Archive for ئازار, 2011
نـــاڕه‌زایـــه‌تـــیه‌کـــانی کـــوردســـتانی عێراق،روانیـــنه‌کـــانی ده‌ره‌وه
رای گشتی کوردستانی ئێران و حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران،له م به شه دا هاتووه
له فارسییه‌وه: سبه‌ی
هێمن سه‌یدی:40رۆژ به‌سه‌رکۆبونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی به‌شێک له کوردستانیعێراق تێده‌په‌رێت، ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی که به هۆی کوژران چه‌ند که‌س له لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له سلێمانی، بوه‌ته کۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی رۆژانه‌ی له مه‌یدانی (سه‌را)ی ئه‌م شاره و هه‌ندێک شاری دیکه‌ی گرتۆته‌وه. (زیاتر…)
خــــۆپیــــشاندان لــــه شــــاره کانی کوردستان دڕیــــژه ی هــــه یــــه
په‌رله‌مانتارێك له‌كه‌لار ده‌درێته به‌ر چه‌قۆ وخه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێت
هه‌ڵه‌بجه:خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان به‌رده‌وامه..
قه‌ڵادزێ:به به‌شداری ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزسیۆن، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان به‌رده‌وامه..
که‌لار:پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامده‌درێت..
دهۆك:ژمارەیەك گەنج بەبیانووی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەستگیردەكرێن وه شارۆچكه‌ی كه‌لار بۆته مۆڵگه‌یه‌كی سه‌ربازی
له هه‌ولێر:خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد وه خوێندكارێك ده ڵێت:ئه‌گه‌ر وه‌لاَم نه‌درێینه‌وه هه‌ولێر ده‌شڵه‌قێنین (زیاتر…)
زامـــێکـــی قــــــووڵ
تاهیر حەسەن:ئەمڕۆ یادی ماتەمینی پۆلێک ئینسانی دڵ پڕ لە هیوایە،کە تفەنگچیەکانی دەسەڵات چل ڕۆژ لەمەوبەر سنگیان کردە نیشانەی چەکەکانیان. بەڵام کەی پرسە و ماتەمینی دەستی لە یەخەی خەڵکی کوردستان کردۆتەوە؟ ٢٣ ساڵ لە ژێر سایەی دەسەڵاتی ڕەشی بەعس، ٢٣ ساڵ ماتەمینی ئەنفال و هەڵەبجە و جەنگ و کوشتار، ٢٣ ساڵ ئیعدامی بەکۆمەڵ و زیندان و ئەشکەنجەی ئەمنی عام و هەیئەی کەرکوک، ٢٣ ساڵ سەرکوتی سیاسی و گەمارۆدانی دەم و دەنگ و هەناسەی خەڵک، ٢٣ ساڵ هەڵاواردنی قەومی و ڕەگەزی لە سایەی یەکێک لە ڕەشترین دەسەڵاتەکانی دنیادا. (زیاتر…)
هەرەشەى بارزانى و سەوداى ئۆپۆزیسیونى بورژوازى
ریبوار ئەحمەد:لە راگەیاندراوێکى رەسمیدا کە لەلایەن مەکتەبى سەرۆکایەتى مسعود بارزانیەوە دەرچووە، لەژێر ناوى دادگایى کردنى تاوانباراندا، دەستى داوەتە هەڕەشەیەکى ئاشکرا لە جەماوەرى نارازى و راپەڕیوى کوردستان.راگەیاندراوەکە دواى ئەوەى بە خێرایى بەسەر ئەوەدا تێدەپەڕدەبێت کە گوایە ئەوانەى تەقەیان لە خەڵک کردوەو تەقەکردنەکەیان بووە بە هۆى کوشتن و برینداربونى خەڵک، دەدرێنە دادگا، پاشان بە وردەکارى و راشکاویەوە هەڕەشەى گرتن و دادگایى لە هەموو ئەو کەسانە دەکات کە بەردێکیان گرتوەتە مەقەرێکى پارتى، یان لە یاساکەى ئەوان بۆ سەرکوت و قەدەغەکردنى خۆپیشاندان، دەرچوبێت، (زیاتر…)
مەلا بەختیار نھـــــــێنیەکی گۆڕان ئـــــــاشـــــــکرا دەکـــــــات
پارتی زۆرینەی کارە دیبلۆماسیەکانی خۆی بەبێ پرسی یەکێتی ڕایی دەکات
دوای کۆبوونەوەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی و پارتی و کۆبوونەوەیەکی تر لە نێوان یەکگرتوو و یەکێتی و پارتیدا گرێدرا کە تێیدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مەلا بەختیار ڕوبەڕوی پرسیارێکی ناخۆش بوویەوە، (زیاتر…)
خـــــــه‌ڵــکـــــــینه هـــــــوشیـــــــار بـــــــن!
کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان و ده‌سه‌ڵات،له‌پشت خه‌ڵکی ناڕازی کوردستانه‌وه، پشتکردنە لە داخوازییه‌کانی شه‌قام
جەماوەری توڕەو ئازادیخوازی کوردستان!
لە کاتێکدا،کە ئێوە ڕۆژ بەڕۆژ توڕەییتان لەبەرامبەر دەسەڵاتدا زیاد دەکات،لەکاتێکدا خرۆشانتان لە شار‌و شارۆچکەکانی کوردستان زیاتر تەشەنە دەسەنێ، و هەموو چاوەڕوانی هاتنەمەیدانی جەماوەری هەولێرو شوێنەکانی تری کوردستانین. (زیاتر…)
فاروق ره‌فیق:لـــــه یـــــه‌كه‌م رۆژی خۆپیشاندان تـــــوره‌تـــــرم
هـــــه‌یـــــنی تـــــوره‌ی بـــــه‌رێـــــوه‌یـــــه
له‌وتارێكدا كه‌پێشكه‌شی خۆپیشانده‌رانی كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نوسه‌رو ڕوناكبیر فاروق ڕه‌فیق ئاماژه‌ی به‌وه كرد به‌هۆی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌یه‌كه‌م ڕۆژی خۆپیشاندانه‌كان توڕه‌ترم.زریان محه‌مه‌د ، سلێمانی: ئێواره‌ی ئه‌مرۆ نوسه‌رو ڕوناكبیر و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی فاروق ره‌فیق له‌وتارێكدا كه‌پێشكه‌شی خۆپیشانده‌رانی كرد ڕایگه‌یاند (زیاتر…)
بارزانی بڕیارێك دەردەكات بۆ سزادانی ئەو كەسانەی تاوانیان بەسەردا ساغدەبێتەوە
ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێم فوئاد حسێن رایگەیاندووە “لەبڕیارەكەدا بارزانی داوا لە حكومەت دەكات رێكاری یاسایی دژ بەو كەسانە وەربگرێ كە لە كاتی خۆپێشاندانەكاندا چ بە تەقەكردن لە هاوڵاتیان یان هێڕشكردنە سەر بارەگا و دامەزراوەكان و یانیش بە هاندانی خەڵك بۆ گرتنەبەری شێوازی توندوتیژی تاوانیان ئەنجامداوە”.لەمبارەیەوە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 30/3/2011 لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد (زیاتر…)
یەکەم خۆپێشاندانی بێ مۆڵەت لە ھەولێر بەڕێوەچوو
ئه مرۆخوێندکاری ئاماده‌یی خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا
سه ر چاوه کانی هه واڵ رایان گه یان که ئه مرۆ خۆپێشاندانی بێ مۆڵەت لە ھەولێر بەڕێوەچووه له بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکانی خوێندنیان لەبەردەم بەرێوبەرایەتی پەروەردەی ھەولێر.پێگه‌ی ستانده رێش بلاوی کرده وه که کەوا سەرکردایەتی پارتی و دەستەڵات بە پۆلیس و ئاسایشیان وتووە (زیاتر…)
په یامی ره حمان حوسین زاده بو جه ما وه ری ئازادیخووازی سه رای ئازادی سلیمانی
ره حمانی حوسین زاده:روژی 26-3-2011 سکرتیری کومیته ی ناوه ندی حیزبی کومونیستی کریکاری ئیران – حکمه تیست (ره حمان حوسین زاده) له دریژه ی گفت‌وگو یه ک، له گه ل رادیو هاوپشتی سه باره ت به روداوه کانی کوردستانی عیراق و کاریگه ری له سه ر کوردستانی ئیران و له وه لام به ئاخرین پرسیاری رادیوکه که پرسیاری کرد، په یامتان بو ئه و خه باته ی ئیستای خه لکی کوردستان چییه؟ ئه و په یامه ی خوواره وه ی ئاراسته کرد. (زیاتر…)
فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری له لاین ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگانه وه به‌فه‌رمی كرایەوە
ئه‌ردۆگان له هه‌ولێر وشه ی كوردستانی به کار نه هێنا
ئەمرۆ ئه‌ردوگان له لاین بارزانێه وه پێشوازی لێ کرا و فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری له لاین ناوبراوه وه کرایه وه.سایه نی باسه فرۆكەخانە که له ڵاین كۆمپانیای “ماكوێل”ی توركیایی دروستكراوه. (زیاتر…)
“دژایه‌تی ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه ئینكاری بونمان ده‌كه‌ن”
فاروق ره‌فیق:ئێمه خه‌ون به ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌وه ده‌بینین،ئێوه‌ش شه‌قامه‌كان بڕازێننه‌وه بۆ دوژمنه‌كانی كورد
ئه‌مڕۆش وه‌ك رۆژانی پێش‌و سه‌رای ئازادی سلێمانی بوه شوێنی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بۆ خۆپیشاندان و پێداگری له‌سه‌ر داواكانی خه‌ڵكی كوردستان، هاوكات ئه‌مڕۆ وتار و دروشمه‌كانی سه‌رای ئازادی نیگه‌رانی پێوه‌دیاربو سه‌باره‌ت به‌و پێشوازییه‌ی بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له هه‌ولێر سازكرابو، له‌و میانه‌یه‌دا فاروق ره‌فیق رایگه‌یاند: (زیاتر…)
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه مرۆی پارتی و یه‌كێتی و گۆران به‌بێ هیچ بڕیارێك كۆتایی هات
وه‌فده سێ قوڵیه که که برێتی بوون له وه فدی یه‌كێتیی پێكهاتبوو له مه‌لابه‌ختیار و ئه‌رسه‌لان بایز، وه‌فدی پارتیش پێكهاتبوو له فازڵ میرانی و جه‌عفه‌ر ئیبراهیم و وه‌فدی گۆڕانیش پێكهاتبوو له قادری حاجی عه‌لی و د. یوسف.که له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا که 3 سه‌عاتی خاێند بارودۆخی سیاسی كورستان به گشتی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی خاڵه ناكۆكه‌كان و خواست و داواكاریی خۆپیشانده‌ران كرا. (زیاتر…)
ده‌سه‌لاتداری جه‌ماوه‌ری له‌کوردستان ئه‌زمونیکی به‌نرخ له‌رووداوه‌کانی کوردستان له‌عیراق!
جه‌مال بزرگپور:ماوه‌یه‌که‌قه‌یرانێکی سیاسی هه‌ریمی کوردستانی‌عیراق داگرتۆه.هۆكاری ئه‌م قه‌یرانه‌چیه‌و بۆ چی به‌شیکی به‌رچاو له‌خه‌لکی کوردستان به‌گژ ده‌سه‌لاتێكدا چوون که‌دوو ده‌یه‌پیشتر پشتیوانیان لی ده‌کرد و به‌ده‌سه‌لاتی “خوویی” یان ده‌زانی؟ له‌م ماوه‌یه‌دا چی روویداوه‌که‌ئیتر ئه‌م ده‌سه‌لاته ” خوویی” نه‌ماوه‌و چوه‌ته‌ژیر پرسیار؟ وه‌لامی جور به‌جور ده‌توانی به‌م پرسیارانه‌بدرێته‌وه، (زیاتر…)
له به ر هاتنی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر پارتی شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر وه ک ئه‌نقه‌ره پڕ له ئاڵای توركیا ده کات
ئاژانسه کانی هه واڵ بڵاویان کرده وه که به هه‌زاران ئاڵای توركیا شه‌قامه‌كان ڕازاونه ته وه.له پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕوه‌وه شه‌قام‌و ده‌روازه‌كانی شاری هه‌ولێر، له پێشوازیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆگانی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیادا، به ئالای توركیا ده‌شه‌كێنرانه‌وه، (زیاتر…)
تاڵەبانی پشتیوانی رژێمەكەی ئەسەد دەكات
ئـــۆپـــۆزسیۆن وه‌ڵامـــی داخـــوازی ســـه‌رای ئـــازادی ده‌داتـــه‌وه
ئۆپۆزسیۆن بـــایـــكۆتی كـــۆبونه‌وه‌كـــانی پـــه‌رلـــه‌مـــان ده‌كـــات
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی سلێمانی داوایان له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كرد بازنه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانیان فراوانتربكه‌ن هه‌رسێ فراكسیۆنی گۆڕان و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتیان له په‌رله‌مانی كوردستان. (زیاتر…)
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ره‌جەب تەیب ئه‌ردۆگان بە فه‌رمی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر دەكاته‌وه
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌یدا خۆی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یی به‌شێوه‌یه‌ی كارا له هه‌ولێر بكاته‌وه. (زیاتر…)
ئه‌و گه‌نجه بناسه كه قۆنه‌ره‌كانی پێ ماچ كرا
ده تووانێت ڤیدیۆی ئەو گەنجەی که ئەشكەنجە دەدرێ به بێنیت
كەسوكاری ئەو گەنجەی لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا ئەشكەنجە دەدرێ و ناچاردەكرێ پێڵاوی كەسێك ماچ بكات، دەڵێن لەلایەن ئاسایشەوە سكاڵایان تۆمار كردووەو ئەگەر وەڵامنەدرێنەوە پەنا بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبەن، ئەگەر ئەویش وەڵامیان نەداتەوە لە بەغدا سكاڵا تۆمار دەكەن. (زیاتر…)
ووته‌ی نه‌وزاد بابان له‌سه‌رای ئازادی سلێمانی
ئازیزان:هه‌روه‌ک ده‌زانن من له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه له‌گه‌ڵتان بووم له‌م خوپیشاندانانه‌ی شاری سلێمانیدا، ته‌نیا ئه‌و 5 ڕۆژه نه‌بێت که‌له‌سه‌روو ئیراده‌ی خۆمه‌وه فڕاندیانم و له‌ژوورێکی تاریک‌دا به‌ندیان کردم.به‌ڵام داوای من ئه‌وه‌یه لێتان، له‌ئێوه کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشان ولاوان وژنانی تێکۆشه‌ر که‌بێن له‌م مینبه‌ره‌وه قسه‌ی دڵی خۆتان بکه‌ن، بێن خواسته‌کانی خۆتان به‌کۆمه‌ڵگا ڕاگه‌یه‌نن، (زیاتر…)
ئــه‌و كــاته‌ی كه‌مــرۆف بــه‌های خــۆی نــازانێت
په‌ریز سابیر:وه‌ك مــاركــس ئــه‌ڵێــت ئه‌گه‌ر مرۆف گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌بێت له به‌ره‌و پێشه‌وه چونی كۆمه‌لاَیه‌تی و سیاسی و ئابوری ……هتد ئه‌وا گومان له‌وه‌دانیه كه‌له سه‌ده‌كانی ڕابردوودا له ڕۆژهه‌لاَتی ناوڕاستدا مرۆف كه‌مترین به‌های سه‌ربه‌ستی هه‌بووه له به‌ره‌و پێشه‌وه چونی مرۆفایه‌تیدا له كاتێكدا كه كوردیش بێبه‌ش نیه له یه‌كه‌م سه‌یركردنی به‌هاجوانه‌كانی مرۆف به‌لاَم پێده‌چێت ئیتر ئه‌م سه‌ده‌یه كۆتا سه‌ده‌ی مرۆفه ناشرینه‌كان بێت (زیاتر…)
ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی:سبه‌ینێ رۆژی ماته‌مینینه
ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی دوای گفتوگۆ و ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان له‌رۆژانی 17 ورۆژانی دواتردا، رایده‌گه‌یه‌نین كه كاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ ڕۆژی 28ی ئازار ده‌كه‌ینه “ڕۆژی ماته‌مینی” بۆ شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان. له‌م رۆژه‌دا خیزان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان وتار و وته‌كانیان پیشكه‌ش ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش به‌پێداگری له‌سه‌ر خواسته‌كانی خۆپیشاندان كه ئه‌و شه‌هیدانه گیانیان له پیناو به‌ختكرد ڕێز له یادی ئه‌و شه‌هیده ئازیزانه‌مان ده‌گرین و (زیاتر…)
موقته‌دا سه‌درخـۆپیشاندان ده‌كـات ئه‌گه‌ر مالكی گـــۆڕانكاریی نه‌كـــات
ســــه‌درێش هــــه ڕه شــه لــــه گــــه‌نــده‌ڵــی حكومه‌تی عێــراق ده کــات
ئاژانسه کان>رۆژنامه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بایه‌خیان داوه به مۆڵه‌تی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در به لایه‌نگرانی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی به‌رفراوان به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی به‌غدا، له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌له له‌به‌رنامه و كاری تایبه‌ت به چاكسازیی نه‌كات. (زیاتر…)
شادان عه‌بدول:چــــاوه‌ڕێــــی وه‌ڵامــــی بــــارزانیــــین
سازدانی: شه‌نكار عه‌بدوڵا له‌دوای روداوه خوێناوییه‌كه‌ی 17 شوباته‌وه خه‌ڵكی كوردستان ناڕه‌زایی و توڕه‌ییا زیاتر هه‌ڵكشاوه به‌رامبه‌ر به هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، له‌سه‌ر قسه‌ی بارزانیش كه‌مپه‌ینی “تۆم به‌سه‌رۆك قبوڵ نیه” پێكهات، نزیكه‌ی 60 هه‌زار واژو كۆكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه، له‌م دیمانه‌یه‌یدا له‌گه‌ڵ سبه‌ی شادان عه‌بدول سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپه‌ینی “تۆم به سه‌رۆك قبوڵ نیه” و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی بارزانی، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین خاوه‌نی قسه‌ی خۆیه‌تی. (زیاتر…) |
لەژووری کوردستان دەنگی ئۆپۆزیسیۆنی پاڵتاکەوە بۆ ئەنجومەنە بزێوە شۆڕشگێرەکەی سەرای ئازادی و دوو ووشه‌ش بۆ هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی ناو په‌ڕله‌مان
ئەی مرۆڤە وورە بەرزەکانی سەرای ئازادی ئەوە ئێوە بوون بوونە نموونەی چیای قەندیلی سەربەرزو بە گەندەڵە باڵا کورتەکانی یەکێتی و پارتیتان ووت لەم کوردستانەدا هێندەی سەرەدەرزیەک جێگەی هەناسەدانتان بۆ نەماوەتەوە. ئەی شەهیدە تەمەن بەهارەکانی ١٧ی شوبات ئەوە خوێنی ئاڵتان بوو مەسعود بارزانی و تاڵەبانیتان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردوەو خۆشیان نازانن داوای پەناهەندەیی لە کام دەوڵەتی دنیا بکەن . (زیاتر…)
كۆمه‌ڵ چه ن به ڵگه نامێکی دژی سەرکردایەتی پارتی وه پێوندیه کانیان له گه ڵ موخابەراتی بەعس بڵاو کرده وه
کۆمه ل ده ڵێت:به ڤیدیۆ خیانه‌تی 31 ی ئابی پارتی دیموكراتی كوردستان ببینه
ئەگەر بەڵگەنامە ساختەچی و دروستکراوەکانی زاگرۆس تی ڤی گومان بخەنە دڵی جەماوەری بەشەرەفی کوردستان خۆ وێنە و ڤیدیۆ ڕاستەقیینەکانی مەسعود بارزانی و نیجیرڤان بارزانی بەڵگەی ڕاستەقینەن لەسەر خیانەتی سەرۆک و بنەماڵەکەی لە کوردستان:
شەوی رابردوو كەناڵی ئاسمانی زاگرۆسی سەر بە پارتی ژمارەیەك بەڵگەنامەی سەبارەت بە پەیوەندییەكانی عەلی باپیر‌و بەعس بڵاوكردەوە، ئەمڕۆش رۆژنامەی خەباتی زمانحاڵی پارتی هەمان بابەتی بڵاوكردووەتەوە، لەبەرانبەریشدا كۆمەڵی ئیسلامی فایلی پەیوەندی پارتی و بارزانی بە رژێمی بەعسەوە بڵاوكردەوە.
مه‌سعود بارزانى له چه‌ند خاڵێكى چاكسازىدا رِاگه‌یاند له وته که ی نه ۆرودا،په‌یوه‌ندى سیاسی نێوده‌وڵه‌تى حزبه‌كان قه‌ده‌غه يه
که چه ئه مرۆ نێچیرڤان بارزانی‌جێگری سه‌رۆكی‌پارتی‌به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك كه پێكهاتبوون له فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى و ئازاد به‌روارى و عه‌بدولموهه‌یمه‌ن بارزانى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حیزبه.که واته شاندێكى بالاَى پارتى بۆ تاران و دیدارى به‌رپرسانى بالاَى ئێران دژی چاكسازه که یم ه‌سعود بارزانى.
مه‌سعود بارزانى و چه‌ند خاڵێكى چاكسازى له په یامێکی نه‌ورۆزیدا
هه‌وڵدان بۆ کپکردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌ی ناوچه‌که له پێناو مه‌حکومکردنی ده‌خاڵه‌تی سه‌ربازی ڕۆژئاوا له لیبیا
ئاماده‌بوونی سه‌ربازی ڕۆژئاوا له لیبیا، ڕووداوه شۆڕشگێڕانه‌کانی جیهانی عه‌ره‌بی‌و ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌راستی برده ئاستێکی دیکه‌وه. چوونه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕۆژئاوا بۆ ناو لیبیا، وه چالاکیه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌م هێزانه، نه‌ک هه‌ر بۆ “به‌رگری” نیه له خه‌ڵکی لیبیا له به‌رامبه‌ر ئینسانکوژی‌و کوشتارو تاوانکاریه‌کانی قه‌زافیدا، (زیاتر…)
گوردانی شوان و چه‌ند تێبینیه‌ک جوابێک بۆ ابراهیم کۆنه‌پۆشی
عرفان تارین:له مه‌راسمێک دا باڵێک له باڵه‌کانی زه‌حمه‌تکێشان به رێبه‌ری عومه‌ری ئیلخانیزاده و فراکسیۆنی فه‌عالیه‌ت به نێوی (کۆمه‌ڵه)به بۆنه‌ی سالیادی گیانبه‌ختکردنی ئه‌و هاورییانه له سه‌ر گلکۆی هاورێێانی گیانبه‌ختکردووی گوردانی شوان، مه‌راسمه‌که‌یان به سروودی ئینته‌رناسیۆنال، سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار ده‌ست پێکردوه و له باتی په‌رچه‌می ئه‌حزابی ناسیۆنالیست بۆرژوای کوردی، په‌رچه‌می سووریا‌ن هه‌لدابوو. (زیاتر…)
شەڕى راگەیاندنى نێوان پارتى و کۆمەڵى ئیسلامى،چووه قۆناغێكی تره وه
دەبابەکانی بەعس لە ناو حەوشەی پەرلەمانی کوردستان..کامە میژووی رەشتان؟
ۆیـــراش نــیوز:له مێدیاکانه وه/ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ ده ڵێت:با خه‌ڵك حوكمبدات، ئێمه ده‌بابه‌مان هێنایه ناو هه‌ولێر یان پارتی.ئەمشەو کەناڵى ئاسمانى زاگرۆسى سەر بە پارتى دیموکراتى کوردستان چەند بەڵگەنامەیەکى بڵاوکردەوە (زیاتر…)
چەند پرسیارێکی”واڵاپرێس”لە عوسمانی حاجی مارف سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری کوردستان.
كاك عوسمان ئه‌م كاته‌ت باش
له‌پاش رێز‌و سڵاوم ئه‌گه‌ر پێت باش بوو وه‌ڵامی ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌م بده‌یته‌وه‌سوپاست ده‌كه‌م
ئاسۆ شێخ كه‌مال
سه‌رنوسه‌ری سایتی واڵاپرێس
١٥/٣/٢٠١١
پێوستی بڵاوبونەوەی ئەم چاوپێکەوتنە لەوەوە هاتوە کە “واڵا پرێس” وەک خۆی بڵاوی نەکردۆتەوە. (زیاتر…)
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بــۆ هــەولێــرو تاڵه‌بانی و نیچیرڤانێش بــۆ تــاران
ئــه م ســه ردانــانه چــێان لــه پشــته دای ده نــێن بــۆ دواێ
ۆیــــــــــراش نــــــیــوز:ئه م سه ردانه ی ئەردۆغان له کاتێکدایه که دۆینێ جه‌لال تاڵه‌بانی سه رتێری یه کیتی نیشتمانی و نیچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی به دوونه ی جه ژن نه‌ورۆزه وه گه شتنه ئێران (زیاتر…)
2 ڤیــدیــــۆ له ووته‌ی تاهیر حه‌سه‌ن،له مه‌یدانی ئازادی سلێمانی ڕۆژی 25.3.2011
به شی یه که م
به شی دوم
بۆ سه‌رجه‌م كوردستانیان,فریای ژیانی شێركۆ معارفی بكه‌ون
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست
مرۆڤ دۆستان
پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان
بڕیار وایه رۆژی 31-3-2011 كۆماری ئیسلامی ئێران چالاكڤانێكی مه‌ده‌نی دیكه‌ی كورد به ناوی كاك شێركۆ معارفی وه‌ك ده‌یان و سه‌دان لاوی دیكه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئیعدام بكات , ئێمه لێره‌وه بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین , (زیاتر…)
به‌هۆی نیگه‌رانی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی،سه‌رۆكی په‌رله‌مان له باره‌ی به‌كارهێنانی ژماره 66،رونكردنه‌وه‌یدا
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنای وشه‌ی 66 و ده‌رگا داخستن له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران له دانیشتنه‌كانی 5 و 6ی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ره‌تیكردوه‌ته‌وه به مه‌به‌ست ئه‌و وشه‌یه‌ی وتبێت و ده‌رگا داخستنیشی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ پاراستنی گیانیان.له رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه:له كۆتایی دانیشتنی ژماره 6ی نائاسایی خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، (زیاتر…)
ڕۆشنبیر له ته‌نگه‌ژه‌ی فیکریدا
ئازاد به‌کر:ئه‌م ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌ی ئێستا ناوچه‌که‌ی داگرتووه،بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌ی پێشکه‌ونخواز و ئازادیخواز و جه‌ماوه‌ری به‌شخوراوه بۆ گه‌یشتن به مافه سه‌ره‌تاییه ئینسانیه‌کانیان، وه ڕزگاربوونه له‌ڕژێمه تۆتالیتاره دیکتاتۆره‌کان، نه‌ک شۆڕشێکی چینایه‌تی و ڕیشه‌یی قووڵ بۆ هه‌ڵپێچانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری. ئه‌وه ڕۆشنه په‌رچه‌م و ئاسۆیه‌ک ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌رزیکردۆته‌وه، له خواست و داواکاریه هه‌نوکه‌یی و سه‌ره‌تایه‌کانی گشت چین و توێژه‌کاندا به‌رجه‌سته‌بووه. (زیاتر…)
کۆمۆنیزمی و ته‌ڵه‌ی بوونگه‌رایی
الشيوعية وفخ الوجودية
کۆمۆنیزمی سیسته‌مێکی ئازادیانه‌یه، چوونکه ئه‌و سیسته‌مه‌یه‌که ده‌رفه‌ت ده‌دات به مرۆڤ خۆی حوکمی خۆی(کۆمه‌ڵگاکه‌ی) و ژینگه مرۆییه‌که‌ی که ده‌رفه‌ت ده‌دات به‌هه‌موو تاکێک که گه‌شه بکات و به‌کارێکی دینامیکیی ناو‌کی به‌بێ فشاری ده‌ره‌کی.
نووسینی: هشام غصیب
وه‌رگێڕان: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم (زیاتر…)
رونکردنەوەیەک سەبارەت بەچەواشەکاریەکانی میدیای یەکێتی دژی چەتری ئازادی
دوای ئەوەی رۆژنامەی خەبات کۆمەڵێک چەواشەکاری دژی چەتری ئازادی بڵاوکردەوە، کە ئێمە لە ١٥ی ئازار دا وەلاممان دانەوە، میدیای “یەکێتی”ش بەدوایدا سەرەی گرت بە چنینی کۆمەڵێک درۆ و پڕوپاگەندەی چەواشەکارانە کە هەر لە خۆیان دەوەشێتەوە، هێرشێکی بۆسەر چەتری ئازادی دەست پێکردوە، بەو خەیاڵەی کە چەتری ئازادی‌و هەڵسوڕانەکانی بخاتە ناوچوارچێوەی کێشمەکێشی خۆی لەگەڵ(بزوتنەوەی گۆڕان)دا‌و بە پەخشکردنەوەی چەند دەستەواژەیەکی هەستبزوێنی ریاکارانە متمانەی چەتری ئازادی لەناو جالیەی کوردی لە بەریتانیا لەکەداربکات. (زیاتر…)
“ده‌ســــه‌ڵات نــــاوی پیــــاوكــــوژه‌كــــان نــــازانێــــت”
په‌یامی به‌ختیار عه‌لی بۆ سه‌رای ئازادی:ئێوه له رێگادان بۆ له‌دایكبونی سه‌رده‌مێكی تر و ده‌سه‌ڵاتیش له رێگادایه بۆ ماڵاوایی
ده‌قی په‌یامی به‌ختیار عه‌لی بۆ سه‌رای ئازادی سلێمانی..
ده‌سه‌ڵات ناوی پیاوكوژه‌كان نازانێت، چونكه پیاوكوژه‌كان یه‌ك و دوان و سیان نین… زۆرن زۆر… له‌هه ر نیشتیمانێكیشدا ژماره‌ی پیاوكوژه‌كان زۆربو، ناوه‌كانیان نرخی نامێنێت. (زیاتر…)
هه ریم کوردستان و تورکیا ما مه له له سه ر پەکەکە ده که ن
هاوري شوشه:لەکۆبوونەوەیەکی ئێم جی کەی ( ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا )،ئەوە ئاشکرا کرا کە بارزانی پەیمانی بە عەبدوڵا گۆلی سەرۆکی کۆماری تورکیا داوە کە هاوکاری بکات.له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا مەسعود بڕیاری داوە کە سێ لپرسراوی باڵای پەکەکە بە ناوەکانی ( موراد قەرەڵیان، فێهمان حوسەین و جەمیل بایاك ) دەست بەسەر بکات و ڕاپێچی تورکیای بکاتەوە. تورکیا باوەڕی وایە تاسەرۆکایەتی پەکەکە لە قەندیل دەرنەکات، ناتوانێت بەسەر پەکەکە دا سەرکەوێت. (زیاتر…)
ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه بۆ خوپیشاندانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ناتوانێت بگوازێته‌وه ؟!!
رِه‌نگه ئه‌مه پرسیارێك بیت له‌یه‌كه‌م رِۆژی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه خوێنه‌رانی ماڵپه‌ره‌كه‌مان لایان دروست بوبێت وه گۆمانێكیشیان لادروست بوبێت تایبه‌ت به‌وه‌ی كه له‌كاتێكدا تۆ ماڵپه‌رێكی ناو شاری هه‌ڵه‌بجه بیت نه‌توانیت گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و شاره وه‌ك وینه‌یه‌كی به‌ڵگه‌یی و به‌بێ هیچ مه‌رامێك بڵاو بكه‌یته‌وه گرفت چی یه؟. (زیاتر…)
بۆ سه‌رکۆتی خۆپیشاندران ئێران هێز ی به‌سیج و سپای پاسدارانی ڕه‌وانه‌ی سوریا کردوه
ۆیــــــــــراش نــــــیــوز:بۆ سه‌رکۆتی کردنی خۆپیشاندران سوریا کۆماری ئیسلامی به‌سیج و سپای پاسداران رۆانه ی ناوچه که کردوه.ئاژانسه کان بڵاویان کردۆته‌وه که بۆ یارمه تی دان ده‌سه‌ڵاتداران سوریه ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه‌کانی به‌سیج و سپای پاسداران له سه ر داوای وڵاته که ی به شار ئه سه د روانه ی ناوچه که کراوه بۆ سه‌رکۆت کردنی خه‌ڵکی نارازی لگ و وڵاته. (زیاتر…)
ته‌نها له‌شارۆچكه‌ى سه‌نه‌مه‌ین 80 هاوڵاتى بوونه‌ته قوربانى هێزه ئه‌منییه‌كان
گـــه‌رده‌لـــولـــه‌كـــه ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و کوردستان سورێشی گرته وه
سوریا:به‌پێى سه‌رچاوه‌هه‌واڵییه‌كان ئه‌مرِۆ هه‌ینى له‌شارۆچكه‌ى سه‌نه‌مه‌ین له‌ده‌رعاى باشوورى سوریا هێزه‌ئه‌منییه‌كانى سه‌ربه‌ئه‌سه‌د زیاتر له80 كه‌سیان كردۆته‌قوربانى.ته‌له‌فزیۆنى جه‌زیره‌له‌زارى شاهێدحاڵێكى شاره‌كه‌باسى له‌وه‌كردووه، (زیاتر…)
لەڕاستای پشتیوانی کردن لە”پلاتفۆرمی چەپ بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی خۆپیشاندانەکانی کوردستان”
پلاتفۆرمی چەپ کە لەلایەن بەشێک لە کەسایەتی و لایەنی کۆمۆنیست و چەپی کۆمەڵگاوە ڕاگەیەندراوە، هەڵگری خواستەکانی خەڵکی کوردستان و بەرەی ڕادیکاڵی کۆمەڵگایە. ئەم پلاتفۆرمە سەرەتای هەوڵێکی شۆڕشگێڕانەیە لەڕاستای بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵک وپێکهێنانی ئاڵوگۆڕێکی بنەڕەتی، بەقازانجی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان. ئەم ئاڵوگۆڕە بەندە بەپەرەدان بەناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئێستا‌و بردنی بەرەو شۆرشێک کە کۆتایی بەدەسەڵاتی ئێستای بۆرژوازی کورد بهێنێ وئاڵتەرناتیڤی چینی کرێکار لەشوێندا دابنێ. (زیاتر…)
ئه‌جێندایه‌کی قه‌زافیانه!له‌پشت به‌ڵێنه‌کانی به‌رزانی‌و تاڵه‌بانیه‌وه
(هوشداریه‌ک بۆ ڕاپه‌ڕین)
حه‌مه‌غه‌فور:دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی‌و مام جه‌لال‌و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم‌و سه‌رۆکی پارله‌مانیش، به‌لێدوانی ڕه‌سمی دانیان ناوه‌به‌مافی خۆپیشاندان‌و سه‌رجه‌می داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌رانیشیان به‌ڕه‌واو درووست داناوه، به‌ڵام به‌کرده‌وه‌هیچ دانپیانان‌و به‌ڕه‌وایی دانانێک نه‌چۆته‌بواری پراتیک‌و جێبه‌جێبوونه‌وه. کاردانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌هیچ شتێکی ئه‌وتۆی لێ سه‌وز نه‌بووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای هاوڵاتیان دروست کردووه. چونکه‌له‌پاڵ ئه‌م به ڕه‌وایی دانانه‌ی ئه‌وان بۆ خۆپیشاندان‌و داواکاریه‌کانیاندا، له‌ئاستی پراتیکی‌و سیاسی‌دا ئه‌جیندایه‌کی ته‌واو جیاواز له‌و وه‌عدو به‌ڵێنانه‌ی ئه‌وان کاری له‌سه‌ر ئه‌کرێت. (زیاتر…)
ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادی:هۆشداری دایە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان
سێ داواكارییەكە ی ئەنجومەن
فاروق رەفیق ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی سلێمانی لەمیانەی وتەیەكدا بۆ خۆپیشاندەران لە مەیدانی ئازادی وتی “ئێمە سێ داواكارییمان هەیە‌و تا ئەو داواكارییانە جێبەجێنەكرێن گفتوگۆ لەگەڵ پەرلەمان ناكەین، (زیاتر…)
كـــوژراوه‌كـــه‌ی هه‌ڵه‌بجه لـــه پشـــته‌وه تـــه‌قـــه‌ی لێـــكراوه
پزیشكی نه‌خۆشخانه پۆلیسه که له پشته‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه‌و فیشه‌ك به‌ر دواوه‌ی سه‌ری كه‌وتووه
رۆژی سێ شه‌ممه له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید خوپیشاندان ده‌ستی پێكردو له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كان ته‌قه ده‌كرێت و پۆلیسێك ده‌كوژرێت.ئه‌و پۆلیسه ناوی “عه‌لی ره‌سول عه‌زیز “ه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی هه‌ورامانه‌و له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كه‌وه به سه‌ختی بریندار ده‌كرێت (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)