Archive for ته‌مموز, 2010
ئاگه‌داریه‌ك بۆ خوێنه‌ران و نوسه ران
بۆ ماوه‌یه‌ك ۆیــــراش نـــیوز له كاره ده‌وه‌ستیێت.ۆیــــــــراش نــــــیــوز هه وڵ ده دات به زوترێن کات بگه ڕیته وه به ڕ چاۆی خوێنه ڕان و نوسه رانێ هێژا.
دیاری ئه‌مریكا بۆ خه‌لكی عێراق،ئه و چه‌كه ژه‌هراوی به‌كار هێناوه كه كاریگه‌ری زۆری بۆ سه‌ر ژنان هه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا دانی به‌وه‌دانا كه ساڵی 2004 فسفۆری سپی له‌دژی شاری فه‌للوجه به‌كارهێناوه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆ ده‌ركه‌وتووه بارودۆخی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌یی ئه‌و شاره له بارودۆخی هێرۆشیمای دوای بۆردوومانكردنی به‌بۆمبی ئه‌تۆمی خراپتره.لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه رێژه‌ی مردنی منداڵان‌و زیادبوونی له‌دایكبوونی منداڵی شێواو و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌و لۆكیمیا له شاری فه‌للوجه، (زیاتر…)
فتواى ده‌ستبڕینم دەرکرا!
گەرمیانى حەمەى پوور:لەم هەرێمە، لەوەتەى کارى ڕۆژنامەگەرى و ڕاگەیاندن دەکرێت و بە تایبەتیش دواى دەرکەوتنى میدیا ئازاد لە کوردستان، هەر ڕۆژەو ڕووداوێکى چاوەڕوان نەکراو ڕوودەداو دەزگایەکى ڕاگەیاندن یان ڕۆژنامەنووسێک دەکەوێتە بەر پەلامارو سوکایەتى پێ کردن و هەڕەشەو لە کوشتنیش بێ بەش نەکراوین و بەشمان هەیە، بەڵام هەندێ جار شتی سەیر دەبینیت و دەبیستیت بەشێوەیەک نازانى چۆنى باسى بکەیت و گوزارشتى لێ بکەیت (زیاتر…)
داوا له‌لیژنه‌ی ئه‌منی په‌رله‌مان ده‌كه‌م به‌دواداچوونی زیاتر بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌رێم بكات
به‌رێوبه‌ری ئاسایشی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی داوای له‌لیژنه‌ی ئه‌منی په‌رله‌مانی كوردستان كرد به‌دواداچوونی زیاتر بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بكات.قادر حه‌مه جان له‌لێدوانێكیدا به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “یه‌كگرتنه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئارامی‌و ئاسایش‌و خه‌ڵكی كوردستاندایه”. (زیاتر…)
شۆڕشی ئێران بەرەو کوێ؟
ساڵی رابردوو بزووتنەوەیەکی مەزن ئێرانی گرتەوە و رژێمی ئیسلامیی بونیادگەراى قێزەونی لەبنەوەڕا لەرزان. گشت هەل و مەرجەکانی شۆڕشێکی سەرکەوتوو کە رژێم بڕوخێنێت لە ئارادا بوون. بەڵام ئەوەى ئامادە نەبوو، بەشدارى کاراى چینی کرێکار وەک هێزێکی رێکخراو، بوو، لەویش گرنگتر نائامادەیی رابەرایەتییەکی شۆڕشگێڕ بوو بۆ بزووتنەوەکە.ئێران بەرلەساڵێک چووە سەر رێگاى شۆڕش. شۆڕشێک وەک هەورەبروسکە لە ئاسمانێکی ساماڵەوە، هات. (زیاتر…)
ئەمڕۆ ڕابەرى یەکەمین خۆپیشاندانى دواى ڕووخانى بەعس ماڵئاواییى لێ‌کردین
زمناکۆ عزیز:ئەمڕۆ یەکێک لەڕابەرانى کۆمۆنیست و داکۆکیکارانى مافەکانى ژنان و مناڵان و بێخانەولانەکان، بۆیەکجارى و بەهۆى نەخۆشى شێرپەنجەوە ماڵئاوایى لێ‌کردین، ئەمڕۆ لەیلا محمد کەسایەتى ناسراوى ناو بزووتنەوەى کرێکارى و کۆمۆنیستى عێراق و یەکێک لە ڕابەرەمەیدانیەکانى بزووتنەوە جەماوەرییەکان و داکۆکیکارى سەرسەختى مافەکانى ژنان و ئاوارەکان لە وڵاتى ئوسترالیا و بەهۆى نەخۆشى شێرپەنجەوە ماڵئاواییى کرد. (زیاتر…)
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو كارگه‌یه‌كى پترۆكیمیاوى له‌كۆمارى ئیسلامى ژماره‌یه‌ك قوربانى لێده‌كه‌وێته‌وه
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو كارگه‌یه‌كى پترۆكیمیاوى له‌كۆمارى ئیسلامى ئێران رِوویداوه‌و له‌ئه‌نجامیشدا چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ته‌قوربانى.ئاژانسى ده‌نگ و باسى كۆمارى ئیسلامى ئێران باسى له‌وه‌كردووه، كه‌ته‌قینه‌وه‌كه له‌ناو كارگه‌یه‌كى پترۆكیمیاوى له‌دوورگه‌ى كراكى باشوورى ووڵاتدا رِوویداوه‌و به‌پێى ئاماره‌سه‌ره‌تاییه‌كانیش چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ژماره‌یه‌كى تریش برینداربوونه. (زیاتر…)
سه‌رۆكی ڕووسیا بۆته وته‌بێژی دوژمنه‌كانی ئێران
له وتارێكدا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هێرشێكی توندی كرده سه‌ر سه‌رۆكی ڕووسیا دیمیتری میدڤیدیڤ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و به وته بێژی دوژمنه‌كانی ئێران ناوی برد.نه‌ژاد له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا كه له كه‌ناڵێكی ئێرانیه‌وه له تارانی پایته‌خت ڕایگه‌یاند كه مێدڤێدیڤ له كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كونسوڵه‌كانی له وڵاتانی ده‌ره‌وه ڕایگه‌یاندوه تاران به نیازی دروست كردنی چه‌كی ئه‌تۆمه, (زیاتر…)
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری:به‌ده‌سكاری نه‌كراوی (75%)ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌نێردرێته ئێران
سازدانی: به‌هادین یوسف
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازیی‌و وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، له په‌رله‌مانی كوردستان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه: كه نه‌وتی خاو راسته‌وخۆ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئێران ده‌ڕوات‌و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌هێنێته‌وه له‌یه‌ك رۆژدا له سێ ده‌روازه‌ی نێوان هه‌رێم‌و ئێرانه‌وه زیاتر له (1000) تانكه‌ر نه‌وت رۆشتون‌و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانیش به به‌رپرسیار ده‌زانێت له یه‌ك دڵۆپ نه‌وت كه له هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت. (زیاتر…)
بارزانی‌و پارتی له‌به‌رهه‌م ساڵح توڕه‌ن
مه‌سعود بارزانی‌و پارتی گومانده‌كه‌ن به‌رهه‌م ساڵح زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی قاچاخچێتی نه‌وته‌وه به‌رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز دابێت، له‌وه‌ش توڕه‌ن كه‌ئاماژه‌ی به‌فرۆشتنی نه‌وت به‌ڕێگه‌ی قاچاخ له‌سنووره‌كانی هه‌رێمه‌وه داوه.سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمز له‌باره‌ی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌قاچاخ بۆ ئێران، پارتی نیگه‌رانكردووه، (زیاتر…)
فیلم:بێ رێزی کردن روحانێک شیعه به لوچ و سونه ی ئێران
سخنراني توهين آميز و دروغين “شيخ مهدي دانشمند” (يکي از فعالين دفتر رهبري در تهران) بر عليه سني ها و بلوچهاي ايران
عه‌لى خامه‌نێئى من جێگرى ئیمام مه‌هدیم وگوێرایه‌ڵیشم واجبه
مێدیاکان بڵاویان کرده وه که (عه‌لى خامه‌نێئى) رابه‌رى رۆحى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌لێدوانێكیدا كه‌بۆ یه‌كه‌م جاره‌ده‌یدات رایگه‌یاندووه،ئه‌و جێگرى ئیمام مه‌هدى چاوه‌رِوان كراوه‌و پێویستیشه‌له‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ئێران گوێرِایه‌ڵى ئه‌و بكه‌ن.وه دووپاتیشی ده‌کاته‌وه که گوێڕایه‌ڵی کردنی واجبه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌یشتۆته پله‌ی(ولی فقیه)هه‌رکه‌سیش بگاته ئه‌پله‌یه مه‌عصوم ده‌بێت. (زیاتر…)
تکایه با پێش به هه‌وڵه‌کانی (ی.ن.ک) بگرین دژ به کوردشمیدیا
بۆ/ گشت رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و ئازادیخووازان
نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له به‌ڕیتانیا، ماڵپه‌ڕی کوردشمیدیای داوه‌ته دادگا. هه‌زاران دۆلاری به‌خشیوه‌ته یه‌کێك له کۆمپانیا گه‌وره‌کانی پارێزه‌ریی له له‌نده‌ن بۆ دادگایکردنی سایته‌که. (زیاتر…)
نەوشیروان لە سەركردە و راگەیاندن و پەرلەمانتارانی بزووتنەوەكەی نیگەرانە
نیگەرانییەكانی نەوشیروان لە بزووتنەوەكەی پاساوێكە بۆ زیندوویی نیشــــانــــدانی یــــان دەبێتە هەنـــگاوێك بۆ رەخنە لە بزووتنەوەكەی
وەك لە راگەیاندنەكان دەردەكەوێت نەوشیروان مستەفا لە هەندێك سەركردە و پەرلەمانتار و دەزگاكانی راگەیاندنی كۆمپانیای وشە نیگەرانە، هەندێك لە چاودێرانی سیاسی نیشاندانی ئەو نیگەرانیە بە پاساوێك و سیناریۆییەكی سیاسی دەزانن، بۆ زیندوو نیشاندانی بزووتنەوەكەی، (زیاتر…)
ئـێـران عـێراقـێكی بـێهـێزی ده‌وێـت
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئێران له رێگه‌ی هه‌واڵگری و هه‌وڵی دیبلۆماسی گه‌وره‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ئامانجه‌كانی له عێراق بهێنێته‌دی.جیم جیفری كه وه‌ك باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌ستبه‌كار بووه له وته‌یه‌كدا بۆ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران عێراقێكی ده‌وێت له رووی سیاسییه‌وه بێهێز بێت و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كاریگه‌ری ئه‌مه‌ریكا كه‌مبكاته‌وه. (زیاتر…)
مه‌لا و پیاوه دینی یه‌کان،مانیفێستی کۆمۆنیست به‌ڵگه‌دار تر ده‌که‌ن!
ئامانج پیرۆت:مانیفێستی حزبی کۆمۆنیست، ئه‌و نامیلکه‌یه که له ساڵی 1848 دا له‌لایه‌ن مارکس و ئینگڵزه‌وه نوسراوه. نوسه‌رانی ئه‌م نامیلکه‌یه به‌ڕاده‌یه‌ک ناوه‌ڕۆکی مێژوو و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ته‌نانه‌ت چین و توێژه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری یان ناسیوه، که حوکم و پێشبینی یه‌کانیان به جیاوازی سه‌رده‌م و جوگرافیا و نه‌ته‌وه و دین و حزب و که‌سایه‌تی یه جیاوازه‌کان کاڵ نابنه‌وه. (زیاتر…)
مـــــه‌حـــــاڵه ژنـــــێك بـــــبێ بـــــه ئـــــه‌مـــــیری كـــــۆمه‌ڵی ئیسلامـــــی
عه‌لی باپیر: ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا له شاری هه‌ولێر، جه‌ختی كرده‌وه: خه‌یاڵه ئه‌گه‌ر ژنێك ببێت به ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی..ناوبراو وتیشی: كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كۆنگره‌دا چه‌ندین گۆڕانكاری ئه‌نجامدا‌و كۆتای بۆ ژنان دیاری كرد‌و یه‌ك ژن سه‌ركه‌وت بۆ سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ. (زیاتر…)
موقته‌دا سه‌در له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ هه‌ولێر کراوه
وێـــراش نـــیوز:له مێدیاکانه وه/سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ئەمەی بە هەنگاوێكی باش و پۆزەتیڤ لە نێوان ڕەوتی سەدر و هەرێمی كوردستاندا وەسف كرد، تا ئەگەر لە داهاتوویەكی نزیكیشدا حكوومەت دامەزرا، بتواندرێ هاوكاری لە نێوان هەردوو لادا هەبێت. دووپاتیشی كردەوە: “جەنابی (موقتەدا سەدر) ئەگەر بیەوێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، ئەوا وڵاتی خۆیەتی و بێگومان جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هەموو كەس، پێشوازی لێ دەكەن. (زیاتر…)
باڵوێزی نوێێ ئێران له ئێڕاق دامه‌زرێنه‌رانی سوپای قودسه بوو
حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر له ئێڕاق هاتووه ته دنیا.و ئه‌ندامێكی سوپای پاسدارانه و زمانی كوردی ده‌زانێ،کورده‌کان به جیایی‌خواز ده‌زانێ
سه‌رچاوه‌یه‌کی دیپلۆماتیک ئاشکرای ده‌کات که باڵوێزی نوێی ئێران له به‌غدا، له‌دایکبووی ئێڕاق، یه‌کێک له مۆره سه‌ره‌کییه‌کانی سوپای قودس، دامه‌زرێنه‌ری سوپای به‌در و به نه‌یارێکی سه‌رسه‌ختی کورده‌کانیش دێته ئه‌ژمار. رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی زمانی (ئه‌لرافیده‌ین)، (زیاتر…)
بڕیاردرا فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر ده‌ستگیربكرێت
فه‌ره‌یدون پێشتر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌ت بوه له ئیداره‌ی سلێمانی
له‌سه‌ر بڕیاری لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوی ئاگرتنی ئۆتێل سۆمای شاری سلێمانی ، ده‌بێت فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌ری ئوتێله‌كه ده‌ستگیربكرێت. (زیاتر…)
جوندوڵا هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات
PNA_كۆمه‌ڵه‌ی جوندوڵا سه‌رۆكی تازه‌یان ده‌ست نیشانكرد,له‌یه‌كه‌م وتاریدا سه‌رۆكه تازه‌كه هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات.عه‌بدول ڕه‌ئوف ڕیگی وته‌بێژی هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد‌و وتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی زاهیدان شایه‌تی ئه‌وه ده‌داتكه هێشتا جوندوڵا به هێزه‌و توانای هه‌یه.ڕاشیگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی زاهیدان دواین كرده‌وه نابێت ئه‌مجاره ڕوده‌كه‌ینه شارێكی دیكه بۆ ئه‌نجامدانی ته قینه‌وه, به‌رده‌وامیش ده‌بین ئه‌گه‌ر هاتو ئێران سوپاكه‌ی له بلوجستان پاشه‌كشێ پێنه‌كات.
ئــــــه م مــــــاســــــه مــــــوویــــــکێ تــــــێدایــــــه
ئەمریکا داوای لە په که که کرد،لە قەندیل جێگای بۆ موجاهیدینی خەڵق بکاتەوە
وێـــراش نـــیوز:له م رۆژانه دا مێدیا و رۆژنامه و مه ڵپه ره کانی باشووری کوردستان بڵاویان کردەوە ئه مریکا داوای له په که که ده کات که ڕیگا به موجاهدین بدات که باره گا له قه ندێل بکه نه وه.باشه خوو ئه مریکا فشاری بۆ سه ر حكومه‌تی عێراق و هه ریم کوردستان هێناوه، وه هارێکاری تورکیا ده کات بوو ده ڕکردنی په که که له بناری قه ندیل.باشه موجاهدین مه گه ر له راپه ڕینه مه زنه که ی سال ۹۱ چکاره بوو. کاتێک هێرشه کانی سه دام شکستێان هێنا بوو سه ر باشور، (زیاتر…)
سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا41كه‌س و 75دامه‌زراوه‌ی ئێرانی ده‌گرێته‌وه
دیبلۆماتكارانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایانگه‌یاند كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌فته‌ی داهاتو سزای زیاتر‌و سه‌ختتر ده‌خه‌نه‌سه‌رئێران.ئه‌م سزایانه‌ش 41كه‌س و زیاتر له75دامه‌زراوه‌ی ئێرانی ده‌گرێته‌وه,سزاكانییش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتیه له‌ڕێگه‌گرتن له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز له‌لایه‌ن كۆمپانیا ئه‌وروپیه‌كانه‌وه له ئێران هه‌روه‌ها چاودێری خستنه سه‌ر كه‌شتی و فڕۆكه ئێرانیه‌كان و ئاڵ‌و گۆڕكردنی پاره له بانكه‌كاندا, (زیاتر…)
ده‌بێت 15 رۆژی تر لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرابكرێن
ساڵیادی تیرۆركردنی سۆران مامه‌حه‌مه له سلێمانی به به‌ڕێوه‌چوو
سلێمانی:كه‌مپینی بێده‌نگ نابین له ساڵیادی تیرۆركردنی سۆران مامه‌حه‌مه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌رۆژنامه‌نووسان‌و رۆشنبیران ئاماده‌ی بوون مەراسیمێک ساز کرا له‌باخچه‌ی نالی له‌شاری سلێمانی.داواكرا پۆلیس‌و ئاسایشی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌كه‌ركوك، له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی رووداوه‌كه ئاشكرا بكه‌ن، (زیاتر…)
كاتیَك یاسا نه‌بوو كوشتنی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر شتیَكی ساده‌و ئاسایی ده‌بیَت
به‌داخه‌وه قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌ریَم ئه‌م جاره‌ش وه‌كو ساڵی پیَشوو هیوای تیا نه‌بوو، ته‌نها ئیدانه كردنیَك بوو.
عه‌مید سه‌رحه‌د به‌ریَوه‌به‌ری قه‌زاو و ناحیه‌كانی كه‌ركوك له دیمانه‌یه‌كدا بۆ رۆژنامه‌ی چه‌تر به‌م شیَوه‌یه باس له چۆنیه‌تی به‌رده‌وامی دۆسیه‌ى شه‌هیدسۆرانی مامه حه‌مه ده‌كات :دووباره‌پیَش هه‌موو شتیَك سه‌ره‌خۆشى له بنامه‌ڵه‌ی شه‌هیدی قه‌له‌م سۆرانی مامه حه‌مه و هه‌ڤال و دۆست و گۆڤاری لیڤین ده‌كه‌م، ئه‌و لیَژنه‌یی پیَشتر بۆ لیَكۆلینه‌وه‌ی مه‌له‌فی شه‌هید سۆران دانرا بوو، (زیاتر…)
نابیَت دۆسیه‌ى لیَكۆڵینه‌وه‌ى سۆران دابخریَت
ئیمرِۆ دووساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنی رِۆژنامه‌نووسی بویَر (سۆران محه‌مه‌د)ناسراو به‌سۆرانی مامه‌حمه‌تیَده‌په‌رِیَت. ئیَمه‌له‌كاتیَكدا به‌دڵته‌نگیه‌وه‌ئه‌م یاده‌ده‌كه‌ینه‌وه، داواكارین دۆسیه‌ى لیَكۆڵینه‌وه‌له‌چۆنیه‌تی تیرۆركردنی(سۆران مامه‌حمه)و به‌كراوه‌یی بمیَنیَته‌وه‌تا دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی و پیَداگری و، داواش ده‌كه‌ین به‌شیَوه‌یه‌كی ئاشكرا دادگایی بكرین بۆ ئه‌وه‌ی رِاستیه‌كان بۆ رِایگشتی ده‌ربكه‌ون. له‌م یاده‌ده‌ڵته‌زیَنه‌دا جاریَكیتر رِه‌خنه‌ی توند له‌باڵویَزو كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدادو كه‌ركوك ده‌گرین. (زیاتر…)
كڵێسایه‌كی ئه‌مه‌ریكی:رۆژی 11ی سێبتێمبه‌ر بكرێته رۆژی سووتاندنی قورئان
كڵێسایه‌كی ئه‌مه‌ریكی داوای كرد رۆژی 11ی سێبتێمبه‌ر بكرێته رۆژێكی جیهانی بۆ سووتاندنی قورئان، به‌ڵام ئه‌م داوایه له‌نێو ناوه‌ندێكی فره‌وانی مه‌سیحی‌و موسڵمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ره‌تكرایه‌وه.قه‌شه تێری جۆنز سه‌رپه‌رشتیاری كڵێسای یه‌مامه‌ی فلۆریداو نووسه‌ری كتێبی “ئیسلام له شه‌یتانه‌وه‌یه”، داوای له لایه‌نگران‌و پشتیوانانی خۆی كرد رووبه‌ڕووی شه‌ڕی ئیسلام ببنه‌وه‌و گوتوویه‌تی “قورئان خه‌ڵك به‌ره‌و دۆزه‌خ راكێش ده‌كات، بۆیه ده‌بێ بخرێته شوێنی خۆی كه ئاگره”. (زیاتر…)
داوای لابـــردنــــی عــــه‌لی خـــامــــنه‌یـــی ده‌کــــــــرێــــــــت
كێشه و ململانێی ناوخۆیی باڵه جیاجیاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامه و له كاتێكدا پێشتر مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد زیاتر ببوه ئامانجی ره‌خنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، له ئێستادا زیاتر روی ره‌خنه‌كان له عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیه.له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، موحسن كه‌دیوه‌ر توێژه‌ری ئایینی كه ئێستا به داوه‌تنامه‌یه‌ک مامۆستای زانكۆیه‌كی ویلایه‌تی كارۆلینای ئه‌مریكایه له نامه‌یه‌كی كراوه‌ی 60 لاپه‌ڕه‌ییدا بۆ هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێران داوای كردوه، ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان هه‌نگاوی جیدی هه‌ڵبگرێت بۆ لابردنی عه‌لی خامنه‌یی. (زیاتر…)
دامه‌زرێنه‌رو ڕێبه‌ری سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران كۆچی دوایی
سازمانی خه‌بات:دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، مامۆستا شێخ جه‌لاله‌دین حوسێنی دامه‌زرێنه‌رو ڕێبه‌ری سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران كۆچی دوایی كرد.كاتژمێر 3 دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، كه‌سایه‌تی ئاینی و نیشتیمانپه‌روه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (مامۆستا شێخ جه‌لاله‌دین حوسێنی) به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد.مامۆستا شێخ جه‌لاله‌دین حوسێنی له ساڵی 1927 له شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه (زیاتر…)
خواردنى چه‌ور بۆ ئافره‌تانى ته‌مه‌ندار كاریگه‌رى له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌یان هه‌یه
تـه‌نـدروسـتی:به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌تازه له‌باره‌ى لایه‌نه نێگه‌تیڤییه‌كانى چه‌ورى ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه كۆبوونه‌وه‌ى رِێژه‌یه‌كى زۆر له‌ماده چه‌ورییه‌كانله‌ناوچه‌ى ئه‌ژنۆكانى ئافره‌تان كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى بیركردنه‌وه.ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه‌له‌ووڵاتى به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه كه‌خواردنه چه‌ورییه‌كان كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستى ئافره‌تان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونى ته‌مه‌ن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ كاریگه‌رى خراپ بوون له‌سه‌ر بیركردنه‌وه. (زیاتر…)
قه‌ره‌یڵان:گه‌ر توركیا مافه سیاسی و كلتورییه‌كانمان له ئێستا زیاتر بێت،ئه‌وا ئاماده‌ین چه‌ك دابنێین
ده مانه‌وێت چه‌ك دابنێن، به‌ڵام توركیا ئاماده‌نییه،ئاگربه س دو لایه‌نه بكات
مورات قه‌ره‌یڵان:به‌رپرسی باڵای په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “بی بی سی“دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پارته‌كه‌ی ئاماده‌یه چه‌ك دابنێت‌و كۆتایی به‌و ململانێ خوێناوییه بێنێت.قه‌ره‌یڵان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه ده‌یانه‌وێت چه‌ك دابنێن، (زیاتر…)
ئــه‌نــده‌نوسییه‌كان تــا ئــێستا بــه هــه ڵــه رۆیــان لــه قــیبله کــردوه
تا ئێستا نوێژ یان به به ڵاش کردوه،چوون به جێا ئه وه ی روو له مه که بکه ن به هه ڵه له رِوویان له ئه‌فریقیا كردوه
وێـراش نـیوز:زانایانى ئه‌ندۆنۆسیا له‌فه‌توایه‌كدا داوایان له‌موسڵمانه‌كانى ووڵاته‌كه‌یان كرد رِووگه‌ى خۆیان له‌كاتى به‌جێهێنانى نوێژه‌كانیان رِوویان له‌ئه‌فریقیا كردبوو له‌جێگه‌ى مه‌ككه‌به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڵه بووه با بێگۆرن. (زیاتر…)
كۆنگره په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵ‌و به‌عسی ئاشكراكرد
موشیر گه‌ڵاڵی به‌رپرسی پێشوی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌وروپای كۆمه‌ڵی ئیسلامی راشكاوانه له‌كۆنگره‌كه دا وتویه‌تی:“ئێمه وه كو حیزب په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حیزبی به‌عسدا هه‌بووه”
له‌كۆنگره‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا، به‌رپرسی پێشوی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌وروپایان په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م حزبه‌و رژێمی به‌عسی ئاشكرا ده‌كات‌و ده‌ڵێت «ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌پێناوی حیزب‌دا بووه‌و نابێت شه‌رمی لێبكه‌ین». (زیاتر…)
هۆكاری سوتانی هۆتێله‌كه‌ی سلێمانی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه
ئه‌و ئاگره له‌ئه‌نجامی ده‌سڕێژی گوله‌وه كه‌وتووه‌ته‌وه
له‌داوی سوتانی ئوتیل (سۆما)ی له شاری سلێمانی،له‌ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه كه ته‌قه‌ی تێكه‌وتووه قاتی دووه‌می ئوتێله‌كه كه مۆبیلیات بوو چپسن بۆرده‌كه‌ی گڕده‌گرێت و پاشان به‌هۆی سوتانی خێرای ئه‌و قاته‌وه كه زۆربه‌ی پێكهاته‌كانی نایلۆن بوون زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌قاتی سێهه‌م و چواره‌م بوون كه ئوتێل (سۆما)یه و خه‌ڵكی بیانی و كوردی تێدابووه، (زیاتر…)
٣ موجاهیدی سه‌قزی له ئه‌فغانستان كوژران
له مــێدیــاکــانه وه:٣ لاوی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵه‌ی سه‌قزی كه منداڵی بنه‌ماڵه‌كانی: “گولستانی” و “بيگله‌ری” و “كه‌ريم پوور”ن و به مه‌به‌ستی جیهاد و شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئا‌مریكا، ماوه‌یه‌ك بوو شاری سه‌قزیان جێهێشتبوو و روویان له وڵاتی ئه‌فغانستان كردبوو كوژران.جێگه‌ی ئاماژه‌يه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م لاوه سه‌قزییانه ده‌یانهه‌وێ سه‌باره‌ت به‌م رووداوه سكاڵا و شكایه‌تی خۆیان له چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی ناوچه‌ی سه‌قز بكه‌ن كه پێشتر له مه‌وعیزه و خوتبه‌كانیاندا ئه‌م لاوانه‌یان هاندابوو (زیاتر…)
رۆژنامه‌ی رۆژنامه بڕی ئه‌و پاره‌یه ئاشكرا ده‌كات كه پارتی‌و یه‌كێتی له داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بۆ خۆیانی ده‌به‌ن
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی (رۆژنامه)دا بڵاوكراه‌وه‌ته‌وه، پارتی‌و یه‌كێتی، مانگانه زیاتر له (264) ملیۆن دۆلار له داهاتی نه‌وتی “قاچاخ” بۆخۆیان ده‌به‌ن، هه‌ر له‌و باره‌یه‌شه‌وه له‌پشتی د.به‌رهه‌مه‌وه، رونكردنه‌وه‌یه‌ك به‌ناوی حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.به‌پێی زانیارییه‌كان، داهاتی هه‌رسێ كێڵگه‌ی نه‌وتی (ته‌قته‌ق، كۆرمۆر، زاخۆ) كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی سه‌ر به پارتی‌و یه‌كێتییه‌وه ده‌فرۆشرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته ناو خه‌زێنه‌ی ساڵانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه. (زیاتر…)
مـــــــــــــیوانـــــــــــــدارێـــــــــــــتی” ئـــــــــــــاســـــــــــــایـــــــــــــش
بنار مسته‌فا:له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ هاوڕێم له کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌دا، ئاسایش که‌وته سه‌رمان و به‌ره‌و ئاسایش به‌ڕێیان کردین. بۆ هاوڕێیانم ئه‌م کاره‌ی ئاسایش وه‌ک ڕوتینی لێهاتووه‌و له ژمار نه‌ده‌هات، ئه‌مه بۆ چه‌نده‌مین جاره ده‌بنه “میوانی” ئاسایش.سه‌ره‌تا بۆم جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، که له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه ئاماده‌باشیان هه‌یه ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیرمان بکه‌ن، به‌ڵام کاتێک مه‌لا له مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه فتوا ده‌دات، له‌سه‌ر کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئیعترافات ده‌کرێت، ڕۆژنامه‌نووس ده‌ڕفێندرێت و تیرۆر ده‌کرێت، تاوانباران به پێی خۆیان ده‌سووڕێنه‌وه‌و ئازادن. (زیاتر…)
D.6 ئــــایــــا ئــــه‌نــــارکــیسته‌کــان دژی نــــاسـێۆنالــیزمــن؟
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
به‌ڵێ، هه‌ردوو ئه‌نارکیستی به‌ریتانیایی ستیوارت کریستی Stuart Christei و ئه‌لبێرت مێلتزه‌ر Albert Meltzer خستویانه‌ته ڕوو و وتویانه : “ناکرێت. له هه‌مان کاتدا، ناسێۆنالیست بیت و ئه‌نارکیستیش بیت، چونکه نه‌ته‌وه‌په‌رستی پێویستی بوونی ده‌وڵه‌تێک ده‌سه‌پێنێت.”[The Floodgates of Anarchy .P.59fn] (زیاتر…)
(رەزا سەقایی) گۆرانیبێژی ناوداری لوڕستان کۆچی دوایی کرد
رەزا بە گۆرانی “دایە دایە وەختی جەنگە” ناوبانگێکی زۆری لە ئێران و کوردستان
ئەو هونەرمەندە کە بە گۆرانی “دایە دایە وەختی جەنگە” ناوبانگێکی زۆری لە ئێران و کوردستان پەیداکردبوو سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد. (زیاتر…)
جه‌ریمه ی 74 زه‌ربه شه‌للاق وه 2 رۆژ تا 2 مانگ زیندان بۆ ئه و که سانه ی که حیجاب رعایت ناکه ن
74 زه‌ربه شه‌للاق بۆ ئه و ژنانه ی له حیجابی ئیسلامی ناپارێزن
کومار ئێسلامی ئێران ده لێت ئه و کچ و ژنانه ی که حیجابی ئیسلامی‌رچاو ناكه‌نجاره نوسێان وه ک پشتێ ئه م ژنه ی لێدیت
عومەر كلۆل، سكرتێری كـــــەرانی كــــوردستان: 33 ســــــاڵە كەرم و تـــــا ئێسـتـا تەنەكە جۆیەك خەڵات نەكراوم
نێرەكەر هیچ كـــات غەدری لە ماكەر نەكردووە و خۆی دەكات بە قوربانی
عومەر حوسێن قادر، ناسراو بە (عومەر كلۆلی گەرمیان) سكرتێری كەرانی كوردستان، لەوەسفی خۆیدا دەڵێت “خاوەن خێزانم و 5 جاش نێرەكەر و 2 ماكەرم هەیە، واتا 5 كوڕ و 2 كچ، لەدایكبووی ساڵی 1952ی شاری كفریم، بەڵام 33 ساڵە لەكەلار دەژیم، چونكە لەكفری لەسەر كەرایەتی گیرام، (زیاتر…)
هه‌ورامیه‌كان له‌كۆمه‌ڵ كرانه ده‌ره‌وه
دوای هه‌ڵبژاردنی 31ئه‌ندام ،بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ،له‌و ڕێژه‌یه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سنووری هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوورو هه‌ولێرو سلێمانی و ڕانیه‌و گه‌رمیانه‌و ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان هیچ كه‌سێكی بۆ سه‌ركردایه‌تی ده‌رنه‌چوو.
له كۆنگره‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ورامیه‌كان كرانه ده‌ره‌وه‌و ته‌نها ئه‌ندامێكیان پۆستی سه‌ركردایه‌تی وه‌رنه‌گرت. (زیاتر…)
تاڵیبان 23 گیراوى خۆى له‌به‌ندیخانه‌یه‌كدا ئازاد ده‌كات
به‌رپرسانى ئه‌فغانى رایانگه‌یاندووه، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرِۆ چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان په‌لامارى ناوچه‌یه‌كى ووڵاتیانداوه‌و له‌ئه‌نجامدا به‌ندیخانه‌یه‌كیان شكاندووه‌و 23 گیراویان ئازاد كردووه.(موحه‌مه‌د یونس ره‌سولى) پارێزگارى هه‌رێمى فه‌راهى خۆرئاواى پاكستان به‌سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى راگه‌یاندووه، (زیاتر…)
شه‌رمه‌زاریه تاوانباران حوکمی کوردستان ده‌که‌ن!
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر په‌لاماره چه‌کدارییه‌که‌ی 14.7.2000ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی بۆ سه‌ر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
ئۆکتۆبه‌ر: هاوڕێ عوسمان، له‌م ڕۆژانه‌دا 10 ساڵ به‌سه‌ر په‌لاماری چه‌کداری سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی تێده‌په‌ڕێت، به‌م بۆنه‌وه مه‌کته‌بی سیاسی حزب به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکردۆته‌وه. زه‌ڕوره‌تی ئه‌م به‌یانه‌و هێنانه پێشه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی ئه‌م ڕۆژه له ئێستادا چییه‌و چ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌یه؟ (زیاتر…)
ئه عدامی 5 كەس لە بەندیخانەی ئورمێ
اعدام پنج نفر در زندان مرکزی ارومیه
وێـــراش نـــیوز:سەرلە بەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 24 ی پووشپەڕ 5 كەس لە حەساری بەندیخانەی ئورمێ لە سێدارە دراون.بەپێی هەواڵی “رهاناا” ناوی ئیعدام كراوەكان بریتین لە: فەیسەڵ ساعدی، كەرەم عەزیزی، ئومید نوورانی، رەحمان رندی، عەلی ساربان. (زیاتر…)
له‌سێداره‌دان تاوان و تاوانکاران نه‌ك که‌متر ناکا به‌ڵکه پتریان ده‌کا.
سازدانی<هیوا ئه‌حمه‌د
دارا ئه‌حمه‌د: پرسیاره‌کانت وه‌ک بابه‌ته‌کی درێژدادڕ خۆ ده‌نوێنن و هه‌ر به‌خۆشت به‌رسڤی زۆریانت خستیته روو، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌من گه‌لله‌ک به پارێز به‌رسڤتان بده‌مه‌وه.با سه‌ری خۆمان به رژێمی به‌عسی رووخا‌و نه‌ێشینین و باشتره وه‌کی رژێمی ئێران و هه‌ر رژێمێکی تری چه‌وسێنه‌ر و زۆرداری لای خۆمان به (رژێمی سێداره) ناوزه‌دی بکه‌ین و له رێزی رژێمه دڕنده‌کانی جیهان ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین و ئیدی ئه‌و لاپه‌ڕه وه‌رگێڕین. (زیاتر…)
هه‌ر پێشێلكارییه‌ك به‌رانبه‌ر به‌ژن بكرێت،ده‌سه‌لاَتی سیاسی‌و یاسایی لێی به‌رپرسیاره
هه‌ڵاڵه رافع، به‌رپرسی إێكخراوی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان و شێڵته‌ری نی‌نا له‌وڵاتی سوید بۆ هاوڵاتی
رێكخراوی داكۆكیكردنی ژنان له‌وڵاتی سوید ماوه‌ی 16ساڵه له‌و وڵاته دامه‌زراوه، به‌رپرسی رێكخراوه‌كه باس له كاری رێكخراوه‌كه‌یان‌و ئه‌و كه‌یسانه ده‌كات كه‌سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، هاوكات پێشیوایه، له كوردستان كه‌موكورتی له‌سیستمی سیاسی‌و یاساییدا هه‌یه‌و له‌ناو حیزبه‌كوردییه‌كاندا رێگری له چونه پێشه‌وه‌ی ژنان له مه‌سه‌له سیاسییه‌كاندا ده‌كرێت. (زیاتر…)
كۆتای ژنان له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا
هه‌موو مرۆڤێكی رۆشنبیر، پێیخۆشه ژنان رۆڵی خۆیان هه‌بێت له كۆمه‌ڵگادا‌و به‌تواناو لێهاتوویی خۆیان، بێنه مه‌یدان‌و شوێنپێ‌و په‌نجه‌یه‌یان له هه‌موو چه‌مكه‌كه‌كانی ژیانی رۆژانه‌دا هه‌بێت. له ولاَتانی جیهانی سێهه‌مدا، بوونی ژنان له هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌یه‌كی روونه، به‌كرانه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌روی دنیای دیموكراتی‌و هه‌نگاوێكی باشه به‌ره‌و مه‌ده‌نیكردنی كۆمه‌ڵگا، به‌لاَم ناكرێت هاتنه مه‌یدانی ژنان، له‌سه‌ر حیسابی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر واته پیاوان بێت.
له‌م قۆناغه گوازراوه‌ی (المرحله الانتقالیه) كۆمه‌ڵگای عێراق به‌گشتی‌و كوردستان به تایبه‌ت، زۆرن ئه‌و ژنانه‌ی باوه‌ڕیان وایه، ئه‌وان هیچ جیاوازییان له‌گه‌ڵ پیاواندا نییه‌و هه‌ندێك جار خۆیان به تواناتر له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، (زیاتر…)
بۆشاییه‌کی فراوان له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی
بنار مسته‌فا:که‌م جێگه هه‌یه له جیهاندا که بۆشایی نێوان خه‌ڵکه‌که‌یی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هێنده‌ی کوردستان فراوانبێت. ئه‌م بۆشاییه به ڕۆشنی و ساده‌ی له جێگه جیاوازه‌کانی کوردستاندا ده‌بینرێت. هه‌لومه‌رجی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان ته‌واو جیاوازه له هه‌لومه‌رجی ده‌سه‌ڵاتداران. هه‌روه‌ها خواست و کێشه‌و گرفت و داخوازی خه‌ڵکی کوردستان، هیچی له‌گه‌ڵ خواست و هه‌وڵی ده‌سه‌ڵاتداران نایه‌ته‌وه. (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)