“له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆندا ئاماده‌ی دانیشتنین”
2011/05/14 at 4:35 PM 1 comment
له مێدیاکانه وه>وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لێدوانه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم ره‌تده‌کاته‌وه سه‌باره‌ت به پاشه‌کشه‌یان له هه‌ڵبژاردن و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو، که ته‌نها له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆندا ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانیشتنن.محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند:”ئێمه ته‌نها له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆندا ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانیشتنین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، که ئه‌ویش خۆی له ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێم و بردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کان و چه‌ند خاڵێکی دیکه‌دا ده‌بینێته‌وه”.
ده‌رباره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمیش که ده‌ڵێت؛ “کاتێک
باسی هه‌ڵبژاردنم کرد، ئۆپۆزسیۆن پاشه‌کشه‌ی کرد”، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم وتی:
به‌رده‌وام ته‌ئکیدمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت کردوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌م
حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌ی ئێستا نا، واته ئێمه له سایه‌ی حکومه‌تێکی بێ
لایه‌ندا هه‌ڵبژاردنمان قبوڵه، چونکه ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا ناتوانێت
هه‌ڵبژاردنێکی نه‌زیهو رێکوپێک ئه‌نجامبدات.
له‌لای خۆشیه‌وه نازم عه‌بدوڵا،
ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی رایگه‌یاندوه، که “هیچ پەیامێكی نوێ شك
نابەین ئاراستەی ئۆپۆزسیۆن كرابێت و شتێكی نوێ بەدی ناكەین، بۆ چارەسەركردنی
بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان”.
رۆژی (پێنجشه‌ممه)ی رابوردو سه‌رۆکی هه‌رێم
له‌میانی کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له سه‌نته‌ری رۆشنبیری و
روناکبیری‌دا رایگه‌یاند، که ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ئۆپۆزسیۆنن بۆ ئه‌نجامدانی
گفتوگۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: “لە نەورۆزدا پەیامێكم ئاراستەی ئۆپۆزسیۆن كرد‌و
داوام لێ‌كردن یان بێن بەشداری پرۆسەی چاكسازیی بكەن، یانیش بەشداری لە حكومەتێكی
بنكە فراوان بكەن، ئەگەر نا پێكەوە رو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەین، بەڵام كە باسی
هەڵبژاردنم كرد هەمویان پاشەكشەیان كرد”.
Entry filed under: گۆڕان.
1. danyar | 2011/05/15 له 10:45 AIM:
نازانم ئه‌م به‌رێزانه که خۆیان ناو ناوه ئۆپۆزیۆن ده‌یانه‌وێت کێ بخه‌ڵه‌تێنن تۆ بڵێ ی ئه‌م میلله‌ته‌ی ئێمه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ش ساوابێت ؟ تکایه با ئێمه ئه‌وه‌نده ساوانه‌بین ئه‌م گرۆپانه‌ی خۆیان ناو ناوه ئۆپۆزیۆن ئه‌سڵه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای بژی من و بمره تۆ بنیات نراوه هه‌موو ئه‌جندای کاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئاده‌ی ئێوه‌ش تۆزێک دابه‌زن له‌و کورسیه با ئێمه‌ش تۆزێکی بخۆین نه‌ک باچاکی بکه‌ین ، کاکه نازانم ئه‌م میلله‌ته‌ی ئێمه بۆ خۆی به‌هه‌ڵه‌دا ده‌بات کام ئۆپۆزیۆنه هه‌یه له کوردستاندا ته‌جروبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌کردبێت ؟ باشه هه‌ر وه‌ک پارتی و یه‌کێتی نه‌بوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا ؟ ئیتر گۆڕانی چی و حاڵی چی ئه‌وه‌ش دیسان دووباره کردنه‌وه‌ی ته‌جروبه‌ی مێژوی کورده بۆیه تائێستا وه‌ک به‌رده‌که‌ی سیزیف کاتێک ده‌مانه‌وێت بیگه‌یه‌نینه لوتکه به‌ڵایه‌کی لێ په‌یدا ده‌بێت تا کۆتایی چیاکه‌ی ده‌باته‌وه .