Archive for كانونی دووه‌م, 2009
ده‌کرێ ئه‌م دنیایه باشتر بکه‌ین!
نه‌به‌ز خالید:ئه‌م ساڵ 200 ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنانی تراکتۆر و ئامرازه‌کانی به‌رهه‌م هێناندا تێده‌په‌ڕێ، 300 ساڵه که وزه‌ی هه‌ڵم له خزمه‌تی به‌شه‌ردایه، 100 ساڵه مۆتۆڕی دیزڵ دۆزراوه‌ته‌وه، 80 ساڵه په‌نسلین دۆزراوه‌ته‌وه، له سه‌د ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌وه ده‌زانرێت هۆکاری نه‌خۆشی مالاریا چییه و هه‌فتا ساڵیشه ده‌رمانی بۆ دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌ی ئێمه هیچ کام له‌م شتانه‌ی سه‌ره‌وه روی نه‌داوه.
مه‌لاریا ساڵانه 3 ملیۆن مرۆڤ بۆدنیایی عه‌ده‌م ده‌نێرێ. ڕۆژانه 40 هه‌زار به‌شه‌ر، به ڵێ هه‌ر رۆژ! 40 هه‌زار مرۆڤی ئه‌م سه‌رزه‌مینه له برساندا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، (زیاتر…)
ئارام.. ئه‌فسانه‌یه‌كی هه‌میشه زیندوو
ساڵی 1970 چۆته ریزی ئه‌ڵقه رۆشنبیرییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی‌لنینی‌كوردستان-ه‌وه.شاسوار جه‌لال ناسراو به ئارام، ساڵی 1947 له‌گه‌ڕه‌كی (حاجی حان)ی شاری سلێمانی له‌دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له شارۆچكه‌ی ماوه‌ت‌و چوارتا ته‌واوكردووه‌و قۆناغی ئاماده‌یی له‌سلێمانی ته‌واوكردووه.ساڵی 1964 له كۆلیژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك ره‌تكراوه‌ته‌وه بۆ كۆلیژی بازرگانی‌و ساڵی 1971 خوێندنی ته‌واوكردووه. (زیاتر…)
ژنێک بۆ ماوه‌ی (60) ساڵ منداڵێکی مردووی له سکدا ده‌مێنێته‌وه
هه‌مه‌ڕه‌نگ : له ساڵی (1948)ه‌وه ژنێکی چینی به ناوی(Huang Yijun ) که ئێستا ته‌مه‌نی (92) ساڵه کۆرپه‌یه‌کی له منداڵدانیدا ده‌مرێت. ئه‌م ژنه به هۆی ئازاری سکییه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌کات به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی. دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن پزیشکه‌وه، بۆیان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م ژنه منداڵێکی مردوی له سکدایه. (زیاتر…)
خه‌ته‌نه‌كردنى كچان و منیش وه‌ك یه‌كیَك له‌قوربانیه‌كانى
شاناز بەرزنجى: له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مه‌وآ ئاماژه به‌وه به‌م كه‌له‌ئیَستادا زۆر رۆژنامه‌ى ئه‌هلى باس و خواسى خه‌ته‌نه‌كردنى كچانیان كردۆته …
له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مه‌وآ ئاماژه به‌وه به‌م كه‌له‌ئیَستادا زۆر رۆژنامه‌ى ئه‌هلى باس و خواسى خه‌ته‌نه‌كردنى كچانیان كردۆته بابه‌تیَك له‌كۆكردنه‌وه‌ى خویَنه‌ر له‌خۆیان پاش ئه‌وه‌ى به‌پیَى برِیارى نویَى رۆژنامه‌نوسى هه‌ریَم ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى جارانیان نه‌ما بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ندآ بابه‌تى سه‌رنج راكیَش له‌سه‌ر به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانى هه‌ردوو حزبه‌كه‌ى كوردستان، هه‌وڵى ته‌واوى ئه‌و رۆزنامه به‌ناو ئه‌هلیانه‌ى باشورى كوردستان بازرگانیكردنه به‌هه‌ر بابه‌تیَكى سه‌رنجرِاكیَشه‌وه، (زیاتر…)
پەیكەرێك بۆ پێڵاوەكەی ئەلزوبەیدی دروستكرا
تكریت شاره ی لەدایكبوونی سەددام حسین
لەعێراق پەیكەرێك بۆ پێڵاوەكەی ڕۆژنامەوان مونتەزەر ئەلزەیدی دروستكرا، كە لە پرێس كۆنفرانسێكدا هاوێشتییە سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جۆرج بوش.
پەیكەرەكە لەلایەن هونەرمەند لەیس ئەلعامری لە تكریت-ی زێدی لەدایكبوونی سەددام دانرا. لەسەر پەیكەرەكەش شیعرێك لەسەر مونتەزەر ئەلزەیدی نووسراوە.
کۆمپانیای Nike:بو جاری دوهه م ناوه‌کانی الله و محمد له‌سه‌ر پێڵاو ئه‌نوسرێته وه
کۆمپانیای Nike وشه‌ی الله ی له‌سه‌ر پێڵاوه‌کانی نووسیوه‌و تا ئێستاش که‌س پێی نازانیوه
ئه‌و وێنه‌یه‌ی ده‌یبینن یه‌کێکه له به‌رهه‌مه‌کانی کۆمپانیای NIKE که وشه‌ی الله ی له‌سه‌ر پێڵاوه‌کان نووسیوه‌و.
جینیڤەر ئەنیستۆن 10 ملیۆن دۆلاری بۆ گرتنی وێنەیەك ڕەتكردەوە
هه‌مه‌ڕه‌نگ : جینیڤەر ئەنیستۆن ئەكتەری ناوداری سینەمایی جینیڤەر ئەنیستۆن داواكارییەكی گۆڤاری “پلەی بۆی” ڕەتكردەوە بۆ گراتنی وێنەیەكی ڕووت. كاتێك گۆڤارەكە بۆ وێنەگرتنی گرتەیەكی ڕووتی جینیڤەر بری 10 ملیۆن دۆلاری پێشكەشكرد.
بەرپرسی گۆڤاری (پلەی بۆی) هوف هێفن ڕایگەیاند كە ئەكتەری سینەمایی 40 ساڵی خاتوو جینیڤەر ئەو داواكارییەی ئەوانی ڕەتكردۆتەوە، بەڵام ئەو پێشتر وێنەیەكی ڕووتی خۆی فرۆشتبووە گۆڤاری (GQ
کوردستانپۆست له ئه‌وروپا، دژی جه‌لال تاڵه‌بانی داوای یاسایی تۆمار ده‌کات
سڵاوی كوردستانپۆست بۆ گشت دڵسۆزانی مرۆڤیایەتی و نەتەوەی كورد
بەڕێزان:
كوردستانپۆست وەك سەكۆیەكی ئازاد و دڵسۆز به خاک و به نەتەوەکه‌ی، كۆمەڵێک ئەركی لە ئەستۆی خۆی گرتووە، بێگۆمان بۆ بە ئاماجگه‌یاندنی ئەو ئەركانەش پێویستی بە یارمه‌تیی و كۆمەكی که‌سانی دڵسۆز هەیە. ئیستاش بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه‌ی خواره‌وه:
بەكەڵك وه‌رگرتن لە ئازادیی و پره‌نسیبی یاسای ئەوروپا، كوردستانپۆست لە ڕێگەی پاریزەرێکه‌وه، داوای سزادان و لیپرسینەوە لە سەر تاوانبار (جەلال حسام ا‌لدین) تۆمار ده‌کات. ئه‌و که‌سه، که ناوی (جەلال تاڵەبانی)یه و ئیستا سەرۆكی عیراق، سكرتیری گشتی یەكیتی نیشتمانی عیراق، پاریش کرا به جیگری سوسیال دیموكراتی جیهان.
تاوانه‌کانی جه‌لال حیسام ا‌لدین تاله‌بانی، که ده‌مانه‌وێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، (زیاتر…)
له‌ترسى ماڵه‌وه كچێك سیم كارتی مۆبایله‌که‌ی قووت ئه‌دات
له‌ترسى ماڵه‌وه كچێك سیم كارت ده‌خوات
هه‌مه‌ڕه‌نگ : له‌یه‌كێك له گونده‌كانى سه‌ر به‌شارۆچكه‌ى به‌رده‌رِه‌ش كچێك و كورِێك په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى له‌نێوانیانا ده‌بێت كورِه مۆبایلێك به سیم كارته‌وه بۆ كچه‌كه ده‌كرِێت ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیاتر په‌یوه‌ندیان هه‌بێت ، پاش ئه‌وه‌ى كه باوك و براى كچِه‌كه پێى ده‌زانن كچه‌كه هاندى مۆبایله‌كه ده‌شكێنێت و له‌و كاته‌ى كه براى كچه‌كه ده‌یه‌وێت سه‌یرى گیرفانى خوشكه‌كه‌ى بكات بۆ ئه‌وه‌ى سیم كارته‌كه ببنێته‌وه، كچه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى ئاشكرا نه‌بێت یه‌كسه‌ر سیم كارته‌كه قووت ده‌دات.
تاوتووکردن پێشنیار یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌دژی په‌كه‌كه له ناو ئه‌وروپادا و رێگا بگیرێت له په‌كه‌كه پاره كۆبكاته‌وه‌و
یه‌كێتیی ئه‌وروپا چه‌ند پێشنیارێك تاوتوێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا رێگا بگیرێت له‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌ناو ئه‌وروپادا پاره كۆبكاته‌وه‌و له‌هێرشه‌كانیدا بۆ سه‌ر توركیا به‌كاریان بهێنێت.
جیل دوكیرشۆف رێكخه‌ری یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ دژایه‌تیكردنی تیرۆر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا له‌برۆكسل چه‌ند پێشنیارێكی نوێی خستۆته به‌رده‌م یه‌كێتییه‌كه بۆ رێگرتن (زیاتر…)
ئۆباما: ڕێگه‌ی سه‌ربازیش به رووی ئێران‌دا کراوه‌یه
کۆشکی سپی رایگه‌یاند؛ “باراک ئۆباما”ی سه‌رۆکی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ڕێگه‌ی سه‌ربازیش به رووی ئێران‌دا، به کراوه ده‌زانێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، وته‌بێژی فه‌رمی کۆشکی سپی “رۆبه‌رت گیبز” رایگه‌یاندووه؛ “باراک ئۆباما”ی سه‌رۆکی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، پاڵ‌پشتی له به‌رنامه‌ی دپلۆماتی ده‌کات له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، به‌ڵام هه‌موو رێگه‌کان به ڕێگه‌ی سه‌ربازیشه‌وه، به رووی ئێران‌دا، کراوه‌ن. (زیاتر…)
ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌ی چه‌كی داوه‌ته ئێران ئاشكرا ده‌بێت
خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانیی ئه‌مریكی دانی به تاوانی خۆیدا نا , به‌وه‌ی كه چه‌ندین پارچه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری ” ئێف 14 ” ی دروستكراوی ئه‌مریكی و فڕۆكه‌ی تری بۆ ئێران ناردووه .
به‌پێی ووته‌ی داواكاری گشتیی دادگای ” مه‌یامی ” , ( حسن شكر كیشاری ) , كه له‌دایك بووی ئێرانه و خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكیه , دانی ناوه به‌وه‌دا كه له‌ڕێی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیه‌كه‌یه‌وه ” كیش ئێر ئینته‌ر ناشیونال ” , كه باره‌گاكه‌ی له ” نوفاتوی كالیفۆڕنیایه ” , كاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كڕیاره ئێرانیه‌كان كردووه و (زیاتر…)
كوڕی ئایه‌توڵا خه‌زعه‌لی هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
نه‌ژاد ده‌ڵێ ئیسرایل له‌سه‌ر نه‌خشه ناهێڵم
كه‌چی خۆشی جوله‌كه‌یه
مه‌هدی خه‌زعه‌لی كوڕی ئایه‌توڵا خه‌زعه‌لی كه به‌وه ناسراوه پشتیوانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌كات ، له پێشهاتێكی بێ وێنه‌دا هێرشی كرده سه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و رایگه‌یاند ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه بانگه‌شه ده‌كات بۆ سڕینه‌وه‌ی ئیسرایل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست خۆی به ره‌چه‌له‌ك جوله‌كه‌یه..
ئه‌م هێرشه له‌كاتێك دایه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ه (زیاتر…)
فه‌تاع ئعمه‌دی
خۆزگه هه‌مو ڕۆژێک هه‌ڵبژاردن بوواێه باگوێمان له‌هه‌ندێک سرودی نیشتمانی بواێه له که‌ناڵه کانی ێه نه ک
ماوه‌ێه‌کی زۆره گوێمان له سرودی نیشتمانی‌و پیاهه‌ڵگتن به ناوچه دابڕاوه‌کانی هه‌رێم نیه‌و ئه‌وه‌ی تا ئه‌م چه‌ند ڕۆژه دیومانه‌و گوێمان لێبوه ته‌نیا هه‌ڵپه‌ڕکێو سه‌ماو شتی زه‌رقیو برقی بوه‌و پیاهه‌ڵگوتن به عێراقی فێدراڵ‌و،ێه‌گرتووی خۆشه‌ویست. به‌ڵام ئێستا که کاتی ده‌نگدانه‌و هێنانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان
دیاره بۆ چه‌ند ڕۆژێک ئه‌م وه‌زعه به‌رده‌وام ده‌بێتو،نۆره‌ی سه‌ماکردن دێته‌وه. (زیاتر…)
ژنان و بزوتنەوەى فیمینیستى.
کەژاڵ عەلا: بەدرێژایى مێژوو ژنان بەدواى ئارەزوو ئامانجەکانی خۆیاندا سەرگەردانن. کەچى هێشتا لەم سەردەمەشدا ژنان بەدەست نایەکسانی کۆمەڵایەتییەوە گرفتارن لەنموونەى، سیاسى، ئابوورى، کارکردن، ئازار و ئەشکەنجە، جوداکارى، بەکاربردنى سێکسى. بەپێى ڕاپۆرتەکانى ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ژنان 70% ی هەژارەکانی جیهان پێک دەهێنن و خاوەنی تەنیا 1% ئەو زەوییانەن کە سەنەدیان هەیە. ” هیشتا لە 53 وڵاتی جیهاندا سووکایەتی کردن بەرامبەر بە ئافرەت لە چوراچیوەی هاوسەرداریدا بە تاوان دانانرێ “.” ڕۆژانە زیاتر لە 100 میلیۆن بێوەژن و منداڵەکانیان ڕووبەڕووى مەترسى و ئازار و ئەشکەنجە ئەبنەوە “. (زیاتر…)
مه‌لا كرێكار كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ئێرانیزم ناو دێنێ
له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری “ئیسلام ئۆن لاین”، وێرای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی عێراق به داروده‌سته‌ی ئێران ده‌زانێ، پارتی و یه‌كیه‌تی به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلام له قه‌ڵه‌م ده‌دا. له‌و وتووێژه‌ی مه‌لاكرێكاردا كه به زمانی فارسی بڵاوبۆته‌وه، گه‌لێك پرسی گرنگ ورژاون و كرێكار به راشكاوی هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به “ئێرانیزم” ناوی ده‌هێنێ”. (زیاتر…)
بوش هیوای خواست سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌كانی پێشوتره‌وه
بوش دان به‌هه‌ڵه‌كانیدا ده‌نێت نه‌متوانی قه‌ناعه‌ت به‌سه‌دام بكه‌م
له جۆرج بوش ی باوكه وه، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا باسی له شكسته‌كانی خۆی كرد كه له كاتی سه‌رۆكایه‌تی دا له ئه‌مریكا توشی هات. له‌و باره‌یه‌وه تۆڕی سی ئێن ئێن له زاری ( بوش )ه‌وه بڵاوی كرده‌وه شكستی گه‌وره‌م ئه‌وه بوه كه نه‌متوانی سه‌دام پاڵ پێوه‌نێم واز له ده‌سه‌ڵات بێنێت، وتیشی:
له كاتی خۆی زۆر بیرم كرده‌وه و له‌گه‌ڵ كۆتایی گه‌رده‌لولی بیابان پرسیارگه‌لێك هاته پێشه‌وه كه ئایا به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو مردن و كوشتنه بۆ هاندانی سه‌دام تا واز له چه‌ك بێنێت و خۆی بدات به ده‌سته‌وه، (زیاتر…)
ئێستاى کچانى کوردستان و لەشفرۆشیی.
شاناز بەرزنجى : خوێندنەوە و پێداچوونەوەى مێژووى کورد ئەو راستیەمان لا زەق ده‌کاتەوە کە کورد جیاواز لەمیلله‌تەکانی‌تر و تەنانەت پێش ئیسلامیش دیاردەى له‌شفرۆشیی ژنانى تێدا نەبووە و هەروەک چۆن دوور بووە لەوەى ئافرەتانى لە بازاڕەکانى نەخاسەدا بفرۆشرێن، کەواتە نەیهێشتووە چەتەکانى فڕاندنى کچان و ژنان زەفەر بەژنانى ببه‌ن و تەنانەت لەشەڕ و شۆڕەکانیشدا رێگر بووە لەبەردەم هەر هەوڵێکى دوژمنانى بۆ دیلکردنى کچان و ژنانى، بونیادى خێلەکیی و ده‌ره‌به‌گیی یارمەتیەدەرى ئەو جۆرە پاراستنە بووە. (زیاتر…)
سەركۆماری توركیا بانگهێشتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك ده‌كات
دوای باشبونی په‌یوه‌ندیه‌كانیانه له‌گه‌ڵ هه‌رێم
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕایگەیاند، عەبدوڵا گیول سەركۆماری توركیا بانگهێشتنی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكی كردووە، بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان پێكهاتە جیاوازەكانی نێو شاری كەركووك.. (زیاتر…)
حیزبی دیموكرات: له سه‌ره‌تاوه ناوی رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لقمان له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان دا به ناڕه‌وا زانیوه
حیزبی دیموكراتی كوردستان كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گونجاندنی ناوی رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لقی له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان دا به ناڕه‌وا زانیوه
دوای ئه‌وه‌ی 26ی ئه‌م مانگه یه‌كێتی ئه‌وروپا ناوی رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لقی له لیستی رێكخراوه تیرۆرستیه‌كان ده‌رهێنا، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كیان بۆ سبه‌ی ناردوه پشتیوانی له‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات. (زیاتر…)
پارتی و یه‌كێتی ده‌ستبه‌رداری ده‌زگای پاراستن و زانیاری نابن
ڕۆژنامه‌ی بارزان ژمارة 101 هه‌ولير/سازدانى شوان سدیق
ئاسۆ كەمال : ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان و سكرتێری كۆمیتەی دەرەوەی ئەو حیزبە، لەهەڤپەیڤینێك لەگەڵ (بارزان)دا، باس لەچەند مەسەلەیەكی پەیوەست بەبارودۆخی سیاسی ئەمرۆی كوردستان و دروستبوونی ئەو بەرەو ڕەوتە نوێیانە دەكات و دەڵێت: ده‌ستبه‌رداربوونی پارتی و یەكێتی له‌و ئیمتیازاتانەی كە هەیانەو به‌خشینه‌وه‌ی به‌سه‌ر حیزب و تاکه‌کاندا شتێکی مەحاڵە و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وان تێک ده‌دات. (زیاتر…)
یه‌كیه‌تیی لاوانی ديموكراتى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به خاتری سه‌ردانیان بۆ كۆمه‌ڵه له لایه‌ن “حدك”وه سه‌ركۆنه ده‌كرێن
ئه‌ندامێكی ده‌فته‌ری سیاسیی حدك، به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌ندامانی رێبه‌ری یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات، به خاتری ئه‌وه‌یكه سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناو حێزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه ، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به خۆرهه‌ڵات نیوزی راگه‌یاند: (زیاتر…)
ته‌رمى 5 كۆچبه‌رى نایاساى له‌نێو ده‌ریای ئیجه-ی توركیا دۆزرایه‌وه
ڕوژى چوارشه‌ممه ته‌رمى5 كه‌س كه گومانى ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرا ویستبیان به رێگه‌ى نایاساى بگه‌نه ئه‌وروپا، له كه‌ناری ده‌ریای ئیجه له‌باشورى روژئاواى توركیا دۆزرایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌نار ده‌ریاكه رایگه‌یاند كه ئه‌م ته‌رمانه‌یان له دوو شوێنی جیاواز له كه‌نارى ئاوى ئیجه له نزیك شارى بودرام دۆزیوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ته‌رمى زیاتریش بدۆزنه‌وه.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئێران كاندید ده‌كاته‌وه
بۆیه‌كه‌مجار سه‌ركۆماری ئیسلامی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به نیازه جارێكی دیكه خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێته‌وه.
راوێژكاری راگه‌یاندنی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌ركۆماری ئێران، عه‌لی ئه‌كبه‌ر جوانفكر رایگه‌یاند “شتێكی ئاساییه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد یه‌كێك بێت له كێبركێكارانی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران كه بڕیار وایه له رۆژی 12ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا به‌رێوه‌بچێ” و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه “ناكرێت سه‌رجه‌م ئه‌م پرۆژه‌و پلانرێژییه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دایرشتووه، له ماوه‌ی چوار ساڵدا جێبه‌جێ بكرێن”. (زیاتر…)
بەفەرمی جاشایەتی دامەزرایەوە 419 سەرۆک جاش و کۆنە بەعسی (بەیعەت) بۆ عیزەت دووری تازە دەکەنەوە
419کەس لە سەروک جاش و کۆنە بەعسیەکان بەنهێنی نامەیەکیان ئاراستەی عیزەت دووری کردووە و تێدا ولائی خۆیان بۆ دوری و بەعس تازە کردۆتەوە .
لە ئاکامی ئەو ساردی و لاوازی و سستیەی ئیدارەی کورد لەبەرانبەر درووستبونی هێزی ئیسناد لە جاشە کۆنەکان نواندی ، سەرۆک جاشە کوردەکان بە پاڵ‌پشتی مالیکی و سوپای عێراق زیاتر سووربوون لەسەر گەڕانەوەی جاشەیەتی لەژێر ناوی هێزی ئیسناددا . (زیاتر…)
ئۆباما : عێراق چۆڵ ناكه‌ین تا كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر نه‌بێت
كورد بێ پشتیوانی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب و تورك توانای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌مشاره‌ی نییه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نگێك بێته ئاراوه، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه .
ئاژانسی هه‌واڵی (دوشه)ی ئه‌ڵمانی له ڕاپۆرتێكیدا باس له بارودۆخی كه‌ركوك و گرنگی شاره‌كه ده‌خاته‌ڕوو، هاوكات دۆزی كه‌ركوك به یه‌كه‌مین و كۆتاهه‌مین كاری ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا له عیراق ده‌خاته‌ڕوو، لێكۆڵه‌رێكی سیاسی ئه‌ڵمانیش پێیوایه كه‌ركوك به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بۆ هه‌رێمی كوردستان ناگه‌ڕێته‌وه. (زیاتر…)
قه‌ره‌ییڵان: ده‌وڵه‌تی ئێران داوای له ئێمه كرد كه له‌گه‌ڵ ”پژاك” دا قسه بكه‌ین‌و شه‌ڕی نێوان ئه‌وان رابوه‌ستێ
قه‌ره‌ییڵان : ده‌وڵه‌تی ئێران داوای له ئێمه كرد كه له‌گه‌ڵ “پژاك” دا قسه بكه‌ین‌و شه‌ڕی نێوان ئه‌وان رابوه‌ستێت‌و “پژاك” كه‌مێك نه‌رم بێ‌و ئاگربه‌ست ئه‌نجام بدرێت.
موراد قه‌ره‌ییڵان سه‌رۆکی کۆنسه‌ی رێبه‌رایه‌یتی کۆما جواتا کوردستان، له چاوپێکه‌تنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسی تایبه‌ت به ره‌شی سیاسیی باکووری کوردستان به درێژی پرسیاره‌کانی شیکردۆته‌وه‌و له به‌شێک له وتووێژه‌که‌دا سه‌باره‌ت به هاوکاریی دوو وڵاتی ئێران‌و تورکیه له چه‌ند مانگی رابردوودا و تۆپباران‌و بۆمبارانه به‌رده‌وامه‌کانی هه‌ر دوو وڵات، قسه‌ی کردوه‌و له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی پژاک له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ده‌ڵێ: به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادارین پێوه‌ندیی نێوان ئه‌رته‌شی ئێران‌و ئه‌رته‌شی توركیا له ئاستێكی به‌رزدایه. (زیاتر…)
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا چه‌ند مه‌رجێكی هه‌یه
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد هێزه‌كانی له وڵاته جیاجیاكانی جیهاندا بكشێنێته‌وه و داوای لێبوردن له گه‌لی ئێران بكات.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ له گوتارێكی جه‌ماوه‌ریدا له شاری كه‌رماشان گوتی: ئه‌وانه‌ی باسی گۆڕان ده‌كه‌ن، پێویسته داوای لێبوردن له گه‌لی ئێران بكه‌ن به هۆی ئه‌و كرداره خراپانه‌ی پێشتر به‌رامبه‌ر گه‌لی ئێران ئه‌نجامیان داوه و ده‌بێ هه‌وڵبده‌ن خۆیان بگۆڕن. (زیاتر…)
700په‌نابه‌ر له‌سویسراوه دیپۆرت كراونه‌ته‌وه
وڵاتانى ئه‌وروپى به‌رێگه‌ى شه‌ڕى ده‌روونى په‌نابه‌ران ناچارى گه‌ڕانه‌وه‌ده‌كه‌ن و به‌رپرسى فیدراسیۆنى په‌نابه‌رانى كورد له‌سویسرا به(رووداونێت)ى راگه‌یاند ، كه ئێستا كوردانى دانیشتوى ئه‌وروپا به‌هۆى به‌زۆر دیپۆرت كردنه‌وه‌یانه‌وه له‌دۆخێكى ده‌رونى خراپ‌دا ده‌ژین و هه‌ندێكیشیان په‌نا بۆ خۆكوشتن و خۆسوتاندن ده‌به‌ن . (زیاتر…)
117ژن له هه‌رێمی كوردستان به گولـله كوژراون و 333 به‌هۆی سووتانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه
کۆمه‌ڵایه‌تی : له‌شاری هه‌ولێر 52 ژن به گولـله كوژراون و 159شیان سووتاون، له‌شاری سلێمانی 43 به گولـله كوژراون و 118 شیان سووتاون، له‌شاری دهۆك 22 به گولـله كوژراون و 56 به‌سووتان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ كه پشتی به‌ستووه به هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی له‌وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆو وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ناوخۆ تێیدا ده‌ركه‌وتووه كه (زیاتر…)
ئۆباما ئاماده‌یه دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات
باراك ئۆباما-ی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا له یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه، رایگه‌یاند كه ئاماده‌یه دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات.
له‌مباره‌یه‌وه ئۆباما گوتی” بۆ ئێمه زۆر گرینگه كه بتوانین دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه جیاوازه‌كانمان روون بكه‌ینه‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ندێ خاڵیش بدۆزینه‌وه كه ره‌نگه یارمه‌تیمان بدات بۆ لێكنێزیك بوونه‌وه و به‌ره‌و پێشه‌ڤه‌چوون”. (زیاتر…)
له‌هه‌فته‌یه‌كدا 4 ئافره‌ت سووتاون
له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا 4 ئافره‌ت به‌هۆی سووتان و 10 هاووڵاتیش به‌هۆی رووداوی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل گیانیان له‌ده‌ستداوه.
موحسین زراری، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و ئیداری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن به(رووداونێت)ی راگه‌یاند له‌ماوه‌ییه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا 10 هاووڵاتی به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هه‌روه‌ها 40 یشیان هه‌ر به‌و هۆیه‌وه برینداربوونه. (زیاتر…)
ئاکسیۆنی سه‌رتاسه‌ری له شاره‌کانی یوتۆبۆری، ستۆکهۆڵم و بودن رێکده‌خرێت
سازمانی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی ئێرانی / بێ‌سنوور: له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری ده‌وڵه‌تی سوید، دیپۆرتی په‌نابه‌ران ده‌بێت رابگیرێت!
وه‌ک ئاشکرایه دایره‌ی کۆچی ده‌وڵه‌تی سوید بۆ دیپۆرتکردنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ماوه‌ی سالی 2009 ده‌ستی کردووه به به‌رنامه‌ڕێژی. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش زیاتر ئه‌وبه‌شه له په‌نابه‌ران ده‌گریته‌وه که له ولاته‌کانی ئه‌فغانستان، عێراق و ئێرانه‌وه هاتوون.
به‌شی زۆری ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ش سالانێکه له‌م وڵاته‌دا کار‌و ژیانی خۆیان به‌دژواری به‌سه‌رده‌به‌ن، که‌م نین ژماره‌ی منداڵی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که زمانی سویدی باشتر له‌هه‌ر زمانێکی تر ده‌زانن. (زیاتر…)
حزبی ئیسلامی واده‌ی كشانه‌وه بۆ هێزی پێشمه‌رگه داده‌نێت
حزبی ئیسلامی عێراقی واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ناوچه‌كانی موسڵ و ده‌وروبه‌ری داده‌نێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی حزبی ئیسلامی عێراقی كه‌تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات، داوای له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد له‌ماوه‌ی “6” مانگ بۆ ساڵێكی تر هێزه‌كانیان له‌شاری موسڵ و ده‌وروبه‌ری پاشه‌كشه پێبكه‌ن. (زیاتر…)
نێوده‌وڵه‌تی – ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام ده‌دات
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان “سوزان رایس” رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات گفتوگۆی راسته‌وخۆ له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ئه‌نجام بدات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، “سوزان رایس” ئاشكرایكرد، ئێستاش هه‌ستێكی قوڵمان له‌مه‌ڕ مه‌ترسی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هه‌یه، بۆیه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانی ئێمه‌دایه.
له‌باره‌ی باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه، باڵیۆزه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، په‌یڕه‌وی رێگای دیپلۆماتی چالاكانه ده‌كه‌ین، كه له نێویشیاندا هه‌ڵسوكه‌وتی راسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا. (زیاتر…)
ئافره‌تێک هه‌شت منداڵی بوو
ره‌نگا و ره‌نگ – له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکادا، ئافره‌تێک به‌سکێک هه‌شت منداڵی بوو.
ئاژانسی هه‌واڵی “فڕانس پرێس” بڵاویکرده‌وه، دوێنێ دووشه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌ی “بلفلاه‌ور” له باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری “لۆس‌ئه‌نجلوس”ی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئافره‌تێک به‌سکێک هه‌شت جمکی بووه و منداڵه‌کانیش له ته‌ندروستییه‌کی جێگیر و باشدان، ئه‌مه‌ش به دووه‌مین له دایک‌بوونی له‌و جۆره و له مێژووی پزیشکی ئه‌و وڵاته، داده‌نرێت. (زیاتر…)
یه‌كێتیی ئه‌وروپا، رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لقی له‌لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان لابرد
ئێران ئیدانەی بڕیارەكەی يەكێتی ئەوروپا دەكات سەبارەت بە رێكخراوی موجاهیدین
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌كێتیی ئه‌وروپا رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیان له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا لابرد.
چه‌ند دیپلۆماتێكی ئه‌وروپی دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه رایانگه‌یاند: (زیاتر…)
ده‌نگم له مۆسته‌فا هیجری زیاتر بوو
تاریق یوسفی: چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش له یه‌کێک له ژوره‌کانی پاڵتاک به نێوی (کوردستان یونایتێد) بابه‌تێک له ژێر نێوی لاوازی حیزبه رۆژهه‌ڵاتیه‌کانی کوردستان و هۆکاره‌کانی له لایه‌ن به‌شدارانی ژوره‌که‌وه باس و موناقشه‌ی له سه‌ر ده‌کرا. منیش وه‌ک یه‌کێک له به‌شداربوانی ژوره‌که ده‌ستم هه‌ڵبری وه نه‌زه‌ری خۆمم له‌و باره‌وه خسته روو. له باسه‌که‌مدا ره‌خنه و پێشنیاره‌کانی خۆمم له حیزبه که‌مپ نشینه‌کان و به تایبه‌ت هاوپه‌یمانانی سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌کان وه قبوڵکردنی بکوژانی (زیاتر…)
ئەرشەد زێباری هاوكاری قاعیدە دەكات
موسڵ: سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێ، بە (رووداونێت)ی راگەیاند كە ئەرشەد زێباری، وەزیری سەردەمی رژێمی سەدام، كە بۆ دژایەتیكردنی لیستی كوردستانی لە موسڵ، گەڕاوەتەوە ئەو شارە، پەیوەندی بە گرووپەكانی ئەنسارولئیسلامی سەر بە رێكخراوی قاعیدە كردووە لە موسڵ و ئامادەیی خۆی دەربڕیوە هاوكاری داراییان بكات لە بەرامبەر ئەنجامدانی تەقینەوە لە هەرێمی كوردستان.
رێژه‌یه‌كی نوێی توشبوان به نه‌خۆشی ئایدز له كوردستان
هه‌ڵۆ حه‌سه‌ن سكرتێری رۆژنامه‌وانيی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رايگه‌یاند: له‌ساڵی 1998 ه‌وه تا ساڵی 2009، 51 حاڵه‌تی ئایدز له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون، له كۆی ئه‌و 51 حاڵه‌ته‌ش 48 حاڵه‌تی تووشبوان بیانین كه‌ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانی خۆیان كراونه‌ته‌وه.
وتیشی: ته‌نها 3 سێ حاڵه‌تی ناوخۆییش هه‌بوون، كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئیجرائاتی پێویستیان له‌گه‌ڵ كراوه، (زیاتر…)
شوێنی هێزه‌كانی به‌سیج، ده‌درێته مه‌فره‌زه‌كانی ئه‌نسارولئیسلام
دوای ئه‌وه‌ی له‌سنوره‌كانی پیرانشار‌و سه‌رده‌شت گرژی كه‌وته نێوان هێزه‌كانی ئه‌نسارولئیسلام‌و به‌سیج، رۆژی 25ی ئه‌م مانگه، به‌بڕیارێكی تایبه‌تی قه‌رارگه‌ی ره‌مه‌زان هێزه‌كانی به‌سیج له‌ناو سنوریه‌كانی نێوان سه‌رده‌شت‌و پیرانشار كشانه‌وه‌و له‌جێگه‌یاندا، مه‌فره‌زه‌كانی ئه‌نسارولئیسلام جێگیربوون، كه ئه‌وانیش گه‌لـَی حاجی برایم‌و تانجوكانی رۆژهه‌ڵاتی چیای قه‌ندیل‌و سنوری داوداوای سه‌رده‌شتن.. (زیاتر…)
باڵه‌كه‌ی عیزه‌ت دوری ژماره‌یه‌ك كه‌تیبه‌ی چه‌كدار دروستده‌كات
ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانیشی جیاده‌بنه‌وه
باڵی عیزه‌ت دوری ناو حزبی به‌عس له‌مانگی رابردووه‌وه بڕیاریداوه چه‌ند كه‌تیبه‌یه‌كی چه‌كدار له‌به‌غدا‌و ناوچه‌كانی تر، بۆ لێدانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان‌و پۆلیس‌و سوپای عیراق دروستبكات.
سێ كه‌تیبه له‌به‌غدا دروستكراون به‌ناوه‌كانی (عوده‌ی، قوسه‌ی‌و مسته‌فا)، هه‌ریه‌كه‌یان له 100 چه‌كدار پێكهاتون‌و زۆربه‌ی چه‌كه‌كانیشیان قه‌نناس-ن. (زیاتر…)
ئێران پێشنیاری دامەزراندنی سوپایەكی ئیسلامی هاوبەش دەكات
دوا بە دوای راوەستانی شەڕ لە غەززە و بەپێی چەند راپۆرتە هەواڵێكی نزیك لە دەسەڵاتدارانی ئێرانی حكومەتی ئێران بەمەبەستی زیاتر ورووژاندنی هەستی ئایینی و هاوسۆزی موسڵمانان لەگەڵ یەكدا بەتایبەت بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەگەر و تەنگژە سەربازییەكانی ناو چەكە پێشنیاری پێكهێنان و دامەزراندنی سوپایەكی ئیسلامی هاوبەشی كردووە، راپۆرتە هەواڵەكان ئاماژەیان بەوەشداوە دوای ئاگر بەستەكەی غەززە كۆبوونەوەیەكی فراوان بەستراوە كە تیایدا هەریەك لە دەزگا ئەمنیەكانی ئێران و ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و هێزی قودس بەشداریان تیادا كردووە و دواتر كۆنووسی كۆبوونەوەكە لەلایەن لێژنەی ئەمنی پەرلەمانی ئێران تاوتوێ كراوە رەنگە دواتریش پێشنیارەكە بخرێتە بەردەستی سوریا و حزبوڵڵا و چەند رێكخراوێكی دیكە.
دروستكردنی ژورێكی عه‌مه‌لیات له هه‌ولێر بۆ لێدانی په‌كه‌كه
ئه‌گه‌ری ڕودانی شه‌ڕی ناوخۆ له ئارادایه
مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند رێكه‌وتنی عێراق و توركیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر دروست كردنی ژورێكی عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش له شاری هه‌ولێر بۆ راوه‌دونانی په‌كه‌كه هه‌وڵێكه بۆ تێوه‌گلاندنی هه‌رێمی كوردستان له كێشه‌ی په‌كه‌كه.. رێكه‌وتنه ده‌بێته هۆی تێوه‌گلانی هه‌رێمی كوردستانله شه‌رێكی درێژخایه‌ن
دکترعوسمان وتی : ئه‌و رێكه‌وتنه ده‌بێته هۆی (زیاتر…)
یۆرانیۆمی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی له‌ته‌واوبووندایه، ئێران به‌موشه‌ك هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌مریكا
رۆژنامه‌ی “تایمز”ی به‌ریتانی بڵاویکرده‌وه: چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپا پێیانوایه ماده‌ی یۆرانیۆمی خاوی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له ته‌واوبووندایه‌و وڵاتانی “به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا” هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌کانی خۆیان چڕکرووه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی خاوی یورانیۆم، ئه‌و ماده‌یه به حکومه‌تی تاران نه‌فرۆشن. (زیاتر…)
شوێنی بن لادن ئاشكرایه
ترکی فه‌یسه‌ڵی میری سعودی رایگه‌یاند: سه‌رۆکی رێکخراوی “قاعیده” “ئوسامه بن لادن” و جێگره‌که‌ی “ئه‌یمه‌ن زه‌واهری” له ناوچه‌یه‌کی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵاتی “ئه‌فغانستان” و “پاکستان”دان، شوێنی “بن لادن” نهێنی نییه و ده‌ستگیر نه‌کردنی شکسته بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌دوایدا، ده‌گه‌ڕێن.
ترکی فه‌یسه‌ڵ له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی‌دا، داوای له “باراک ئۆباما”ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا کردووه، هه‌موو سه‌رچاوه سه‌ربازی و هه‌واڵگری و پاڵ‌پشتی هاوپه‌مانان وه‌ک هه‌وڵێکی به‌کۆمه‌ڵ له پێناو ده‌ستگیرکردنی “بن لادن” بخاته گه‌ڕ. (زیاتر…)
ئایا ئوباما ده‌توانێت ئه‌مریکا له‌شه‌ڕه‌نگێزی دووربخاته‌وه؟
یاشێخ : مێژووی رووداوه‌کان له‌ژێرسایه‌ی هه‌ڵبژاردنه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی سه‌رانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا ده‌ریان خستوه و ده‌ری ده‌خه‌ن ،که مارکس ڕاستی ووتوه؛ که ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ته‌نها ده‌مه‌زه‌ردکردنه‌وه‌ی تیغی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیانه له‌سه‌رملی کرێکاران وه‌دابینکردنی که‌شوهه‌وایه‌کی له‌بارتر بۆ سه‌پاندنی ژیانێکی قورس‌تر به‌سه‌رکرێکاران به‌گه‌لانی ژێرده‌سته‌شه‌وه(شکست پێهێنانی بانکه‌کان و زۆرله‌کۆمپانیه جیهانیه‌کان بیانووی وه‌لانانی سه‌ده‌ها هه‌زارکرێکاریان مسۆگه‌رکردوه). (زیاتر…)
بنكه‌یه‌كى هه‌واڵگرى دژى PKK له هه‌ولێر داده‌مه‌زرێ
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند كه‌بڕیاره بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى چالاكییه‌كانى PKK سه‌نته‌رێك له هه‌ولێر بكرێته‌وه.
هوشیار زێبارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له كۆنگره‌به‌كى رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ عه‌لى باباجان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئاشكراى كرد كه ئه‌مه‌ریكاو توركیا وعیراق سه‌نته‌رێكى هاوبه‌ش بۆ رووبه‌ربه‌ڕبوونه‌وه‌ى PKK ده‌كه‌نه‌وه” پلانمان ئه‌وه‌یه كه بنكه‌یه‌كى هاوبه‌ش له هه‌ولێر بكه‌ینه‌وه كه نوێنه‌رانى هه‌ر سێ لاى تێدابێت بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابین له ئاسایشى سنوور ورێگه‌گرتن له هێرشه‌كانى PKK بۆ سه‌ر توركیا”. (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)