Archive for كانونی یه‌كه‌م, 2010
وێــراش نیــوز به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی تازه،پیرۆزبایی له مه مووان ده کات
هــه‌مــوو رۆژێــــكتــان پــــڕبــێت لــه‌خــۆشی و شــادی
بۆ حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکی پژاک!
نه جه‌ژنه و نه سه‌ری ساڵ،که‌واته با له که‌س پیرۆز نه‌بێ به تایبه‌تییش له چه‌وسێنه‌ران!
ئه‌و رۆژه به پلانێکی دیندارانی دینی پڕ له چه‌وسانه‌وه‌ی مه‌سیحیی – ئه‌ویش وه‌ک هه‌ر دینێکیدی رێ له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنه‌کانی مرۆڤ ده‌گرێ – و به هاوکاریی ده‌سه‌ڵاتداره باڵاده‌سته دڕنده‌کان کراوه‌ته بۆنه‌یه‌کی مێژوویی جیهانیی.. له سه‌راسه‌ری جیهانیش وه‌ک بۆنه‌یه‌کی گرنگ و جیهانیی ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن! (زیاتر…)
کــوردستــان یــاســای خــۆپیــشانــدانــی ڕه‌تــکــرده‌وه!
حه‌مه غه‌فور:دوابه‌دوای تێپه‌ڕاندن‌و په‌سه‌ندکردنی “یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندان” له‌لایه‌ن پارله‌مانی کوردستانه‌وه، شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایه‌تی‌و سازکردنی زنجیره‌یه‌ک خۆپیشاندانی بێمۆڵه‌ت شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستانی گرته‌وه‌و خوازیاربوون سه‌رۆکی هه‌رێم ئیمزا له‌سه‌ر یاساکه نه‌کات‌و بیگێڕێته‌وه بۆ پارله‌مان بۆ سه‌رله‌نوێ هه‌موارکردنه‌وه‌ی. به‌ڵام به‌رزانی هیچ ڕێزێکی بۆ ده‌نگی زوڵاڵی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان‌و خۆپیشاندانی شاره‌کانی کوردستان دانه‌ناو ئیمزای خۆی هاویشته سه‌ر یاساکه‌و دوێنێش له ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی کوردستاندا بڵاوکرایه‌وه‌و ئیتر به‌ڕه‌سمی چووه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه. (زیاتر…)
به م زۆانه کاڕه ساتێ هه ورامان که به زمانی فارسێ بڵاو ده کرێته وه
دروست بوونه شه ری سه راسه ری نێوان کۆ مه ڵه و حیزبی بموکرات له سالی ١٣٦٣ بوو.
فاتح شیخ وصلاح ایراندوست
له ٢٥ آبان١٣٦٣ حیزبی دیموکرات موردستان ئێران/تشکێلات هه ورامانی له هێرشیکدا که پێشتر دایرشتبوو بۆ سه ر مه قه ره کانی کۆ مه ڵه له هه ورامان ده ستی به سه ر ته وای بنکه کانی کۆ مه ڵه دا گڕت وه هه موو که لو په له کانی له گه ڵ خۆی برد. (زیاتر…)
سه‌رِه‌رِاى جێبه‌جێكردنی یاساکه،ئه مرۆ له هه وڵیرو بازیان خۆپیشاندان دژى یاساى خۆپیشاندان ئه‌نجام دڕا.پیره‌مه‌گرون و چه ن شار ی که خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت
خه‌ڵكى ناحیه‌ى بازیان (گه‌ر بشمانخه‌نه زیندان، مۆڵه‌ت وه‌رناگریت لێتان)
هێرشی مه‌لاکان بۆ سه‌ر(حه‌مه‌ی کاکه ڕه‌ش)
له‌سه‌ر هۆنراوه‌یه‌ك به‌ناوی ( دڵی ژن مه‌شکێنه خودایه ژن خودایه )
دەیان كەیسی دەستدرێژی و ئیستغلال و توندوتیژی دژ بە ژنان لە كوردستاندا بە نهێنی ماوەتەوە
هۆزان مەحمود:سڤیل: بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازییەكان لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكەی جیهان، چەوساندنەوەی ئافرەتان ریشەیەكی قوڵی مێژویی هەیە، ئایا ژنان بۆچی دەچەوسێندرێنەوە؟
هۆزان مەحمود: چەوساندنەوەی ژن و توندوتیژی لە دژیان، دیاردەیەكی تازە نییە. سەرچاوەی مێژوویی ئەم چەوسانەوەیە، دەیان باس و لێكوڵینەوەی لەسەر ئەنجامدراوە، زۆر فاكتەر خراونەتەڕوو بۆ لێكدانەوەی ئەم چەوسانەوەیە. (زیاتر…)
حیزبێكی نوێی كوردی له‌رۆژهه‌لاَتی كوردستان داده‌مه‌زرێت
نامانه‌وێت حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست‌و قاچمان كه‌له‌پچه بكات
بڕیاره حیزبێكی نوێی كوردی له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات دامه‌زراندنی خۆی رابگه‌یه‌نێت‌و یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی حیزبه‌كه‌ش ورده‌كاریی دروستكردنی حیزبه‌كه بۆ هاوڵاتی ئاشكراده‌كات.هاوڵاتی: ئێوه خه‌ریكن رێكخراوێكی سیاسی دابمه‌زرێنن، ئه‌مه تا چه‌ند راسته و ناوی ئه‌م رێكخراوه چییه؟ (زیاتر…)
لەمێژووی ترســــــنۆکەکانەوە فێرببن
به‌ختیار عه‌لی:شەڕی نێوان نوسەران‌و دەسەڵاتداران، شەڕێکی نوێ نییە… بەدرێژایی مێژوو هەموو ئەو دەسەڵاتانەی لەعەرشی خۆیان دەترسن، لەنوسەران ترساون‌و دەترسن… فۆبیای دەسەڵات لەنوسەران هەم دێرینە‌و هەم کۆمیدی‌و هەم جێگای لاقرتی‌و هەم شوێنی بەزەییشە. لایەنەکانی حکومەتی نوێی هەرێمی ئێمەش، لەماوەی کورتی حوکمڕانی خۆیاندا، (زیاتر…)
به‌وێنه:ئه‌وكه‌سه‌ی كوڕه‌كانی سه‌دامی ته‌سلیمی ئه‌مریكا كرد،له‌ئیسرائیل ده‌ژی
به‌ر له 24 رۆژ كاتی َ كه زه‌نگی ده‌رگاكه‌ی ماڵه‌كه‌ی لێیدا وكردیه‌وه ، نه‌یده‌زانی چاوه‌ڕێی ده‌كات ، ئه‌و رۆژه سێ شه‌ممه بوو ، عوده‌ی و قوصه‌ی له‌به‌ر ده‌رگای ماله‌َكه‌ی بینی كه داواكراوی ژماره یه‌ك و دووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بوون و داوایان له خاوه‌ن ماڵ كرد پاداشتی ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه‌ی خێزانه‌كه‌یان كه ساڵانێكه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌یانه له‌كاتی حوكمی صه‌دامی باوكیان بداته‌وه. (زیاتر…)
به‌ریتانیا هێرشه‌كانی ولاَته‌كه‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی موجاهیدینی خه‌لق
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاشكرایكرد” ولاَته‌كه‌ی به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی.باری مارستن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له وه‌لاَمی پرسیارێكی ئاژانسی فارس نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد” حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانی به‌ریتانیا كه كرایه سه‌ر چه‌ندین هاولاَتی بیانی و ئێرانی ده‌داته پاڵ گروپی موجاهیدینی خه‌لق. (زیاتر…)
یاســــای خۆپێشــاندان له‌هــه‌رێم کـــەوتە بــواری جێبەجێکـــردنەوە
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی زۆرێك له‌جه‌ماوه‌ری و خوپێشاندان له چه ندێن شاری كوردستان، یاسای رێكخیستنی خۆپیشاندان له‌هه‌رێم كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.لەژمارە 120ئەمرۆ چوارشەممەی رۆژنامەی وەقایعی کوردستان کە رۆژنامەیەکی فەرمی حکومەتی هەرێمە و وەزارەتی داد هەفتانە دەری دەکات یاسای خۆپیشاندان بڵاو کرایەوە بەمەش یاساکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. (زیاتر…)
ئه‌زموونی کوردستان سه‌روه‌ری یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتی مزگه‌وت!
(به بۆنه‌ی فتوای کوشتنی فه‌رهاد پیرباڵه‌وه)
حه‌مه غه‌فور:مه‌لا یوسفی مزگه‌وتی حاجی سه‌نییه، له شاری هه‌ولێر له میانه‌ی خوتبه‌ی هه‌ینیدا فتوای داوه ئه‌گه‌ر مه‌سعود به‌رزانیش لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رهاد پیرباڵ نه‌کات، پێویسته میلله‌ت بچێت بیکوژێت‌و له‌ناوی ببات! پیرباڵیش له لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی (ئاسۆ) ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی مزگه‌وتی سه‌نییه له‌وێوه هاتووه که وێنه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ له‌سه‌ر به‌رگی ئه‌و پاشکۆ ئه‌ده‌بیه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ داگیراوه که ئه‌و ده‌قه شیعریه‌ی بڵاوکردبۆوه که به‌هۆیه‌وه یه‌کێتی زانایانی ئایینی هه‌راسان کردبوو، (زیاتر…)
لــە سێــدارەدانی دوو گێــراوی سیــاســی لــه زیــندانی ئــه ویــن
گــه‌وره تیــرۆریــستی جیــهانی:تــاڵه‌بــانــی لــه‌گــه‌ڵ ئێــمه كــاری ده‌كــرد
كارڵوس له‌كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت”تاڵه‌بانی له‌حه‌فتاكاندا به‌پاسپۆرتێكی میسریه‌وه كاری بۆده‌كردن وبه‌شداری له پلاندانان وجێبه‌جێكردنی زۆر له‌كرده‌وه چه‌كدارییه‌كانیانی كردوه ونۆێنه‌ریشیان بوه له فه‌ره‌نسا
تیرۆریستی جیهانی به‌ناوبانگ (جاكال كارلوس) به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك فه‌نزویلی و تۆمه‌تبار به ئه‌نجامدانی ده‌یان كرده‌وه‌ی چه‌كداری له‌ناو ئه‌وروپا ، له حه‌فتا وهه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌ترسناكترین تیرۆریست ناسراو 16 ساڵ به‌ر له ئێستا له فه‌ره‌نسا به‌تۆمه‌تی تیرۆر زیندان كراوه . (زیاتر…)
گه‌وره مه‌رجه‌عێكى شیعه‌داوا له‌وه‌زیرى خوێندنى باڵا ده‌كات تێكه‌ڵاوى كچان سنوردار بكات
ئاژاسه کان:یه‌كێك له‌گه‌وره‌مه‌رجه‌عه‌كانى شیعه‌له‌عێراق داواى كردووه وه‌زیرى نوێى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى تێكه‌ڵاوى هه‌ردوو رِه‌گه‌زى كورِان و كچان له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن سنوردار بكات.(به‌شیر نه‌جه‌فى) یه‌كێك له‌گه‌وره‌مه‌رجه‌كانى شیعه‌له‌عێراق له‌دیدارى (عه‌لى ئه‌دیب) ى (زیاتر…)
گفـــتوگـــۆ:گـــۆڤـــاری چـــرکـــە لـــه گـــه ڵ ســـه لام زیـــجی
(لێکترازانى حیزبه کان،به ره ی کوردستانی،پژاک، ئینترپول،کمونیزم و مەنسور حیکمەت،چه کی ئه توم و ئالوگوره کانی ناو ئیران،)
سه لام زیجی له سالی 1357( 7919 میلادی) وه له ته مه نی 15 سالیه وه، کاری سیاسی خوی له کاتیک شورشی کومه لایتی د ژ به رژیمی پاشایه تی ئیران سه ری هه لدا دژ به حکومه تی پاشایتی و له پاشان دژ به کوماری ئیسلامی ده ست پی کرد. (زیاتر…)
فــه‌رهــاد پیربـــاڵ ده‌ردی دڵـــی خــۆی لای بـــارزانی ده‌ڕێژێت
kna: له‌باره‌ی دادگاییكردنی‌و حوكمدان به‌زیندانیكردنی، فه‌رهاد پیرباڵی نوسه‌رو مامۆستای زانكۆ، ده‌ردی دڵی خۆی مه‌سعود بارزانی ده‌ڕێژێت.
فه‌رهاد پیرباڵ نوسه‌رو مامۆستای زانكۆ، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و له‌باره‌ی دادگاییكردن‌و حوكمدان به‌زیندانیكردنی چه‌ند داواكارییه‌كی ئاراسته‌كردووه، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نامه‌كه‌یه:
ئۆتۆنۆمی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ سه‌رۆك بارزانی (زیاتر…)
ســـوپاسنـــامــه‌ی بــنه‌ماڵه‌ی کـــاک مە حەمەد عەلی میـــــرزائیـــــان
غه‌م وپه‌ژاره‌ی قورس و دلته‌زینی له ده‌سدانی کاک مە حەمەد عەلی به بێ هاوده‌ردی ئێوه‌ی هێژاوبه‌رێز یه‌کجار گه‌وره‌و گران ده‌بوو.
ئه‌وبه‌شداریه شکۆداره‌ی هاوڵاتیانی خوشه‌ویست له ناوخۆی کوردستان وده‌ره‌وه‌ی وڵات له کاتی کۆری پرسه وئه‌سپه‌رده کردن،وهه‌ستی پڕسۆزی ئێوه له سه‌رهێڵی ته‌له‌فوونی و فه ێسبووکدا به‌شێکی یه‌کجار زۆری له قورسایی ئه‌و غه‌مانه سارێژ وسوک کرد و جارێکی دیکه‌ش بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌تان سه‌ربه‌رز کرد، (زیاتر…)
وته‌بێژی لیستی عێراقیه:له‌ناو هاوپه‌یمانى کــوردستانیــشدا بــه‌عسى هه‌یــه
وێراش نیوز:له چاوپێکه‌وتنێکدا له گه ڵ رۆژنامه‌ی چه‌تر،”مه‌یسون ده‌مه‌لوجی” وته‌بێژی فه‌رمی لیستی عێراقیه و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، هاوکات ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانیشه،له‌سه‌ر هه‌بوونی به‌عسی له‌ناو لیستی عێراقیه‌دا، ده‌ڵێت: «به‌عسی له‌هه‌موو لیسته‌کاندا هه‌یه، بۆ نمونه له هاوپه‌یمانی نیشتمانی و کوردستانی و…هتد هه‌یه، ئێمه ده‌ڵێین هه‌رکه‌سێک تاوانێکی به‌رامبه‌ر عێراقیه‌کان کردبێت ده‌بێت به سزای خۆی بگات، (زیاتر…)
له‌سه‌ر داوایه‌كی تری پارتی،مه‌ریوان وریا قانع و ئاراس فه‌تاح،له هه‌ولێر دادگایی ده‌كرێن
دوای سزادانی فه‌رهاد پیرباڵ به شه‌ش مانگ زیندانی و پێنج ملیۆن دینار غه‌رامه، له‌سه‌ر داوایه‌كی تری پارتی سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه، به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێت‌و «وتاری سه‌رۆكی هه‌رێم چی وت؟»ی مه‌ریوان وریا و ئاراس فه‌تاح، ده‌گه‌یه‌نێته دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر.هه‌فته‌ی رابردو، له‌سه‌ر ئه‌و چیرۆكه‌ی ئاماژه به گه‌نده‌ڵی ده‌كات له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌باسی‌و له ئازاری (2010) له ژماره (6)ی گۆڤاری وێراندا بڵاوبوه‌ته‌وه، (زیاتر…)
سنه:زیاتر له 20 كه‌س له چالاكانی مه‌ده‌نی‌و سیاسی له و شاره ده‌ستگیركران
هاوكات چه‌ندین هه‌ڵسوڕاوی كورد له ده‌ره‌وه‌ی كورستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه
پاش راگرتنی حوكمی له‌سێداره‌دانی خوێندكاری به‌ندكراوی كورد، حه‌بیبوڵا له‌تیفی، شه‌وی رابردوو زیاتر له 20 كه‌س له هه‌ڵسوڕانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی شاری سنه كه ژماره‌یه‌كیان كه‌سوكاری حه‌بیبوڵان ده‌ستگیركران. (زیاتر…)
رۆژی پێنجشه‌ممه لە هەڵەبجەی تازە خۆپیشاندانێكی بێ مۆڵه‌ت ئەنجام دەدرێت
بڕیارە رۆژی پێنجشه‌ممه كاتژمێر 1:30 له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان ئه‌نجام بدرێت دژی په‌سه‌ندكردنی یاسای خۆپیشاندان لەلایەن سه‌رۆكی هه‌رێمەوە. بریاری سازكردنی ئەم خۆپیشاندانە پاش كۆبوونەوەی ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆشنبیران و چالاكوانانی رێكخراوەكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دێت، بەتایبەت ئێستاكە لە زۆربەی شارەكانی هەرێم خۆپیشاندان دژی پەسندكردنی یاسای خۆپیشاندان ئەنجامدراوە.. (زیاتر…)
کــــــــاری هــــــــه‌رزان،کــــــــرێکــــــــاریــــــــی خــــــــامــــــــۆش
مێزگردێک سه‌باره‌ت به یاسای کاری جمهوری ئیسلامی ئێران (به‌شی 11)
مه‌نسور حکمه‌ت
وه‌رگێڕانی: شه‌ماڵ علی /ئەوەى لێرەدا دەیخوێننەوە به‌شی سێهه‌می قسه‌وباسی مه‌نسور حکمه‌ته له فه‌سڵی شه‌شه‌می کتێبى(کارى هەرزان، کرێکارى خامۆش). ئەم کتێبە بەرهەمى مێزگردێکە کە ساڵى 1990 به‌به‌شداری مەنسور حکمەت سه‌باره‌ت به‌یاسای کاری جمهوری ئیسلامی ئێران سازدراوه. (زیاتر…)
نامەی دایکی جگەرسووتاوی حەبیبوڵڵا لەتیفی بۆ ڕۆڵەکەی
سنه:دایکت،سوغرا له‌تیفی
بۆ دووهه‌مین ساڵرۆژی ده‌سبه‌سه‌ربوونی خۆشه‌ویست ترینی ئازیزانم!
دێمیرتاش بۆ تاڵه‌بانی:نابێت هیچ كه‌سێك به ناوی هه‌مو كورده‌وه قسه بكات
تاڵه‌بانی هێشتا زوه بۆ زمانی كوردی له توركیا
دوای ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت رایگه‌یاندبو كه هێشتا زوه بۆ زمانی كوردی له توركیا، سه‌ڵاحه‌ددین دێمیرتاش سه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی وتی :ئێمه‌ش به ناوی هه‌مو كورده‌وه قسه ناكه‌ین، پێموایه نابێت هیچ كه‌سێكیش به ناوی هه‌مو كورده‌وه قسه بكات”. (زیاتر…)
مەلا بەختیار:بۆ رێگەگرتن لە كودەتا 10 هەزار پێشمەرگەمان لە بەغدایە
مەلا بەختیار،بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئاشكرایكرد كە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی كودەتا و پیلان لەدژی مام جەلال و سەركردەكانی كورد، 10 هەزار پێشمەرگەیان لەبەغدا داناوە. ئەمەش یەكەمین جارە لەپاش 2003وە بەرپرسێكی باڵای كورد بە ئاشكرا باس لە مەترسی كودەتا و پیلان و ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەیان بكات. (زیاتر…)
وێنه ی هه واڵ:خۆپیشاندانى بێ مۆڵه‌ت له چه ن شاری کوردستان دژی ئبارزانى یمزاكه‌ى به رده وامه
خۆپیشاندان ده‌ربه‌ندیخان به دروشمی:”كورسیه‌كان بۆ ئێوه، شه‌قامه‌كان بۆ ئێمه“
خۆپیشاندان سه‌یدسادق به دروشمێ:”چیتان ده‌وێ له‌م خه‌ڵكه، یاساكه‌تان بێكه‌ڵكه“
خۆپیشاندان له هه‌ڵه‌بجه‌ش به دروشمێ:(تانك و تۆپ و ته‌یاره، سه‌ری شۆڕنه‌كرد ئه‌مشاره)، (گه‌ر دڵسۆزی میلـله‌تن، له خۆپیشاندان بۆ ده‌ترسن)
شایانی باسه لس شاره کان کو یه، چه مچه ماڵ،قه لادزی….. خوپێشاندان کراوه و وێنه کان یه یه و شارانه یشێ تێدایه.
ناڕه‌زایه‌تی بێکاران و هه‌ژارانی( سیدی بوزید)ی تونس پێی نایه ده‌یه‌مین ڕۆژ!
ئاماده کردنی ئامانج پیرۆت
دوای چه‌ند ڕۆژێک له بێده‌نگه کردنی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه ناوخۆیی یه‌کانی تونس و ته‌نانه‌ت ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی ناوچه‌که و دنیاش سه‌ره‌نجام ورده ورده هه‌واڵی تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران و هه‌ژارانی ناوجه‌کانی( سیدی بوزید)یان بڵاو کرده‌وه. (زیاتر…)
بــــۆ دومێــــن جــــاڕحــــوکمــــی لــــه سێــــداره‌دانــــی لــه‌تیفی راگێـــرا
حەبیبوڵڵا گوتێ: هیوادارم شایانی ئەو رێز و هەڵوێستە بم كە لێمگیرا
به په له:سەرچاوئاژانسه کان بڵاویانكردەوە هەرچەندە ئەمڕۆ بڕیاربوو حەبیبوڵڵا لەتیفی لەسێدارە بدرێت، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران جیبەجێكردنی حوكمەكەیان راگرت‌و رێگەشیان بەخانەوادەكەیدا چاویان پێبكەویت. (زیاتر…)
عێراق؛ ململانێی تائیفی‌و په‌راوێزکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان!
حه‌مه غه‌فور:تا ئه‌م ساته‌ش عێراق، وه ئه‌و شته‌ی پێی ئه‌ووترێ پرۆسێسی سیاسی، یاخود دوایین زاراوه‌ی داهێنراوی فه‌رهه‌نگی سیاسی ململانێی تائیفی، دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راکه‌تی نیشتمانی، تایتڵی درشتی ڕوپه‌ڕی زۆرترین ڕۆژنامه‌و هه‌واڵسازی‌و ڕاپۆرتاژو به‌دواداچوونی ماسمیدیای ناوخۆیی‌و جیهانی پێکدێنێت! به‌ڵێ؛ سووڕێکی تێپه‌ڕاند، جه‌نگی ته‌مام عه‌یاری به واتای کرداریی جه‌نگی لێ نه‌که‌وته‌وه. (زیاتر…)
دادگایی موسته‌شاره‌کان و بڕیارنامەکانی “ڕەوەند”
نادر عبدالحمید:ئه‌م دیمانه‌یه له‌گه‌ڵ نادر عبدالحمید، له گۆڤاری نێوه‌ند ژماره 82 ی دێسه‌مبه‌ری 2010 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه،وه‌ک ته‌واوکارییه‌ک بۆ دیمانه‌که‌ی ژماره‌ی پێشوو، له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمان و پرسی دادگایی موسته‌شاره‌کان.ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ڕونکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن له بڕیارنامه‌کانی”ڕه‌وه‌ندی سۆشیالیستی کرێکاری”له‌و دوو مه‌یدانه‌دا.بۆ بینینی هەردوو بڕیارنامەکە،سەردانی ماڵپەڕی ڕەوەند بکەن کە لەخوارەوەی ئەم چاوپێکەوتنەدا لینکەکەی هەیە. ڕ.س. (زیاتر…)
خوشکی حەبیب لەتیفی:تکایە هەر کەس هەر چی لە دەست دێت بۆ حەبیبی ئەنجام بدات
ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی ئه‌و وتووێژه‌یه که له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤه‌وه کراوه‌ته کوردی: (زیاتر…)
حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و سازمانی زه‌حمه‌تكێشان،شه‌ڕی سارد و چه‌واشه كردنی مێژوو
(به‌شی یه‌كه‌م)
حه‌سه‌ن ره‌حمان په‌ناه:ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش كتێبێك له ژێر ناوی “٥ ساڵ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا موهته‌دی”، كه وتووێژی “به‌همه‌ن سه‌عیدی” له‌گه‌ڵ ناوبراوه، بڵاو كرایه‌وه. له‌و كتێبه‌دا عه‌بدوڵڵا موهته‌دی هه‌وڵ ده‌دات ژیانی شه‌خسی خۆی و هه‌روه‌ها مێژووی ٤٠ ساڵه‌ی خه‌باتی و تێكۆشانی كۆمه‌ڵه “٩ ساڵ له سه‌رده‌می پاشایه‌تی و ٣١ ساڵ له سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی” بداته به‌ر باس و لێكۆلێنه‌وه. (زیاتر…)
جنــــــگ داخــــــلى و شيــــــوه ديــــــالــــــوگ
ده‌سه‌لات له ئێران، هێرشیان کرده سه‌ر شاری سنه (ساڵی ١٣٥٨، که به نه‌ورۆزی خوێناوی به‌ناوبانگه)، ڕێبه‌رانی حدکا، نه ته‌نیا رژیمی ج.ا ی خه‌تابار نه‌کرد هیچ، به‌ڵکو له راگه‌یاندنێکدا، بۆ پاکانه‌کردن بۆ خۆیان، “گروه آشوب طلب”، که مه‌به‌ستیان کۆمه‌ڵه بوو، به هۆکاری ئه‌م شه‌ڕ‌ه ناساند.
هاشم ڕه‌زایی:هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و به‌په‌رۆش، بۆ جوڵانه‌ه‌ی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌لات، بێزاره له شه‌ڕی ناوخۆیی و ئه‌م شه‌ڕوپێکدانانه ڕاسته‌وخۆ به قازانجی جمهووری ئیسلامی(ج.ا) ده‌زانێت. (زیاتر…)
با نه‌یه‌ڵین حه‌بیبوڵا له‌تیفی له‌سێداره‌بدرێت!
ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی 23/12/2010 له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران به (ساڵحی نیکبه‌خت) پارێزه‌ری (حه‌بیبوڵا له‌تیفی) ڕاگه‌یه‌نراوه که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 26/12/2010 حوکمه‌که‌ی (حه‌بیب) جێبه‌جێ ده‌کرێت و له‌سێداره‌ده‌درێت.(حه‌بیبوڵای له‌تیفی) خوێندکار و هه‌ڵسوڕاوی مه‌ده‌نی، نزیک به چوار ساڵ له‌مه‌وپێش له‌شاری سنه ده‌ستگیرکراوه، (زیاتر…)
یاسای خۆپیشاندان،فراوانتر لەوەی ئەوروپایش پێویستە…
ره‌زا که‌مانگه‌ر:ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌ت و ئه‌زمونی ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، رۆشنه که ئه‌مان ئه‌زمونیان له ده‌سه‌ڵاتدارانی پێش‌و و ده‌سه‌ڵاتدارانی درواسێی خۆیان، وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئێران، وه‌رده‌گرن. که بریتیه له سه‌رکوت و کوشتن و بڕێن و سنوردارکره‌نه‌وه‌ی ئازادییه سیاسیه‌کان، (زیاتر…)
ڕونکردنه‌وه‌ی گۆڕانخوازان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی حزبه حاکمه‌کانی هه‌رێم بۆ فه‌رامۆشکردنی ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌یی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ومتمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی
لەدوای هەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا وبۆ ماوەی هەشت مانگە کێشمەکێش وگرڤتی زۆر هاتنە بەردەم پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لە بەغدا. دواجار بە دەستپێشخەری ژێراوژێری ئیدارەی ئەمریکا وفشاری چەند ولاتێکی ناوچەکە زۆربەی پێکهاتەکانی عێراق ناچارکران لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن ئه‌نجامبده‌ن. (زیاتر…)
ئـــه‌مریكا تـــرسى هـــه‌یـــه مـــالیكى بێـــته دكتـــاتـــۆرێـــكى تـــر
رِۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكى ده‌ریخستوه كه ولاَته‌كه‌ى ترسى هه‌یه له‌وه‌ى (نورى مالیكى ـ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق) بگۆرِێت بۆ دیكتاتۆر و ئه‌وه‌ش له‌سایه‌ى ئه‌و سیسته‌مه‌ى كه ولاَتى پێ به‌رِێوه ده‌بات. رۆژنامه‌ى ناوبراو كه نزیكه له ده‌سه‌لاَتى برِیار له ئه‌مریكا له چه‌ند چاودێرێكى كاروبارى عێراقى گواستۆته‌وه كه هه‌ڵسوكه‌وتى (مالیكى) زیاتر به‌لاى تاكرِه‌وى و دیكتاتۆریه‌تدا ده‌رِوات، (زیاتر…)
راگه‌یاندنی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئیعدامی حه‌بیب له‌تیفی
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان
ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ئێران له رێگه‌ی پارێزه‌ری “حه‌بیب له‌تیفی”ه‌وه رایگه‌یاندووه كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌مه، 6ی به‌فرانبار، حوكمی له‌سێداره‌دانی ئه‌و چالاكه كورده جێبه‌جێ ده‌كات. حه‌بیب له‌تیفی رۆڵه‌ی به‌ئه‌مه‌گی ئێوه‌یه و له پێناو ئازادای و ئامانجی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد مه‌حكووم به ئیعدام كراوه. (زیاتر…)
كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی دامه‌زرێنه‌ری ویكی لیكس بڵاو ده‌كرێته‌وه
“گاردیه‌ن”جولیان ئاسانژ” دامه‌زرێنه‌ر و به‌رِێوه‌به‌ری ماڵپه‌رِی “ویكی لیكس” رایگه‌یاندووه، له مانگی مارسی داهاتوو، كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له رێگای ده‌زگای چاپه‌مه‌نی “كنۆن گیت” بڵاو ده‌كاته‌وه. (زیاتر…)
مه حه مه د عه لی مێرزائیان له شاری مه نچسترکۆچی دوایی کرد
وێـــراش نـــیوز:به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه دوێنه دوانێوڕو رێکه ۆتی 22/12/2010 مه حه مه د عه لی مێرزائیان له شاری مه نچستر ۆلات بریتانیا بۆهه‌تاهه‌تایه چاوی لێك ناو ئێمه‌و هه‌موو هاوڕێ و دۆستان و خێزان و که‌سوکاری به جێهێشت.
ڕاگـــه‌یه‌نراوی کـــۆمۆنیسته‌کـــان‌و ئـــازادیـــخوازانـــی کـــوردســـتان (له وه‌ڵام به ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران)
حه‌مه غه‌فور له فارسیه‌وه گۆڕیویه‌تی بۆ کوردی
سه‌رنج: بۆ ئیمزاکردنی ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه تکایه سه‌ردانی به‌شی پایینی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه!
کرێکاران، خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان،
ئه‌م دواییانه حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (باڵی مسته‌فا هیجری)، به بیانووی وه‌ڵامدانه‌وه به عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، که ووتوویوتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران(حدکا) ده‌سپێشخه‌ری به‌رپاکردنی جه‌نگ بووه له دژی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه، ڕاگه‌یه‌نراوێکی بڵاوکردۆته‌وه. (زیاتر…)
كورته باسێك له‌سه‌ر سوسیالیسم نووسینی:هاوڕێ دوكتۆر جه‌عفه‌ر شه‌فیعی سال 1363
پار زستان حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران،نامیلكه‌یه‌كی له ژێر ناوی“كورته باسێك له‌سه‌ر سوسیالیسم”،بڵاو كرده‌وه.ئه‌م نامیلكه‌یه له كۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا په‌سه‌ند كرا و بوو به به‌ڵگه‌یه‌كی ره‌سمی حیزب.
بۆ ئاگاداری خوێنه‌ران:ئه‌م نوسراوه‌یه ساڵی 1363 هاوڕێی گیانبه‌خت كردوو دوكتۆر “جه‌عفه‌ر شه‌فیعی” نوسیویه‌تی كه له پاشكۆی پێشڕه‌وی ژماره 10دا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه. به پێی پێویست و له‌سه‌ر داوی زۆرێك له لایه‌نگران و هه‌وادارانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بۆ جارێكی دیكه ئه‌م بابه‌ته چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه. (زیاتر…)
بڕیاڕە ڕۆژی یەکشەممە،حەبیبوڵڵا لەتیفی لە زیندانی سنە لە سێدارە بدرێت
ئاژانسه کان>کۆمه له ی مافی مروف ىلاوی کرده وه که کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران جارێکی تر دەستیان کردووە بە هەڵمەتی کوشتاری چالاکی مەدەنی کورد لە زیندان و سیاچاڵەکانی ئەو ڕژیمە دا.
بە پێی زانیاریەکان ساڵحی نیکبەخت پارێزەری زیندانی سیاسی و مەدەنی کورد حەبیبوڵڵا لەتیفی ڕایگەیاندووە کە کاربەدەستانی ڕژیم دەیانهەوێت حوکمی ئێعدامی حەبیبوڵڵا لەتیفی ڕۆژی یەکشەممە لە زیندانی ناوەندی شاری سنە جێبەجێ بکەن! (زیاتر…)
مالیكی داوای له‌خامنه‌یی كردووه كه ئاسایشی عێراق نه‌شێوێنن .
لۆمۆندی فه‌ڕه‌نسا:هه‌ڕه‌شه‌و به‌ڵێنه‌كان، پشتیوانییه داراییه‌كان، سیخوڕییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان، هه‌وڵدان بۆ كاریگه‌ریدانان له ڕێگه‌ی مه‌زهه‌ب، دابینكردنی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی بۆ میلیشیا چه‌كداره‌كانی لایه‌نگر، یان نه‌یاری حكومه‌ت، ئاژاوه‌نانه‌وه له‌سنووره هاوبه‌شه‌كان‌و زۆر بابه‌تی دیكه ناوه‌رۆكی ئه‌و په‌یام‌و به‌ڵگه‌نامه دیپلۆماتیانه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌عێراق، كه له نێوان ساڵه‌كانی 2004 بۆ 2010 له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد بۆ به‌رپرسانی ئه‌مریكی به‌ڕێكراوه. (زیاتر…)
یـــــــادی دایـــــــکم دایـــــــه ســـــــه‌بـــــــری هـــــــه‌مـــــــووان
ئاسۆ كه‌مال:کاتێک حزبی کۆمۆنیستی ئیران- کۆمەڵە مان ناسی لە سایەی ناسیونالیزمی کۆمەڵەی رەنجدەراندا نەماین و بوینە بزوتنەوەیەکی جیاواز و دژ بە ناسیونالیزم . زۆربەی مەراسیمەکانی کۆمەڵە کە لە مالومە دەکرا دایکم بە حەزێکی زۆرەوە بو بینینی ڕێگەی شاخەکانی گاپیلۆنی دەبڕی وکە هیلاک دەبوو دەیوت ڕۆڵە من پیربووم با لەبن ئەم دارەدا ئیسراحەتێک بدەین و دایە سەبری زوو بوە ڕوخساری خۆشەویست لای پێشمەرگەکانی کۆمەڵە . (زیاتر…)
سزادانى فەرهاد پیرباڵ هەنگاوێکى تر‌ى دەسەڵاتدارانە لەڕاستاى توندکردنەوەى سەرکوتگەرى!
رۆژى یەکشەمەى ڕابردوو، دادگاى هەولێر سزاى 6 مانگ زیندانى و وقەدەغەکردنى بەشدارى لەچالاکیە مەدەنیەکاندا، بەسەر فەرهاد پیرباڵى نوسەردا، لەبەرامبەر وەرگیرانى چیرۆکیکدا، داسەپاند.ئەم هەنگاوەى دەسەڵاتداران جگەلەوەى پێشیلکردنیکى ئاشکرای مافە فەردى و مەدەنیەکان ولێسەندنەوەى ئازادى نوسین وڕەخنە و هەڵسورانى فەردیە، (زیاتر…)
ئه‌گه‌ر خۆشگوزه‌رانیی هه‌بێ گه‌نجان ده‌سته ده‌سته کوردستان جێناهێڵن.
دارا ئه‌حمه‌د:سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره چاوچنۆک و تێره‌نه‌خۆره‌کانی یه‌کێتی و پارتی هه‌رده‌م بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که کوردستان پڕ له ئارامیی و ئاسایشه و هه‌موو خه‌ڵک خۆشگوزه‌رانن و له هیچیان که‌م نییه، که‌چی وه‌ک ده‌یبینین گه‌نجانی کوردستان ده‌سته ده‌سته کوردستانه خۆش و (حه‌یات)ه‌که‌ی بارزانیی و تاڵه‌بانیی جێده‌هێڵن و رێگه‌ی قاچاغی پڕ له ماندووبوون و سووکایه‌تییپێکردن و گرتن و ته‌نانه‌ت خنکان و کوشتن ده‌گرنه‌به‌ر (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)