هیچ لایه‌نێکی ئۆپۆزسیۆن،به‌فه‌رمی،به‌شداری خۆپیشاندان نــــــاکــــــه‌ن
2011/07/15 at 9:00 PM لێدوانێک بنووسە
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو کۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه به پێنوسه‌کانی ڕاگه‌یاند” ئێمه، وه‌کو کۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌فه‌رمی، به‌شداری له خۆپیشانداندا ناکه‌ین و هیچ بڕیارێکمان له‌باره‌ی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌وه نه‌داوه. ئه‌گه‌ر شتێکی واش هه‌بێت، ئه‌وا سێقۆڵی بڕیاری لێ ده‌ده‌ین”.سه‌رچاوه‌یه‌کی تریش له‌ناو یه‌کگرتوو، سه‌باره‌ت به‌هه‌مان پرسی به‌شداریکردن له خۆپیشانداندا، به‌فه‌رمی، وتی” تاکو ئێستا هیچ بڕیارێکی فه‌رمیمان نه‌داوه به‌خۆپیشاندان و ئه‌وه‌ی که ده‌شوترێت زیاتر کۆمه‌ڵێك گروپپن به‌ناوی گروپه‌کانی خۆڕسکه‌وه و په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه”
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرسیش له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس، به‌پێنوسه‌کانی ڕاگه‌یاند” خۆپیشاندان مافی ڕه‌وای خه‌ڵکه و هه‌رکاتێك بیانه‌وێت ده‌توانن خۆپیشاندان بکه‌ن”.
وتیشی” ئێمه وه‌کو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاگاداری ئه‌و که‌س و لایه‌نانه نیین که ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندان بکه‌ن. ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت که‌له لاپه‌ڕه‌کانی فه‌یسبوك و هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌وه ئاگاداری‌یان بڵاوکردۆته‌وه به‌مه‌به‌ستی خۆپیشاندان” وتیشی” وه‌کو لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن، بڕیاری هیچ شتێکمان نه‌داوه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌که‌ین”.
Entry filed under: ئۆپۆزسیۆن.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed