له‌پشت هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه‌ن‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه. (زیاتر…)
عوسمان بانى مارانى ره‌خنه له سكرتێرى گشتى یه‌كێتى‌و جێگره‌كه‌ى ده‌گرێت
كۆسره‌ت ره‌سول هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نییه
سایتى چاو‌دێر – راسان عوسمان بانى مارانى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان – سه‌ر به لیستى سه‌وز، ره‌خنه‌ى له هه‌ڵوێستى تاڵه‌بانى گرت‌و ده‌ڵێت: “به‌م هه‌ڵوێستانه‌ى زه‌ربه له یه‌كێتى ده‌دات‌و له‌به‌رده‌م پارتیدا بچوكى ده‌كاته‌وه”.. (زیاتر…)
كوژراو‌و برینداری ته‌قینه‌وه‌كه كه‌ركوك گه‌یشته 250 كه‌س
به‌پێی دواین ئاماری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری شاری كه‌ركوك، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ گه‌یشته 25 كه‌س‌و برینداره‌كانیش بوون به 250 كه‌س . (زیاتر…)
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد: 5 تا 6 هه‌زار سانتری فیوژی تر مان هه‌یه
ئه‌مرۆ مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ل مه‌شهه‌د رایگه‌یان
كه ئێران 5 تا 6 هه‌زار ساتریفیوژی هه‌یه.
“ده‌بێ وه‌ك دوو هێزی دژه ئازادی سه‌یری یه‌كێتی و پارتی بكه‌ین”
ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی نوسه‌رو روناكبیر له‌وته‌یه‌كدا له‌مه‌راسیمی ماته‌مینی سۆران مامه‌حه‌مه‌دا به‌پێویستی زانی هه‌موو رۆژنامه‌نوسان و خه‌ڵك وه‌ك دوو هێزی دژه ئازادی سه‌یری یه‌كێـتی و پارتی بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه به‌و باره‌یه‌وه ده‌كه‌ن و بكوژانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئاشكراده‌كه‌ن.
(زیاتر…)
دوعا و سۆرانی مامه حه‌مه) یه‌ك ئامانجیان هه‌بوو به‌ڵام به دوو شێوه‌ی جیاواز
دوعا و سۆرانی مامه حه‌مه یه‌ك ئامانجیان هه‌بوو، له گۆرانکاریه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به دوو شێوه‌ی جیاواز، دوعا له رێگه‌ی هه‌ست و ئێحساسه ئینسانی و مافه سه‌ره‌تایه‌که‌ی خۆیه‌وه وه‌ك هه‌ر مرۆڤێك بۆ ده‌ربڕینی رای خۆی، له هه‌ڵبژاردنی ژیانی هاوسه‌ره‌یاتی ، ویستی ببێته ڕێچکه شکێن و هه‌موو ژنانی ووڵاته‌که‌ی ڕزگار بکات ،له ئه‌قلیه‌تێکی خێڵه‌کی و داب و نه‌ریتی دواکه‌وتوو. (زیاتر…)
كوردێك له‌دانیمارك به‌به‌رچاوی منداڵه‌كانییه‌وه ژنه‌كه‌ی كوشت
شه‌وی 20/7، له‌شاری ئارهۆس-ی دانیمارك، به‌به‌رچاوی منداڵه‌كانییه‌وه كوڕه كوردیَك به‌چه‌قۆ سازگار عه‌لی هاوسه‌ری خه‌ڵكی شاری رانیه‌ی كوشت. (زیاتر…)
گه‌نجترین كچه ملیاردێری جیهان
كچه‌كه‌ی ره‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنان وه‌ك گه‌نجترین كچه ملیاردێری جیهان ناسرا. (زیاتر…)
سبه‌ینێ، ئێران 30 كه‌س له‌سێداره ده‌دات
رۆژنامه‌ی ئافتابی ئێران بڵاویكرده‌وه كه سبه‌ینێ رۆژی یه‌كشه‌ممه، ئێران به تۆمه‌تی جیاجیا، 30 (تاوانبار) له‌سێداره ده‌دات. (زیاتر…)
حدكا ده‌لێ پی كا كا به هه‌موو ده‌ستكه‌وتیكی كورد ناره‌حه‌ت‌و په‌شیوه
بۆرۆژهه‌لات ـ ناوه‌ندی هه‌وال: سكرتاریای حدكا له له تازه‌ترین به‌یاننامه‌ی دا به پی كاكا ده‌لێ:”پێویسته ئه‌و حیزبه بزانیت كاتی قامك راوه‌شاندن‌و چاوموركردنه‌وه له‌م و له‌و تێ په‌ریوه، به تایبه‌ت له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران”. (زیاتر…)
کورته یک له به رنا مه ی دنیـــایه‌کی باشـــــــتر
دنیـــایه‌کی باشـــــــتر
به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
خوێنه‌ری به‌ڕێز، ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ” دنیایه‌کی باشتر” داڕێژراوه، که مه‌نسوری حکمه‌ت نووسیویه‌تی و کۆنگره‌ی یه‌که‌می حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران له ته‌مموزی ١٩٩٤دا په‌سه‌ندی کردووه. به‌شی یه‌که‌می به‌رنامه، که بنه‌ما فیکرییه‌کانی ڕه‌وتی کۆمۆنیزمی کرێکاری ده‌خاته ڕوو، به بێ هیچ گۆڕانکارییه‌ک لێره‌شدا هاتووه، به‌ڵام به‌شی دووه‌م به‌مه‌به‌ستی گونجاندنی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی عێراقدا ئاڵوگۆڕی پێویستی تێدا کراوه. (زیاتر…)
ه‌روین ئه‌رده‌لآن: گۆشاره‌كانیش توانایی كڕكردنی ئێمه‌یان نییه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ جارێكی دیكه كار دادگایی باڵای شۆڕشی ” په‌روین ئه‌رده‌ڵان” چالاكی بوار ژنان و ئه‌ندامی كارایی كه‌مپه‌ینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا بۆ گۆڕینی یاسایی ئێران له به‌رانبه‌ر ژناندا دادگایی ده‌كات و له‌وانه‌یه بۆ جارێكی دیكه ره‌وانه‌ی زیندان بكرێت، به‌ڵام ناوبراو به هیچ شێوه‌یه ئاماده نییه ده‌یت له چالاكییه‌كانی خۆی له‌و بواره‌دا هه‌ڵبگرێ و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌ندین جاریش رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی زیندان ببێته‌وه.
ژنێكی كورد له‌نه‌وریج به‌ده‌ستی مێرده‌كه‌ی ده‌كوژرێت
له‌وڵاتی نه‌رویج، ژنێكی كورد له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرا‌و له‌لایه‌ن پۆلیسیشه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه‌و كوڕێكیشی ده‌خرێته ژێر چاودێری‌و لێكۆڵینه‌وه‌وه. (زیاتر…)
ماوه‌ی سێ مانگه كچێكی 16 ساڵ له سلێمانی بێسه‌ر و شوێنه
ماوه‌ی سێ مانگه كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له شاری سلێمانی ونبووه و تائێستا كه‌س و كاره‌كه‌ی هیچ هه‌واڵێكیان له‌باره‌یه‌وه‌نییه. (زیاتر…)
بۆ كیلۆیه‌ك خه‌یار له‌مێرده‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه
ژنێك له‌پێناو كیلۆیه‌ك خه‌یار داوای جیابوونه‌وه له مێرده‌كه‌ی ده‌كات. (زیاتر…)
كورد بۆ هه‌تا هه‌تایه كه‌ركوكی له‌كیسچوو
پ.هاوڵاتی
په‌رله‌مانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی په‌سه‌ندكردو له‌بڕگه‌یه‌كدا هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوكی دواخست بۆ كاتێكی نادیار، سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگاداریش رایگه‌یاند به‌پێی یاسا كورد بۆ هه‌تا هه‌تایه كه‌ركوكی له‌ده‌ستدا. (زیاتر…)
دانیمارك كوردێك ژنه‌كه‌ی خۆی كوشت
له
دانیمارك- ئاری ئه‌بوبه‌کر(سبه‌ی):
شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 20-7-2008 له شاری ئارهووسی وڵاتی دانیمارک پیاوێکی کوردی خه‌ڵکی رانییه‌ی دانیشتووی دانیمارک به ناوی فه‌رهاد له ماڵه‌که‌ی خۆیاندا و به به‌رچاوی مناڵه‌کانیه‌وه 6 چه‌قۆی له خێزانه‌که‌ی که ناوی شنۆ مه‌حمود عه‌بدوڵایه داوه و كوشتویه‌تی، پاشان ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس ده‌کات و تاوانه‌که‌ی خۆی به پۆلیس راده‌گه‌یه‌نێت. (زیاتر…)
نه‌فره‌ت له کوشتن و ڕفاندن
ع. و. خه‌نده‌ڕه‌ش
“با ڕێگه نه‌ده‌ین جارێکی تر کوردستانی ئازاد بکرێته‌وه دۆزه‌خ بۆ کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات”
له دوای ڕاپه‌ڕینی نه‌وه‌د و یه‌که‌وه سه‌دان که‌س له کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به ده‌ستی هاوزمان و هاوخوێنه‌کانی خۆیان له باشووری کوردستان کوژران و ڕفێندران؛ و ڕاده‌ستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرانه‌وه و له سێداره دران. (زیاتر…)
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕه‌خنه له‌به‌ندینخانه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێت
تایبه‌ت به‌هاوڵاتی:
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق له‌راپۆرتێكدا كه‌بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه ڕه‌خنه‌ی له‌زیندانه‌كانی هه‌رێم گرتووه، كه‌بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خه‌ڵك ده‌هێڵنه‌وه به‌بێ دادگایكردن‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان. (زیاتر…)
باس له‌ده‌ستدرێژیكردنى سێكسى بۆ سه‌ر دوو خوشكى تریشى ده‌كرێت‌و ژنه‌كه‌یشى لێ ئاگادارده‌كرێته‌وه
بڵاوكرایه‌وه له Monday, July 21
پیاوێك، به‌ده‌ستدرێژیكردنى سێكسیى بۆ سه‌ر خوشكه‌كه‌ى تۆمه‌تبارده‌كرێت
چاو‌دێر-تایبه‌ت: له‌ناوه‌ڕ‌استى هه‌فته‌ى رابردوودا‌و له‌په‌یمانگه‌ى پزیشكیى دادوه‌ریى سلێمانى، پشكنینى پزیشكى بۆ كچێكى ته‌مه‌ن 19 ساڵ كرا، كه براكه‌ى تۆمه‌تباركردبوو به‌سێكسكردن له‌گه‌ڵى. (زیاتر…)
به‌ڕ‌ێوه‌به‌رى سه‌ته‌لایتى یه‌كگرتوو، هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌ته‌لایتى كوردسات‌و كوردستان تیڤى‌و زاگرۆس
بڵاوكرایه‌وه له Monday, July 21
روتى‌و به‌ره‌ڵلایى له‌مانه‌دا ده‌بینم
سه‌رخێڵ-چاو‌دێر: به‌ڕ‌ێوه‌به‌رى گشتیى سه‌ته‌لایتى سپێده، كه یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان خاوه‌نیه‌تى، ره‌خنه له‌هه‌ریه‌كه له‌سه‌ته‌لایته‌كانى كوردسات، كورستان تیڤى‌و زاگرۆس ده‌گرێ‌و ده‌ڵێت “راستییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى به‌جوانى نیشان ناده‌ن‌و زۆر به‌روتى، به‌ره‌ڵلایى له‌م سه‌ته‌لایتانه‌دا ده‌بینم”. (زیاتر…)
كه‌مال كه‌ركوكی و سامی عه‌بدولڕه‌حمان تۆمه‌تبارده‌كات
هاوسه‌ری عه‌لی عه‌سكه‌ری: كاك مه‌سعود سوێندی خوار ده‌ستی له‌كوشتنی عه‌لی عه‌سكه‌ریدا نه‌بووه
سازدانی: ئارا ئیبراهیم‌و گۆران دوكانی
سه‌بیحه عه‌سكه‌ری خێزانی عه‌لی عه‌سكه‌ری له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی باس له‌چۆنێتیی كوشتنی عه‌لی عه‌سكه‌ری ده‌كات‌و هه‌ریه‌كه له‌كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و سامی عه‌بدولره‌حمان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه ده‌ستیان له‌كوشتنی عه‌لی عه‌سكه‌ریدا هه‌بێت، (زیاتر…)
“حیزبی شیوعی له‌ناو حیزبی شیوعیدا داده‌مه‌زرێنینه‌وه”
ئا ـ هاوڵاتی:
ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ی حیزبی شیوعی كوردستانه‌وه له‌هه‌ولێره‌وه ده‌یانه‌وێت حیزبی شیوعی له‌ناو حیزبی شیوعیدا دابمه‌زرێننه‌وه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت به‌و رێگایه چاكسازی بكه‌ن. (زیاتر…)
قاسملو له پێناو مه‌سڵه‌حه‌تی شه‌خسی خۆی دا گیانی به‌خت کرد، نه‌ک خه‌ڵکی کورد.
عرفان عثمان
به بۆنه‌ی ساڵرۆژی تێرۆ کردنی عه‌بدلرحمان قاسملو رێبه‌ری پێشوی حیزبی دێموکرات که له لایه‌ن جمهوری ئیسلامیه‌وه ، له کاتێک دا بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ بانگهێشت کرابوو تێرۆر کرا، سه‌ر زۆر به‌ی سایته ئه‌نته‌رنێتیه‌کان پڕ کراوه له نووسراوه‌ی جۆراو جۆر. خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌و نووسراوانه، پێدا هه‌ڵدان به که‌سایه‌تی قاسملو دایه و هیچیان خۆیان له ته‌لیزمی شه‌خس په‌ره‌ستی رزگار ناکه‌ن هه‌تا بپرسن که بۆچی قاسملو به بێ ئه‌وه‌ی که که‌س ئاگاداری وه‌ها کۆبونه‌وه‌یه‌ک بێت، تیرۆ کرا. (زیاتر…)
شنۆ هیرانی :«له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌م ده‌ڕۆم بۆ وڵاتێك نه‌بۆنی كوردستان‌و نه‌كوردی لێبێت کوردستانی
شنۆ هیرانی بۆ یه‌كه‌مین جار له‌زیندانه‌وه بۆ رۆژنامه‌ی رێوان ئه‌دوێت.
چاوپێكه‌وتن: شیرین سه‌بور
دواجار شنۆ هیرانی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی (28)ی یه‌كێتی له شه‌قڵاوه، خۆی ته‌سلیمی یاسا كرد، پاش ئه‌وه‌ی له 12/6/2008 هه‌ڤاڵ كه‌مال كاوانی ئه‌ندام لقی (24)ی پارتی كوشت، ئه‌م كاره‌ش له سه‌ره‌تاوه دۆخێكی سیاسی ئاڵۆزی له نێوان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار (پارتی‌و یه‌كێتی) دروستكرد‌و هه‌ندێ لایه‌ن ڕوداوه‌كه‌یان خسته قاڵبێكی سیاسی به‌رنامه بۆ داڕێژراو، ئه‌گه‌ر چی شنۆ هیرانی سووره كه داكۆكی له شه‌ره‌ف‌و كه‌رامه‌تی خۆی كردووه هیچ كه‌س‌و لایه‌نێكی حیزبی‌و سیاسی به‌شدار نه‌بوون له كوشتنه‌كه‌ی، (زیاتر…)
100 په‌رله‌مانتار وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌سه‌ر وه‌زیره نوێیه‌كان په‌رله‌مانیان جێهێشت
په‌رله‌مانتار عه‌بدوڵلا ئه‌سكه‌نده‌ر له به‌ره‌ی عه‌ربی بۆ دیاڵۆگی نیشتیمانی،رۆژی شه‌ممه، رایگه‌یاند 100 په‌رله‌مانتاری عێراقی سه‌ر به‌كوتله جیاجیاكان وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره نوێیه‌كان هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت، به‌و پێیه‌ی كه سه‌رجه‌م وه‌زیره هه‌ڵبژێردراوه‌كان سه‌ر به حیزبی ئیسلامی عێراقن. (زیاتر…)
دوای نزیكه‌ی 20 ڕۆژ، ته‌رمی دایك‌و كچێك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا ده‌دۆزرێته‌وه
كامه‌ران په‌شێو ـ شاره‌زوور:
دوای نزیكه‌ی 20 رۆژ ته‌رمی دوو ئافره‌ت كه‌دایك‌و كچن، له‌ماڵكه‌ی خۆیاندا ده‌دۆزرێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه شه‌ش كه‌سی ئه‌و خێزانه ده‌ستگیرده‌كرێن. (زیاتر…)
دژه تیرۆر پێشمه‌رگه‌یه‌كی ده‌ستگیركردوه‌و كچه‌كه‌شی له‌داخا خۆی كوشتووه
پێشمه‌رگه‌یه‌كی خانه نشینی یه‌كێتی دوو ساڵ و نیوه بێسه‌رو شوێنه‌و به‌قسه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی دوای گه‌ڕانێكی زۆر بۆیان ده‌ركه‌وتووه له‌لای ده‌زگای دژه تیرۆره‌و هه‌وڵدانه‌كانیان بۆ ئازادكردنی بێئه‌نجام بووه‌و كچێكی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له‌داخا خۆی كوشتووه. (زیاتر…)
له‌ش فرۆشێك: ئه‌وانه‌ی سێکسم له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن که‌سانی ئاسایی نین چاوپێکه‌وتن
■ ئا: ئاوێنه
ته‌نها بۆ پاره سێكس ده‌كه‌م، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستم پێكردووه، بازاڕم له سلێمانی گه‌رمه‌و رۆژانه‌ش، سێ‌جار له‌گه‌ڵ پیاوانی جۆربه‌جۆردا جووت ده‌بم، ئه‌و چێژ ده‌بینێ‌و منیش وه‌ك هه‌موو ئیشێكیتر چاوه‌ڕوانم زوو ته‌واو بێ‌و پاره‌كه‌م وه‌ربگرم. به‌ڵام پیاوی ئه‌م وڵاته زۆریان پێده‌چێ‌و زۆر ماندووم ده‌كه‌ن. (زیاتر…)
به‌پێی راپۆرتێكی ناوه‌ندێكی كاروباری ژنان
ناوه‌ندی میسری بۆ كاروباری مافی ژنان دوپاتی كرده‌وه 80%ی ژنی میسری رووبه‌ڕووی ده‌ستدریَژی سێكسی ده‌به‌نه‌وه.
نیهاد ئه‌بوقه‌سان به‌ڕیَوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئاشكرایكرد، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ریَژه‌یه له‌تویَژینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرابوو كه له‌گه‌ڵ 2020 ژن و پیاوی شاری قاهیره‌دا كراوه. (زیاتر…)
ه‌فیه سوهه‌یل: ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراق بوار به ژنان نادات
سه‌فیه سوهه‌یل په‌رله‌مانتاری عێراق، ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراق گرت‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نه‌یانتوانیوه گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بكه‌ن‌و وڵات به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ن، بواریش به ژنان ناده‌ن له ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌دا رۆڵ ببین، داواشی له‌ژنان كرد فشاره‌كانیان بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات زیاتر بكه‌ن. (زیاتر…)
یه‌كێتی‌و پارتی له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌سته‌ی نه‌زاهه ڕێكناكه‌ون
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی له‌سه‌ر داوای چوار حیزبه‌كه ڕه‌زامه‌ندی پیشاندا بۆ دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی نه‌زاهه له‌هه‌رێم‌و چوار حیزبه‌كه كاندیده‌كان پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌سته‌كه ڕێكناكه‌ون. (زیاتر…)
له هه‌ورامانی باشووری کوردستان خۆكوشتن روو له زیاد بوونه
رێژه‌ی خۆكوشتن له هه‌ورامان به به‌راورد له گه‌ڵ ساڵانی پێشوودا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه، توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێیانوایه «لاوازی كه‌سایه‌تی» هۆكاری سه‌ره‌كییه، پیاوانی ئاینیش ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ لاوازی ئیمان‌و ده‌ڵێن: «ئه‌وه‌ی خۆی بكوژێت كافره».
ناوچه‌ی هه‌ورامان ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌وه، به‌دووری 79 كیلۆمه‌تر له‌پارێزگای سلێمانییه‌وه دووره، به پێی ئامارێك كه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه تۆمار كراوه، له‌ماوه‌ی شه‌شه مانگی رابردوودا زیاد له حه‌فتا كێشه‌ی خێزانی تۆمار كراون كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌وڵی خۆكوشتنی تێدادراوه. (زیاتر…)
چه ند هه‌واڵی وکاره‌ساتی دڵته‌زێن له پارێزگای کرماشان
باوکێک له‌به‌ر هه‌ژاری منداڵه‌که‌ی خۆی سه‌ر بڕی
له گیلانی رۆژ ئاوا سه‌ر به پارێزگای کرماشانه‌وه ئاگادار کراین، له‌یه‌کێک له ئاواییه‌کانی گیلانی رۆژ ئاوادا پێواێک ژیانی ده‌کرد، ئه‌م پیاوه خاوه‌ن ژن ومنداڵ بوو، له به‌ر ده‌ست کورتی ژیانی ژن ومێردیان هه‌ڵوه‌سایه‌وه وژنه‌ی ته‌ڵاق دا، پاشان خۆی له‌گه‌ل کچه 8ساڵانه‌که‌ی پێکه‌وه له ماڵه‌که‌یاندا درێژه‌ی به ژیان ده‌دا، پێرێ رۆژی شه‌مه، پیاوه‌که که ئیتر ناتوانێت بژیوی خۆی ومنداڵه‌که‌ی دابین بکات کچه 8ساڵانه‌که‌ی خۆی ده‌کوژێت وبه کارد سه‌ری ده‌بڕێت، (زیاتر…)
هه‌نگاوێكى بێ وێنه‌دا
ئه‌مریكا نوێنه‌رایه‌تى دیپلۆماتى له ئێران ده‌كاته‌وه
سایتى چاو‌دێر رۆژنامه‌ى زه گاردیان ى به‌ریتانیا ئاشكراى كرد ئه‌مریكا مانگى داهاتوو پلانێك ئاشكرا ده‌كات بۆ دانانى نوێنه‌رایه‌تى دیپلۆماتى له ئیچران كه ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوى له‌و جۆره‌یه له دواى سی ساڵ له دابرانى په‌یوه‌ندیه‌كان له نێوان واشنتن و تاران دا.. (زیاتر…)
كچه پارێزه‌رێكی ئه‌مریكی ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر شۆفێره‌كه‌ی بن لادن
دلێر عه‌بدوڵڵا، شه‌رقول ئه‌وسه‌ت:
شۆفێرێكی ئوسامه بن لادنی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می ڕێكخراوی قاعیده ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌له‌لایه‌ن كچه پارێزه‌رێكی ئه‌مریكیه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌وه سه‌رو له‌ماوه‌ی زیندانیكردنیدا مامه‌ڵه‌ی خراپی له‌گه‌ڵ كراوه. (زیاتر…)
((8) مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه
كه‌سوكاری شه‌هیدان هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
ده‌ربه‌ندیخان- ڕێبین محه‌مه‌د
ماوه‌ی هه‌شت مانگ ده‌بێت كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیان مووچه‌كانیان پێنه‌دراوه، تووڕه‌یی و بێزارییه‌كی زۆر دایگرتوون و به‌رامبه‌ر به‌م دواكه‌وتنه و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندان و مانگرتن ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به‌مزووانه مووچه‌كانیان نه‌درێتێ. (زیاتر…)
50ملیۆن دینار بۆ ئەو كەسەی ئاڵایەكی نوێ بۆ عێراق دروست دەكات
دوابەدوای دروستكردنی ئاڵایەكی نوێ لەسەردەمی حكوومەتی كاتیی عێراق و پاشان رەتكردنەوەی ئەو ئاڵایە لەلایەن سەرجەم كوتلەو لایەنە سیاسییەكانی عێراقی و لەلایەكیش هەڵوێستی نەگۆڕی سەركردایەتی سیاسی كوردستان لەبەرامبەر گۆڕینی ئاڵای رژێمی بەعس و دروستكردنی ئاڵایەك كە بۆچوون لەسەرجەم پێكهاتەكانی عێراق بكات، ئەوەبوو دوای مشتومڕێكی زۆر لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق، بەتایبەتی لەنێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا، لەبارەی هەڵنەدانی ئاڵای بەعس لەشارەكانی هەرێمی كوردستاندا، وایكرد، حكوومەتی عێراق دەستكارییەكی كاتیی لەئاڵای رژێمی عێراقدا بكات، (زیاتر…)
مه‌رگه‌ساتێك به ناوی خۆسووتان
له دوو پارێزگای ئیلام و كرماشان خۆكوژی و له‌ودا خوسووتاندنی ژنان و كچان تا راده‌یه‌كی به‌رچاو رووی له زیادبوون كردوه، ئه‌م ئاماره تا سنوری 30% تا 37% له چاو سالاَنی رابردوو دا به‌رز بۆته‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م دیارده دڵته‌زێنه له‌وانه‌یه لای هه‌ر كه‌س و به هۆیه‌كی تایبه‌تی بێ كه ره‌نگه لای كه‌سانی تر نه‌بینرێ ئه‌مما به گشتی سه‌رچاوه‌ی هۆكاره‌كان له ده‌ور چه‌ند خاڵدا گلێر ده‌بنه‌وه. (زیاتر…)
هه‌واڵێکی دڵته‌زین / کوژرانی ژنێک به ده‌ست براکانی له دزڵی هه‌ورامان
به‌پێی هه‌واڵێک که له ناوچه‌ی هه‌ورامانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه دوێنێ شه‌وی سێ شه‌مه له‌سه‌ر چوار شه‌مه له ئاوایی دزڵی سه‌ر به هه‌ورامانی مه‌ریوان دوبرا خوشکێکی خۆیان به ناوی شه‌هین نه‌سروڵاهی به چه‌ک ده‌کوژن . (زیاتر…)
نێوده‌وڵه‌تی – رێكخراوی موجاهیدی خه‌لق له ریزبه‌ندی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا مایه‌وه
PNA – یه‌كێتی ئه‌وروپا له دووباره پێداچوونه‌وه به لیستی ناوی رێكخراو و گروپه تیرۆریستییه‌كاندا بڕیاریدا، رێكخراوی چه‌كداری موجاهیدی خه‌لقی ئێران كه به‌رهه‌ڵستكاری رژێمی ئێستای ئێرانه، له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا بهێڵێته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له‌م كاته‌ی ئێستایدا یه‌كێتی ئه‌وروپا ناوی 48 گروپ و رێكخراوی له لیستی تیرۆریستی‌دا تۆماركردووه و كار‌و چالاكییه‌كانیشیانی له ته‌واوی وڵاتانی ئه‌ندامیدا قه‌ده‌غه‌كردووه، له نێوانیاندا ناوی رێكخراوی موجاهیدی خه‌لقی ئێران تۆماركراوه و بڕیاریشداوه كه ناوی ئه‌م رێكخراوه هه‌ر وه‌كوو خۆی به رێكخراوێكی تیرۆریستی بمێنێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه حكومه‌تی به‌ریتانیا كه ئه‌ندامی كاریگه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپایه ناوی موجاهیدی خه‌لقی له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌رهێناوه، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له كار‌و چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه به‌دی ناكات تاوه‌كوو له ریزبه‌ندی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا ده‌ریبێنێت.
پێشووتریش دیوانی دادوه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشنیازی بلۆك كردنی ته‌واوی دارایی و سه‌رچاوه داراییه‌كانی رێكخراوی موجاهیدی خه‌لقی له وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و یه‌كێتیه‌دا كردبوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه رێكخراوی موجاهیدی خه‌لقی ئێرانی گه‌وره‌ترین بنكه‌ی چه‌كداریان له ناوه‌ڕاستی عێراقدایه و به‌ر له رووخانی رژێمی به‌عسیش هاوشانی سوپای عێراق به‌شداری له شاڵاوه‌كانی قڕكردنی گه‌لی كورد كردووه و ئێستاش كێشمه‌كێشی وه‌ده‌رنانی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه له ناو به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی له ئارادایه.
نوێنه‌رى یه‌كێتى: ئه‌مریكاش گوشار بكات ناهێڵین ئه‌و گروپه بێنه كوردستان
موجاهیدینى خه‌لق تیرۆریستن
سایتى چاو‌دێر له لێدوانێكیدا نوێنه‌رى یه‌كێتى له تاران، موجاهیدینى خه‌ڵق به تیرۆرست ناو ده‌بات‌و هه‌ڵوێستى یه‌كێتى به‌رامبه‌ر به موجاهدین به رونى وه‌سف ده‌كات‌و ده‌ڵێ “ئه‌وان له هیچ شوێنێكى كوردستان جێیان نابێته‌وه”.. (زیاتر…)
ته‌مه‌نی 60 ساڵانه‌و كچێكی 10 ساڵان ده‌هێنێت
پیاوێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵان له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵان ده‌چێته كه‌ژاوه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتییه‌وه. (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)