یادی 22 ساڵه‌ی مەرگی خومەینی له‌هه‌ولێر و سلێمانی كرایه‌وه
2011/06/04 at 7:00 PM 1 comment
یادی ئه مرۆ به بوونه ی 22 ساڵه‌ی مەرگی به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له هۆڵی پێشه‌وای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌چوو.مزه‌فه‌ر ڕه‌مه‌زانی به‌رپرسی به‌شی فه‌رهه‌نگی له قونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌وته‌یه‌كیدا ڕایگه‌یاند: ئیمام خومه‌ینی زانا و ڕه‌مزێكی ئایینی بوو هه‌موو ژیانی خۆی فیدای ئازادی گه‌لانی ئێران كرد، دوای كۆچی دوایی ئه‌و ئێران كه‌وته قه‌یرانه‌وه، به‌لاَم دواتر خه‌منه‌یی توانی له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی ئه‌و به‌رده‌وامبێت بۆ خزمه‌تكردن به‌خه‌ڵكی ئێران و مرۆڤایه‌تی.
پاشان كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وته‌یه‌كیدا وتی: “به‌رپاكردنی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران له ساڵی 1979 وه‌رچه‌رخانێكی مێژووی بوو له‌كات و ساتی خۆیدا كه بووه هۆی وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی له ئێران، كه توانی كۆتایی به‌حوكمی چه‌ند ساڵه‌ی ڕژێمی شا بێنێت”.
وتیشی: “ئه‌و ئازادییه‌ی ئه‌و كات به‌ده‌ستهات، هه‌موو خه‌ڵكی ئێران به‌شداربوون له‌و ئازادییه بۆیه ئێستا هه‌موویان به ئازادی ژیانی خۆیان به‌ڕێده‌خه‌ن”.
هه‌ر له‌و رێورسمه‌دا كورته فلیمێك له‌باره‌ی كۆچی دوایی خومه‌ینی له ساڵی 1989 پیشاندرا.
شایه‌نی باسه شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیمام خومه‌ینی هه‌ڵگیرسا له ساڵی 1979 توانی كۆتایی به حوكمی شا بهێنێت له ئێران، دوای 10 ساڵ حوكمكردن، خومه‌ینی له ساڵی 1989 به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سلێمانی به‌بۆنه‌ی هه‌مان یاده‌وه رێوره‌سمێكی رێكخست كه تیایدا نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كان ئاماده‌بوون.
خه ندان
یادکردنەوەی مەرگی خومەینی لە هۆڵی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د رووناکبیران تووره ده کات
Entry filed under: هه‌رێمی كوردستان.
1. Fatah Ahmadi | 2011/06/05 له 12:50 AIM:
به سڵاوێکی گه‌رم بۆ به‌ڕێوه به‌رانی سایته‌که‌تان
چه‌ند ساڵێکه ێادی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وا ده کرێته‌وه‌و،هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات مته‌قیان لێوه‌ناێه‌ت?دیاره به‌داخه‌وه سه‌نگو،قورسای،هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات هێنده‌نیه که ده‌سه‌ڵادارانی باشوور حیسابێکیان بۆ بکه‌ن ئه‌ویش هۆێه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دژاێه‌تی کردن‌و لێکدابڕانی ئه‌م هێزانه‌و،ئیحتیاجی مادیان به‌ده‌سه‌ڵاتی باشووره‌وه،بێئیراده‌یان سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌کان. من پێشتر چه‌ند بابه‌تێکم له سه‌ر بێڕێزی هێزه‌کانی باشوور به‌رامبه‌ر کوردانی ڕۆژهه‌ڵات نووسی،به زمانێکی توند،دژی ئه‌م بێڕێزیانه چون خومه‌ینی ته‌نیا که‌سێکه که بڕیاری نه‌مانی کوردی ڕاگه‌ێاند وه جیهادی دژی ئه‌م گه‌له ڕاگه‌ێاند،به‌ڵام ئێستا ێادی ئه‌م جه‌لاده له باشوور له هۆڵی پێشه‌واده‌کرێته‌وه‌و،ده‌سه‌ڵات دارانی باشوور بۆ خۆشخزمه‌تیو،ئێهانه‌ت به به‌هانه‌ته‌وه‌یه‌کانی گه‌له‌که‌مان ێادی قاتڵانی گه‌له‌که‌مان ده‌گرن. به‌ڵام شه‌رمه بۆ هێزه‌کانی ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵات که نا‌وێرن هیچ کاردانه‌وه‌ێه‌کیان هه‌بێت،نازانم هێزی شۆڕشگیڕ،ئه‌رکه کانی کامانه‌ن? فه‌تاح ئحمه‌دی