مانه‌وه‌ی ڕژێمه دیکتاتۆره‌کان ته‌نها به پاڵپشتی زلهێزنی سه‌رمایه‌دار و ئه‌و کۆیله حه‌قیرانه به‌ستراوه‌ته‌وه که دیفاع له‌مانه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه ده‌که‌ن!
2011/06/07 at 5:20 PM لێدوانێک بنووسە
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن:ببینن بزانن به چ ئه‌ندازه‌یه‌کی وه‌حشیانه کۆیله حه‌قیره‌کان به‌سه‌ر لاشه‌ی ئازادیخوازانه‌وه خۆشحالی و سه‌رکه‌وتووی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن. بۆ کێ و له پێناو چیدا؟ ده‌ربڕینی ئه‌م شادیه له‌لایه‌ن ئینسان گه‌لێکه‌وه که خۆشیان له کۆیله‌یه‌کی حه‌قیر به‌ولاوه هیچی دیکه نین له دیدگای ڕژێمه دکتاتۆر و دڕنده‌کانه‌وه!نمونه‌ی ئه‌م ئینسانانه‌ی دیفاع له ڕژێمه دڕنده‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌که‌بۆکۆی ئه‌و هێز و میلیشیایانه‌ی بوون به ڕاگری پایه‌ی ڕژێمه دیکتاتۆره‌کان له جیهاندا. ئایا ده‌توانرێت له‌م جۆره ڕژێمانه‌دا چاکسازی و ئومێدی گۆڕان به‌دی بێتتا سه‌رانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته حه‌قیرانه له ده‌سه‌ڵاتدا بن؟
ڕژێمه
دیکتاتۆره‌کانی وه‌ک ڕژێمی به‌عسی فاشستی له سوریا و ڕژێمی دڕنده‌ی ئیسلامی سیاسی
ئێران و ڕژێمی دڕنده‌ی قه‌زافی و ڕژێمه ملهوڕه‌که‌ی یه‌مه‌ن تا ده‌گات به‌کۆی
پارێزه‌رانی سیسته‌می ئینسان کوژی سه‌رمایه‌داری له کۆی ئه‌م سه‌رزه‌مینه، هه‌ر
هه‌مویان به‌شدارن له‌م قه‌سابخانه‌یه‌ی ده‌ستیان داوه‌تێ دژی سه‌رجه‌م ئینسان گه‌لێک
ئێستا له‌مه‌یداندان بۆ دابین کردنی ئازادی و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رامه‌ت و حورمه‌ت بۆ
ئینسان.
فه‌رموون
سه‌یری ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن، ئه‌و جار بڕیار بده‌ن به ژیرانه‌وه که
مانه‌وه‌ی ئه‌م ڕژێمانه ده‌توانێت له خزمه‌تی چ تاقمێکدا بێت وه ڕوخانیشیان ده‌کاته
ئه‌وه‌ی ئیتر ترس له گۆڕێ‌دا نه‌مێنێت، به‌مه‌رجێک کۆمه‌ڵگه ئیراده‌ی خۆی بناسێت
و ده‌ست ببات بۆ بنیات نانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی یه‌کسانی خواز.
تاهیر حاجی
حه‌سه‌ن
07/06/2011
ئه‌م لینکه له سایتی وێراشه‌وه وه‌رم گرتوه؛
https://werash.wordpress.com/2011/06/06/1724/
Entry filed under: تاهیر حاجی حه‌سه‌ن.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed