Archive for تشرینی دووه‌م, 2010
ویكیلێكس:سعودییه داواى له‌ئه‌مریكا كردووه سه‌رى ماره گه‌وره‌كه لێبكاته‌وه
بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كانى ویكیلێكس كه ئه‌مجاره زۆر نهێنى تایبه‌تى تێدایه‌و رِه‌نگه كاربكاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانى نێوان ئه‌مریكاو ووڵاتانى تر.ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره ویكیلێكس بڵاویكردۆته‌وه زیاتر تایبه‌ته به‌په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكاو ووڵاتانى عه‌ره‌بى، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى باسى گرنگى په‌لاماردانى كۆمارى ئیسلامى ئێرانه به‌مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى پرۆژگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى. (زیاتر…)
بــــارزانی رازی نیــــیه لــــه‌بــــه‌غــــدا وه‌زاره‌ت بــــدرێت بــــه‌گــــۆڕان
بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئیئتیلافی لیسته كوردستانییه‌كاندا دژی ئه‌وه‌بووه كه مالیكی وه‌زاره‌ت بدات به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه خاوه‌نی هه‌شت كورسی په‌رله‌مانی عێراقه، لە بەرامبەردا راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەم هەواڵە رەتدەکاتەوە.هه‌ولێر، تایبه‌ت: سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند له‌كۆبوونەوە‌ی (زیاتر…)
کــــلیپه‌که‌ی (مــــۆژدێن) و رای خــــه‌لک و هــــه‌ڵــــوەســــته‌یــــه‌ک
نه‌جیبه مه‌حمود:ئه‌وی که دەبینم ورووژانی خه‌لک له‌سه‌ر ده‌رکردنی کلیپه‌که‌ی خانمی گۆرانیبێژ (موژدێن) ئه‌م چه‌ند رۆژه چه‌ندین رای جیاواز هه‌یه به پێ نووسینی کۆمێنته‌ره‌کان. هه‌روه‌ها دروستکردنی گرووپی جیاواز، چ پشتگیرییکردن و هاندانی له به‌رده‌وامبوونی، هەروا چ له دژایەتییکردنی. من پێموایه ئه‌گه‌ر وه‌ک کاری هونه‌ریی سه‌یری بکه‌ین، تەنیا گۆرانیبێژ خاوه‌ن بڕیار نییه و به‌رپرسیش نییه، به‌لکو هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له ئاماده‌کردن و بلاوکردنه‌وه‌ی کلیپه‌که، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که گۆرانیبێژ خاوه‌ن بڕیاره له‌وه‌ی رازی دە‌بێ یان نا له ئه‌نجامدانی. ئه‌گه‌ر ئه‌و کلیپه جێگه‌ی ره‌خنه‌یه بۆ ته‌نیا کچه‌که که‌وتۆته به‌ر ره‌خنه… (زیاتر…)
تا ئێستا وزاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان،ناوی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفالی نه‌داوه به پۆلیسی کوردستان
چاک:دوای دوو مانگ له ده‌رچوونی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کان و ته‌عمیم کردنی به سه‌ر وزاره‌ته‌کانی ناو خۆ‌و شه‌هیدان له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، تاکو ئێستا وزاره‌تی ناوخۆ ئه‌و بریاره‌ی دادگای به پراتیک نه‌کردووه‌و ته‌عمیمی سه‌ر به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی پۆلیسی هه‌رێمی کوردستانی نه‌کردووه ،ئه‌مجاره‌ش وه‌ک جارانی پێشوو ده‌یه‌وێت خۆی له بڕیاری جێبه‌جێکردنی دادپه‌روه‌ری بشارێته‌وه . (زیاتر…)
پیــــــاوەکــــــانــــــی ئــــــەفــــــلاتــــــون
مه‌ریوان وریا قانع:مێژووی فیکری سیاسی‌دا دەتوانین دوو بۆچوونی بنچینەیی سەبارەت بە چۆنیەتی رێکخستنی دەوڵەت‌و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵگا لەیەکدی جیابکەینەوە. یەکەمیان ئەو بۆچوونەیە کە پێ لەسەر کەسایەتی‌و جۆری سەرکردە سیاسییەکان دادەگرێت. دووهەمیان ئەوەیە پێ لەسەر بوونی یاسا‌و دەزگا‌و ئۆرگانی سیاسی دادەگرێت. (زیاتر…)
ســــــــــــوده‌كــــــــــــانــــــــــــی زه‌عــــــــــــفـــه‌ران
زه‌عفه‌ران گیایه‌که به به‌رزایی 30سم که گه‌ڵایه‌کی درێژ و سه‌وزی هه‌یه. وشه‌ی زه‌عفه‌ران له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه هاتووه و له زمانه‌کانی دیکه‌دا جێی خۆی کردووه‌ته‌وه و له ئینگلیزی‌دا پێی ده‌ڵێنsaffron. به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م گیایه له ئێران‌دا مێژوویه‌کی 3 هه‌زار ساڵه‌ی هه‌یه و چونکه له بیاباندا به‌رهه‌م دێت پێی ده‌ڵێن زێڕی بیابان یان زێڕی سوور. له هه‌ر 150 گوڵی زه‌عفه‌ران یه‌ک گرام زه‌عفه‌ران و له هه‌ر 147 هه‌زار گوڵی نوێ یه‌ک کیلۆگرام زه‌عفه‌ران به‌رهه‌م دێت. (زیاتر…)
تــــلویــــزیــــۆنــــی کــــەی بــــی ســــی تــــاڵان کــــرا
له ستۆکهۆڵم تلویزیۆنی(KBC)واته کوردکاناڵ زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەروەها تلویزیۆنی زمانحاڵی حیزبی کومونیستی کاریگەریی ئێرانه تاڵان کرا
شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە، ٢٨ لە سەر ٢٩ی نوامبری ٢٠١٠، کەس یان کەسانێک توانیان دزە بکەنە ناو لۆکا‌ڵی تلویزیۆنی ئاسمانیی کەی بی سی جێگیر لە شاری ستۆکهۆڵمی پێتەختی وڵاتی سوید و بەوەش بەشێک لە کەلوپەلەکانی ئەو تلویزیۆنە بدزن. (زیاتر…)
ویكیلیكس:ئوردن مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ نیشتوه وڵاتانی عه‌ره‌بی ببنه قوربانیی گفت‌وگۆی ئه‌مه‌ریكا و ئێران
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له ماڵپه‌ڕی ویكیلیكسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئوردن مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێنیشتوه وڵاتانی عه‌ره‌بی ببنه قوربانیی گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته میانه‌ڕه‌وه‌كان بكه‌وێته بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. (زیاتر…)
د.فەرهاد پیرباڵ:ئەوەی فیستیڤاڵی گەلاوێژ كردی غەڵەتێكی قۆڕ و گەمەیەكی سیاسییە لەسەر حیسابی رۆشنبیری كوردی دەكرێت
هـــەزاران ئیـــتڵاعات لـــە شـــاری سلـــێمانی دەســـووڕێـــنەوە
هەزاران ئیتڵاعات لەشاری سلێمانی دەسووڕێنەوە، تەنانەت ئەگەر بێنە ناو فیستیڤاڵەكەش هەر سەرچاوم، كێشە نییە، بەڵام كەسێكی ئیتڵاعات و سانسۆرچی بێنیت و شەرەفی ئەوەی بدەیتێ كە خەڵات ببەخشێتە نووسەرێكی گەنجی كورد، ئەوە بۆمن مایەی شەرمەزاری و رسواییە، بۆیە قەبوڵم نەكرد و (زیاتر…)
ئێران كوشتن و برینداركردنی دو زانا ئه‌تۆمیه‌كه‌ی خسته ئه ستۆی مۆسادی ئیسرائیلی و ده‌زگای CIA ئه‌مه‌ریكی
مــێدیــاکــان بڵاویان کرده وه که وه‌زیری ناوخۆی ئێران كوشتن و برینداركردنی ئه‌و دوو زانا ئێرانیه‌ی كه ڕۆژی دووشه‌مه هێرشیان كرایه‌سه‌ر خسته ئه‌ستۆی مۆساد و سی ئای ئه‌ی.پرۆفیسۆر ماجد شه‌هریاری، مامۆستای فیزیا له زانكۆی (شه‌هید به‌هه‌شتی) و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، (زیاتر…)
ئایا کرێکارانی چین ته‌حه‌ددای سه‌رمایه‌داری جیهانی ده‌که‌ن؟
شه‌پۆلی مانگرتنه‌کان بۆ زیادکردنی کرێ ده‌توانێت بگۆڕێت بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی
وه‌رگێڕانی بۆ کوردی :عه‌زیز محه‌مه‌د
ئه‌م دیمانه‌یه نزیکه‌ی سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن که‌ناڵێکی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌مریکیه‌وه به ناوی The Real News Network له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆری ئابووری سیاسی و مامۆستا له زانکۆی (Utah) ی که‌نه‌دا، مینکی لی که به بنه‌چه چینیه، ئه‌نجام دراوه. (زیاتر…)
کـــــاتێـــــک لـــــه کـــــوردســـــتان ورد ده‌بیـــــته‌وه
ئامانج پیرۆت:هه‌رکه‌س له کوردستان ورد بێته‌وه، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م جوگرافیایه هیچی له‌وه که‌متر نیه ببێته شوێنێک بۆ ئه‌وه‌ی ئینسان تیایدا له‌وپه‌ڕی خۆشی‌و به‌خته‌وه‌ری‌و دڵنیایی‌و هه‌ڵسوکه‌وتی ئینسانی‌دا ژیانی بباته‌سه‌ر، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه، تادێت ژماره‌ی ئه‌وانه زیاتر ده‌بێت، که: (زیاتر…)
خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر تووشی شۆك بووه جارێكی تر خه‌ڵك ئه‌نفال ده‌كرێته‌وه
دوێنێ سه‌عات 11 ئافره‌تێكی شاری هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به ڕادیۆیه‌كی ئه‌و شاره‌وه كرد‌و له‌لێدوانێكی شۆكهێنه‌ردا كه خه‌ڵكی تووشی سه‌رسامی خه‌م كرد وتی” من ئافره‌تێكی دامه‌زراوی یه‌كێك له ده‌وائیره‌كانم چه‌ندین جار له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كه‌مه‌وه داوای ئه‌نجامدانی كاری سێكسیم له‌گه‌ڵدا كراوه‌و ێیم وتراوه گه‌ر كاری جنسی نه‌كه‌ی ئه‌وا نه‌قڵی شوێنێكی ترت ده‌كه‌ین”. (زیاتر…)
مــه‌زاتــخــانه‌كــه‌ی پــه‌رلــه‌مــانــی عــێراق،بــۆ كــڕینــی(خــاڵ)
زمناكۆ عزیز:سه‌ره‌نجام كوتله‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر میكانیزمی دابه‌شكردنی پۆسته وه‌زارییه‌كان بڕانه‌وه كه به سیسته‌می (خاڵ) ئه‌بێت. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاره هه‌ر 2.44 ی كورسه‌یه‌كی په‌رله‌مان خاڵێكی ببێت. واته ئه‌و كوتله‌یه‌ی ئه‌گه‌ر (10) كورسی ببێت، ئه‌وا ژماره‌ی خاڵه‌كانی ئه‌بنه (4) خاڵ. (زیاتر…)
51 بــكوژ بــه‌ر لێبــوردنــه‌كــه‌ی ســه‌رۆكــی هــه‌رێــم كــه‌وتــوون
به‌كوشانی ژن‌و منداڵان که حوكمدراون که برێتین له:12 بكوژ له‌سلێمانی‌و 16 له‌هه‌ولێرو 23 له‌دهۆك،به لێبوردنی تایبه‌ته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ئازادكران
پ.هاوڵاتی>به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، 12بكوژ له‌سلێمانی‌و 16 له‌هه‌ولێرو 23 له‌دهۆك، به‌و لێبوردنه تایبه‌ته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ئازادكراون‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئازادكراوه‌كان به‌كوشتنی ژن‌و منداڵی خۆیان حوكمدراون. (زیاتر…)
چينى کرێکار له فه‌ره‌نسا له ڕيزى پێشه‌وه‌ى خه‌باتى کرێکارانى جيهانه
گفت‌وگۆی هاوپشتیی کرێکاری له‌گه‌ڵ فاتحی شێخ سه‌باره‌ت به خه‌باتی کرێکارانی له فه‌ره‌نسا
هاوپشتیی کرێکاری:خۆپیشاندان‌و مانگرتنه کریکارییه‌کانی فه‌ره‌نسا له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا له ده‌وری مه‌سه‌له‌ی خانه‌نشینی‌و هه‌وڵی حکومه‌تی سارکۆزی بۆ بردنه‌سه‌ری ته‌مه‌نی خانه‌نشین بوون له 60 ساڵه‌وه بۆ 62 ساڵ ته‌وه‌ره‌ی به‌ستووه. (زیاتر…)
ئێــــمه ده‌ســــت هــــه‌ڵناگــــرین و نــــاکــــشێینه‌وه
دیمانه‌ی هاوپشتیی کرێکاری له‌گه‌ڵ که‌مال ڕه‌شید هه‌ڵسوڕاوێکی کرێکاریی له فه‌ره‌نسا
هاوپشتیی کریکاری:هاوڕێ که‌مال کاتێک له میدیادا باسی نه‌خشه‌ی حکومه‌تی فه‌ره‌نسا بۆ گۆڕانکاریی له یاسای خانه‌نشینی ده‌کرێت، زۆر ئه‌وه دووباره ده‌کرێته‌وه که حکومه‌ت ده‌یه‌وێت ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له 60 ساڵیه‌وه بکات به 62 ساڵی، به‌ڵام وه‌ک هه‌ندێک له چاودێران باسی ده‌که‌ن، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه که‌مێک ئاڵۆزی تێدایه‌و له ڕاستیدا ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له فه‌ره‌نسادا هه‌ر ئێستا 65 ساڵه، ده‌کرێت له‌و بابه‌ته‌وه ڕوونکردنه‌وه‌مان بۆ بده‌یت.
پیــــاوێکــــی هــــه‌ڵــــه،لــــه کــــات و شــــوێنێکی هــــه‌ڵــــه‌دا
به‌کر ئه‌حمه‌د:کاتژمێری یانزه‌ونیوی شه‌وه‌و له سنووری “الربیع”ی نێوان سووریا‌و عێراق ده‌په‌ڕمه‌وه. ساڵێک دوای که‌وتنی ڕژێمه‌و شه‌ڕ به گه‌رمی له فه‌لووجه درێژه‌ی هه‌یه. شۆفێره‌که‌م پیاوێکی خه‌ڵکی هه‌ولێره‌و تازه‌ترین شیڤرۆلێتی ئه‌مریکی پێێه. بۆ ئه‌و، گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ولێرو هێنانی نه‌فه‌ری دی له سبه‌ێنێدا، هۆکاری ئه‌م دره‌نگوه‌خت په‌ڕینه‌وه‌یه‌و “خوا ده‌مان پارێزێ” تاکه گه‌ره‌نتی ئه‌م سه‌فه‌ره پڕ له مه‌ترسییه‌یه. من هه‌تا بڵیی ده‌ترسم. (زیاتر…)
کارمه‌نده رفێندراوه‌که‌ی ئێران,چالاکیی بنکه‌یه‌کی نهێنیی ئه‌تۆمیی ئاشکرا کرد
“ئه‌میر حوسێن شیرانی” کارمه‌ندی بنکه‌یه‌کی ئه‌تۆمیی ئێران که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن گروپی “جوندوڵڵا”ی ئێرانه‌وه له شاری ئیسفه‌هان رفێندرا، له “دان پێدانانێکی” ڤیدیۆیی‌دا گوتوویه‌تی که له کارگه‌یه‌کی نهێنیی ئه‌تۆمی له ئیسفه‌هان کاری کردووه. ئه‌م “دان پێدانانه” دوێنێ له که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه بڵاو بۆوه. (زیاتر…)
کاری هه‌رزان کرێکاری خامۆش
مێزگردێک سه‌باره‌ت به یاسای کاری جمهوری ئیسلامی ئێران
به‌شی ده‌یه‌م
مه‌نسور حکمه‌ت .وه‌رگێڕانی شه‌ماڵ علی
ئەوەى لێرەدا دەیخوێننەوە به‌شی دووه‌می قسه‌وباسی مه‌نسور حکمه‌ته له فه‌سڵی شه‌شه‌می کتێبى(کارى هەرزان، کرێکارى خامۆش). ئەم کتێبە بەرهەمى مێزگردێکە کە ساڵى 1990 به‌به‌شداری مەنسور حکمەت سه‌باره‌ت به‌یاسای کاری جمهوری ئیسلامی ئێران سازدراوه. (زیاتر…)
واشنتن ترسى هه‌یه له‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه نوێیه‌كانى ویكیلیكس په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى تێك بدات
پێگه‌ى ویكیلیكس ئه‌لكترۆنى رایگه‌یاند كه به‌نیازه چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ترسه‌باره‌ت به جه‌نگى عێراق و ئه‌فغانستان بلاَو بكاته‌وه وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاش ترسى ولاَته‌كه‌ى سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵگه نوێیانه راگه‌یاندو پێى وابوو نێوان ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانى تێك ده‌دات فیلیپ كراولى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ تۆرى ته‌له‌فیزیۆنى فۆكس نیوزى ولاَته‌كه‌ى رایگه‌یاند: (زیاتر…)
ویكیلیكس:ملیۆنان به‌ڵگه‌نامه‌ی نوی بلاَوده‌كه‌ینه‌وه
پێگه‌ی ویكیلیكس دوپاتیكرده‌وه: به‌ڵگه‌نامه‌ی نوێ له سه‌ر جه‌نگی عێراق بلاَوده‌كاته‌وه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ش حه‌وت ئه‌وه‌ندی یه‌كه‌م جاره كه بریتی بوو له 400 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنی.ویكیلیكس له په‌رِه‌ی تایبه‌ت به خۆی له سه‌ر پێگه‌ی تویته‌ر رِایگه‌یاند: به‌ڵگه‌نامه‌كانی داهاتوو حه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی جارى یه‌كه‌م ده‌بێت ، داوای كردوه پشتگیری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز بن. (زیاتر…)
29 كرێـــكاره گیرخواردوه‌كه‌ی ناو كانه كانزاییه‌كه گیـــانیان لـــه‌ده‌ستدا
نیوزلاندا:ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی نیوزلاندا رایانگه‌یاند: 29 كرێكاره گیرخوادوه‌كه‌ی كانی كانزایی (بایك ریڤه‌ر) به‌هۆی زۆربونی رێژه‌ی گازی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و گازی میسان له كانه‌كه‌دا و ته‌قینه‌وه‌ی كانه‌كه، سه‌رجه‌می كرێكاره‌كان گیان له‌ده‌ستداوه. (زیاتر…)
ئه‌مــریكا هـــاوكاری په‌كه‌كه‌و توركیــــاش یارمه‌تی قـــاعیـــده‌ی داوه
KNA: به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكلیكس، ئه‌مریكا هاوكاری په‌كه‌كه‌و توركیاش یارمه‌تی رێكخراوی قاعیده‌ی داوه.له‌به‌ڵگه‌نامه نوێكانی سایتی ویكلیكسدا چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌بن كه تێیدا یارمه‌تیدانی ئه‌مریكا بۆ په‌كه‌كه‌و توركیاش بۆ رێكخراوی قاعیده ده‌ركه‌وتووه. (زیاتر…)
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای یارمه‌تی دارایی بۆ موجاهیدین ده‌کات
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له ئه‌مریكا و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كردووه، به په‌له یارمه‌تی دارایی به ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له كه‌مپی ئه‌شره‌ف بگه‌یه‌نن. ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌کیاندا دا‌واشیان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه، گوشار بخه‌نه سه‌ر واشنتۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه له لیستی گروپه تیرۆریستیه‌كان بسڕێته‌وه. (زیاتر…)
كچێكی به‌ریتانی به‌تۆمه‌تی سوتاندنی قورئان ده‌ستگیرده‌كرێت
بریتانیا:پۆلیسی بێرمنگهامی به‌ریتانیا كچێكی 15 ساڵه‌ی به‌تۆمه‌تی سوتاندنی قورئان، كتێبی ئاینیی مسوڵمانان ده‌ستگیركرد. ماڵپه‌ڕی تابناكی ئێرانی له‌زاری ڕۆژنامه‌كانی بریتانیاوه بڵاویكرده‌وه ئه‌و كچه پاش سوتاندنی قورئان، گرته‌ی ڤیدیۆیی سوتاندنه‌كه‌ی له‌فه‌یسبووكدا بڵاوكردووه‌ته‌وه. (زیاتر…)
به‌ڵێنیان پێدابووم گه‌ر پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بێنم،هه‌ر له فڕۆکه‌خانه کلیلی خانووه‌که‌م پێده‌به‌خشن
وڵامی حکومه‌تی ئێران بۆ کچه وه‌رزشوانه‌که‌ی: تا شوو نه‌که‌ی خانووت پێدرێت
سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشیی ئێران به‌ڵێنی دابوو، هه‌ر وه‌رزشوانێکی ئه‌م وڵاته له یارییه‌کانی ئاسیایی خه‌ڵاتی زێڕ به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌گه‌ر بێ‌خانوو بێت، خانووبه‌ره‌ی پێده‌به‌خشرێت. (زیاتر…)
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پێویستی بەکۆمەکی دارایی ئێوەیە!
هەموو ئەو کۆمۆنیستانەی کە ئامانجیان پێشرەویی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و سەرکەوتنی چینی کرێکار و کۆمۆنیزمە لەکوردستان
هەموو ئەو ئینسانە ئازادیخواز‌و پێشکەوتنخوازانەی کە ئومێدی بەهرەمەندبوونی کۆمەڵگای کوردستان لە ئازادی و خۆشبەختی و مافەکانی مرۆڤ دەکەن و دەیانەوێ کەرامەت و شەخسیەتی ئیسنان لە کوردستان پیرۆز‌و پارێزراوبێت، (زیاتر…)
“له‌هاوخه‌باتیه‌وه بۆ ته‌خوین”ه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و لێدوانی ئۆردوگانشینه‌کان
تێڕوانینی به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان
به‌شی دووهه‌م
جه‌لال چوارتایی:ئۆردوگانشینه‌کان هه‌ر به بێکارییه‌وه ناناڵێنن به‌ڵکو بێهه‌واڵیش ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون و له چاوه‌ڕوانی ڕووداوه‌کانی ڕۆژدان تاوه‌کو هه‌ندێک کاتی خۆیانی پێوه به‌سه‌ر ببه‌ن . کاتێک که‌سێکی وه‌کو “عیرفانی قانعی فه‌رد” هه‌ندێک په‌یوه‌ندی نێوان پێشه‌وا و بارزانی ئاشکرا کرد (زیاتر…)
دەستەبەر بـــونی ئـــازادی ژن،لە نابودییحاکمیەت و دەسەلاتی دینی دایە!
نـــــــــــا بـــــۆ دیـــــــــــن! بــــــەڵـــــــــــێ بــــــۆ ئــازادی تــــــاک!
عوسمان- مەلا:هەمو رۆژێک بە ترسەوە چاو لە خەبەرەکان ئەکەم. رۆژ نیە خەبەری کوشتنی ژنێک/کچێک، خۆ سوتاندنی ژنێک/کچێک دۆزینەوەی تەرمی سەربراوی ژنێک/کچێک نەبیسین و نەبینین. بەردەوام و هەمو رۆژێک لە خەبەرەکانی تەلەڤیزیونەکان، رادیوەکان، رۆژنامەکان ، فەیسبوک و سایتەکانی ئینتێرنێت ئەم جۆرە خەبەرانە دەبیسین و دەبینین کە (زیاتر…)
شـــــــۆڕش دەتـــــــوانـــــــرێـــــــت بـــــــەرپـــــــابـــــــێت
هێزە چەکدارەکان پەیوەست بوون بە خۆپیشاندانی کرێکاران لە سەردەمانی شۆڕشی پورتوگالی لە ساڵی ١٩٧٥
نووسینی: سادی رۆبنسون
و. لە ئینگلیزی یەوە؛ ئازاد ئارمان:سادی رۆبنسۆن Sadie Robinsonدەروانێتە ئەو تێروانینەی کەپێی وایە شۆڕش لە ئەمرۆدا ناگونجێ ڕووبدات، هەروەها ڕاڤەی ئەوە دەکات چۆن کرێکاران دەتوانن دەسەڵات بە دەستەوە بگرن لە سەدەی بیست و یەکەم دا. (زیاتر…)
سیـــاســـه‌تـــی جیـــاوازی لیـــنین و شـــۆڕشـــی ئـــۆکتـــۆبـــه‌ر
ره‌حمان حوسێن زاده:به‌بێ نه‌خشی لینین و سیاسه‌ت و پراکتیکی جیاوازی لینین به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی نێوان نیسانی 1917 تاکۆتایی ئۆکتۆبه‌ر، واته له‌کاتی ڕێکخستنی شۆڕشی کرێکاری و سه‌ره‌وژێرکردنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌رمایه له‌روسیا، به‌سه‌ره‌نجام گه‌یاندنی شۆڕی کرێکاری ڕوسیه، له‌توانادا نه‌ده‌بوو. ئه‌م تاکیده یه‌کلایه‌نه له‌سه‌ر ده‌وروجێگای لینین له‌ماوه‌یه‌کی کورتی 8 مانگه‌دا له پێش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا ره‌نگه به‌دڵی ” شاره‌زایانی بابه‌تی و هه‌مه‌لایه‌نه‌بین” نه‌بێت. له‌وانه‌یه بپرسن؟ باشه زه‌مینه بابه‌تیه‌کانی شۆڕش نابینی؟ (زیاتر…)
سه‌یرترین یاساكانی جیهان
له زۆر وڵاته‌کان ده‌بینین که زۆر یاسا هه‌یه دژ به مرۆڤایه‌ته یا خود ئه‌و یاسانه له‌و وڵاته قه‌ده‌غه‌یه . بۆیه لێره‌دا ئه‌و ڵاتانه ده‌خه‌ینه ڕوو که یاسای جیاوازیان هه‌یه ….
1. جوینی (بنێشت) له‌سه‌نگافووره قه‌ده‌غه‌یه.
2/ فێڵ‌و جادوو كردن له‌خوێندنگه‌كانی (به‌نگلادش) نایاساییه‌و كه‌سانی سه‌رووی ته‌مه‌ن (15) پانزده ساڵان، له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یان زیندانی ده‌كرێن.
3/ نمایشكردنی فیلمی (كاراتی) تا ساڵی (1979) له‌عێراق قه‌ده‌غه كرابوو.
4/ له‌ئایسله‌ندا بوونی (سه‌گ) له‌ماڵدا قه‌ده‌غه‌یه. (زیاتر…)
گـــه‌ڵاڵـــه‌ی پێـــکهاتـــنی پـــه‌یـــره‌وانی کـــۆنـــگره‌ی چـــوار
برایم فەڕشی:سەدەی کارەسات،بەشی دووهەم
غـــەنی بـــلووریـــان: نزیک به ده رۆژ بوو که من له حیزبی دێموکرات هاتبوومه ده‌رێ، به‌ڵام ویژدانم ناڕه‌حه‌ت بوو چ بکه‌م، هه‌تا ئێستا عومرێک موبارزه‌م کردوه، ئه‌و هه‌موو به‌دبه‌ختیه‌م له سه‌ر میلله‌ته‌که‌م کێشاوه، ئایا ئێستا سه‌نگه‌ری مبارزه چۆل که‌م بچم له ماڵی خۆم دانیشم فه‌قه‌ت ئیستراحه‌تێ بکه‌م، بژیم کام ژیان؟ ئه‌وانه فکری منیان ئه‌شغاڵ کردبوو، ویژدانی منیان موعه‌زه‌ب کردبوو. (زیاتر…)
ئایندەی بزوتنەوەکەی سەردەشت عوسمان لە گرەوی چیدایە؟
گفتوگۆ لەگەڵ نادر عبدالحمید
ئامادەکردنی بۆ گۆڤاری نێوەند: هیدایەتی مەلا عەلی
ئەم دیمانەیە لە گۆڤاری نێوەند ژمارە 81 ی نۆڤەمبەری 2010 دا بڵاوکراوەتەوە.
نێوەند: ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی خوێندکار و ڕۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵیداوه (سه‌رده‌شت عوسمان) وه‌ک تاوانبارێک ده‌ربکه‌وێت، (زیاتر…)
جــــه‌نــــابــــی عــــه‌بــــدوڵــــڵا مــــوهتــــه‌دی بــــۆچــــی ده‌بــــێ خــــه‌ڵــــكی كــــوردســــتان متــــمانــــه‌ت پــــێ بــــكه‌ن؟!
جوامێر مارابی:ئاگادار بوون له ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه و كوردستان و حزبه‌كانی ناوگۆڕه‌پانی بزوتنه‌وه‌ی كوردستان، به‌شێك له به‌رنامه‌ی رۆژانه‌ی ئێمه‌یه. یه‌كێك له‌م حزبانه‌ش (حزبی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان)ه به رێبه‌رایه‌تی جه‌نابی عه‌بدوڵڵا موهته‌دی. له هه‌ر كۆنگره‌و كۆنفرانسێكی ئه‌م حزبه‌دا ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین ئاڵوگۆڕێكی كوت و پڕ بێته ئاراوه و له هه‌ر ئاڵوگۆڕیكیشدا كه ئامانجه راسته‌قینه‌كه‌ی له پشت كۆمه‌ڵێك دروشمی زریقه و بریقه‌داره‌وه خۆی حه‌شار داوه، (زیاتر…)
هه‌موو ڕۆژێک هه‌ڵاواردن ڕۆژێک دژی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان
(بابی یه‌کسانی ژن‌و پیاو،له دنیایه‌کی باشتره‌وه پێشکه‌شه به‌بۆنه‌ی 25نۆڤه‌مبه‌ره‌وه)
حه‌مه غه‌فور:به بۆنه‌ی 25نۆڤه‌مبه‌ر، ڕۆژی جیهانی دژی توند‌و تیژی له به‌رامبه‌ر ژنان، وێڕای دانه‌واندنی سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌می ئه‌و قوربانیانه‌ی کرانه کۆی زوخاڵ‌و بوونه نێچیری له‌خووێن هه‌ڵکێشراوی ده‌ستی که‌لتوورو نه‌ریتی پیاوسالاری‌و نامووسپه‌رستانه‌ی کۆمه‌ڵگاکان، به تایبه‌تیش ژنانی کوردستان، (زیاتر…)
ئومێد به‌رزگارکردنی سه‌کینه ئاشتیانی ئێستا له هه‌موو کات زیاتره،که‌مپینی ئازادکردنی سه‌کینه به‌ته‌واوی تواناوه درێژه‌ی ده‌بێت!
راگه‌یاندنی رۆژنامه‌گه‌ری ژماره: 102ئه‌مرۆ محمه‌د جه‌واد لاریجانی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی له پرێس تیڤییه‌وه رایگه‌یاند که چانسی رزگابوونی سه‌کینه ئاشتاینی زۆره. به‌پێی نیشاندانی بۆچوونه جیاواز‌و پێچه‌وانه‌کانی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی سه‌کینه، هێشتا ناتوانری به دڵنیایی ته‌واوه‌وه ئه‌و ئومێده هه‌بێت که سه‌کینه له سزای به‌رده‌باران و له سێداره‌دان رزگاری بووه. قسه‌و ده‌ربرینه‌کانی لاریجانی ئه‌وه نیشان ده‌دات که ئومێدبوون به‌رزگاری سه‌کینه له‌هه‌ر کات زیاتر بووه، به‌ڵام له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌وه‌دا نابێت ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک ساتیش فشار له‌سه‌ر رژێمی ئیسلامی لاببرێت و که‌مبکرێته‌وه. (زیاتر…)
“ساله موزه‌لی ڕایكرد”..ڕێكخراوه‌كانی ژنان له سلێمانی خۆپیشاندانیان سازكرد
مــێدیــاکــان:بۆ به‌رنگاربوونه‌وه دژه توندوتیژی دژی ژنان و بازرگانی كردن به جه‌سته‌ی ئافره‌تانه‌وه، ڕێكخراوه‌كانی ژنان له سلێمانی خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا. له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه له‌سه‌ره‌تای سه‌هۆڵه‌كه‌ی سلێمانیه‌وه ده‌ستی پێكرد تا به‌رده‌م باخی گشتی، ژنان توند و تیژی دژی ژنان و بازرگانی دژی جه‌سته‌ی ئافره‌تانیان سه‌ركۆنه‌كرد. (زیاتر…)
به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس:ئێران پلانی دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی لاواز درووستبێت
جولیان ئه‌سانگ ــ دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی «ویكیلیكس»ـی ئه‌لكترۆنی، كه نزیكه‌ی 400 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی زۆر نهێنیی ئه‌مریكییه‌كانی له‌باره‌ی جه‌نگی عێراقه‌وه بڵاوكرده‌وه، ئه‌و جه‌نگه‌ی كه له‌ماوه‌ی 6 ساڵی به‌رده‌وامبوونییدا روویدا به «گۆمی خوێن»ـی عێراق ناوده‌بات، پێشیوایه كه هه‌ندێك له رووداوانه‌ی له‌و جه‌نگه‌دا روویانداوه له عێراق ده‌چنه خانه‌ی «تاوانه‌كانی جه‌نگه‌وه». (زیاتر…)
حاكم رزگار:په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌فراکسیۆنی كوردستانی،سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوكایه‌تی پێ‌كردم
ده قی نامه ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار حاكم رزگار
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێز/ فراكسۆنی كوردستانییه‌وه
بابه‌ت/ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه
سڵاو حورمه‌ت… (زیاتر…)
دادگای توركیا كه‌سایه‌تییه‌كانی رێبازی شیوعییه‌ت و كۆمۆنیستی به تیرۆریست ناو برد
ده‌سته‌ی ئه‌میندارێتی گشتی دادگای توركیا له “شاری ئامه‌د” له‌میانه‌ی دادگایی كردنی 104 چالاكوان و رۆشنبیر و شاره‌داری باكووری كوردستان، كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی رێبازی شیوعییه‌ت و كۆمۆنیستی به تیرۆریست ناوبرد. به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، له به‌رده‌وامی دادگاییكردنی ئه‌ندامانی پارتی ئاشتی دیموكراسی و ژماره‌یه‌ك كه‌سانی رۆشنبیری كورد و چه‌ند سه‌رۆك شاره‌دارێكی ناوچه كوردنشینه‌كانی باكووری كوردستان، (زیاتر…)
وەزارەتـــی خـــوێندنی بـــاڵا دەدرێتـــە بـــەر هێـــلكە و ســـێو و بـــەرد
قوتابیانی كۆلیژە ئەهلییەكان بە بەردو هێڵكەو سێ‌و هێرشیان كردە سەر بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا
مــێدیــاکــان بڵاویان کردوه وه که سەدان قوتابی كۆلیژە ئەهلییەكانی هەولێر ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانێكدا ناڕەزاییان بەرامبەر بە بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەربڕی و بە بەردو هێڵكەو سێ‌و هێرشیان كردە سەر بینای وەزارەت و زۆربەی دەرگاو پەنجەرەكانی ئەو وەزارەتەیان شكاند، قوتابییەكان دورشمێكیان ئاراستەی وەزیر دەكرد و دەیانگوت “داوای پارەت لێناكەین، رێگە بدە بخوێنین”. (زیاتر…)
بـــــــــاســـــــــێك لـــــــــه‌مـــــــــه‌ڕ نـــــــــاسیـــــــــۆناڵیـــــــــزم
كاتێك باسی چه‌مكی نه‌ته‌وه ده‌كرێت واباوه كه نه‌ته‌وه به خه‌ڵكانێك له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن كه له بواری كولتوری، قه‌ومی و نه‌ژادییه‌وه و یان له بواری ئه‌زموونی مێژووییه‌وه یه‌كسانن. به‌ڵام ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆكه له چوارچێوه‌ی جوگرافیای سیاسیی جیهاندا ده‌یانبینین، له سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه نه‌ژادی و كولتوریه‌كان پێك نه‌هاتوون. ئه‌و ده‌كاركردنه و ئه‌و لێكدانه‌وه هه‌ڵه‌یه له مه‌ڕ نه‌ته‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه ئاخێزگه‌ی مێژوویی و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌مان له بیر بچێته‌وه. ئه‌گه‌ر له جیاتی چه‌مكی نه‌ته‌وه له وشه‌ی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه كه‌ڵك وه‌رگرین، خاڵێكی ناڕوون له‌مه‌ڕ چه‌مكی نه‌ته‌وه روون ده‌بێته‌وه: (زیاتر…)
نێـــچـــیرڤان بـــارزانـــی وه‌ڵامـــی تـــاڵـــه‌بـــانـــی ده‌داتـــه‌وه
جێگری سه‌رۆكی پارتی نێچیرڤان بارزانی به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ناوبراۆ ستایشی رۆڵی توركیای كردووه له‌پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقدا
نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به‌رۆڵی توركیا له‌پێكهێنانی حكومه‌ت‌و دابه‌شكردنی پۆسته سیادییه‌كانی عێراق.
(زیاتر…)
سیــــاســــه‌تــــی چیــــنایــــه‌تیــــانــــه لــــه کــــوردستــــانــــدا
ئازاد به‌کر:چاوخشانێکی خێرا به‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا به‌ئاشکرا دۆخی چینایه‌تیانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌بینرێت. هه‌میشه چینی باڵاده‌ست له‌ڕوانگه‌ی ته‌سکی ئایینی و نه‌ته‌وه‌په‌رستیه‌وه تیۆری ئایدیالیزمیانه‌ی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی دا‌تاشیوه، ئه‌وه‌ش جگه له هه‌وڵێکی نه‌زۆکی بۆرژوازیانه شتێکی تر نه‌بووه. (زیاتر…)
ویكیلیكس نـــزیکه ی3 ملـــیۆن بـــه‌ڵگه‌نامـــه‌ی نـــوێ بـــڵاوده‌كـــاتـــه‌وه
Wikileaks väntas släppa 2,7 miljoner dokument
ۆیــراش نــیـوز:ئاژانسه کا ن بڵاویان کرده وه که پێگه‌ی ویكیلیكس به‌ڵگه‌نامه‌ی نوێ له سه‌ر جه‌نگی عێراق بلاَوده‌كاته‌وه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ش حه‌وت ئه‌وه‌ندی یه‌كه‌م جاره كه بریتی بوو له 400 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنی. (زیاتر…)
شـــه‌ربه‌تی هـــه‌نـــار تـــوانـــای سێكسی مـــرۆڤ زیـــاد ده‌كـــات
هـــاوکات شـــه‌ربه‌تی هـــه‌نار ڕێـــژه‌ی چـــه‌وری خـــوێـــن كـــه‌م ده‌كـــاتـــه‌وه
تـه‌نــدروسـتی وزانــست :له توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه شه‌ربه‌تی هه‌نار ڕێژه‌ی چه‌وری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی زیادبوونی توانای سێكسی مرۆڤ. (زیاتر…)
بـــەبـــۆنەی ڕۆژی جیـــهانی دژی تـــوندوتیـــژی لـــەبـــەرامبەر ژنـــانـــدا
کۆمەڵە ژنێکی چالاک لەپرس و مافەکانی ژنان لە وڵاتی سوید داوای کۆبونەوەیەکی خێرا دەکەن
لە بانگەوازێکدا کە ئاراستەی رێکخراوو کەسایەتی و لایەنگرانی مافەکانی ژنانیان کردووە، کۆمەڵە ژنێکی چالاکوانی کورد داوای کۆبونەوەیەکی بەپەلە دەکەن و گردبونەوەی ژنان بۆ کاری پێکەوەیی بەپێویست دەبینن، رایدەگەینن کە رێکخراوکانی ژنان نەگەشتونەتە ئامانجەکانیان و توندوتیژیش بەردەوامە. (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)