Archive for ئایار, 2009
سبه‌ینێ له هه‌ولێر هه‌ڵوێستێكی گرنگ ئاشكرا ده‌كرێت
حیزبی دیموكرات و پارتی ئازادی كوردستان ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا؟
به‌یانی سه‌عات 4 له وتێلی هه‌ورامان له هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌گه‌ری بۆ هه ر‌دوو پارتی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات (حیزبی دیموكرات و پارتی ئازادی) ساز ده‌درێت، كه تێیدا هه‌ردوولا هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران ئاشكرا ده‌كه‌ن. (زیاتر…)
به‌ریتانیا پشتگیری له گه‌نده‌ڵی ده‌كات له عێڕاق حكومه‌تی به‌ریتانیا: ئه‌گه‌ر وه‌زیری بازرگانی ئازاد نه‌كه‌ن ئه‌وا به‌هێزی سه‌ربازی مالیكی ناچار ده‌كه‌ین ئازادی بكات
ئاژانسه‌كان:حكومه‌تی به‌ریتانیا فه‌رمانی دا به‌سه‌ر نوری مالكی به ئازاد كردنی فه‌لاح سودانی له ماوه‌ی 24 كاژێردا كه دوێنێ له فرۆكه‌خانه ده‌ستگیركرا ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له به‌یانێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد له حكومه‌تی عێڕاق ئه‌گه‌ر ئازادی نه‌كه‌ن و داواكه‌یان وه‌رنه‌گرن ئه‌وا به‌هێزی سه‌ربازی به هاوكاری سوپای ئه‌مریكا هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه وه‌زیری پێشووی بازرگانی تێدا زیندانی كراوه ، (زیاتر…)
حسێن میسری ماڵئاوایی له‌هونه‌ری كوردی كرد
یه‌كێك له ده‌رهێنه‌ره دیاره‌كان بوو
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه(31/5) هونه‌رمه‌ند‌و ده‌رهێنه‌ری ناسراوی كورد حسێن میسری به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه ماڵئاوایی یه‌كجاریی له‌ژیان‌و هونه‌ری كوردی كرد.حسێن میسری به‌یه‌كێك له‌ئه‌كته‌ر‌و ده‌رهێنه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كانی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت له‌بواری شانۆ‌و درامای ته‌له‌فزیۆنیدا‌و هه‌ر له‌م بواره‌شدا خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌مه، (زیاتر…)
گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه‌دایه!
(له په‌یوه‌ند به نه‌خشی میدیای کوردی له گێژکردنی جه‌ماوه‌ردا)
حه‌مه غفور:زه‌خیره‌و جبه‌خانه‌ی ڕاگه‌یاندن‌و میدیای بۆرژوازی کوردی، به حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆشیه‌وه، ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه له شێواندنی ڕای گشتی‌و به‌لاڕێدابردنی زه‌ین‌و هوشیاری کۆمه‌ڵگاو په‌ستاوتن‌و له قاڵبدانی هه‌ردووکیشیان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت‌و ئامانج‌و به‌رژوه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تیاندا. دوو ئه‌زموونی پڕ حیکمه‌ت‌و پڕ جه‌وهه‌ری ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی باڵه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی له‌مباره‌وه یاد دێنمه‌وه؛ (زیاتر…)
که‌ڵک وه‌رگرتن له منداڵانی سه‌ر شه‌قامه‌م بۆ پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران
مووسه‌وی بۆ پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی ئێران له منداڵانی سه‌ر شه‌قامیش که‌ڵک وه‌ر ده‌گرێ .
ئاژانسی ئێران هه‌واڵ بڵاوی کرده‌وه له‌و رۆژانه‌دا منداڵه‌کانی سه‌ر شه‌قامیش بوونه‌ته که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆ پرۆپاگه‌نده‌ی پاڵێورانی سه‌رکۆماریی . (زیاتر…)
48 سه‌عاتی تر پارتی كرێكارانی كوردستان خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
ئه‌حمه‌د ده‌نیس به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان تایبه‌ت به نه‌وای راگه‌یاند:
رۆژی 1ی 6 ی ئه‌مساڵ پارتی كرێكارانی كوردستان دوابڕیاری خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه له‌مه‌ڕ ئاگربڕ له گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا یاخود به‌رده‌وامی دان به‌شه‌ڕ.
مه‌ترسی جه‌نگێک له داوێنی هه‌ڵبژاردنی کوردستانه‌وه!
(ده‌رباره‌ی قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی نێو یه‌کێتی نیشتمانی)
هه‌موو ئه‌توانین ئه‌و واقعیه‌ته بسه‌لمێنین که ئه‌مڕۆ کوردستانی عێراق پێی ناوه‌ته ناو یه‌کێک له جومگه‌و ده‌ورانه هه‌ره هه‌ستیاره‌کانی مێژووی ژیانی سیاسی خۆیه‌وه. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هێزه‌کان‌و پاڵنه‌ره‌کانی پشتی ئه‌م ڕێڕه‌وه هه‌رگیز به گیانی هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتیه‌وه نه‌جووڵاونه‌ته‌وه‌و بیریشیان له ڕێوشوێنی ژیرانه‌و دووربینانه نه‌کردۆته‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیار‌و کۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌کان، یاخود له بنه‌ڕه‌تدا ئاسۆ‌و توانایی‌و مه‌یل‌و ئیراده‌یه‌کی وه‌هایان له هه‌گبه‌دا نه‌بووه‌و هه‌رگیز خاوه‌نی نه‌خشه‌ی ڕێگا نه‌بوون‌و خۆیان داوه‌ته ده‌ستی ڕووداوه‌کان، (زیاتر…)
پارێزگاری دهۆکـــ ته‌مه‌ر کۆچه‌ر به پاره‌ی خه‌لکی کوردستان له گه ڵ له‌شفرۆشان عه ره ب خوشی به‌سه‌ر ده بات
پارێزگاری دهۆک ته‌مه‌ر کۆچه‌ر به پاره‌ی خه‌لکی کوردستان له گه ڵ له‌شفرۆشان عه ره ب خوشی به‌سه‌ر ده بات.خۆ دو روژ پیش بوومه‌سعود بارزانی له به‌رده‌م خه‌ڵکی دهۆکگوتی : گه‌نده‌ڵه‌کان دادگایی ده‌که‌ین.
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، سیاسییه، یان بازرگانێکی ده‌ستبڕ؟
وت‌و ویژ ته له قونی که یوان سنای له گه ل عبدولا م‌و هتدی بو گه را نه وه ی 50.000 ئیرو که به قه رز به حیزبه که ی داوه وه موله ته که ی تواو بووه. فه رمو بو خوت گویه بیستی قسه کانیا به.
لیستەكەی نەوشیروان وەك بزووتنەوەیەكی سیاسی داوای بودجە دەكات
كادیره کان باڵی ریفۆر، ئەوان خۆیان بڕیاری دەركردنی یەكێتییان داوە“چونكە لە ناو یەكێتی ئازادی بیروڕا نەماوە”
ئەندامێكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای وشە رایگەیاند،پێش ئەوەی یەكێتی لەكۆنگرە بڕیاری دەركردنی ئەو كادیرانە بدات كە سەر بە باڵی ریفۆرمن، ئەوان خۆیان بڕیاری دەركردنی یەكێتییان داوە”چونكە لە ناو یەكێتی ئازادی بیروڕا نەماوە”، وتیشی” لە دوای هەڵبژاردنەكان بەپێی یاسای حیزبەكان، ئێمەش داوای بودجە دەكەین”. (زیاتر…)
گه‌ر ئه‌مه شه‌ڕی ناوخۆ نیه ئه‌ی چی ناو ده‌نێینن؟
یاشێخ:لیستی گۆڕانی نه‌وشیروان موسته‌فا هه‌ر له ئێستاوه بۆته هۆی ده‌رکردنو نان براوکردنی خه‌ڵکانێکی زۆر له ئه‌ندامو لایه‌نگرانی ینک. ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی گۆران له‌وێوه‌و به‌و شێوه‌یه‌و به‌وبێ ده‌سه‌ڵاتیه کاری بۆبکرێت، ئه‌وه‌نه‌کردنی باشتره.
نه‌وشیروان موسته‌فا وه‌ک ته‌ڵه‌یه‌ک وایه‌و ده‌بینین سه‌ده‌ها کادیرو لایه‌نگری نه‌وشیروان ده‌رده‌کرێن له‌ریزی یه‌کێتیو له کاره‌که‌شیان که سه‌رچاوه‌ی بژێوییانه. (زیاتر…)
ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی مه‌ریوان سه‌باره‌ت به بایكۆتی ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له ئێران
مه‌ریوان:هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین دیارده دیمۆكراتیكه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئازاد و خاڵی هه‌ره گرنگی پێوه‌ری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و مافی هاوڵاتیبوون و دیاریكردنی چاره نووسه، تا وه‌كو تاكی كۆمه‌ڵ له ڕێیه‌وه بتوانێت خۆی بپاڵێوێ و ماف و داخوازیه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكات و ئه‌ركه‌كانی به باشی بناسێت و مافه‌كانی به ده‌ست بهێنێت، به‌م پێیه له‌م چه‌شنه كۆمه‌ڵگایانه‌دا، ده‌سه‌ڵات خه‌ڵكییه و گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتیش له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دیاریده‌كرێت، نه‌ك كه‌سێكی تایبه‌ت. (زیاتر…)
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له زاهیدان 70 كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه
ئاژانسه‌كان:به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له دوه‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری زاهیدانی ئێران , لانیكه‌م 70كه‌س كوژران و برینداربوون.
پارێزگاری سیستان بلوشستان موحه‌مه‌د ئازاد به ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی ئێرانی ڕاگه‌یاند” هێرشه‌كه به بۆمبی چێنراو ئه‌نجامدراوه له مزگه‌وتی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب له‌كاتی نوێژی خه‌وتنان. (زیاتر…)
ناوه‌ندی چاک له دانمارک له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی دانمارک کۆبووه‌وه
ناوه‌ندی چاک:له میانی هه‌وڵه‌کانی ناوه‌ندی چاک بۆ به‌جیهانی ناساندنی دۆزی جینۆساید و ته‌واوکاری هه‌وڵه‌کانی کۆمیته‌ی سویسرا بۆ په‌یداکردنی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ناساندنی تاوانه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک جینۆساید. کۆمیته‌ی دانمارکی ناوه‌ندی چاک دانیشتنێکی ساز کرد له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی دانمارک له به‌رواری 26 / 5 / 2009 بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر دۆزی جینۆسایدی گه‌لی کورد و پێشکه‌شکردنی کۆپیه‌ک له‌و واژۆیانه‌ی ناوه‌ند کۆیانی کردبوه‌وه له میانی هه‌ڵمه‌ته‌که‌یدا، (زیاتر…)
جـــنا یه ت ئـــیسلام له م ســـه ده دا
تکایه ئاگادار بن فیلمه که زۆر دڵته‌زێنن ……..
تکایه ئاگادار بن فیلمه که زۆر دڵته‌زێنن ……..
وێراش نیوز : سه ر برین بو ئاژه ل هاتووه به لام لای ئیسلام بو ئینسان
تکایه با مندالان ژیر 18 ساله تماشا کردنی ئه م فیلمه نه که ن وه ئه و کسانی که نخوشینی دلیان هه یه یا ترسیان له و جوره فیلمانه هه یه خو پاریزی بکه ن.
پارتی ئازادی كوردستان به ره‌سمی پشتگیری به‌رنامه‌كه‌ی كه‌روبی ده‌كات
مه‌جلیسی گشتی پارتی ئازادی كوردستان دوای دوو جاركۆبوونه‌وه‌و تاوتویكردنی هه‌لبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری ئیران بریاریدا هه‌لبژاردنه‌كانی ئیران بایكۆت نه‌كات‌و پشتگیری له به‌رنامه‌ی میهدی كه‌روبی بۆ كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كان بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌وال به به‌یان ـ ی راگه‌یاند: مه‌جلیسی گشتی پاك دوو جار كۆبووته‌وه‌و ره‌وتی کوبوونه‌وه‌کان حاله‌تی لیکدانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مه‌سه‌له‌کان بووه‌و سه‌نگ و سووکی به‌شداری یا نه‌کردن. (زیاتر…)
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: قه‌یرانه‌كانی یه‌كێتی قوڵتر ده‌بنه‌وه
به رای فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، یه‌كێتی له‌قه‌یرانی قوڵدایه‌و هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن. جگه له‌وه‌ش ئیراده‌یه‌كی به‌هێز نییه بۆ چاكسازیی.
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رۆژنامه، ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت: “خه‌ریكه له‌ناو یه‌كێتیدا فه‌رزێك دروست ده‌بێت كه تائه‌مساڵیش چه‌ند ره‌وتێك له‌ناو یه‌كێتی هه‌بون، به‌ڵام ئێستا خه‌ریكه ره‌وته‌كان ته‌واو گه‌ڵاڵه ده‌بن‌و لێكجیاده‌بنه‌وه. ده‌بێت چاوه‌ڕێی گه‌ڵاڵه‌بونی ئه‌و ره‌وتانه بكه‌ین كه هه‌ندێكیان خه‌ریكه له‌یه‌كێتی جیاده‌بنه‌وه به‌ته‌واوه‌تی‌و رێچكه‌یه‌كی دیكه به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن، نازانم سیاسه‌تی یه‌كێتی چۆن ده‌بێت له‌ئاینده‌دا، به‌ڵام هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن “. (زیاتر…)
بۆ ده‌بێت پێنووسمان کلیل بده‌ین له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردندا!
یاشێخ:له‌هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه ماوه‌یه‌ک ده‌بێت ته‌واوی خه‌ڵکی کوردوستان گوێبیستی ده‌نگۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان بوون. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌گه‌رچی لایه‌نی سلبی هه‌یه به‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت دووحیزبه‌زلهێزه‌کان ده‌یانه‌وه‌ێت وه‌ک نمایشێکی سیاسی خۆیان نیشان بده‌ن که سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆخۆیانه. ئه‌مخۆشباوه‌ریه ی بدایه‌ت بۆسه‌رکه‌وتن مه‌گه‌ر هه‌ر له شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه به‌دیکرابێت. (زیاتر…)
ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌نووسی
بۆ گشت ده‌زگا به‌ڕێزه‌کانی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی کوردستان و عێراق
ئه‌مساڵ پیشه‌نگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیتالی له عێراق به چاودێری وه‌زاره‌تی گه‌شه‌ی ئابوری ئیتالیا و به هاوکاری ژووری بازرگانی و په‌یمانگه‌ی بازرگانی ده‌ره‌وه و باڵیۆزخانه‌ی ئیتالیا له عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سێیه‌مین پیشه‌نگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خۆی له هه‌ولێر له 10/6 تا 13/6/2009 ده‌کاته‌وه. (زیاتر…)
كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك ــ باڵی ریفۆرم خۆی راگه‌یان
راگه‌یاندن: سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك ــ باڵی ریفۆرم
ده‌قی راگه‌یاندنی ژماره (1)
كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان-باڵی ریفۆرم، به ده‌ركردنی راگه‌یه‌نراوی ژماره (1)، خۆی راگه‌یاند و هه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا دوپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان به‌شێكی دانه‌بڕاوی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتین و به‌بێ ئه‌وان “هیچ بڕیارێكی یه‌كێتی شه‌رعیی نییه، تا ئه‌و كاته‌ی كۆنگره‌یه‌كی فراوان له بارێكی ئاسایی‌دا به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دیموكراتانه، له‌سه‌ر بنه‌ما و میكانیزمی دروست، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كۆمیته‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت”. (زیاتر…)
مه‌سعودبارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمه یان به‌ردی ئه‌لحه‌دی سه‌رته‌وێڵی ئێمه‌ی کورده!
یاشێخ:مه‌سعودبارزانی،به‌ردی ئه‌لحه‌دو رێژه‌ی نه‌گۆری 7/22 و لێکچونه‌کانیان ده‌تونین به‌م جۆره بناسینه‌وه.
پێناسه‌ی به‌ردی ئه‌لحه‌دم وابیستوه؛ بریتیه له‌وبه‌رده‌شێوه ته‌نکۆڵه‌و پانۆڵه‌یه‌ی که‌ده‌نرێته سه‌رئاستی سنگ‌و ته‌وێڵی هه‌رمردویه‌به‌پێی سونه‌تی ئیسلامی. واته له‌کاتی مردنیه‌وه تارۆژی زیندوبوونه‌وه‌که‌ی-حه‌شره‌که‌ی، له‌سه‌رئاستی سنگوو ته‌وێڵی ده‌بێت که مردوه‌که ویستی راست بێته‌وه ته‌وێڵی به‌رده‌که‌وێتو رێگای نابێت راستبێته‌وه. (زیاتر…)
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هێرشه‌كانی ئیسرائیل له‌دژی ئێران ده‌ست پێده‌كات
جه‌نگێكی سامناك به‌ڕێوه‌یه
رۆژنامه‌ی ها‌ئارێتسی ئیسرائیل، ئاشكرایكرد: هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن له چه‌ند رۆژی داهاتوودا حكومه‌تی ئیسرائیل هێرش له‌دژی ئێران ده‌ست پێبكات..رۆژنامه‌ی هه‌ئارێتسی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه: زۆر ئاماژه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا هێرش دژی ئێران ده‌ستپێده‌كات، و بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌و جه‌نگه دوای كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا له 18ی مانگی ئایاردا ده‌ستپێكردووه. (زیاتر…)
موراد قه‌ره‌یلان: PKK ده‌ستبه‌رداری ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دانوستان
موراد قه‌ره‌ییڵان:له‌هه‌نگاوێكی نوێ‌دا موراد قه‌ره‌یلان رایگه‌یاند: PKK ده‌ستبه‌رداری ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دانوستان له‌یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ توركیادا.
له‌دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌نی، موراد قه‌ره‌یلان كه‌یه‌كێكه له‌سه‌ركرده باڵاكانی PKK وتی: ئێمه له‌خاڵی وه‌رچه‌خانداین كورد نایه‌وێت درێژه به خوێنڕێشتنی زیاتر بدات، بڕوامان وایه كه‌بتوانین بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك به‌بێ خوێنڕشتن و ئاماده‌ین بۆ چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه‌و دیموكراسیانه له‌چوارچێوه‌ی سنوری توركیادا. (زیاتر…)
هێزه‌كانی یه‌كێتی كۆده‌كرێنه‌وه به‌مه‌به‌ستی لێدانی په‌ژاك
ده‌وڵه‌تانی ئێران و توركیا‌و سوریا پشتگیری یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، وه ئه‌مریكاش پشتگیری لیستی گۆڕان و چوار پارته كوردستانیه‌كه ده‌كات.
له دوای زیادبوونی جموجۆڵ و به‌رگری په‌ژاك له نااوچه سه‌ر سنوریه‌كانی كوردستان هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كۆده‌كرێنه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له‌و جموجۆڵانه‌ی گه‌ریلاكان كه‌له‌سه‌ر سنوورن. (زیاتر…)
راپۆرتی جیهان. به‌شی یه‌كه‌م: كۆمپانیاكانی ماڵی بارزانی و تاڵه‌بانی كوردستانیان داگیر كردووه
دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌تی ئه‌م وڵاته به مه‌به‌ستی حیزبی قۆرخ بكه‌ن، هه‌ستان ئه‌م سه‌روه‌ته‌یان خسته كۆمه‌ڵێ پرۆژه‌ی ستراتیژی‌له ناوخۆی كوردستان، به تایبه‌ت له سه‌ره‌كی ترین كه‌رتی ئه‌م وڵاته كه بریتییه له گه‌یاندن و نه‌وت و به‌ڵێنداریه‌تی و كۆمه‌ڵێ بواری تر. له كوردستاندا دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی ته‌واو هه‌یه كه ئه‌مه‌ش له پاش ساڵی دوو هه‌زاره‌وه زیاتر گه‌شه‌ی سه‌ندووه، ئه‌م جۆره سیستمه‌ی ئه‌مرۆ له كوردستاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت چاولێكه‌ری كۆمه‌ڵی وڵاتی تره كه به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه ڵه‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌كه‌ن. (زیاتر…)
مام جه‌لال نامه‌ی له‌بۆ هه‌موو سه‌رۆك حیزبه‌كان ناردووه داوای لێكردوون خۆیان هه‌ڵنه‌بژێرن بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
دوای ئه‌وه‌ی ستانده‌ر ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر چوار حیزبه‌كه كه تێیدا هاتبوو مام جه‌ڵال دوای له چوار پارته‌كه كردووه نابێت كاندیدی خۆیان دیاری بكه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چ به‌خۆشی بێت یان ناخۆشی، ده‌ركه‌وت كه به‌ڕێز مام جه‌لال به‌نامه‌و ته‌بلیغ هه‌موو سه‌رۆك پارته‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه كه خۆیان كاندید نه‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم. (زیاتر…)
به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی بۆ ناو پارتی كاك. مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی جه‌وهه‌ر نامیقی كرد
دوێنێ مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی تایبه‌تدا سه‌ردانی جه‌وهه‌ر نامیق( سكرتێری پێشوی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیان) كرد، به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌یان بۆ ناو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
له م سه‌ردانه‌دا گفتوگۆیه‌كی گه‌رم له نێوان هه‌ردوو لادا كرا، واش پێده‌چێت جۆرێك له ڕیككه‌وتن كرابێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی جه‌وهه‌ر نامیق، وه تاكو ئێستا هیچ لێدوانێكی ڕه‌سمی له‌سه‌ر ده‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كاك. مه‌سعود نه‌دراوه. (زیاتر…)
خواردنی فسته‌ق بۆ لاوازبوون
زانست:خه‌ڵكانێكی زۆر به تایبه‌تی خانمان، له خواردنی فستق پارێز ده‌كه‌ن. هۆیه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌و بوونیان، به‌ڵام لێكۆڵه‌ره‌وان سه‌ڵماندوویانه، خواردنی فستق نه‌ك نابێته هۆی قه‌ڵه‌و بوون، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی پێشگری له جه‌ڵته‌ی دڵ و یارمه‌تی ده‌رێكیشه بۆ دابه‌زاندنی كێش.
ئێستا هه‌بوونی له‌شولارێكی رێك، ئاواتی ئه‌و ئافره‌ت و پیاوانه‌یه، كه ئاماده‌ن هه‌موو رێگاچاره‌یه‌ك تاقی بكه‌نه‌وه بۆ گه‌یشتن به له‌شولارێكی رێك، (زیاتر…)
وێراش نیوز:دوو جه نایت له دوو کلیپ دا
ئه م کچه له تمه نی 9 سالی دا به شودراوه وه له ته مه نی 12 سالی دا داوای تلاق ده کات.بفرمون بو خوتان سه یر بکه ن که چون به چه قو لیده داوه و به جگه ره ده‌ستی سوتاندوه.
کورته فـــیلم: شـــه ری 24 روژه ی شـــاری ســــــنه له سالی 1979 دا
کورته فیلم شه ری 24 روژه ی شاری سنه له لاین ریکخراوی فدایان خه لک ئیران کراوه به کلیپیکی هه شت ده قه ی. (زیاتر…)
“له‌سه‌ر رای جیاواز ده‌رده‌كرێن” له‌سه‌ر بڕیاری جه‌لال تاڵه‌بانی، ده‌یان كادری تری یه‌كێتی ده‌ركران
ناوی ژماره‌یه‌ك له‌و كادرانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه داوایان لێكراوه ریزه‌كانی یه‌كێتی به‌جێ بهێڵن:
دوای ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی بڕیاریدا به ده‌ركردنی ئه‌و كادره ریفۆرمخوازانه‌ی كه ده‌نگ ناده‌ن به لیستی كوردستانی (پ.د.ك – ی.ن.ك)، رۆژانه ده‌ركردنی كادره ریفۆرمخوازه‌كانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رده‌وامه، هاوكات ئه‌مڕۆ به‌ده‌یان كادر له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی و مه‌ڵبه‌ندی 21ی سلێمانی ده‌ركران. (زیاتر…)
كونسوڵی ئێران لە سلێمانی: یەكێتی بەڵێنی داوە رێگە لە هێرشەكانی PJAK بگرێت
ئاژانسه کان:كونسوڵی ئێران لە سلێمانی بە (رووداو)ی راگەیاند لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتن كراوەو بەڵێنیان داوە رێگە لە هێرشەكانی PJAK بگرێت بۆسەر ئێران. عەلی موسافری كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەڤدیتنێكدا لەگەڵ (رووداو) لە وەڵامی ئەوەی بۆچی ئێران تۆپبارانكردنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان راناگرێت دەڵێ (زیاتر…)
ناوی پاڵێوراونی لیسته‌کانو سه‌رنجێک!
یاشێخ >هه‌رمرۆیه‌کی نوێخواز چاوێک بخشێنێت به‌ریزبه‌ندی ناوه‌کانی لیسته‌کانی هه‌ڵبژاردن سه‌ر به یه‌کێتیو پارتی‌و چوارحیزبه‌که(کۆمه‌ڵ،یه‌کگرتوو،سۆسیالیست، وه زه‌حمه‌تکێشان)،ته‌زوویه‌کی ناخۆش دای ده‌گرێت. له‌جێوه ئه‌نجام گیریه‌ک به‌ده‌ست دێنیت. زۆر به‌ئاسانی تێده‌گه‌ین که له‌سایه‌ی پاشاگه‌ردانیه‌کانی پارتی‌و یه‌کێتدا ده‌زانیت که جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌تی کوردوستان له‌هه‌لومه‌رجی به‌ره‌و رووچوونی تارماییی ده‌سه‌ڵاته‌کانی جاهلیه‌تو چاخه‌کانی ناوه‌راسته. (زیاتر…)
كۆماری ئیسلامی جاشى ژن په‌روه‌رده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جلكی گه‌ریلا و پێشمه‌رگه‌یان بكاته به‌ر
ئاژانسه کان:كۆماری ئیسلامیی ئێران خه‌ریكی راهێنانی سه‌ربازیی ژنانی كوردی جاشه بۆ ئه‌وه‌ی به جلی گه‌ریلا و پێشمه‌رگه‌وه بیاننێرێته گونده‌كانی كوردستان.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری خۆرهه‌ڵات نیوز له شاری سنه، رژێمی ئێران 125 ژنه پاسداری كۆكردۆته‌وه و خه‌ریكى په‌روه‌ردی نیزامیی ئه‌و ژنانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به جلی گه‌ریلا و پێشمه‌گه‌وه بیاننێرێته ناوچه‌كانی كوردستان و مه‌به‌ستیشی له‌م كاره ناسین و سزادانی ئه‌و كورده وڵات پارێزانه‌یه كه به دیتنی گه‌ریلا و پێشمه‌رگه خۆشحاڵ ده‌بن و پێشوازییان لێ ده‌كه‌ن و یارمه‌تییان ده‌ده‌ن. (زیاتر…)
یه‌کگرتووی ئیسلامی له ئاوی لیخندا ڕاوئه‌کات!
حه‌مه غفور>له نێو فه‌رهه‌نگی سیاسی بۆرژوازی کوردی‌دا به گشتی، وه له نێو که‌لتووری “ئه‌زموونی دیموکراسی کوردستان”و فه‌زاو که‌شی نێو چوارچێوه‌ی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستاندا، شتی سه‌مه‌ره‌و دیارده‌ی گه‌لێک نامۆ‌و ناکۆک‌و دژ به نۆرمی ئاسایی ژیانی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی قنچک ئه‌که‌ن‌و خه‌ریکن له‌سه‌ر سفره‌ی ناشیرینی گه‌نده‌ڵی‌و سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی‌و میلیشیایی ژیانی خۆیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای مۆدێرنی کوردستاندا درێژه‌پێئه‌ده‌ن! (زیاتر…)
بۆچی نه‌وشیروان له ناوه‌وه‌ی یه‌کێتیدا ئیدعای گؤڕان ناکات‌و ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی هه‌ڵبژاردوه بۆ ئه‌وکاره‌ی؟
یاشێخ:کۆسره‌ت ره‌سول له سایتی چاودێردا ده‌ڵێت؛
به‌ڕای شه‌خسی خۆم ده‌بوایه نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ناو یه‌كێتییه‌وه كاری بۆ گۆڕان بكردایه نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی
ده‌شێت کۆسره‌ت ئاگای له داڕشتنی نه‌خشه‌سازیه‌که‌ی ئه‌و گه‌مه‌یه نه‌بێت بۆیه واده‌ڵێت. ئه‌گینا،
هه‌موو ده‌زانینن نه‌وشیروان دنیای دیوه‌و باشده‌زانێت ئه‌گه‌ر ئه‌وته‌ڵه‌یه یان بڵێین ئه‌و په‌یمانه ستراتیجیه‌ی نێوان یه‌کیتیو پارتی بته‌قینێته‌وه به‌ده‌ست ئه‌وه بڤه‌یه. (زیاتر…)
به‌پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان، كاربه‌ده‌ستان باری جه‌سته‌یی و ده‌رونی زیندانیانی سنه‌یان باش وه‌سفكرد
زیاتر له 100 كه‌س له زیندانی شاری سنه مافی چاوپێكه‌وتنیان نیه
ئاژانسه کان:پاش ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی شاری سنه سه‌باره‌ت به خراپی باری جه‌سته‌یی و ده‌رونی كه‌س و كاره‌كانیان، داواكاری گشتی له سه‌ردانێكیدا بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه باری جه‌سته‌یی و ده‌رونی زیندانیانی باش وه‌سفكرد. (زیاتر…)
ژماره‌ی خوێنه‌ر: 22 پرسی په‌نابه‌ره ئێرانیه‌كانی نیشته‌جێی عێراق له تاران تاوتوێ ده‌كرێت
ئاژانسه کان:بڕیاره به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌نابه‌رانی ئێرانی له عێراق و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه رۆژی 5/26 وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له 10 ئه‌ندام پێك دێت له سه‌ر داوای مه‌جلیسی ئێران بگاته تاران.
دكتۆر له‌تیف حاجی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی دا بۆ ماڵپه‌ری په‌یامنێر رایگه‌یاند: وه‌فده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 10 كه‌س پێك دێت و بڕیاره رۆژی 5/26 بۆ چاره‌سه‌ركردن و رێككه‌وتن له سه‌ر چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌وانه پرسی په‌نابه‌ران و كێشه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ مه‌جلیسی ئه‌م وڵاته كۆبینه‌وه. (زیاتر…)
لەکاتی وتاری هەینیدا: مەلایەکی پارتی هێرشی ناڕەوا دەکاتە سەر تەلەفزیۆنی یەکگرتوو کەناڵی هەولێر
تەلەفزیۆنی یەکگرتوو ئەم تەلەفزیۆنە سنووری شەرعیی بەزاندووە و فیلمی یوسفی راستگۆ پەخش دەکات
شاهین کەریم: شەوی هەینی لەسەر شەممە مەلایەکی پارتی لەکاتی وتاری هەینی هێرشێکی ناڕەوا دەکاتە سەر تەلەفزیۆنی یەکگرتوو بەوەی ئەم تەلەفزیۆنە سنووری شەرعیی بەزاندووە و فیلمی یوسفی راستگۆ پەخش دەکات . (زیاتر…)
تیره‌که‌ی نه‌وشیروان دوو جاریه‌کێتی ده‌پێکێت
ئاری ئه‌بوبه‌کر:دوا جار نه‌وشیروان موسته‌فا و هاوڕێکانی ڕێگای خۆیان جیا کرده‌وه و دابه‌زین به لیستی سه‌ربه‌خۆیان ڕاگه‌یاند، له‌کاتێکدا که نه‌وشیروان تا ئێستاش هه‌ر ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه.
نه‌وشیروان به هێشتنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی خۆی له ناو یه‌کێتی دا، ئیحراجییه‌کی گه‌وره‌ی بۆ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی دروست کردووه، ئیحراجییه‌ک، که به وتار و خیتابه‌کانی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتییه‌وه دیاره و خه‌ڵکی ساده‌ش ده‌توانن د‌رکی پێبکه‌ن. (زیاتر…)
په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه
دیمانه:یوسف محه‌مه‌د مامۆستای زانسته سیاسیه‌كان له‌زانكۆی سلێمانی، ئاماژه به‌وه ده‌كات په‌رله‌مان خۆی شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه، هه‌روه‌ك پێشیوایه به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دایه كه‌ململانێكان به‌و ئاقاره‌دا بڕوات كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ململانێكان له‌ڕێگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه، (زیاتر…)
دیموکراسیی.
دارا ئه‌حمه‌د:دیموکراسیی وه‌ک چه‌مک و کارکردێکی باوی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریی بریتییه له هزر و بزووتنی رێوشوێنێکی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ران هه‌ر له بۆرژوا مشه‌خۆر و باڵاکانڕا تا ده‌گاته هوورده بۆرژوای دووفاق که هه‌ر که‌سه‌و له‌نێو ئه‌و ده‌سته‌به‌ندییه چینایه‌تییه به‌پێی پێکهاته چینایه‌تییه‌که‌ی و پله چه‌وسێنه‌رییه‌که‌ی و جۆری رۆڵبینینی له ژیان به‌شێک له ئه‌رک و مافه دیموکراسییه‌کانی به‌رده‌که‌وێ. (زیاتر…)
ده‌ركردنی كادرانی یه‌كێتی به‌رده‌وامه جه‌بار ئه‌مین: ده‌ركردن‌و نانبڕینی كادران له‌به‌ر بۆچونی جیاواز كارێكه دژی دیموكراسی
دوای بڕیاره‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی كادرانی ریفۆرمخواز و لایه‌نگری لیستی گۆڕان له‌ناو یه‌كێتیدا، ئه‌مڕۆ كادرانی كۆمیته‌کانی 5ی خه‌بات‌و 9 زه‌رگه‌ته‌ی سه‌ر به مه‌ڵبه‌ندی 1ی رێكخستنی سلێمانی ده‌ركران.
ره‌وف ئه‌حمه‌د كاكی جێگری یه‌كه‌می لێپرسراوی كۆمیته‌ی 5ی خه‌بات به سبه‌ی راگه‌یاند: “دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی كۆمیته و دو دانیشتنی ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆمیته، به‌رپرسی كۆمیته له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی مام جه‌لال داوای لێكردین كه خۆمان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، (زیاتر…)
ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی شێروانه ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی شێروانه له‌گه‌ڵ حه‌وت ئه‌ندام كه‌رتی خوێندكاران‌و نزیكه‌ی 250 ئه‌ندام له‌سنووری كه‌رته‌كه وازهێنانی خۆیان له‌یه‌كێتی راگه‌یاند.
ده‌شتی عه‌لی، ئاوێنه: یه‌كێك له‌ئه‌ندام كه‌رته‌كان، بێستون عه‌بدوڵا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “ئێمه بڕیارمانداوه ئیش بۆ لیستی گۆڕان بكه‌ین بۆیه وازمان له‌یه‌كێتی هێناوه”. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا “به‌رپرسانی كۆمیته نه‌یانهێشت له‌به‌رده‌م كۆمیته‌دا وازهێنانی خۆمان رابگه‌یه‌نین‌و وتیان له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ر به‌گۆڕانن له‌باره‌گای خۆتاندا ئه‌و كاره بكه‌ن”. (زیاتر…)
نەژاد: لەگەڵ ئەمەریكا گفتوگۆ ناكەین تاكو هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەنجام نەدەین
سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران مەحمود ئەحمەدی نەژاد بەدووری زانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریكادا بكەن لە پێش هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئێران،لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ئەحمەدی نەژاد رۆژی شەممە گوتی: ئەمەریكا دەیەوێت لە پێش هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئێران دەست بە گفتوگۆكانی نێوانمان بكەین بەڵام ئێمە گوتما دەمانەوێ لەدوای هەڵبژاردنەكان ئەو گفتوگۆیانە ئەنجام بدەین. (زیاتر…)
داوای قۆڵبه‌ستکردنی کاندیدایه‌کی پۆستی سه‌رکۆماریی ئێران ده‌کریت
به‌یان: پۆلیسی نێوده‌وله‌تی (ئینترپۆل) بۆ جاری دووهه‌م داوای ده‌سبه‌سه‌رکردنی موحسین ره‌زایی، یه‌ک له چوار کاندیداتۆری پۆستی سه‌رکۆماریی له ئێران ده‌كات.سامانه‌ی ئینتێرپۆل، وێنه‌و پێناسه‌ی موحسین ره‌زایی، فه‌رمانده‌ی پێشووی سپای پاسداران و سکرتێری مه‌جمه‌عی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆماری ئیسلامی، وه‌ك تاوانبار بڵاو كردۆته‌وه و داوای قۆڵبه‌ست كرانی ده‌كات. ئه‌و هه‌واله دوای ئه‌وه دێت كه موحسین ره‌زایی تۆمه‌تبار كراوه به دارشتنی پلان و به‌ڕێوه‌بردنی کرده‌وه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بنكه‌ی جووله‌كه‌كان له بۆینس‌ئایرێسی ئارژانتین.
http://www.interpol.int/public/Data/Wanted/Notices/Data/2007/58/2007_49958.asp
خـــــه‌ون نیــــــه, مــــۆتــه‌كه‌یــــه !
له‌په‌راوێزی (خه‌ون یان مۆته‌كه) كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دا !
تاهیـــر حـــه‌ســـه‌ن:نه‌وشیروان مسته‌فا خاوه‌نی كۆمپانیای ( ووشه) و لیستی ( گۆڕان ) , بۆ خۆنمایشكردنی له سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا, كه بڕیاروایه له كۆتایی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچیّت, دوو زنجیره نووسراوی دۆكۆمێنتی له ژێرناوی (خه‌ون یان مۆته‌كه)دا بڵاوكرده‌وه‌و پێشكه‌شی كرد به‌وانه‌ی كه ئه‌و به ئه‌ندازیاری شه‌ڕی ناوخۆی( یه‌كێتی وپارتی) له كوردستان ده‌زانن. (زیاتر…)
پارتی پێشكه‌وتن به‌مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: گه‌ر ماڵه‌كه‌ت له شوشه‌یه به‌رد مه‌گره ماڵی كه‌س
پارتی پێشكه‌وتن كه هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وه‌ڵامی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، مه‌لا به‌ختیار ده‌داته‌وه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ناوبراو له‌چاوپێكه‌وتنێكدا وتویه‌تی “هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هیچ رۆژێك لێپرسرا‌و نه‌بووه‌و لێپرسراویشی نه‌دراوه‌تێ”و ده‌ڵێن “گه‌ر ماڵت له‌شووشه‌یه به‌رد مه‌گره ماڵی كه‌س”. (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)