كونسوڵی ئێران به‌نهێنی سه‌ردانی حه‌ویجه ده‌كات
2011/05/25 at 5:00 PM لێدوانێک بنووسە
له مێدیاکانه وه> سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له هه‌ولێره‌وه ئاشكرایكرد كه كونسوڵی ئێرانی سه‌ردانی ناوچه‌كانی باشووری خۆرئاوای كه‌ركوكی كردووه‌و چاوی به سه‌رۆك هۆزو عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان كه‌وتووه.سه‌رچاوه‌كه روونیشی كرده‌وه كه كونسوڵی ئێرانی له هه‌ولێر به‌نهێنی سه‌ردانی قه‌زای حه‌ویجه‌ی كردووه و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان كردووه و گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به چۆنێتی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا له‌رووی وه‌به‌رهێنان و بواری كشتوكاڵه‌وه كردووه.
له به‌دواداچوونێكیدا بۆ راستاندنی هه‌واڵه‌كه، (هه‌واڵ) په‌یوه‌ندی كرد به كه‌سایه‌تیه‌كی عه‌ره‌بیی ئاماده‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌و كه‌سایه‌تیه عه‌ره‌بیه وتی “ئه‌و سه‌ردانانه كارێكی نامۆ نییه‌و زۆر سروشتیه، چونكه له ساڵانی 2006 و 2007 چه‌ندین وه‌فدی عه‌ره‌بی كه‌ركوك سه‌ردانی ئێرانیان كردووه‌و دوایین سه‌ردانی وه‌فدی عه‌ره‌بی كه‌ركوك بۆ سه‌فاره‌تی ئێرانی بوو له ئه‌نقه‌ره كه له‌رێگه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی توركمانی ناسراوه‌وه رێكخرا”.
پێگه ی هاولنیوز بڵاوی کرده وه که ئه‌و كه‌سایه‌تیه عه‌ره‌بیه باسی له‌وه‌شكرد كه “چه‌ندین كه‌سایه‌تی عه‌ره‌بی له تكریت بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ئێرانیه‌كان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه “.
له ماوه‌ی رابردوودا ئێران و توركیا هه‌وڵه‌كانی خۆیان خستۆگه‌ڕ بۆ به‌هێزكردنی هه‌ژموونی خۆیان له‌شاری كه‌ركوك و له‌و بواره‌دا ململانێیه‌كی سیاسی ئابووریان له نێواندا هه‌یه.
Entry filed under: Categori.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed