Archive for كانونی یه‌كه‌م, 2008
> ویدو کلیپ:پشتیوان نورولی وه فازل سال 2004
پشتیوان نورولی وه فازل
سێیه‌م دانیشتنی دادگای عه‌بدوڵلا موهته‌دی و كه‌یوان سه‌نایی به‌ڕێوه چوو
رێنێسانس نیوز، تایبه‌ت: سێیه‌م دانیشتنی دۆزی سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان عه‌بدوڵلا موهته‌دی و كادرێكی پێشووی ئه‌و حیزبه رۆژی سێشه‌ممه له دادگای شاری سلێمانی به‌ڕێوه چوو. (زیاتر…)
جۆرج بوش به پێڵاو ماچی ماڵئاوایی له‌لایه‌ن په‌یامنێرێكی عێراقییه‌وه لێ کرا
جۆرج بوش به پێڵاو ماچی ماڵئاوایی لی کرا
سال نۆیتان پیرۆزبێت
ۆیراش نیوز-تایبه‌ت
بو ماوه ی دوو هفته له پشو داین .سایت ئاپدیت نا کریته وه
به‌و بۆنه‌ی هاتنی سالی تازه وه به‌ناوی ستافی ویراش نیوز، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌موو لایک ده‌که‌ین و هیوادارین ئه‌م ساله ببێته مایه‌ی خۆشی و شادی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی و له ناو بردن کو مه لگای نا عدلتی……
ستافی ویراش نیوز
جه بار یاوه‌ر: هێزه كوردییه‌كانی موسڵ و كه‌ركوك سه‌ر به سوپای عێراقن‌و په‌یوه‌ندییان به‌پێشمه‌رگه‌وه نییه
دوای ئەوەی پەرلەمانتار ئوسامە نوجێفی بۆ جاری چەندەم رایگەیاند بوونی هێزەكانی پێشمەرگە لە هەریەك لەشارەكانی موسڵ و كەركووك بۆتە مایەی پشێوی و ئاڵۆزی نانەوەو داوای كرد كە بەر لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەو هێزانە دەربكرێت، لەم بارەیەوە وتەبێژ بەناوی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان جەبار یاوەر رایگەیاند ئەو هێزانەی كە لەهەردوو پارێزگای موسڵ و كەركووك بوونیان هەیە بەشێكن سەر بە سوپای عێراقی و هیچ پەیوەندییەكیان بەهێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە نییە، گوتیشی: (زیاتر…)
450 خوێندكارى ده‌رچووى په‌یمانگاى مامۆستایانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید رێپێوانیك ساز ده‌كه‌ن
سامان حبیب نوێنه‌رى ده‌رچوانى په‌یمانگاى مه‌ڵبه‌ندى مامۆستایانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید به(رووداونێت)ى راگه‌یاند “سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى یه‌ك شه‌ممه 21/12/2008 ده‌رچوانى په‌یمانگاى مه‌ڵبه‌ندى مامۆستایانى هه‌ڵه‌بجه رێپێوانیكى هیمنانه رێكده‌خه‌ن ، له‌به‌رده‌م په‌یمانگاى مه‌ڵبه‌ندى مامۆستایانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیده‌وه بۆ به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدو نوسینگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌هه‌ڵه‌بجه”. (زیاتر…)
“به دو قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت” سنوره‌كانی نێوان كوردستان و ئێران بۆ ماوه‌ی دو ساڵ داده‌خرێن
ئاژانسی هه‌واڵی (ئیرنا)ی ئێران هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به داخستنی سنوره‌كانی نێوان كوردستان و ئێران بۆ ماوه‌ی دوساڵی داهاتو.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، ئه‌حمه‌د ره‌زا رادانی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی حكومه‌تی ئێران رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو له سه‌ردانێكدا بۆ پارێزگای سنه و له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: حكومه‌تی ئێران به نیازه سنوره‌كانی كوردستان دابخات. (زیاتر…)
سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تان له‌كه‌ركوك سه‌رده‌بڕێت
ئه‌مڕۆ ته‌رمی نه‌هله حسێن شاڵی سكرتێری لقی كه‌ركوكی كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان به‌سه‌ربڕاوی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌كه‌ركوك دۆزرایه‌وه.
سه‌رحه‌د قادر به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركوك له‌م رووه‌وه به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ نه‌هله حسێن به‌سه‌ربڕاوی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڕه‌كی قادسییه‌ی كه‌ركوك دۆزراوه‌ته‌وه‌و ناوبراو وتی “لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌كه‌ین”. (زیاتر…)
راپۆرتێكی پزیشكی: 2680 كه‌س له‌پارێزگای كرماشان توشی ئایدز بون
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پزیشكی پتر له 2500 كه‌س له‌پارێزگای كرماشان توشی نه‌خۆشی ئایدز بون.
له راپۆرتێكدا به‌شی پزیشكی زانكۆی كرماشان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه 2680 كه‌س له پارێزگای كرماشان كه 95% یان پیاو‌و 5% یان ژنن توشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه له‌هه‌ر شه‌ش كه‌سێك كه له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا توشی ئایدزبون، یه‌كێكیان خه‌ڵكی كرماشانه‌و له‌و توشبوانه 1300 كه‌سیان زگورتین‌و ئه‌وانی تریش خێزانیان پێكهێناوه. (زیاتر…)
وه ستای موزیک ئیران حمه ره زا شه جریان دوای 72 سال گورانی ماموستا سید عه لی ئه سغر کوردستانی ئه لیته وه به زمانی کوردی
“غه‌مگین و دل په‌شیوم، بروانه باری لیوم”
دریژه ی بابت به زمانی فارسیه . (زیاتر…)
گورین ئه‌را یه‌کسانی که مپین یه ک میلیون ئیمزا ژنان کرماشان
گورین ئه‌را یه‌کسانی ـ هه وال تیکوشه ران که مپین یه ک میلیون ئیمزا بو گورینی قانون تبعیض و بی عدالتی له لاین کومیته ی ژنانی کرماشا نه وه به وینه وه نوسراوه.
تیه بینی: دریژه بابه ت به زمان فارسیه
به مناسبت روز جهانی حقوق بشرمراسم “حقوق زن، حقوق بشر”
در کرمانشاه برگزار شد (زیاتر…)
دوو په‌رله‌مانتاری موسڵ داوا له مالیكی ده‌كه‌ن هێزه كوردییه‌كان وه‌ده‌رنێت
دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی نوێنه‌ری شاری موسڵ، رۆژی چوارشه‌ممه داوایان له مالیكی كرد په‌له بكات له وه‌ده‌رنانی هێزه‌كانی ئاسایش‌و پێشمه‌رگه له ناو شاری موسڵ به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و له‌جیاتیدا هێزه‌كانی سه‌ر به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری‌و ناوخۆ شوێنیان بگرنه‌وه.
ئوسامه نوجه‌یفی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی كۆنگره‌كان له شاری به‌غدا كه له‌گه‌ڵ حه‌نین قه‌دۆ‌و ئه‌مین فه‌رحان به‌ڕێوه‌یده‌برد وتی “داوا له سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی ده‌كه‌ین (زیاتر…)
بە مەبەستی جیابوونەوە مادۆنا 76 ملیۆن دۆلار دەدا بە هاوسەری پێشووی
دوێنێ دووشەممە لە نیویۆرك گوتەبێژ بەناوی مادۆنا رای گەیاند بڕی 76 ملیۆن دۆلار بەلایەنی كەمەوە دەداتە هاوسەری پێشووی دەرهێنەری ئینگلیزی گای ریچی لە
گەورەترین ڕێككەوتنی جیابوونەوە بۆ هاوسەری پێشووی تا ئێستا.
لەو بارەیەوە لیز روزنبرگ بەڕێوەبەری كارەكانی مادۆنا بە ڕۆژنامەی “نیویۆرك دایلی نیوز”ی راگەیاند هەردوولا تا ئێستا ئامادەكارییەكانی سەرپەرشتیكردنی هەردوو منداڵەكەیان رۆكۆ /8 ساڵ/ و دایڤید /3 ساڵ/ كۆتایی پێ نەهێناوە بەڵام پێكهاتنەكە برێتییە لەوەی دەرهێنەری ئینگلیزی كێڵگەیەكی لادێیی لە ئینگلتەرا پێ ببڕێ سەرباری ڕێككەوتنی مادی بە بڕی 53 ملیۆن دۆلار. (زیاتر…)
قه‌يرانى دارايى جيهانى، لاوانى ئه‌ڵمانيا له‌ده‌ورى ماركس كۆده‌كاته‌وه
خانه‌يه‌كى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا رِايگه‌ياند: جارێكى ديكه كارڵ ماركسى بيرمه‌ندى ئابوورى و باوكى كۆمۆنيزمى جيهانى به‌هۆى ئه‌و قه‌يرانه ئابوريه‌ى جيهانى گرتۆته‌وه ده‌گه‌رِێنێته‌وه.
خانه‌ى ( ديتز) بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه له ئه‌ڵمانيا ئاشكرايكرد، له ده‌ستپێكى ئه‌و قه‌يرانه ئابووره‌يكى سه‌رتاپاى جيهانى گرتۆته‌وه داخوازيه‌كى زۆر له‌سه‌ر كرِينى كتێب و بڵاوكراوه‌كانى كارڵ ماركس ده‌ستيپێكردووه.
پێشتريش رِۆژنامه‌ى تايمزى له‌نده‌نى، به شێوازێكى گاڵته‌جارِانه‌وه قه‌يرانى دارايى تاوتوێكردبوو كاتێك ده‌سته‌واژه‌ي ( كرێكارانى جيهان يه‌كگرن) كه ماركس له پێشه‌كى كتێبى ( مانيفێستى پارتى كۆمۆنيست) دانوسيبووى گۆرِيبوو بۆ ( ئه‌ى خاوه‌ن بانكه‌كانى جيهان يه‌كگرن) رِۆژنامه‌كه له درِيژه‌ى نوسينه‌كه‌يدا رِووده‌كاته خاوه‌ن بانكه‌كان وده‌ڵێت : (زیاتر…)
سۆزان خاڵه‌شیهاب: توندوتیژی دژی ژنان زیادیكردوه‌و ئه‌مه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی نیگه‌ران كردوه
سۆزان خاڵه شیهاب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌م دواییانه توندوتیژی دژی ژنان زیادیكردوه‌و ته‌نیا له‌مانگێكدا 100 ژن كوژراون‌و 166 ژن سكاڵایان تۆماركردوه‌و ئه‌مه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی نیگه‌ران كردوه.
سۆزان به رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی وت: “به‌گوێره‌ی ئامارێكی تر له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا 300 كوژراون‌و ئه‌و تاوانانه‌ش به‌تۆمه‌تی ناموسپه‌رستی بوه‌و له‌دوایین حاڵه‌تیشدا له‌ناوچه‌ی پێنجوێن كچێك له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی مۆبایلێكی بۆ كڕیوه له‌لایه‌ن برایه‌ك‌و ئامۆزایه‌كییه‌وه كوژراوه به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌ردوكیان دواتر ده‌ستگیركراون‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دادگایی بكرێن”. (زیاتر…)
نه‌وشیروان پشتگیری تاڵه‌بانی ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی
له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان مسته‌فادا، تاڵه‌بانی داوای پشتگیری له‌نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات‌و ئه‌ویش ئاماده‌یی خۆی نیشان ده‌دات‌و چونه ناو ورده‌كارییه‌كانیشه‌وه هه‌ڵده‌گرن بۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئاینده.
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، كه شه‌وی 15/12، تاڵه‌بانی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌كاتژمێرێك له‌میوانخانه‌كه‌ی خۆی له‌شاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا كۆبۆته‌وه‌و باسی له‌به‌رنامه‌ی خۆی كردوه بۆ چاكسازی‌و ریفۆرم‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ناو یه‌كێتی‌و حكومه‌تدا. (زیاتر…)
ئه‌مرۆ مونته‌زه‌ر زوبه‌یدی دادگایی ده‌كرێت
ئه‌مرۆ مونته‌زه‌ر زوبه‌یدی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ی پێلاوه‌كانی گرته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دادگایده‌كرێت، براكه‌شی به‌ئاوینه‌ی راگه‌یاند باری ته‌ندروستی خراپه‌و ئازاردراوه. به‌غدا، ئاوێنه: له‌كاتێكدا ئه‌مرۆ مونته‌زه‌ر زوبه‌یدی دادگایی ده‌كرێت، سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق خۆپیشاندانێكیان سازكردووه بۆ به‌رده‌م سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان له‌ناوچه‌ی باب موعه‌زه‌م له‌به‌غدا‌و، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه داواده‌كه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت‌و داكۆكی له ئه‌ندامه‌كه‌یان بكه‌ن. په‌یامنێری ئاوێنه كه له‌شوێنی خۆپیشاندانه‌كه‌یه، (زیاتر…)
كێ دزه‌ی به‌هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی به‌ڕێز مام جه‌لال‌و نه‌وشیروان مسته‌فا كرد؟
هه ر ئیجرائاتێك به‌رامبه‌ر گێره‌شێوێنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرابێت
دوور‌و نزیك كاك نه‌وشیروان به‌رگری لێنه‌كردوون
سایتی چاو‌دێر- که سه ربه بالی ملا به ختیاره گوتی : سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌مه‌كته‌بی سیاسی ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال‌و نه‌وشیروان مسته‌فا وتی “ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه تایبه‌تی بووه، له‌نێوان هه‌ردووكیان‌و هه‌رچی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتراوه كه‌سی سێیه‌م نه‌یزانیوه”. سه‌رچاوه‌كه بۆ سایتی چاو‌دێر وتیشی: (زیاتر…)
· ئه‌و پێلاوانه‌ی گیرایه سه‌رۆكی ئه‌مریكا نرخیان گه‌شته 10 ملیۆن دۆلار
كه‌سوكاری قۆنه‌ره هاوێژه‌كه به‌ئاسایی ده‌زانن
رۆژنامه‌نوسانی عێراق‌و كوردستان نیگه‌رانن
پاش ئەوەی (مونتەزەر ئەلزەیدی)ی پەیامنێری كەناڵی ئەلبەغدادییە لە كۆنگرە رۆژنامەنوسییە هاوبەشەكەی نێوان (نوری ئەلمالیكی)ی سەرۆك وەزیرانی عێراق و (جۆرج بوش)ی سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا و لەرووداوێكی چاوەرواننەكراودا هەردوو تاكی پێڵاوەكانی یەك لەدوای یەك ئاراستەی سەرۆك بوش كرد.. (زیاتر…)
عوسمان ئۆجالان: خۆم ته‌سلیمی توركیا ده‌كه‌مه‌وه
عوسمان ئۆجالان: جه‌میل بایك و دووران كالكان ومسته‌فا قه‌ره‌سوو وعه‌لی حه‌یده‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌یان له ده‌ستدایه و پارێزه‌ره‌كانیان كریوه و ته‌نها قسه‌ی ئه‌وان ده‌گاته سه‌رۆك ئاپۆ و سه‌رۆكیش له سه‌ر قسه‌ی ئه‌وان، كه زۆربه‌ی قسه‌كانیان راست نیه، بڕیار ده‌دات.
عوسمان ئۆجالان، ئه‌ندامی پێشووی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌كه‌كه و برای عه‌بدوڵڵا ئۆجالانی سه‌رۆكی په‌كه‌كه، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس “سۆران پاڵانی”، باس له پرۆژه‌یه‌ك ده‌كات به ناوی “گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات” و ئاشكرای ده‌كات كه به نیازه بگه‌ڕێته‌وه بۆ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكات به خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی له ناو توركیا و هه‌روه‌ها سه‌ردانی عه‌بدوڵا ئۆجالان بكات و ناوبراو له سیاسه‌ته‌كانی هه‌ڵه‌ی رێبه‌رانی په‌كه‌كه ئاگادار بكاته‌وه. (زیاتر…)
پلانێكی سێ قۆڵی بۆ به‌رگرتن له چالاكی په‌كه‌كه
حكومه‌تی هه‌رێمیش پشتیوانی لێ ده‌كات
سایتی (توركیش ده‌یلی) هه‌ریه‌ك له عێراق و توركیا به هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی نوێیان دارشتوه بۆ به‌رگرتن له چالاكیه‌كانی په‌كه‌كه..
ئه‌و سایته به پشت به‌ستن به رۆژنامه‌ی ( توركیش ده‌یلی ته‌ره‌ف ) بڵاوی كردۆته‌وه به‌غدا و ئانكه‌ره و هه‌ولێر پلانێكی نوێیان دارشتوه بۆ به‌رگرتن له چالاكیه‌كانی په‌كه‌كه و هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و میت ی توركیاش به‌شداری تیا ده‌كه‌ن .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه حكومه‌تی هه‌رێم یش پشتیوانی له‌و پلانه ده‌كات و پارله‌مانی عراقیش به ره‌سمی په‌كه‌كه وه‌ك رێكخراوێكی ناره‌سمی ده‌ناسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هانیان بدات چه‌كه‌كانیان دابنێن .
له‌سێداره‌دانی سه‌دام ته‌نها سیناریۆیه‌كی كارتۆنی بوه‌و له سێداره نه‌دراوه
موقته‌داو مالكی‌و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه
له‌ماڵی مالكی به چه‌قۆ كوشتویانه
ر ده‌سته‌ی داكۆكی‌كردن له سه‌دام حسێن ی دیكتاتۆری له‌سێداره‌دراو، شتێكی كتوپڕیان بڵاو كرده‌وه گوایا له‌سێداره‌دانی سه‌دام ته‌نها سیناریۆیه‌كی كارتۆنی بوه و دواتر سه‌دام له ماڵی نوری مالكی دا به چه‌قۆ كوژراوه.. (زیاتر…)
لیستەكەی نەوشیروان مستەفا دەیەوێت جەوهەر نامیق بچێتە پاڵییەوە
پی ده چیت جەوهەر نامیق سكرتێری پێشووی مەكتەبی سیاسی پارتی و نه وشیروان م جیگر پێشووی سكرتیر ی.ن.ک له یه ک لیسته دا بن.
سالارعەزیز ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای وشە بە (رووداو)ی راگەیاند كە ئەوان بڕیاری دروستكردنی لیستیان داوەو “زۆرمان پێخۆشە كاك جەوهەر بێتە ناولیستەكەمانەوە”، لەهەمانكاتدا سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت ” لیستەكەی كاك نەوشیروان جێی مەترسی نییە”. (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)