ئــــــاگــــــاداریــــــه ک لــــــه وێـــــــــراش نـــــــــیوزه وه
خوێنه ران و نوسه رانی هێژا،ئاگادار ده که ێنه وه،بۆ ماوه یه کی کاتی ستافی وێـــراش نـــیوز له کار ده وه ستێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا”تێپه‌ڕبونی كات له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نیه”
یه‌كێتى وپارتى دووساڵه ئیعلانى شه‌ریان به‌رامبه‌ر به‌گۆران و دولایه‌نه‌كه‌ى تری ئۆپۆزسیۆن رِاگه‌یاندوه
نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كات ده‌كوژن و ده‌بوایه پێش روداوه‌كان بكه‌وتنایه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا، ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه كه چاكسازیی ریشه‌یی به ته‌نها خواستی ئۆپۆزسیۆن نیه به‌ڵكو خواستی ده‌سه‌ڵاتیشه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌م جۆره‌ی ئێستا لاساری و كه‌له‌ره‌قی و پێداگری بكات له‌وه‌ی كه هیچ چاكسازییه‌كی ریشه‌یی نه‌كه‌ن، ئه‌وا بێگومان خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر و گه‌وره‌تریش روبداته‌وه. (زیاتر…)
پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان رەخنە لە رێبەرییەکەیان دەگرن
له مێدیاکانه وه:رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە، ٢٢و ٢٣ی پووشپەڕ کۆبوونەوەیەکی بەرین لە لایەن رێبەریی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە بۆ کادیر و پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە لە بنکەی سەرەکی حیزبەکە لە باشووری کوردستان پێکهات. لەو کۆبوونەوەیەدا ئەندامانی ئاشکرای ئەو رێکخراوە بە توندی رێبەری و سیاسەت و هەڵسوکەوتەکانی حیزبەکەیان دایە بەر رەخنە. ئەم سمینارە دوو رۆژی خایاند و تێیدا باس لە کێشەو گرفتەکانی تەشکیلات کراو (زیاتر…)
رۆژنامه‌نوس و چالاكوان ده‌ستخۆشی له كونسوڵی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن
داوا له ئه‌مریكاو به‌ریتانیا ده‌كرێت وه‌ك فه‌ره‌نسا هه‌ڵوێست ده‌رببڕن
ده‌قی به‌یاننامه‌که به‌خوێننه‌وه:
به پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك حكومه‌تی ئێران داوای چه‌كداماڵینی كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات ده‌كات
به پێی ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه كه له‌م دوایانه‌دا بلاوبۆته‌وه حكومه‌تی ئێران له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی كۆمه‌له‌و دیموكرات هاوكات داواشیكردووه ئه‌و چه‌كانه‌شی كه هه‌یانه لێیان وه‌ربگیرێته‌وه‌و له مه‌قه‌ره‌كانیان پاسه‌وانیان بۆ دابینرێن و بخرێنه ژێر چاودێری ورده‌وه. (زیاتر…)
سه‌نگاوی سه‌فه‌ری وڵاتی سویدی لێ قه‌ده‌غه‌ده‌كریَت
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیَتی تیشتمانی كوردستان به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران سه‌فه‌ری بۆ وڵاتی سوید لێ قه‌ده‌غه ده‌كریَت.به‌پیَی زانیارییه‌كانی سه‌نته‌ری كوردی بۆ شرۆڤه‌ی هه‌وال و زانیاری دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆمه‌ڵیَك دۆكیۆمیَنتی سه‌باره‌ت به كوشتنی خۆپیشانده‌ران خسته به‌رده‌م حكومه‌تی سوید، (زیاتر…)
ده‌ست له سه‌رکوتکردنی جه‌ماوه‌ری ناڕازی هه‌ڵگرن!
دکۆمیته‌ی سلێمانی:وای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک گه‌نج له ژێر ناوی خۆپیشاندانی خۆڕسکدا له ڕێی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک و دواتریش هه‌ندێ بڵاوکراوه‌کانه‌وه ڕایانگه‌یاند که 15.7 خۆپیشاندان ئه‌که‌ن له مه‌یدانه‌کانی ئازادی، ئه‌مڕۆ له سه‌رای ئازادی شاری سلێمانی گه‌نجان و هاووڵاتیانێکی زۆر کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی خۆپیشاندان. به‌ڵام هه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزێکی زۆر له ئاسایش و پۆلیس و هێزی چالاکیه مه‌ده‌نیه‌کان له ناوشاردا بڵاوه‌یان پێکرا به مه‌به‌ستی ترساندن و هێرش کردن و سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران. (زیاتر…)
چـــاکســـازی فــریـــودانێــکی بــۆرژوازیــانـــه‌ی کـرێـــکارانـــه.
مارکسیزم وچاکسازی(ڕیفۆرمیزم)
نوسینی لێنین:مارکسیسته‌کان به‌پێچه‌وانه‌ی ئانارشیسته‌کانه‌وه، خه‌بات بۆ چاکسازی، یانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که‌به‌بێ ڕوخاندنی ده‌سه‌لاتدارێتی چینه‌سه‌رده‌سته‌کان، هه‌لومه‌رجی ژیانی زه‌حمه‌تکێشان به‌ره‌و باشبوون به‌رێت،به‌ڕه‌سمی ده‌ناسێنن. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕیفۆرمیستانه‌دا(1)، که‌ئامانج وچالاکیه‌کانی چینی کرێکار، به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌و خۆ وناڕاسته‌و خۆ، له‌چوارچێوه‌ی چاکسازیدا سنوردار ده‌که‌نه‌وه، ده‌ست بۆ لێبڕاوانه‌ترین شێوه‌ی‌خه‌بات ده‌به‌ن. (زیاتر…)
له‌خۆپێشاندانه گه‌وره‌كه‌ى دوێنێى سوریا 32 كه‌س كوژراون
ته‌نها دوێنی له‌ناوچه‌کانی سه‌ر به دیمه‌شقی پایته‌خت 23 که س کوژراون
ئازانسه کانی هه واڵ بڵاویان کرده وه که له هه ێنی دوێنێدا خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌دژی ده‌سه‌ڵات له‌ژێر دروشمی هه‌ینی ده‌ستگیركراوانی ئازادی‌د،ا زۆربه‌ی شار‌و ناوچه‌کانی سوریای گرته‌وه و به‌وته‌ی چالاکوانانی خۆپیشاندانه‌کان، نزیکه‌ی ملیۆنێک که‌س به‌شدارییان تێدا کردوه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین رێژه‌ی به‌شداریی هاوڵاتیانه، (زیاتر…)
خــــۆپیشاندان و کــــۆبونەوەی جــــەماوەری بــــەردەوام پــــێدەدەیــــن
خۆرسک:هەموو لایەک ئاگادار دەکەین دوای ڕوداوەکانی ئەمرۆو ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەران ، خۆپیشاندان و کۆبونەوەی جەماوەری درێژە پێدەدەین بۆیە داواکارین لە سەرجەمی هاوڵاتیان سبەینێ شەممە بەرواری ١٦-٧-٢٠١١ کاتژمێر ٥:٠٠ لە مەیدانەکانی ئازادی بەردەوام بن لە چالاکی و تەنها بە وەستانیان لە مەیدانەکان بەسە بۆ سوربونیان لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان.داواکارین بە زوترین کات سەرجەم گیراوەکان ئازاد بکرێن بی هیچ لیکۆلینەوەو درست کردنی کەیسیک بۆیان. (زیاتر…)
وتوێژی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات،ئــــاسنــــی ســــارد كــــوتــــانــــه
به درێژایی مێژو‌وی دروستبوونی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ناكۆكیی نێوان تاك و تاك خێزان و خێزان تیره و تیره، خێڵ و خێل نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه وڵات و وڵات یان دوو گه‌لی ناو یه‌ك وڵات هه‌بووه، زۆربه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر پاوانخوازیی و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات بووه دواتر ئه‌م كێشمه‌كێش و ناته‌باییه سه‌رده‌كێشێ بۆ جیاوازیی بیر‌وڕاو شێوازی حوكم و ده‌رئه‌نجام چه‌وسانه‌وه‌ی تاقمێك له‌لایه‌ن تاقمێكی دی و دواتر دروستبوونی رێكخراو و حیزب بۆ داكۆكی له مافی زوڵملێكراوان، ئه‌م ناكۆكییانه به دوو رێگا كۆتاییان هاتووه، دیالۆگ یان هێز. (زیاتر…)
هیچ لایه‌نێکی ئۆپۆزسیۆن،به‌فه‌رمی،به‌شداری خۆپیشاندان نــــــاکــــــه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو کۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه به پێنوسه‌کانی ڕاگه‌یاند” ئێمه، وه‌کو کۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌فه‌رمی، به‌شداری له خۆپیشانداندا ناکه‌ین و هیچ بڕیارێکمان له‌باره‌ی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌وه نه‌داوه. ئه‌گه‌ر شتێکی واش هه‌بێت، ئه‌وا سێقۆڵی بڕیاری لێ ده‌ده‌ین”.سه‌رچاوه‌یه‌کی تریش له‌ناو یه‌کگرتوو، سه‌باره‌ت به‌هه‌مان پرسی به‌شداریکردن له خۆپیشانداندا، به‌فه‌رمی، وتی” تاکو ئێستا هیچ بڕیارێکی فه‌رمیمان نه‌داوه (زیاتر…)
بۆ رێگرتن له‌خۆپیشاندان،هێزه‌کانی ئاسایش نزیکه‌ی 40 که‌س ده‌ستگیر کردوه
له مێدیاکانه وه:به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان، راوه‌دونان و ده‌ستگیرکردنی گه‌نجان له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه به‌رده‌وامه.له‌وباره‌یه‌وه په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین، له‌گه‌ڵ قه‌ره‌باڵغبونی سه‌رای ئازادی سلێمانی، له‌هه‌مان کاتدا له‌لایه‌ن ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه راوه‌دونان و ده‌ستگیرکردنی گه‌نجان و چالاکوانان به‌رده‌وامه و تائێستا، نزیکه‌ی 40 که‌س ده‌ستگیر کراون. (زیاتر…)
کردەوەی تیرۆریستی ١٤/٧/٢٠٠٠ هەوڵێک بۆ تیرۆری کۆمۆنیزم و ئازادیخوازی
عەبدوڵامەحمود:١١ ساڵ بەر لە ئێستا، دوای ئامادەکارییەکی فراوان، دوای دانی وادەو بەڵێن بە رژێمی چنگ بەخوێنی کۆنەپەرستی ئیسلامی، دوای بڕیاردان بە تیرۆری خواستی ریفراندۆم و جیابوونەوەی کوردستان، یەکسانی ژن و پیاو، جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت و خوێندن و پەروەردەو یاساکان، ئازادییەکان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرپەرشتی نەوشیراون مستەفای بەرپرسی ئەوکاتی تاک و تەنهاو بڕیار بەدەستی یەکێتی لە غیابی تاڵەبانیدا و بەرپرسی دەست رۆشت‌و تاک و تەنهای بزوتنەوەی گۆڕان (دەیگۆڕێن) ی ئێستا، هێرشێکی چەکدارانەیان کردە سەر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی و رێک لە کاتی گفتوگۆی وەفدی حزبدا لەگەڵ نەوشیرواندا، پۆلێک هاوڕێی حزبی ئێمەیان خەڵتانی خوێن کرد. (زیاتر…)
سێ پـــــه‌نـــــابـــــه‌ری کـــــورد ژیـــــانـــــیان لـــــه‌ده‌ســـــتداوه
“مەحما خەلیل”داوی لە دەوڵەتی عێراق کردووە بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیەکان
وێـــراش نـــیوز:له مـێدیاکانه وه/بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆبوسێک کە هەڵگری پەنابەرانی کورد بووە لە تورکیەوە بۆ یونان ٣٠ پەنابەر کورد ژیانیان لە دەستداوە.”مەحما خەلیل” نوێنەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی کوردستانی رایگەیاندووە: کوژرانی ئەو ٣٠ پەنابەر لە رێگای تورکیە بۆ یونان دەگەڕێتەوە بۆ کێشە ئابووریەکان و نەبوونی خزمەتگوزاریەکان لە عێراقدا، هەر بۆیە جەوانان ناچار بە کۆچ دەبن.
“سلێــــمانی زیــــاتر لــــه 400 شــــوێــــنی لــــه‌شفرۆشی تــــیایــــه”
ئاوێنه:ساڵی رابردو له‌شاری سلێمانی زیاتر له400 شوێنی له‌شفرۆشی هه‌بووه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی،عه‌مید حه‌سه‌ن نوری ده‌ڵێت”ژماره‌ی ماڵه له‌شفرۆشه‌كان له2011دا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌و ئه‌و ماڵانه‌ش بوونه‌ته شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر”رۆژنامه‌ی ئاوێنه:له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئاوێنه،به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی،عه‌مید حه‌سه‌ن نوری ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه، (زیاتر…)
منــــداڵ لــــە ئیــــسلامــــدا ون و بــــێ مــــافــــە
بەهار نەسرەدین:منداڵ بە درێژایی مێژو یەکێک بوە و هەیە لەو توێژە چەوساوانەی کۆمەڵگای بەشەری کە گەورەترین زۆڵمی لە لاێان دینەوە لێ کراوە و یاسای دارستان، واتە دەسەڵاتی زۆردار بەسەر بێ زۆردا بەرانبەری بەکار هێنراوە. بە هۆی حاکم بونی یاسای زۆردار بە سەر لاوازەکاندا کە هەمان یاسای دارستانە، منداڵ بە بەردەوامی ملکەچی فەرمان و بریاراتی گەورەکان بوە. (زیاتر…)
راگەیاندنی ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی كوردستان لەبارەی ئەگەری خۆپیشاندانەكەی 15/7
هاونیشتمانیانی ناڕازی، خۆپیشاندەرانی خۆڕاگر…
بەگوێرەی ئەو راگەیاندنە ئینتەرنێتی‌و رۆژنامەوانیانەی بڵاوكراونەتەوە، وا بڕیارە 15/7 لەلایەن گروپێك بەناوی “گروپی خۆپیشاندەرانی خۆڕسك” لەشاری سلێمانی خۆپیشاندان ساز بدرێت. ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی كوردستان پێی باشە لەلای خۆیەوە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەو هەواڵ‌و هەوڵانە رابگەیەنێت‌و لەم راگەیاندنەدا چەند سەرنجێك بخاتە روو. (زیاتر…)
مەلا كرێكار:نه‌وشیروان موسته‌فا كاوه‌ی ئاسنگه‌ره
گوتێشی بن لادن چووە تەنیشت سەلاحەدین ئەیوبی
له مێدیاکانه وه:مەلاكرێكار لە بەرنامەیەكی رادیۆی نەوادا پشتیوانی خۆی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دووپاتكردەوەو رایگەیاند كە نامیلكەیەك بە 10هەزار نوسخە بۆ هاندانی خەڵك بۆ دەنگدان بە بزووتنەوەی گۆڕان بڵاودەكاتەوە، ناوبراو رادیۆ نه‌وا دا رونی كرده‌وه”كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه سێ باڵی جیاوازه‌و باڵی مامۆستا عه‌لی باپیر به‌شێكه له قه‌رارگا و فه‌رمانبه‌رێكه له قه‌رارگا . (زیاتر…)
له‌ترسی خۆپیشاندەرانی سبه‌ینێ،مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستنی 1ی سلێمانی به‌یاننامه‌یه‌ك وه‌کو ئاگاداری بڵاوده‌کاته‌وه
گه‌نجان و لاوان و کاسبکاران و به‌گشتی خه‌ڵکی سلێمانی به‌شداری خۆپیشاندان مه‌که‌ن و خۆتان له ئاژاوه‌گێڕان لابده‌ن و به‌قسه‌یان مه‌که‌ن
له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا، که کۆپییه‌کی له سه ر توڕ فه یسبووک خۆپیشاندەرانی خۆڕسک بڵاو کراوه ته وه،مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستنی 1ی سلێمانی سه‌ربه یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، له‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان، به‌تایبه‌تی له‌سبه‌ینێدا، به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌کاته‌و…ه.به‌یاننامه‌که، که ئاراسته‌ی گه‌نجان و لاوان و کاسبکاران و به‌گشتی خه‌ڵکی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری کراوه، (زیاتر…)
فه‌توایه‌ك بۆ حه‌رامكردنی شووكردن به پیاوی جگه‌ره‌كێش!
به‌ڵگه ی دوو ئایه‌تی قورئانی كه ده ڵیت:(ولا تقتلوا انفسكم ان الله كان بكم رحیما)،(ولا تلقوا بایدیكم الى التهلكه واحسنوا ان الله یحب المحسنین)
پیاوێكی ئایینی جه‌زائیری له‌فه‌توایه‌كیدا شووكردنی كچانی به‌كوڕانی جگه‌ره‌كێش حه‌رام كرد.له‌مباره‌یه‌وه شێخ ئه‌بو عه‌بدولسه‌لام له‌فه‌تواكه‌یدا رایگه‌یاند كه جگه‌ره‌كێشان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌و له‌ڕووی شه‌رعیشه‌وه حه‌رامه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڵگه‌ی به دوو ئایه‌تی قورئانی پیرۆز هێنایه‌وه كه ده‌فه‌رموێت: (ولا تقتلوا انفسكم ان الله كان بكم رحیما)، (ولا تلقوا بایدیكم الى التهلكه واحسنوا ان الله یحب المحسنین). (زیاتر…)
مه‌سرو بارزانی:بارەگاکانی پـــارتـی بـــه‌رگــریــان لــه خــۆیان كردوه
وێـــراش نـــیوز:سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی هه‌رێم مه‌سرو بارزانی له‌گه‌ڵ دێمانه ێکدا له گه ڵ ئاژانسی‌ئاكانیوز سه‌باره‌ت به ته قه کردنی لقی 4 لە خۆپێشاندەران له وەڵامدا ده‌ڵێت:من ئاگادارى ئەوەنیم كە دادگە داواى كەسى كردبێت، بەڵام راستییەك هەیە ئەبێ لە بەرچاو بێ، كە پارتى كەسایەتییەكی مەعنەویی هەیە، ئەوانەى كە هاتوون پەلامارى بارەگاى پارتییان داوە نەهاتوون پەلامارى تاكە كەسێك بدەن، پەلامارى بارەگاى حزبیان داوە، پەلامارى مێژووێكیان داوە، (زیاتر…)
وەڵامێکی سەرپێیی بۆ بەڕێز حەمەڕەشید هەرەس
لە پەراوێزی مهاتەراتەکانی لەدژی شەماڵ عەلی
مه‌حمود ئه‌حمه‌د:کاکە حەمەڕەشید لەجیاتی ڕەخنەی لۆژیکی لە باسەکەی هاوڕێ شەماڵ عەلی سەبارەت بە ” کوردایەتی کۆنەپەرسترین جوڵانەوەی نەتەوەیی” یە ، دوور لە هەر پرەنسیبێک وئیتیکێکی نوسین ، بەشێوەیەکی هیستریکی کەوتۆتە بۆمباران کردنی کۆمۆنیزم و کۆمۆنیستەکان .. دیارە بەڕێزی هەروەک ئەو ووشە گەلەی کە بەکاری هێناوە کە چەندە لەئاستێکی نزم و بازاڕیدایە ، (زیاتر…)
رۆژی هـــەینی ٧/١٥ کاتژمێر ٥:٠٠ لـــە مـەیدانەکانی ئـــازادی دەبـــین
پەیامی گروپەکانی خۆرسک:هەموو لایەک ئاگادار دەکەین رۆژی هەینی ٧/١٥ کاتژمێر ٥:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ لە مەیدانەکانی ئازادی دەبین تا کۆبونەوەی جەماوەری بەرفراوان دەبێت و کاتژمێری ٦:٠٠ دەست دەکەین بە ئەنجامدانی چالاکی .بۆ ئەو مەبەستە، داواکارین لە تەواوی خەلکی کوردستان لە سەرجەم شار‌و شارۆچکەکان بەشداری بکەن و لە مەیدانەکانی ئازادی بە بەردەوامی کۆببنەوە. (زیاتر…)
سه‌رنجێک له‌سه‌ر گفت‌و گۆی نوچه نێت له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و سایه‌دا
تارا عومه‌ر تۆفیق:سه‌ردێڕی گفت و گۆکه‌ی نوچه نێت له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و سایه، سه‌رنجی راکێشام که ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كوردایه‌تی بوونه قوربانی و “شه‌هید بوون” به هه‌ڵه‌داچوون.به‌لام چه‌ند جارێک نوسینه‌که‌م خوینده‌وه، نه‌مزانی له کوێدا خه‌سره‌و سایه وتویه‌تی که شه‌هیدان به هه‌ڵه‌دا چوون. ئه‌و باسیکی واقعی ده‌خاته به‌رده‌می ئیمه، شه‌هیدان و به سه‌دان که‌س که له رابردوودا خۆشخه‌یال بووین به ئه‌حزابی کوردایه‌تی یه‌کیک له‌وانه شه‌خسی خۆم پێم خه‌ساره که کات و هه‌روه‌ها ژیانم خسته مه‌ترسی بۆ کوردایه‌تی که ئه‌مرۆ بۆم یه‌کاڵا بۆ‌ته‌وه که بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هیچ وه‌ڵامێکی پێ نیه بۆ خه‌لکی کوردستان. (زیاتر…)
“ڕوداوی خێڵی حه‌مه سه‌ربه‌رزیه بۆ ئیسلامیه‌كانی كوردستان”
چونكه شه‌ڕكه خه‌نجه‌ری له جه‌رگی یه‌كێتی دا
راِدیۆی نه‌وا:مه‌لا كرێكار به‌رپرسی پێشوی رێكخراوی ئه‌نسارولئیسلام ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “ڕوداوی خێڵی حه‌مه سه‌ربه‌رزیه بۆ ئیسلامیه‌كانی كوردستان”.مه‌لا كرێكار له‌میانی به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی رادیۆ نه‌وادا كه پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ پێشكه‌شكرا، جه‌ختی له‌وه‌كرد” كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه به‌شداربووه له‌پلاندانان بۆ ڕوداوی خێڵی حه‌مه وه نه خۆیی و هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌نسارولئیسلامیش به‌شداریان تێدا كردوه” و وتی: (زیاتر…)
لــــە بــــری گــــەنــــجان،هــــۆشــــداری بــــە دەســــەڵات بــــدەن!
ئایا خۆپیشاندان پێویستە؟ پرسیاریکە ڕێبین هەردی لە خۆی دەکات و بە نەفی وەڵام دەداتەوە. مەبەستم نییە لێرەدا داکۆکی لە بڕیاری گەنجان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ١٥ی تەموز بکەم‌و ئەم باسەم بۆ وەڵام دانەوە بە بۆچوونی ڕیبین و پەیامی ئەو لەو بابەتەوە نییە. بەڵکو ئەوەی جێگای سەرنجی منە و بە پێویستی دەزانم قسەی لەسەر بکەم، وردەکاریەکانی پشتی پەیامەکەی ئەوە. وەک دەڵێن زۆر جار شەیتان خۆی لە نێو وردەکاریەکاندا حەشار دەدات. لەم نمونەیەی ڕێبینیشدا من ڕاستی ئەو وتەیە دەبینمەوە. (زیاتر…)
ئێــــران داوا لــــه‌حــــكومــــه‌تــــی هــــه‌رێــــم ده‌كــــات پــــارتــــه‌كــــانــــی رۆژهــــه‌ڵاتــــی كــــوردســــتان چــــه‌ك بـكــــات
وه‌زیری ناوخۆ داوای ئامێری(GPS)ی له ئێران كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی پژاك‌و په‌كه‌كه‌یان بۆ ده‌ستنیشان بكات،تا بۆردومانی بكه‌ن
وێـــراش نـــیوز:تایبه‌ت به هاوڵاتی/به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه كه هاوكاریی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات له تۆپبارانكردنی ناوچه سنورییه‌كان، ئه‌ویش به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه په‌كه‌كه‌و پژاكیان لێیه.ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه پاش ئه‌وه ئاشكرابوون، كه ئیمێلی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران له‌لایه‌ن گر‌ووپێكه‌وه هاككراو چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه هاتنه ده‌ره‌وه.ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه به‌و هۆیه‌وه ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتوون؛ ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران داوای كردووه كه هێزی پێشمه‌گه دژ به پژاك‌و په‌كه‌كه بجه‌نگێت. (زیاتر…)
ماڵپه‌ری 17ی شوبات كه‌وته‌كار
لەراگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی كوردستان دامەزراندنی سایتێكی ئینتەرنێتی بەناوی 17ی شوبات راگەیاند
سایتی 17 شوبات بە ناونیشانی www.17shwbat.com لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت دەستی كرد بە بڵاوكردنەوەی بابەتەكانی خۆی.ئامانجەكانی ئەم سایتە بە پلەی یەكەم بەرزراگرتنی ئەو ئیرادە بەهێزە جەماوەریەیە كە لە 17 شوباتدا بە بێوێنەترین شێوە خۆی نمایش كرد‌و رۆژانی دواتریش بۆ ماوەیەی زیاتر لە دوو مانگ درێژەی بە خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتی خۆی دا.ئەم سایتە بە پلەی یەكەم گرنگی بەو باس‌و خواسانە دەداتە، كە لەبارەی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی كوردستان‌و پرسی خۆپیشاندان‌و داواكارییەكانەوە سەریان هەڵداوە‌و سەر هەڵدەدەن، هەر بۆیە ئەم سایتە كاردەكات بۆ زیندوو راگرتنی ئیرادەی شەقام‌و قسەكردن لەسەر خاڵە لاواز‌و بەهێزەكانی ئەو بزووتنەوە ناڕەزایەتییەی لە كوردستاندا هەیە، (زیاتر…)
هێزێكی زۆر چه‌كدار له‌ده‌ورووبه‌ری شار له‌سلێمانی،له ئاماده‌باشدایه
ڵه مێدیاکانه وه:به‌بۆنه‌ی دروستبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌رییه‌وه له‌شاری سلێمانی، حكومه‌ت هێزێكی زۆریی چه‌كداریی خستووه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌و هێزه زۆره‌ش له‌چوارده‌وری شار جێگیركراون بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان به‌خێرایی به‌ناو شار‌و به‌تایبه‌ت له‌سه‌رای ئازادی‌دا بلاَو بكرێته‌وه.سه‌ربازێك له‌هیزه‌كانی ناوخۆ به‌لڤین پرێسی راگه‌یاند، (زیاتر…)
مه‌راسیمێکی تایبه‌ت و شکۆدار بۆ یادی گیانبه‌ختکردووانی کاره‌ساتی 14.7.2000
کۆمیته‌ی سلێمانی:له یادی 11 هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی پێنج کادری کۆمۆنیست‌دا به ده‌ستی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، مه‌راسیمێکی شکۆدار ساز ئه‌که‌ین. له‌م یاده‌دا بێجگه له ڕێزلێنان له خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌و هاوڕێیانه و گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری له‌گه‌ڵیاندا، هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌که و دوا هه‌ڵوێستی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له‌سه‌ر تاوانبارانی ڕووداوه‌که ئه‌خاته ڕوو. (زیاتر…)
خــــەبــــات و تێــــکۆشــان تــاکـە زامنـى دەستەبەرکردنى ئامانجەکانمانە
دواى تێپەرینى زیاتر لە دوو مانگ بەسەر سەرکوتى 19ى نیسانداو دیارنەبونى هیچ هەنگاویک لەلایەن دەسەلاتەوە بۆ وەلامدانەوە بە خواستە رەواکانى خەڵکى کوردستان، خەریکە زەمینەکانى هاتنەوە مەیدانێکى سەرلەنوێ دووبارە دەرەخسێ. چەند گروپێک لە گەنجانی شارەکانی کوردستان مەبەستیانە ڕۆژی ١٥ی تەموز خۆپیشاندان ئەنجام بدەن. ئەم هەوڵانە بە دوای قووڵبوونەوەی بێ ئومێدی و بێ بڕوایی هەرچی زیاتری جەماوەر بە دەسەڵاتی یەکێتی وپارتی ونائامادەیی ئەوان بۆ وەڵامدانەوەی سادەترین خواستەکانی جەماوەر دێت. (زیاتر…)
پــــەیــــامــــی گــــروپــــەکــــانی خــــۆپیــــشانــــدەرانی خــــۆرســــک
ئەم پەیامە بۆ سەرجەم ڕاگەیاندنەکانی کوردستان و عێراق و جیهان و ڕێکخراوەکان و باڵێۆزخانەکان نێردراوە لەگەل هەندیک لە ئەندام پەرلەمانەکانی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات. پەیامی داواکاری چاودێریکردنی خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکانی هاوڵاتیانی کوردستانی عێراق بۆ ڕای گشتی و سەرجەم ڕیکخراوە جیهانی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان و جیهان بۆ سەرجەم باڵێۆزخانەو نوینەرایەتییەکانی وڵاتانی جیهان لە کوردستان وعێراق بۆ سەرجەم ئەندام پەرلەمانانی کوردستان و عێراق بۆ سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن داواکارین
كوردستانیوز:به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ئێران بلاَوده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی هاككردنی ئیمه‌یلی به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌و زنیاری ده‌سكه‌وتن ، كوردستانیوز ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌سكه‌وتوه‌و به‌بێ هیچ شیكردنه‌وه‌و لێدوانێك ئه‌و به‌ڵگانه بلاَو ده‌كاته‌وه.
به‌ڵگه‌كان له‌رێگه‌ی تۆری viki kurd ه‌وه ده‌سكه‌وتوون . (زیاتر…)
هێـــــشتا ئـــــۆتۆمبـــــێله‌كـــــانی ســـــەرۆكی هـــــەرێم جـــــام ڕه‌شـــــن
ڵه مێدیاکانه وه>بە پێی گرتەیەكی ڤیدیۆی كە كەناڵی كەی ئێن ئێن بڵاو كردۆتەوە سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌كو به‌شێك له‌پڕۆژه‌ی چاكسازی و به‌ناوی خۆیه‌وه ڕاگه‌یاندوه, به‌ڵام خۆی بڕیاره‌كه جێبه‌جێناكات و جامی ئۆتۆمبێله‌كانی هێشتا هه‌ر ڕه‌شن.
له سه‌ر خانوویه‌ك،شه‌رو پێكادان له نێوان هه‌ر دوو بالی حیزبی دیموكراتی كوردستان روو ده‌دا
پێگه ی ئه نتر نێتی رۆژنامه بڵاوی کرده وه که ئه‌مشه‌و شه‌روپێكادانێكی توندی چه‌كداری له نێوان هه‌ر دوو حیزبی دیموكراتی كوردستان له شاری كۆیه رووده‌دهات‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی راگرتنی شه‌ره‌كه ده‌ستپێوه‌ردان ده‌كه‌ن‌و ده‌ست ده گرن به سه‌ر شوینی شه‌ره‌كه.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆیه هۆكاری شه‌روپێكادانه‌كه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی‌و یه‌ك له‌و‌ان خانوو گواستنه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێم زیــــاتر له یــــه‌ك ملیۆن دۆنــــم زه‌وی بــــه پــــژاك داوه
هه‌واڵنێرییه ناوخۆكانی ئێران له زاری “به‌رپرسێكی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان”ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نن كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ملیۆن‌و 200 هه‌زار دۆنم زه‌وی به هێزه‌كانی پژاك داوه.ئاژانسه‌كان، ئاوێنه: هه‌ردوو هه‌واڵنێری (ایسنا)و (مهر) كه سه‌ربه حكومه‌تی ئێرانه، له زاری به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازیی ئێران كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكات ئاشكرای ده‌كات كه “به‌رپرسان‌و به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان” له ناوچه‌ی سنوری دالامیرداغ تا سنوری به‌رامبه‌ر قه‌ڵادزێ له ناوخاكی عێراق به درێژایی 150 كم‌و به قوڵایی 20 كم، (زیاتر…)
ئـــۆپۆزیسیۆن بـــه‌شداری كـــۆبـــونـــه‌وه‌كانی ده‌ســـه‌ڵات نـــاكـــات
ده‌قی به‌یاننامه‌ی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن
هاوڵاتیانی به‌ڕیزی كوردستان…
ئۆپۆزسیۆن:وه‌ك ئاگادارن له‌ماوه‌ی رابردوودا وه‌فدی ئۆپۆزسیۆن له‌پێناو كۆتایی هێنان به‌قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چوار جار كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا نوێنه‌ری حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات (پارتی‌و یه‌كێتی) ئه‌نجامداوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌م كۆبونه‌وانه‌وه ئۆپۆزسیۆن نیاز پاكی خۆی به‌پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌یه‌كی كۆكراوه كه‌تێیدا هۆكاره‌كانی قه‌یرانه‌كان‌و چاره‌سه‌ر‌و میكانیزمی جێبه‌جێكردنیانی تێدا دیاری كرد بوو (زیاتر…)
سێ چەكدار لەهەولێر لەبەرچاوی دەزگیرانەكەی دەستدرێژی دەكەنە سەر كچێك
دووانیان گیراون و یاساناسێك دەڵێت سزاكەیان لە سێدارەدانە
له مێدیاکانه وه:رووداو-هەولێر/بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكرد كە سێ چەكدار بەناوی ئاسایشەوە گێچەڵیان بە كچ و كوڕێكی دەزگیراندار كردووە، ئەو كوڕ و كچە بۆ گەشتكردن لە روومادییەوە هاتبوونە كوردستان و دواتر سێ چەكدارەكە بە بەرچاوی كوڕەكەوە دەستدرێژییان كردووەتە سەر كچەكە “ئێستا دوو لە چەكدارەكان گیراون و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە”. (زیاتر…)
بـــەبـــێ چـــاكسازیی،هـــەڵبـــژاردنی پارێزگاكان مـــانـــای نیـــه
ئارام شێخ محه‌مه‌د:به‌رپرسی ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێیوایه تا ئه‌وكاته‌ی چاكسازی ریشه‌یی ئه‌نجام نه‌درێـت، هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی هه‌رێم هیچ مانایه‌كی نابیت.هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌دات،دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمی كوردستاندا، مەبەستی لە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، هەوڵدانه بۆ جێگیرنەكردنی مەبدەئی لامەركەزییەتی پارێزگاكان. (زیاتر…)
کـــــــوردایـــــەتی کـــۆنــــەپــــەرستترین جــــووڵانـــەوەی نــەتــەوەیـــیە
وەڵامێک بە کەمپینەکەی سایتی نوچە نێت لە دژی کۆمۆنیزمی کرێکاریی
شەماڵ علی :لە ڕۆژەکانی ڕابردوودا کۆمێنتێکی چەند وشەیی من لەسەر دیواری خۆم لە فەیسبووک، لە ڕێگای سایتێکەوە بە ناوی نوچە نێت بڵاو کرایەوەو هەڵایەکی گەورەی لەسەر ساز کرا. کۆمەڵێک کەس لەسەر ئەو چەند وشەیەی من لەلایەن ئەو سایتەوە بە قسەهێنراون و لە ڕێگای ئەو سایتەوە لەسەر من و کۆمۆنیزمی کرێکاریی و مەنسور حکمەت و …تاد بابەتیان نووسیوە. بە خەیاڵی خۆیان هەوڵیان داوە لە بەرنبەر ڕەخنەی کۆمۆنیستەکاندا بووەستن و بەرگری لە کوردایەتی بکەن. هەروەها ویستوویانە دەربڕینەکانی من وەک هێرش بۆ سەر “هەستی نەتەوایەتی” و “نەتەوەی کورد” نیشان بدەن. من لەم نووسینە کورتەدا ناچمە سەر وەڵامدانەوەی ناوەرۆکی ئەو نووسینانە و وەڵامی تایبەت ، جگە لە ئاسۆس هەردی، بە کەسی تر نادەمەوە. (زیاتر…)
ئــــــایــــــا خــــــۆپــــــیشانــــــدان پــــــێویــــــســــــته؟
ئه‌مرۆژانه دۆستانێکی زۆر بیر له خۆپیشاندان ئه‌که‌نه‌وه و به تاکه رێگه‌ی گۆڕانکاری ئه‌زانن..سوربونێک هه‌یه که هه‌ستئه‌کات له نه‌کردنی خۆپیشانداندا به‌ڵی گوتراوه به به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه،،به‌ڵام بڕوام وایه ئه‌م رایه پتر له توڕه بون ۆ رۆحێکی برینداره‌وه دێت که توڕه‌یه له‌ڕاده‌ی ئه‌و دڵره‌قی و پیشێلکردنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندان گرتیانه به‌ر.. (زیاتر…)
په‌یوه‌ندی نهێنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و ئێران ئاشكرا ده‌كرێت
حكومه‌تی هه‌رێم شوێنی په‌كه‌كه و پژاكی بۆ ئێران دیاریكردووه
پێگه ی ئه نتی نێتی knnc بڵاوی کرده وه که حكومه‌تی هه‌رێم گووتوێتی که توانای شه‌ڕكردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و پژاكمان نیه، چونكه تاقیكردنه‌وه‌كانی پێشوو ده‌ریانخستووه كه سه‌ركه‌وتوو نابین، به‌ڵام ئاماده‌ین له رێگه‌ی ئامێری جی پی ئێسه‌وه شوێنی ئه‌و چه‌كدارانه‌تان بۆ دیاریبكه‌ین تاكو بۆردومانی بكه‌ن، ئه‌وه وه‌ڵامی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ به‌رپرسانی ئێران كه‌داوای هاوكاریان له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه بۆ پاكسازی هه‌ردوو پارتی په‌كه‌كه و پژاك له ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، (زیاتر…)
سوریـــــا:له هه ینی ئـــــه‌مـــــرۆدا 14 خـــــۆپیـــــشانـــــدان کـــــوژران
ئه‌مرۆ له باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا‌و فه‌ره‌نسا له سوریا به نیشانه‌ی “هاوپشتی خۆپیشانده‌ران” سه‌ردانی شاری “حه‌ما”یان كرد كه ئه‌مرۆ به هه‌زاران كه‌س له‌خه‌ڵكی ئه‌و شاره خۆپیشاندانیان كرد. حكومه‌تی سوریا ئه‌م سه‌ردانه‌ی باڵوێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا‌و فه‌ره‌نسای به “ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆ” وه‌سف كرد‌و
کۆچی دوایی حاجی ئەمینی رۆستەمی،باوکی شەهید عەتا رۆستەمی کەسایەتی ناسراوی شاری مەریوان
پرسە و سەرخۆشی: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە رۆژی ١٤ی پووشپەڕ بەرامبەر بە ٥ی جولای باوکی ئازیز و خۆشەویستمان حاجی ئەمین بەگ رۆستەمی کەسایەتی ناسراوی شاری مەریوان و باوکی شەهید عەتا لە تەمەنی 87 سالی دا بۆ هەمیشە بەجێی .شوێن:
Brandbergen
Lokalen: Norra Kronans gata 433
Haninge (زیاتر…)
ئیبراهیم قاشوش گۆرانییه‌كى تۆماركرد به‌ناوى(به‌شار ئه‌سه‌د برۆ)،دوێنێ ته‌رمى ئه‌و كه‌سه‌به‌قورگ برِاوى دۆزرایه‌وه
تاوانێكى درِنده‌یى تر‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ئه‌سه‌د له‌سوریا،قاشوش به‌قورگ برِاوى دۆزرایه‌وه
ئاژانسه کان>دواى ئه‌وه‌ى كه‌سێكى سورى به‌ناوى (ئیبراهیم قاشوش) گۆرانییه‌كى تۆماركرد به‌ناوى (به‌شار ئه‌سه‌د برۆ)، دوێنێ ته‌رمى ئه‌و كه‌سه‌به‌قورگ برِاوى دۆزرایه‌وه.سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ئه‌و گۆرانى بێژه‌ماوه‌ى چه‌ند رِۆژێكه دیارنه‌ماوه‌و دواتر له‌رِووبارى عاسى به‌قورگ برِاوى دۆزراوه‌ته‌وه.ئه‌مه‌و په‌نجه‌ى تۆمه‌تى ئه‌و تاوانه‌درِنده‌یه‌ئارِاسته‌ى ده‌سه‌ڵاته‌دیكتاتۆره‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د كراوه، (زیاتر…)
مێــــــــژووی کــــــــۆڵــــــــنەدەران!
چەند ووشەیەک لە یادەوەری شۆڕشی ٥٧(٧٩)دا
منصور حکمەت
ئەڵێن ئەم ساڵانەی دوایی ڕەوەندێکی “چاوگێڕانەوە” و “چاوپیاخشانەوە” لەنێو شۆڕشگێڕان‌و چەپڕەوانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران‌دا لە ئارادا بووە. سەرنجدان لە بڵاوکراوەگەلێک کە ئەم گرووپە بە تایبەت ئەوەی لە هەندەران بڵاوی ئەکاتەوە ئاماژەیەکە بۆ ڕاست‌و درووستی بوونی شتێکی لەم جۆرە، هەرچەندە ئەمەی کە “چاوگێڕانەوە” دەستەواژەیەکی گونجاو بێت بۆ وەسفی ئەم ڕەوەندە جێگای شک‌و گومانی جدییە. لە حاڵەتی خەڵوەت‌و تەنیاییدا، کاتێک کە ووتنی ڕاستی کەسێک ناڕەنجێنێ، ئەتوانرێ ئەم ڕەوەندە وەکو ڕەوەندێکی پەشیمانی وەسف بکرێت. (زیاتر…)
كوڕى پێشمه‌رگه‌یه‌ك‌و ژنى پێشمه‌رگه‌یه‌كى حدكا خۆیان ده‌كوژن
سێ کەس لە ناو ریزەکانی حدکا دا گیانیان لە دەست دا
له مێدیاکانه وه:لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دا، چەند کەس لە ناو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەی جۆراوجۆر گیانیان لە دەست داوه. بە پێی زانیارییه‌كان رۆژی پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو، كه‌ریم ئه‌مینی پێشمه‌رگه‌ی ئەو حیزبە “به هۆی رووداوێكی دڵته‌زێنه‌وه” گیانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌مینى خەڵکی گوندی سیسێری ناوچەی رەبەت بوو. هه‌روه‌ها كوڕه پێشمه‌رگه‌یه‌كى ئه‌و حیزبه به ناوى (ف) كه ته‌مه‌نى 14 ساڵ بوو، به هۆکارێکی ناروون کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. (زیاتر…)
جــــــــیهاد چــــــــی یــــــــە؟
له نوسێنی:نوسەرێ بەریتانی لۆرنس پوتەر
وەرگێر لە ئینگلیزی یەوە: مستەفا رابەر – لەندەن
لۆرنس پوتەر نوسەرێکی ناوداری بەریتانی یە ، ئێستا ماموستای ماتماتیکە لە زانکۆیەکی باشوری لەندەن ، بەر لە 5 ساڵ کتێبێکی بەناوی ( ئەمە رەنگە یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی لە جیهان بگەیت ) بەچاپ گەیاندووە ، بەتێرو تەسەلی وەلامی 57پرسیاری داوەتەوە دەربارەی گیر‌و گرفتەکانی ئەم جیهانەی ئێمەی تیا دەژی” لەبابەتی پرسیاری ” جیهاد چی یە ؟ ” (زیاتر…)
سوریا:له شاری”حه‌ما”نـزیـكه‌ی 50 كـه‌س كـــوژران و بـــریندار بـوون
وێـــراش نـــیوز:له ئاژانسه کانه وه/له24 کاتژمێر دا رابوردوودازیاتر له نزیكه‌ی 50 كه‌س كوژران و بریندار بوون ،به س له‌شارى حه‌ما 14 كه‌سێان به‌ده‌ستى هێزه ئه‌منیه‌كانی حكوومه‌تی سوریا کوژراون.رۆیته‌رزبڵاوی کرده وه که چالاكێكی مافی مرۆڤی سوریا به ناوی رامی عه‌بدوڕه‌حمان وتوویه‌تی تانكه‌كانی سوریا جگه له رێڕه‌وی باكووری شاره‌كه، هه‌موو رێگه‌كانی دیكه‌یان گرتووه. (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)