Archive for ئایار, 2011
خامنه‌یی هۆشداری دایه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد..
خاته‌می داوای ئازاد كردنی زیندانیانی سیاسی ده‌كات
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئێران كێشه و ناكۆكیه‌كانی نێوان خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد قوڵتربۆته‌وه و لایه‌نگرانی خامنه‌یی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و هاوبۆچوونه‌كانی به هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر پاره و پێدانی به‌رتیله‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. (زیاتر…)
به‌رپرسێکی پارتی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕین له رۆژنامه‌نوسێک ده‌کات
له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا هه‌ڕه‌شه له سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری هۆنیا ده‌کرێت و پێی ده‌وترێت “به‌خوێنی شه‌هیدان ده‌بێت له پشته‌مله‌وه سه‌رت ببڕم”.له دوای ده‌رچوونی دواین ژماره‌ی گۆڤاره‌که‌یان سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری هۆنیا له‌لایه‌ن به‌رپرسێکی پارتی دیموکراته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کرێت له لێدوانێکیدا ئارام مه‌لا محه‌مه‌د، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌که به (چه‌تر پرێس)ی راگه‌یاند: (زیاتر…)
عه‌لی باپیر:ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی ئه‌نجامی نه‌بێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی كوردی واقیعی سوریا بهێنێته پێش چاوی خۆی
نابێ ده‌سه‌ڵات وا بیربکاته‌وه وه‌کو بەر له ١٧-٢ ی بۆ بچێته سه‌ر
مه ڵپه ر هاولاتی بڵاوی کرده وه که عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند هێشتا دوو حیزبه سه‌ره‌كییه‌كه به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌بێت ئاماده‌سازیی زیاتر بكه‌ن بۆ دانیشتنی پێنج قۆڵی‌و راگه‌یاندنه‌كانیان هێور بكه‌نه‌وه.عه‌لی باپیر له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت “خه‌ڵك لێیده‌درێ‌و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێت، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات ئه‌و ئیجرائاتانه رابگرێ‌و ئه‌وانه‌شی كه كراوه هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه وه‌كو بڕینی بودجه‌ی ئۆپۆزسیۆن، تا به‌دڵێكی خۆشه‌وه بچن بۆ كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی”. (زیاتر…)
ئەنجومەنی ئێرانیان و دورخستنەوەی داوای ســـەربـــەخـــۆیی …
سەردار پشدەری:ماوەیەکە لێرەو لەوێ گوێمان لێ دەبێ کە ئێرانیەکان بەتێکڕا ئەنجومەنێکیان پێکهێناوەو هەوڵی پاراستنی یەکبەندی ئێران دەدەن و دژی هەڵوەشانی ئێران رادەوەستن، ئەوەی بۆ کورد گرنگە ئەوەیە کە حیزبە کوردیەکانی رۆژهەڵاتیش بوو ون بە ئەندامی ئەو ئەنجومەنەو هاوتای فارس و تورک و عەرەبەکان بەناوی گەلی کوردەوە هەمان قسەی (زیاتر…)
گرتنی من تەنیا خۆشخزمەتییەکە بە ڕێژیمی کۆماری ئسلامی ئێران
“سمکۆ یەزدانپەنا”سکرتێری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان له بەندیخانە پایتەختی کوردستان–هەولێر
سکاڵانەمەیەکی کراوە
ئاراستەی سەرۆک و یاسا
گرتنی من تەنیا خۆشخزمەتییەکە بە ڕێژیمی کۆماری ئسلامی ئێران لە ساڵی1986وە بووم بە پێشمەرگە، لەم25 ساڵەدا ئەوەی لە دەستم هاتووە لە دژی کۆماری ئیسلامی کردوومە، لەڕێگایەشدا وەک برا شەهیدەکانم و هاوڕی شەهیدەکانم لە هەموو شتێک بێ منەت بووم. (زیاتر…)
ته‌له‌فزیۆنی arteی فه‌ره‌نسی:یه‌كێتی و پارتی خه‌ڵكی خۆیان سه‌ركوتده‌كه‌ن
له مێدیاکانه وه>له راپۆرتێكدا كه دوێنێ شه‌و له (به‌شی ئه‌ڵمانی) ته‌له‌فزیۆنی arteی فه‌ره‌نسی ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه به سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانی شاروشارۆ چكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتیه‌وه درا. له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه: (زیاتر…)
کــــۆنــــگرەی ڕۆژنــــامــــەنــــووســــی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی وردەکاریەکانی تاوانی 14/07/2000 ئاشکرا دەکات.
عوسمانی حاجی مارف و تاهیر حەسەن
ڕۆژ:سێ شەممە 31/05/2011
کات : سەعات 5 ی ئێوارە
شوێن:هۆڵی سۆلیداریتی، له سلێمانی
هاتن بۆ هەموانە
دیپلۆماتێکی ئێرانی به تۆمه‌تی سیخوڕی كردن له میسر ده‌ستگیر كرا
ئاژانسه کان>ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیه له راپۆرتێكدا بڵاوی کرده وه که،ئاژانسی پاراستنی ئه‌منی میسر، دیپلۆماتكارێكی ئێرانی به ناوی قاسم حوسێنی، ده‌ستگیر كردووه.ته‌له‌فزیۆنی ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌م دیپلۆماته ئێرانێه، به سیخوڕی كردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له میسر و هه‌ندێك له وڵاتانی كه‌نداو تۆمه‌تبار كراوه. (زیاتر…)
6 که س له ستافی رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ وازیان هێنا
ده‌قی نوسراوه‌ی وازهێنان ژماره‌یه‌ك نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
به‌ناوی خوای تاك و بێ هاوتا
بۆ به‌ڕێز مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
بۆ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ
بابه‌ت: وازنامه (زیاتر…)
برایه‌كی سه‌رده‌شت عوسمان:مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمان هه‌یه
ئاژانسه کان>برایه‌كی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نوس، ئاشكرای ده‌كات كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیا‌نی خۆیی‌و خێزانه‌كه‌ی هه‌یه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێم به‌به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌سه‌لامه‌تی ژیانیان. به‌شدار عوسمان، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ژماره مۆبایلێك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و زمان بڕینی لێكرا‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه سكاڵای تۆماركردووه. به‌شدار عوسمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه دوای ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی مۆبایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا‌وه، سكاڵای له‌بنكه‌ی پۆلیسی كوردستان له‌هه‌ولێر تۆماركردووه. (زیاتر…)
سیسته‌می په‌ردوه‌رده بۆ هه‌ڵه‌یه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا؟
تا سیسته‌می ده‌سه‌ڵات دارێتی دیکتاتۆریانه هه‌بێت، په‌روه‌رده‌ی منداڵ وکۆمه‌ڵگاش فاشیلانه ده‌بێت!
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن:هه رده‌م پێداگیری له‌و خاڵه ده‌کرێت که له کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروستدا، ده‌توانرێت بێ‌ترس،بیروڕا و بۆ چونه‌کانی خۆت بڵێیت یان کاریان له‌سه‌ر بکه‌یت تا ده‌گه‌یته ئه‌نجامیمه‌به‌ست. له وڵاتانی ئه‌وروپادا، لانی که‌م سیسته‌می په‌روه‌رده له جێگایه‌کیباڵادایه و قوتابیش وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی چالاک و زیندوو هه‌رده‌م له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌کیته‌ندروست ڕاده‌هێنرێت که بتوانێت بڕوا به که‌سایه‌تی خۆی بکات. (زیاتر…)
ئـــومێد خـــۆشـــناو:31ی ئـــاب رۆژێـــكی پـــیرۆزه
له‌میانی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی نالیادا كه‌له‌نێوان ئومێد خۆشناو به‌رپرسێكی قوتابیانی پارتیه‌و نه‌به‌ز گۆران رۆژنامه‌نوسه سازكرابو چه‌ندین لێدوانی ئاگرینی لێكه‌وته‌وه .ته‌وه‌ری ئه‌و به‌رنامه‌یه تایبه‌ت بو به‌گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئومێد خۆشناو له‌كاتی وه‌سفكردنی شاری هه‌ولێَردا له‌لایه‌ن نه‌به‌ز گۆرانه‌وه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ‌گیرا كه پارتی له 31ی ئابدا به‌عسی هێناوه‌ته‌هه‌ولێرو،له‌به‌رامبه‌ریشدا ئومید خۆشناو وتی 31ی ئاب رۆژێكی پیرۆزه. (زیاتر…)
واشنتۆن پۆست:ئێران راوێژكار‌و ئامێری چاودێریی ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كات
رۆژنامه‌ویه‌كی ئه‌مریكی له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكییه‌وه ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه: كه ئێران له ئێستادا مه‌شقكارو راوێژكار ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كات، بۆ هاوكاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی سوریا له‌سه‌ركوتكردنی شه‌پۆلی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌و وڵاته.رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه: سه‌ره‌ڕای ره‌وانه‌كردنی راوێژكار‌و مه‌شقكاران، له ئێستادا ئێران ئامێری پێشكه‌وتووی چاودێری بۆ سوریا ده‌نێرێت، كه له رێگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سوریا به سه‌رۆكایه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده ده‌توانێت، چاودێری به‌كارهێنه‌رانی فێیسبوك‌و تویته‌ر بكات‌و راوه‌دویان بنێت. (زیاتر…)
حیزبى ده‌عوه به‌سه‌رۆكایه‌تى مالیكى،ئایه‌تولاَ شاهرودى ده‌كه‌نه مه‌رجه‌عیه‌تى خۆیان
له مێدیا کانه وه:چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى نزیك له پارتى ده‌عوه به‌سه‌رۆكایه‌تى نورى مالیكى ئاشكرایان كردووه ئه‌و پارته له كۆتا كۆبونه‌وه‌ى خۆیدا برِیارى داوه مه‌رجه‌عیه‌تى ئه‌ندامانى بكاته ئایه‌تولاَ مه‌حمود شاهرودى پاش كۆچى دوایی محمد حسێن فه‌زلولاَى مه‌رجه‌عیان.پێگه‌ى شه‌تول عه‌ره‌ب له زارى ئه‌و سه‌رچاوانه‌وه ئاشكرایان كردووه كه دیارى كردنى شاهرودى هۆكارى سیاسی له پشته‌وه‌یه و سه‌ره‌كى ترینشیان پێگه‌ى ناوبراوه له عێراق و په‌یوه‌ندیه‌كانیه‌تى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتدارانى ئێرانی‌دا به تایبه‌ت عه‌لى خامنه‌ئی رِابه‌رِى شۆرِِشی ئیسلامى ئێرانى. (زیاتر…)
ڕفاندنی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی سه‌رکوتگه‌ریی ده‌سه‌ڵاته
کۆمیتەی سلێمانی:شەوی ڕابردو، ئیسماعیل عەبدوڵا، کەیەک لە وتاربێژانی سەرای ئازادی و هەڵسوڕاوی حزبی بزوتنەوەی گۆڕانە، لەلایەن چەند کەسی نەناسراوەوه دەڕفێنرێت و دوا لێدان و ئه‌شکه‌نجەدانێکی زۆر، ئازاد ده‌کرێت.ئەم ڕەفتارە نا ئیننسانی و دژی ئازدییە، لە کاتێکدایە، کە کۆمەڵگای کوردستان لێوان لێوە لە خواستی بردەنە دەرەوەی هێزی چەکدار، هەڵوەشاندنەوەیهێزە سەرکوتکەرە دەمامکدار و بێدەمامکەکان، توڕدانی دەزگای پاراستن و زانیاری و دژە تیرۆر. (زیاتر…)
ڕزگـــاری ســـۆسیـــالیـــستی،تـــه‌نها وه‌ڵامـــه به‌ئـــابووری ئـــێران
مه‌نسور حکمه‌ت-یه‌ک نامه له‌وه‌ڵام به‌چه‌ند پرسێارێکدا
نه‌ک ته‌نها له‌ئێران، به‌لکه له‌هه‌روڵاتێکی تری دونیای ئه‌مڕۆدا، که‌ته‌کنۆلۆژیا وپسپۆڕی ومعلومات، جیهانی بۆته‌وه، هێزی بنه‌ڕه‌تی کامڵ بوون‌و پێشکه‌وتنی کۆمه‌لایه‌تی وئابووری، ئینسانی ئازاده. ئینسانی ڕزگاربووه. ئینسانێک که ئیڕاده‌ی ژیا‌نی فه‌ردی وبه‌کۆمه‌ڵی خۆی به‌ده‌ست هێنابێت وبتوانی توانا وداهێنانه‌کانی له‌خزمه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه به‌پێداویستییه‌کانی خۆی و کۆمه‌ڵگاوه، ئازادانه به‌کاربهێنێ. دواکه‌وتوویی ئابووری له‌دونیای ئه‌مڕۆدا پێوانه‌و نیشانه‌ی ئه‌ساره‌ت وملکه‌چی سیاسی خه‌لکه. هه‌ژاری نیشانه‌ی بێمافییه. دواکه‌وتوویی ئابووری کۆمه‌ڵگا، نیشانه‌ی
هاتنه‌خواره‌ی ئاستی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی ئینسانه. (زیاتر…)
خــــەڵــــک حــــکــــومــــەتــــی بــــۆ چیــــیە؟
مەریوان وریا قانیع:خەڵک دەوڵەت یان حکومەتی بۆ چییە؟ ڕەنگە ئەمە یەکێک لە گرنگترین ئەو پرسیارانە بێت کە لە زانست‌و فەلسەفەی سیاسی‌دا کرابێت. یەکێک لە وەڵامی گرنگەکان بەم پرسیارە وەڵامی فەیلەسوفی ئینگلیزی جۆن لۆکە، کە لەساڵی ١٦٣٢دا لە دایکبووەو لە ساڵی ١٧٠٤دا کۆچی دوایی کردوە. جۆن لۆک بە باوکی لیبرالیزم دەناسێرێتو بە یەکێک لە فەیلەسوفە گرنگەکانی ڕۆشنگەریش دادەنرێت. (زیاتر…)
بێژه‌ری سه‌رای ئازادی له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌مامكداره‌وه فڕێندرا و دوای لێدانێكی زۆر له‌شوێنێكی چۆڵدا فڕێده‌درێت
ئیسماعیل عه‌بدوڵا یه‌كێك له‌هه‌ڵسوڕاوانی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی به چه‌قۆ و به‌رد و قۆناغه‌تفه‌نگ لێیان دام
بارزانی و تاله‌بانی سه‌رۆکیشن و پاشاشن!!!لێ داخه‌که‌م!
دارا ئه‌حمه‌د:ده‌سه‌ڵاتی پاشایی وه‌ک میکانیزمێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می حوکم له‌سه‌ر بنچینه‌ی خاوه‌نداریێتیی زه‌وی و هه‌بوونی هێزێکی سه‌ربازیی سه‌رکوتگه‌ری به‌هێز و تایبه‌ت به‌پاراستنی بنه‌ماڵه‌خاوه‌نداره‌کان دامه‌زراوه، ئه‌گه‌ر هه‌ندێک به‌هووردیی سه‌رنج بده‌ین ده‌بێ بێژین شه‌رمه‌بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی که‌تا ئێستاش چه‌ندین وڵاتی به‌ناو پێشکه‌وتووی وه‌ک به‌ریتانیا و سوێد و … هتد له‌ژێر حوکمی پڕ له‌سته‌مه‌گه‌ریی و داڕزیوی پاشایی ژیان ده‌گوزه‌رێنن! (زیاتر…)
خـۆپیشاندان ده‌ستپــێده‌كــاتــه‌وه،بــه‌ڵام ئـه‌مـجاره جیـاوازتـــره!
زمناكۆ عزیز:ته‌واوی ئه‌و كه‌س و گروپ و لایه‌نانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه له‌مانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی پێشوو، پێكه‌وه كۆكن له‌سه‌ر چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ی درۆزنانه‌ی وه‌ك: زه‌روره‌تی دانیشتن و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ، پاراستنی ئارامی و ئاسایش، سه‌ره‌وه‌ری یاسا، هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ …هتد. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌یان سیناریۆ به‌ڕێخراوه و هه‌رهه‌موو له‌ده‌وری “پاشای سه‌ر ته‌خت- مه‌سعود بارزانی”یان كۆبونه‌ته‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌و شێوازێك و هه‌رلایه‌نه‌و سیناریۆیه‌ك پێشنیار ئه‌كات، (زیاتر…)
ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ چین‌وتوێژه‌كانی هاوڵاتیان كۆ ده‌بێته‌وه
لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن و شه‌قام له‌لایه‌ك و ده‌سه‌لاَتیش له لایه‌ك سه‌رقاڵی دانانی پلان و به‌رنامه‌ن بۆ سه‌رمێزی گفتووگۆ
له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یاندا نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری چین و توێژه‌كانی هاوڵاتیان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی كۆبونه‌وه و بڕیاریشه له رۆژانی داهاتودا كۆبونه‌وه‌كان به شێوه‌ی زنجیره‌یی به‌رده‌وام بێت.ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بێ وه‌رگرتنی بیروڕای شه‌قام نه‌چێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ده‌بێت ڕاو سه‌ره‌نجی سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كان وه‌ربگیرێت، به جۆرێك له‌گه‌ڵ پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆندا داواكانی هاوڵاتیانیش كۆبكرێته‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆی داهاتوو. (زیاتر…)
(654)كـــــــــه‌سایـــــــــه‌تی كـــــه‌مپـــــینێك راده‌گــــــه‌یه‌نـــــن:
رەوشی سیاسی کوردستان لەهەمووکاتێك دژوارترە…یه‌كێتی‌و پارتی به چه‌ك به‌رگریی له‌گه‌نده‌ڵیی ده‌كه‌ن
قانعی فه‌رد:هیجری،حەسەن زادە،حاجی ئەحمەدی،یەزدان پەنا و مۆهته‌دییه‌کان لە گازی ژەهراوی دەچن
پژاك:قانعیفەرد ئامرازێكی نوێی ئێرانە بۆ دژایەتیكردنی كورد
دەسەڵاتێکی سەرکوتگەر،ئۆپۆزسیۆنێکی هەلپەرست،شەقامێکی خامۆش
هیدایەت مەلا عەلی:مەسعود بەرزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ١٧/٥/٢٠١١ بۆ جاری دووەمپەیامێکی ئاڕاستەی (گۆڕان، کۆمەڵ،یەکگرتوو) کرد، بەرزانی لە پەیامەکەیدا داوایگفتوگۆ و دیالۆگی کرد بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان، ڕاستەوخۆ لەدوای پەیامەکەیمەسعود بەرزانی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی پشتیوانی خۆیان ڕاگەیاند، پاشان هەر سێ لایەنی (گۆڕان،کۆمەڵ،یەکگرتوو) وەڵامی پەیامەکەیاندایەوەو بە ئیجابیان وەسفکرد.ل (زیاتر…)
كونسوڵی ئێران به‌نهێنی سه‌ردانی حه‌ویجه ده‌كات
له مێدیاکانه وه> سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له هه‌ولێره‌وه ئاشكرایكرد كه كونسوڵی ئێرانی سه‌ردانی ناوچه‌كانی باشووری خۆرئاوای كه‌ركوكی كردووه‌و چاوی به سه‌رۆك هۆزو عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان كه‌وتووه.سه‌رچاوه‌كه روونیشی كرده‌وه كه كونسوڵی ئێرانی له هه‌ولێر به‌نهێنی سه‌ردانی قه‌زای حه‌ویجه‌ی كردووه و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان كردووه و گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به چۆنێتی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا له‌رووی وه‌به‌رهێنان و بواری كشتوكاڵه‌وه كردووه. (زیاتر…)
دەزگای پاراستن باڵەكەی نێچیرڤان بارزانی لەحكومەت دوردەخاتەوە
لە کۆمپانیای وشە،وشەی کۆمۆنیست قاچاخە!
شەماڵ علی: ڕۆژی چوارشەممە 18-5، سەعات ٢ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی کوردستان، کەناڵی کەی ئێن ئێن هەواڵێکی سەبارەت بە کۆڕێک لە شاری ستۆکهۆڵم بڵاوکردەوە، تیایدا نووسەری ئەم دێڕانە، کە لەگەڵ نووسەر ئیسماعیل حەمەمین لەو کۆڕەدا قسەمان کرد،وەک هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان ناسێندرا. چ لەلایەن بێژەرەکەوەو چ لە تێکستی ناساندنەکەدا، بە هەمان ناونیشان ناوم هاتبوو. من کە لە دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە لە ٢٠٠٨ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ئەو حزبەم، لەو کۆڕەشدا، کە لە دەستپێکردنیەوە وێنەگر و ڕیپۆرتەری کەی ئێن ئێن ئامادەبوون، هەر بەو ناونیشانە خۆم بە ئامادەبووان ناساند. (زیاتر…)
دیـــــکـــــتاتـــــۆریـــــەت بـــــەبـــــێ دیـــــکـــــتاتـــــۆر
مەریوان وریا قانیع:له‌دونیای دوای کەوتنی دیواری بەرلین‌و کۆتایی جەنگی ساردا، شەپۆلێک له‌دیموکراسییەت بە دونیادا بڵاوبووەوە. لەم شەپۆلەدا بەشێکی زۆری سیستمی حوکمڕانی وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات بوونە سیستمی دیموکراسی‌و ئەو سیستمە تاکحیزبی‌و داخراوەی بەدرێژایی سەدەی بیستەم لەو وڵاتانەدا ئامادەبوون، کۆتاییهات. هاوکات بەمە له‌ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەندێک گۆڕانی سەرەتایی دەستیپێکرد، تا ئەو رادەیەی لەهەندێک وڵات‌دا هەندێک کرانەوەی سیاسی روویدا‌و کۆمەڵێک حیزب‌و گروپی سیاسی مەودای بوون‌و کارکردنیان پێدرا‌و هەڵبژاردنیش ئەنجامدرا، (زیاتر…)
له ناوچەی رەوانسەر ره خه رێکه وشێ ده‌ره‌به‌گایه‌تی زینده ده بێته وه
ۆیراش نیوز:له مێدیاکانه وه،به‌پیی زانیارییه‌کان،چه ن سه ر چاوه ێکی کوردی بڵاویان کرده وه که دەرەبەگەکانی ناوچەی رەوانسەر بە پاڵپشتی ئیدارە و دەزگا حکومەتیەکان و به‌پاڵبشتی ئیتلاعات له کرماشان سەرلەنوێ دەستیان کردووە بە داگیر کردنی زەوی و زاری خەڵک.بنەماڵەی ئەردەڵان ئەوە بۆ ماوەی بیست ساڵە چوونەتە شاری کرماشان، لە ماوەی رابردوودا بە هاوکاریی فەرمانبەرە دەوڵەتیەکان دەستیان داوەتە وەرگرتنەوەی زەوی و زاری خەڵکی ناوچەکە.به پێی سه وجاوه کان وه هاوکات پێگه ی به‌یانێش بڵاوی کردوه ته وه که، (زیاتر…)
به‌ڤیدیۆ سه یری بکه له ناکاۆ ئۆتۆمبله که ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئۆباما له کار که ووت
شایانی باسه که ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ئۆباما له‌لایه‌ن كۆمپانیانی‌جێنه‌راڵ مۆتۆرزه‌وه دروست كراوه و دژه فیشه‌كه‌و ئۆكسجینی پێویستی تێدایه بۆ كاتی روبه‌ڕووبنه‌وه‌ی هێرشی كیمیاویی. (زیاتر…)
ئیسلامیه‌کان ڕێگاچاره‌ی”دیارده‌ی قه‌یره‌یی کچان”!
نوری به‌شیر:له‌م ڕۆژانه‌دا له‌که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی په‌یامی ئیسلامیه‌کانه‌وه، له‌ریپۆرتاژێکدا له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی ژنان له‌عێراقدا که8 ملیۆن قه‌یره‌کچ (ئه‌مه‌قسه‌ی ئه‌وانه) هه‌یه‌و به‌نه‌زه‌ری ئه‌م که‌ناڵه‌و ریپۆرتاژیست و ئه‌و که‌سانه‌ی میوانداری کردبوون رێگا چاره‌یه‌کیان ده‌خسته به‌رده‌م که‌نه‌ک هه‌ر چاره نه‌بوو بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌ی ژنان به‌ڵکو به‌دبه‌ختیه‌کانی ژنانی چه‌ند هێنده زیادتر ده‌کرد و سه‌رچاوه‌ی چه‌وسانه‌وه‌و به‌دبه‌ختیه‌کانی ژنانی به‌ده‌ست لێنه‌دراوی ده‌هێشته‌وه‌و ئه‌وانی له‌چوارچێوه‌ی ماڵ و خزمه‌تی پیاوو ماڵداریدا پێناسه ده‌کرده‌وه!. (زیاتر…)
سمکۆ یەزدانپەنا له سه ر سکاڵای براکه ی حسین یەزدانپەنا رەوانەی زیندانی هەولێر کرا
سکرتێری یەکێتی شۆرشگێڕانی کوردستان سمکۆ یەزدانپەنا له سه ر داوای جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان حسین یەزدانپەنا که برای ناوبراه که وته زیندانه وه
سکاڵانامەیەک لە کومیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
بۆ ڕای گشتی کوردستان
حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکان
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
ناوەندەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ و سەرجەم ئازادیخوازانی کوردستان
داموودەزگاکانی ڕاگەیاندن (زیاتر…)
ئاشكرا كردنی موچەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبەكانی كوردستان
فەرەیدون بێوار:موچه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی، ئه‌وه‌نده‌ی تیكَرای موچه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كانی تری كوردستانه. ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی رایده‌گه‌یه‌نێت كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی موچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن.له كوردستاندا ساڵانه ژماره‌ی پارته سیاسییه‌كان زیاد ده‌كات، هه‌ر پارتێكیش ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌یه، كه موچه و نه‌سریه‌و ئیمتیازاتی زۆریان له‌به‌ر ده‌سته. سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی هه‌موو پارته‌كانی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، واته له میزانییه‌ی گشتی و داهات و سامانی میلله‌ت ده‌ڕوات، له ناو حزبه‌كانیشدا ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ كه‌مینه‌یه‌ك خه‌رج ده‌كرێت. (زیاتر…)
بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆپیشاندان،داوا له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كراوه مه‌شق به هێزی پێشمه‌رگه بكات
وته‌بێژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه كه، داوایان لێكرا‌وه مه‌شق به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ن
ئه م بابه ته سبه‌ینێ له رۆژنامه‌ی (رۆژنامه)بڵاوده‌كرێته‌وه…سبه‌ینێ (سێشه‌ممه) ژماره 635 رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) ده‌كه‌وێته به‌رچاوی خوێنه‌رانی، كه چه‌ندین چاوپێكه‌وتن و به‌داواداچونی هه‌مه جۆری له خۆگرتوه.له به‌دواداچونێكی، رۆژنامه‌ی (رۆژنامه)دا كه له ژماره‌ی (سبه‌ینێ)ی‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه، (زیاتر…)
ڤیدیۆ:هێرشێ سووپاکه ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه ر خۆپیشاندران به شێوه‌یه‌كی دڕندانه
شایانی باسه ئه مرۆ یه‌كێتى ئه‌وروپا ده ستی به سه ر سه‌روه‌ت و سامانى دیكتاتۆره که ی سوریا ئه سه دبلۆك بكه‌ن
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود حه‌زناكه‌م قه‌ززافی له‌ناو بچێت
له کوردستانیش كێشه‌ی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیش ته‌نها له‌سه‌ر پۆست و پاره‌یه.نه چاکسازی
دیدارێ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان (حسک)له گه ڵ ئاسودا،گوتی پێم خۆش نییه قه‌زافی تیابچێت، باوه‌ڕناكه‌م به‌ئاسانی چۆڵی بكات و كوشتنی خه‌ڵكیشی پێ ناخۆشه، بۆیه ڕاموایه مه‌گه‌ر بیكوژن ئه‌گینا لیبیا به‌جی ناهێلێت.چون ناوبراو دۆستی گه‌لی كورده‌و هه‌میشه به‌رگری له‌داواكانی كورد كردووه، (زیاتر…)
ئازادی ڕۆژئاوا چۆن بپارێزین؟؟
تابلۆ حه‌سه‌ن :ماستر له به‌شی سایکۆلوژی له ئه‌لمانیا
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینی ڕۆژئاوای کوردستان باسێکم نوسی سه‌باره‌ت به ڕاپه‌ڕینی ڕۆژئاوا که ده‌کریت وه‌ک پێناسه‌یه‌کی ئه‌م پارچه ئازیزه‌ی کوردستان‌مان مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت بۆیه لێره‌دا نامه‌وێت دوباره ئه‌و زانیاریانه بنوسمه‌وه به‌لکو مه‌به‌ست له نوسینێکی وا هه‌ر تاکه‌و له‌جێگای خۆیه‌وه ئه‌وه‌ی پێده‌کرێت بیکات و درێخی نه‌کات له پشتگیریکردنی ئه‌و خوشک‌و برایانه‌مان که ساڵه‌های ساڵه له ژێر زوڵم‌و زۆرداری کۆلۆنیالێکی یه‌کجار دواکه‌وتو ده‌ناڵێنێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه هه‌رچی دروشمه که‌پارچه جیاجیاکان ده‌یخه‌نه‌ڕوو جگه له‌خۆڵکردنه چاو هیچی ترنیه. (زیاتر…)
وڵاتانی سوریا و لیبیا و ئێران وتاره‌که‌ی باراک ئۆباما به بێ بایه‌خ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن
ئاژانسه کان:لێدوانه‌که‌ی باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به روداوه‌کانی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فه‌ریقا، کاردانه‌وه‌وی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێناو حكومه‌تی سوریاش ئه‌وه ده‌خاته‌ڕو، که شتێكی نوێی تێدا نه‌بو.ه‌وتاره‌كه‌دا ئۆباما جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبونی وڵاته‌که‌ی به ئاسایشی ئیسرائیل و ئاماده‌یی وڵاته‌که‌شی پیشانداوه بۆ گۆڕانكاریه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و دژی سه‌رکوتکردنی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌کانیان وه‌ستایه‌وه.رۆژنامه‌ی سه‌وره‌ی چاپی سوریا نوسیویه‌تی: (زیاتر…)
ئێران ده‌ڵێت 30سیخوڕی ئه‌مه‌ریكایمان گرتووه
ئاژانسه کان:وه‌زاره‌تی هه‌واڵگری ئێران ده ست به سه ر کردنی تۆڕێكی سخوڕی ئه‌مریكی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا راێگه یاند که ئه‌و 30 كه‌سه به تاوانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به ناوه‌نده ئه‌تۆمیه‌كان، پیشه‌سازیی ئاسمانی و به‌رگری، بۆریه‌كانی نه‌وت و غاز، تۆڕی كاره‌با و ته‌له‌فۆن، (زیاتر…)
راگه‌یاندنی هه‌بوونی دەستی کورد له دۆزینه‌وه‌ی ئوسامه بنلادن «هه‌ڵه‌یەکى گه‌وره بوو»
لاهور تاڵه‌بانی، به‌رپرسی ده‌زگای دژه تیرۆر،له دیدارێکی تایبه‌تیدا له رۆژنامه‌ی(کوردستانی نوێ)رایده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌وان وه‌ک ده‌زگای دژه تیرۆر ده‌ستیان هه‌بووه له دۆزینه‌وه‌ی(ئوسامه بن لادن) سه‌رۆکی رێکخراوی قاعیده
ئاماده‌کار:زانکۆ سه‌ردار:دوای راگه‌یاندنی هه‌بوونی دەستی ده‌زگای دژه‌تیرۆر له دۆزینه‌وه‌ی ئوسامه بن لادن، مه‌ترسی تێکچونی باری ئاسایش زیاد ده‌کات و له‌وباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتارێک له لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده‌ى تابیعى شه‌خسى پێوه دیاره ئه‌وه‌نده لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشى نیشتمانه‌یه‌که‌ى له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه، (زیاتر…)
لە نوسینی مانیفیستی”چپ”تا تەرحی”یارمەتی”کردنی ئسیلامی سیاسی بۆ گەیشتن بە دەسەڵات لە کوردستاندا
ئارێس زارعی:کاک رەزا مستەفا سوڵتانی بە نوسێنی مەتڵەبی ” ئیسلامی سیاسی و سکولاریسم لە باشوری کوردستان” ویستویەتی لە گەڵ ئەوە کە ئینتخابێکی تازەی سیاسی و فکری دەکات، مێژوی خود ساخت و پڕ لە ئیبهام فورمولە بکات بۆ ئیسلامی سیاسی. ماوەیەک لەوەبەر “مانیسفیستی چەپی کوردستانی” داڕشت و بە وردی خوێندمەوە، قسەم هەبو بۆ گوتن ، بەڵام پێم وەرچەرخان و هەنگاوێکی باش بو لەم پەیوەندیەدا، لە لایەن کا رەزاوە!. (زیاتر…)
ئه مرۆ هه‌ینی ڕژێمی سوریا زیاتر له21خۆپێشاندانی کرده قوربانی
سه‌رچاوه کانی ئاژانس سوریا له وه ده که ن که ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ته‌قه‌یان له‌و که‌سـانه کردووه که خۆپـشـاندانیان له دژی حکومه‌ت کردوه وه له ڵاین هێزه ئه‌منییه‌كانى ئه و ووڵاته وه لایه‌نی که‌م 21 که‌س کوژراون.سه وچاوه کان ده ڵێن به شی زۆر کوژراوه کان له شاره کانی شاره‌كانى حه‌مس و مه‌عره‌ینن. (زیاتر…)
ھـــەواڵـــێکی گـــرنـــگ لـــەسەر بودجەی ھەرێمی کوردستان
له بوجەی ھەرێم تاله بانی٥٠٠ملیۆن دینار ده داته بناماڵەی صدام و بارزان تکریتی،وه بارزانیش٥٠٠ملیۆن ده داته چەن بنەماڵە و خێڵێک
له مێدیا کانه وه:دوای ئەوەی بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١١ ئاشکرا کرا دەرکەوتووە بەشێک لە بودجەی ھەرێم لەلایەن مام جەلالەوە دەدرێتە بناماڵەی صدام و بارزان تکریتی کە بڕەکەی ٥٠٠ ملیۆن دینارە,ھەروەھا ٥٠٠ ملیۆنی دیکەش لەلیەن سەرۆکی ھەرێمەوە دەدرێتە چەند بنەماڵە و خێڵێک لە کوردستان. (زیاتر…)
بۆ ده‌بێ وه‌كو تونس و میسر بین؟
بۆ وه‌ك باشووری سودان نه‌بین؟”.
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن:ئه‌م ووته‌یه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له دوای خوێناوی کردنی خۆپیشانده‌رانی ڕۆژی 17/02/2011 وه له چه‌ندین بۆنه‌دا ده‌ستی بۆ ورووژاندنی پرسی شێوازێکی وه‌ک باشوری سودان بردوه بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانیش هه‌مان ڕێچکه‌ی کاروانی ئه‌وان بگرێته به‌ر. له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له هه‌ر دوو حیزبی حاکم هه‌رده‌م پێداگیریان کردوه له سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی که کوردستان وه‌ک تونس و میسر و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که نیه که ئێستا ڕیزی ملیۆنی به‌ره‌ی ئازادیخواز دژی ده‌سه‌ڵاته شمولیه‌کانیان هاتونه‌ته مه‌یدان. (زیاتر…)
كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی دژی بەیاسایی كردنی سرودی(ئەی رەقیب)ن
سرودی ئەی رەقیب چەند وشەیەكی كوفری تێدایە،ئەوە سرودی نیشتمانی نییە
ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان فه‌تح وحه‌ماس،گرنگترین ڕووداوی ناوچه‌که
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فاتحی شێخ، سه‌رۆکی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی حیکمه‌تیست
ڕۆژی 4ی ئه‌م مانگه ڕێکه‌وتن نامه‌یه‌ک له‌نێوان ڕابه‌رانی هه‌ردوو ڕێکخراوی فه‌له‌ستینی، فه‌تح وحه‌ماسی ئیسلامی، له‌شاری قاهیره‌ی میسر، له‌مه‌راسیمێکدا، به‌ناوی “ڕێکه‌وتننامه‌ی نیشتمانی” ئیمزاکرا. له‌مه‌راسیمه‌که‌شدا هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه وموخابه‌راتی میسری ونوێنه‌رانێک له‌ڕێکخراوه فه‌له‌ستینیه‌کان وسه‌رۆکی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی ونوێنه‌ری بانکی مۆن، سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وهه‌ندێک له‌سه‌فیری وڵاتانی عه‌ره‌بی ووه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وچه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی فه‌له‌ستینی له‌ناوخۆ وله‌ئسرائیل، ئاماده‌ی بوون. (زیاتر…)
ئاخ دڵم تەقى حکومەت
کارزان کۆیى:دەکرێ لەسەرۆکەکان بپرسم ؟ کێن ئەوانەى کانى ئەم وڵاتە وشک دەکەن و نانى زارۆیانمان دەبڕن ، کێن ئەوانەى باڵى کۆترەکانمان دەقرتێنن و قاچى حکومەتەکەم شەل دەکەن و لەبەهاى خوێنى شەهیدان کەم دەکەنەوە ، ئەوانە ئەو بەرپرسە مشەخۆرانەن کەسەرتاپاى ڕاستیەکانیان بەکراسێکى ئاودامانى پڕ لەگومان داپۆشیوەو فرمێسکێکیان بۆ ئەم وڵاتە نەرشتوەو ناى ڕێژن ،بەقودرەتى ماستاو لەتەڕ دەخۆنو لە وشکیش پرخەى خەویان دێت ، کورد واتەنى دەڵێن (حەقى کفن بەئێمە بدرێ مردوو گۆر بەگۆرى ) دەسەرۆکەکان بۆ بێدەنگن ، دە ئێوەش بم بورن بەڵێ بم بورن گەنجان من نەوەى نوێ نیم … من خاوەن عەقلیەتى شاخ و حەفتا کانم . (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)