Archive for تشرینی یه‌كه‌م, 2008
کادیرێکی پێشوی کۆمه‌ڵه ،ناکۆکی نێوان مام جه‌لال وسه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه ئاشکراده‌کات
ویژدانه په‌رشوبڵاوه‌کان ، مێژووی دیمه‌نێکی سه‌رکه‌وتوو و ناوه‌رۆکێکی شکستخواردوو ده‌گێرنه‌وه!؟
رۆژنامه‌گه‌ری کوردی نه‌پساو تائێستا خۆی به‌ریتمێکی کارکردن خه‌ریککردووه که‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌نه‌مه‌تی به‌دواداچونی رووداوه‌کان وپشکینین گۆڕانکارییه‌کان نه‌بووه ، ئه‌مرۆ به‌هۆی گه‌ران وبه‌دواداچوون له‌رووداوه‌کانی به‌رله‌چاره‌گه‌سه‌ده‌یه‌کدا له‌پرۆفایلێکدامێژووی تۆز له‌سه‌ر نیشتوی دروستبوون ی حیزبێک که‌ئه‌مرۆ له‌ترۆپی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیداخۆی ده‌بینێته‌وه، هه‌ڵده‌داته‌وه. (زیاتر…)
عو‌سمان ئۆجه‌لان: په‌كه‌كه دوو جار هه‌وڵی كوشتنی منی داوه
عو‌سمان ئۆجالانی به‌رپرسی پێشووی په‌كه‌كه و برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی په‌كه‌كه له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی قوبرسیی “هاراوگی” رایگه‌یاندووه: شه‌ڕی چه‌كداریی په‌كه‌كه زیانێكی زۆر گه‌وره‌ی به كوردان گه‌یاندووه.
ناوبراو له‌و دیمانه‌یه دا رایگه‌یاندووه له‌به‌ر ئه‌وه ناوبرا له دژی شه‌ڕی چه‌كداری بووه و به‌و هۆیه‌ش له په‌كه‌كه جودا بۆته‌وه، تا ئێستا په‌كه‌كه دوو جار هه‌وڵی كوشتنی ئه‌وی داوه. (زیاتر…)
21 كادر و ئه‌ندام و دۆستی یه‌كێتی پشتگیری خۆیان بۆ (ڕه‌گ) ده‌ربڕی
دوای ئه‌وه‌ی ره‌وتی گۆڕینی دیموكراسی (ره‌گ) وه‌ك ره‌وتێكی ریفۆرمخواز له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا خۆی راگه‌یاند، رۆژانه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كادر و ئه‌ندامانی (ی.ن.ك) پشتیوانی خۆیان بۆ راگه‌یاندنه‌كه‌ی ره‌گ ده‌رده‌بڕن، هاوكات ئه‌مڕۆش 21 كادر و ئه‌ندام و دۆستی یه‌كێتی پشتگیری خۆیان بۆ (ڕه‌گ) ده‌ربڕی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن ئه‌نوه‌ر خه‌رجیانیه‌وه بۆ سبه‌ی نێردراوه تیایدا هاتووه : (زیاتر…)
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕ هونه‌رمه‌ند ناسر ره‌زازی به بێ‌ئه‌ده‌بی تۆمه‌تبار ده‌کا
سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له راگه‌یاندنێکدا هونه‌رمه‌ند ناسر ره‌زازی به بێ ئه‌ده‌بی سه‌باره‌ت به‌و حیزبه تاوانبار ده‌کا و پێیوایه له بابه‌تێکدا که کۆمه‌ڵێک ره‌خنه‌ی به‌ره‌ورووی ئه‌و حیزبه کردبۆوه، بێ رێزی کردووه و له‌م باره‌وه ده‌ڵێ: (زیاتر…)
عو‌سمان ئۆجه‌لان: پێویسته په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت
قه‌ره‌یلان رۆشنبیرانی كوردی كوشتوه
عو‌سمان ئۆجه‌لان ی كه‌سایه‌تی سیاسی كوردستانی توركیا كه تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژی رایگه‌یاند پێویسته په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت و كۆتایی به كاری چه‌كداری بێنێت..
عو‌سمان ئۆجه‌لان ی برای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی قوبروسی وتی من له‌گه‌ڵ تێروانینه‌كانی جه‌لال تاله‌بانی سه‌ركۆماری عێراق دام و پێم وایه سه‌رده‌می شه‌ری چه‌كداری كۆتایی هاتوه بۆیه ئه‌و شه‌ری چه‌كداریه‌ی په‌كه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد كۆتایی نایه‌ت. (زیاتر…)
ئه‌و ته‌كه‌توله‌ی به ناوێك كارده‌كه‌ن له باشترین حاله‌ت دا ناوی ته‌كه‌تولی نه‌وشیروانه
كۆمپانیای وشه بۆته مینبه‌ر و بلندگۆی ره‌گ
جوندیانی: له ئاینده‌یه‌كی نزیك دا به به‌لگه‌وه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ین، چۆن كار كراوه بۆ دروست كردنی حزب له ناو یه‌كێتی له رێگه‌ی ره‌گه‌وه
ئازاد جوندیانی لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئه‌ندامانی یه‌كێتی و خه‌لكی كوردستان ئه‌و راستی یه ده‌زانن كه له ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئازادی راده‌ربرین هه‌یه به شێوه‌یه‌كی فراوان ، له باره‌ی ته‌كه‌تولیش وتی ته‌كه‌تولات بۆته حاڵه‌تێك كه ته‌ندروست نی یه له ئه‌ندامانه‌وه بۆ سكرتێری یه‌كێـی ئه‌و راستی یه ده‌زانن..
جوندیانی له میانی به‌رنامه‌ی(vip) له ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان كه توانا ئه‌حمه‌د ئاماده و پێشكه‌شی ده‌كات وتی مه‌سه‌له‌ی ته‌كه‌تول له‌وه ده‌رچوه كه یه‌كێك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی یه‌ك نه‌گرێته‌وه به‌لكو هه‌ول ده‌درێت جۆرێك له شه‌رعیه‌تی پێ بدرێت له رێگه‌ی بانگه‌شه كردن بۆ ناوی جۆراوجۆر و ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی فكری جۆراوجۆر . (زیاتر…)
نووسراوه دروشم بژی گارد ئازادی و بژی حزب حیکمتیست….
نووسراوه دروشم بژی گارد ئازادی و بژی حزب حیکمتیست….له دیوار گه ره که کانی پارک سید قطب ،میدان استقلال، چهار راه مولوی تا چهار راه آزادی ، پارک استاد مجدی تا محله گمرک و فرمانداری، زمینهای شهرداری، سه آشان ، منطقه دانشگاه آزاد له مناطق دورو به ر به ر چاو ده کا ویت. (زیاتر…)
“چه‌ند كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت یه‌كێتی بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌كاربهێنن” سوید: 90 پێشمه‌رگه و كادری تری (ی.ن.ك) پشتیوانی خۆیان بۆ راگه‌یاندنه‌كه‌ی (ره‌گ) ده‌ربڕی
سوید: 90 پێشمه‌رگه و كادری تری (ی.ن.ك) پشتیوانی خۆیان بۆ راگه‌یاندنه‌كه‌ی (ره‌گ) ده‌ربڕی
له کۆتایی به‌یاننامه‌که‌دا كادر‌و پێشمه‌رگانی ی.ن.ک ناوی خۆیان نوسیوه
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا 90 پێشمه‌رگه دێرین و كادری یه‌كێتیی نیشتمانی پشتیوانی خۆیان بۆ داواكارییه‌كانی ره‌گ ده‌ربڕِیوه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه‌دانه‌یه‌كی بۆ سبه‌ی نێردراوه، تیایدا هاتووه: “یه‌کێتی تا خه‌ڵکانی کارامه و دڵسۆز ڕابه‌رایه‌تیان ده‌کرد به‌ته‌نها هه‌مو ئه‌رکه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تیه‌کانی گرتبوه ئه‌ستۆی خۆی و هه‌میشه‌ش به‌حیزبی هیوابه‌خش له گۆڕه‌پانه‌که‌دا به‌رخودانی ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا له سه‌رده‌می حوکمڕانی و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو ئیمکاناته مادی و مه‌عنه‌وی و مرۆییه‌ی له‌به‌رده‌ستی دایه چه‌ند که‌س و گروپێک ده‌یانه‌وێت وه‌ک ئامرازێک بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان به‌کاری بێنن، خه‌ڵکی کوردستان برسی و کۆیله‌بکه‌ن، به‌رهه‌می کۆشش و خه‌بات و قوربانی شه‌هیدان و که‌مئه‌ندامان و پێشمه‌رگه گیانله‌سه‌ر ده‌سته‌کانی بڕژێننه جۆگه‌له‌ی ته‌سکی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند که‌س و بنه‌ماڵه‌یه‌ک، چینی هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌تی لادێکانی کوردستانیشیان له‌بیر کردوه که هه‌میشه لانکه‌و دایکی ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕشه‌که‌ی بوون له‌خه‌با‌تدا”. (زیاتر…)
یاسای باری كه‌سێتی: ژن و مافی مه‌ده‌نی
نه‌زه‌ند به‌گیخانی
رۆژی دووشه‌ممه (27/10/2008) په‌رله‌مانی كوردستان به كۆی 39 ده‌نگ له به‌رانبه‌ر 35 ده‌نگ، ده‌نگی بۆ هێشتنه‌وه‌ی فره‌ژنیی (مه‌رجدار) دا له یاسای باری كه‌سێتی. كاتێك ئه‌م هه‌واڵه له ته‌له‌ڤزیۆن راگه‌یه‌نرا، من له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێك دانیشتبووم كه سه‌ر به باكگراوندی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و بیروباوه‌ڕی ئایینی‌و ته‌مه‌نی جیاواز بوون (ئیسلامی، سێكیوله‌ر، گه‌نج، پیر، چالاكوان، ژنی ناو ماڵ). هه‌ر هه‌موو ئه‌و ژنانه ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی به‌رانبه‌ر به‌م ده‌نگدانه‌ی په‌رله‌مان‌و فره‌ژنییان وه‌كو دیارده‌یه‌كی قێزه‌وه‌ر‌و تێكده‌ری بنه‌مای خێزان‌و دژ به كه‌رامه‌تی ژن پێناسه‌كرد. دوو پرسیار پێویسته لێره‌دا بكرێن: بۆچی ده‌نگی ئه‌و ژنانه له په‌رله‌مانی كوردستان‌و له‌مه‌ڕئه‌م یاسایه نوێنه‌رایه‌تی ناكرێت؟ ئه‌ی بۆچی ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی ژنان له شه‌قامه‌كانی كوردستان ره‌نگناداته‌وه‌و نابیسرێت؟ (زیاتر…)
ئاسۆ عه‌لی: ئێستا له یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه نه‌ك په‌یڕه‌و
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و كارگێری مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی ده‌ڵێت:
ئاسۆ عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و كارگێری مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی ده‌ڵێت: “له‌ناو یه‌كێتیدا هیچ یه‌كێك له داموده‌زگاكانی هه‌ست به به‌رپرسیارێتیكردنی تێدا نه‌ماوه، مه‌گه‌ر وه‌ك تاك‌و په‌روه‌رده‌و ئاكاری تاكه‌كه‌س، ئۆرگانه‌كان كراونه‌ته جه‌سته‌ی بێگیان‌و گۆڕه‌پانی ململانێی ناڕه‌وا، زۆربه‌ی كادیره‌كان كراونه‌ته فه‌رمانبه‌ری دیلی ناو قه‌فه‌زی مووچه‌و ناله‌باری گوزه‌ران، سزادانه‌كان كراونه‌ته ئامێری ده‌رپه‌ڕاندن‌و دوورخستنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر، بۆ ئه‌وه به‌كارده‌هێنرێت كه یه‌ك به دڵی فڵانی نه‌كردووه، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی په‌یڕه‌وی نه‌كردووه”.
له‌میانی دیمانه‌یه‌كدا كه رۆژنامه‌ی رۆژنامه له‌گه‌ڵیدا سازیداوه، ئاسۆ عه‌لی وتیشی: زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه له ژیانی ئێستای ناو یه‌كێتی ده‌گرن، په‌یامیان پێیه نه‌ك داوای داواكاری شه‌خسی بكه‌ن.
ئه‌مه ده‌قی دیمانه‌كه‌یه: (زیاتر…)
ئێران خۆی به خاوه‌نی عراق ده‌زانێت و هه‌ره‌شه له به‌رپرسانی به‌غدا ده‌كات
هه‌ر به‌رپرسێك رێكه‌وتنی ئه‌مریکاو عێراق ئیمزابكات ده‌یكوژین
حسێن شێخ ئیسلام بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران هه‌ره‌شه‌ی له به‌رپرسانی عێراق كرد له به‌رامبه‌ر ئیمزا كردنی رێكه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا..
له‌و باره‌یه‌وه سایتی ( عراق الغد) بڵاوی كرده‌وه بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران رایگه‌یاندوه هه‌ر به‌رپرسێكی عراقی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئیمزای رێكه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات ده‌كوژرێت . (زیاتر…)
په‌رله‌مانی كوردستان: له‌رۆژانی رابردوو به‌مادده‌یه‌كی تر ته‌مه‌نی ژنهێنان و شووكردن به 16 ساڵ دیاریكرا
دوای په سه ند کردنی قانوون فره ژنی له پارلمان کوردستان مادده یکی که په سه ند کرا که کچ له ته مه نی 16 سالی دا شو بکات.
ویراش نیوز:
له‌و مادده‌یه‌دا هاتبوو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نی 16 ساڵی ته‌واوده‌كه‌ن بۆ قازی هه‌یه له‌یه‌كیان ماره بكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌راپۆرتی پزیشكی ده‌ركه‌وت كه توانای جه‌سته‌یی و عه‌قڵی باش بێت و ره‌زامه‌ندی سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی له‌سه‌ر بێت كه باوكێتی، ئه‌گه‌ر هاتوو باوكی كۆچی دوایی كرد یان ئاماده‌نه‌بوو بۆ دایكی هه‌یه ره‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشنیازی ئه‌وه‌یانكرد كه ته‌مه‌نی 16 ساڵی بكرێت به 18 ساڵی به‌ڵام مادده‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه‌و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.
ئه‌م هێرشه کۆنه‌په‌رستانه‌ی پارلمان کوردستان و حزبه ئیسلامیه کان بۆ سه‌ر مافه‌کانی ژنانی کوردستان محکومه وه ده بیت هه لوشیته وه.
ویراش نیوز
له‌سوید كۆڕێك دژی فره‌ژنی ده‌به‌سترێت
له‌ژێر ناونیشانی (ئه‌مڕۆ فره‌ژنی، سبه‌ی یاسای شه‌ریعه‌ت… كوردستان به‌ره‌و كوێ ئه‌ڕوا؟)، دوو رێكخراوی كوردی‌و سویدی، كۆڕێك دژی یاسای فره‌ژنی ده‌به‌ستن، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌یه.
کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی کوردستان له سوید و ڕێکخراوی WomenAid ) یاوه‌ری ژن) با‌نگه‌وازی کۆڕێکی
کراوه ده‌کات سه‌باره‌ت دانپیانانی یاسای فره‌ژنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه له 27/10/2008 .
داوا له هه‌موو تاکێکی کورد‌و ڕێکخراوه‌کان ده‌که‌ین به ده‌نگی بانگه‌وازه‌که‌مانه‌وه بێن. (زیاتر…)
داوای لێبوردن ده‌که‌ین له هه‌موو ژنانی کوردستان!
ئه‌مرۆ 27ی مانگی ئوکتوبه‌ری 2008 په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانه‌ی دانیشتنێکدا له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی، به 39 ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر 35 ده‌نگدا بڕیاریدا فره‌ژنی “به سنوورداركراوی”بمێنێته‌وه. مێژووی بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازانه‌ی کوردستان بێگومان ئه‌مرۆژه و ئه‌م بریاره وه‌کوو لاپه‌ره‌یه‌کی ره‌ش وه‌بیردێننه‌وه.
ه‌یاسای باری که‌سیه‌تی ساڵی 1959وه هه‌تا یاسای په‌رله‌مانی کوردستانی ساڵی 2008 واته پاش نزیکه‌ی 50 ساڵ و له‌سایه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا، فره‌ژنی “به‌سنووردارکراوی” فره‌ژنی توندوتیژییه دژ به ژنان!ده‌مێنێته‌وه! ئه‌مه‌یه به‌ناو یه‌کسانی ژن و پیاو که له ده‌ستووردا هاتووه؟ (زیاتر…)
“مه‌سعود بارزانی‌و سه‌دام جیهازێكی لاسلكی تایبه‌تیان لــه‌بـه‌یندا بوو”
وه‌زیری پێشووی عێراق‌و كه‌سایه‌تی ناسراوی كوردی دانیشتووی به‌غدا، د.موكه‌ره‌م تاڵه‌بانی ده‌ڵێت «مه‌سعود بارزانی‌و سه‌دام جیهازێكی لاسلكی تایبه‌تیان له‌به‌یندا بوو، جارێكیان سه‌دام به‌منی وت كه جیهازێكی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌به‌ینی من‌و مه‌سعود بارزانیدا هه‌یه». هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه «چه‌ند جارێك ره‌ئیسی موخابه‌راتی عێراق هاتووه بۆ لای بارزانی‌و تاڵه‌بانی‌و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا یه‌كتریان بینیوه».
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: موكه‌ره‌م تاڵه‌بانی كه بۆ ماوه‌ی پانزه ساڵ رۆڵی ناوبژیوانی له‌نێوان سه‌دام‌و سه‌ركرده‌و لایه‌نه كوردییه‌كاندا بینیوه، له‌گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بۆچوونی حكومه‌تی ئێستای عێراق، ئه‌وه‌نده جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ بۆچوونی سه‌دامدا‌و ده‌ڵێت «هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وتی رژێمی پێشوو ده‌كه‌ن، بۆ نمونه ناوچه كوردییه‌كانی وه‌ك كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و ده‌وروبه‌ری موسڵ به‌ناوچه‌ی (جێناكۆكی) ناوده‌به‌ن، كه له‌ڕاستیدا وا نییه، ئه‌و ناوچانه كوردستانن‌و رژێمی سه‌دام داگیری كردبوون، نه‌ده‌بوا لایه‌نی كوردی ئه‌وه‌یان قبوڵ بكردایه ناوی وایلێبنێن». (زیاتر…)
ژماره‌یه‌ک له سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی کورد ناوی خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی ئیسناد ده‌نووسن
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند: چه‌ند سه‌رۆک و که‌سایه‌تیه‌کی ناو عه‌شیره‌ته کورده‌کانی ده‌وروبه‌ری موسڵ و هه‌ولێر و مه‌خمور له‌لای حکومه‌تی عێراق ناویان تۆمارکردووه بۆ پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی ئیسناد‌و ناوی ده‌یان که‌سیان بۆ چه‌کداری ئاماده‌کردووه.
سه‌رچاوه‌که ووتیشی: به‌شێک له‌و سه‌رۆک عه‌شیره‌تانه که پێشتریش جاش و مه‌فره‌زه خاسه بوون ئیستا له موسڵه‌وه مانگانه پاره‌ی خۆیان و چه‌کداره‌کانیان وه‌ده‌گرن و له‌کوردستانیش هه‌ندێکیان دیوه‌خانانه له پارتی و یه‌کێتی وه‌رده‌گرن. (زیاتر…)
په‌رله‌مانی کوردستان به ‘به‌ڵێ ‘ بڕیاریدا بۆ ئاپارتاید!!
گۆران عه‌لی27ـــ ی ئوکتوبه‌ری 2008 په‌رله‌مانی كوردستان، له‌میانه‌ی دانیشتنێکدا له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی، به 39 ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر 35 ده‌نگدا، بڕیاری دا فره‌ژنی “به سنوورداركراوی” بمێنێته‌وه. به‌م بڕیاره‌ش نه‌ک هه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی سه‌لماند که له‌مه‌ڕ دیموکراسی و مافی مرۆڤ ده‌یکرد، به‌ڵکو به کۆی 39 ده‌نگ ڕازیبوونی خۆی له سه‌ر درێژه‌دان به سیاسه‌تی ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زی
(هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی)، نیشاندا! ئه‌مه له کاتێکدایه که زۆر به ده‌گمه‌ن نموونه‌ی په‌رله‌مانی وا له دونیادا ده‌دۆزیته‌وه که به ئاشکرا بڵێت به‌ڵێ بۆ ئاپارتاید، ته‌نانه‌ت باشوری ئه‌فریقا که سه‌رده‌مانێکی دوور‌و درێژ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی له به‌رامبه‌ر ڕه‌شپێسته‌کاندا به‌ڕیوه‌بردبوو، ئه‌مڕۆ شه‌رم له‌و ڕابردووه ده‌کات و به سه‌رده‌مانێکی ڕه‌ش ناوزه‌دی ده‌کات. به‌ڵام ئه‌فسوس نه‌وه‌ی 2008 ی کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌م سیاسه‌ته ڕه‌شه له به‌رامبه‌ر ژناندا په‌یڕه‌و ده‌کات! (زیاتر…)
قانونی فره‌ژنی ئیسلامی په‌رله‌مانی کوردستان شه‌رمه‌زاریه و ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
ڕۆژی 27ئۆکتۆبه‌ری 2008 په‌رله‌مانی حزبه ناسیونالست و ئیسلامیه‌کانی کوردستان یاسای ئه‌حوالی شه‌خسی که‌له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه به‌پێێ شه‌ریعه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی دانرابوو وه خاڵی بنه‌ڕه‌تی تیایدا فره‌ژنی ئیسلامی یه وه‌کو خۆی په‌سه‌ندی کرده‌وه. ئه‌مه هێرشێکی ئاشکرای کۆنه‌په‌رستانه‌ی حزبه ناسیونالیسته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و حزبه ئیسلامیه شه‌ریکه‌کانیانه بۆ سه‌ر مافه‌کانی ژنانی کوردستان و
دژایه‌تی ئاشکرای ئه‌م حزبانه‌یه به مۆدێرنیزم و یه‌کسانی ژن وپیاو. په‌سه‌ندکردنی ئه‌م یاسایه نیشانی ده‌دات که ژنانی کوردستان ڕوبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتێکن که له‌سه‌ر بنه‌مای پیاوسالاری و ئیسلامی دامه‌زراوه و ژنان وه‌ک کۆیله‌ی ناو خێزان و کاڵای هه‌رزانی بازاڕی زه‌واج مامه‌ڵه‌ی ڕه‌سمی ده‌کات. ئه‌مه شه‌رمه‌زاریه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان و ڕۆژێکی ڕه‌شه له مێژووی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م حزبانه‌دا. ئه‌م یاسایه دژ به‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستانه و مه‌حکومه وده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
مام جه‌لال سیاسه‌ت ده‌کات یان مامه‌ڵه
به‌ڕێز مام جه‌لال ماوه‌یه‌که گڕ و تینی داوه‌ته په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئاخوندی و ڕژێمی تورکیا، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ل ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، ڕه‌فسه‌نجانی و ئه‌ردوغان گه‌رموگوڕه. هه‌روه‌ک له هه‌ڵسوکه‌وتیدا ده‌رده‌که‌وێ، به‌ڕێزیان تابڵێی که‌یفخۆشه به‌م پیوه‌ندییانه و زۆریش به‌شاخوباڵی ئه‌م دۆستانه‌ی هه‌ڵده‌ڵێ، ئه‌وه بێئه‌وه‌ی بایه‌خێک بۆ 30 ملیۆن کوردی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا‌نێت!
ئه‌و په‌یوه‌ندی و که‌ینوبه‌ینه ڕاست له کاتێکدایه که گه‌لی کورد له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دژی زوڵم و زۆرداریی ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانی ئێران و تورکیا ده‌ستیان داوه‌ته چالاکی و سه‌رهه‌ڵدان. ڕژیمی ترۆریستیی ئاخونده‌کان، ماوه‌یه‌که زوڵم و زۆریکی زۆری دژی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستپێکردووه و، به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه هێرش دکه‌نه سه‌ر زیندانیانی سیاسی کورد له سیاچاڵه‌کانی ئه‌و ڕژێمه زاڵمه‌دا و هه‌موو مافێکی ئینسانیان له‌م تێکۆشه‌رانه ئه‌ستاندووه و به‌وپه‌ڕی بێڕه‌حمییه‌وه مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات. (زیاتر…)
وه‌ڵامی نامه‌ی دوو مناڵه شه‌هیدی (حیزبی کۆمه‌ڵه!) ناسری ڕه‌زازی
هه‌میشه خۆم له کێشه و ده‌مه‌قاڵه پاراستووه، جا چ له‌باری هونه‌ری گۆرانیی بووبێ و چ له‌باری سیاسی‌یه‌وه. به‌ڵام هێندێك جار شه‌ڕ ده‌رکه‌ت پێده‌گرێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێستا حیزبی کۆمه‌ڵه ده‌رهه‌ق به‌من ئه‌نجامی داوه.
ڕێبه‌ریی ئه‌م حیزبه له زمانی که‌سێکی بێناسنامه‌وه له یه‌کێک له سایته‌کانی سه‌ربه حیزبه‌که‌ی، نامه‌یه‌کی سه‌رئاواڵه‌ی روو به‌من بڵاوکردوه‌ته‌وه. ئه‌م نامه‌یه که نووسه‌رانی که‌س نین مه‌گه‌ر ئه‌ندامانی رێبه‌ریی ئه‌م حیزبه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هیچ روون و شه‌فاف هه‌ڵسووکه‌وتیان نه‌کردووه، به‌ڵام (وه‌ک سیاسه‌ت کردنه‌که‌یان)، که‌وتوونه‌ته حورمه‌تشکێنی. ئه‌گه‌رچی ئه‌و کرده‌وه ناشیرینه وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م حیزبه‌یه له‌سه‌رده‌می کێشه‌ناخۆییه‌کانی و نووسینی بابه‌تی بێئیمزا دژی که‌سه‌کانی لایه‌نی به‌ر‌انبه‌ری، به‌ڵام به‌گشتی ده‌بێ وه‌ک کوڵتوورێک چاوی لێبکه‌ین له‌ناو حیزبه سیاسییه‌کاندا. کوڵتوورێک که به‌داخه‌وه تا ئێستا زیانێکی زۆری له بزووتنه‌وه‌که‌مان و به‌تایبه‌ت له پرستیژ و ئیعتباری ئه‌و حیزبانه داوه و هاوکات به شێوه‌یه‌کی دوور له پره‌نسیپ و بنه‌مائینسانیه‌کانی سه‌رده‌م له گه‌ڵ حورمه‌ت و ئیعتبار و که‌رامه‌تی تاکه‌کان مامه‌ڵه کراوه. هه‌رچه‌ند ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر به‌زیانی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ته‌واو بووه که ئه‌و شێوه ره‌فتاره‌یان کردووه‌ته رێباز بۆ لێدانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر و دژه‌بیری خۆیان. (زیاتر…)
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه
دوای ئه‌وه‌ی ره‌وتی گۆڕینی دیموكراسی وه‌ك ره‌وتێكی ریفۆرمخواز له‌ناو رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا خۆیان راگه‌یاند، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كاردانه‌وه‌ی به‌رمبه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌و ره‌وته، چوار كه‌سی یه‌كه‌می ره‌وته‌كه‌ی به بڕیارێك له رێكخستنه‌كانی (ی.ن.ك) ده‌ركرد، هاوكات تائێستاش ره‌گ له كاركردن به‌رده‌وامن سورن له‌سه‌ر درێژه‌دان به كاركردن بۆ ئامانجی ره‌وته‌كه‌یان، سه‌باره‌ت به هۆكاری راگه‌یاندنی ره‌گ و تێڕوانینی ره‌گ بۆ سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه كوردستانی و ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان و كاردانه‌وه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته و چه‌ند پرسیارێكی تر، سبه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌لا خدر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ره‌وتی گۆڕینی دیموكراسی ئه‌نجام داوه. (زیاتر…)
به‌پێی بڕیاری پارلمانی کوردستان، فره‌ژنی قه‌ده‌غه نییه به‌ڵام سنووردار ده‌کرێ
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی خۆیدا، پارلمانی کوردستان بڕیاریدا فره‌ژنی له کوردستاندا سنووردار بکرێت؛ ئه‌م بڕیاره له کاتێکدایه که قه‌ده‌غه‌کردنی یه‌کجاریی فره‌ژنی یه‌کێ بوو له خاله‌کانی پرۆژه یاسا پێشنیارکراوه‌که.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی پارلمانی کوردستان که له سایتی فه‌رمیی خۆیدا بلاویکردۆته‌وه، له ده‌سپێكی دانیشتنه‌كه‌دا که ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) به‌ڕێوه چوو،به‌رنامه‌ی كار له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه، كه بریتی بووله گفتوگۆكردن و خستنه‌رووی پرۆژه‌ی هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سی ژماره 188ی ساڵی1959، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌شكراوه. (زیاتر…)
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی خه‌ریكه فایلی موخابه‌رات بۆ یه‌كتر دروستده‌كه‌ن
ململانێی نێوان باڵی ریفۆرم‌و باڵی تاڵه‌بانی له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، گه‌یشتۆته ئاستێك بۆ تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری خه‌ریكه فایلی موخابه‌راتی به‌عس بۆ یه‌كتر دروستده‌كه‌ن.
تایبه‌ت، به‌ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه‌وه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه ململانێكانی نێوان باڵی تاڵه‌بانی‌و باڵی ریفۆرم گه‌یشتۆته ئاستێك كه خه‌ریكه فایلی موخابه‌رات بۆ یه‌كتر دروستده‌كه‌ن. (زیاتر…)
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ته‌نگژه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئاڵای شۆرش، ریفۆرم و ره‌گ وه‌ك نموونه)
پشكۆ نه‌جمه‌دین
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چ له ده‌ستپێكی دامه‌زراندنیدا وه‌كو نیمچه‌به‌ره‌و چ پاشتریش كه بازنه‌ی نیمچه‌به‌ره‌یی ته‌نگ ده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته حیزب، بوونه‌وه‌رێكی ئاكتیڤ‌و كارای سیاسی، فیكری‌و رێكخراوه‌ییه كه له ته‌مه‌نی 33ساڵ خه‌بات‌و هه‌ڵسوڕانی سیاسیی خۆیداو له هه‌لومه‌رج‌و سه‌رده‌می جیاوازدا، كاركردی جددیی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خه‌باتی چه‌كداری‌و سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی هاوچه‌رخی كورد داناوه‌و له سه‌رده‌می پاش راپه‌ڕینیشه‌وه، هێزێكی به سه‌نگی نێو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و ئیداریی كورد بووه كه سه‌رده‌مانێك به ته‌نیاو سه‌رده‌مانێكیش هاوشان‌و هاوكاری پارتی دیموكراتی كوردستان، له خولقاندن‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م سیستم‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌ی ئێستای كوردستاندا‌و له هه‌موو ئاگێندا، پلان، تاكتیك‌و ستراتیژی سیاسیی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی بزووتنه‌وه سیاسییه‌كه‌دا لێپرسراوه. واته یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هێزێكه له پرۆسه‌ی خولقاندنی مێژووی سیاسیی هاوچه‌رخی ئێمه‌داو له‌و فه‌زا سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئیدارییه‌ی ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تێدا ده‌ژی‌و ئه‌و به‌رئه‌نجامانه‌ی له پراكتیزه‌كردنی فیكر‌و سیاسه‌ته‌كانی، ئه‌دای سه‌رۆك، سه‌ركرده‌و كادره‌كانی كه‌وتوونه‌ته‌وه، نه‌ك هه‌ر پشكداره بگره له ناوچه‌كانی سنووری حكومڕانیی خۆیدا، به‌رپرسیاری پله‌یه‌كه. (زیاتر…)
ڕێپێوان هێمنانه ی ئاواره ئێرانیه‌كانی سۆران
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ئاواره گه‌ڕاوه‌كانی سۆران ڕێپێوانێكیان بۆ به‌رده‌م بینای قائیمقامیه‌تی قه‌زای سۆران و لقی 10 ی پارتی سازكردوو، یاداشتێكیان پێشكه‌ش كرد.
ئیسماعیل محه‌مه‌د، سۆران: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له شارۆچكه‌ی سۆران ئاواره گه‌ڕاوه‌كانی ئێران كه‌ژماره‌یان زیاتر له 300 كه‌س ده‌بوون ڕێپێوانێكی هێمنانه‌یان بۆ به‌رده‌م بینای قائیمامیه‌تی سۆران و لقی ده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان سازكرد. (زیاتر…)
ئاشكرابوونی به‌ڵگه‌یه‌كی نوێ بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی ئێران له كاروباری عێراق .
لێپرسراوێكی ئه‌مریكی به‌ڵگه‌یه‌كی نوێی خسته ڕوو كه ده‌ست تێوه‌ردان و ڕۆڵی ئێران ده‌رده‌خات له‌و كاره توند و تیژیانه‌ی كه ڕۆژانه عێراق به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت .
ئه‌و لێپرسراوه ئه‌مریكیه بۆ تۆڕی ” C N N ” دواو ووتی : به‌م دواییانه هێزه ئه‌مریكیه‌كان عه‌میدێكی سوپای عێراقییان ده‌ستگیر كردووه كه پاره‌ی له ئێرانه‌وه بۆ هاتووه , به ئامانجی كار كردن بۆ په‌كخستنی ڕێكه‌وتنه ئه‌منیه هه‌ڵواسراوه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكا .
وه ووتی پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌م له‌سه‌ر سنوری نێوان عێراق – ئێران ئه‌و عه‌میده‌مان به بڕه پاره‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌ستگیر كردووه , وه ئه‌و په‌یوه‌ندی به پاسه‌وانانی شۆڕشی ئێرانیه‌وه هه‌بووه . (زیاتر…)
ساڵ له دوای ساڵ خۆزگه‌مان به پار
عو‌سمان- م
قه‌رار بو بێن و شادی له‌گه‌ڵ خۆێان بێنن، هاتن! به‌ڵام مه‌رگ و ئاواره‌یی و ره‌نجه‌رۆیی و ماڵوێرانیان هێنا. ساڵان تێپه‌ری و وتیان په‌له مه‌که‌ن ساواین، له‌بری شادی گریان و هه‌ژاری و ئاواره‌یی بو به به‌شمان و دانی پیری ده‌سه‌ڵاتیان که‌وت و هه‌ر وتیان ساواێه په‌له مه‌که‌ن. ساڵ له دوای ساڵ که تێپه‌رێ، په‌له‌مان نه‌کرد و به بێ لێکدانه‌وه‌ی هۆ و هۆکاره‌کان هه‌ر خۆزگه به پار ده‌خوازین. له‌مه سه‌یرتر ئه‌وه‌ێه که سه‌ره‌تای هه‌ر ساڵێکیش پیرۆزبایی ساڵی تازه له یه‌کتر ده‌که‌ین. نازانم پیرۆزبایی له چی؟ له بێ ده‌ره‌تانی و بێ ئاسویی سیاسی و چاره‌نوسمان؟ (زیاتر…)
حیجاب بۆ کۆیله کردنی ژنانه نه‌ک مۆدێلێک له‌جل و به‌رگ !ژن کائینێکی زۆر ترسناکه بۆ ئیسلام
وه‌ستا که‌مال-“به‌ئافره‌تانی ئیمان دار بڵێ چاویان بپارێزن و داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناح وه زینه‌ت و جوانی خۆیان ده‌ر نه‌خه‌ن با سه‌ر پۆشه‌کانیان سینه و به‌رۆکیان داپۆشێ “.
وشه‌ی حیجاب به‌مانا حرفیه‌که‌ی به واتای ( په‌رده ) دێت . ئه‌مه له‌قورئاندا به‌کار هاتوه وه‌ک ڕێنوێنیه‌ک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان به محمد هێناوه کاتێک پیاوێک قسه ئه‌کات له‌گه‌ڵ ژنه‌کانی پێغه‌مبه‌ردا . با ژنه‌کان حیجاب بن وه له پشتی په‌رده‌وه قسه بکه‌ن . که‌واته دیارده‌ی حیجاب دیارده‌ی دینی ئیسلامه بۆ داپۆشینی سه‌رو چاویان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌ره‌ف بن وه بتوانن له ئافره‌تانی بێ ڕه‌وشت و خراپ خۆیان جیا بکه‌نه‌وه ، له به‌رامبه‌ر پیاوی نامه‌حره‌مدا خۆیان بپارێزن . (زیاتر…)
57 ساڵ سزای گرتووخانه بۆ چوار کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڕاوه‌ته‌وه
دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای 57 ساڵ گرتووخانه و دورخستنه‌وه له کوردستانی بۆ چوار کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڕیوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێکی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ، ئه‌و چوار کورده، که خه‌ڵکی گوندی “ئه‌له‌ک”ی شاری کامیارانن، پێشتر به 63 ساڵ سزای گرتووخانه حوکمدرابوون و ئێستاش، دوای پێداچوونه‌وه‌ی دادگا به سکاڵاکه‌یان، حوکمه‌که‌یان بۆ 57 ساڵ دابه‌زێنرا. (زیاتر…)
مالیكی ئیمزاكردنی رێكه‌وتننامه‌كه به‌خۆكوژییه‌كی سیاسی داده‌نێت
رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی The Sunday Times ، یه‌كشه‌ممه، بڵاویكرده‌وه، سه‌ره‌كوه‌زیرانی عیراق، نوری مالیكی، ئیمزاكردنی رێكه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان به‌غداو واشینتۆن به خۆكوژییه‌كی سیاسیی داده‌نێت، هاوكات چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێكیش پێیانوایه دوای هه‌شت مانگ له گفتوگۆكردن، ئاكامه‌كه‌ی نوشوستیهێنانه.
رۆژنامه‌كه وتی سیاسه‌تمه‌دارێكی عیراقی په‌یوه‌ندیدار به گفتوگۆكانه‌وه، وتویه‌تی رێكه‌وتننامه‌ی دیاریكردنی ره‌وشی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق (سۆفا) به خنكان چوو” وتیشی “نوری مالیكی پێیوایه ره‌نگه ئیمزاكردنی خۆكوژییه‌كی سیاسی بێت.” (زیاتر…)
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆمپیوته‌ری دروست كردوه
مه‌لایه‌كی هه‌ولێر داوا له خوا ده‌كات تۆڵه بكاته‌وه
پێشی وایه خوا ڤایرۆس ده‌نێرێته كۆمپیوته‌ره‌وه
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش لێكۆڵینه‌وه ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای كرد كاسێتێكی تۆماركراویان به‌ده‌ست گه‌یشتوه كه تیایدا وتارخوێنی یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر داوا له خواده‌كات تۆڵه له ئه‌مریكا بكاته‌وه چونكه كۆمپیوته‌ر ی دروست كردوه و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش لێكۆلینه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ست پێ كردوه..
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به نیوزماتیك ی راگه‌یاند هاوڵاتیه‌ك كاسێتێكی به وێنه و ده‌نگه‌وه تۆمار كردوه كه تیایدا وتارخوێنی یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی هه‌ولێر ره‌خنه له ئه‌مریكا ده‌گرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ری دروست كردوه و ده‌ڵێت خوا تۆڵه له ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه كه ڤایرۆس ده‌نێرێت بۆ تێكدانی پرۆگرامه‌كانی كۆمپیوته‌ر . (زیاتر…)
هه‌رگیز قایل نابین كه‌ركوك بخرێته سه‌ر كوردستان
محه‌مه‌د داینی ئه‌ندامی پارله‌مانی عێراق له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی زه‌مان هێزه كوردیه‌كانی له دیاله تۆمه‌تبار كرد به راگواستنی خێزانه عه‌ره‌به‌كان له‌و پارێزگایه..
محه‌مه‌د داینی كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكا قسه‌ی كرد سه‌باره‌ت به ره‌وشی عێراق ، وتیشی میلیشیا كوردیه‌كان كه له پارێزگای دیاله‌ن (13) هه‌زار خێزانی عه‌ره‌بیان راگواستوه به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی حه‌مرین و ده‌وروبه‌ری . (زیاتر…)
«یه‌كێتی له‌سه‌ر شێوازی به‌عس كۆمه‌ڵێك رێكخراوی به‌ناو دیموكراتی‌و مه‌ده‌نی دروستكردووه”
هه‌ڤاڵ كوێستانی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕه‌گ بۆ هاوڵاتی
سازدانی: هاوڵاتی
به‌شی یه‌كه‌م
سه‌باره‌ت به‌ده‌ركردنی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕه‌گ له یه‌كێتی‌و تێڕوانینی ڕه‌گ سه‌باره‌ت به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی‌و به‌رنامه‌و ڕه‌وتی كاركردنی یه‌كێتی، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی تێڕوانینی ڕه‌گ بۆ كاركردنیان له‌ناو یه‌كێتیدا، هاوڵاتی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ كوێستانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕه‌گ دا سازداوه
هاوڵاتی: دوای ئه‌وه‌ی ئێوه به‌رنامه‌و داواكانی خۆتان به راگه‌یاندنێك خسه‌ته‌ڕوو، مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری ده‌ركردنی ئێوه‌ی له‌یه‌كێتی راگه‌یاند. ئێستا به‌دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دا، ئێوه وه‌ك ره‌وت ئۆپۆزسیۆنن، یان خۆتان هه‌ر به‌ئه‌ندامی ئه‌و حزبه ده‌زانن؟ (زیاتر…)
ئه‌گه‌ر من له جێی خودا ده‌بوم.
ئه‌گه‌ر من له جێی خودا بوایه‌م هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به هه‌موانم ده‌وت برۆن وه‌ک مرۆڤ خه‌ریکی ژیانی خۆتان بن، من به هیچ شێوه‌یه‌ک بونم نییه، ئه‌وه‌نده به ناوی منه‌وه داستان و چیرۆک و شێعر و کتێب دروست مه‌که‌ن، ئێوه خۆتان منتان دروست کردوه بۆ ئه‌وه‌یکه له کاتی کاسپی و مامه‌ڵه‌دا کڵاو بکه‌نه سه‌ر یه‌کتر، بۆچی منی تێوه ده‌گلێنن.
ئه‌گه‌ر من خودا بوماێه موسام نه‌ده‌نارد و پێی بڵیم شه‌ممه ته‌عتیل بکه، عیسام نه‌ده‌نارد و بڵێم یه‌کشه‌ممه ته‌عتیل بکه، موحه‌ممه‌دم نه‌ده‌نارد و بڵێم جومعه ته‌عتیل بکه. بۆچی کارێکی وابکه‌م که عیساییه‌کان شه‌رابه‌که‌ێان له کلیسادا بخۆنه‌وه و موسوڵمانه‌کان به تاوانی شه‌راب خواردنه‌وه له مزگه‌وتدا بدرێنه به‌ر قه‌مچی. (زیاتر…)
دوای چه‌ند ساڵێك هاوڕێیه‌تی ئینجا ئاشكرا بوو كه خوشكن
دوای چه‌ند ساڵێك هاوڕێیه‌تی ئینجا ئاشكرا بوو كه خوشكن
دوو ژنی به‌ریتانی به‌ناوه‌كانی دیبی دای ته‌مه‌ن 44 ساڵ و ماریلین موریسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هاوڕێی یه‌ك ده‌بن و به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن له گۆگایه‌كدا و منداڵه‌كانیشیان له یه‌ك قوتابخانه ده‌خوێنن. (زیاتر…)
خوێن ڕشتن له قوتابخانه – تراجیدیای کاوهایۆکی
ئا: بنار مسته‌فا_له ماوه‌ی که‌متر له ساڵێکدا، بۆ جاری دووه‌م له فنلاندا ڕۆژی ئاسایی قوتابخانه گۆڕدرا به خوێنڕشتن و گیان له ده‌ستدانی قوتابیان و کارمه‌ندانی قوتابخانه و دروستکردنی برینێکی قوڵ و بیروه‌ریه‌کی تاڵ بۆ زۆر که‌س.
جاری پێشوو له شارۆچکه‌ی یۆکێڵا، نزیک به شاری توسوڵا، خوێندکارێکی لاوی 18 ساڵ، به ده‌مانچه‌وه خۆی ده‌کات به ئاماده‌ییه‌که‌یاندا و ته‌قه له‌وانه ده‌کات که دێنه پێش چاوی. پاش 20 ده‌قه له ته‌قه و ڕاکردن به‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری قوتابخانه‌که‌دا، 8 که‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، که یه‌کێکیان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که بوو و 12 که‌سیش بریندار ده‌بن. له کۆتایدا ته‌قه له سه‌ری خۆی ده‌کات و دواتر له نه‌خۆشخانه گیان له ده‌ست ده‌دات. (زیاتر…)
سه‌رۆكی پژاك :پارتی و یه‌كێتی هه‌لوێستیان باش نه‌بوه به‌رامبه‌رمان
چاوپێكه‌وتنی سایتی رێنسانس له‌گه‌ڵ حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی پژاك رایگه‌یاند پارتی و یه‌كێـی به‌رژه‌وه‌ندی یان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه و له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیانه‌وه په‌یوه‌ندیان باش بوه له‌گه‌ل ئێران بۆیه ئێستاش له گه‌مه سیاسیه‌كان دا له‌گه‌ڵ ئێران هه‌لوێستیان ده‌رده‌برن . (زیاتر…)
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی بڕیاریداوه ئه‌وه‌ی لابدات سزای ده‌دات
یه‌كێتی بڕیاریداوه ئه‌وه‌ی لابدات سزای ده‌دات
عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه “یه‌كێتی بڕیاریداوه له‌مه‌وداو په‌یڕه‌وی ناوخۆی جێبه‌جێبكات‌و ئه‌وه‌ی له په‌یڕه‌و لابدات، سزای ده‌دات”، ده‌ركردنی ئه‌و 4 كه‌سه‌ش كه (ره‌گ)یان راگه‌یاند “به هه‌قی” یه‌كێتی ده‌زانێتـ، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه له‌گه‌ڵیدا، عیماد ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: “ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت رێكخستن له‌ناو رێكخستنی یه‌كێتیدا دروستبكه‌ن، ئه‌وه كارێكی ناشه‌رعییه‌و قابیلی قبوڵ نییه”، ده‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ش به كاردانه‌وه له یه‌كێتیدا له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات‌و ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ی یه‌كێتی فعل نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌وه‌یان نه‌كردایه، ئه‌وه هیچ رووی نه‌ده‌دا”. (زیاتر…)
له‌ماوه‌ی 20 رۆژدا، له‌دهۆك 154 كه‌س كوژراون‌و برینداربوون
شاكار ئه‌مجه‌د (سبه‌ی):
به‌پێی ئامارێكی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك له‌ماوه‌ی 20 رۆژی رابردوودا به‌هۆكاری جیاجیا له‌دهۆك 21 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 133 كه‌سی تریش برینداربوون.
به‌پێی ئاماره‌كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌خۆی رووداوی ئۆتۆمبیله‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه یان برینداربوون‌و 16 له‌گه‌زی نێرن‌و پێنجیشیان له‌ره‌گه‌ز مێن.
داواکارین هاوبه‌شیبکه‌ن له خۆپیشاندانێکی ئاشتیخوازانه‌دا له به‌رده‌می په‌رله‌مانی نه‌رویجیدا، ڕۆژی شه‌ممه. ڕێکه‌وتی 25.10.2008 ، ده‌مژمێری 14 به کاتی ئه‌وروپا پاشنیوه‌ڕۆ، بۆ به‌رهه‌ڵستیکرند و ڕه‌تدانه‌وه‌ی بڕیاری حکومه‌تی نه‌رویجی وه‌رگیراو له مانگی 09.2008 دا بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسایی په‌نابه‌رێتی و دانانی کۆمه‌ڵیک مه‌رج و ئاسته‌نگ له به‌رده‌م په‌نابه‌ران و قده‌غه‌کردنی
داوای مافی په‌نابه‌رێتی له حکومه‌تی نه‌رویجیدا، ئه‌م خۆپیشاندانه به هاوکاری کۆمه‌ڵێک له پارت و ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه‌ی نه‌رویجی و کوردستانی ده‌ڕوات به‌ڕێوه و به هاوبه‌شیکردنی هه‌موو که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی بینین و بیستنی نه‌رویجی. (زیاتر…)
بارزانی له‌گه‌ڵ نه‌ژاد كۆبۆوه
– مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ “مه‌سعود بارزانی” سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه له گه‌ڵ شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كانی كوردستان سه‌ردانی وڵاتی ئێرانی كردووه له تارانی پایته‌خت له گه‌ڵ “مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد” سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبۆوه.
به پێی راپۆرتی تایبه‌تی “ئاژانسی په‌یامنێر و رادیۆی زاگرۆس” له شاری “تاران”، له درێژه‌ی سه‌فه‌ركه‌یدا بۆ ئێران له كاتژمێر 12ی نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه “مه‌سعود بارزانی” سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی پایه‌به‌رزی پێكهاتوو له ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كانی كوردستان سه‌ردانی وڵاتی ئێرانی كردووه له گه‌ڵ “مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد” سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبۆوه و به گه‌رمی پێشوازی لێكرا. (زیاتر…)
نگین شێخولئیسلامی له به‌ندیخانه‌ی ئێوین له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دایه
نگین شێخولئیسلامی، رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ و دامه‌زرێنه‌ر و سكرتێری رێكخراوی ژنانی ئازه‌رمێهری كوردستان له به‌ندی 209ی به‌ندیخانه‌ی ئێوینی تاران له ژێر توندترین گوشار دایه و بارودۆخێكی ته‌ندروستیی زۆر ناله‌باری هه‌یه.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ژنانی ئازه‌رمێهری كوردستان ، دایكی نگین رایگه‌یاندووه: “ته‌نیا له رێگای ته‌له‌فۆن و به‌قه‌ده‌ر سڵاو و ماڵئاوایی توانیومه له‌گه‌ڵ نگین قسه بكه‌م”. (زیاتر…)
موجاهدی خه‌لق له‌لیستی تیرۆری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ركرا
ئه‌مرۆ دادگای به‌رایی كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌وروپا، بڕیاری ده‌ركردنی دامه‌زراوه‌ی (موجاهیدنی خه‌لق)ی له‌لیستی تیرۆری یه‌كێتی ئه‌وروپا راگه‌یاند، مریه‌م ره‌جه‌ویش بڕیاره‌كه‌ی دادگای به‌دانپیانانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژی دیكتاتۆریه‌ت وه‌سف كرد.
به‌پێی هه‌والێكی پێگه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی (الملف) كه‌ئه‌مرۆ 23/10 بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه‌ده‌كات كه‌دادگای یه‌كێتی ئه‌وروپا تۆمه‌تی تیرۆری له‌پاڵ موجادی خه‌لق ڕه‌دكردوه‌ته‌وه‌و له‌لیستی تیرۆری یه‌كێتی ئه‌وروپا هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه.
مریه‌م ره‌جه‌وی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراو له‌لایه‌ن (موجاهدینی خه‌لق)ه‌وه بۆ دوای سه‌ركه‌وتنی خه‌باتیان له‌دژ حكومی ئێستای ئێران، له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی (الملف) ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه بڕیاره‌كه‌ی دادگا دانپیانانه به‌شه‌رعیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كانیان به‌رووی دیكتاتۆریه‌ت و فاشیزم به‌ناوی دینه‌وه. (زیاتر…)
ئاینده‌ی ململانێكانی ناو یه‌كێتی
دكتۆر شاهۆ سه‌عید
ئاماژه‌كان:
په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له قۆناغێكی هه‌ستیار‌و مه‌ترسیداری مێژووی خۆیدا ده‌ژی. چاره‌كانی به‌رده‌م یه‌كێتی دیاریكراو‌و چاره‌نوسسازن، كه ده‌كرێ له سێ چاره‌ی سه‌ره‌كیدا چڕبكرێنه‌وه:
یه‌كه‌م: ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی كه «هه‌ڵۆكان»ی هه‌ردوو باڵه سه‌ره‌كی‌و ته‌قلیدییه‌كه‌ی یه‌كێتی، پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی دۆخه‌كه جۆشده‌ده‌ن به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌و یه‌كلاییكردنه‌وه‌و پاكتاوكردن. ئه‌م چاره‌یه هیچ نییه جگه له خۆكوشتنی خێرای حزبێك كه وه‌ك هێزێكی شۆڕشگێڕ‌و توندڕه‌و دێته ناو مێژووه، به‌ڵام وه‌ك حزبێكی په‌رتی ده‌سه‌ڵاتگه‌ر ده‌چێته ده‌ره‌وه. (زیاتر…)
پیاوێك 19 منداڵی له‌دووكچی خۆی ده‌بێت
پیاوێكی ته‌مه‌ن 56 ساڵ له‌به‌ریتانیا، روبه‌ڕوی سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆته‌وه، چونكه 19 منداڵی له‌دو كچی خۆی بوه‌و تا كچه‌كانیشی گه‌شتونه‌ته ته‌مه‌نی 30 ساڵی ده‌ستدریژی كردۆته سه‌ریان.
ئاوێنه: رۆژنامه‌ی the sun ی به‌ریتانی دوێنێ چوار شه‌ممه 22\10 بڵاویكرده‌وه، پیاوێكی به‌ریتانی، ته‌مه‌ن 56 ساڵ‌و نیشته‌جێی گوندێكی نزیك شاری شفیڵد، ماوه‌ی 24 ساڵه سێكس‌و زینا له‌گه‌ڵ دو كچی خۆیدا، ده‌كات‌و سه‌ره‌نجام له‌یه‌كێكیان 7 منداڵ‌و له‌ویتر 12 ی بووه. (زیاتر…)
عه‌لی باباجان: گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی عێراق به‌نهێنی به‌رده‌وام ده‌بێت‌و پێویسته رێوشوێنی توندتر له‌دژی په‌كه‌كه بگرنه‌به‌ر
عه‌لی باباجان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: “حكومه‌ته‌كه‌ی په‌ره به‌گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، وه‌كو رێگایه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌نهێنی ده‌بن”.
باباجان وتی: “له‌ئێستاوه جموجۆڵی دیپلۆماسی نهێنی‌و چڕ‌وپڕ ده‌بێت‌و زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌و جموجوڵانه بڵاوناكرێته‌وه”. بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان بدات، ئاشكرایكرد كورده‌كان به‌ئیجابی وه‌ڵامی داواكاری توركه‌كان ده‌ده‌نه‌وه به چالاكتركردنی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له‌دژی په‌كه‌كه ده‌یگرنه‌به‌ر.
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NTVی توركی، باباجان وتی: “كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندیكردن كراوه‌ته‌وه، كه‌نه‌ك ته‌نیا گفتوگۆی دوو قۆڵی له‌خۆده‌گرێت، (زیاتر…)
كادره‌كانی هه‌ولێر رێگه‌ناده‌ن ره‌گ بكرێته بیانوو بۆ ده‌مكوتكردن
كادره‌كانی یه‌كێتی له هه‌لێر له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به مه‌لابه‌ختیارو ئه‌رسه‌لان بایزیان وتووه، رێگه‌ناده‌ین (ره‌گ) بكه‌نه بیانوو بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕازی‌و ره‌خنه‌گر.
به‌رپرسێكی باڵای مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی رایگه‌یاند؛ له‌چه‌ند رۆژی رابوردوودا هه‌ریه‌كه له مه‌لابه‌ختیار، لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان‌و ئه‌رسه‌لان بایز، لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به لێپرسراوانی مه‌ڵبه‌نده‌كان‌و جێگره‌كانیان كردووه، باسی ده‌ركردنی (ره‌گ)و چۆنێتیی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵدا پێراگه‌یاندوون، كادره‌كانی یه‌كێتییش پێیانوتوون رێگه‌ناده‌ین (ره‌گ) بكرێته بیانوو بۆ ده‌مكوتكردنی ئه‌وانه‌ی كه ره‌خنه‌ده‌گرن. (زیاتر…)
عو‌سمان جه‌عفه‌ری: په‌كه‌كه دوو جار ویستوویه‌تی تیرۆرم بكات
عو‌سمان جه‌عفه‌ری، سكرتیری پارتی یه‌كیه‌تیی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: تا ئێستاپه‌كه‌كه دوو جار له شاره‌كانی مووسڵ و سلێمانی باشووری كوردستان، هه‌وڵی تیرۆركردنی داوه.
جه‌عفه‌ری،له ساڵی 2004 له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كادری‌په‌كه‌كه و پژاك له قه‌ندیل هاتنه خواره‌وه و روویان كرده باشووری كوردستان.عو‌سمان جه‌عفه‌ری كه ئێستا له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاورێی دیكه‌ی پارتی یه‌كیه‌تیی‌دیموكراتی كوردستانیان دامه‌زراندووه و باره‌گاكه‌شیان له گوندی باینجانی 15كیلۆمه‌تری شاری سلێمانیه، له دیمانه‌یه‌كدا، له گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئیسلام په‌یكدا و له وڵامی پرسیارێك دا سه‌باره‌ت به رای ئه‌وان به‌رامبه‌ر به ئیسلام چۆنه؟ئایا ئه‌وان دژی حوكومه‌تی ئێرانن یا دژی خودی ئیسلامن؟ ئاماژه‌ی به‌وه داوه‌كه، ئیسلام به‌شێك له پێكهاته‌ی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لی كورده و دژایه‌تیمان له‌گه‌ڵی نییه و خۆمان و گه‌له‌كه‌مان به ئیسلام ده‌زانین و خوازیاری روون بوونه‌وه‌ی راستییه‌كانی ئیسلامین له رووی عه‌قڵ و زانسته‌وه، و ئه‌گه‌ر دژایه‌تییه‌ك هه‌بێ له‌گه‌ڵ دیكتاتۆری وخوێندنه‌ۆی نه‌قڵی و خورافییه‌كانی دینه نه‌ك جه‌وهه‌ری ئیسلام كه په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و خاوێنییه. (زیاتر…)
عه‌تا سه‌راوی: 24 ساڵه خه‌ڵك بۆ یه‌كێتی ده‌كوژم ئاماده‌م 24 ساڵیش خـــه‌ڵك بۆ نـــه‌وشیروان بكوژم
عه‌تا سه‌راوی، دوای ئه‌وه‌ی له‌باڵی گشتییه‌وه هاته نێو ریزه‌كانی ریفۆرم، ده‌ڵێت 24 ساڵه خه‌ڵك به‌كوشت ده‌ده‌م‌و خه‌ڵك ده‌كوژم بۆ یه‌كێتی، ئاماده‌م له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا 24 ساڵیش خه‌ڵك به‌كوشت بده‌م‌و خه‌ڵك بكوژم.
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: له‌چاوپێكه‌وتنێكی ئاوێنه‌دا، عه‌تا سه‌راوی كه ئێستا عه‌میدو كارگێڕی فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، ئه‌و هۆكارانه روونده‌كاته‌وه كه ئه‌وی چۆن له‌حیزبی سۆسیالیسته‌وه گه‌یاندۆته یه‌كێتی‌و چۆن چۆنیش له‌باڵی تاڵه‌بانییه‌وه گه‌یاندۆته باڵی نه‌وشیروان مسته‌فا. (زیاتر…)
تاڵه‌بانی خۆی وه‌ڵامی باڵی ریفۆرم ده‌داته‌وه
له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی ململانێكانی نێوان باڵی تاڵه‌بانی‌و باڵی نه‌وشیروان، وابڕیاره له‌مه‌ودوا تاڵه‌بانیش بێته سه‌رخه‌ت‌و به‌شداری بكات له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باڵی ریفۆرمدا.
تایبه‌ت به ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند وابڕیاره له‌مه‌ودوا تاڵه‌بانیش له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وتاره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا‌و باڵی ریفۆرمدا به‌شداری بكات. (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)