Archive for ئازار, 2010
50%ی بودجه‌ی حیزبه‌كان كه‌مده‌كرێته‌وه
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له سه‌دا 50 ی بودجه‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشان و حزبی سۆسیالیست و حزبی شیوعی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و یه‌كگرتووی ئیسلامیی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و چه‌ند حیزبێكی دیكه ده‌بڕن.له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به KNNی راگه‌یاند كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له سه‌دا 50 بودجه‌ی ئه‌م مانگه‌ی لێ بڕاوه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه بودجه‌ی ساڵی 2010 په‌سه‌ند نه‌كراوه. (زیاتر…)
مام. جه‌لال و د. به‌رهه‌م داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه گۆڤاری گوڵان داخات
مــێدیــاکــان:سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌نێو سه‌ركردایه‌تی پارتیه‌وه به ستانده‌ری ڕاگه‌یاند كه‌وا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان مام. جه‌لال و د. به‌رهه‌م زۆر به‌ڕه‌سمی داوایان له سه‌رۆكی هه‌رێم كردووه كه گۆڤاری گولان دابخات بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوان یه‌كێتی و پارتی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه. به‌پێی زانیاریه‌كان پارتی ئه‌و داوایه‌ی مام. جه‌لال و د. به‌رهه‌می ڕه‌تكردۆته‌وه ڕێنمایشی بۆ ئه‌ندامانی ڕاگه‌یاندن ناردووه كه گوڵان به‌رده‌وام ده‌بێت و له نووسینی ئه‌و جۆره وتارانه‌و ناشوه‌ستێت.
شه‌هرام ئه‌میری زانا ئه‌تۆمیه ونبوه‌كه‌ی ئێران به یارمه‌تی سی ئای ئه‌ی به‌ره‌و ئه‌مریكا هه‌لاَتوه
EXCLUSIVE: Iran Nuclear Scientist Defects to U.S. In CIA ‘Intelligence Coup’
اِی بی سی: يک دانشمند اتمی ایران به آمريکا پناهنده شده است
له به ر گرنگێ هه واڵه که به سێ زمان کوردی،فارسی و ئه نگلێسی دانراوه
له مــێدیــاکــان وه:كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مریكی رؤزي سێشه‌ممه بلاَوی كرده‌وه: شه‌هرام ئه‌میری كه زانایه‌كی پله به‌رزی ئه‌توۆمی ئێرانیه و هاوكاری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكی بووه رِای كرده‌وه بۆ ئه‌مریكا. جێی ئاماژه‌یه شه‌هرام ئه‌میری كه زانایه‌كی بواری فیزیای ئه‌تۆمی بوو له كاتی سه‌ردانی كردنی بۆ سعودیه به نیازی ئه‌نجام دانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج وون بوو، (زیاتر…)
كــوڕێــكی ئــه‌رشــه‌د زێــباری بــووه ئــه‌نــدامی پــه‌رله‌مانی عــێراق
وهاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زێباری له‌لایه‌ن قه‌زافییه‌وه وه‌ك نوێنه‌ری كورد بانگهێشتی لیبیا كرا
كوڕێكی ئه‌رشه‌د زێباری له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقییه‌ی ئه‌یاد عه‌للاوی له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زێباری له‌لایه‌ن قه‌زافییه‌وه وه‌ك نوێنه‌ری كورد بانگهێشتی لیبیا كرا. (زیاتر…)
پارتی پشتیوانی كابینه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ناكات په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له لیستی كوردستانی:
پێشنیار ده‌كه‌م حكومه‌ت ته‌سلیمی پارتی بكرێته‌وه و یه‌كێتی ببێته ئۆپۆزسیۆن
گۆران ئازاد، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: “له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامه یه‌كێتییه‌كانی نێو فراكسیۆنی كوردستانی كه 29 كورسیان هه‌یه، ناتوانین پشتگیری ته‌واوی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م بكه‌ن، پێشنیار ده‌كات له ئێستادا حكومه‌ت ته‌سلیمی پارتی بكرێته‌وه، یان هه‌ر هێزێكی دیكه كه بتوانێت حكومه‌ت پێك بهێنێت”. (زیاتر…)
25ی نۆڤه‌مبه‌ر چۆن کرا به ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان
25ی نۆڤه‌مبه‌ر چۆن کرا به ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان کورته چیرۆکی خوشکانی میراباڵ
ئاماده‌کردنی : هاوپشتی – کامه‌ران ئه‌حمه‌د:دۆمینیکان له ساڵه‌کانی 1930 – 1961 له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریانه‌ی جه‌نه‌راڵ ڕافائیل تروجیللۆدا( Rafael Trujillo ) به ده‌ست ئازاری برسیه‌تی و هه‌ژاری و له هه‌مان کاتدا راسیستانه ئه‌ناڵێنێت. له ساڵی 1937 نزیک به 15 تا 25 هه‌زار که‌س به‌و بیانووه‌ی پێستیان ڕه‌شه به فه‌رمانی رافائیل ئه‌کوژرێن ، (زیاتر…)
ئێران دژی بڕیارێكی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌وه‌ستێته‌وه
بیانیه پایانی نشست سران اتحادیه عرب دخالت آشکار در امور ایران است
PNA– ئێران بڕیارێكی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی، له‌مه‌ڕ سێ دوورگه كێشه له‌سه‌ره‌كانی كه‌نداوی ره‌تكرده‌وه. به گوێره‌ی هه‌واڵێكی (ئاژانسی میهر)ی ئێران گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران (رامین میهمانپه‌ره‌ست) گووتویه‌تی: “به‌یانی كۆتایی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه تیایدا باس له سێ دوورگه‌ی (تونبی بچووك، تونبی گه‌وره و ئه‌بومه‌سا)ی ئێرانی كراوه، ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری ناوخۆی ئێران”. (زیاتر…)
كه‌مپینی یه‌كرِیزی گه‌لی كوردستان
كوردستانیانی به‌رِیَز گروپی رِۆژنامه‌نوسانی بیَسنوری كوردستان وه‌ك گروپیَكی هه‌ڵقوڵاوی نیَو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردی و وه‌ك به‌شیَكی دانه‌براو له‌و گه‌له‌دا له‌م كاته هه‌ستیار و گرنگه‌دا، به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستن و یه‌كگرتنه‌وه‌ى ماڵی كوردستان له‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدادو هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی هه‌ویَركردنی ئه‌و گرژی و دۆخی پیَش و دوای هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن و ده‌ست پیَكردنی قۆناغیَكی نویَ له‌دوای راگه‌یاندنی كۆتایی ئه‌نجامی هه‌ڵبژارندنه‌كانی عیراق. (زیاتر…)
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆچی سووکایه‌تی به خه‌ڵکی کوردستان ئه‌کات؟
حه‌مه‌غفور:به‌پێچه‌وانه‌ی خه‌یاڵی خۆشی ڕابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، لۆژیکی ژیانی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌لوتفی خۆی ڕێگا نادات دیدگا‌و ئاراسته‌یه‌کی پۆپۆلیستی‌و خه‌ڵکگه‌راو هه‌ڕه‌مه‌کی، نه‌ک هه‌ر له‌کوردستان به‌ڵکه‌له‌هیچ جێگایه‌کی ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا، له‌ڕێی ئاوانتۆریزم‌و ئیراده‌گه‌ریه‌وه ڕێباز‌و قانونمه‌ندی په‌یوه‌ندیه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌هۆشمه‌ندی‌و خۆهوشیاری گشتی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌لاڕێدا ببا‌و ڕایه‌ڵ‌و پۆی پێکهاته‌ی چین‌و توێژه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌جۆراوجۆره‌کان، که‌به‌رهه‌م‌و به‌ره‌نجامی جێگا‌و ڕێگای واقعیانه‌ی خۆیانه‌له‌سیستمی به‌رهه‌مهێناندا، بسڕێته‌وه‌و هه‌موویان له‌ناو سه‌به‌ته‌یه‌ک له‌خه‌یاڵی پۆپۆلیستی‌و هه‌ڵپه‌و هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی ئانارشیستیانه‌دا کۆبکاته‌وه‌و بیانگۆڕێت بۆ سڤیلی بێئیراده‌و به‌چه‌شنی “به‌تریق” وێنایان لێ بکێشێت! (زیاتر…)
نێچیرڤان بارزانی:پـــارتـــی پـــێویـــستی بـــه چـــاكسازی و نــــــوێــــــبونــــه‌وه هــــــه‌یــــــه
سازدانی:سیروان ره‌شید
نێچیرڤان بارزانی (44) ساڵ، ئێستا ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی سه‌رپه‌رشتیكردنی پڕۆسه‌ی ریفۆرم‌و گۆڕانكارییه له‌ناو پارتیدا‌و ده‌یه‌وێت ستراكچه‌رو عه‌قڵی حیزبه‌كه‌ی بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ نێچیرڤان ئێجگار سه‌خته، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت “ئه‌و كه‌سه‌ی كه بیه‌وێت نوێبونه‌وه‌و گۆڕانكاری بكات، توشی ئاسته‌نگیش ده‌بێت، ئێمه به‌ته‌مای كوده‌تا نین، چاكسازی له‌ناو هه‌مو حیزبێكدا پێویسته”. (زیاتر…)
نێچیرڤان بارزانی:ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت بومایه،نه‌مده‌هێشت نانی خه‌ڵك ببڕدرێت
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی پێشوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگده‌یه‌نێت؛ نانبڕینی خه‌ڵك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی به‌لایه‌نێكی سیاسی داوه قابیلی قبوڵ نیه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌لای ئێمه‌وه زۆر جدییه و ئه‌مه كارێكی یه‌كجار زۆر ناڕه‌وایه، به‌تایبه‌تی نانبڕین‌و بڕینی قوتی رۆژانه‌ی ماڵ‌و منداڵ كه شتێكه نابێت له هه‌رێمی كوردستان روبدات‌و ده‌بێت حه‌قی ئه‌و نانبڕاوانه بدرێته‌وه. (زیاتر…)
بۆ رازى کردنی موقته‌دا سه‌درمالیكى دوو نوێنه‌رى خۆى ره‌وانه‌ى قوم له ئێران کرد
مــێدیــاکــان:سه‌رچاوه‌هه‌واڵه کان بڵاویان کرده وه که سه‌رۆكى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا دوو له‌گه‌وره به‌رپرسانى نێو لیسته‌كه‌ى رِه‌وانه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران كردووه بۆ ئه‌وه‌ى دانووستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌دردا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رازى بكه‌ن به‌پێكهێنانى حكومه‌تێكى ئیئتیلافى نیشتمانى.بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كى سیاسى و حكومه‌تى داهاتووى عێراق . (زیاتر…)
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوا له “لایه‌نه بیانییه‌كان”ی ناو عێراق ده‌كات ده‌ست له هه‌ڵبژاردن وه‌رنه‌ده‌ن
وته‌بێژی ره‌سمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له “لایه‌نه بیانییه‌كان”ی ناو عێراق كرد ده‌ست له هه‌ڵبژاردن وه‌رنه‌ده‌ن چونكه ده‌شێت كارێكی له‌و شێوه‌یه كاروانی دیموكراسی له‌و وڵاته لاوازبكات.به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ئێرنای ئێرانی، رامین مه‌همانبرست دوێنێ دووشه‌ممه رایگه‌یاندووه “ده‌شێت ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نه بیانییه‌كانی ناو عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێك یان گروپێكی دیاریكراو، (زیاتر…)
هاشمی: نه‌خشه‌ی عێراقێكی تایفی له تاران داده‌ڕێژرێته‌وه
مــێدیــاکــان:جێگری سه‌ركۆماری عێراق نیگه‌رانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دانوستاندنانه ده‌ربڕی كه له‌لایه‌ن چه‌ند قه‌واره‌یه‌كی سیاسی عێراقیه‌وه له ئێران و به‌نێوبژیوانی تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.تاریق هاشمی كه سه‌ركرده‌یه‌كی ئیئتیلافی عێراقیه‌ی ئه‌یاد عه‌للاوییه گوتی ده‌ستێَوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌كاروباری ناوه‌خۆی عێراق دیارده‌یه‌كی به‌رچاوه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێش مانگێك له‌لایه‌ن لایه‌نی سیاسی دیكه له وڵاتێكی دیكه‌ی دراوسێ به‌ڕێوه‌چوو. (زیاتر…)
کوژرانی کاسبکارێکی دیکه‌له‌پێناو نان،ته‌نیا له‌دوای نۆ ڕۆژ زه‌ماوه‌ند کردنی
مــێدیــاکــان بڵاویان کرده وه که به گوێره‌ی هێندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له وێنه‌ی هه‌واڵگری کوردستان، كاسبكارێک به ناوی سیروان ئه‌بولمحه‌ممه‌دی، رۆژی 13/11/1388 له كاتێكدا به ماشینه‌وه له شاری هه‌مه‌دانه‌وه بۆ سنه ده‌گه‌ڕایه‌وه، مه‌ئموورانی شمه‌كی قاچاخ پێشی پێ ده‌گرن‌و داوای باجی لێ ده‌كه‌ن، (زیاتر…)
له‌سه‌ر رِاپۆرته‌كه‌ى گولاَن,پارتى داوى لێبوردن ده‌كات
گۆڤارى گولاَن كه ئۆرگانى پ د ک ه،بۆ جارى دووه‌م هێرشى كرده سه‌ر یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و به‌رهه‌م ساڵحى وه‌ك كه‌سێكى شكستخواردو وه‌سفكرد
دواى ئه‌وه‌ى له ژماره 774 رِاپۆرتێك له سه‌ر كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم و خودى به‌رهه‌م ساڵح بلاَو كرایه‌وه رِاپۆرته‌كه بوه‌هۆى وه‌ستانى كۆبوه‌نه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه رِۆژانى دووشه‌مه ئه‌نجام ده‌رێت.گۆڤارى گولاَن كه ئۆرگانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ریده‌كات ، (زیاتر…)
پنج خوێندکار رازی کرماشان بانگێش کۆمیته‌ی چاودێریی کران
احــضارچــند تــن ازدانــشجويــان دانــشگاه رازى كــرمــانــشاه
ۆیـــراش نـــیوز:ئێران پرێس نیوز بلاوی کرده وه که چه‌ند که‌س له خوێندکارانی زانکۆی رازی کرماشان بانگێش کۆمیته‌ی ئه نزباتی کراون.وه هه ر وه ها مه ڵه په ر ناو براو ناوی گێراوه کانی زانکۆی رازی کرماشانی دڵا‌و کردوه ته وه که برێتین له :محه‌مه‌د ئیسماعیلی، ره‌وشه‌نه‌ک ئه‌میریان، نازه‌نین چه‌راخی، مه‌جید ئه‌نساری و مه‌هدیس میرقه‌وامی. (زیاتر…)
پــــارتــــی له ئــــه‌لعێراقیه نــــزیك ده‌بــــێته‌وه،یــــه‌كــــێتیش له شــــیعه‌كان
هه‌رچی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ(ئه‌لعێراقیه)بكات ماڵی كورد وێران ده‌كاته‌وه
مــێدیــاکــان:سه‌ركه‌وتنی لیستی ئه‌لعێراقیه زه‌نگێكی زۆر ترسناكه بۆ چاره‌نوسی هه‌رێم، چونكه له‌ناوه‌خۆدا زۆربه‌ی كوتله‌و تاقمه‌كانی دژ به كوردی تیا كۆبوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی جیه‌انی و ئیقلیمیش ئه‌و لیسته له‌لایه‌ن جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و پاره‌وپولی عه‌ره‌بی سعودی و پشتیوانی میسر و ئورده‌ن و فه‌تح به‌رپا بوه،ئامانجی بنچینه‌یشی گێڕانه‌وه‌ی عێراقه بۆ چوارچێوه‌ی عه‌ره‌بی ، ئینجا پشتیوانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئیسرائیلیش هه یه، (زیاتر…)
یــــــه‌كـــێتی هــــــۆشـــداری ده‌داتــــــه پــــــارتـــی
هه‌رهه‌ڵه‌یه‌ك له‌به‌رانبه‌ررێكه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌دا بكرێت هه‌ڵه‌یه‌كی كاریگه‌ر ده‌بێت و به‌ره‌نجامی خراپیشی لێده‌كه‌وێته‌وه”
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به نوچه‌ی راگه‌یاند، هه‌تا چوارساڵی داهاتوو، پارتی یه‌كێتی و ده‌بێت پابه‌ند بن به رێكه‌وتنی ستراتیژی و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌و باره‌وه بكرێت، به‌ره‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه.فه‌رید ئه‌سه سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتی “تا چوار ساڵی داهاتوو پابه‌ندین به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، تا ئه‌وكاته هیچ گۆڕانێك له‌م باره‌وه ناكرێت، (زیاتر…)
دوو بــــابــــه ت لــــه یــــاشــــــێــخــه وه
کــــووا ژمــــاره گــــه‌وره‌کــه‌ی گــۆڕانــمان، کــاک نــه‌وشــیروان؟
یاشێخ:که‌س ئاگای لێ نه‌بووبێت،ئه‌وه لایه‌نگرانی گۆڕان ئاگایان له‌ختابه‌که‌ی سه‌رۆکه‌که‌یان بوو مژده‌ی پێدان که چی به‌ڕێوه‌یه واته ووتی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه. دڵنیام گه‌ر هه‌موو لایه‌نگرانی گۆڕان نه‌بووبێت ئه‌وه زۆرینه‌یان ئاگایان لێبووه که به‌رێزیان کاک نه‌وشیروان له ختابه حه‌ماسه‌ت خوڵقێنه‌که‌یدا بۆئارام کردنه‌وه‌ی لایه‌نگره‌کانی مژده‌ی ئه‌وه‌ی دا که دلنیای کردن ژماره‌ی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنن له‌هه‌ڵبژاردندا. به‌ڵام واش نه‌بوو. (زیاتر…)
كــێشه‌ی ده‌ركــردنــی قــه‌ره‌جــه‌كــانــی ســلێمانــی
knn:ئه‌و قه‌ره‌جانه‌ی كه‌له‌نزیك شاری سلێمانی نیشته‌جێن به‌تایبه‌تی له گه‌ڕه‌كی چوارچرا ده‌بێت تاكۆتایی مانگی سێ ئه‌و شوێنه به‌جێبهێڵن قه‌ره‌جه‌كانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن چه‌ندین جار به‌ڵێنیان پێدراوه زه‌ویان بۆ دابین بكه‌ن ونوسراوی ڕه‌سمیان بۆ كراوه به‌لاَم حكومه‌ت پشتگوێی خستون بۆیه ئاماده‌نین ئه‌و شوێنه جێبهێڵن. قایمقامی قه‌زای مه‌ركه‌زی سلێمانی ئاماژه‌به‌وه‌ده‌دات كه‌زه‌ویان بۆدابین كراوه وده‌بێت (زیاتر…)
مــانگی6 لــه‌كــۆنگره‌ی‌یــه‌كــێتیدا ڕێــكه‌وتــنامــه‌ی ســتراتــیجی‌لــه‌گــه‌ڵ پــارتــی هــه‌ڵــده‌وه‌شــێنێته‌وه
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى:وا برِیاره له مانگى 6 دا یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كۆنگره ببه‌ستێتء زۆربه‌ى ئاماژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئه‌م كۆنگره‌یه كۆمه‌ڵێكى زۆر بابه‌تى یه‌كێتى له خۆ ئه‌گرێت.ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت له لێدوانێكى تایبه‌ته‌دا رِایگه‌یاند “یه‌كێتى سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه حه‌تمه‌ن له ناوه‌رِاستى ئه‌مساڵدا كۆنگره ببه‌ستێت، (زیاتر…)
لیسته عێراقییه‌كان له‌تاران گفتوگۆ له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكى نهێنى ده‌كه‌ن…
ئــه‌گه‌رى هــه‌ڵوه‌شــانــدنه‌وه‌ى لیــستى هــاوپــه‌یــمانى لــه‌ئــارادایــه
مــێدیــاکــان:گۆرِه‌پانى سیاسی عێراق گفتوگۆى چرِ به‌خۆوه ده‌بینێتء ئێران ده‌یه‌وێت دوو لیسته شیعه گه‌وره‌كه له‌گه‌ڵ كورد هاوپه‌یمانى پێكبهێنن و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لیستى هاوپه‌یمانى له‌ئارادایه.رۆژنامه‌ى حه‌یاتى له‌نده‌نى بڵاویكردءته‌وه، ئه‌یاد عه‌لاوى ئێواره‌ى دوێنێ ده‌ستیكردووه به گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ له نزیكترین كاتدا. (زیاتر…)
بۆچی ژنانی عێراق و کوردستان بۆیان نیه خۆیان ئازادانه داوای پاسپۆرتی عێراقی بکه‌ن؟
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن:له‌ژێر ناونیشانی (پاسپۆرت به‌ژنان نادرێت) وتارێک بوو له ئاماده‌کردنی به‌ڕێزێک به ناوی(شاناز عبدلڕحمان) ڕۆژنامه‌ی (ئاوێنه) بڵاوی کردبوه‌وه، ڕۆژی 24/03/2010 ئه‌و بابه‌ته‌م بینی له‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا و بووه جێگه‌ی سه‌رنجم. به‌ڵام ئیستا ئه‌و بابه‌ته له بری ئه‌وه‌ی بکرایه‌ته جێگای کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه ناڕازیه‌کانی ژنانی کۆمه‌ڵگای عیراق و کوردستان، به‌داخه‌وه له‌نێو ڕوبه‌ری سایته‌کدا لابراوه. به‌هۆکاری چ شتێکه ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رپرسانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه. (زیاتر…)
پارتی یه‌كه‌م، گۆڕان دووه‌م، یه‌كێتی سێهه‌م هێزی كوردستانن
ورده‌كاری ده‌نگی حیزب و قه‌واره‌كانی له پارێزگانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌یه خواره وه یه
KNA:له‌هه‌لبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق پارتی بووه یه‌كه‌م‌و گۆڕان دووه‌م‌و یه‌كێتی سێهه‌می هێزی كوردستان.له به‌دواداچونێكیدا بۆ ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه حیزب و قه‌واره سیاسیه‌كان له كوردستاندا به‌ده‌ستیان هێناوه له هه‌ڵبژارنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، كه رۆژی 7/3/2010 له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقدا ئه‌نجامدرا، (زیاتر…)
به‌ڕێز مام.جه‌لال له‌ماوه‌ی 72 سه‌عاتدا سێ جار ڕای خۆی گۆڕیوه
مه ڵپه رستانده‌ربلاوی کرده وه که،دوای ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا كرا به‌ڕێز مام. جه‌لال سێ جار ڕه‌یی خۆی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا گۆڕی. یه‌كه‌م جار مام. جه‌لال له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای كرد دووباره به‌ده‌نگه‌كاندا بچنه‌وه پاشان دوای لێدوانه‌كه‌ی عه‌لاوی كه ووتی نابێت ده‌نگه‌كان حیساب بكرێنه‌وه دووباره مام. جه‌لال ڕه‌یی خۆی گۆڕی ووتی چۆن ڕۆیشتووه با وابێت (زیاتر…)
نـــوری مــــــالـــكی:رازی نــــــیم بــــــه‌و ئــــــه‌نــــــجامــــــه
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئاماده نین ئاسانكاری به‌ده‌نگی خه‌ڵكی عێراق بكه‌ین. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق (نوری مالكی) رایگه‌یاند، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه بۆ گه‌لی عێراق، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌ڵگه‌كانمان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ساخته‌كاری له‌كاری كۆمسیۆن كراوه.سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌هه‌مبه‌ر پرسیارێك كه ئایا راتان چییه به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامه راگه‌یه‌ندراوه‌كان و ره‌زامه‌ندن له‌باره‌یه‌وه، مالكی گوتی: (زیاتر…)
نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له په‌رله‌مانی سوید و بردنه پێشه‌وه‌ی سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری وچاره‌نوسیان مافی په نابه ری سه رتاییترین مافی ئینسانه!
مافی په نابه ری مافی بی بند و مه رجی هه موئینسانیکه
کۆبونه‌وه‌و گفتووگۆکردن به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌ری هه‌رحه‌وت پارته په‌رله‌مانییه‌که له‌گه‌ڵ نزیک بونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردن وکێبه‌رکێ ی نێوان پارت وپه‌رله‌مانتاره‌کان بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات،وه‌له‌گرنگترین کێشه‌کان که‌تا ئێستا ڕۆژانه بۆته باسی سه‌رزاری کۆمه‌ڵگای سویدی وه‌به‌بێ بونی هیچ چاره‌سه‌رێک ماوه‌ته‌وه ئه‌ویش کێشه‌ی په‌نابه‌رانه، (زیاتر…)
شێوەكارێكى دانیماركى: كەركووك تەنیا لە سەردەمى گوڵ و كۆتردا دەبێتە شارێكى كوردستانى
دیمانە: زانیار محەمەد.سلێمانى 22 شوبات/فێبرایەر (ئاكانیوز)- ئەنیتا ئێسپاندەر شێوەكارێكى دانیماركییە و چەندان نیگارى بۆ كوردستان و كەركووك نەخشاندووە، ئاماژە بەوە دەدات لە ڕێگەى هونەرى شێوەكارییەوە دەیەوێ بوونی خۆی بسەلمێنێ، لەم دیمانەیەى ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)دا ئەنیتا ڕوونى دەكاتەوە هونەرى شێوەكارى ئەو پایانە تێك دەشكێنێت كە ڕاستیی ڕەهایان لەسەر ڕاوەستاوە، ئەوەش دەڵێت كە ئەمساڵ سەردانى هەرێمى كوردستان دەكات و پێشانگەیەكى شێوەكارى دەكاتەوە، لەبارەی كەركووكیشەوە دەڵێت “كەركووك تەنیا لە سەردەمى گوڵ و كۆتردا دەبێتە شارێكى كوردستانى”. (زیاتر…)
عه‌لاوی: رێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له لایه‌ن هاوپه‌یمانییه‌وه ده‌گرێن
له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی و سه‌درییه‌كان‌و ئه‌نجومه‌نی بالاَ گفتوگۆده‌كه‌ین‌و حه‌قمان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی یاساوه نییه
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه، براوی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی ئازار، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رلقولئه‌وسه‌ت، رایگه‌یاند كه رێزی كاندیدكردنی تاڵه‌بانی بۆ خولێكی نوێی سه‌ركۆمار له لایه‌ن لیستی هاوپیه‌مانییه‌وه ده‌گرن. (زیاتر…)
ئەڤین عەزیز تایبەتمەند لەبواری جێندەر و سێكس لەستۆكهۆڵم:ئەگەر كچ و كوڕ یەكیان خۆش‌ویست دەبێ رەدوو بكەون
مـن لام وانـــییە لـــەئــایـــنەكــانــدا یــەكــسانــی ژن و پــــیاو هــــەبــــێ
ئەڤین عەزیز:ناسراو بە (رێكپۆش) قەڵەمێكی فێمێنیستی كوردییە،ساڵانێكە لەستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید دادەنیشێت،هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لەبوارەكانی (جێندەر و سێكس) و تائێستا چەندین وتار و لێكۆڵینەوەیەكی لەو بارەیەوە بڵاوكردۆتەوە.جگە لەوەش دید و تێڕوانینەكانی لەمەڕ پرس و ئاریشەكانی ژنان لەكۆمەڵگای كوردستاندا جێی سەرنج و تێڕامانن و ئەو بەشێوەیەكی ورد و بێئەوەی هیچ سانسۆرێك بۆ خۆی دابنێت،بۆچوونەكانی دەردەبڕێت. (زیاتر…)
بڕیاری له سێداره‌دان به‌سه‌ر چوار كه‌س له بكوژانی (دوعا)دا سه‌پێنرا
دادگای بالای تاوانه‌کان له پارێزگای موسڵ سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر چوار كه‌س له بكوژانی دوعا، کچه یه‌زیدی سه‌پاند، که سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه کوژرا.سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له دادگای باڵای تاوانه‌كان له پارێزگای موسڵ، به ئاژانسی هه‌واڵی (ئاكا نیوز)ی راگه‌یاندوه: رۆژی (پێنجشه‌ممه)ی رابوردو دادگا بڕیاری به‌رایی له سێداره‌دانی به سه‌ر چوار كه‌س له تاوانبارانی كوشتنی (دوعا)دا سه‌پاندوه.سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: (زیاتر…)
كوردگه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ڵبژاردن بوو
كورد له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، گه‌وره‌ترین گورزی به‌ركه‌وت‌و به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی كورسییه‌كانی دابه‌زی.
له خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراقدا، له كۆی 275 كورسی، هه‌ردوو لیستی هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوو 58 كورسیان به‌ده‌ستهێنا، به‌لاَم له هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی ئازاردا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ 325 كورسیی به‌رزبوویه‌وه، (زیاتر…)
په‌یامنێر ئه‌نجامی كۆتایی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابرِاوه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه
كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان قاسم عه‌بودی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی له كه‌ركوك و پارێزگاكانی عێراق به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه راگه‌یاند.
هه‌ولێر
هاوپه‌یمانی كوردستان 10 كورسی.
لیستی گۆرِان 2.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی 1 كورسی.
یه‌كگرتووی ئیسلامی 1 كورسی.
دهۆك (زیاتر…)
ئێبی گه‌یشته هه‌ولێر
ژماره‌یه‌كی زۆری كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، ته‌نها له سنووری حاجی ئۆمه‌ران زیاتر له نۆ هه‌زار كه‌س گه‌یشتوونه‌ته كوردستان.
هونه‌ری:سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، كاتژمێر شه‌ش و نیوی ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ هه‌ینی، ئێبی گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی گه‌یشته هه‌ولێر.سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئێبی دڵخۆشی خۆی نیشان دا به‌و سه‌ردانه‌ی بۆ كوردستان كه لێره له وڵاتی خۆی نزیك كه‌وتۆته‌وه‌و هاونیشتمانییه‌كانی خۆی له نزیكه‌وه ده‌بینێت. (زیاتر…)
كۆمسیۆن ئه‌نجامه گشتییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئاشكرا كرد ناوی كاندیده براوه‌كان سبه‌ینێ ئاشكرا ده‌كرێت
ئاڵا له‌تیف:دوای ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی كاتژمێرێك ئاشكراكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دواكه‌وت، سه‌ره‌نجام كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامه گشتییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئاشكراكرد كه له7/3دا ئه‌نجامدرا.له‌سه‌ره‌تای ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌دا كه بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌به‌غدادی پایته‌ختی عێراق سازدرا بوو، (زیاتر…)
سه‌رۆك مام جه‌لال گه‌یشته تاران
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 26/3 به‌سه‌رۆكایه‌تی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق، وه‌فدێكی عیراقی گه‌یشته تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران و له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی میهراباد له‌لایه‌ن عه‌لی ئه‌كبه‌ر میحرابی وه‌زیری پیشه‌سازیی و كانزاكان پێشوازییان لێكرا.بڕیاره هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه نێچیرڤان بارزانی بگاته تاران و سبه‌ینێش سه‌رۆك كۆماری هه‌ریه‌ك له وڵاته‌كانی ئه‌فغانستان و توركمانستان و تاجیكستان و وه‌فدێكی ئازه‌ربایجان به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه بگه‌نه كۆماری ئیسلامی ئێران. (زیاتر…)
ته‌نیا له پارێزگه‌ی سنه نزیک به 15 هه‌زار چه‌کداری ده‌وڵه‌ت کوژراون
مــێدیــاکــان:به‌رپرسی رێکخراوی کوژراوه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران (بنیاد شهید) له پارێزگه‌ی سنه، رایده‌گه‌یه‌نێ که رێکخراوه‌که‌ی به‌ته‌مایه کتێبێک به چاپ بگه‌یه‌نێ که ئه‌و به “فه‌رهه‌نگنامه‌ی شه‌هیدان” به ناوی کردووه و ئاشکراشی کرد که له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی کۆماری ئیسلامییه‌وه تا ئێستا، ته‌نیا له سنووری پارێزگه‌که‌دا، 14757 که‌س له هێزه‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت کوژراون. (زیاتر…)
ئازاد بوونی کاتی په‌خشان عه‌زیزی
بــه‌نــدیـخانــه:به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له لایه‌ن هێندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵگری کوردی بڵاو کراوه‌ته‌وه، کچه تێکۆشه‌ری کورد په‌خشان عه‌زیزی، به بارمته‌ی 100 میلیۆن تمه‌ن به شێوه‌ی کاتی ئازاد بووه.کچه کوردی مه‌هابادی و خوێندکاری زانکۆی تاران ” په‌خشان عه‌زیزی” که ماوه‌ی چه‌ندین مانگه له زیندانی ئێڤینی تاران ده‌ستبه‌سه‌ره، (زیاتر…)
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردن، لیستی گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی عێراق له پله‌ی پێنجه‌مدایه
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردن و زانیارییه‌کانی تۆڕی شه‌مس، له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی مانگی ئاداری عێراقدا، لیستی گۆڕان له سه‌ر ئاستی عێراق له‌پله‌ی پێنجه‌مدایه.به‌پێی ئه‌نجامێكی ناره‌سمی كه تۆڕی شه‌مس له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له‌رێگه‌ی چاودێره‌كانیه‌وه ده‌ستی كه‌وتوه، له‌سه‌ر ئاستی عێراق لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی رێژه‌ی 23.28%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌و له پله‌ی یه‌كه‌مدایه، (زیاتر…)
بن لادن هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سێداره‌دانی ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات
سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تۆمه‌تبارانی سه‌ره‌كی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی 11ی سێبته‌مبه‌ر له‌سێداره بدات، ئه‌وا رێكخراوی قاعیده‌ش هه‌موو ئه‌و ئه‌مریكیانه له‌سێداره ده‌دات كه له‌داهاتوودا ده‌ستگیریان ده‌كات.له تۆارێكی “ده‌نگ”ی‌دا كه كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره بڵاویكرده‌وه، ئوسامه بن لادن سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد (زیاتر…)
نوێترین ته‌كنۆلۆجیای چه‌كی كڵاشینكۆف ئیسرائیل به‌كاری ده‌هێنێت
رۆژنامه‌ی(ماریفی) ئیسرائیلی باس له چه‌كێكی سه‌یر ده‌كات كه له نێوان سه‌ربازانی ئیسرائیلی‌دا به كاردێت بۆ هێرش كردنه سه‌ر هاولاتیانی فه‌له‌ستینی شایانی باسه ئه‌م چه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای(كورنرشۆت)ی فلۆریدا به‌رهه‌م هاتووه ئه‌م چه‌كه پێك هاتووه له دوو به‌ش به‌شی پێشه‌وه پێك هاتووه له كامێرایه‌كی ره‌نگاو ره‌نك به ستراوه‌ته‌وه به قه‌ناسێك وده‌مانچه‌یه‌ك كه ده‌توانرێت زوور به‌ئاسانی به هه‌موو لایه‌ك بجولێنرێت وبه‌شی دواوه‌ی ئه‌م چه‌كه‌ش پێك هاتووه له كۆگای ته‌قه‌مه‌نی و شاشه‌یه‌ك وه ئه‌م چه‌كه هێزی تایبه‌ت به‌كاریده‌هێنێت (زیاتر…)
عه‌للاوی:شــانــازی بــه‌دایــكه لــبنانــیه‌كــه‌م ده‌كــه‌م
عێراق وای لێهاتووه که رێزی ئه‌وانه زیاتر ده‌گیرێ كه به ره‌گه‌زنامه‌ی هیندی و ئه‌فغانی و پاكستانی و توركی و ئێرانیان هه‌یه
ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی عێراقیه شانازی به‌دایكه لبنانیه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ “خاڵوانم به‌رده‌وام له‌لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی لبنان بوون”. دووپاتیشی كرده‌وه دایكی پێش شووكردن ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی وه‌رگرتووه.عه‌للاوی زیاتر له‌باره‌ی بنه‌ماڵه‌ی دایكیه‌وه گوتی دوای ئه‌وه‌ی داگیركاری فه‌ره‌نسی له لبنان دوو خاڵیان له‌سێداره‌داوه، دایكی و پووره‌كانی به‌ره‌و عێراق هه‌ڵاتوون، له‌دوای دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی عێراقیش (1921) ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی وه‌رگرتووه. (زیاتر…)
له‌یلا فرۆهه‌ر گه‌یشته هه‌ولێرو سبه‌ی ئێبیش ده‌گات
هونه‌ری:PNA– هه‌ولێر- ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ، له‌یلا فرۆهه‌ر خانمه گۆرانیبێژی ناسراوی ئێرانی، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت.كاتژمێر چواری ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه، له‌یلا فرۆهه‌ر له رێكه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان، برِیاروایه سبه‌ی ئیبی گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی بگاته هه‌ولێر و رۆژی شه‌ممه 27 ئادار/ مارس ئاهه‌نگێك ساز ده‌كه‌ن.له‌یلا فرۆهه‌ر له كاتی گه‌یشتنی بۆ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان، دڵخۆشی خۆی نیشان دا بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی. (زیاتر…)
ئــــێران و شــــیعه پشــتیوانــــی لــــه مــــام جــــلال ده‌كــــه‌ن
ئــه‌مه‌ریكاو جــامیعه‌ی عــه‌ره‌بی ده‌یــانه‌وێت سـه‌رۆكێـكی عـه‌ره‌بـی بــێت
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی چاودێرانی باڵای توێژینه‌وه‌ی سیاسی ده‌ركه‌وتووه كه دوو ڕووكاری گه‌وره له عێراق به‌رپاده‌بێت, ئه‌مه‌ریكاو سوونه مه‌زهه‌به‌كان و جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و لیستی العراقیه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی و تاڕاده‌یه‌كیش ئیسرائیل ده‌یانه‌وێت عێراق سه‌رۆكێكی عه‌ره‌بی هه‌بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پشتیوانی له كاندیدێكی لیستی العراقییه ده‌كه‌ن. (زیاتر…)
حــه‌قی‌خــۆمــان داوه‌تــه ده‌ســت خــودا تــۆڵه‌مــان بــۆ بــكاتــه‌وه
كه‌ركوك:له‌لایه‌ن كوڕێك و دو خزمی به‌رپرسێكی پارتییه‌وه، ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر ژنێك و تۆمه‌تی تیرۆریستیش ده‌خرێته پاڵ مێرده‌كه‌ی
دو خزم و (ر) كوڕی عه‌قید (ج)، كه به‌رپرسێكی سه‌ربازی پارتیه له شاری كه‌ركوك، به جلی سه‌ربازیه‌وه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌كی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی و پاش ئه‌وه‌ی ده‌ست و قاچی ژنه‌كه‌ی ده‌به‌ستنه‌وه، ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه‌سه‌ر، دواتریش مێرده‌كه‌ی به تۆمه‌تی تیرۆست بون، ده‌ستگیر ده‌كه‌ن. (زیاتر…)
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه هاتوه، براده‌رانی گۆڕان له گرده‌كه بێنه خواره‌وه
سازدانی: سیروان ره‌شید
دیمانه:جه‌وهه‌ر نامیق سالم سیاسه‌تمه‌دار و سكرتێری پێشوی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، باوه‌ڕی وایه خوازیارانی گۆڕێن‌و گۆڕانكاری له‌ناو پارتیدا كه‌متر نییه له یه‌كێتی و ده‌ڵێت: كه گرفت‌و ناعه‌داله‌تی‌و قه‌یران هه‌بێت، گۆڕان مه‌تڵه‌به‌و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، به دوری نازانم كه ره‌وته‌كه له‌ناو پارتی زه‌ق‌و فراوانتر بێت.جه‌وهه‌رنامیق كه یه‌كه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات؛ (زیاتر…)
جــاده کــان ئــێران و کــوردســتان لــه نــه ورۆزدا،زۆرتــریــن قــوربــانــی لــه گــه ڵ خــۆی ده بــات
رووداوێ هــاتــووچــۆ لــه رێــگه‌ی نودشه- مه ریوان پــێنج قــوربــانــی و بــرێــنداری لــێه کــه وتــه وه
ۆیــــراش نـــیــوز:ئه مرۆ دووشه‌ممه له دوومین رۆژ نه ورۆزدا ، له رووداوێكی هاتووچۆدا له رێگه‌ی مه ریوان – نودشه یاسین حیدری له گه ڵ خانواده کێدا به ره و باشور کوردستان به ڕی که وتن وێستیان روژان نه ورۆزدا له باشور به سه ر به رن ،به ڵام به داخه وه به هوی وه رگێران ئۆتۆمبیله که یان،یاسین حیدری له گه ڵ کچه شه ش مانگانه کیدا گیانیان له‌ده‌ستدا،و هاوکات هارسه ره کی به ناۆ مه هین حیدری له گه ڵ یه کیک له کچه کان گوزراونه ته وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شار سنه. (زیاتر…)
تاڵه‌بانی بانگهێشت كرا بۆ ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئێران
سه‌ركۆماری عێراق له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئێرانه‌وه بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌چێته شاری شیرازی ئێران.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی میهر، رۆژی دووشه‌ممه له‌میانی سه‌ردانێكی (حوسێن كازمی قومی) باڵیۆزی ئێران بۆ شاری سلێمانی و چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵ (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماری عێراقدا، باڵیۆزی ئێران بانگێشتنامه‌یه‌كی پێشكه‌ش به جه‌لال تاڵه‌بانی كردووه بۆ به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی جه‌ژنی نه‌ورۆز له شاری شیراز. (زیاتر…)
بانگەوازخوازێكی سعودیایی داوای تێكدانی مه‌سجدولحه‌رام ده‌كات
PNA – بانگەوازخوازێكی سعوودیایی پشنیازیكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی تێكه‌ڵاوبوونی ژنان و ئافره‌تان له كاتی ته‌وافی كه‌عبه، (مسجد الحرام) تێكبدرێت. یوسف ئه‌حمه‌د له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌نالی ئاسمانی (بدایه) گوتوویه‌تی: “تێكه‌ڵاوبوونی ژن و پیاو له (مسجدالحرام) تێكه‌ڵبوونێكی حه‌رامه و بۆ ئه‌مه‌ش پشت به فتوای موفتی كۆچكردوو (عه‌بدولعه‌زیزی كوری باز) ده‌به‌ستم”. (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)