Archive for حوزه‌یران, 2011
پشتــــــگیری لــــــه بـــایـــكۆتـــكردنی كــــــاری سیــــــاسی نـــاكـــه‌م
رووداو- الشرق الاوسط>نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط) رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا به ئه‌نجامێك نه‌گات، ئه‌وا داوای هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن.نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا كه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه)ی رۆژنامه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی ئه‌و چاكسازییه‌ی داوای ده‌كات كاتێك نه‌یكرد كه له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیدا بوو، (زیاتر…)
ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب..په‌ند له چاره‌نووسی ناپلیۆن وه‌ربگرن
ره‌زا شـوان:چل و سێ ساڵ به‌ر له ئێستا ، كتێبێكی نووسه‌ری ناسراوی میسری« توفیق الحكیم »م خوێنده‌وه له ژێر ناوی « ادب الحیاه ــ ئه‌ده‌بی ژیان » دا .. له‌و كتێبه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی هه‌مه‌جۆره‌ی به‌سوودی تێدایه .. له نێو بابه‌ته‌كاندا بابه‌تێك زیاتر سه‌رنجی ڕاكێشام و تا ئه‌مڕۆش له‌بیرمه .. ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌ش « عجله الحیاه تدور دائما الی الامام ـ پێچكه‌ی ژیان هه‌رده‌م بۆ پێشه‌وه ده‌خولێته‌وه ».. (زیاتر…)
مه‌لا به‌ختیار:ئۆپۆزسیۆن وازی له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان هێناوه
له مێدیاکانه وه>هاوڵاتی بڵاوی کرده وه که مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند له‌گفتوگۆكانیاندا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان نه‌ماوه چونكه ئۆپۆزسیۆن وازی له‌و داواكارییه هێناوه.مه‌لا به‌ختیار له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستانی یه‌كێتی وتی “ئێمه چه‌ندین بڕگه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنمان قبوڵ كردووه‌و ئاماژه‌مان پێ كردووه، (زیاتر…)
داوا ده‌كرێت سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م ناوچه كوردیه‌كاندا خۆپیشاندان رێكبخرێت
سوریا:ئه‌نجومه‌نی گشتی بزوتنه‌وه گه‌نجانه‌كانی كورد له قامشلۆ داوای له هاوڵاتیانی كورد كردوه سبه‌ینێ دوای نوێژی هه‌ینی له سه‌رجه‌م شاره كوردیه‌كاندا خۆپیشاندان رێكبخه‌ن.خۆپیشاندان و ناره‌زاییه جه‌ماوه‌ریه‌كان له سوریا درێژه‌ی هه‌یه‌و تا ئێستاش به‌هۆی سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانه‌وه، زیاتر له 11 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بون (زیاتر…)
لەیادی هەژدەساڵەی حزبی شیوعی کوردستاندا.شیوعیەتی لیبراڵ و کۆنسێرڤەتیڤ
بۆچی ئەم حزبە هەم لیبراڵە و هەم کۆنسێرڤەتیف، ئایە شیوعی و لیبڕاڵیان وتوە؟ لەوەش خراپتر ئایە شیوعی و کۆنسێرڤەتیڤیان وتوە؟. بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە فەرمون لەگەڵ بڕگەیەك لە “مانیفێستی ڕەوەند” لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا.
ڕەوەند
***** (زیاتر…)
سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به شێوازی ئیسلامی و یه‌هوودی له هۆڵه‌ند قه‌ده‌غه کرا
له به ر که م کردنه وه ی ئێش و ئازاری ئاژه‌ڵه کان، ده‌بێت ئاژه‌ڵ پێش سه‌ربڕین، بێ‌هۆش بکرێت
مێدیاکان>سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به شێوازی ئیسلامی و به شێوازی یه‌هوودی(کوشه‌ر)، ده‌بێت ئاژه‌ڵ زیندوو بێت.هه ر به وبوونه یه وه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی هۆڵه‌ند یاسایه‌کی په‌سه‌ند کرد که به‌پێی ئه‌م پڕۆژه یاسایه، کوشتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ به شێوازی ئیسلامی و یه‌هوودی قه‌ده‌غه ده‌کرێت.ئاژانسه کانی هه واڵ بڵاویان کرده وه (زیاتر…)
رۆژانــــی بێده‌نگــــی نه‌وشـــــیروان مســـته‌فا
“چاوه‌ڕوانی رونبوونه‌وه‌ی گۆمه شڵه‌قاوه‌كه‌یه”
ئا:ئاوێنه:دوا ده‌ركه‌وتنی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه، رۆژی ئاگركردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز 20/3 بوو، له‌و رۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ كوردستان به‌زنجیره‌یه‌ك روداوی هه‌ژێنه‌رو گه‌وره‌دا تێپه‌ڕیوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی گۆڕان هیچ سه‌رنج‌و لێدوانێكیان له‌باره‌وه بدات، كه‌سێكی نزیك له‌نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت “گۆمه‌كه شڵه‌قاوه‌كه، چاوه‌ڕوانه رونببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی خۆی بكات”. (زیاتر…)
٣٣ چــالاکــی ژن ده ڵێــن،نــاهید بەهمەنی نـــــوێنەری ئێـــــمە نـــــیە
جنبش زنان کورد نماينده خاصی ندارد”، نامه ۳۳ تن از فعالان جنبش زنان کورد خطاب به افکار عمومی
دەقی بەیاننامەی ٣٣ چالاکی ژن که بە زمانی فارسی هاتووه له ۆیراش نیوزدا بخوێننەوە
له مێدیاکانه وه:چه ن رۆژ پێش کۆنفرانسێک لە لەندەن گێرا کە ناهید بەهمەنی، یەکێک لە ئەندامی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەو کۆنفرانسەدا کە بە ناوی نوێنەرایەتی بزووتنەوەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداری کرد،به ڵام ژمارەیەک لە چالاکوانی ژن لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ رای گشتی بڵاویان کردۆتەوە ئاماژە بەوە دەدەن کە (زیاتر…)
ئه‌نجومه‌نی خۆپیشاندانه‌كانی مه‌یدانی ئازادی ڕانیه
ئه‌نجومه‌ن داوا له ئه پۆزسیۆن ده‌كات دانیشتنه کان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بایكۆت بكه‌ن‌و ده‌ست به خۆپیشاندان بكرێته‌وه
به‌یاننامه:سه‌ركوتكردن و ترس و تۆقاندنی ئازادیخوازان له باشوری كوردستان له‌لایه‌ن حیزبه فه‌رمانڕه‌واكانه‌وه گه‌یشتۆته قۆناغێكی مه‌ترسیدارتر و ئه‌و زنجیره پێشێلكاری و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسان به‌ڕێوه‌ده‌برێن شیاوی په‌سه‌ند كردن نین و هه‌موو هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رپرسیارێتیان له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌نگ بێن و به‌ره‌نگاری ئه‌و پیلانگێڕییه ناوخۆییانه ببنه‌وه. (زیاتر…)
شـــــۆڕش و ئـــــەبـــــەدیـــــەت
مەریوان وریا قانیع:زۆرجار شۆڕش لەوە کراوەتەدەرەوە دیاردەیەکی سیاسی ئاسایی بێت لەناو ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی‌و فەرهەنگی تایبەتدا، رووداوێک بێت بکەرەکانی کەسانی ئاسایی‌و خۆماڵیبن. شۆڕش بەشێوەیەکی گشتی وەک رووداوێکی پیرۆز نمایشدەکرێت، کە لەلایەن کەسانی پیرۆز‌و بەموقەدەسکراوەوە ئەنجامئەدرێت، بەتایبەتی لەلایەن ئەو سەرۆک‌و ”پیاوە“ گەورانەوە کە له‌ڕیزی سەرەوەی شۆڕشگێڕاندا نیشتەجێن. (زیاتر…)
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ستێوه‌ردانی بۆرژوازی جیهانی.
ئازاد به‌کر:له‌مێژه ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ده‌ست ئه‌مه‌ریکاو ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆری و ڕه‌وته ئیسلامی و قه‌ومیه‌کانی نێو باوه‌شی بۆرژوا لۆکا‌ڵی و جیهانی، دووچاری به‌ربه‌ریه‌ت و جه‌نگی دڕندانه و ماڵوێرانی هاتووه. ڕوخانی ڕژێمه تۆتالیسته‌کانی تالیبانی ئیسلامیی له ئه‌فغانستانو سه‌دامی دیکتاتۆری عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاواوه، له‌ژێر ناوهێنان دیموکراتی و ڕزگاریدا بۆ دانیشتوانی ئه‌و ووڵاتانه جگه‌له درۆیه‌کی ڕاگه‌یاندن زیاتر هیچی دی نه‌بوو. (زیاتر…)
ده‌ســـــه‌ڵات وه‌ڵامـــــی پـــــڕۆژه‌كـــــه‌ی ئـــــۆپۆزسیۆنی دایـــــه‌وه
ده‌قی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نوێبوونه‌وه‌و ئاینده‌سازی پارتی و یه کێتی بۆ ئۆپۆزسیۆن
ی.ن.ك و پ.د.ك پڕۆژه‌یه‌كیان به‌ناوی(پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نوێبوونه‌وه‌و ئاینده‌سازی)خسته به‌رده‌ست لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا وه‌ڵامی خۆیان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه بخه‌نه‌ڕوو.بۆ بینینی ده‌قی پڕۆژه‌كه كلیك لێره بكه
چالاكوانێكی خۆپیشاندانه‌كان به‌سه‌ختی بریندار ده‌كرێت
كاروان كه‌مال پارێزه‌ری دۆسیه‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی شه‌وی رابردوو به ده‌سترێژی گولله بریندارده‌كری و له‌و رووداوه‌كه چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.ئه مه له‌كاتێكدایه كه ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه بانگه‌شه‌ی ئاشتی‌و ئارامی‌و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێم ده‌كه‌ن‌و خه‌ڵكیان به “كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵیه‌وه” سه‌رقاڵكردوه، (زیاتر…)
تــــــیرۆر و تــــــۆقــــــانــــــدن راگــــــرن
به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی كوردستان:
جەماوەری ستەمدیدەی کوردستان
ئازادیخوازانی جیهانڕیخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان وجیهان
هیزەکانی ئۆپۆزیسیون وڕۆشنبیروکەسایەتیەکانی کوردستان
هەمومان شاهیدی قەیرانێکی هەمەلایەنەین کە سەرتاپای کوردستانی گرتوەتەوە و وا بۆ بیست ساڵ دەچێت خەڵکیکوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر لە هەوڵی چارەسەرکردنیان و قوربانیشیان لە پێناودا داوە، (زیاتر…)
ته‌قه‌کردن له هه‌ڵسووڕاوانی خۆپیشاندانه‌کان نیشانه‌ی زه‌بونی ده‌سه‌ڵاته!
دوێ شه‌و کاروان که‌مال، که هه‌ڵسوڕاوێکی خۆپیشاندانه‌کانی 17 ی شوبات بوو دواتر بوو به پارێزه‌ری که‌یسی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌کان، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کیدا که‌وتنه به‌ر ڕێژنه‌ی گولله و کاروان و دوان له هاوڕێکانی بریندار بوون. ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستیه کاری مونه‌زه‌می ده‌سه‌ڵاته که له درێژه‌ی زنجیره‌یه‌ک هێرشی نه‌خشه‌بۆ داڕێژراودا دێت که له دوای سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌کان له 19 ی نیساندا پیاده‌ی کردووه. (زیاتر…)
تاڵه‌بانى له تاران وه ک سه‌رۆک کۆمارى پێـــشوازى لـــێ نـــه کـــرا
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنفرانسی(بنبڕكردنی تیرۆریزم له‌جیهاندا)تاڵه‌بانى گه شته ئێران،و له لاین به رپرسان ئه و وڵاته وه وه ک سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشواری لێی نه کرا.ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌کێتى نیشتامانى کوردستان، بڵاوی کرده وه که مام جه‌لال سه‌رۆكی كۆماری عیراق له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئاباده‌وه به‌یاوه‌ری وه‌فدێك گه‌یشته ئێران و له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له (زیاتر…)
تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق”كـــه‌مپــــی ئه‌شره‌ف داده‌خــــــرێــــــت”
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌وته‌یه‌كدا كه له‌تاران پێشكه‌شی كرد، باسی له‌وه كرد كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بڕیاره كه‌مپی ئه‌شره‌ف كه بۆ ئۆپۆزسیۆن دروست كراوه له كۆتایی ئه‌م ساڵدا دابخرێت.مام جه‌لال له وته‌كه‌یدا كه له‌تارانی پایته‌ختی ئێران پێشكه‌شی كرد، (زیاتر…)
مه‌سعود بارزانی ده‌كرێته سه‌رۆكـــی ئه‌نجومه‌نی ئـــاسایشی هه‌رێم
ده سه ڵات داواكارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و شه قام پشتـــگوێـــده‌خـــات
ۆیراش نیوز>سه رچاوه کانی هه واڵ بڵاویان کرده وه که پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌درێته مه‌سعود بارزانی‌و پێشبینیش ده‌كرێت مه‌سرور بارزانی بۆ ڕاوێژكاری سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ده‌ستنیشان بكرێت. (زیاتر…)
پەیامێک بۆ وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێز هوشیار زێباری
ئه‌نجومه‌نی رووناكبیرانی كوردستان:ئێمه له كاتێكدا كار و چالاكیی ئێوه له ئاستی دیپلۆماسیه‌تی ده‌ره‌وه به‌رز ده‌نرخێنین، لاشمان وایه وه‌ك وه‌زیرێكی عیراقی توانیوته به‌شێكی زۆر له‌و ته‌مه تاریكه‌ی سه‌ر روخساری ده‌ره‌وه‌ی عیراق بڕه‌وێنێته‌وه، كه له ئاكامی سیاسه‌تی سه‌رده‌می به‌عسدا ناو و ناوبانگی عیراق زڕاند بوو. (زیاتر…)
ڕاکردن لە دۆزەخ
بەپێی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەخۆشخانەی سلێمانی کە لەماڵپەڕی (خەندان) دا بڵاوکراوەتەوە، لەماوەی تەنها ٢٠ ڕۆژدا و تەنها لەناو شاری سلێمانیدا ١٦ کچ کەتەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ٢٥ ساڵیدایە، لەڕێگای دەرمان خواردنەوە، هەوڵیانداوە کۆتایی بە ژیانیان بهێنن. ئەم ئامارە، ئاماژەیە بە دۆخێکی ترسناکیوەزعی ژنان لە کوردستان، ئەگەر لە شاری سلێمانیدا ١٦ کچ تەنها لە ڕێگای حەب خواردنەوە لەماوەی ٢٠ ڕۆژدا هەوڵی خۆکوژیان دابێت، (زیاتر…)
فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان له‌شێوه‌ی چۆله‌كه‌دا بن لادن-ی دۆزیوه‌ته‌وه
له مێدیاکانه وه:ئه‌مریكا ئه‌م فرۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌ی به‌كارهێنا بۆ دۆزینه‌وه‌ی بن لادن و هه‌ر ئه‌ویش بوو كه دۆزییه‌وه‌و له‌ناوی برد.یه‌كه‌مینجار فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان له‌ساڵی 1848 دا به‌كارهێنرا، بڕیاریشه ئه‌مریكا باڵنده فرۆكه‌ی چه‌كدار بنێرێت بۆ لیبیا بۆ پارێزگاریكردنی شۆڕشگێران.له 11/9 ی ساڵی 2010 وه ئه‌م جۆره فرۆكانه شێوازی شه‌ڕه‌كانی ئه‌مریكای دژه-تیرۆری له‌ئه‌فغانستان گۆڕی. (زیاتر…)
رێفۆرمخوازان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی پارلمانی ئێران دا
سمایل شه‌ره‌فی:هه‌رچی کێشه‌ی نێوان پاوانخوازانی ده‌وڵه‌تی و پارلمانی په‌ره‌ده‌ستێنی، کورسیه‌کانی پارلمانی ئه‌م وڵاته‌له‌هه‌لومه‌رجی قه‌یراناویی ئێستا دا زیاتر له‌هه‌میشه‌سه‌رنجی چاودێرانی سیاسیی بۆ لای خۆیان راده‌کێشن.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌قۆڵی بناژۆخوازی ده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌دینژاد ــــ مه‌شایی بۆ بردنه‌پێشی پلانه‌سیاسییه‌کانیان زۆر گوێ ناده‌نه‌یاساو رێساکان و خۆیان له‌به‌رانبه‌ر ده‌زگای یاسادانان (پارلمان)دا به‌به‌رپرسیار نازانن، به‌ڵام کێشه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌ت و پارلمان بۆ ده‌وڵه‌تییان زۆریش که‌م تێچوو نه‌بووه. (زیاتر…)
سنـــــــــــــوورەکـــــــــــــانـــــــــــــی وشـــــــــــــە
به‌ختیار عه‌لی: میشاڵ فۆکۆ له‌یەکێک له‌چاوپێکەوتنەکانیدا دەربارەی خۆی‌و کتێبەکانی دەڵێت «دەمەوێت کتێبەکانم ببن بە چەقۆی نەشتەرکاری، بە کۆکۆکتێلی مۆلۆتۆڤ، بە پشتێنی خۆتەقاندنەوە. دوای بەکارهێنانیشیان وەک تەقەمەنی گڕدار‌و رەنگاوڕەنگ تەنیا خۆڵەمێشەکەیان بمێنێتەوە… من بازرگانی کەرەستەم، رەچەتە نوسم، رێنیشاندەری ئامانجم، نەخشەسازم، خیانەتکار‌و ئاشکراکەری پلانەکانم، خاوەنی کارخانەی چەکم». (زیاتر…)
به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی سیاسیی مسته‌فا هیجری و كوڕه‌كه‌ی ره‌زا شا
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران،خوازیاری دامه‌زراندنه‌وه‌ی سیستمی پاشایه‌تی له ئێرانن
به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، له دیمانه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ ره‌زا په‌هله‌وی کوڕی ئاخرین پاشای پێشووی ئێران که لایه‌نگرانی به ” وه‌لیعه هد و پاشای دادێی ئێران” ناودێری ده‌که‌ن و خوازیاری دامه‌زراندنه‌وه‌ی سیستمی پاشایه‌تی له ئێرانن، پێوه‌ندیی سیاسیی دامه‌زراندووه. بڕیارێکی ئه‌و تۆ له‌لایان حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه جێی‌ڕامان و، له هه‌مانکاتدا غه‌ریب و فامنه‌کراو و پرسیارهه‌ڵگره. (زیاتر…)
له ساڵی 2011 سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌ف”موجاهیدینی خه‌ڵق”له عێراق داده‌خرێت
وێراش نیوز:مێدیا ئێرانیه کان بڵاویان کرده وه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وه‌انیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌كبه‌ڕ ساڵحی رایگه یان که هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌تی عێراقی له‌به‌رامبه‌ر گروپی موجاهیدینی خه‌ڵقی تیرۆریست زۆر روونن و (زیاتر…)
هێرش بۆ سەر پەنابەرانی ئێرانی لە سنووری عێڕاق – سوریە
مــێدیــاکــان>لە کاتێکدا کوردە ئاوارەکانی نیشتەجێ لە ئوردوگای “آل ولید” لە عێراق و لە نیزیک سنووری سوریا بە مەبەستی دابینکردنی خواستەکانیان مانگرتن و خۆپێشاندانیان لە بەردەم بنکەی کۆمیساریای بەرزی پەنابەران وەڕێخستبوو، بە توندی کەوتنە بەر هێرشی چەکدارانەی هێزەکانی دەوڵەتی عێراق و لە ئاکام دا چەند پەناخواز بریندار بوون. (زیاتر…)
ئــــێران هــــه‌رِه‌شــــه‌ى بــــۆردومــــان كــــردنــــى تــــوركــــیا ده‌كــــات
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه، كۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌رِه‌شه‌ى بۆردومانى ئامانجه‌كانى ئه‌مریكاى كردووه‌له‌ناو خاكى توركیا له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر سیناریۆى لیبیا له‌سه‌ر سوریا دووباره ببێته‌وه.رِۆژنامه‌ى (ئه‌خبار) ى لوبنانى له‌میانه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵێكیدا له‌ژماره‌ى ئه‌مرِۆیدا باسى له‌وه‌كردووه، ته‌نگژه‌كانى ئێستاى وو‌ڵاتى سوریا، كۆمارى ئیسلامى ئێرانى نیگه‌ران كردووه، چونكه له‌ووڵاتى (لوبنان) حزبولڵا زه‌ره‌مه‌ندى یه‌كه‌مى له‌ناوچوونى حوكمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌ده. (زیاتر…)
دایە “عوزرا یۆنسی” کۆچی دوایی کرد
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ستافی وێـــراش نـــیوز
دایە عوزرا یۆنسی دایکی گیانبەخت کردوو حەسەنی نادری ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد. ستافی وێـــراش نـــیوز ویرای ده ر برینی غه م و په ژاره ی خۆمان پر به دڵ سەرەخۆشی له بنه ماوه و که س و کاری دایە عوزرا ده کات. (زیاتر…)
بـــــودجەی بزووتنەوە و سۆشیالیست ســـــێ قـــــات زیـــــادی کـــــرد
بودجەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ٨٠ ملیۆنەوە کرایە ٢٢٠ ملیۆن و بودجەی سۆشیالیستیش سێ ئەیوەندەی تر زیادی کرد
له مێدیاکانه وه:سەرچاوەیەکی تایبەت بە ستاندەری ڕاگەیاند کەوا لەدوای کاردانەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی لەسەر کەمی بودجەکەیان و دەرکەوتنی ھەیمەنەی پارتی و یەکێتی بەسەر کۆنگرەی سۆشیالیستەوە بودجەی ھەریەکە لە بزووتنەوەو سۆشیالیست سێ قات زیادکرا.بودجەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ٨٠ ملیۆنەوە کرایە ٢٢٠ ملیۆن ھەروەھا بودجەی سۆشیالیستیش سێ ئەیوەندەی تر زیادی کرد, (زیاتر…)
بەهەوڵی فیدراسیۆن‌و چەند لایەنی دیکە 70 په‌نابه‌ری کوردی عێراق لەبەریتانیا لە مەترسی بەزۆرناردنەوە رزگارکران
له‌دریژه‌ی هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی‌و هه‌ڵسوراوانی به‌رگریکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران و چه‌ند که‌سایه‌تی شاره‌زا له‌بواری یاسا‌و مافه‌کانی په‌نابه‌ران، دۆینی 21-6-2011 پلانی ناردنەوەی بەزۆری حەفتا( 70) په‌نابه‌ری کوردی عێراق کە لە چەند گرتوخانەی لەندەن ئامادەکرابون تا لەرێگای فڕۆکەخانەی هیسرۆوە رەوانەی فڕۆکەخانەی بەغدا بکرێنەوە، هه‌ڵوه‌شایه‌وه. (زیاتر…)
ئـــه‌مـــه‌ریـــكا ســـزای نـــوێـــی بـــه‌ســـه‌ر ئـــێرانـــدا ســـه‌پـــانـــد
له ئاژانسه کان:حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كۆمپانیای فرۆكه‌وانی كۆماری ئیسلامی ئێران (IRANAIR)و چه‌ند كۆمپانیا‌و كه‌سایه‌تی دیكه‌ی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران‌و گه‌یاندنی چه‌ك‌و چۆڵ به حیزبوڵای لوبنان سزا دا.اپێگه ی ئاوێنه بڵاوی کرده وه که وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئه‌مه‌ریكا ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 23/6 رایگه‌یاند (زیاتر…)
كۆبونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كه بـــه‌بـــێ هـــیچ ئـــه‌نـــجامـــێك كـــۆتایی هـــات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سێیه‌م کۆبونه‌وه‌ی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له ته‌لاری په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستیپێکرد و دوای زیاتر له دوو سه‌عات کۆبونه‌وه‌که کۆتاییهات.هه‌ردوولا رێكه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ لێدوانێك بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان نه‌ده‌ین.شایانی باسه که ھەردوو بەرەی پارتی و یەکێتی داوایان لەھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن کردووە کە ھێرشە ڕاگەیاندنەکانیان ڕابگرن بەڵام سێ لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن لەوەڵامدا ووتیان: (زیاتر…)
مه‌سرور بارزانی:ده‌مه‌وێت جێگه‌ی باوكم بگرمه‌وه
راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ئێستادا كارێكی هه‌ڵه‌یه
وێـــراش نـــیوز/له مێدیاکانه وه :له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (The National) ئیماراتی دا ،سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی پارتی مه‌سرو بارزانی كوڕی مه‌سعود بارزانی ،له‌لێدوانێكدا له گه ڵ رۆژنامه ی ناوبراو رایگه یاند که:ده‌مه‌وێت له‌داهاتوودا ببمه سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگه‌كه‌ی باوكم له‌سه‌رۆكایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بگرمه‌وه.
زانكۆی ئه‌نكه‌ره لقێك له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه
له ڕۆژی 19/6/2011 له كۆبوونه‌وه‌يه‌كی فه‌رمی له وڵاتی توركیا له نێوان پڕۆفيسۆر دلاوه‌ر عبدالعزيز علاءالدين وه‌زيری خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و پڕۆفيسۆر یوسف ئۆزجان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵای توركيا و پڕۆفيسۆر جه‌مال تاڵوغ سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌نكه‌ره و دوو جێگری سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌نكه‌ره، بابه‌تی پته‌و كردنی په‌يوه‌ندی ئه‌كاديمی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌ردوو دراوسێيان كرد و لايه‌نی توركی نيازی حكومه‌ته‌كه‌يان و خودی زانكۆی ئه‌نكه‌ره‌ی ده‌ربڕی بۆ كردنه‌وه‌ی لقێكی ئه‌و زانكۆيه له شاری هه‌ولێری پايته‌خت. (زیاتر…)
سوریا:وتاره‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سێیه‌م وتاری خۆی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شكرد و هیچ شتێكی نوێی به به‌راورد له‌گه‌ڵ وتاره‌كانی پێشوویدا تێدا نه‌بوو، كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، جه‌ی كارنی وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا داوایكرد كۆتای به كوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بهێنرێت و داواشی له به‌شار ئه‌سه‌د كرد، وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و دیموكراتی بگۆڕێت، ئه‌گه‌رنا پێویسته له‌سه‌ر رێگاكه لابچێت. (زیاتر…)
شه‌ش فراکسیۆنی په‌رله‌مانی کوردستان پشتگیری له گه‌لانی سوریا ده‌که‌ن
فراکسیۆنی کوردستانی تێدا نیه…
له به‌یاننامه‌یه‌کدا 6 فراکسیۆنی په‌رله‌مانی کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ گه‌لانی سوریا راده‌گه‌یه‌نن و ئیدانه‌ی ئه‌و سه‌رکوتکارییانه ده‌که‌ن، که له‌دژی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامده‌درێن و دا‌واشیان کردوه، حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوێستی فه‌رمیان هه‌بێت.له به‌یاننامه‌که‌دا که وێنه‌یه‌کی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه، هاتوه: پشتگیریی خۆمان بۆ گه‌لانی سوریای ئازادیخواز- به تایبه‌تی هاوڵاتیانی خه‌باتگێڕی كورد- ده‌رده‌بڕین و، هیوادارین به مافه شه‌رعییه‌كانیان بگه‌ن و، هه‌وڵ و خه‌باتیان به‌رهه‌مدارو سه‌ركه‌وتو بێت. (زیاتر…)
رونکردنەوەیەک لە ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان(جەعفەر عەلى،زانا رەئوف،شاهۆ سەعید)ەوە
ماوەى چەند رۆژێکە هەندێک پروپاگەندەو هەواڵى هەڵبەستراو بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بەوەى گوایا ئێمە دەستمان لە ئەندامێتى پەرلەمان کێشاوەتەوەو چاوەڕوانین ماوەى دوو ساڵ بەسەر خزمەتى کارى پەرلەمانیماندا تێبپەڕێت بۆ ئەوەى بە رێژەى لە 80%ى موچەى پەرلەمانتارى خانەنشین بکرێین. لە ڕێى ئەم رونکردنەوەیەوە بۆ رایگشتى کوردستانى رادەگەیەنین، کە سەرلەبەرى ئەو هەواڵ و پروپاگەندانە ناڕاست و هەڵبەستراون، ئێمە تا ئەم چرکەساتەش ئەندامى پەرلەمانى کوردستانین، (زیاتر…)
پێش كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی،مشت‌ومڕ له‌نێوان یه‌كێتی‌و گۆڕان دروستده‌بێت
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ پڕۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن دڵخۆشكه‌ر نه‌بن، ئه‌وا په‌نا ده‌به‌نه‌وه به‌ر شه‌قام
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌ڵامی لێدوانی به‌رپرسێكی گۆڕان ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی‌و پڕۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات بۆ كۆبونه‌وه‌كه.سه‌ركۆ عوسمان ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری گۆڕان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌لێدوانێكیدا كه له‌سایتی (سبه‌ی) سه‌ر به كۆمپانیای وشه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ پڕۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن دڵخۆشكه‌ر نه‌بن، ئه‌وا په‌نا ده‌به‌نه‌وه به‌ر شه‌قام (زیاتر…)
سووتانی دارستانه‌کانی کوردستان،خه‌سارێکی نه‌ته‌وه‌ییه
دیسان دارستانه‌کانی کوردستان بوونه قوربانی. ئه‌وه‌یکه دارستانه‌کانی کوردستان ئاور ده‌گرن یان ئاوریان تێبه‌رده‌درێ به لای هه‌موومانه‌وه ئاشکرایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا روونه‌و به‌داخه‌وه زۆری گرینگی پێ ناردێ ئه‌و خه‌ساره گه‌وره‌و گرانه‌یه که له سامانی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌که‌وێ. خه‌سارێک که له‌وانه‌یه به سه‌دان ساڵی دیکه سروشتی کوردستان بۆی قه‌ره‌بوو نه‌کرێته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه زیاتر له دوو ساڵه بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رۆژانه‌ی ئه‌م خه‌ساره گه‌وره‌و گرانه، نه‌ته‌نیا نه‌یتوانیوه سه‌رنجی بیروڕای گشتیی خه‌ڵکی کوردستان بۆ لای خۆی راکێشێ، (زیاتر…)
“دەسەڵاتی سیاسی لەکوردستاندا دەسەڵاتی دوو حزبی میلییشیایە وبه پڕۆژه چاکسازیه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆنش خواستی خه‌ڵک به‌دی نایه‌ت”
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عوسمانی حاجی مارف، سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆکی کۆبونه‌وه‌کانی نێوان ده‌سه‌لات وئۆپۆزسیۆن
نوری به‌شیر:لەدانیشتنی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا ئەوە ئاشکرا کراوه کەئۆپۆزسێۆن پرۆژەیەکی تازەی خستۆتە ناو دانیشتنەکانەوە و بڕیاریشه کەیەکێتی و پارتی لەو پرۆژە تازەیە بکۆڵنەوەو لەدانیشتنی دواتردا وەلامیان پێ بدەنەوە، بەلام ئەوەی جێگای سەرنجە دانیشتنی دووەم کۆتایی هات ووەلامێکی رۆشنیان لێ نەبیسترا، ئایا ئەو پرۆژە تازەیە جیاوازی هەیە لەگەڵ داواکانی پێشوتری ئۆپۆزسێۆندا، ئایائەگەری رێکەوتنی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆسیۆن لەسەر ئەم پرۆژەیە هەیە وقەیرانینێوانیان بەچی ئەگات؟ (زیاتر…)
کرێکاران و پڕۆژه‌کانی چاکسازی(ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات).
ئازاد به‌کر:له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری کوردستاندا، ده‌سه‌ڵاتداران له‌وپه‌ڕی ترۆپکی ژیانی شاهانه و خۆشگوزه‌رانیدا ده‌ژین و چینی کرێکار و توێژه سته‌ملێکراوه‌کانیش هه‌ژار و مافخوراو، له به‌روبووم و داهات و سامان و ده‌سه‌ڵات بێبه‌شن. له مێژووی بیست ساڵی نایه‌کسانی و نادادپه‌روه‌ری میلیشیا ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتیدا، بێمافی و گه‌نده‌ڵی و تاڵانی و سه‌رکوت و ئاوا‌ره‌یی و شه‌ڕی ناوخۆ به‌شی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه بووه. (زیاتر…)
له‌ترسی ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان هێزێكی زۆر له‌نزیك سه‌رای ئازاد جێگێر ده‌كرێته‌وه
پڕۆژه‌ی(هه ڵمه تی راپرسی بۆ دیارکردنی چاره نووسی کوردستان)سه رکه وتووانه پێشکه ش به په رله مانی کوردستان کرا.
رۆژى دووشەمرێکەوتى ١٣\٦\٢٠١١ لێژنەیه‌ک له (هه‌ڵمه‌تی راپرسى بۆ دیاریکردنى چارەنووسى خەڵکى کوردستان) بۆ پێشککه‌شکردنی پڕۆژه‌یه‌ک به په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی بڕیاری په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی راپرسییه‌کی گشتییجه‌ماوه‌ریی بۆ دیارکردنی چاره‌نووسی کوردستان.. که پێکهاتبوو له‌و سێ به‌ڕێزه: (زیاتر…)
ئۆپۆزسیۆن وگه‌ڕانه‌وه‌بۆ ناو هۆڵی په‌رلمان!
خه‌سره‌و سایه:سه‌ره‌نجام لیستی فراکسیۆنه‌کانی ئۆپۆزسێون بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو هۆڵی په‌رلمـاندا. ئه‌م بڕیاره‌به‌دوای ده‌وره‌یه‌ک له‌بایکوتکردنی دانیشتنه‌کانی پارلمان‌دا دێت،که‌لایه‌نه‌ئۆپۆزسیۆنه‌کان،گوایه‌وه‌ک هه‌ڵوێستێک بۆ خواسته‌کانی شه‌قام له‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌کاندا گرتیانه‌به‌ر. به‌ڵام ئایا هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسێون چ له‌بایکۆتکردنی په‌رلمان وچ له‌گه‌ڕانه‌وه‌بۆی، به‌واقعی هه‌ڵوێستێکه‌له‌ڕاستای خواسته‌کانی شه‌قامدا؟. بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌باسه‌ره‌تا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی با‌یکوته‌که‌یان ڕابوه‌ستین: (زیاتر…)
پێشانگای کتێب لە قاوەخانەی کلتوری درێژدەکرێتەوە
لەبەر داواکاری زۆری خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆ و پەیماگاکانی ناو شاری سلێمانی، قاوەخانەی کلتووری هەڵدەستێت بە درێژکردنەوەی ماوەی پێشانگای کتێب لە ئەمڕۆوە یەکشەممە، ١٩/٦/٢٠١١ تا کۆتایی مانگ.بڕیار بوو دوێنێ دواڕۆژی ئەو پێشانگایەی کتێب بێت، کە قاوەخانەی کلتووری بە هاوکاری چەند دەزگایەکی چاپ و بلاوکردنەوە پێی هەستا، (زیاتر…)
ئـۆپۆزسـیۆن:ئـه‌گـه‌ر كـۆبو‌ونــه‌وه‌كـان بـۆ كـات كوشتـن بێت ده‌كـشێیـنه‌وه
دڵشاد ئه‌نوه‌رهاوڵاتی>سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، گومانی خۆی نیشان ده‌دات به‌وه‌ی مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رده‌وامیدان به‌كۆبوونه‌وه‌كان بۆ «موماته‌ڵه«كردن و كوشتنی كات بێت‌و سه‌ركرده‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنیش جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر ده‌كه‌وێت كۆبوونه‌وه‌كان بۆ كات كوشتنه ده‌كشێنه‌وه.گومانی سه‌رچاوه‌كه، له‌كاتێكدایه ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات دوو كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵییان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌رای چاودێران كۆبوونه‌وه‌كان له‌پێناو كۆبوونه‌وه‌دا بوون و ئه‌نجامیان نه‌بووه. (زیاتر…)
تونس ومیسر له‌ئه‌ندێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتداراندا پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه !
شۆڕشی تونس و میسر تارماییه‌کی ترسناکه له‌ئه‌ندێشه‌ی سه‌رانی حزبه بۆرژوا ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستاندا. به‌درێژایی ئه‌و دوو مانگه‌ی خۆپیشاندانه‌کان ودوای سه‌رکوت کردنیشی تائاخرین سمیناره‌کانی 25/5 به‌رده‌وام وڕۆژانه سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له‌میدیاکانیانه‌وه ئه‌وه‌یان ده‌دا به‌گوێی جه‌ماوه‌ری ناڕازی و خۆپیشانده‌راندا که‌کوردستان میسر‌و تونس نیه، گوایه له‌م ڕێگایه‌وه ده‌توانن چه‌کی چه‌وا‌شه‌کاری ودرۆیان جه‌ماوه‌ر له‌خه‌بات بۆکۆتایهێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵیان دورخاته‌وه. (زیاتر…)
ستانده‌رگـــه‌نـــده‌ڵـــیيه‌كـــی ســـه‌رۆكی هـــه‌رێـــم بـــڵاوده‌كاتـــه‌وه
له ئاژانسه کانه وه> له گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی جاڕنامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه یارمه‌تی بده‌ن له ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ڕاپۆرتێك بۆ ده‌زگای ستانده‌ر هاتووه كه گه‌نده‌ڵیه‌كی خوودی سه‌رۆكی هه‌رێمی تێدا ئاشكرا كراوه.له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه پیشێلكاری یاسایی له نێو خوودی كه‌ژاوه‌ی سه‌یاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمدا به‌دیده‌كرێت له‌وانه سێ سه‌یاره‌ی مۆدێل به‌رز یه‌ك ڕه‌قه‌من به ژماری (101328) هه‌روه‌ها سێ سه‌یاره‌ی تریش هه‌ر یه‌ك ڕه‌قه‌میان هه‌یه به ژماره‌ی (8242) هه‌موو ره‌قه‌مه‌كانی ژماره‌ی هه‌ولێرن. (زیاتر…)
بە بۆنەی رۆژی جھانی پەنابەرانەوە
ئاوردانەوەیەك لە كارەساتەكانی پەنابەران و سیاسەتی رەگەزپەرستانە
رۆژی 20 مانگی حوزەیرانی ھەمو ساڵێك لە لایەن كۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری پەنابەران،وە بە رۆژی جھانی پەنابەران دانراوە.لەم رۆژەدا وێرای كۆمیسیۆنی باڵا، ھەموو رێكخراوەكانی مافەكانی مرۆڤ بە گشتی و رێكخراوەكانی پەنابەران و بەرگریكاران لە مافەكانی پەنابەران، ھەڵدەستن بە چالاكی جۆراوجۆر بۆ بەرگری لە مافەكانی پەنابەران. (زیاتر…)
لەکوردستان بەڵێن و کردار پێچەوانەیە
دوای ئەوەی یانەی زاخۆ توانی بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا نازناوی جامی هەرێمی کوردستان بۆ تۆپی پێ بەدەستبهێنیت و لەیاری کۆتاییدا لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەرێتەوە بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ، بۆ ئەم مەبەستە (نێچیرەڤان بارزانی) جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری دا یاریگایەکی نێودەوڵەتی بکاتە دیاری بۆ یانەی زاخۆ، سەرچاوەی هەواڵ بڕوانە (ئاژانسی هەواڵ و بەدواداچوونی کوردستان – پەیامنێر ڕۆژی ٢٤/٥/٢٠١١. (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)